حوكمی ئيعتكافكردنی پیاوان له‌ناو غه‌یری مزگه‌وتدا

وه‌سف كردن

پرسیارێكه له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كان‌ ئه‌مه‌یه: ئایا دروسته‌ پیاوان ئیعتكاف له‌غه‌یری مزگه‌وتدا بكه‌ن؟

Download
له‌باره‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌وه‌ كۆمێنتێك بنێره‌ بۆ سه‌رپه‌رشتیار

وه‌صفی فراوان

    حوكمی ئيعتكافكردنی پیاوان له‌ناو غه‌یری مزگه‌وتدا

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس

    پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

    2012 - 1433

    حكم الاعتكاف للرجال فی غیر المسجد

    « باللغة الكردية »

    فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2012 - 1433

    حوكمی ئيعتكافكردنی پیاوان له‌ناو غه‌یری مزگه‌وتدا

    پرسیار : ئایا دروسته‌ پیاوان ئیعتكاف له‌غه‌یری مزگه‌وتدا بكه‌ن؟

    وه‌ڵام : زانایان یه‌كڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئیعتكاف كردن بۆ پیاوان وئه‌و كه‌سانه‌ی نێره‌ موكن له‌غه‌یری مزگه‌وتدا دروست نییه‌، چونكه‌ خوای گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تی : ﴿ وَلا تُبَاشِرُوهُنَّ وَأَنْتُمْ عَاكِفُونَ فِي الْمَسَاجِد﴾ [البقرة/187] واته‌ : نزیك خێزانه‌كانتان مه‌كه‌ونه‌وه‌ وله‌گه‌ڵیاندا كۆ مه‌بنه‌وه‌ له‌كاتێكدا ئێوه‌ ئیعتكافتان كردوه‌ له‌مزگه‌وته‌كاندا .

    وه‌ به‌ به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یش كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) هه‌رگیز ئیعتكافی له‌ناو غه‌یری مزگه‌وتدا نه‌كردووه‌، وه‌ زانایان هه‌موویان یه‌كڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌ناو مزگه‌وته‌كانیشدا ئیعتكافكردن له‌ناو سێ مزگه‌وته‌كه‌ی ( حه‌رام و مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر ومزگه‌وتی ئه‌قصا) باشتر وخێرتره‌، له‌ناو ئه‌و مزگه‌وتانه‌یشدا ئیعتكافكردن له‌ناو ‌مزگه‌وتی حه‌رام خێری زیاتره‌ له‌ ئیعتكافكردن له‌ناو مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)، وه‌ ئیعتكافكردنیش له‌ناو مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) خێری زیاتره‌ له‌ ئیعتكافكردن له‌ناو مزگه‌وتی ئه‌قصا .

    خوای گه‌وره‌ زاناتره‌ .

    ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان