حوكمی ته‌عزیه‌ و سه‌ره‌خۆشی كردن له‌ بێباوه‌ڕان

وه‌سف كردن

پرسیارێكه له‌ لایه‌ن‌ شێخ موحه‌مه‌د ساڵح العثیمین ولیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی و فه‌توا و بانگه‌واز و رێنمایی، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌‌ ئه‌مه‌یه: ئایا دروسته‌ كه‌سێكی موسڵمان ته‌عزیه‌ و سه‌ره‌خۆشی له‌ بێباوه‌ڕێكی خزمی خۆی یان بێباوه‌ڕێكی هاوڕێی بكات ؟

Download
له‌باره‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌وه‌ كۆمێنتێك بنێره‌ بۆ سه‌رپه‌رشتیار

وه‌صفی فراوان

    حـوكمی ته‌عزیه‌ و سه‌ره‌خۆشــی كردن له‌ بێباوه‌ڕان

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    شێخ موحه‌مه‌د ساڵح العثیمین ولیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی و فه‌توا و بانگه‌واز و رێنمایی

    وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس

    پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

    2013 - 1435

    حكم تعزية الكافر القريب

    « باللغة الكردية »

    الشيخ محمد بن صالح العثيمين واللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء والدعوة والإرشاد

    ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2013 - 1435

    حوكمی ته‌عزیه‌ و سه‌ره‌خۆشی كردن له‌ بێباوه‌ڕان

    ئــــه‌م پرسیاره‌ ئاڕاسته‌ی شێخ ابن عثیمین كراوه‌ ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) :

    پرسیار : ئایا دروسته‌ كه‌سێكی موسڵمان ته‌عزیه‌ و سه‌ره‌خۆشی له‌ بێباوه‌ڕێكی خزمی خۆی یان بێباوه‌ڕێكی هاوڕێی بكات ؟

    وه‌ڵام : سوپاس بۆ خوای گه‌وره‌ ومیهره‌بان، وه‌ درود و صه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر محمد المصطفی وئال وبه‌یت ویار ویاوه‌رانی هه‌تا هه‌تایه‌ .

    ته‌عزیه‌ و سه‌ره‌خۆشی كردن له‌ كه‌سێكی بێباوه‌ڕ كه‌ ده‌مرێت له‌ لایه‌ن كه‌سێكی موسڵمانی خزم و نزیكی خۆی، یان له‌ لایه‌ن هاوڕێیه‌كی خۆیه‌وه‌، له‌ ڕاستیدا زانایان یه‌ك ڕانین له‌م باره‌یه‌وه‌، به‌ڵكو ڕایان جیاوازه‌، هه‌ندێكیان پێیان دروسته‌ و هه‌ندێكی تریشیان به‌لایه‌نه‌وه‌ دروست نییه‌، وه‌ هه‌ندێكی تریان ووردیان كردوه‌ته‌وه‌ و ووتویانه‌ : ئه‌گه‌ر هاتوو له‌و ته‌عزیه‌ و سه‌ره‌خۆشی كردنه‌دا به‌رژه‌وه‌ندیه‌كت بینی، بۆ نموونه‌ ئه‌گه‌ر ئومێدی ئه‌وه‌ت لێ ده‌كردن باوه‌ڕ ده‌هێنن و موسڵمان ده‌بن، یان به‌و ته‌عزیه‌ و سه‌ره‌خۆشی كردنه‌ خراپه‌ وشه‌ڕێكی ئه‌وانت له‌سه‌ر خۆت لاده‌برد ئه‌وا دروسته‌ ته‌عزیه‌ و سه‌ره‌خۆشیان لێ بكه‌یت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌م به‌رژه‌وه‌ندیه‌ت نه‌ده‌بینی ئه‌وا دروست نییه‌ ته‌عزیه‌ و سه‌ره‌خۆشیان لێ بكه‌یت .

    ڕای په‌سه‌ندیش ئه‌وه‌یه‌ ئه‌گه‌ر بینیت ئه‌و ته‌عزیه‌ و سه‌ره‌خۆشی كردنه‌ لێیان پله‌وپایه‌ و ڕێزی پێ په‌یدا ده‌كه‌ن ئه‌وا دروست نییه‌ و حه‌رامه‌، به‌ڵام وه‌ك ووتمان ئه‌گه‌ر به‌رژوه‌ندیه‌كت ده‌بینی له‌وه‌ی ئومێدی موسڵمان بوونیان لی ده‌كرا ئه‌وا دروسته‌ وه‌ گه‌ر نا ئه‌وا دروست نییه‌ .

    هه‌ر له‌م باره‌یه‌شه‌وه‌ پرسیار كرا له‌ لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی و فه‌توادان : ئه‌وانیش وه‌ڵامه‌كه‌یان به‌م شێوه‌یه‌ بوو :

    ئه‌گه‌ر هاتوو ئومێدی ئه‌وه‌یان لێ ده‌كرا كه‌ باوه‌ڕ بهێن و موسڵمان بن، ئه‌وا ته‌عزیه‌ كردن و سه‌ره‌خۆشی كردن‌ لێیان دروسته‌، چونكه‌ له‌م كاته‌دا ئه‌و كاره‌ ده‌بێته‌ یه‌كێك له‌ مه‌قاصد و مه‌به‌سته‌كانی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست لێی خۆلادان له‌شه‌ڕ و خراپه‌یان بێت له‌خۆی یان له‌موسڵمانان به‌هه‌مان شێوه‌ دروسته‌، چونكه‌ ته‌حقیق كردنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌ گشتیه‌ ئیسلامیه‌كان ئه‌گه‌ر به‌ زیان و خراپه‌یه‌كی لاوه‌كی جێ به‌جی بن ڕێگا پێدراوه‌ ..

    خوای گه‌وره‌ش زاناتره‌ .

    سه‌رچاوه‌ : فتاوى في أحكام الجنائز(ص:353رقم السؤال317)

    فتاوى اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء(9/132)

    ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان