حوكمی ڕشانه‌وه‌ی مناڵی شیره‌ خۆر

وه‌سف كردن

پرسیارێكه له‌ لایه‌ن شێخ عبد العزیز بن بازه‌وه‌ وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌‌ ئه‌مه‌یه : " مناڵێكم هه‌یه‌ شیری قوتو ده‌خوات، له‌یه‌ك كاتژمێردا زیاتر له‌چه‌ند جارێك هڵینج ده‌دات، هه‌ندێك جاریش ده‌ڕژێت به‌ جلوبه‌رگه‌كانمدا، و منیش به‌بێ ئه‌وه‌ی بیانشۆم نوێژه‌كانم ده‌كه‌م، ئایا پێویست ده‌كات هه‌موو جارێك ده‌ست نوێژ نوێ بكه‌مه‌وه‌ و جلوبه‌رگه‌كانم بگۆڕم، وه‌ ئایا نوێژه‌كانم دروستن به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ بكه‌م ؟

Download
له‌باره‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌وه‌ كۆمێنتێك بنێره‌ بۆ سه‌رپه‌رشتیار

وه‌صفی فراوان

 حوكمی ڕشانه‌وه‌ی مناڵی شیره‌ خۆر

< كوردي >

شێخ عبد العزیز بن باز

—™

وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس

پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

حكم قيء الطفل

< كردي >

عبد العزيز بن باز

—™

ترجمة: فريق اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

مراجعة: بشتیوان صابر عه‌زیز

 حوكمی ڕشانه‌وه‌ی مناڵی شیره‌ خۆر

پرسیار : مناڵێكم هه‌یه‌ شیری قوتو ده‌خوات، له‌یه‌ك كاتژمێردا زیاتر له‌چه‌ند جارێك هڵینج ده‌دات، هه‌ندێك جاریش ده‌ڕژێت به‌ جلوبه‌رگه‌كانمدا، و منیش به‌بێ ئه‌وه‌ی بیانشۆم نوێژه‌كانم ده‌كه‌م، ئایا پێویست ده‌كات هه‌موو جارێك ده‌ست نوێژ نوێ بكه‌مه‌وه‌ و جلوبه‌رگه‌كانم بگۆڕم، وه‌ ئایا نوێژه‌كانم دروستن به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ بكه‌م ؟

وه‌ڵام : سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره‌ ومیهره‌بان ودروود وصه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمدی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و ئال وبه‌یت و هاوه‌ڵ وشوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه‌ .

پێده‌چێت به‌رێزت مه‌به‌ستت ئه‌وه‌ بێت له‌ ئه‌نجامی خواردنه‌وه‌ی ئه‌و شیره‌ ئه‌و مناڵه‌ بڕشێته‌وه‌، كاری مه‌شروع و ڕێگا پێدراو ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و جێگایه‌ی كه‌ ڕشانه‌وه‌كه‌ی به‌رده‌كه‌وێت بیشۆیت، چونكه‌ هه‌ندێك له‌ زانایان به‌لایانه‌وه‌ وایه‌ ڕشانه‌وه‌ی مناڵ حوكمه‌كه‌ی وه‌ك حوكمی میزه‌كه‌ی وایه‌، جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ مه‌شروع وچاك وایه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو ڕشانه‌وه‌كه‌ زۆر بوو ئه‌وا جلوبه‌رگه‌كه‌ت هه‌مووی بشۆیت، خۆ ئه‌گه‌ر هاتوو كه‌میش بوو، ئه‌وا هیچ پێویست ناكات و له‌ شه‌رعدا چاوپۆشی لێكراوه‌، به‌ڵام هه‌ر باشتر وایه‌ ئه‌و جێگایه‌ی كه‌ به‌ر ڕشانه‌وه‌كه‌ ده‌كه‌وێت بیگریت وبیشۆیت.

سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستنوێژكه‌یشت هیچ پێویست ناكات‌ نوێی بكه‌یته‌وه‌، چونكه‌ شتێك ڕووی نه‌داوه‌ كه‌ ببێت به‌هۆی ده‌ست نوێژ شكاندن، به‌ڵام وه‌ك ووتمان جارێكی تر ئاماژه‌ی پێده‌كه‌ینه‌وه‌ ودووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه‌، ئه‌و جلوبه‌رگه‌ری به‌ر میز و ڕشانه‌وه‌ی مناڵ ده‌كه‌وێت باشتر وچاكتر وایه‌ وه‌ك ئیحتیاط بشۆرێت، بۆ ده‌رچوون له‌و خیلاف و ڕا جیایه‌ی هه‌یه‌ له‌ نێوان زانایاندا له‌م باره‌یه‌وه‌ ..

خوای گه‌وره‌ش زاناتره‌ ....

سه‌رچاوه‌ : ماڵپه‌ڕی فه‌رمی سه‌ماحه‌تی شیخ عبد العزیز بن باز ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ).

ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان