بێگومان شه‌ریعه‌تی پیرۆزی ئیسلام سنوری دیاری كردووه له مامه‌ڵه‌و هه‌ڵسوكه‌وتی نێوان كوڕ و كچ و له‌سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستیشمان هاتووه‌و پێویسته ئێمه‌ش وه‌كو موسڵمان شوێنكه‌وتووی بین و بیگه‌یه‌نین به‌نه‌وه‌كانمان له‌پاش خۆمان، بۆ چاك سازی بارودۆخی خۆمان و ئوممه‌ته‌كه‌مان، بێگومان گه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان كوڕ و كچمان واز لێ هێنا به‌بێ هیچ پابه‌ندبوونێك به‌سنوره‌كانی خوای گه‌وره‌وه ئه‌وا بێگومان ئوممه‌تی ئیسلامی به‌ره‌و داڕوخانێكی ترسناك ده‌بات...