معلومات المواد باللغة العربية

پێگه‌ی زانای پایه‌ به‌رز شێخ عه‌بدولعه‌زیز بن باز www.binbaz.org.sa - وتاره‌كان

ژمـاره‌ی پێكهاته‌كان: 8

  • كوردی سۆرانی

    ئەی گرۆھی موسڵمانان: ئەوەی گومانی تێدا نیە لەلای ھەموو کەسێکی خاوەن ژیری ئەوەیە: لەپێش ئیسلام گەلانی پێشوو شەپۆلێکیان ڕووبەڕوو بویەوەو، سەرئەنجام ئەو شەپۆلە ڕێگای داخستنی نیشان دان، ئوممەتی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم چاکترینی ئوممەتان و تایبەترین ئوممەتیشن بەئاڕاستەی فەرمانکردن بە چاکەو ڕێگری کردن لە خراپەو بانگەواز کردن بۆ خێرو چاکە، ئەمەش وەک پەیوەست بوون و پەیڕەوی کردنی پێشەواو پێغەمبەرەکەیان صلى الله عليه وسلم، کە لە ھۆکارەکانی کامەرانی و بەختەوەرییانە لە دونیاو دواڕۆژدا.

  • كوردی سۆرانی

    فه‌رموده‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات ئامۆژگارى ئایندارییه‌، ئه‌ویش بریتییه‌ له‌ دڵسۆزى و ڕاستگۆیى له‌شتێكدا به‌ئاڕاسته‌ى ئه‌نجامدانى به‌و شێوه‌یه‌ى په‌روه‌ردگار فه‌رزى كردوه‌، وه‌ ئاین ئامۆژگارییه‌ له‌سه‌رجه‌م ئه‌و ئه‌ركانه‌دا كه‌ په‌روه‌ردگار پێویستى كردون، هه‌روه‌ها وازهێنان له‌سه‌رجه‌م ئه‌و شتانه‌ى كه‌ یاساغ و حه‌رامى كردون، ئه‌مه‌ش شتێكى گشتگیره‌و په‌یوه‌ندى به‌ مافى خواو پێغه‌مبه‌رو قورئان و ئوممه‌ت و مافى گشتییه‌وه‌ هه‌یه‌.

  • كوردی سۆرانی

    زۆرێك له‌خه‌ڵكی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ په‌نا ده‌به‌نه‌ به‌ر جادوو وڕۆشتن بۆلای جادووگه‌ران، ئایا ده‌بێت حوكمی ئه‌م كاره‌ چی بێت، وه‌ ڕێگا چیه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كه‌سه‌ی جادووی لێكراوه‌ .

  • كوردی سۆرانی

    له‌م وتاره‌ سه‌ماحه‌تی شظخ عبد العزیز بن باز ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت باسی پێویستى به‌رجه‌سته‌بونى ته‌قوا له‌ جێبه‌جێكردنى فه‌رمانه‌كانى په‌روه‌ردگارو دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌ قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانى ده‌كات، پاشان ئامۆژگارى موسڵمانان ده‌كات به‌ته‌قواى خوا له‌ هه‌موو كاتێكدا، چونكه‌ ئه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ى كۆبونه‌وه‌ى هه‌موو جۆره‌ خێرو چاكه‌یه‌كه‌و به‌رده‌وام ته‌قوا ئامۆژگارى په‌روه‌ردگار بووه‌ بۆ چینى یه‌كه‌مین و دواهه‌مینى ئه‌م ئوممه‌ته.‌

  • كوردی سۆرانی

    ئه‌م وتاره‌ بریتیه‌ له‌ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره‌: ته‌فره‌قه‌و جیاوازى و ئوممه‌تى ئیسلامى به‌ره‌و دوَخێكى نادیار ده‌بات، چۆن ده‌توانین موسڵمانان له‌سه‌ر خێرو چاكه‌ كوَبكه‌ینه‌وه‌و ته‌فره‌قه‌و جیاوازى وه‌لا بنێین؟

  • كوردی سۆرانی

    گومان له‌وه‌دا نیه‌ كه‌مینه‌ موسڵمانه‌كان له‌ هه‌موو شوێنێكدا پێویستیان به‌ هاوكارى مادى و مه‌عنه‌وى هه‌یه‌ له‌دروستكردنى بیناى مزگه‌وت و قوتابخانه‌و..، جگه‌ له‌مانه‌ش پێویستیان به‌ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی دیكه‌ش هه‌یه‌ كه‌ له‌ كاروبارى ئیسلامیدا ده‌ست باریان ده‌گرێت، له‌م ڕوانگه‌وه‌ له‌سه‌ر هه‌موو موسڵمانێك پێویسته‌ به‌پێى تواناى خۆى یارمه‌تییان بدات و، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته‌ بانگخوازیان بۆ ڕه‌وانه‌ بكرێت به‌ ئامانجى ئه‌وه‌ى عه‌قیده‌یه‌كى ڕاست و دروست و زمانى عه‌ره‌بییان فێربكرێت؟ چونكه‌ زۆرینه‌یان له‌ كاروباره‌ ئاینیه‌كانیان ناشاره‌زان.

  • كوردی سۆرانی

    ئه‌م بابه‌ته‌ باسی حه‌قیقه‌تی سوپاسگوزاری نیعمه‌ته‌كان و نیشانه‌كانی ده‌كات، وه‌ شتێكى ڕون و ئاشكرایه‌ په‌روه‌ردگار ئه‌م هه‌موو نیعمه‌ت و خۆشگوزه‌رانییه‌ى به‌سه‌ردا ڕژاندوین و، به‌رده‌وامیش نیعمه‌تێكى زۆر به‌سه‌ر به‌نده‌كانیدا ده‌ڕێژێت، ئه‌و شیاوى ئه‌وه‌یه‌ به‌رده‌وام سوپاسى بكه‌ین له‌ به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و به‌خششانه‌ى كه‌ پێمانى به‌خشیوه‌، چونكه‌ سوپاسگوزارى لابردنى كۆت و به‌نده‌ له‌سه‌ر نیعمه‌ته‌كان، ئه‌گه‌ریش سوپاسگوزاریت ده‌ربڕى نیعمه‌ته‌كانت بۆ فراوان ده‌بن و په‌روه‌ردگار فه‌ڕو به‌ره‌كه‌تی زیاتریان تێ ده‌خات و سودێكى گه‌وره‌یان لێ ده‌بینیت، چ كاتێكیش كوفرانه‌ بژێریت كرد ئه‌وه‌ نیعمه‌ته‌كان به‌جێت ده‌هێڵن و بارگه‌وبنه‌ ده‌پێچنه‌وه‌و له‌وانه‌شه‌ سزاو تۆڵه‌ى خێرات بۆ داببه‌زێت.

  • كوردی سۆرانی

    ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ ئه‌سڵدا وتارێكی شێخ عبد العزیز بن بازه‌ ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت، باسی ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ خواى په‌روه‌ردگار پێغه‌مبه‌رى به‌هیدایه‌ت و ئاینێكى ڕاست و دروسته‌وه‌ ڕه‌وانه‌ كرد، وه‌ هه‌رچى ئاینى ڕاست و دروسته‌: بریتییه‌ له‌و شه‌ریعه‌ت و یاساو ئه‌حكامانه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا هێناویه‌تى، هه‌روه‌ها باسی ئه‌و ڕه‌وشتانه‌ ده‌كات كه‌ تایبه‌تن به‌ پیاوان وئافره‌تانه‌وه‌، كه‌وا له‌ قورئان وسوننه‌ت باس كراون...