بیركردنه‌وه ولێكۆڵینه‌وه له چیرۆك وبه‌سه‌رهاتی پێغه‌مبه‌ران بۆ چاولێكردن وكار پێكردن هۆكاره بۆ جێگیر بوون وثه‌بات له‌سه‌ر ئاینی خوای گه‌وره
تدبر قصص الأنبياء ودراستها للتأسي والعمل من وسائل الثبات علی دین الله
< كوردی -كردي - kurdish >
شێخ محمد كوڕی صالح ئه‌لمونه‌جید
الشيخ محمد بن صالح المنجد
وه‌رگێرانی: ده‌سته‌ی زمانی كوردی له ماڵپه‌ری ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
ترجمة : فريق اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتیوان صابر عزیز
بیركردنه‌وه ولێكۆڵینه‌وه له چیرۆك وبه‌سه‌رهاتی پێغه‌مبه‌ران بۆ چاولێكردن وكار پێكردن هۆكاره بۆ جێگیر بوون وثه‌بات له‌سه‌ر ئاینی خوای گه‌وره
سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره ومیهرهبان وه درود وصهڵات وسهلام بۆ سه‌ر محمدی كوڕی عه‌بدوڵا و ئال وبهیت و یار ویاوهر و شوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه.
یه‌كێكی تر له‌و هۆكارانه‌ی كه ده‌بێته هۆی جێگیر بوون و ثه‌بات و به‌رده‌وامی له‌سه‌ری ئاینی پیرۆزی ئیسلام، بیركردنه‌وه ولێكۆڵینه‌وه‌یه له چیرۆك وبه‌سه‌رهاتی پێغه‌مبه‌ران بۆ چاولێكردن وكار پێكردنی.
به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌م مهسئهلهیه خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆزدا فه‌رموویه‌تی: ﴿ وَكُلاًّ نَّقُصُّ عَلَيْكَ مِنْ أَنبَاء الرُّسُلِ مَا نُثَبِّتُ بِهِ فُؤَادَكَ وَجَاءكَ فِي هَذِهِ الْحَقُّ وَمَوْعِظَةٌ وَذِكْرَى لِلْمُؤْمِنِينَ ﴾ [ هود : 120] .
واتا: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌م باسانه‌ی که بۆت ده‌گێڕنه‌وه سه‌باره‌ت به ئازاردانی پێغه‌مبه‌ران به‌ده‌ست گه‌لانیانه‌وه، بۆ ئه‌وه‌یه تا بزانیت ئه‌و ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌ی که له لایه‌ن قهومهکهتهوه ڕووبه‌ڕووت ده‌بێته‌وه، ڕێگای سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌رانه‌و، ئه‌وانیش دووچاری هه‌مان ئازار‌و ناڕه‌حه‌تی هاتوون... هه‌روه‌ها بۆیه ئه‌م باسانه‌ت بۆ ده‌گێڕینه‌وه تا دڵت له‌سه‌ر ڕێبازه‌که‌ت به‌هێزتر بکه‌ین، تا هه‌وڵ و کۆششت هه‌میشه زیاتر‌و زۆرتر بێت... ئه‌وه‌ی بۆت هاتووه له‌م سووره‌ته پیرۆزه‌دا، هه‌ر هه‌مووی حه‌ق و ڕاسته‌و، په‌ندو ئامۆژگاری و بیر خستنه‌وه‌یه بۆ ئه‌وانه‌ی ئیمانیان پێ هێناویت، تا زۆرتر خۆیان ڕابگرن و هه‌راسان نه‌بن.
دياره ئه‌و ئایه‌تانه له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستماندا ( صلی الله علیه وسلم ) بۆ گاڵته وگه‌پ و كات به‌رێكردن دانهبهیزون، به‌ڵكو بۆ مه‌به‌ست وئامانجێكی گه‌وره دابه‌زیون، ئه‌ویش وه‌ك له ئایه‌ته‌كه‌دا به‌ده‌ر ده‌كه‌وێت بۆ ئه‌وه بووه كه دڵ وده‌روونی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) وته‌واوی باوه‌ڕدارانی پێ دامه‌زراو و جێگیر بكات له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕه‌كه‌یان، بۆ ئه‌وه‌ی فێریان بكات ئه‌م ئاینه پیرۆزه قوربانیدان وئارامگرتن وشه‌و نوخنی گشت پێغه‌مبه‌رانی ده‌وێت.
خوشك وبرايانی به‌رێزم ئه‌گه‌ر به‌ووردی له مانا ومه‌به‌ستی ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه وورد ببیته‌وه بۆت ڕوون ده‌بێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ران تا چ ئاستێك له‌سه‌ر ناڕه‌حه‌تی ونههامهتیهكانی بانگه‌واز خۆ ڕاگر و ئارامگر بوون، تاوه‌كو ئه‌و ئه‌ركه پیرۆزه‌ی له‌سه‌ریان بووه به‌جوانترین شێوه جێ به‌جێی بكه‌ن، وه‌ك خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ﴿قَالُوا حَرِّقُوهُ وَانصُرُوا آلِهَتَكُمْ إِن كُنتُمْ فَاعِلِينَ قُلْنَا يَا نَارُ كُونِي بَرْدًا وَسَلَامًا عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَأَرَادُوا بِهِ كَيْدًا فَجَعَلْنَاهُمُ الْأَخْسَرِينَ﴾ [ الانبياء : 68 -70 ] .
واتا : دیاره خواكانیان هیچ دیفاع وبه‌رگرییان بۆ خۆیانیش لێ نه‌هات، بۆیه ئه‌مان به‌رگرییان لێ كردن و وتیان: ئیبراهیم بسوتێنن، یارمه‌تی خواكانتان بده‌ن!! ئه‌ی هاوار وئۆف بۆ ئه‌و خوایانه كه نه‌توانن به‌رگری له‌خۆشیان بكه‌ن، ئه‌گه‌ر ئێوه شتێكتان له‌ده‌ست دێ، جا ئه‌وانیش ئاگرێكی زۆرگه‌وره‌یان كرده‌وه، پاش ئه‌وه كه نزیكه‌ی مانگێك دار‌و چیلكه‌یان بۆ كۆكرده‌وه' پاشان ئیبراهیمی حه‌قدۆستی تێ فڕێ درا .
ئیمامی ( بوخاریی ) له ئیبنی عه‌باسه‌وه ده‌ڵێ : كاتێ ئیبراهیم فڕێدرایه نێو ئاگره‌كه‌وه وتی: ( حسبنا الله ونعم الوكيل)، هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری خوادیش موحه‌مه‌د ( صلی الله علیه وسلم ) له‌كاتی جه‌نگی خه‌نده‌قدا پێیان وت : خه‌ڵكێكی زۆرتان بۆخڕ بووه‌ته‌وه، حه‌قه لێیان بترسن وچارهیهكی خۆتان بكه‌ن، كه‌چی له‌باتی ترس و حیساب بۆ كردنیان ئیمانیان زیاتر بووبه به‌ڵێن و بڕیاره‌كانی خوای خۆیان و فه‌رموویان: ( حسبى الله ونعم الوكيل) [ فتح الباري 8 /22 ] .
ئايا كێ له ئێوه هه‌ست به‌و مه‌به‌ست ومانا به‌رز وبڵدانه ناكات له‌به‌رده‌م سته‌م و طوغیانی زاڵماندا كاتێك بیر له‌م چیرۆك وبه‌سه‌رهاته ناوازه‌یه ده‌كاته‌وه، چۆن وبه‌چی شێوه‌یه پێغه‌مبه‌رێك به‌هه‌موو هه‌ست وئازایه‌تی و بوێریه‌وه به‌ته‌نها ڕوبه‌ڕوی كه‌سێكی زاڵمی وه‌ك نه‌مرود ده‌بێته‌وه ؟!.
ئه‌گه‌ر بێتوو به ووردی بیر له‌م ئایه‌ته بكه‌یته‌وه وتێبفكرێت بۆت ڕوون ده‌بێته‌وه كه ته‌نانه‌ت له هه‌ندێك هه‌ڵویست وڕووداودا هاوه‌ڵ و شوێنكه‌وتوانی پێغه‌مبه‌رانیش ( سه‌لامی خوایان لێ بێت ) له‌وه ترساون كه دوژمنانیان زه‌فه‌ریان پێ ببه‌ن وله‌ناویان ببه‌ن، به‌ڵام پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یان له‌به‌ر نزیكیه‌وه له‌خوای گه‌وره دڵنیایی پێداون كه خوای گه‌وره‌یان له‌گه‌ڵدایه و ده‌یانپارێزێت، وه‌ك له‌م به‌سه‌رهاته‌ی موسی وبه‌نو ئیسرائیلدادا به‌ڕوونی ده‌كه‌یته‌وه، وه‌ك خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ﴿ فَلَمَّا تَرَاءى الْجَمْعَانِ قَالَ أَصْحَابُ مُوسَى إِنَّا لَمُدْرَكُونَ * قَالَ كَلَّا إِنَّ مَعِيَ رَبِّي سَيَهْدِينِ ﴾ [ الشعرا‌ء : 61 -62 ] .
واتا : کاتێک هه‌ردوولا یه‌کتریان به‌دی کرد، یارانی مو‌سا وتیان: به‌ڕاستی پێمانگه‌یشتن و ئێمه تیا چووین * موسى دڵنیای كردن و پێی وتن: وانیه ئێوه ئه‌یزانن چونكه من په‌روه‌ردگارم له‌گه‌ڵه رێنماییم ده‌كا بۆ رێگای رزگار بوون .
ئايا به مانایه‌ك له‌ماناكانی تر هه‌ست به ثه‌بات وجێگیر بوون ناكه‌یت كاتێك دوژمنانی دینی خوا به‌شوێن باوه‌ڕداراندا بگه‌ڕین بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناویان ببه‌ن، له‌كاتێك هاوار وده‌نگ به‌رز ده‌بێته‌وه وده‌گه‌نه ئه‌و په‌ڕی نائومێدی وبێ هیوا بوون، چونكه وا سه‌یر ده‌كه‌ن دوژمن بههۆردویهك سوپاوه شوێنیان كه‌وتووه بۆ ئه‌وه‌ی بیانگرن وله‌ناویان ببه‌ن، به‌ڵام له‌م كاته‌دا كه‌سێك، پێغه‌مبه‌رێك، جارێكی تر ئومێد ده‌به‌خشێته‌وه وهیوا ده‌كاته‌وه به به‌ر شوێنكه‌وتوانیدا، به‌وه‌ی مه‌ترسن چونكه ئه‌وان په‌روه‌ردگاری له‌گه‌ڵیدایه‌و دڵنیایه كه زایهیان ناكات، بۆیه ئه‌م ڕوودا وههڵویستانه ده‌بێت ببنه وانه و په‌ند وه‌گرتن تاوه‌كو باوه‌ڕدار هه‌ست به ( مه‌عیه‌ت ) و له‌گه‌ڵ بوونی په‌روه‌ردگاریان بكه‌ن .
یان چیرۆكی جادو گه‌ره‌كانی فیرعه‌ون كاتێك بۆیان ڕوون بویه‌وه كه ئه‌وه‌ی فیرعه‌ون ده‌یكات هه‌مووی فڕوفیڵه وچاوبه‌ست ودرۆیه، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌وه‌ی موسی موعجیزه‌یه و ڕاستی بانگه‌وازه‌كه‌ی ده‌سه‌لمێنێت، بۆیه باوه‌ڕ ده‌هێنن به خوای تاك وته‌نها، وهیچ شتێكیش له هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه‌كانی فیرعه‌ون نایانترسێنێت كاتێك به‌توندترین شێوه هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ده‌كات، له‌گه‌ڵمان بن بزانین قورئانی پیرۆز چۆن باسی ئه‌و دیمه‌نه ده‌كات، خوای گه‌وره له‌م باره‌یه‌وه فه‌رموویه‌تی : ﴿ قَالُوٓاْ إِنۡ هَٰذَٰنِ لَسَٰحِرَٰنِ يُرِيدَانِ أَن يُخۡرِجَاكُم مِّنۡ أَرۡضِكُم بِسِحۡرِهِمَا وَيَذۡهَبَا بِطَرِيقَتِكُمُ ٱلۡمُثۡلَىٰ ٦٣ فَأَجۡمِعُواْ كَيۡدَكُمۡ ثُمَّ ٱئۡتُواْ صَفّٗاۚ وَقَدۡ أَفۡلَحَ ٱلۡيَوۡمَ مَنِ ٱسۡتَعۡلَىٰ ٦٤ قَالُواْ يَٰمُوسَىٰٓ إِمَّآ أَن تُلۡقِيَ وَإِمَّآ أَن نَّكُونَ أَوَّلَ مَنۡ أَلۡقَىٰ ٦٥ قَالَ بَلۡ أَلۡقُواْۖ فَإِذَا حِبَالُهُمۡ وَعِصِيُّهُمۡ يُخَيَّلُ إِلَيۡهِ مِن سِحۡرِهِمۡ أَنَّهَا تَسۡعَىٰ ٦٦ فَأَوۡجَسَ فِي نَفۡسِهِۦ خِيفَةٗ مُّوسَىٰ ٦٧ قُلۡنَا لَا تَخَفۡ إِنَّكَ أَنتَ ٱلۡأَعۡلَىٰ ٦٨ وَأَلۡقِ مَا فِي يَمِينِكَ تَلۡقَفۡ مَا صَنَعُوٓاْۖ إِنَّمَا صَنَعُواْ كَيۡدُ سَٰحِرٖۖ وَلَا يُفۡلِحُ ٱلسَّاحِرُ حَيۡثُ أَتَىٰ ٦٩ فَأُلۡقِيَ ٱلسَّحَرَةُ سُجَّدٗا قَالُوٓاْ ءَامَنَّا بِرَبِّ هَٰرُونَ وَمُوسَىٰ ٧٠ قَالَ ءَامَنتُمۡ لَهُۥ قَبۡلَ أَنۡ ءَاذَنَ لَكُمۡۖ إِنَّهُۥ لَكَبِيرُكُمُ ٱلَّذِي عَلَّمَكُمُ ٱلسِّحۡرَۖ فَلَأُقَطِّعَنَّ أَيۡدِيَكُمۡ وَأَرۡجُلَكُم مِّنۡ خِلَٰفٖ وَلَأُصَلِّبَنَّكُمۡ فِي جُذُوعِ ٱلنَّخۡلِ وَلَتَعۡلَمُنَّ أَيُّنَآ أَشَدُّ عَذَابٗا وَأَبۡقَىٰ ٧١ قَالُواْ لَن نُّؤۡثِرَكَ عَلَىٰ مَا جَآءَنَا مِنَ ٱلۡبَيِّنَٰتِ وَٱلَّذِي فَطَرَنَاۖ فَٱقۡضِ مَآ أَنتَ قَاضٍۖ إِنَّمَا تَقۡضِي هَٰذِهِ ٱلۡحَيَوٰةَ ٱلدُّنۡيَآ ٧٢ إِنَّآ ءَامَنَّا بِرَبِّنَا لِيَغۡفِرَ لَنَا خَطَٰيَٰنَا وَمَآ أَكۡرَهۡتَنَا عَلَيۡهِ مِنَ ٱلسِّحۡرِۗ وَٱللَّهُ خَيۡرٞ وَأَبۡقَىٰٓ ﴾ [ طه : 63 -73 ] .
فیرعه‌ون و ده‌سته و تاقمه‌كه‌ی وتیان: دیاره ئه‌م دووانه موسا‌و هاروون جادووگه‌رن ئه‌یانه‌وێ به هۆی جادوویانه‌وه له‌وڵاتی (میسر)دا بتانكهنه ده‌ره‌وه، تا ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ست بگرن و به‌رنامه‌و نه‌ریته هه‌ره به نرخه‌كه‌ی ئێوه پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه * جا كه‌واته فڕوفێڵتان یه‌كخه‌ن له‌پاشا هه‌موو به ریزێك وه‌رن وه بێگومان ئه‌مڕۆش هه‌ركه‌سێ سه‌ركه‌وێ سه‌رفرازو به‌ختیاره * ئه‌وسا جادوگهرهكان به ده‌عیه‌و به‌فیزه‌وه وتیان: ئه‌ی مو‌سا! یا تۆ یه‌كه‌مجار دهسبهكاربه، عه‌ساكه‌ت ههڵدهو جادووی خۆت بكه وه‌یان ئێمه پێش تۆ ده‌هاوێژین و یه‌كه‌م كه‌س ئه‌بین * مو‌سا وتی: نا، یه‌كه‌مجار ئێوه ده‌ست پێ بكه‌ن و بیهاوێژن به‌ڵێ.. ئه‌وان ده‌ستپێشخه‌رییان كرد، جا په‌ت و گوریس و گۆچانه‌كانیان هه‌ڵدایه گۆڕه‌پانی جادووهكهوه ئه‌وه‌نده سه‌ر سوڕهێنه‌ر بوو مووسا وا گومانی برد له جادووهكهیان په‌ته‌كان و عهساكانیان ئهجووڵێنهوهو دێن و ده‌چن وه‌ك (مار) ێكی گه‌وره، (ئیبن كه‌سیر) ئه‌ڵێ: به‌و هۆیه‌وه كه له(جیوه) یان ههڵكێشابوون گشت ده‌جوڵانه‌وه‌و، دۆڵ و شیوهكهیان پڕ كرد له مارو هه‌ڵمه‌ت هه‌ڵمه‌ت بهسهریهكا ده‌كه‌وتن * جا له‌به‌رئه‌وه مو‌سا كه ئه‌وه‌ی دیت له‌دڵی خۆیدا كه‌مێك ترسا كه خه‌ڵكه‌كه پاش ئه‌وكاره‌یه شوێنی نه‌كه‌ون و، به‌كاره‌كه‌ی ئه‌ویش بڵێن جادووه * ئه‌وه‌ش له‌ده‌ستی ڕاستتدایه (واته عساکه‌ت) فڕێی بده، هه‌رچی ئه‌وان کردوویانه ده‌یماشێته‌وه و قووتی ده‌دات، چونکه بێگومان ئه‌وه‌ی کردوویانه ته‌نها فێڵ و ته‌ڵه‌که‌ی جادووگه‌ره، جادووگه‌ریش بۆ هه‌ر کوێ بچێت و هه‌رچی بکات سه‌رکه‌توو نابێت * ئه‌وسا ئیتر جادووگه‌ران، خران به ڕووداو سوژده‌یان برد بۆ خوا (ڕاستییان بۆ ده‌رکه‌وت) وتیان: ئیتر ئێمه باوه‌ڕێکی به‌تینمان هێناوه به‌په‌روه‌ردگاری هاروون و مو‌سا * فیرعه‌ون وتی: ئایا ئێوه هه‌ر ئاوا باوه‌ڕتان پێ هێنا پێش ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تتان بده‌م و ڕازی بم؟ به‌ڕاستی دیاره مو‌سا گه‌وره و مامۆستاتانه و هه‌ر ئه‌و فێری جادووگه‌ری کردوون، شه‌رت بێت ده‌ست و قاچتان به پێچه‌وانه‌وه بقرتێنم و هه‌ڵتانواسم به‌قه‌دی دارخورمادا ئه‌وسا چاک ده‌زانن که کاممان (من، یان خوای مو‌سا) سزامان توند‌و تیژ‌و به‌رده‌وامه * (جادووگه‌رانی تاوێک له‌مه‌وبه‌ر، به‌باوه‌ڕێکی به‌تینه‌وه) وتیان: هه‌رگیز تازه باوی تۆ ناده‌ین به‌سه‌ر ئه‌م به‌ڵگه و نیشانانه‌دا که بۆمان هاتووه سوێند به‌و که‌سه‌ی که دروستی کردووین، چیت له‌ده‌ست دێت ئه‌نجامی بده و درێغی مه‌که، به‌ڕاستی تۆ هه‌ر ده‌توانیت ژیانی ئه‌م دنیایه‌مان لێ زه‌وت بکه‌یت * ئێمه ئیتر به‌ڕاستی باوه‌ڕمان هێناوه به په‌روه‌ردگارمان، تا له گوناهه‌کانمان خۆش ببێت و له‌و جادووگه‌ریه‌ش که به زۆر پێت کردین، هه‌میشه خوای گه‌وره له هه‌موو که‌س چاکتره و له هه‌موو که‌س پایه‌دارترو به‌رده‌وامتره .
ئه‌م چیرۆكه و ته‌واوی چیرۆك وبهسهرهاتهكانی تری قورئان هه‌ر هه‌مووی جێگای ئه‌وه‌ن كه مرۆڤی باوه‌ڕدار به وودری لێیان ڕامێنیت و بیریان لێ بكاته‌وه كه هه‌میشه باوه‌ڕدارانی راسته‌قینه كۆڵه‌كه‌ی ئه‌ساسی بانگه‌وازی پێغه‌مبه‌ران بوون، ووره و هێزیان به‌خشیوه به‌كه‌سانی تر تاوه‌كو ڕاوه‌ستاو بن له‌سه‌ر باوه‌ڕه‌كه‌یان، چونكه زانیویانه ئه‌گه‌ر له‌دونیاشدا به‌روبومی خۆڕاگری و ثهباتیان وه‌رنه‌گرنه‌وه بێگومانن له ڕۆژی دواییدا سه‌ركه‌وتنی هه‌میشه‌یی بۆ ئه‌وانه .
قورئانی پیرۆز ته‌ژیه له‌م جۆره به‌سه‌رهاتانه، وه‌ك چیرۆكی باوه‌ڕداره‌كه‌ی سوره‌تی ( یاسین ) كه چۆن به‌ته‌نها داكۆكی له‌و سێ پێغه‌مبه‌ره‌ی گه‌له‌كه‌ی ده‌كات و داواش ده‌كات له‌خه‌ڵكی باوه‌ڕیان پێ بهێنن، به‌ڵام لهكۆتاییهوه گوێ به قسه‌كانی ناده‌ن و ده‌یكوژن، یان به‌سه‌رهاتی ( أصحاب الاخدود ) چۆن یه‌ك به‌یه‌ك باوه‌ڕداران ده‌خه‌نه ناو چاڵه ئاگرینه‌كانه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاماده نین واز له بیروباوه‌ڕه‌كه‌یان بهێنن، هه‌موو ئه‌م چیرۆكانه وانه و په‌ند وئامۆژگارین بۆ ئێمه و ئێوه و ته‌واوی باوه‌ڕدارانیش كه دامه‌زراو و خۆڕاگر بین له‌سه‌ر ئاینه‌كه‌مان، وه هیچ شتێك له ترس و هه‌ڕه‌شه و ئازاردان كۆڵمان پێ نه‌ده‌ن له ئاینه‌كه‌مان، چونكه بزانن پاشه‌ڕۆژ هه‌ر بۆ باوه‌ڕدارانه له دونیا ودواڕۆژیشدا، خوای گه‌وره به شتێك تاقیمان نه‌كه‌یته‌وه كه له توانماندا نیه .. ئامین یا رب العالمین..
سه‌رچاوه : په‌رتووكی : وسائل الثبات علی دین الله .