تاقیكردنه‌وه‌ی دروستكراوه‌كانی خوا هه‌ندێكیان به‌هه‌ندێكی تریان
] kurdish – كوردی – كردي [
عه‌بدولعه‌زیز فۆزان ئه‌لفۆزان
وه‌رگێڕانی: حاجی ئومێد چرۆستانی
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2012 - 1433
﴿ ابتلاء الخلق بعضهم ببعض ﴾
« باللغة الكردية »
عبد العزیز بن فوزان بن صالح الفوزان
ترجمة: أوميد عمر علي
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2012 - 1433
تاقیكردنه‌وه‌ی دروستكراوه‌كانی خوا هه‌ندێكیان به‌هه‌ندێكی تریان
گه‌وره‌ترین شێوه و وێنه‌ی تاقیكردنه‌وه له‌ژیانی دونیادا، وزۆرترینیان كه دووباره ئه‌بێته‌وه وله‌گه‌ڵ مرۆڤه‌كاندا، تاقیكردنه‌وه‌ی دروستكراوه‌كانی خوایه هه‌ندێكیان به‌هه‌ندێكی تریان، وه‌ك خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ) وَجَعَلۡنَا بَعۡضَكُمۡ لِبَعۡضٖ فِتۡنَةً أَتَصۡبِرُونَۗ وَكَانَ رَبُّكَ بَصِيرٗا ( {الفرقان :20} واته : ئێمه هه‌ندێک له ئێوه‌مان کردۆته هۆی تاقیکردنه‌وه‌ی هه‌ندێکی ترتان.. ئایا خۆده‌گرن و خۆڕاگر ده‌بن، بێگومان په‌روه‌ردگاری تۆ هه‌میشه و به‌رده‌وام بینایه (به‌هه‌ڵسوکه‌وتی به‌نده‌کانی)، وه فه‌رموویه‌تی : ) وَكَذَٰلِكَ فَتَنَّا بَعۡضَهُم بِبَعۡضٖ( {الأنعام :53} واته : ئێمه هه‌ر ئابه‌و شێوه‌یه هه‌ندێكیان به‌هه‌ندێكی دی تاقیده‌كه‌ینه‌وه، ده‌وڵه‌مه‌ند به‌هه‌ژار، بێ پایه به پایه‌دار،.. وه دیسان فه‌رموویه‌تی: ) وَٱعۡلَمُوٓاْ أَنَّمَآ أَمۡوَٰلُكُمۡ وَأَوۡلَٰدُكُمۡ فِتۡنَةٞ وَأَنَّ ٱللَّهَ عِندَهُۥٓ أَجۡرٌ عَظِيمٞ ( {الأنفال : 28} واته : بشزانن كه‌بێگومان هه‌موو ماڵ و سامان و مناڵتـان هۆی تاقییكردنه‌وه‌ن بۆتان، بۆ ئه‌وه‌یه ده‌ركه‌وێ ئاخۆ ئێوه چۆن هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ ئه‌كه‌ن؟ بڵێیت له‌به‌ر ئه‌وان به‌رژه‌وه‌ندی ئیسلام وه‌لا نێن؟ به‌ڕاستی خوای میهره‌بانیش پاداشتی زۆر‌و بێ سنووری له لایه. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: ) وَلَوۡ يَشَآءُ ٱللَّهُ لَٱنتَصَرَ مِنۡهُمۡ وَلَٰكِن لِّيَبۡلُوَاْ بَعۡضَكُم بِبَعۡضٖۗ ( {محمد :4} واته : خوا بیویستایه خۆی تۆڵه‌ی لێ ده‌سه‌ندن، به‌ڵام ده‌یه‌وێت به‌یه‌کتر تاقیان بکاته‌وه.
خوای په‌روه‌ردگار له‌م ئایه‌ته پیرۆزانه‌دا ڕوونی كردۆته‌وه كه به‌نده‌كانی هه‌ندێكیان به‌هه‌ندێكی تریان تاقی ده‌كاته‌وه، وه هه‌ندێكیانی گێراوه به‌هۆی تاقیكردنه‌وه بۆ هه‌ندێكی تریان، باوك به مناڵ تاقی ده‌كاته‌وه، ومناڵیش به‌باوك، پیاو به‌ژنه‌كه‌ی، ژن به پیاوه‌كه‌ی، خزم به‌خزم ودۆستی، دراوسێ به‌دراوسێكه‌ی، هاوڕێ به‌هاوڕێكه‌ی، لێپرسراو به ڕه‌عیه‌ته‌كه‌ی، ڕه‌عیه‌تیش به لێپرسراوه‌كه‌یان، زانایان به جاهل ونه‌خوێنده‌واران، نه‌خوێنده‌وار وجاهلیه‌كانیش به زانایان، پێغه‌مبه‌ران (سه‌لامی خوایان لێ بێت) به هۆز وگه‌له‌كانیان، هۆز وگه‌له‌كانیشیان به پێغه‌مبه‌ران، موسڵمانان به بێباوه‌ڕان، بێباوه‌ڕانیش به موسڵمانان، خواناسان به فاسق وخراپه‌كاران، خراپه‌كارانیش به پیاوچاكان، ئه‌و كه‌سانه‌ی فه‌رمان به‌چاكه ده‌كه‌ن وقه‌ده‌غه له‌خراپه ده‌كه‌ن به‌و كه‌سانه‌ی فه‌رمانیان پێ ده‌كه‌ن، ئه‌وانیش به ئه‌وان، ده‌وڵه‌مه‌ند به‌هه‌ژاران، هه‌ژارانیش به ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان، به‌كوورتی وبه‌كوردی له‌م دونیایه‌دا خوای گه‌وره به‌نده‌كانی خۆی هه‌ندێكیان به‌هه‌ندێكی تریان تاقی ده‌كاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ربكه‌وێت ئایا هه‌موو كه‌س له‌لای خۆیه‌وه به ئه‌رك و واجباتی خۆی هه‌ڵده‌سێت، ئایا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه مافه‌كانیان له‌سه‌ره و خوای گه‌وره فه‌رمانی پێ كردوون هه‌ستن به‌ئه‌ركه‌كانی خۆیان ئایا وه‌ك خۆی مافی كه‌سانی تر ئه‌ده‌نه‌وه ؟ وه ئایا له‌خوا ده‌ترسێت و خوا به‌چاودێری خۆی ده‌زانێت له‌به‌جێهێنانی ئه‌ركه‌كانیدا، وه یان گوێ ناداتێ و زوڵم وسته‌م ئه‌كه‌ن وكه‌مته‌رخه‌م ده‌بن له جێ به‌جێكردنی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ریانه ئه‌نجامی بده‌ن؟
خوای گه‌وره كاتێك فه‌رموویه‌تی : ) وَجَعَلۡنَا بَعۡضَكُمۡ لِبَعۡضٖ فِتۡنَةً ( {الفرقان :20} واته : ئێمه هه‌ندێک له ئێوه‌مان کردۆته هۆی تاقیکردنه‌وه‌ی هه‌ندێکی ترتان.
خوای گه‌وره به‌شێوه‌یه‌كی گشتی باسی كردووه كه هه‌ندێك له‌خه‌ڵكی به‌هه‌ندێكی تر تاقی ده‌كاته‌وه، پێغه‌مبه‌ران (سه‌لامی خوایان لێ بێت) تاقی ده‌كاته‌وه به‌و كه‌سانه‌ی كه ڕه‌وانه‌كراوه بۆلایان، بۆ ئه‌وه‌ی بانگیان بكات بۆ ڕێگای ڕاست و یه‌كخواپه‌رستی و ئامۆژگاری كردنیان و سوور بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ڕێنماییان بكات، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌كیش ئارام بگرێت له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و ناڕه‌حه‌تیانه‌ی كه دێته ڕێگایان له‌كاتی گه‌یاندنی بانگه‌وازه‌كه‌ی خوای گه‌وره‌دا، له‌هه‌مان كاتدا هۆز وگه‌لی ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌یش تاقی ده‌كاته‌وه به پێغه‌مبه‌ره‌كانیان، كه ئایا گوێڕایه‌ڵیان ده‌بن و باوه‌ڕیان پێ ده‌كه‌ن ؟ وه یان سه‌رسه‌ختی ده‌كه‌ن و به‌درۆیان ده‌زانن، ئایا ده‌بن به‌پاڵپشت و سه‌رخه‌ریان ؟ وه یان ده‌جه‌نگن له دژیان و ئه‌زیه‌ت وئازاریان ئه‌ده‌ن ؟
هه‌روه‌ك چۆن پێغه‌مبه‌رایه‌تی بۆ یه‌كێكی تایبه‌ت له پێغه‌مبه‌ران تاقیكردنه‌وه بوو بۆ ئه‌و ئه‌شراف و سه‌رۆك عه‌شیره‌ته بێباوه‌ڕانه‌ی كه خۆیان به‌شایانی ئه‌و پله‌وپایه‌یه ده‌زانی نه‌ك پێغه‌مبه‌ران، وه‌ك خوای گه‌وره له باره‌یه‌وه فه‌رموویه‌تی : ) وَقَالُواْ لَوۡلَا نُزِّلَ هَٰذَا ٱلۡقُرۡءَانُ عَلَىٰ رَجُلٖ مِّنَ ٱلۡقَرۡيَتَيۡنِ عَظِيمٍ( {الزخرف :31} واته : بیانوویه‌كی تری بێباوه‌ڕان ئه‌وه بوو ووتیان: بۆچی ئه‌م قورئانه بۆ پیاوێكی گه‌وره و ده‌وڵه‌مه‌ند وئه‌شرافی ئه‌م دووشاره‌ی مه‌ككه‌و تائیف نه‌هاته خوار؟ بۆچی خوا (وه‌لیدی كوڕی موغیره)ی مه‌ككه‌یی و (عوروه‌ی كوڕی مه‌سعود) ی (سه‌قه‌فیی) له‌تائیفدا نه‌كرد به په‌یامبه‌ر؟ كه خاوه‌نی سه‌روه‌ت و سامانن! دیاره ته‌رازووی هه‌موو حه‌قیقه‌تێك لای جاهیلیه‌ت گه‌وره‌یی و سه‌روه‌ت و دارایی و هێز و ده‌سه‌ڵاته! .. یان ده‌فه‌رموێت : ) قَالُواْ لَن نُّؤۡمِنَ حَتَّىٰ نُؤۡتَىٰ مِثۡلَ مَآ أُوتِيَ رُسُلُ ٱللَّهِۘ ( {الا‌نعام:124} واته : بێباوه‌ڕان ده‌ڵێن: تائه‌و به‌ڵگانه به په‌یامبه‌رانی خوا دراون، به‌ئێمه‌یش نه‌درێن، هه‌رگیز باوه‌ڕناكه‌ین... خوای گه‌وره له‌فه‌رمووده‌یه‌كی قودسیشدا فه‌رموویه‌تی : « إنما بعثتك لأبتيلك وأبتلي بك » { رواه مسلم (2865)} واته : ئه‌ی محمد تۆم ڕه‌وانه‌كردووه وكردومیت به پێغه‌مبه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی تاقیت بكه‌مه‌وه، وه خه‌ڵكیش به‌تۆ تاقی بكه‌مه‌وه .
به‌هه‌مان شێوه له‌باره‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی زانایان به كه‌سانی نه‌زان وجاهلیش هه‌ر به‌م شێوه‌یه یه : خوای گه‌وره زانایان تاقی ده‌كاته‌وه . كه ئایا ئامۆژگاریان ده‌كه‌ن و زانست وزانیاری ئاینه‌كه‌یان فێر ده‌كه‌ن؟ وه ئایا به‌نه‌رم ونیانی له‌گه‌ڵیاندا هه‌ڵسو كه‌وت ده‌كه‌ن و ئارام ده‌گرن له‌سه‌ر ئه‌زیه‌ت وئازار و ئامۆژگاری كردنیان؟ یان گوێ ناده‌نێ و كه‌مته‌رخه‌من له‌به‌جێهێنانی ئه‌ركه‌كانیان ؟ به‌هه‌مان شێوه ئه‌و خه‌ڵكه نه‌زان ونه‌خوێنه‌واره‌یش تاقی ده‌كاته‌وه به‌و زانایانه، كه ئایا به‌گوێیان ده‌كه‌ن له‌فه‌رمانی خێر و كاری چاكه وڕێز وقه‌د‌ریان ده‌زانن وهاریكاریان ده‌كه‌ن له‌كاری خێر وچاكه‌دا، وه یان سه‌ركه‌شی ده‌كه‌ن له‌به‌رامبه‌ر فه‌رمانه‌كانیان وهه‌ڵسوكه‌وتیان خراپ ده‌بێت له‌گه‌ڵیاندا؟ نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده هه‌ڵسن به‌دژایه‌تكردن وبــه‌درۆ خستنه‌وه‌یان له‌ناو خه‌ڵكیدا ؟
خوای گه‌وره باوكیش تاقی ده‌كاته‌وه به مناڵه‌كانی، تاوه‌كو ده‌ركه‌وێت كه ئایا ئه‌م باوكه هه‌ڵده‌سێت به ئه‌ركی لێپرسراویه‌تی خۆی به‌رامبه‌ر به مناڵه‌كانی ؟ ئایا ئه‌و ئه‌مانه‌ته‌ی كه خوای گه‌وره خستویه‌تیه ئه‌ستۆی ده‌یپارێزێت و مناله‌كانی په‌روه‌رده ده‌كات به‌و شێوه‌یه‌ی كه خوا و پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) داوایان كردووه، ئایا ئه‌و باوكه سه‌رمه‌شقێكی چاك وباشه بۆ مناڵه‌كانی ؟ وه یان نه‌خێر به‌و شێوه‌یه نیه و مناڵه‌كانی پشتگوی خستوه و به‌ره‌ڵای كردوون ونازانێت چۆن گه‌وره ده‌بن و ڕۆژانه خه‌ریكی چین وچۆن ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، به‌هه‌مان شێوه مناڵ‌یش تاقی ده‌كاته‌وه به باوكیان، كه ئایا ڕێزی دایك وباوكیان ده‌گرن به‌و شێوه‌یه‌ی كه خوا ده‌یه‌وێت وفه‌رمانی پێكردووه، وه ئایا گوێڕایه‌ڵیان ده‌كه‌ن له‌كار وفه‌رمانی چاكه‌دا؟ وه ئایا به‌وه‌فا ده‌بن له‌گه‌ڵیاندا له‌كاتی پیریه‌تی و بێهێزیاندا . یان به پێچوانه‌وه‌یه ( خوا په‌نامان بدات) ئه‌وه‌ی پێی بڵێیت ڕیز و قه‌د‌ری دایك وباوكیان لای ئه‌وان نییه و ئه‌زیه‌ت وئازاریان ده‌ده‌ن به ڕه‌وشت ناشیرین و خراپیان ؟
هه‌ر به‌م شێوه‌یه خوای گه‌وره خزم وكه‌سی نزیكی به خزمه‌كانی تاقیكردۆته‌وه، درراوسێشی به‌دراوسێ وهاوڕێ به‌هاورێكه‌ی خۆی وپیاو به‌خێزانه‌كه‌ی، وته‌واوی چین وتوێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی هه‌ندێكیانی به‌هه‌ندێكی تریان تاقی ده‌كاته‌وه، تاوه‌كو ئه‌و ئایه‌ته پیرۆزه بێته دی وماناكه‌ی به‌رجه‌سته ببێت لای خه‌ڵكی كه ده‌فه‌رموێت : ) أَحَسِبَ ٱلنَّاسُ أَن يُتۡرَكُوٓاْ أَن يَقُولُوٓاْ ءَامَنَّا وَهُمۡ لَا يُفۡتَنُونَ )٢( وَلَقَدۡ فَتَنَّا ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِهِمۡۖ فَلَيَعۡلَمَنَّ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ صَدَقُواْ وَلَيَعۡلَمَنَّ ٱلۡكَٰذِبِينَ )٣( {العنكبوت : 2 - 3} واته : ئایا خه‌ڵكی وایانزانیوه، وازیان لێده‌هێنرێت و پشتگوێ ده‌خرێن كه بڵێن ئیمان و باوه‌ڕمان هێناوه، له‌كاتێكدا ئه‌وان تاقی نه‌كرێنه‌وه و تووشی سزا و ئازار نه‌كرێن؟ )٢( سوێند به‌خوا بێگومان ئێمه ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌مانمان تاقیكردۆته‌وه به جۆره‌ها شێوه، تا خوای گه‌وره (له جیهانی واقیعدا) ئه‌وانه‌ی ڕاستیان كردووه بیانناسێت و ده‌ركه‌ون، هه‌روه‌ها درۆزنه‌كانیش ده‌بێت بناسێت و ده‌ركه‌ون )٣( .
جۆرێكه له‌تاقیكردنه‌وه كاتێك هه‌ژارێك ئه‌ڵێت : باشه بۆ منیش وه‌ك ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان نیم ؟ یان لاوازێك بڵێت : بۆ من وه‌ك فڵان كه‌س به‌هێز نیم ؟ یان ئه‌و كه‌سه‌ی گیرۆده‌ی نه‌خۆشییه‌ك بووه ئه‌ڵێت : بۆ منیش وه‌ك فڵان كه‌سی له‌ش ساغ نیم ؟ یان كوێرێك بڵێت : خۆزگه منیش چاوم ساغ ده‌بوو ؟
به‌م شێوه‌یه هه‌موو كه‌سێك كه دووچاری ناڕه‌حه‌تی وبه‌ڵایه‌ك بووه، به‌و كه‌سه تاقی ده‌كرێته‌وه كه هیچ ده‌رد وبه‌ڵایه‌كی نییه و له‌شی ساغه وكێشه وگیرفتیشی نییه، به‌وه‌ی ئایا حه‌سوودی پێ ده‌بات و خۆزگه به‌له‌ناوچوونی ئه‌و نیعمه‌تانه ده‌خوازێت كه خوا پێی داوه، وه ئایا ئه‌گه‌ر بۆی بكرێت دزی لێ ده‌كات وبێ پرسی خۆی ماڵ‌و سامانی ئه‌خوات، یان شوكری خوای گه‌وره ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڵایه‌ی داویه‌تی به‌سه‌ریدا وڕازیه به‌و به‌شه‌ی كه خوای گه‌وره پێی داوه ودابه‌شی كردووه له‌نێو به‌نده‌كانیدا، هه‌موو ئه‌مانه تاقیكردنه‌وه‌ن .
باوه‌ڕدارانی هه‌ژار ولاوازی شوێنكه‌وتوانی پێغه‌مبه‌ران تاقیكردنه‌وه بوون بۆ ئه‌شراف وگه‌وره وناودارانی گه‌ل و هۆزه‌كانیان، ئه‌مانه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ق وڕاستیان بۆ ڕوون بوویه‌وه به‌ڵام باوه‌ڕیان نه‌هێنا و خۆیان به‌گه‌وره زانی، چونكه فیز وخۆبه‌زلزانینیان ڕێگای پێ نه‌دان خۆیان بخه‌نه ڕیزی ئه‌و داما وهه‌ژارانه‌وه وله‌گه‌ڵ ئه‌وان له‌مه‌جلیسێكدا دابنشین، بۆیه خوای گه‌وره له‌باره‌یانه‌وه ده‌فه‌رموێت : ) وَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ لِلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَوۡ كَانَ خَيۡرٗا مَّا سَبَقُونَآ إِلَيۡهِۚ ( {الاحقاف :11} واته : سه‌ره گه‌وره‌كانی قوڕه‌یش له‌بێباوه‌ڕان ووتیان : ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی موحه‌ممه‌د پێی هاتووه، واته: قورئان شتێكی چاك بووایه ئه‌و هه‌ژارانه (سوهه‌یب و عه‌ممارو بیلال) پێشمان نه‌ده‌كه‌وتن له ئیمان هێنان پێی!! چونكه ئێمه‌ین خاوه‌ن رێز لای خوا .
وه به نوح (سه‌لامی خوای لێ بێت) یان ووت : ) قَالُوٓاْ أَنُؤۡمِنُ لَكَ وَٱتَّبَعَكَ ٱلۡأَرۡذَلُونَ ( {الشعرا‌ء :111} واته : بێ باوه‌ڕه‌كانی گه‌لی نووح ووتیان : ئه‌ی نوح ئایا ده‌ته‌ویت ئێمه باوه‌ڕت پێ بهێنین له‌كاتێكدا هه‌رچی که‌سانی هه‌ژارو داماو شوێنت که‌وتوون.
بۆیه خوای گه‌وره وپه‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ) وَكَذَٰلِكَ فَتَنَّا بَعۡضَهُم بِبَعۡضٖ لِّيَقُولُوٓاْ أَهَٰٓؤُلَآءِ مَنَّ ٱللَّهُ عَلَيۡهِم مِّنۢ بَيۡنِنَآۗ ( {الأنعام :53} واته : ئێمه هه‌ر ئابه‌و شێوه‌یه هه‌ندێكیان به هه‌ندێكی دی تاقیده‌كه‌ینه‌وه، ده‌وڵه‌مه‌ند به‌هه‌ژار، بێ پایه به پایه‌دار، هه‌تا ده‌ڵێن: ئاخۆ خوا له نێوانماندا ئه‌مانه‌ی به‌رچاكه‌ی خۆی خست و منه‌تی نایه سه‌ریان و هه‌ڵیبژاردن بۆ ئیمان وباوه‌ڕ؟! واته: ئێمه شایسته‌ی ئه‌ومنه‌ته‌بووین كه‌خوا هیدایه‌تمان بدات، نه‌ك ئه‌و خه‌ڵكه لات و هه‌ژار ولاوازه .
ئه‌و بێباوه‌ڕانه‌ی به‌خۆیان وسه‌روه‌ت وسامان وپله‌وپایه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیاندا ئه‌یا‌ننازی گاڵته‌یان به‌و باوه‌ڕداره هه‌ژار و لاواز وبێ كه‌سانه ده‌كرد ودڵیان ئازار ده‌دان كه باوه‌ڕ بهێنن وبچنه ڕیزی ئه‌وان وله‌گه‌ڵیاندا دانیشن، یان پێده‌چێت هه‌ندێكیان كاتێك بینیبێتی كه هه‌ژارێك پێش ئه‌م باوه‌ڕی هێناوه و موسوڵمان بووه، ئیتر ئه‌م له حه‌سه‌د و ڕژدی خۆی پێی نه‌نگی بوبێت كه ئه‌و كه‌سه هه‌ژاره له‌م فه‌زڵه‌یشدا پێش ئه‌و كه‌وتبێت، بۆیه باوه‌ڕی نه‌هێناوه وموسڵمان نه‌بووه .
خوای گه‌وره له‌م ئایه‌تانه‌ی خواره‌وه‌دا حاڵی ئه‌م دوو كۆمه‌ڵه له‌دونیا و دواڕۆژدا ڕوونی ده‌كاته‌وه وده‌فه‌رموێت : ) إِنَّهُۥ كَانَ فَرِيقٞ مِّنۡ عِبَادِي يَقُولُونَ رَبَّنَآ ءَامَنَّا فَٱغۡفِرۡ لَنَا وَٱرۡحَمۡنَا وَأَنتَ خَيۡرُ ٱلرَّٰحِمِينَ )١٠٩( فَٱتَّخَذۡتُمُوهُمۡ سِخۡرِيًّا حَتَّىٰٓ أَنسَوۡكُمۡ ذِكۡرِي وَكُنتُم مِّنۡهُمۡ تَضۡحَكُونَ )١١٠( إِنِّي جَزَيۡتُهُمُ ٱلۡيَوۡمَ بِمَا صَبَرُوٓاْ أَنَّهُمۡ هُمُ ٱلۡفَآئِزُونَ )١١١( {المؤمنون :109 - 111} واته : كاتێ ده‌سته‌یه‌ك له‌به‌نده‌كانم ئه‌یانووت : په‌روه‌ردگارمان! ئێمه بڕوای دامه‌زراومان به‌تۆ هێنا، جا تۆیش لێمان خۆش ببه، وه‌به‌زه‌ییت پیامانا بێته‌وه، چونكه تۆ چاكترین زاتێكی كه له‌هه‌موو میهره‌بانێك میهره‌بانتری، ده‌ڵێن: ئه‌و تاقمه ئه‌وه داوایانه (بیلال و صوهه‌یب و خه‌بباب و..) بوون، كه (ئه‌بوجه‌هل) گاڵته‌ی پێ ده‌كردن. به‌ڵام تا ڕۆژی قیامه‌تیش هه‌ر موسڵمانێك گاڵته‌ی پێ بكرێ هه‌ر وایه )١٠٩( که‌چی ئێوه گاڵته‌تان پێ ده‌کردن، هه‌تا گه‌یشته ڕاده‌یه‌ك یادی منیان له بیر بردنه‌وه‌و ئێوه به‌رده‌وام به‌وان پێده‌که‌نین )١١٠( بێگومان ئه‌مڕۆ (كه‌ڕۆژی دواییه) پاداشتم داونه‌ته‌وه به‌هۆی خۆگرییانه‌وه به‌ڕاستی هه‌ر ئه‌وانن سه‌رکه‌وتوو )١١١( .
ئه‌و باوه‌ڕداره لاواز وهه‌ژارانه، سه‌ركه‌وتووی دین ودونیا ودوارۆژ بوون، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئارامیان گرت له‌سه‌ر عیباده‌ت وگوێڕایه‌ڵییان بۆ خوای گه‌وره و له‌تاقیكردنه‌وه‌كه‌یاندا سه‌ركه‌وتوو بوون، له‌به‌رامبه‌ردا بێباوه‌ڕه‌كانیش خه‌سارۆمه‌ندی ڕۆژی دوایی بوون، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رپێچی خوای گه‌وره‌یان كرد وخۆیان به‌گه‌وره وزلزانی له‌به‌رامبه‌ر فه‌رمانه‌كانی خوا وپێغه‌مبه‌ری خوادا، وئارمیان نه‌گرت له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ق وڕاستیه‌ی كه پێی تاقیكرانه‌وه .
بۆیه خوای گه‌وره له‌ئایه‌ته‌كه‌ی پێشووتردا فه‌رموویه‌تی : ) أَتَصۡبِرُونَۗ وَكَانَ رَبُّكَ بَصِيرٗا ( {الفرقان :20} واته : ئایا ئارام ده‌گرن له‌سه‌ر هه‌ق وسه‌ركه‌توو ده‌بن له‌تاقیكردنه‌وه‌كه‌دا، ئه‌مه پرسیاره، به‌ڵام به‌مانای فه‌رمانه، واته ئارام بگرن له‌سه‌ر هه‌ق وڕاستی و تاقیكردنه‌وه‌كانی خوای گه‌وره بۆتان، ) وَكَانَ رَبُّكَ بَصِيرٗا ( واته خوای گه‌وره كار وهه‌ڵویسته‌كانتان ده‌بینیت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌ی كه خوای گه‌وره كردوونی، هه‌ر بۆیه ده‌فه‌رموێت : ) لِيَجۡزِيَ ٱلَّذِينَ أَسَٰٓـُٔواْ بِمَا عَمِلُواْ وَيَجۡزِيَ ٱلَّذِينَ أَحۡسَنُواْ بِٱلۡحُسۡنَى ( {النجم :31} واته : تا له‌پاشه‌رۆژدا پاداشی به‌دكاران بداته‌وه به‌كاره‌كانیان، و پاداشتی چاكه‌كارانیش بداته‌وه به پاداشتێكی چاكتر وباشتر .
ئه‌م ئایه‌ته هه‌ڕشه‌یه‌كی تونده بۆ كه‌سانی سته‌مكار ویاخی وله‌سنوور ده‌رچوو تاوه‌كو به‌خۆیاندا بچنه‌وه و واز له‌زوڵم وسته‌م بهێنن، چونكه خوای گه‌وره وپه‌روه‌ردگار هه‌موو كاره‌كانیان ئه‌بینێت و ئاگاداره پێیان و ئه‌وه‌ش بزانن په‌روه‌ردگار سته‌مكارانی خۆش ناوێت، و مۆڵه‌تیان ئه‌دات وماوه‌یه‌ك وازیان لێ دێنێت، به‌ڵام كاتێك گرتنی وخه‌شمی خۆی به‌سه‌ردا ڕشتن ئیتر ئه‌سته‌مه به‌ریان بدات و وازیان لێ بهێنێت، له‌هه‌مان كاتدا دڵدانه‌وه‌ی سته‌م لێكراوانیشه كه خوای گه‌وره ئاگاداره به‌و سته‌مه‌ی لێان ده‌كرێت وئه‌یانبینێت، وهه‌ر خۆیشی سه‌رخه‌ری سته‌مكارانه و پاشه‌ڕۆژیش بۆ خواناسانه ..