تاقیكردنه‌وه سوننه‌تێكی ئیلاهیه
] kurdish – كوردی – كردي [
عه‌بدولعه‌زیز فۆزان ئه‌لفۆزان
وه‌رگێڕانی: حاجی ئومێد چرۆستانی
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2012 - 1433
﴿ الابتلاء سنة إلهية ﴾
« باللغة الكردية »
عبد العزیز بن فوزان بن صالح الفوزان
ترجمة: أوميد عمر علي
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2012 - 1433
تاقیكردنه‌وه سوننه‌تێكی ئیلاهیه
هه‌روه‌ك چۆن ئه‌و كه‌سه‌ی كه ئامێرێك دروست ده‌كات خۆی زاناتره به ئامێره‌كه‌ی، یان ئه‌و وه‌ستایه‌ی كه خانوویه‌كی دروست كردووه شاره‌زاتره به‌وه‌ی كهدروستی كردووه، به‌بێ گومان خوای گه‌وره وپه‌روه‌ردگاریش زانا وشارهزاتره به دروستكراوه‌كانی له‌غه‌یری خۆی، (ولله المثل الأعلی) له‌م باره‌یه‌شه‌وه فه‌رموویه‌تی : أَلَا يَعۡلَمُ مَنۡ خَلَقَ وَهُوَ ٱللَّطِيفُ ٱلۡخَبِيرُ {الملك :14} واته : مه‌گه‌ر خوا نازانێ كێی دروستكردووه‌و چۆنی دروستكردووه، وه ئاگای له نهێنیه‌كانی نییه له کاتێکدا که ئه‌و وردبین و ئاگاداره.
له كاتێك ئهڵیین كه ئه‌و كه‌سه‌ی ئامێرێكی دروست كردوه یان وه‌ستای خانوویه‌كه له‌كه‌سانی تر شاره‌زاترن به‌وه‌ی دروستیان كردووه، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا ئه‌وانیش زۆر لایه‌نی شاراوه ونهێنی هه‌یه كه بێ ئاگان لێی، به‌ڵام خوای گه‌وره (جل جلاله) كه زانایه به‌هه‌موو ئاشكرا ونهێنیه‌كان، وهه‌موو شته‌كانیشی به‌ووردی سهرژمێركردووه، و له‌هه‌مان كاتدا كه هه‌موو شته‌كانی دروستكردووه ڕێنمایشی كردوون بۆ ئه‌و كاره‌ی بۆی دروستكراوون، هه‌ر په‌روه‌ردگاریشه كه خاوه‌نی ته‌واوی فه‌رمان ودروستكراوهكانیهتی له دونیا و دواڕۆژدا، كه هیچ شتێك لای ئه‌و شاراوه و نهێنی نیه، وزاناو ئاگاداره به ئاشكرا و نهێنی گشت شتێك، به جۆرێك نهێنی وئاشكرا به‌لای خوای گه‌وره یه‌كسانه وجیاوازیان نییه، هه‌ر خۆیشی زاناتره به دروستكراوه‌كانی له خۆیان، خوای گه‌وره له‌م باره‌یه‌وه فه‌رموویه‌تی : قُلۡ ءَأَنتُمۡ أَعۡلَمُ أَمِ ٱللَّهُۗ {البقرة :140} واته : پێیان بڵێ- ئه‌ی موحه‌ممه‌د(صلی الله علیه وسلم) ! باشه خوا چاكتر ده‌زانێ یان ئێوه؟ دیاره كه‌خوا له‌هه‌موان چاكتر به‌ئاگایه‌و ده‌زانێ، وه ده‌فه‌رموێت : ـ وَمَآ أُوتِيتُم مِّنَ ٱلۡعِلۡمِ إِلَّا قَلِيلٗا {الإسرا‌ء :85} واته : له عیلم و زانست هیچتان پێنه‌به‌خشراوه ته‌نها شتێکی که‌م نه‌بێت، دیسان فه‌رموویه‌تی : ـ إِنَّ ٱللَّهَ يَعۡلَمُ وَأَنتُمۡ لَا تَعۡلَمُونَ {النحل :74} واته : به‌ڕاستی خوا ده‌زانێ و ئێوه نازانن .
جا كاتێك كه خوای گه‌وره و به‌رز وبڵند وباڵاده‌ست ئێمه‌ی و ئه‌و جیهانه‌یشی كه لهچواردهورمانه دروست كردووه، هه‌ر ئه‌ویش پێی ڕاگه‌یاندوین كه ئێمه‌ی به بێهووده دروست نه‌كردووه، و هه‌ر وایش به‌جێمان ناهێڵێت، به‌ڵكو په‌روه‌ردگارمان ئێمه‌ی بۆ تاقیكردنه‌وه دروستكردووه، هه‌روه‌ك له‌قورئانی پیرۆزدا فه‌رموویه‌تی : ـ إِنَّا خَلَقۡنَا ٱلۡإِنسَٰنَ مِن نُّطۡفَةٍ أَمۡشَاجٖ نَّبۡتَلِيهِ فَجَعَلۡنَٰهُ سَمِيعَۢا بَصِيرًا {الانسان : 2} واته : بێگومان ئێمه ئاده‌میمان دروستكرد له دڵۆپێك ئاوی تێكه‌ڵاو له هه‌ردوو ئاوی ژن و پیاو، به‌و شێوه‌یه كه خۆمان ویستمان بگاته یه‌ك، تاقی ده‌كه‌ینه‌وه له‌ناو گیان له‌به‌ره‌كانی تردا، وه بۆ خۆیشی ده‌ر ده‌كه‌وێ كه ئایا كار‌و كرده‌وه‌ی چاك ئه‌كات، یان خراپ، ئایا سوپاسمان ئه‌كات، یا سپڵه ده‌بێ ؟ ئینجا ژنه‌واو بینامان كرد بۆ ئه‌وه‌ی ئایه‌ته‌كانمان به‌گوێی خۆ ببیسێ، به‌ڵگه‌كانی ده‌سه‌ڵاتمان به‌چاوی خۆی ببینێ، به‌شكو مل رابكێشێ بۆ حه‌قیقه‌ت و ڕاستی .
ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه مرۆڤه‌كان بۆ ئه‌وه دروستكراوون كه تاقی بكرێنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی په‌روه‌ردگار ئه‌وانه ده‌ربخات كه شوكر وسوپاسی خوایان كردووه له‌وانه‌ی كه بیباوه‌ڕ و ناسوپاسی ئه‌ویان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی باوه‌ڕداری ڕاسته‌قینه‌ی ڕاستگۆ له‌دوو ڕوو جودا بكرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی باوه‌ڕداری به‌هێز و باوه‌ڕداری لاواز بناسرێن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی كه خوای گه‌وره به‌چاودێر وئاگاداری خۆی ده‌زانێت ولێ‌ی ده‌ترسێت وئومێد و ڕه‌جای پێیه‌تی جیابكرێته‌وه له‌و كه‌سه‌ی كه زۆر بێ ئاگایه وهیچ ئومێد وڕهجایهكی نیه و له‌پاشه‌ڕۆژ و سزای خوا ناترسێت .
په‌روه‌ردگاری باڵاده‌ست بۆ مه‌به‌ستێكی گه‌وره وحیكمهتیكی جوان ئێمه‌ی دروستكردووه، ئه‌ویش گوێڕایه‌ڵێ و طاعه‌ت و بهندایهتكردنیهتی به‌تاك وته‌نهایی و به‌وپه‌ڕی دڵسۆزی وئیخلاصه‌وه، له‌م باره‌یه‌شه‌وه فه‌رموویه‌تی : ـ وَمَا خَلَقۡتُ ٱلۡجِنَّ وَٱلۡإِنسَ إِلَّا لِيَعۡبُدُونِ {الذاریات : 56} واته : بێگومان من جنۆكه و ئاده‌میزاد م دروست نه‌کردووه‌ته‌نها بۆ ئه‌وه‌نه‌بێت که‌من بپه‌رستن و فه‌رمانبه‌ردارم بن، ـ قُلۡ إِنَّ صَلَاتِي وَنُسُكِي وَمَحۡيَايَ وَمَمَاتِي لِلَّهِ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ ـ ١٦٢ لَا شَرِيكَ لَهُۥۖ وَبِذَٰلِكَ أُمِرۡتُ وَأَنَا۠ أَوَّلُ ٱلۡمُسۡلِمِينَ ـ ١٦٣ {الأنعام : 162 -163} واته : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)، ئه‌ی ئیماندار) بڵێ: به‌ڕاستی نوێژ‌و حه‌ج و دروشمه‌کانی و (سه‌رجه‌م چاکه و به‌ندایه‌تیم) هه‌روه‌ها ژیان و مردنم تایبه‌ته بۆ خوای په‌روه‌ردگاری جیهانیانهوهـ ١٦٢ ئه‌و زاته هیچ هاوه‌ڵ و هاوبه‌ش و شه‌ریکێکی نیه و من به‌وه فه‌رمانم پێدراوه و من یه‌که‌م که‌سی موسوڵمانانم ـ ١٦٣ .
ئه‌م په‌رستن و به‌ندایه‌تیكردنه بۆ خوای گه‌وره جێ به‌جێ نابێت ودهرناكهوێت، به‌بێ تاقیكردنه‌وه وئیبتلاء نه‌بێت به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه، تاقیكردنه‌وه‌ی به‌خێر و شه‌ڕیه‌وه، ئه‌وه‌یش بزانین تاقیكردنه‌وه خۆی له‌خۆیدا مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی نییه، به‌ڵكو له‌ڕێگای تاقیكردنه‌وه‌وه به‌ندایه‌تیكردنی خوای گه‌وره و نه‌كردنی به‌هێزی و لاوازی ده‌رده‌كه‌وێت، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌یشه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : ـ وَنَبۡلُوكُم بِٱلشَّرِّ وَٱلۡخَيۡرِ فِتۡنَةٗۖ وَإِلَيۡنَا تُرۡجَعُونَ {الأنبياء :35} واته : ئێمه ئێوه تاقی ده‌که‌ینه‌وه به‌شه‌ڕ و ناخۆشی و به‌ڵاو به‌خێرو خۆشی و دارایی و توانایی، سه‌ره‌نجام هه‌ر بۆ لای ئێمه ده‌هێنرێنه‌وه (تا پاداشتتان بده‌ینه‌وه).
خوای گه‌وره ڕوونی كرده‌وه كه كه به‌نده‌كانی تاقی ده‌كاته‌وه به خێر وبهشهڕ، به‌وه‌ی پێیان خۆشه وبه‌وه‌یشی پێیان ناخۆشه، بۆ ئه‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه بێت بۆیان و باوه‌ڕ وئیمانهكهیان پاك بكاته‌وه له‌هه‌موو خه‌وش وخاڵیك و مه‌عده‌نیان ده‌ربخات، چونكه تاقیكردنه‌وه بۆته‌ی دڵه‌كان و سه‌نگی مه‌حه‌كی باوه‌ره، به‌م تاقیكردنه‌وه‌یه ڕاستگۆ له درۆزن ده‌رده‌كه‌وێت، چاكه‌خواز له كه‌سی به‌د وخراپ ده‌رده‌كه‌وێت، باوه‌ڕدار له بێباوه‌ڕ، خاوین وپاك له كهسسی پیس وگه‌نده‌ڵ، هه‌ر به‌م تاقیكردنه‌وه خواییه یه كه باوهڕدرانیش دابه‌ش ده‌بن بۆ چه‌ند پله‌و ده‌ره‌جه وده‌سته‌یه‌ك، هه‌ر كه‌سێكیان به‌پێی باوه‌ر و جیهاد وتێكۆشان وشوكر وسوپاس وئارامگری خۆی پله‌یان دیاری ده‌كریت لای خوای گه‌وره، هه‌ر بۆیه فه‌رموویه‌تی : ـ وَلِكُلّٖ دَرَجَٰتٞ مِّمَّا عَمِلُواْۚ وَمَا رَبُّكَ بِغَٰفِلٍ عَمَّا يَعۡمَلُونَ { الأنعام :132} واته : بۆ هه‌ر یه‌کێک له بێ باوه‌ڕ و موسڵمان چه‌نده‌ها پله‌وپایه هه‌یه له پاداشتی کرده‌وه‌کانی، په‌روه‌ردگاریشت بێ‌ئاگا نیه له‌و کاروکرده‌وه‌ی که ده‌یکه‌ن . هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی : ـ هُمۡ دَرَجَٰتٌ عِندَ ٱللَّهِۗ وَٱللَّهُ بَصِيرُۢ بِمَا يَعۡمَلُونَ {ال عمرن : 163} واته : بۆهه‌ریه‌ك له‌ئه‌هلی خێر‌و، له‌ئه‌هلی شه‌ڕ، لای خوا چه‌ند پله‌وپایه هه‌یه، پله‌وپایه‌ی باوه‌ڕداران و، پله‌وپایه‌ی دووڕووان، كه‌سێكیشیان سته‌می لێناكرێت، و خوا به‌هه‌موو كرده‌وه‌یان بینایه، هیچ شتێكی لێ وون نابێت .
خوای گه‌وره ئه‌وه‌ی ڕه‌د كردۆته‌وه كه هیچ كه‌سێك له‌به‌نده‌كانی كه بانگه‌شه‌ی ئیمان به‌خوا وباوه‌ڕ ده‌كه‌ن به‌بێ تاقیكردنه‌وه ڕزگاریان ببێت ووازیان لێ بهێنرێت، له‌م باره‌یه‌شه‌وه فه‌رموویه‌تی : ـأَحَسِبَ ٱلنَّاسُ أَن يُتۡرَكُوٓاْ أَن يَقُولُوٓاْ ءَامَنَّا وَهُمۡ لَا يُفۡتَنُونَ {العنكبوت : 1} واته : ئاخۆ موسڵمانان واگومان ده‌به‌ن كه ئه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌وه‌نده بڵێن: بڕوامان هێناوه، ئیتر وازیان لێده‌هێنرێ و، تاقییناكرێنهوه؟! نه‌خێر.. شتی وا نابێ و نه‌بووه به‌ڵكو پێویسته خه‌ڵكی موسڵمان تاقی بكرێنه‌وه‌و، له به‌رامبه‌ریشیه‌وه، ئارامیان ببێت .
تاقیكردنه‌وه‌ی باوه‌ڕداران سوننه‌تێكی ئیلاهی و هه‌قیقه‌تێكی جێگیریشه كه په‌روه‌ردگار له‌كۆن و نوێیدا مه‌خولقات ودروستكراوه‌كانی خۆی پێ تاقیكردوهتهوه.
نهێنی ئه‌م تاقیكردنه‌وه و مه‌به‌سته‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه‌سانی ڕاستگۆ و كه‌سانی درۆزنی پێ تاقی بكاته‌وه، كه‌سانی باوه‌ڕداری له‌كه‌سانی بێباوه‌ڕ تاقی پێ بكاته‌وه، ـ وَلَقَدۡ فَتَنَّا ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِهِمۡۖ فَلَيَعۡلَمَنَّ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ صَدَقُواْ وَلَيَعۡلَمَنَّ ٱلۡكَٰذِبِينَ {العنكبوت :3} واته : سوێند به‌خوا بێگومان که‌سانی پێش ئه‌وانمان تاقی کرده‌وه (ئه‌مانیش تاقی ده‌که‌ینه‌وه) ئینجا بێگومان خوا ئه‌و که‌سانه‌ی ڕاستیان کرد دیاری ده‌کات درۆزنه‌کانیش دیاری ده‌کات واته ده‌ناسرێن .
پاشان خوای گه‌وره ڕوونی كردهوهتهوه، كه به‌نده‌كانی هه‌موویان ئه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆلای ودهگهنهوه پێی، بۆئه‌وه‌ی به‌روبوومی تاقیكردنه‌وه‌كه‌یان ببیننه‌وه وپاداشتی كاروكردوهیان بداته‌وه، ئه‌وه‌ی چاكی چاندووه پاداشتی باشی بداته‌وه وئه‌وه‌یشی خراپی چاندووه سزاكه‌ی وه‌ربگرێته‌وه، ـ فَمَن يَعۡمَلۡ مِثۡقَالَ ذَرَّةٍ خَيۡرٗا يَرَهُۥ ـ٧ وَمَن يَعۡمَلۡ مِثۡقَالَ ذَرَّةٖ شَرّٗا يَرَهُۥ ـ8 {الزلزلة :7-8} واته : ئه‌وه‌ی به‌قه‌ده‌ر سه‌نگی گه‌ردیله‌یه‌ك خێر‌و چاکه‌ی ئه‌نجام دابێت ده‌یبینێته‌وه ـ٧ ئه‌وه‌ش که به‌قه‌ده‌ر سه‌نگی گه‌ردیله‌یه‌ك شه‌ڕو خراپه‌ی هه‌بێت، ده‌یبینێته‌وه .
بۆ زیاتر ته‌ئكیدكردن له‌سه‌ر ئه‌م ڕاستیه خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ـ ٱلَّذِي خَلَقَ ٱلۡمَوۡتَ وَٱلۡحَيَوٰةَ لِيَبۡلُوَكُمۡ أَيُّكُمۡ أَحۡسَنُ عَمَلٗاۚ {الملك :2} واته : ئه‌و زاته‌ی که مردن و ژیانی دروستكردووه، تا تاقیتان بکاته‌وه که کرده‌وه‌ی کامتان چاکتر وباشتره .... وه فه‌رموویه‌تی : ـ وَهُوَ ٱلَّذِي خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ فِي سِتَّةِ أَيَّامٖ وَكَانَ عَرۡشُهُۥ عَلَى ٱلۡمَآءِ لِيَبۡلُوَكُمۡ أَيُّكُمۡ أَحۡسَنُ عَمَلٗاۗ {هود : 7} واته : ئه‌و خوایه زاتێکه که ئاسمانه‌کان و زه‌وی دروست کردووه له شه‌ش ڕۆژدا و عه‌رشه‌که‌ی له‌سه‌ر ئاو بوو بۆ ئه‌وه‌ی تاقیتان بکاته‌وه کامتان کرده‌وه‌ی چاکتر ده‌که‌ن.... به‌و مانایه‌ی كه خوای گه‌وره ژیان ومردن، و ئاسمان وزه‌وی و سه‌رجه‌م ئه‌و نیشانه وبه‌ڵگانه‌ی له‌هه‌ردووكیاندا هه‌یه، له‌گه‌ڵ هه‌موو خۆش و ناخۆشیه‌ك، له زیان و قازانج له‌خراپه وچاكه ههرمووی بۆ ئه‌وه‌یه كه په‌روه‌ردگارتان ده‌یه‌وێت باوه‌ڕ وكاروكردهوهتان تاقی بكاته‌وه وله‌سه‌ر كاروكرده‌وه‌ی هه‌ر كهسێكیتان به‌پێی ئه‌وه‌ی كردویه‌تی وئه‌نجامی داوه پاداشتی بداته‌وه .
هه‌روه‌ك چۆن هه‌ردوو ئایته پیرۆزه‌كه ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵین كه ژیانی دونیا جێگای تاقیكردنه‌وه و ئیبتلایه، وه ئه‌وه‌یشی دووچاری ده‌بێت له خێر و شه‌ڕ، له‌خۆشی وناخۆشی، له‌ده‌وڵه‌مه‌ندی ولهههژاری، هه‌رهه‌مووی بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی به‌نده‌كان، وپاكردنه‌وه‌ی باوه‌ڕیان، وه ده‌ركه‌وتنی هه‌قیقه‌تی ئارامگری وشوكرو سوپاسگوزرایانه، یان بێ صه‌بری و كوفر وبێباوهڕیانه .
ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌یش دیسان زیاتر ته‌ئكید له‌و مهسئهلهیه ده‌كاته‌وه، وه‌ك خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ـ وَبَلَوۡنَٰهُم بِٱلۡحَسَنَٰتِ وَٱلسَّئَِّاتِ لَعَلَّهُمۡ يَرۡجِعُونَ {الاعراف :168} واته : به خۆشیی و ناخۆشیی به به نیعمه‌ت ڕژاندن به‌سه‌ر و به‌گرتنه‌وه‌ی، به‌نه‌خۆشی و به‌له‌ش ساغی، به به‌هێزی و به‌لاوازی، به‌هه‌ژاری و به ده‌وڵه‌مه‌ندی، تاقییمانكردنهوه، تا به‌ڵكو بگه‌ڕێنه‌وه بۆلای خوای خۆیان و واز له بێباوه‌ڕی بێنن ... وه فه‌رموویه‌تی : ـ وَلَنَبۡلُوَنَّكُمۡ حَتَّىٰ نَعۡلَمَ ٱلۡمُجَٰهِدِينَ مِنكُمۡ وَٱلصَّٰبِرِينَ وَنَبۡلُوَاْ أَخۡبَارَكُمۡ {محمد :31} واته: به‌راستی ئێمه بهجیهادو كاری قورس تاقیتان ئه‌كه‌ینه‌وه 'تا بزانین كامانهتان جیهادكارو خۆراگرن ، ده‌ركه‌وێ كێ موجاهیدی راسته‌قینه‌یه‌و، له‌سه‌ر ناره‌حه‌تی و جیهادیش بهسهبرو به‌ئارامه، هه‌واڵی كاروكرده‌وه‌ی ئێوه‌مان بێته ده‌ست و تاقی بكه‌ینه‌وه‌و بیخه‌ینه روو 'چاكه، یان خراپ. (ئیبراهیمی كوڕی ئه‌شعه‌س) ئه‌ڵێ: كاتێ (فوزه‌یلی كوڕی عه‌یاض) ئه‌م ئایه‌تانه‌ی ئه‌خوێنده‌وه، ده‌ستی به‌گریان ده‌كرد و ئه‌یوت: خوایا! تاقیمان نه‌كه‌یته‌وه، چونكه له‌تاقی كردنه‌وه‌دا ئابڕومان ئه‌چێت و، نهێنییه‌كانمان ده‌رئه‌كه‌وێت .
ئه‌م هه‌قیقه‌ت وڕاستیه زۆرێكی تر له‌ئایه‌ته پیرۆز وفه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ته‌ئكیدی له‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه، كه دونیا ڕازێنراوهته بۆ خه‌ڵكی و جوانكراوه بۆیان، به‌جۆرێك كه بووه‌ته مایه‌ی خه‌ڵه‌تاندن و فریودانی زۆرێك له‌خه‌ڵكی، چونكه دونیا به‌جوانیه‌كانی هه‌ر رؤژهو به‌شێوه‌یه‌ك خۆی نمایش ئه‌كات بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنج بدات بزانێت چی ئه‌كه‌ن وچی ئه‌نجام ئه‌ده‌ن؟ كێن ئه‌وانه‌ی پشت له خوا و پێغهمبهركانی ده‌كه‌ن و كێن ئه‌وانه‌یشی كه نه‌فرین له‌شه‌یتان و شوێنكه‌وتوانی ده‌كه‌ن و پشتگوێ‌یان ده‌خه‌ن؟ وه كێن ئه‌وانه‌ی كه ئومێد و ڕهجایان به خوای گه‌وره وڕۆژی دوایی هه‌یه؟ وهكێن ئه‌وانه‌یشی دونیا چوار مشق داوه له‌سه‌ر دڵ وده‌روونیان و هه‌موو خه‌م وخهفهتێكیان بووه به ڕاكردن به‌دوایی دونیادا ؟
خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ـ إِنَّا جَعَلۡنَا مَا عَلَى ٱلۡأَرۡضِ زِينَةٗ لَّهَا لِنَبۡلُوَهُمۡ أَيُّهُمۡ أَحۡسَنُ عَمَلٗا {الكهف :7} واته: به‌ڕاستی ئێمه هه‌رچی وابه‌سه‌ر زه‌وی یه‌وه کردوومانه به‌زینه‌ت و جوانی بۆ زه‌وی بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی تاقی بکه‌ینه‌وه کامیان کرده‌وه‌ی جوانتر‌و چاکتره؟ ..وه پێغه‌مبه‌ریش (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی : « الدنيا حلوة خضرة وإن الله مستخلفكم فيها فناظر كيف تعملون فاتقوا الدنيا واتقوا النساء » {صحیح مسلم به‌ژماره (2742)} واته : دونیا شیرین وسه‌وزه وڕازاوهیه، خوای گه‌وره ئێوه‌ی كردووه به جێ نشین تێیدا، بۆیه سه‌یر بكه‌ن كه چی ئه‌نجام ئه‌ده‌ن، خۆتان له دونیا ولهئافرهت بپارێزن .
بێگومان خوای گه‌وره ئه‌زانێت به‌و كارانه‌ی كه به‌نده‌كانی ئه‌یكه‌ن پێش ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی بده‌ن، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌ڵكو پێش ئه‌وه‌یشی دروست بكرێن، له‌وه‌یش زیاتر به‌ڵكو پێش ئه‌وه‌ی ئاسمان و زه‌وییش دروست بكات، وه تاقیشی كردونه‌ته‌وه به هه‌موو جۆره‌كانی خێر وشه‌ڕ، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و غه‌یب زانینه‌ی كه خوای گه‌وره ئه‌یزانێت و ئاگاداره پێی، واقعێكی هه‌ست پێكراو ودیمهنێكی بینراو بێت، تاوه‌كو خوای گه‌وره پاداشتی هه‌موو كه‌س به‌گوێره‌ی كاروكرده‌وه‌یان بداته‌وه، نه‌ك ته‌نها به‌و عیلم وزانیاریهی خۆی بێت كه پیش‌تر ئه‌یزانی، به‌مه‌ش په‌روه‌دگار سزای خراپه‌كاران ده‌دات له‌سه‌ر ئه‌و كرده‌وانه‌ی كه به‌هه‌قیقه‌ت كردویانه، نه‌ك سزایان بدات له‌سه‌ر عیلم و زانینی خۆی به‌كار وكرده‌وه‌ی به‌نده‌كانی، ئه‌مه‌ش پڕاوپڕ مانا وته‌فسیری ئه‌و ئایه‌ته پیرۆزه‌یه كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : لِيَبۡلُوَكُمۡ أَيُّكُمۡ أَحۡسَنُ عَمَلٗا {الملك :2} یان ئه‌و ئایه‌ته‌ی تر كه ده‌فه‌رموێت : ـ وَلَنَبۡلُوَنَّكُمۡ حَتَّىٰ نَعۡلَمَ ٱلۡمُجَٰهِدِينَ مِنكُمۡ وَٱلصَّٰبِرِينَ وَنَبۡلُوَاْ أَخۡبَارَكُمۡ {محمد :31} به‌و مانایه‌ی : هه‌تاوه‌كو به هه‌قیقی بزانین كه به‌فعلی ئه‌وان ئه‌وه ده‌كه‌ن، وه له‌واقعدا ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن، وه ئیلا خوای گه‌وره كه زانایه به‌هه‌موو ئاشكرا و نهێنیه‌كان، و زانایه به‌وه‌ی ڕوویداوه و به‌وه‌یشی ڕووی نه‌داوه وشاره‌زایه به‌هه‌موو شتێك .
ابن القیم ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) ئه‌ڵێت : " عیلم و زانینی خوای گه‌وره ده‌وری هه‌موو شتێكی داوه و زانا وشاره‌زایه به‌هه‌موو شتێك پێش ئه‌وه‌ی ئاسمان وزه‌ویش دروست بكات، وه ته‌قدیری هه‌موو شته‌كانی لای خۆی كردووه ونووسیویه‌تی، پاشان فه‌رمانی كردووه به فریشته‌كانی كه له په‌ڕاوی یه‌كه‌مدا بینووسن پێش دروست بوونی به‌نده‌كانی، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ی له علم و زانینی خۆیدا هه‌یه ونووسراوهتهوه لای هاوتایه ئه‌وه‌یه لای فریشته‌كان نوسراوه‌ته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك كه هیچ زیاد وكه‌می نیه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی لای خۆی هه‌یه، پاشان هه‌ر ئه‌وه‌یشی بینیوه كه لای خۆی هه‌یه، له‌م باره‌یه‌شه‌وه فه‌رموویه‌تی : ـ أَلَمۡ تَعۡلَمۡ أَنَّ ٱللَّهَ يَعۡلَمُ مَا فِي ٱلسَّمَآءِ وَٱلۡأَرۡضِۚ إِنَّ ذَٰلِكَ فِي كِتَٰبٍۚ إِنَّ ذَٰلِكَ عَلَى ٱللَّهِ يَسِيرٞ { الحج :70} واته : مه‌گه‌ر تۆ نه‌تزانیوه ئه‌ی مرۆڤی ژیر! كه هه‌رچی له‌ئاسمان و زه‌وییدایه كه‌خوا ئاگای لێیه‌تی و ده‌یزانێ؟ جاكه‌واته هه‌ر ئه‌ویش به ته‌نها خوَی به‌ئاگایه لهوشتانهدا ئێوه ئیختیلافتان تێیدا هه‌یه، چونكه به ڕاستی هه‌موو ئه‌و شتانه له نامه‌ی (لوح المحفوظ)دا تۆمار كراوه‌و 'هیچیلێ زایه نابێت، بێگومان ئه‌وكاره‌ش بۆ خوا زۆر ئاسانه، هه‌ر وه‌كو ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ش ده‌سه‌ڵاتی فراوانی خوا ڕاده‌گه‌یه‌نێ: « إن الله قدر مقادير الخلائق قبل خلق السموات والأرض بخمسين ألف سنة وكان عرشه على الما‌ء » {موسلیم. كتاب القدر ٤/٢٠٤٤} بێگومان خوا پێش دروستكردنی ئاسمانه‌كان و زه‌ویی به‌په‌نجا هه‌زار ساڵ و، هه‌ر ئه‌و ده‌مه‌ی كه هێمان عهرشیشی به‌سه‌ر ئاوه‌وه بوو ئه‌ندازه گیری و بڕیاری هه‌موو رووداو‌و كاروباری دروستكراوه‌كانی خۆیدا.
خوای گه‌وره زانایه و ئاگاداری هه‌موو حاڵ وئه‌حواڵی گۆڕانكاری كاروكرده‌وه‌ی به‌نده‌كانی بووه پێش ئه‌وه‌ی دروستیان بكات، پاشان بهدێهێنان و له‌پشتی باوكبان ده‌ریهێنان تاوه‌كو ئه‌وه‌ی كه له‌علم وزانستی ئه‌ودا بووه له‌واقعدا ده‌ركه‌وێت وه‌ك ئه‌وه‌ی زانیویه‌تی، پاشان تاقكردنه‌وه به فه‌رمان پێكردنیان به‌چاكه وقهدهغهكردنیان له‌خراپه، وتاقیكردنهوهیان به‌خێر وشه‌ڕ، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و شته‌ی زانیویه‌تی ئاشكرای بكات، له‌پێناو ئه‌وه‌دا چاكه‌كاران شایسته‌ی مه‌دح وثهناوپاداشت بن و تاوانبارانیش لۆمه وذهم وسزا، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌نجامیان داوه وهاوتایه به‌و عیلم وزانینهی كه خوای گه‌وره بۆ خۆی بڕیارداوه، چونكه به‌نده‌كانی شایسته‌ی ئه‌و پاداشت و سزایه نیین پێش ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی بده‌ن ته‌نها به‌وه‌ی خوای گه‌وره شاره‌زا بووه بهكاروكردهوهیان پێش ئه‌نجامدانیان، هه‌ر بۆیه خوای گه‌وره پێغه‌مبه‌رانی ناردووه و كتێب و په‌ڕاوه ئاسمانییه‌كانی پێدا ڕه‌وانه كردوون و شه‌ریعه‌ت وبه‌رنامه‌ی ژیانی بۆ داناووون، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س بیانووی نه‌مێنێت و به‌ڵگه‌ش بێت به‌سه‌ریانه‌وه تاوه‌كو نه‌ڵێن : ئه‌ی خوای گه‌وره چۆن ته‌نها به زانست وزانیاری خۆت به‌كاره‌كانمان سزامان ئه‌ده‌یت، پێش ئه‌وه‌ی هیچ شتێك بكه‌ین كه ئه‌مه ئه‌نجامی كار و كرده‌وه‌ی ئێمه نییه ؟ به‌ڵام كاتێك به‌ئه‌نجامدانی كاروكرده‌وه‌كانیان ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره ئه‌یزانی و پێی شاره‌زا بوو ده‌ركه‌وت، ئه‌و سزایه‌یان بۆ حاصڵ بوو كه له‌عیلمی خوای گه‌وره‌دا هه‌بوو كه پێی تاقیكردونهتهوه و بۆی گێرابوون به ئیبتلاء، كه‌وابوو تاقیكردنه‌وه‌ی خوای گه‌وره بۆ به‌نده‌كانی ئه‌وه‌ی له‌عیلمی خوای گه‌وره هه‌بوو ده‌ریخست و ئاشكرا بوو له‌كاتێكدا پێشتر نهێنی و غه‌یب بوو لای خوای گه‌وره {شفا‌ء العلیل لاپه‌ڕه 35 -36} .
خوای گه‌وره شاره‌زایه به هه‌قیقه‌تی دڵه‌كان و به‌وه‌یشی كه به‌نده‌كانی له داهاتوودا ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن پێش ئه‌وه‌ی تاقیشیان بكاته‌وه، به‌ڵام تاقیكردنه‌وه‌یان ده‌ریده‌خات له‌عاله‌می واقیعدا، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی كه پێشتر له علمی خوای گه‌وره‌دا هه‌بووه، به‌شێوه‌یه‌ك پێشتر نهێنی بوو لای مرۆڤه‌كان، كه‌وابوو لێپرسینه‌وه و موحاسهبهكردنیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه ئه‌نجامیان داوه له‌واقیعدا نه‌ك ته‌نهاله‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه خوای گه‌وره علمی هه‌بووه به كرده‌وه‌كانیان، ئه‌مه له‌لایه‌كه‌وه فه‌زڵی خوای گه‌وره ده‌رده‌خات، له‌لایه‌كی تریشه‌وه عه‌دلی ئه‌و ذاته، له‌لایه‌كی تره‌وه په‌روه‌رده‌كردنی خه‌ڵكییه، بۆ ئه‌وه‌ی بزانن كه په‌روه‌ردگار هیچ كه‌سێك موحاسه‌به ناكات له‌سه‌ر عیلم وزانستی خۆی به‌كاره‌كانیان، به‌ڵكو موحاسه‌به‌یان ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به فیعلی كردوویانه، ئه‌وه‌یش بزانه كه ئه‌وان له‌خوای گه‌وره شاره‌زاتر نین به هه‌قیقه‌تی ناو دڵه‌كانیان {في ظلال القرا‌ن 5/2720}.