قورئان هۆكاره بۆ جێگیر بوون وثه‌بات له‌سه‌ر ئاینی خوای گه‌وره
الإقبال على القرآ‌ن من وسائل الثبات علی دین الله
< kurdish -كردي - كوردی >
شێخ محمدی كوڕی صالحی المنجد
الشیخ محمد بن صالح المنجد
وه‌رگێرانی: ده‌سته‌ی به‌شی كوردی له ماڵپه‌ری ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
ترجمة : فريق القسم الكردي بموقع إسلام هاوس
مراجعة: بشتیوان صابر عزیز
قورئان هۆكاره بۆ جێگیر بوون و ثه‌بات له‌سه‌ر ئاینی خوای گه‌وره
سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره ومیهرهبان وه درود وصهڵات وسهلام بۆ سه‌ر محمدی كوڕی عه‌بدوڵا و ئال وبهیت و یار ویاوهر و شوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه .
مانه‌وه وبه‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر ئاینی پیرۆزی خوای گه‌وره داواكاریه‌كی بنه‌ڕه‌تی هه‌موو موسڵمانێكی ڕاستگۆیه كه ده‌یه‌وێت ڕێگای ڕاست به عه‌زیمه‌ت و ڕوشده‌وه بگرێته به‌ر .
گرنگی ئه‌م بابه‌ته‌ش له‌چه‌ند خاڵێكدا خۆی ده‌بینێته‌وه :
- ئه‌و حاڵ وگوزهرانهی كه كۆمه‌ڵگا موسڵمانه‌كانی تێدا ده‌ژین، له‌گه‌ڵ جۆره‌ها فیتنه وخراپه‌كاری وكۆمه‌ڵێك له موغرهیاتی دونیای كه به ئاگری ده‌سوتێن، سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو شه‌هه‌وات وشوبوهاتانهی كه بوون به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئاین وئاینداری لای خه‌ڵكی نامۆ وغه‌ریب بێته‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌شی كه ده‌ستیان گرتووه به ته‌عالیمی دینه‌كه‌یانه‌وه و پابه‌ندن پێوه‌ی بووه‌ن به جێگای پرسیار لای خه‌ڵكی، وسه‌ریان پێی سوڕ ده‌مێنێت، وه‌ك پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : " ئه‌و كه‌سه‌ی كه ده‌ست ده‌گرێت به ئاینه‌كه‌یه‌وه، وه‌ك ئه‌و كه‌سه وایه كه ده‌ستی به پشكۆوه گرتبێت .
گومانی تێدا نیه لای هه‌موو خاوه‌ن بیروهۆشێكی ساغ وته‌ندروست، ئه‌وه‌یه كه پێداویستی موسڵمان له‌م ڕۆژگاره‌دا بۆ هۆكاره‌كانی به‌رده‌وام بوون و ثابت بوون له‌سه‌ر ئاینه‌كه‌ی زۆر گه‌وره‌تره له‌و پێداویستیه‌ی كه برا موسڵمانه‌كه‌ی له‌سه‌رده‌مانی كۆن و پێشووتردا پێویستی پێی بووه، بۆیه هه‌موو هه‌وڵ و تێكۆشانێك له‌م پێناوه‌دا كارێكی گرنگ و پێویسته، ئه‌ویش له‌به‌ر تێكچوون وخراپ بوونی ڕۆژگار، وكه‌م بوونه‌وه‌ی برایه‌تی، و لاوازی هاوكاری، و كه‌می كه‌سانی دڵسۆز وسه‌رخه‌ری ئیسلام وموسڵمانان.
- زۆر بوونی ڕووداوه‌كانی پاشگه‌زبوونه‌وه له دین، وگه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ دواوه، ته‌نانه‌ت له ڕیزی هه‌ندێك له‌و كه‌سانه‌ش كه كادیری ئیسلامی بوون، وا ده‌كات كه موسڵمان ترسی هه‌بێت له‌وه‌ها پاشه‌ڕۆژێك، بۆیه ده‌بێت بگه‌رێت به‌دوای ئه‌و هۆكارانه‌ی كه به‌رده‌وام وثابتی ده‌كه‌ن له‌سه‌ر دین ودهیگهیهننه كه‌ناری ئارامی .
- په‌یوه‌یست بوونی ئه‌م بابه‌ته به دڵه‌وه، كه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) له‌باره‌یه‌وه فه‌رموویه‌تی : { لقلب ابن ا‌دم أشد انقلابا من القدر إذا إجتمعت غلیا } رواه أحمد 6/4 والحاكم 2/289، والسلسلة الصحيحة 1772، واتا : دڵی به‌نی ئاده‌م زیاتر له‌و مه‌نجه‌ڵه‌ی كه كوڵیداوه گۆڕانكاری به‌سه‌ردادێت .
هه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) به‌شێوه‌یه‌كی تر باسی دڵ ده‌كات و ده‌فه‌رموێت : { إنما سمي القلب من تقلبه، إنما مثل القلب كمثل ريشة في أصل شجرة يقلبها الريح ظهراً لبطن } رواه أحمد 4/408 ، وصحيح الجامع 2361، واتا : دڵ ناونراوه دڵ له‌به‌ر زۆری ئه‌و گوڕانكاریانهی كه‌به‌سه‌ریدا دێت، نمونه‌ی دڵیش وه‌ك ئه‌و پهڕهوایه كه به قه‌دی درهختێكهوهیه وهه‌وا به به‌م دیودیودا هه‌ڵیده‌گه‌ڕێنێته‌وه .
شاعیریش ووتویه‌تی :
وما سمي الإنسان إلا لنسيه . . . ولا القلب إلا أنه ينقلب
واتا : مرۆڤ ناونه‌نراوه مرۆڤ جگه له‌وه نه‌بێت كه شتی له‌بیر ده‌چێته‌وه، وه دڵیش ناونه‌نراوه دڵ جگه له‌به‌ر ئه‌وه نه‌بێت كه زۆر هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی به‌سه‌ردا دێت .
بۆیه ئه‌و دڵه‌ی به هه‌واو و هه‌وه‌سی شه‌هوات و شوبهات زۆر ده‌گۆرێت و گۆڕانكاری زۆری به‌سه‌ردا دێت، كارێكی مه‌ترسیداره، بۆیه جێگیركردنی پێویستی به هۆكارگه‌لێكی گه‌وره ومه‌زن هه‌یه كه له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ی ئه‌و گرنگیه‌دا هاوشانی یه‌كتربن .
هۆكاره‌كانی به‌رده‌وامی و جێگیر بوون له‌سه‌ر ئیمان :
یه‌كێك له ڕهحمهتهكانی خوای گه‌وره كه به به‌نده‌كانی ده‌كات، ئه‌وه‌یه كه له په‌رتووكه‌كه‌ی خۆی و له‌سه‌ر زمانی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی و له‌ژیانی ئه‌و سه‌روه‌ره‌دا هۆكارگه‌لێكی زۆری بۆ ڕوون كردوینه‌ته‌وه كه ده‌بنه هۆی به‌رده‌وامی و جێگیر بوونی به‌نده‌كان له‌سه‌ر ئاین وبیروباوهڕهكهیان، بۆیه خوێنه‌ری به‌رێز له‌م دهرهفهتهدا هه‌ندێك له‌و هۆكارانه به‌یارمه‌تی خوای گه‌وره ده‌یخه‌ینه ڕوو :
یه‌كه‌م : پێشوازی كردن له قورئان و ژیان له‌گه‌ڵیدا :
قورئانی پیرۆز هۆكاری یه‌كه‌می به‌رده‌وامی و جێگر بوونی مرۆڤه له‌سه‌ر ئاینی و بیڕوباوهڕهكهی، هه‌ر قورئان ئه‌و گوریسه توندوتۆڵه‌ی و نوره ڕوون وئاشكرایه كه هه‌ركه‌سێك به توندی ده‌ستی پێوه بگرێت خوای گه‌وره ده‌یپارێزێت، وه هه‌ركه‌سێك شوێنی بكه‌وێت ڕزگاری ده‌بێت، وه هه‌ركه‌سێكیش بانگه‌وازی بۆ بكات، ئه‌وه بێگومان ڕێنومایی كراوه بۆ سه‌ر ڕاسته ڕێگای ئیسلام .
خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆزدا ڕوونی كردوه‌ته‌وه له پێناو جێگیر كردنی ئاین و بیروباوه‌ڕی باوه‌ڕداران قورئانی ناردوه‌ته خواره‌وه، بۆیه ده‌بینین په‌روه‌ردگار له چوار چێوه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ندێك گومانی بێباوه‌ڕاندا فه‌رموویه‌تی : ﴿وَقَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا لَوْلَا نُزِّلَ عَلَيْهِ الْقُرْآنُ جُمْلَةً وَاحِدَةً كَذَلِكَ لِنُثَبِّتَ بِهِ فُؤَادَكَ وَرَتَّلْنَاهُ تَرْتِيلًا * وَلَا يَأْتُونَكَ بِمَثَلٍ إِلَّا جِئْنَاكَ بِالْحَقِّ وَأَحْسَنَ تَفْسِيرًا﴾ [ الفرقان : 32 -33 ]، واتا : کافره‌کان (بیانوویه‌کی تریان گرت و) وتیان: ئه‌وه بۆ قورئان به یه‌ک جار بۆی ڕه‌وانه ناکرێت، بێگومان ئێمه هه‌ر به‌و شێوه‌یه ڕه‌وانه‌ی ده‌که‌ین، تا دڵی تۆ زیاتر دڵنیا بکه‌ین، به‌رده‌وام به‌جوانی دایده‌ڕێژین ودهیگهیهنین * خوانه‌ناسان هیچ ڕه‌خنه‌یه‌کت لێ ناگرن، له به‌رامبه‌ریه‌وه ئێمه حه‌قیقه‌ت وڕاستیمان بۆ تۆ نه‌هێنا بێت و به‌جوانی هه‌موو شتێکت بۆ ڕوون نه‌که‌ینه‌وه .
بۆچی قورئانی پیرۆز سه‌رچاوه‌ی ثه‌بات وجێگیر بوونی كه‌سه‌كانه ؟
- له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌رێگای په‌یوه‌ست بوون به خوای گه‌وره‌وه، قورئان باوه‌ڕ ده‌چێنێت و دڵ وده‌روون پاك ده‌كاته‌وه له‌هه‌موو ژه‌نگ وژارێك .
- چونكه ئایه‌ته‌كانی قورئانی پیرۆز بۆ ئه‌وه دابه‌زیون كه هێوركه‌ره‌وه و سه‌لامه‌تی بن بۆ دڵ و ده‌رونی باوه‌ڕداران، بۆیه به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕه‌شه‌بای فیتنه ناتوانێت له‌قی بكات، چونكه دڵه‌كان به‌یادی خوای گه‌وره ئارام وهێور ده‌بنه‌وه .
- له‌به‌ر ئه‌وه قورئانی پیرۆز مرۆڤی موسڵمان به ڕه‌وشت وقیهمی ڕاست ودروست په‌روه‌رده‌ده‌كات بۆیه هه‌ر له‌و ڕێگاوه ئه‌توانێت بارودۆخی ده‌وروبه‌ری خۆی پێ بپێوێت، هه‌روه‌ها ئه‌و پێوه‌رانه‌ش كه حوكمی بابه‌ته‌كانی تری بۆ ڕوون ده‌كاته‌وه بۆی ئاماده ده‌كات، تاوه‌كو حوكمه‌كانی لا لێڵ و ناڕوون نه‌بێت، وه تووشی دژ یه‌ك نه‌بیت له ووتا و گوفتاریدا، ئه‌گه‌رچی ڕووداو و كه‌سه‌كانیش وگۆڕانكاریان به‌سه‌ردا بێت .
- قورئانی پیرۆز وه‌ڵامی ته‌واوی ئه‌و گومانانه ده‌داته‌وه كه دوژمنانی ئیسلام له بێباوه‌ڕان ودووڕوهكان دهویروژێنن، وه‌ك ئه‌و گومانانه‌ی كه له‌سه‌ردمی یه‌كه‌می ئیسلامه‌وه ڕوو به‌ڕووی موسڵمانانیان كردونه‌ته‌وه، له‌و نمونانهیش : -
1- ئایا شوێنه‌واری ئه‌و ووته‌یه‌ی خوای گه‌وره چیه كه ده‌فه‌رموێت : ﴿مَا وَدَّعَكَ رَبُّكَ وَمَا قَلَى ﴾ [ الضحى: 3 ]، واتا : په‌روه‌ردگارت ده‌ستبه‌رداری تۆ نه‌بووه‌و وازی له تۆ نه‌هێناوه‌و خه‌شمی لێ نه‌گرتوویت، كاتێ ماوه‌یه‌ك وه‌حی نه‌هات بۆ پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم کافرانی قوڕه‌یش وتیان، په‌روه‌ردگاری محمد وازی لێ هێناوه، ئیتر خوای گه‌وره به‌درۆی خستنه‌وه، سه‌رنج بده له صه‌حیح موسلیم به ڕاڤه و شه‌رحی نه‌وه‌وه‌ی به‌رگی (12) لاپه‌ڕه (156) .
2- ئایا شوێنه‌واری ئه‌و ووته‌یه‌ی خوای گه‌وره چیه كه ده‌فه‌رموێت : ﴿لِّسَانُ الَّذِي يُلْحِدُونَ إِلَيْهِ أَعْجَمِيٌّ وَهَذَا لِسَانٌ عَرَبِيٌّ مُّبِينٌ ﴾ [ النحل : 103 ]، واتا : زمانی ئه‌و که‌سه‌ی ئه‌وان ده‌ڵێن قورئان فێری محمد ده‌کات، عه‌جه‌میه‌و عه‌ره‌بی نیه‌و ڕه‌وان نیه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ئه‌م قورئانه به زمانی عه‌ره‌بی و پاراوو ڕوون و ئاشکرا داڕێژراوه .
كاتێك بێباوه‌ڕانی قوڕه‌یش بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه موحه‌مه‌د ( صلی الله علیه وسلم) كه‌سێكی غه‌یره عه‌ره‌بی فێری ئه‌م قورئانه‌ی ده‌كات، قورئان له كه‌سێكی دارتاشی ڕۆمی له مه‌ككه وه‌رده‌گرێت .
3- ئایا شوێنه‌واری ئه‌و ووته‌یه‌ی خوای گه‌وره چیه له‌سه‌ر دڵ وده‌رونی باوه‌ڕداران كاتیك یه‌كێك له دووڕوه‌كان ووتی : "ائذن لي ولا تفتني" مۆڵه‌تم بده‌و تووشی گوناهو سه‌رپێچیم مه‌که!! (به‌بیانووی ئه‌وه‌ی له غه‌زادا، له‌وانه‌یه تووشی گوناهو هه‌ڵه ببێت، خوای گه‌وره‌ش وه‌ڵامی ئه‌م ووته‌یه‌ی دایه‌وه و فه‌رمووی: ﴿أَلاَ فِي الْفِتْنَةِ سَقَطُواْ ﴾ [ التوبة : 49 ]، واتا : له حاڵێکدا ئه‌و جۆره که‌سانه با چاک بزانن که له گوناهو تاواندا ڕۆچوون .
ئايا ئه‌م ئایه‌تانه جێگیر كردنی دڵ و ده‌رون نیه له‌دوای جێگیر كردن و دامه‌زراندنی دڵه باوه‌ڕداره‌كان نیه، وه وه‌ڵامی گومانه‌كان نیه، وه بێده‌نگ كردنی شوێنكه‌وتوانی باطل و ناهه‌ق نیه ؟ به‌ڵی به‌خوای گه‌وره بێده‌نگ كردنی هه‌موویانه .
سه‌ر سوڕهێنه‌ره كه پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی باوه‌ڕداران له حوده‌یبیه خوای گه‌وره به‌ڵێنی پێدان به ده‌ستكه‌وتێكی زۆر وزهبهنده كه بریتی بوو له ده‌ستكه‌وته‌كانی غه‌زوه‌ی خه‌یبه‌ر، كه به‌ده‌ستی ده‌هێنن و بۆی ده‌چن پێش هه‌موو كه‌سێكی تر، له‌كاتێكدا دوو ڕوه‌كان داوای ئه‌وه‌یان كرد له پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) كه ڕێگایان بدات كه به‌شداری بكه‌ن له‌گه‌ڵیاندا، له به‌رامبه‌ردا موسڵمانان پێیان ووتن : شوێنمان مه‌كه‌ون، وه سه‌رده‌كه‌ون، به‌ڵام ئه‌وان وویستیان كه‌لامی خوای گه‌وره بگۆڕن، بۆیه به موسڵمانیان ووت : ئێوه حه‌سودی به ئیمه ده‌به‌ن، بۆیه خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆزدا وه‌ڵامی دانه‌وه و فه‌رمووی : ﴿ بَلْ كَانُوا لَا يَفْقَهُونَ إِلَّا قَلِيلًا﴾ [الفتح : 15 ] واتا : به‌ڵکو ئه‌وانه‌که‌مێک نه‌بێت له‌فه‌رمانی خوا تێناگه‌ن (ته‌نها چاویان بڕیوه‌ته سامان ودهسکهوتهدنیاییهکان.
بۆیه هه‌موو ئه‌م ڕووداوانه قۆناغ به‌قۆناغ و هه‌نگاو به هه‌نگاو، و ووشه به ووشه، به پێش چاوی باوه‌ڕدارانه‌وه ڕوو ده‌ده‌ن .
لێره‌وه ده‌توانین هه‌ست به‌و جیاوازیه بكه‌ین له نێوان ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ژیانیان په‌یوه‌ست كردووه به قورئان و به‌دڵ وگیان له‌گه‌ڵ قورئاندا ده‌ژین، قورئان ده‌خوێننه‌وه و له‌به‌ری ده‌كه‌ن و له مانا ومه‌به‌سته‌كانی تێده‌گه‌ن وبیری لێده‌كه‌نه‌وه، وله‌و ڕوانگه‌یه‌شه‌وه به‌ره‌و ئاسۆ هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرن، له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌موو هه‌م و غه‌م وكاروكردهوهیهكیان بریتیه له ووته‌ی مرۆڤه‌كان وقورئانیان پشتگوێ خستووه .
خۆزگه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه قوتابی وخویندكاری زانسته شهرعیهكانن، به‌شێكی زۆری كاته‌كانی خۆیان بۆ قورئانی پیرۆز وتێگه‌یشتن له مانا و مه‌به‌سته‌كانی ته‌رخان بكردایه .
سه‌رچاوه: كتێبی وسائل الثبات على دين الله، لاپه‌ڕه: 1تا4.