هه‌ندێك له فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم )
سه‌باره‌ت به خوو ڕه‌وشت جوانی
نوسینی: زاگرۆس هه‌مه‌وه‌ندی
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
﴿ بعض الأحاديث الواردة في الأخلاق الحسنة ﴾
الكاتب: زاكروس هموندي
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
گومانی تێدا نیه خوو ڕه‌وشت جوانی یه‌كێكه له بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام وگرنگیه‌كی زۆریشی پێدراوه، لێره‌دا ته‌نها ئاماژه به‌و فه‌رموودانه ده‌كه‌ین كه له‌سه‌ر گرنگی خوو ڕه‌وشت جوان كه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی :
واته : من ڕه‌وانه كراوم تاوه‌كو ڕه‌وشته جوان وبهرزهكان ته‌واو بكه‌م .
به‌و مانایه، وه‌ك ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ته‌نها بۆ ئه‌وه هاتبێت ئه‌و خووه ناپه‌سه‌ندانه‌ی كه له‌ناو كۆمه‌ڵگادا هه‌بووبێت لایان به‌رێت ولهجێگایاندا ڕه‌وشتی جوان وبه‌های به‌رز دابنێت .
واته : مرۆڤی باوهڕداڕ به‌هۆی ڕه‌وشتی جوانیه‌وه ده‌گاته پله‌و پایه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی كه هه‌میشه به‌ڕۆژووه وخه‌ریكی شه‌و نوێژ كردنه .
واته : شه‌رم وشكۆ له باوه‌ڕه‌وه‌یه، باوه‌ڕیش لهبهههشتدایه، به‌ڵام بێ شه‌رمی وده‌م پیسی لـه خراپه‌وه‌یه، خراپه‌یش له دۆزه‌خدایه .
واته : هه‌موو ئاینێك بهڕهوشتێكی جوان به‌ناوبانگه، ئاینی پیرۆزی ئیسلامیش به شه‌رم وحه‌یا .
واته : هیچ شتێك نیه له ڕۆژی دواییدا له‌تای ته‌رازووی چاكه‌كاندا وه‌ك خوو ڕه‌وشتی جوان قورس بێت، بێگومانیش خوای گه‌وره زۆر ڕقی ده‌بێته‌وه له خووی ناشرین وناپه‌سه‌ند .
واته : بێگومان خراپترین كه‌سانێك لای خوای گه‌وره له‌ڕۆژی قیامه‌تدا ئه‌و كه‌سانه‌ن كه خه‌ڵكی خۆیان پاراستووه له‌شه‌ڕ وخراپه‌یان .
واته : خوای گه‌وره خۆی زۆر به‌ڕێز وخاوه‌ن كه‌ره‌م وسه‌خیه، وه زۆریش ڕه‌وشت وبه‌ها به‌رزه‌كانی خۆش ده‌وێت، وه گه‌لێك ڕقی له خووی خراپ وناشرین ده‌بێته‌وه .
واته : پرسیار كرا له عائیشه‌ی دایكی موسڵمانان ـ خوای گه‌وره لێی رازی بێت ـ سه‌باره‌ت به ڕه‌وشتی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) ئهویشس له‌وه‌ڵامدا فه‌رمووی: پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) جوێن ده‌ر وده‌م پیس نه‌بووه، هه‌رگیز له‌بازاڕدا ده‌نگی هه‌ڵنه‌بڕیووه، پاداشتی خراپه‌ی به‌خراپه نه‌داوه‌ته‌وه، به‌ڵكو هه‌میشه لێبووردنی هه‌بووه به‌رامبه‌ر به خراپه‌ی خه‌ڵكی .
واته : هه‌موو باوه‌ڕدارێكی خۆش ڕه‌وشتی ساده‌ی ئاسانكاری نه‌رم ونیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا حه‌رام كراوه كه به‌ئاگری دۆزه‌خ بسوتێنرێت .
واته : خوای گه‌وره له‌سه‌ر خۆ ونه‌رم ونیانه، نه‌رم ونیان وله‌سه‌ر خۆیشی خۆش ده‌وێت، چونكه ئه‌وه‌ی له نه‌رم ونیانیدا ده‌یبه‌خشێت هه‌رگیز له توند وتیژی وزبریدا نایبه‌خشێت، وه له‌هیچ شتێكی تردا وه‌ك نه‌رم ونیانی نایبه‌خشێت .
به‌ئومێدی ئه‌وه‌ی إن شا‌ء الله توانیبێتمان سوودێكمان پێ گه‌یاندبن...
سبحان ربك رب العزة عما یصفون وسلام علی المرسلین والحمد لله رب العالمین .
(١) أخرجه الحاكم في المستدرك (2/313) , و صححه الألباني في صحيحه (45) .
(٢) رواه ابن حبان فی باب الصدق والأمر بالمعروف والنهي عن المنكر برقم ( ٤٨٢ ) من حديث عائشة رضي الله عنها .
(3) رواه الترمذي (2009) و رواه الحاكم في المستدرك (1/253) و قال : صحیح على شرط مسلم , وأقره الذهبي , ورواه ابن أبي شيبة في كتاب الإيمان , و قال شيخ الألباني : حسن, وصححه الترمذي (14) و ذكره الدمياطي في المتجر الرابح , و عزاه لابن حبان , وقال محقق جامع الأصول (3/617) : إسناد حسن .
(4) رواه ابن ماجه (4181) , ومن طريق ابن عباس (4182) .
(5) رواه الترمذي (2002) و اللفظ له , و قال : هذا حديث حسن صحيح , و أبو داود (4799) , والبخاري في الأدب المفرد (1/368) .
(6) رواه البخاري . الفتح (6032) , و مسلم (2591) .
(7) رواه الحاكم (1/48) , و قال : صحيح الإسناد واللفظ له , و الطبراني في الكبير (6/181) برقم (5928) .
(8) رواه أحمد (6/174) و أصله عند البخاري و مسلم , و هذا لفظ الترمذي (2016) و قال : حسن صحيح .
(٩) رواه الترمذي (2488) و قال : حسن غريب , و أحمد (10/415) برقم (3938)
(١٠) رواه مسلم في كتاب الصلة والآداب ، باب فضل الرفق برقم ( 2593 ) .