خلاصة الكلام في أركان الإيمان والإسلام باب الزكاة
زه‌كات له زمانه‌وانییدا، واتا : گه‌شه‌كردن و پاككردنه‌وه، زه‌كاتیش گه‌شه به‌ماڵ ده‌كات و داهاتیش پاك ده‌كاته‌وه .
له‌شه‌رعدا زه‌كات، واتا : هه‌قێكی واجبه خوای گه‌وره دایناوه له‌سه‌ر ماڵێكی تایبه‌ت، بۆ كۆمه‌ڵه كه‌سێكی تایبه‌تی دیاریكراو، له‌كاتێكی دیاریكراودا، له پێناو به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره وپاككردنه‌وه‌ی ده‌روون و ماڵ وسامان وكۆمه‌ڵگه ([1]).
زه‌كات گرنگیه‌كی مه‌زن وگه‌وره‌ی هه‌یه له‌ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یشه حیكمه‌ت له دانان و مه‌شروعیه‌تی ئه‌م ڕوكنه گه‌وره‌ی ئیسلام به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكرایه له‌سه‌ر گرنگی پله وپایهكهی، ئه‌ویش له ڕوانگه‌ی باسكردنی حیكمه‌ته‌كانی ده‌رده‌كه‌وێت كه زه‌كات چی ڕۆڵ و كاریگه‌ریه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه له ڕێكخستنی ئابووری ووڵات، وبه‌ره‌وپێشچوونی كۆمه‌ڵگه و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی :
1) پاككردنه‌وه‌ی ده‌روونی مرۆڤه‌كانه له ڕژدی، و چروكی، و چاوبڕینه ماڵی خه‌ڵكی .
2) به‌ده‌مه‌وه چوونی هه‌ژاران، و پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستیه‌كانیان، و هاوكاری كردنیانه له پێناو ڕاگرتنی هاوسه‌نگی كۆمه‌ڵگه‌دا .
3) به‌رپاكردنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتیه، كه به‌خته‌وه‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی له‌سه‌ر وه‌ستاوه .
4) دیاری كردنی سنوورێكه له پێناو كه‌ڵه‌كه نه‌بوونی داهات و ماڵ و سامان ته‌نها لای ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان، و كۆبوونه‌وه‌ی له‌ده‌ستی بازرگان وكه‌سه چاوچنۆكهكاندا، به‌شێوه‌یه‌ك ماڵ و سامانی ووڵات له‌نێوانیاندا قه‌تیس ببێت و هه‌ژاران و نه‌دارانیش زاقه‌ی چاویان بێت، بۆ پارووه نانێك پێستی سكیان ههڵبگوشن .
5) زه‌كات كۆمه‌ڵگه وا لێده‌كات كه وه‌ك خێزانێكی تۆكمه وتوند وتۆڵ پێكه‌وه بژین، به‌شێوه‌یه‌ك ده‌سه‌ڵاتداره‌كان به‌زه‌ییان بێته‌وه به بێ ده‌سه‌ڵاته‌كاندا، ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانیش چاویان له هه‌ژاره‌كان بێت، له‌هه‌مان كاتدا هه‌ژاران و نه‌دارانیش چاویان نه‌بڕنه ماڵی خاوه‌ن ماڵ و سامانه‌كان ئه‌گه‌ر هاتوو له‌كاتی دیاری كراوی خۆیدا زه‌كاتی سامانه‌كه‌یان پێ گه‌یاندن .
6) زه‌كات ئاگری شۆڕشی ده‌روونی هه‌ژاران ده‌كوژێنێته‌وه وڕق و كینه‌یان له‌دڵدا ناهێڵێت، به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان .
7) زه‌كات ڕێگره له ئه‌نجامدانی تاوانی دزی و جه‌رده‌یی و ماڵ بڕین و هه‌ڵكووتانه سه‌ر ماڵی خه‌ڵكی .
8) زه‌كات گه‌شه به ماڵ وسامان ده‌كات، وپاكی ده‌كاته‌وه له‌تێكه‌ڵ بوونی به حه‌رامێك ئه‌گه‌ر تێی كه‌وتبێت .
9) زه‌كات هۆكاری خێر و خۆشی و به‌ره‌كه‌تی ماڵ و سامانه ([2]).
كۆمه‌ڵێك له ده‌قه‌كانی قورئانی پیرۆز و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر e به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر واجب بوونی زه‌كات له‌سه‌ر موسڵمانان، هه‌روه‌ها پێشه‌وای ئازیزمان موحه‌مه‌د e ڕوونی كردوه‌ته‌وه زه‌كات كۆڵه‌كه‌یه‌كی به‌هێزه كه ئاینی پیرۆزی ئیسلامی له‌سه‌ر بنیات نراوه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه زه‌كات به پله‌ی سێهه‌م دێت له ناو ڕوكنهكانیدا .
ئه‌مه‌ش كه ئێستا ئاماژه‌یان پێده‌ده‌ین مشتێكه له خه‌رواری ئه‌و به‌ڵگانه‌ی كه باس له واجب بوونی زه‌كات ده‌كه‌ن :
له‌قورئانی پیرۆزدا خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ﮋ ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ ﮢ ﮊ ([3]) واتا : فه‌رمانیان پێ بكه با به تێر‌و ته‌سه‌ل نوێژ ئه‌نجام بده‌ن و؛ به‌شێكی داراییشیان به زه‌كات بده‌ن و، له‌گه‌ڵ كڕنووش به‌راندا، كڕنوش به‌رن، واتا: له‌گه‌ڵ موسڵمانه‌كاندا نوێژ به‌كۆمه‌ڵ بكه‌ن , هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی :ﮋ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟﯠ ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ﮊ ([4]) واتا : نوێژه‌كانتان به‌چاكی ئه‌نجام بده‌ن و زه‌كاتیش بده‌ن (به خاوه‌ن مافه‌كان) و دڵنیا بن كه هه‌ر كارێكی چاكه بۆ خۆتانی ده‌كه‌ن، لای خوا بزر نابێت و ده‌ستتان ده‌كه‌وێته‌وه چونكه به‌ڕاستی خوا بیناو به ئاگایه به‌و كار‌و كرده‌وانه‌ی كه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن , وه فه‌رموویه‌تی : ﮋ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟﯠ ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ ﮊ ([5]) واتا : ئینجا كه مانگه حه‌رام و خاوه‌ن ڕێزه‌كان بڕانه‌وه ، واتا: ئه‌وانه‌ی كهجهنگیان تیا قه‌ده‌غه‌كراوه، كه ئه‌وانیش ئه‌م چوار مانگه‌ن: (زیقهعهده، زیحه‌ججه، موحه‌رره‌م، ره‌جه‌ب) , ده‌سا ئێوه‌ش له هه‌رجێگایه‌كدا موشریكهكانتان ده‌ستكه‌وت به‌مه‌رجێ (ژن و منداڵ و گۆشه‌گیر نه‌بن) له حه‌ره‌م و له ده‌ره‌وه‌ی حه‌ره‌م، له‌چوار مانگه‌كان و، له‌غه‌یری چوار مانگهكانیشدا بیانكوژن , وه‌له هه‌موو كه‌مین و رێگهیهكیشدا بۆیان دانیشن , ئه‌مجا ئه‌گه‌ر په‌شیمان بوونه‌وه له هاوبه‌شدانان بۆ خوا , و به‌رێك و پێكی نوێژیان ئه‌نجامدا , و زه‌كاتیان ماڵ‌وسامانیان ده‌ركرد , ئێوه‌یش رێگه‌یان بۆ چوڵ بكه‌ن وههقتان به‌سه‌ریانه‌وه نه‌بێ، با بێن و بچنه ناو حهرهمیشهوه , به ڕاستیی خوا له‌گوناح زۆر لێبورده‌یه، زۆریش دلۆڤان و میهره‌بانه به‌رامبه‌ر بهتهوبهكاران.
به‌ڵگه‌كان له سوننه‌ت :
1) فه‌رمووده به‌ناوبانگه‌كه‌ی جوبره‌ئیله كه تیایدا هاتووه : « الإسلام أن تشهد أن لا إله إلا الله وأن محمداً رسول الله وتقيم الصلاة، وتوتي الزكاة، وتصوم رمضان، وتحج البيت إن استطعت إليه سبيلاً » ([6]) واتا : ئیسلام ئه‌وه‌یه شاهیدی بده‌ی كه هیچ په‌رستراوێكی به‌هه‌ق نییه جگه له (الله) وه موحه‌مه‌د پێغه‌مبه‌ری خوایه، وه نوێژه‌كان بكه‌یت، و زه‌كاتی ماڵوسامانت بده‌یت، و ڕۆژوی مانگی ڕه‌مه‌زان بگریت، و حه‌جی ماڵی خوا بكه‌یت ئه‌گه‌ر توانات هه‌بوو .
2) عن ابن عمر (رضي الله عنهما ) قال : قال رسول الله e : « بني الإسلام على خمس : شهادة أن لا إله إلا الله وأن محمداً رسول الله، وإقام الصلاة، وإيتــاء الزكاة، وصوم رمضان، وحج البيت لمن استطاع إليه سبيلاً » ([7]) واتا : پێغه‌مبه‌ری خوا e فه‌رموویه‌تی : ئاینی پیرۆزی ئیسلام له‌سه‌ر پێنج بنه‌ما وه‌ستاوه، شاهیدی دان به‌وه‌ی هیچ په‌رستراوێكی به‌هه‌ق نییه جگه له (الله) وه موحه‌مه‌د پێغه‌مبه‌ری خوایه، وه به‌جێهێنانی نوێژ، و دانی زه‌كات، و ڕۆژوی ره‌مه‌زان، و حه‌جی ماڵی خوا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی توانایان هه‌یه .
ئه‌وه‌ی ئاماژه‌مان پێدا كۆمه‌ڵه ده‌قێك بوون له قورئان و سوننه‌ت، به ئاشكرا به‌ڵگه بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی زه‌كات ڕوكنێكی گه‌وره‌ی ئیسلامه، وكۆڵهكهیهكی بتهویهتی به‌شێوه‌یه‌ك ئیسلام ته‌واو نابێت به‌بێ زه‌كات دان ([8]) له‌ڕوانگه‌ی ئه‌و ده‌قانه‌شه‌وه موسڵمانان له‌كۆن و نوێیدا هه‌موویان كۆده‌نگ بوون له‌سه‌ر واجبیه‌تی زه‌كات و پێویستی به‌جێهێنانی.
پێنجه‌م : جیاوازی نێوان زه‌كات و باج ([9]) :
1) زه‌كات به‌نیه‌تی نزیك بوونه‌وه له‌خوای گه‌وره Y ده‌درێت به هه‌ژاران، ئه‌م مانایه بوونی نییه له باج داندا، چونكه باج دان پابه‌ند بوونێكی مه‌ده‌نیانه‌ی نێوان حكومه‌ت و خه‌ڵكیه.
2) زه‌كات هه‌قێكی شه‌رعیه، و خوای گه‌وره و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی e ئه‌ندازه‌یان بۆ دیاری كردووه، به پێچه‌وانه‌ی باجه‌وه كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی كاتی سه‌رده‌مه‌وه دیاری ده‌كرێت، به پێی بارودۆخ و به‌رژه‌وه‌ندی حكومه‌ت زیاد و كه‌م ده‌كات.
3)زه‌كات ده‌درێت به‌و كه‌سانه‌ی قورئانی پیرۆز دیاری كردون، به‌ڵام باج ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت، و پاشان له‌و پڕۆژانه‌ی كه حوكمه‌ت و ده‌سه‌ڵات به پێویستی ده‌زانن خه‌رج ده‌كرێن .
4)زه‌كات فه‌رزێكی هه‌میشه‌ییه، هه‌تاوه‌كو ئیسلام و موسڵمانان له‌سه‌ر زه‌ویدا مابن زه‌كاتیش به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام باج وه‌رگرتن مۆركێكی هه‌میشه‌یی و به‌رده‌وامی نییه .
له‌ڕوانگه‌ی ئه‌و جیاوازیانه‌ی كه ئاماژه‌مان پێدا، بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باج دان به حكومه‌ت، جێگای زه‌كات دان له‌سه‌ر موسڵمان پڕ ناكاته‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر ڕیگامان به‌وه‌ها شتێك دا و فه‌توای دروستیمان دا، ئه‌وا خۆمان به‌ده‌ستی خۆمان ئه‌و ڕوكنه گه‌وره‌ی ئیسلام له‌ناو ده‌به‌ین، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باج دان فه‌رزی زه‌كات له‌سه‌ر موسڵمان هه‌ڵناگرێت، چونكه زه‌كات به چه‌ند مه‌رجێكی تایبه‌ت ده‌درێت به‌كۆمه‌ڵه كه‌سێكی دیاری كرا‌و، كه دروست نییه بدرێت به غه‌یری ئه‌وان .
به‌كورتی : باج دان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك جێگای زه‌كات دان پڕ ناكاته‌وه، ئه‌مه‌ش ڕای زانایان و پسپۆڕانی شه‌ریعه‌تی ئیسلامه ([10])، چونكه زه‌كات خوای گه‌وره وپێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی e بهشهرعیان داناوه، به پێچه‌وانه‌ی باجه‌وه كه مرۆڤه‌كان دایانناوه و ڕێكیان خستووه .
ئه‌و مه‌رجانه‌ی په‌یوه‌سته به‌و كه‌سه‌ی كه زه‌كات ده‌دات :
1) ئیسلام، واتا ئه‌و كه‌سه ده‌بێت موسڵمان بێت، بۆیه زه‌كات له غه‌یری موسڵمان وه‌رناگیرێت، چونكه زه‌كات دان ڕوكنێكه له ڕوكنهكانی ئیسلام، و له‌سه‌ر ڕوكنی یه‌كه‌م كه شاهیدومانه داده‌مه‌زرێت .
2) ئازاد بوون، واتا : زه‌كات له‌سه‌ر به‌نده (عه‌بد) واجب نییه، چونكه به‌نده ماڵ و دارایی خۆی نییه، هه‌رچیه‌كی هه‌یه هی خاوه‌نه‌كه‌یه‌تی.
3) نیه‌ت، واتا : ئه‌و كه‌سه‌ی كه زه‌كاته‌كه ده‌رده‌كات نیه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌بێت ئه‌وه‌ی ده‌یكات، فه‌رزه له‌سه‌ری، و مه‌به‌ستی ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌یه.
ئه‌و مه‌رجانه‌ی په‌یوه‌سته به‌و ماڵه‌ی ده‌درێت له‌زه‌كاتدا :
1) ئه‌بێت ئه‌و ماڵه موڵكی ته‌واو بێت، واتا : ئه‌و ماڵه مافی ئه‌و كه‌سه خۆی بێت و مافی كه‌سی تری به‌سه‌ره‌وه نه‌بێت، وه به ئاره‌زووی خۆی بتوانێت تهصهڕوفی پێوه بكات .
2) ده‌بێت ئه‌و ماله قابیلی گه‌شه كردن بێت، واتا : ئه‌و ماڵه توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێت قازانج بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی دابین بكات .
3) ئه‌و ماڵه گه‌شتبێته (نصاب) ڕاده‌ی واجب بوونی زه‌كات، مه‌به‌ستیش ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه شه‌ریعه‌تی ئیسلام دیاری كردووه بۆ هه‌موو جۆرێك له ماڵ و سامان، چونكه ئه‌گــه‌ر هاتوو له‌و ڕاده‌یه كه‌متر بوو ئه‌وا زه‌كاتی تێدا واجب نابێت .
4) تێپه‌ڕ بوونی ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و ماڵه‌ی كه زه‌كاته‌كه‌ی تێدا واجب بووه، ئه‌ویش به ساڵی كۆچی.
5) ده‌بێت زیاد بێت له‌پێداویستیه سه‌ره‌كیه‌كانی خۆی، وه‌ك نه‌فه‌قه‌ی ڕۆژانه، و خانوو و جێگا وڕێگا، وپێداویستی جه‌نگ ئه‌گه‌ر هاتوو له‌ڕیزی موجاهیداندا بوو، وه دابینكردنی جلوبه‌رگ كه بیپارێزێت له سه‌رما و گه‌رما ([11]).
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه زه‌كات ناده‌ن حاڵیان له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه به‌ده‌ر نییه :
یه‌كه‌م : ئه‌و كه‌سه‌ی كه زه‌كات نادات ئه‌گه‌ر هاتوو ئینكاری فهرزیهتی زه‌كاتی ده‌كرد، و بـــاوهڕی پێی نه‌بوو، ئه‌م حاڵه‌ته‌ش خۆی له‌خۆیدا ده‌كرێت به دوو به‌شه‌وه :
حاڵه‌تی یه‌كه‌م : ئه‌گه‌ر هاتوو تازه موسڵمان بوو، وه یان له‌جێگه‌یه‌كی دووره ده‌ست ده‌ژیا، ئه‌م كه‌سه حوكمی بێباوه‌ڕی نادرێت به‌سه‌ریدا، تاوه‌كو به‌ڵگه‌كانی فه‌رز بوونی زه‌كاتی بۆ ڕوون ده‌كرێته‌وه، ئه‌مجا حكومه‌تی ئیسلام به‌زۆر زه‌كاته‌كه‌ی لێ ده‌سێنێت، خۆ ئه‌گه‌ر پاش ئه‌وه هه‌ر دانی نه‌ده‌نا به فه‌رز بوونی زهكاتدا، حوكمی بێباوه‌ڕی به‌سه‌ردا ده‌درێت، و له‌گه‌ڵیدا ده‌جه‌نگێت تاوه‌كو لێی ده‌سه‌نرێت .
حاڵه‌تی دووه‌م : ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و كه‌سه‌ی ئینكاری فه‌رز بوونی زه‌كاتی ده‌كرد، له‌و كه‌سانه بوو ئه‌حكام و تهعالیمهكانی ئیسلامی لا ڕوون و ئاشكرا بوو، به‌وه‌ی له‌ناو ووڵاتی موسڵماناندا ده‌ژیا و گوێی له زانایان و بانگخوازان و ووتاربێژان بوو بوو كه باسی فهرزیهتی زه‌كاتی بۆ خه‌ڵكی ده‌كرد، ئه‌م جۆره كه‌سانه ئه‌گه‌ر ئینكاری فهرزیهتی زه‌كات بكه‌ن و دانی پێدا نه‌نێن و زه‌كاتی ماڵ وسامانیان نه‌ده‌ن به هه‌ژاران، حوكمی بێباوه‌ڕی به‌سه‌ردا ده‌درێت و وده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵیدا ده‌جه‌نگێت تا ئه‌و كاته‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه و زه‌كاتی ماڵ و سامانه‌كه‌ی ده‌دات .
دووه‌م : ئه‌و كه‌سه‌ی كه زه‌كات نادات، دان ده‌نێت به فهرزیهتی زهكاتدا، به‌ڵام له‌به‌ر ڕژدی و به‌خیلی زه‌كاته‌كه‌ی نادات به‌هه‌ژاران، ئه‌م كه‌سه حوكمی بێباوه‌ڕ نادرێت به‌سه‌ریدا، به‌ڵام هێنده هه‌یه ده‌سه‌ڵات و حكومه‌تی ئیسلام به‌زۆر لێی ده‌سێنێت، و ده‌یدات به‌و كه‌سانه‌ی كه خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆزدا ناوی هێناون، وه ئه‌گه‌ر هاتوو ده‌سه‌ڵاتداری موسڵمانان حاكمێكی دادپه‌روه‌ر بوو به‌و شێوه‌یه‌ی كه به شایسته‌ی ده‌زانێت سزای ده‌دات تاوه‌كو ته‌مێ ببێت، وه ئه‌گه‌ر هاتوو حاكمی موسڵمانانیش كه‌سێكی سته‌مكار بوو ئه‌و كاته ته‌نها زه‌كاته‌كه‌ی لێ ده‌سێنێت و سزای نادات ([12]) .
زه‌كات له چوار شت‌دا واجبه :
1) زێڕ و زیوو، وه هه‌رشتێكیش جێگه‌ی زێڕ و زیوو بگرێته‌وه، به مه‌رج گیراوه زێر بگاته بیست مسقاڵ ئه‌وجا زه‌كاتی لێ ده‌كه‌وێت كه به گرام ده‌كاته (85) هه‌شتاو پێنج گرام، ئه‌گه‌ر هاتوو گه‌یشته ئه‌و ڕاده‌یه و ساڵێكی به ساڵی كۆچی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕی ئه‌و كاته ده‌بێت نیو مسقالێ بدات به زهكاتدا، كه ده‌كاته (2،12) گرام .
وه زه‌كاتی زیوویش ده‌بێت بگاته پێنج ئۆقیه، وه هه‌موو ئۆقیهیهكیش چل درهه‌مه، واته نیصابی زیوو دوو صه‌د درهه‌م زیووه، كه ده‌كاته (595) گرام، جاكاتێك ساڵی به‌سه‌ردا هاته‌وه، ده‌بێت پێنج درهه‌می بدرێت به زهكاتدا، كه به گرام ده‌كاته نزیكه‌ی (10)گرام زیوو .
هه‌ندێك كه‌س ده‌پرسن ئایا دروسته كه‌سێك كه زێر یان زیووی هه‌بێت و زه‌كاته‌كه‌ی به زێڕ و زیوو ده‌رنه‌كات، به‌ڵكو به پاره ده‌ری بكات ؟
له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێین : ئه‌و كه‌سه‌ی كه ده‌یه‌وێت زه‌كاتی زێر و زیوو به پاره ده‌ربكات، ده‌بێت ئه‌م خاڵانه ڕه‌چاو بكات :
1) ده‌بێت ئه‌و كاته‌ی كه زه‌كاتی زێڕ و زیووه‌كه‌ی له‌سه‌ر واجب ده‌بێت، له بازاڕ له نرخی زێڕ و زیوو بپرسێت بزانێت مسقاڵی زێر یان زیوو به‌چه‌نده .
2) ده‌بێت پاش ئه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی زانی، نصابی زێر كه (85) گرامه، یان نیصابی زیوه‌كه كه (595) گرامه، به پاره حساب بكات بزانێت به پاره چه‌ند ده‌كات، ئه‌مجا له‌سه‌دا دوو و نیووی هه‌موو پاره‌كه بدات به زهكاتدا .
هه‌ندێك كه‌س وای لێك ده‌ده‌نه‌وه و واگومان ده‌به‌ن، ئه‌گه‌ر هاتوو زێر و زیوویان نه‌بوو، ئیتر زه‌كاتیان له‌سه‌ر فه‌رز نییه، چونكه به گومانی خۆیان ده‌قه‌كانی قورئان و سوننه‌ت باسیان له زه‌كاتی زێر و زیوو كردووه و باسیان له‌زه‌كاتی ئه‌م دراو وپارانهی ئێستا نه‌كردووه كه به‌ده‌ستی خهڵكیهوهن، له‌وه‌ڵامدا پێیان ده‌ڵێین : ئه‌مه گومانێكی گه‌نده‌ڵ و خراپ و نابه‌جێ یه، به‌ڵكو هه‌ركه‌سێك هه‌ر دراو و پاره‌یه‌كی هه‌بێت له‌م دراو و پارانه‌ی ئێستا له‌بازاڕدا به‌ده‌ست خهڵكیهوهن وبگاته ڕاده‌ی كڕینی بیست مسقاڵ زێر، یان كڕینی دوو صه‌د درهه‌م زیوو، ئه‌و كاته واجبه له‌سه‌ری زه‌كاتی ئه‌و پاره‌یه‌ی بدات، به ڕێژه‌ی له (5،2%) صه‌دا دوو نیو، واتا : ئه‌گه‌ر پێنج هه‌زار دۆلاری هه‌بوو، ئه‌وا له‌هه‌ر صه‌د دۆلارێك، دوو دۆلار و نیو ده‌دات، له پێنج هه‌زار دۆلاره‌كه (125) صه‌د و بیست وپێنج دۆلار ده‌دات به زهكاتدا، خۆ ئه‌گه‌ر پێنج ملیۆن دیناری عێراقی هه‌بوو، ئه‌وا له هه‌ر ملیۆنێك بیست و پێنج هه‌زار دینار ده‌دات، له پێنج ملیۆنه‌كه‌ش (125000) ده‌بێت صه‌د و بیست و پێنج هه‌زار بدات .
أ-پێناسه‌ی ماڵی بازرگانی : هه‌موو كاڵایه‌ك ئاماده‌كرا بێت بۆ كڕین و فرۆشتن، به‌مه‌به‌ستی قازانج كردن .
1-خاوه‌ندارێتی ته‌واوی ئه‌و كاڵایهی كه بۆ بازرگانی دانراوه .
2-ده‌بێت ئه‌و كاڵایهی بۆ بارزگانی دانراوه نرخه‌كه‌ی بگاته نیصاب وڕاده‌ی واجب بوونی زه‌كات، ئه‌ویش به‌وه ده‌بێت كه به‌یه‌كێك له نرخی زێر و زیوو بخه‌مڵێنرێت و به‌راورد بكرێت .
3- تێپه‌ڕبوون و گه‌ڕانه‌وه‌ی ساڵی كۆچی به‌سه‌ریدا ([13]).
ئه‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی واجبه بۆ زه‌كاتی ماڵی بازرگانی بدرێت چاره‌كی دهیهكێك ده‌كات، واته لهصهدا دوو و نیو به‌ڕێژه‌ی سه‌دی ([14]).
ماڵی بازرگانی دوو جۆره :
(مدارة) : به‌و ماڵ و كاڵایه ده‌وترێت كه خاوه‌نه‌كه‌ی چاوه‌ڕێی ئه‌وه ناكات تا نرخه‌كه‌ی به‌رز ببێته‌وه ئه‌مجا بیفرۆشێت، به‌ڵكو به‌رده‌وام دایناوه بۆ ئه‌وه‌ی بیفرۆشێت .
(محتكرة) : به‌و ماڵ و كاڵایه ده‌وترێت كه خاوه‌نه‌كه‌ی چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كات كه نرخه‌كه‌ی به‌رز ببێته‌وه ئه‌مجا دهیفرۆشێت .
جا ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و ماڵ و كاڵایه له‌جۆری یه‌كه‌م (مدارة) بوو، زه‌كاته‌كه‌ی وه‌ك پێشوتر ده‌درێت كه ڕوونمان كرده‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو له‌جۆری دووه‌م (محتكرة) بوو ئه‌وا ئه‌و كاته‌ی كه فرۆشتی زه‌كاتی یه‌ك ساڵی لێ ده‌دات، ئه‌گه‌ر چه‌ند ساڵێكیش ئه‌و كاڵایه دانرابێت بۆ ئه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی به‌رز ببێته‌وه .
مه‌به‌ست له ماڵات : مه‌ڕ و بزن و ووشتر و مانگایه .
أ-ده‌بێت بگاته ڕاده‌ی واجب بوونی زه‌كات تێیاندا (نصاب)، ڕاده‌ی واجب بوونی زه‌كاتی ووشتر پێنج ووشتره، مه‌ڕ وبزنیش چل سه‌ر مه‌ڕ وبزنه، وه مانگا سی سه‌ر مانگایه، ئه‌گه‌ر هاتوو له‌مه كه‌متر بوو ئه‌وا زه‌كاتیان تێدا واجب نابێت .
ب-ده‌بێت ساڵێك به ساڵی كۆچی تێپه‌ڕ ببێت به‌سه‌ریدا .
ج- ده‌بێت ئه‌و ماڵاته له مه‌زرا و له‌وه‌ڕگای سروشتی بله‌وه‌ڕێت، مه‌به‌ست ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی زۆری ئه‌و ساڵه له‌و له‌وه‌ڕگا سروشتیانه بله‌وه‌ڕن .
د- نابێت ئه‌و جۆره ماڵاتانه خاوه‌نه‌كه‌ی بۆ ئیش وكار لای خۆی هێڵابێتیهوه، بۆ نموونه : گا بۆ زه‌وی كێڵان ده‌هێڵرێته‌وه، یان ووشتر له هه‌ندێك جێگه بۆ هه‌ڵگۆزینی ئاو به‌كار دێت .
له | بۆ | ئه‌وه‌ی واجبه بدرێت |
5 | 9 | شهكه مه‌ڕێك . |
10 | 14 | دوو شهكه مه‌ڕ . |
15 | 19 | سێ شهكه مه‌ڕ . |
20 | 24 | چوار شهكه مه‌ڕ . |
25 | 35 | ووشترێكی مێ كه ساڵێكی ته‌واو كردبێت و چووبێته ساڵی دووه‌مه‌وه . |
36 | 45 | ووشترێكی نێرینه كه دوو ساڵی ته‌واو كردبێت و پێی خستبێته سێهه‌م ساڵه‌وه . |
46 | 60 | ووشترێكی مێ كه سێ ساڵی ته‌واو كردبێت و پێی خستبێته ساڵی چواره‌مه‌وه . |
61 | 75 | ووشترێكی مێ كه چوار ساڵی ته‌واو كردبێت و پێی خستبێته ساڵی پێنجه‌مه‌وه . |
76 | 90 | دوو ووشتری مێ كه دوو ساڵی ته‌واو كردبێت و پێیان خستبێته ساڵی سێهه‌مه‌وه . |
90 | 120 | دوو وشتری مێ كه سێ ساڵی ته‌واو كردبێت و پێی خستبێته ساڵی چواره‌مه‌وه . |
تێبینی : ئه‌گه‌ر له (120) زیادی كرد له هه‌ر (50) دانه‌یه‌ك ووشترێكی مێی سێ ساڵه، یان له هه‌ر (40) دانه‌یه‌ك ووشترێكی مێی سێ ساڵه ده‌درێت له زهكاتدا
له | بۆ | ئه‌وه‌ی واجبه بدرێت |
30 | 39 | گوێره‌كه‌یه‌ك ساڵێكی ته‌واو كردبێت . |
40 | 59 | گوێره‌كه‌یه‌ك دوو ساڵی ته‌واو كردبێت . |
60 | 69 | دوو گوێره‌كه یه‌كی ساڵێكیان ته‌واو كردبێت |
70 | 79 | دوو گوێره‌كه یه‌كێكیان دوو ساڵی ته‌واو كردبێت، ئه‌وی تریان یه‌ك ساڵی ته‌واو كردبێت . |
له | بۆ | ئه‌وه‌ی واجبه بدرێت |
40 | 120 | شهكه مه‌ڕێك |
121 | 200 | دوو شهكه مه‌ڕ |
201 | 399 | سێ شهكه مه‌ڕ |
تێبینی : ئه‌گه‌ر هاتوو گه‌یشته (400) مه‌ڕ یان بزن و زیاتر، ئه‌وا له هه‌ر (100) دانه‌یه‌ك شه‌كێك ده‌درێت .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
أ- ئه‌و به‌روبوومه كشتوكاڵیانه‌ی كه زه‌كاتیان تێدا واجبه :
زه‌كات له به‌روبوومه كشتوكاڵیه‌كانی گه‌نم و جۆ و مێوژ و خورما واجبه، جگه له‌م به‌روبومانه زانایان ڕایان جیاوازه له زه‌كاتی به‌روبومه‌كانی تردا، جمهوری زانایان به‌لایانه‌وه وایه هه‌ر بهروبومێكی كشتوكاڵی قوت بێت و پێوانه بكرێت و شایسته‌ی هه‌ڵگرتن بێت زه‌كاتی تێدا واجبه ([15])، جگه له‌مانه به‌لای ئه‌وانیشه‌وه زه‌كات له‌هیچی تردا واجب نییه ([16]).
ب- (نیصاب) ڕاده‌ی واجب بوونی زه‌كاتی دانه‌وێڵه وبه‌روبوومی كشتوكاڵ :
ڕاده‌ی واجب بوونی زه‌كاتی به‌روبومی كشتوكاڵ، پێنج ویسقه وزیاتره، ئه‌گه‌ر له‌و ڕاده‌یه كه‌متر بوو زه‌كاتی تێدا واجب نابێت، به‌ڵگه‌یش له‌سه‌ر ئه‌م ووته‌یه، ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌یه كه پێغه‌مبه‌ر e فه‌رموویه‌تی : « ليس فيما دون خمسة أوسق من التمر صدقة » ([17]) واتا : كه‌متر له پێنج ویسق له خورما زه‌كاتی تێدا نییه .
ئه‌م پێنج ویسقهش به نزیكی ده‌كاته (675) كیلۆ گرام .
ج- هه‌ندێك تێبینی گرنگ له‌باره‌ی زه‌كاتی به‌روبوومی كشتوكاڵه‌وه:
1) بۆ دانه‌وێڵه و به‌روبومه كشتوكاڵیه‌كان، به مه‌رج گیراوه ده‌بێت به‌روبومی كشتوكاڵیه‌كان پێ گه‌یشت بن واته زه‌رد یان سوور بووبێت، وه مه‌رجی دانه‌وێڵه‌ش ده‌بێت دانه‌كه‌ی بته‌و بووبێت، وه مه‌رجی ترێ و زه‌یتونیش ئه‌وه‌یه كه تامیان خۆش بوو بێت .
2) ئه‌گه‌ر هاتوو دانه‌وێڵه و به‌روبومه كشتوكاڵیه‌كان، به ئاوی باران یان به ئاوێكی بێ زه‌حمه‌ت وههڵكێشان ئاویان ده‌خوارد، وه‌ك ئاوی ڕوبار و كانیاوه‌كان، ئه‌وا ده‌یه‌كی لێ ده‌درێت به زهكاتدا، واتا (10%) لهصهدا ده، خۆ ئه‌گه‌ر هاتوو بهئاوێك ئاوی ده‌خوارد زه‌حمه‌تی ده‌ویست وه‌ك هه‌ڵگۆزینی له بیره‌كانه‌وه، به ماتۆڕ و به دۆڵچه، ئه‌وا بیست یه‌كی لێ ده‌درێت به زهكاتدا، واتا : (5%) لهصهدا پێنج، ئه‌ویش به به‌ڵگه‌ی ئه‌م فه‌رمووده‌یه كه پێغه‌مبه‌ری خوا e ده‌فه‌رمووێت : « فيما سقت السما‌ء والعيون أو كان عثرياً العشر، وفيما سُقي بالنضح نصف العشر » ([18]) واتا : ئه‌و كشتوكاڵه‌ی كه به‌ئاوی باران یان كانیاوه‌كان ئاو ده‌خۆنه‌وه , ده‌یه‌كی ده‌درێت بۆ زه‌كات، ئه‌گه‌ر به‌ئاو ههڵگۆزتن و ده‌رهێنانیشی بوو له‌زه‌وی ئه‌وا نیو ده‌یه‌كی ده‌درێت بۆ زه‌كات .
3- ئه‌گه‌ر هاتوو جارێك ئاوی بۆ ههڵدهگۆزرا لهبیرهكانهوه، وه جارێكیش به ئاوی باران یان كانیاو یان ڕووبار ئاوی ده‌خوارد، ئه‌وا سێ به‌ش له ده‌یه‌كی ده‌درێت به زهكاتدا، واتا بۆ نمونه ئه‌گه‌ر (1200) كیلۆغرام دانه‌وێڵه‌ی هه‌بوو به‌و شێوه‌یه ئاوی ده‌خوارده‌وه، ده‌یه‌كی (1200) كیلۆ ده‌كاته (120) كیلۆ، ئه‌م (120) كیلۆیهش بكه به چوار به‌شه‌وه سێ به‌شی ده‌درێت به زهكاتدا، واتا لهكۆتاییهوه (90) كیلۆ ده‌درێت به‌و به‌روبوم و دانه‌وێڵه‌ی كه جارێك به ئاوی باران و جارێكیش بهههڵگۆزتن ئاو ده‌درێت .
بابه‌تی یه‌كه‌م : هه‌ركه‌سێك قه‌رزی له‌سه‌ر كه‌سێكی تر هه‌بوو، وه ئه‌و كه‌سه ده‌یتوانی بیداته‌وه به‌خاوه‌نه‌كه‌ی، هه‌ركاتێك خاوه‌ن پاره‌كه قهرزهكهی وه‌رگرته‌وه له قهرزارهكه ئه‌وا زه‌كاتی ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه لای قهرزارهكه بووه، چه‌ند ساڵ بوو هه‌ر هه‌مووی ده‌دات، وه باشتریش وایه هه‌موو ساڵێك زه‌كاته‌كه‌ی بدات هه‌رچه‌ند وه‌ریشی نه‌گرتبێته‌وه مادام ده‌توانێ هه‌ركاتێك بیه‌وێت پاره‌كه‌ی له قهرزارهكه وه‌ربگرێته‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر هاتوو قه‌رزی له‌سه‌ر كه‌سێكی نه‌دار بوو، واتا نه‌یده‌توانی بیداته‌وه به خاوه‌ن قه‌رزه‌كه، ئه‌وا خاوه‌ن قه‌رزه‌كه هه‌ركاتێك پاره‌كه‌ی له قهرزارهكه وه‌رگرته‌وه زه‌كاتی ته‌نها ساڵێك ده‌دات ئه‌گه‌ر ساڵی به‌سه‌ردا گه‌ڕابوویه‌وه، واتا ئه‌گه‌ر زیاتر له ساڵێكیش لای قهرزارهكه مابویه‌وه ته‌نها زه‌كاتی یه‌ك ساڵی لێ ده‌دات ([19]).
بابه‌تی دووه‌م : ئه‌و ماڵ و سامانه‌ی كه وه‌قفی لایه‌نێكی خێری گشتی كرابوو، وه‌ك وه‌قفی مزگه‌وت و خوێندنگه و هاوشێوه‌كانی، زه‌كاتیان تێدا واجب نییه .
بابه‌تی سێهه‌م : خانوو و زه‌وی و عه‌قارات و ئۆتۆمبیل وهاوشێوه‌كانیان، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست لێیان بازرگانی پێوه كردن بێت، ئه‌وا نرخه‌كانیان ده‌خه‌مڵێنرێت وپاشان لهصهدا دوو نیوی ده‌درێت به زهكاتدا ئه‌گه‌ر ساڵێ كۆچی به‌سه‌ردا گه‌ڕابێته‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست لێیان بهكرێدان بێت، ئه‌و كاته زه‌كات له‌و كرێیه ده‌درێت كه خاوه‌نه‌كه‌ی وه‌ری ده‌گرێت لهكرێچیهكانی، ئه‌ویش لهصهدا دوو نیوه به‌و مه‌رجه‌ی ساڵێ به‌سه‌ردا گه‌ڕابێته‌وه ([20]).
بابه‌تی چواره‌م : كه‌سێك ئه‌گه‌ر هاتوو قه‌رزار بوو، قهرزهكهی هیچ ڕێگر نابێت له ده‌ركردنی زه‌كاتی ئه‌و ماڵ و سامانه‌ی كه دیار و ئاشكران ([21]) واتا : ئه‌گه‌ر كه‌سێك قه‌رزاری كه‌سێك بوو، له هه‌مان كاتدا ماڵ و سامانی دیار و ئاشكرای هه‌بوو، وه‌ك ووشتر و مانگا و مه‌ڕ و بزن، یان دانه‌وێڵه و به‌روبوومی كشتوكاڵی، له‌م كاته‌دا ئه‌و قه‌رزه‌ی له‌سه‌ریه‌تی نابێته ڕێگر له ده‌ركردنی زه‌كاتی ئه‌و ماڵ و سامانه دیار و ئاشكرایه‌ی.
بابه‌تی پێنجه‌م : هه‌ركه‌سێك مرد، به‌ڵام ئه‌و زه‌كاته‌ی له‌سه‌ری بوو ده‌ری نه‌كردبوو، ئه‌وا كه‌سوكاره‌كه‌ی پێش ئه‌وه‌ی میراته‌كه‌ی به‌ش بكه‌ن ده‌بێت ئه‌و زه‌كاته ده‌ربكه‌ن له ماڵه بهجێماوهكهی([22]).
بابه‌تی شه‌شه‌م : هه‌ركه‌سێك هه‌ندێك زێڕی هه‌بوو، به‌ڵام نه‌ده‌گه‌یشته ڕاده‌ی واجب بوونی زه‌كات، له هه‌مان كاتدا هه‌ندێك زیوویشی هه‌بوو، ئه‌ویش نه‌ده‌گه‌یشته ڕاده‌ی واجب بوونی زه‌كات تێیدا، له‌م كاته‌دا هه‌ردووكیان كۆ ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر به هه‌ردووكیانه‌وه گه‌یشتنه ڕاده‌ی واجب بوونی زه‌كات (نصاب)، ئه‌وا زه‌كاته‌كه‌یان لێ ده‌رده‌كات، به‌ڵام هه‌ر یه‌كێكیان حسابی خۆی بۆ ده‌كات، خۆ ئه‌گه‌ر هاتوو پاش ئه‌وه‌ی حسابی هه‌ریه‌كه‌یانی به‌جودا كرد، ده‌توانێ له‌بری زێڕهكهیش به قیمه‌تی زێڕه‌كه زیوو بدات، یان به پێچه‌وانه‌وه، وه هه‌ندێك له زانایانیش ووتویانه نابێت زێڕ و زیوو بخرێنه پاڵ یه‌ك، به‌ڵكو ده‌بێت هه‌ر یه‌كه‌یان گه‌شتبێته ڕاده‌ی (نصاب) واجب بوونی زه‌كاتی خۆی، ئه‌مه‌ش ڕای په‌سه‌ند كراوی شێخ محمد بن صاڵح العثیمینه (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) ([23]) .
بابه‌تی حه‌وته‌م : زه‌كاتی ئه‌و ماڵ و سامانه‌ی كه له ژێر زه‌ویدا ده‌دۆزرێته‌وه و به (الركاز) لای زانایان ناو ده‌برێت، هه‌ركه‌سێك له‌ماڵه‌كه‌یدا ماڵ وسامانێكی شاراوه‌ی دۆزیه‌وه، واجبه پێنج یه‌كی بدات به هه‌ژاران و نه‌داران، ئه‌ویش به به‌ڵگه‌ی ئه‌م فه‌رمووده‌یه، پێغه‌مبه‌ری خوا e دفه‌رمووێت : « في الركاز الخمس » ([24]) واتا : ئه‌و ماڵ و سامانه‌ی له‌ژێر زه‌ویدا ده‌دۆزرێته‌وه پینج یه‌كی ده‌درێت به زهكاتدا .
بابه‌تی هه‌شته‌م : له‌سه‌ر ڕای دروستی زانایان كه پاڵپشته به به‌ڵگه‌ی به‌هێز، مه‌رجه ئه‌و ماڵ و سامانه‌ی كه له‌ژێر زه‌ویدا ده‌دۆزرێته‌وه وه‌ك زه‌كاتی هه‌موو شته‌كانی تر بگاته ڕاده‌ی واجب بوونی زه‌كات (نصاب)، به‌ڵام مه‌رج نییه ساڵی به‌سه‌ردا بگه‌ڕێته‌وه، چونكه به‌یه‌كجار دۆزیویه‌تیه‌وه، هه‌روه‌ك چۆن زه‌كاتی دانه‌وێڵه و به‌روبوومی كشتوكاڵی پێویست به تێپه‌ڕ بوونی ساڵ ناكات ([25]).
پشكه‌كان (الأسهم) : ئه‌و مافه داراییانه‌یه كه خاوه‌نداریه‌تیه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆكۆمهڵه كه‌سێك، له‌یه‌كێك له‌و كۆمپانیا و دامه‌زراوانه‌دا كه سه‌رمایه‌كه‌یان دابه‌ش كردووه بۆ چه‌ند پشكێكی یه‌كسان له‌ڕووی نرخه‌وه، وه به‌پێی یاسای ئه‌و كۆمپانیا و دامه‌زراوانه قازانجه‌كه‌ی وه‌رده‌گرن .
قه‌واڵه‌كان (السندات) : ئه‌و به‌ڵێنه نووسراوه‌یه كه له لایه‌نێكی ده‌ستنیشان كراوه نووسراوه، به پێدانی بڕێك قه‌رزی دیاری كرا‌و، له‌كاتێكی دیاری كرا‌و، له به‌رامبه‌ر سوودێكی دیاری كرا‌و، ئه‌مه‌ش بێگومان حه‌رامه چونكه سوود (ڕیبا) ی تێده‌كه‌وێت .
1) زه‌كاتی پشكه‌كان (الاسهم) : خاوه‌نی پشكه‌كان ده‌توانێت یه‌كێك له‌م دوو بژارده‌یه هه‌ڵبژێرێت :
یه‌كه‌م : ئه‌وه‌یه ساڵانه زه‌كاتی هه‌موو سه‌رمایه‌كه‌ی ده‌ربكات، كاتێك قازانجه‌كه‌ی وه‌رگرت زه‌كاتی ئه‌و ماوه‌یه‌ی پێشووتر بدات چه‌ند ساڵ بوو، یان زه‌كاتی یه‌ك ساڵ بدات له‌سه‌ر ئه‌و جیاوازیه‌ی كه له نێوان زانایاندا هه‌یه .
دووه‌م : ئه‌وه‌یه هه‌موو سه‌ری ساڵێك له نرخی پشكه‌كانی بپرسێت، بزانێت نرخی پشكه‌كانی له‌بازاڕدا چه‌ندن، ئه‌و كاته له‌سه‌ر ووته‌ی به‌رێوه‌به‌رانی ئه‌و كۆمپانیای كه ئه‌و پشكه‌كانی تێدا كڕیون زه‌كاته‌كه‌ی ده‌ربكات، یان له‌سه‌ر ووته‌ی كه‌سانی شاره‌زا له‌و بواره‌دا، جا چی پشكه‌كانی قازانجیان كردبێت یان زیان، زه‌كاتی ئه‌م پشكانهیش وه‌ك زه‌كاتی زێر و زیووه، هه‌ر كاتێك گه‌شته ڕاده (نصــاب) ی دیــــاری كـــراو، ده‌بێت لــه صه‌دا دوو و نیو (2،5%) بدات له زهكاتدا ([26]).
2) زه‌كاتی قه‌واڵه‌كان (السندات) :
باسی ئه‌وه‌مان كرد قه‌واڵه‌كان (السندات) وه‌رگرتنی قه‌رزێكه بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو، له‌به‌ر ئه‌وه زه‌كاتی ئه‌م قه‌واڵانه وه‌ك زه‌كاتی پاره‌ی قه‌رز وایه، كه پێشتر باسمان كرد، واتا : ئه‌گه‌ر ئه‌و قه‌رزه، قه‌رز بوو له‌سه‌ر كه‌سێكی ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ركاتێك داوای كرده‌وه ئاماده بوو بیداته‌وه، ئه‌وه ده‌بێت خاوه‌نی قه‌واڵه‌كان له‌گه‌ڵ پاره و سه‌روه‌ت و سامانی خۆیدا هه‌موو ساڵێك زه‌كاتی ئه‌و قه‌رزه‌ش كه داویه‌تی به‌و كه‌سه ده‌ربكات، خۆ ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر كه‌سێكی نه‌دار بوو، نه‌ی بوو له‌كاتی خۆیدا قه‌رزه‌كه بداته‌وه به خاوه‌نه‌كه‌ی، ئه‌وه هه‌ركاتێك قهرزهكهی وه‌رگرته‌وه زه‌كاتی ئه‌و ماوه‌یه‌ی پێشوتر ده‌دات، یان زه‌كاتی ساڵێكی بدات، ئه‌مه‌ی كۆتایی ڕای دروست تره .
مه‌به‌ست له ماڵی به‌ده‌ست هاتوو : ئه‌و قازانجهیه كه خاوه‌نه‌كه‌ی له بازرگانی كردن، یان له به‌رهه‌می ئاو ئاژه‌ڵانه‌وه ده‌ستی ده‌كه‌وێت كه به‌خێویان ده‌كات، ئه‌مه‌ش زه‌كاته‌كه‌ی له گه‌ل زه‌كاتی سهرمایهكهیدا ده‌رده‌كات، وه سه‌یری ئه‌و ناكرێت ئایا ساڵی به‌سه‌ردا گه‌ڕاوه‌ته‌وه یان نا، خۆ ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و ماڵه به‌ده‌ست هاتووه قازانجی بازرگانی یان به‌رهه‌می ئاژه‌ڵ نه‌بوو، ئه‌و كاته چاوه‌ڕێی گه‌ڕانه‌وه‌ی ساڵ ده‌كات به‌سه‌ریدا، ئه‌گه‌ر هاتوو گه‌شتبووه ڕاده‌ی واجب بوونی زه‌كات تێیدا، پاشان زه‌كاته‌كه‌ی ده‌رده‌كات، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر كه‌سێك براده‌رێكی بڕێك پاره‌ی وه‌ك دیاری پێدابێت، یان بڕێك پاره‌ی وه‌ك میرات بۆ به‌جێ مابێت، له‌م كاته‌دا ده‌بێت ئه‌و ماڵه ساڵی به‌سه‌ردا بگه‌ڕێته‌وه .
ڕای په‌سه‌ند لای زانایان ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر كه‌سێك ماڵ وسه‌روه‌ت وسامانێكی هه‌بوو، زه‌كاتی له‌سه‌ر واجب بوو بوو، به‌وه‌ی گه‌شتبووه ڕاده‌ی واجب بوونی زه‌كات و ساڵیشی به‌سه‌ردا گه‌ڕابوویه‌وه، ده‌بێت خێرا زه‌كاته‌كه‌ی له‌كاتی دیاری كراوی خۆیدا ده‌ربكات و به‌هیچ شێوه‌یه دوای نه‌خات، چونكه له ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا فه‌رمانه‌كان ده‌بێت خێرا جێبه‌جێ بكرێن .
به‌ڵام مه‌سئه‌له‌یه‌ك هه‌یه، ئه‌گه‌ر هاتوو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی هه‌ژاران وای ده‌خواست كه دوابخرێت ئه‌وه دروسته دوابخرێت، بۆ نموونه : له ڕه‌مه‌زاندا هه‌موو ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان زه‌كاتی ماڵ و سامانیان ده‌رده‌كه‌ن، بۆیه هه‌ژاران یان زۆربه‌یان له‌و مانگه‌دا ده‌بوژێنه‌وه و تا ئه‌ندازه‌یه‌ك پێداویستیه‌كانیان پڕ ده‌بێته‌وه، به‌ڵام له مانگه‌كانی تردا ده‌بینیت هه‌ژاران جارێكی تر پێویستیان به یارمه‌تیدان ده‌بێته‌وه، و ده‌وڵه‌مه‌ند و سه‌رمایه‌داره‌كانیش زۆربه‌یان زه‌كاتیان ده‌ركردوه، له‌م كاته‌دا ئه‌گه‌ر دوابخرێت له‌به‌ر به‌رژوه‌ندی گشتی هه‌ژاران دروسته به‌ڵام به دوو مه‌رج :
1) ئه‌وه‌ی ده‌درێت به زهكاتدا جودای بكاته‌وه له ماڵی خۆی.
2) نووسراوێك بنوسێت و بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی كه واجبه له‌سه‌ری بیدات بهزهكاتدا دیاری بكات، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا وه‌فاتی كرد و مرد كه‌سه‌كانی پێش وه‌رگرتنی میراته‌كه‌یان زه‌كاته‌كه‌ی لێ ده‌ربكه‌ن.
هه‌روه‌ها یه‌كێكی تر له‌و كاتانه‌ی كه دروسته زه‌كات دوابخرێت، كاتێكه ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی زه‌كاتی ماڵ و سامانه‌كه‌ی ده‌دات له پێناو دۆزینه‌وه‌ی كه‌سانی موسته‌هه‌ق و شایسته به وه‌رگرتنی زه‌كات پێویستی به‌وه هه‌بوو ماوه‌یه‌ك بگه‌ڕێت تا ئه‌و كه‌سانه ده‌بینێته‌وه، چونكه له‌م سه‌رده‌مه‌ی خۆماندا زایه‌كردنی سپارده و ئه‌مانه‌ت زۆر بووه ([27]) .
مه‌به‌ست (مصارف الزكاة) دیاری كردنی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه زه‌كاتیان پێ ده‌درێت و موسته‌هه‌ق و شایسته‌ی وه‌رگرتنی زه‌كاتن، ئه‌وانیش خوای گه‌وره له ئایه‌تێكی قورئــانی پیرۆزدا به ڕوونی هه‌موویانی ده‌ستنیشان كردووه، كه هه‌شت جۆر كه‌سن، وه‌ك خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ﮋ ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰﮱ ﯓ ﯔ ﯕﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ﮊ([28]) واتا : بێگومان زه‌کات ته‌نها بۆ نه‌داران، هه‌ژاران، و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه زه‌كات كۆ ده‌كه‌نه‌وه و كارمه‌ندن به‌سه‌ریه‌وه، وه بۆ ئه‌وانه‌ی ئومێدی ئه‌وه‌یان لێ ده‌كرێت له ئاینده‌دا موسڵمان بن، و بۆ ئازادکردنی كۆیله و یهخسیرهكان، و بۆ (یارمه‌تیدانی) قه‌رزداره‌کان، له پێناوی رێی خوادا، واتا : بۆ ئه‌و موجاهیدانه‌یه هه‌میشه ئاماده‌ن بۆپاراستنی سنووره‌كانی ئیسلام و ده‌چنه جیهاد، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و ڕێبوارانه‌ش که پاره‌یان لێ ده‌بڕێت و نه‌دار ده‌که‌ون، (دابه‌شکردنی زه‌کات به‌و شێوه‌یه) فه‌رزه له لایه‌ن خواوه له‌گه‌ردنی ئیمانداراندا، خواش زانا‌و دانایه (له سامان به‌خشین و فه‌رزکردنی زه‌کاتدا).
ئه‌و هه‌شت كۆمه‌ڵه‌ش له ئایه‌ته‌كه‌دا باسكراون، ئه‌مانه‌ن :
1) نه‌داران(الفقراء).
2) هه‌ژاران(المساكین).
3) ئه‌و كه‌سانه‌ی كه زه‌كات كۆ ده‌كه‌نه‌وه (العاملون علیها) .
4) ئه‌وانه‌ی ئومێدی ئه‌وه‌یان لێ ده‌كرێت له ئاینده‌دا موسڵمان بن (المؤلفة قلوبهم) .
5) كۆیله و یهخسیرهكان (الرقاب) .
6) قه‌رزاره‌كان (الغارمون) .
7) له‌ڕێی خوادا (في سبیل الله) .
8) ڕێبوار (ابن السبیل) .
فه‌قیر به‌و كه‌سه ده‌وترێت كه هه‌ر هیچی نییه، یان ده‌ڵێن : فه‌قیر به‌و كه‌سه ده‌وترێت كه‌مترین شتی هه‌یه له ماڵی دونیا، به‌ڵام به‌شی ناكات، مه‌به‌ست له فه‌قیریش ئه‌وه نییه، ئه‌وه‌ی هه‌یه‌تی به‌شی خۆی نه‌كات، به‌ڵكو به‌شی خۆی و به‌شی ئه‌و كه‌سانه‌ش ناكات كه ئه‌و به‌خێویان ده‌كات، وه مه‌به‌ست ته‌نها لهخواردنیش نییه، به‌ڵكو به‌شی خواردن و خواردنه‌وه وجلوبه‌رگ ونیشته‌جێ بوونیشی ناكات، ته‌نانه‌ت ناتوانێت خێزانیش پێكه‌وه بنێت، بۆ نموونه گریمان ئه‌گه‌ر مرۆڤێك پێویستی به ژنهێنان هه‌بوو، به‌ڵام خۆی هێنده‌ی هه‌بوو كه به‌شی خواردن و خواردنه‌وه وجلوبهرگی ده‌كرد، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی نه‌بوو ماره‌یی بۆ ژنهێنان ده‌سته‌به‌ر بكات، له‌م حاڵه‌ته‌دا له ماڵی زه‌كات هێنده‌ی ده‌درێتی كه ماره‌یی بۆ ژنهێنانه‌كه‌ی بكرێت ([29]).
تێبینی : ئه‌گه‌ر كه‌سێك توانای ئه‌وه‌ی هه‌بوو كه ئیش بكات و پاره به‌ده‌ست بهێنێت، به‌ڵام هیچی به‌ده‌سته‌وه نه‌بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌یویست خۆی ته‌رخان بكات بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانست و زانیاری، ئایا له‌ماڵی زهكاتدا ده‌درێت به‌م كه‌سه بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانست و زانیاری .
وه‌ڵام : به‌ڵێ زه‌كاتی پێ ده‌درێت، چونكه خۆته‌رخان كردن بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانست و زانیاری، جۆرێكه له جۆره‌كانی جهاد و تێكۆشان له پێناو خوای گه‌وره‌دا Y .
مسكین به‌و كه‌سه هه‌ژاره ده‌وترێت كه ههژاریهكهی له فه‌قیر كه‌متره، به‌ڵام ئه‌مه‌یش ئه‌وه‌ی هه‌یه‌تی به‌شی دابینكردنی پێداویستیه‌كانی ناكات، پێغه‌مبه‌ریش e به فه‌رمووده‌یه‌ك ئه‌مه‌ی ڕوون كردوه‌ته‌وه كه ده‌فه‌رمووێت : « ليس المسكين الذي يطوف على الناس ترده اللقمة واللقمتان، والتمرة والتمرتان، ولكن المسكين الذي لا يجد غني يغنيه، ولا يُفطن له فيتصدق عليه ولا يقوم فيسأل الناس » ([30]) واتا : هه‌ژار (مسكین) ئه‌و كه‌سه نییه كه داوای پاروویه‌ك دوو پاروو یان ده‌نكه خورمایه‌ك دوو ده‌نكه خورما له‌خه‌ڵكی ده‌كات، به‌ڵكو هه‌ژار ئه‌و كه‌سه‌یه ده‌وڵه‌مه‌ندێك نابینێته‌وه بێ نازی كات له‌هه‌موو شتێك، وه خه‌ڵكی نازانێت كه هه‌ژاره تاوه‌كو زه‌كات و خێری بده‌نێ، وه هه‌ڵناسێت داوا له‌خه‌ڵكی بكات یارمه‌تی بده‌ن، واتا : شه‌رم ده‌كات و له‌ڕووی نایه‌ت هه‌ژاری خۆی بۆ خه‌ڵكی ده‌ربخات تاوه‌كو یارمه‌تی بده‌ن .
مسكینیش له حوكمدا وه‌ك فه‌قیر وایه، ئه‌گه‌ر زه‌كاتی پێدرا ده‌بێت هێنده‌ی پێ بدرێت كه پێداویستیه‌كانی پڕ بكاته‌وه .
مه‌به‌ست له‌و كه‌سانه‌یه كه ئیمام و پێشه‌وای موسڵمانان (حكومه‌تی ئیسلام) ده‌یانێرێت بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زه‌كات و هێنانه‌وه‌ی بۆ حكومه‌ت، ئه‌م كه‌سانه وهاوكارهكانیان له‌و زه‌كاته كرێی كار و مووچه‌ی كاره‌كه‌یان پێ ده‌درێت هه‌رچه‌ند ده‌وڵه‌مه‌ندیش بن .
مه‌به‌ست له‌م كه‌سانه‌یش گه‌وره و سه‌رداری ناو عه‌شیره‌ت و هۆزه‌كانی خۆیانن، كه‌سانێكی زۆر گوێڕایه‌ڵیان ده‌كه‌ن، ئه‌م كه‌سانه له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ك ئیسلام مه‌به‌ستیه‌تی دڵیان به‌لای خۆیدا ڕابكێشێت و ڕه‌چاوی پله وپایه و مه‌كانه‌تیان :
أ) به ئومێدی موسڵمان بوونی، به شێوه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر بێباوه‌ڕ بوو ئومێدی موسڵمان بوونی لێ بكرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئومێدی موسڵمان بوونی لێ نه‌كرا زه‌كاتی پێ نادرێت، ئه‌و كه‌سه‌شی كه ئومێدی موسڵمان بوونی لێ بكرێت به‌چه‌ند قهرینهیهكدا ده‌زانرێت، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر مه‌یل و خۆشه‌ویستی بۆ موسڵمان هه‌بوو، یان حه‌زی به خوێندنه‌وه‌ی په‌رتووكه ئیسلامیه‌كان ده‌كرد، یان داوای ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه ئه‌حكامه‌كانی ئیسلامی بۆ ڕوون بكه‌نه‌وه .
ب) به ئومێدی ئه‌وه‌ی موسڵمانان له شه‌ڕ و خراپه‌ی پارێزراو بن، به‌و مانایه، ئه‌و كه‌سه هه‌ڵوێستی زۆر خراپه به‌رامبه‌ر موسڵمانان و ماڵ و سامانیان، له‌م كاته‌دا بڕێك زه‌كات ده‌درێت به‌م كه‌سه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست هه‌ڵبگرێت له‌و خراپه به‌رامبه‌ر موسڵمانان .
ج) زه‌كاتی ده‌درێتی به ئومێدی ئه‌وه‌ی ئیمانی به‌هێز ببێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌سێك بیروباوه‌ڕی لاواز بێت، یان هه‌ندێك كه‌مته‌رخه‌می هه‌بێت له جێ به‌جێكردنی واجبه‌كانی ئیسلامدا، بڕێك له زه‌كاتی پێ ده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ی دڵی دامه‌زراو ببێت له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕی ئیسلام و واجبه‌كانی .
أ) ئه‌و به‌ندانه‌ی كه خاوه‌نه‌كانیان گرێ بهستێكیان بۆ نووسیون، یان به‌ڵێنیان پێداون، ئه‌گه‌ر بڕێك پاره‌یان بۆ بهێنین ئازادیان بكه‌ن، كه له فیقهی ئیسلامی‌دا به (مكاتب) ناوده‌هێنرێن، ئه‌م جۆره به‌ندانه له زه‌كاتی موسڵمانان ئه‌و پارهییهیان پێ ده‌درێت تاوه‌كو بیده‌ن به خاوه‌نه‌كانیان و ئازادیان بكه‌ن .
ب) ئه‌گه‌ر هاتوو موسڵمانێك یه‌خسیر و دیل بوو لای دوژمنانی ئیسلام، بۆ ئازادكردنیان داوای پاره‌یان ده‌كرد، له زه‌كاتی موسڵمانان پاره‌یان ده‌درێتی بۆ ئه‌وه‌ی ئازادیان بكه‌ن .
ج) ئه‌گه‌ر هاتوو به‌نده بوو، به پاره‌ی زه‌كاتی موسڵمانان له خاوه‌نه‌كانیان ده‌كڕین بۆ ئه‌وه‌ی ئازاد بكرێن .
الغارم : ئه‌و كه‌سه‌یه قه‌رزێكی كردبێت بۆ دابینكردنی پێداویستیه‌كانی خۆی، جگه له‌و پێداویستیانه‌ی كه خوا و پێغه‌مبه‌ری خوا e پێی ڕازی نیین، به‌ڵام هه‌رچه‌ند ده‌كات ناتوانێت قهرزهكهی بداته‌وه، له‌م كاته‌دا له زه‌كاتی موسڵمانانی ده‌درێتی بۆ ئه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی بداته‌وه .
قهرزارهكانیش دوو جۆرن :
یه‌كه‌م : قهرزارێك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له نێوان خه‌ڵكیدا فیتنه و ئاژاوه‌یه‌ك هه‌بووه، و وویستویه‌تی ئاشتیان بكاته‌وه و نێوانیان ساز بكاته‌وه قه‌رزی كردووه، چونكه ئه‌م ئاشتهواوی و سازدانه‌وه پێویستی به به‌خشینی ماڵ و سامان هه‌بووه، ئه‌م كه‌سه‌یش له‌م پێناوه‌دا قه‌رزی كردووه، و بڕێك پاره‌ی داوه به هه‌ردوو ته‌ره‌فه‌كه، بۆ ئه‌وه‌ی صوڵح وئاشتهواییهكه سه‌ر بگرێت، له‌م كاته‌دا له زه‌كاتی موسڵمانان قه‌رزی ئه‌م كه‌سه ئاشتی خوازه ده‌درێته‌وه، هه‌رچه‌ند خۆیشی ده‌وڵه‌مه‌ند بێت.
دووه‌م : قه‌رزارێكی هه‌ژار، قه‌رزی بۆ دابینكردنی پێداویستیه‌كانی خۆی كردبێت، له‌م كاته‌دا زه‌كاتی پێ ده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی بداته‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر زه‌كاتی نه‌درێتی له‌به‌ر هه‌ژاری ناتوانێت قه‌رزه‌كانی بداته‌وه، ئه‌گه‌ر چی ئه‌م كه‌سه هێنده پاره‌یشی هه‌بێت به‌شی ماڵ و منداڵیشی بكات .
ئه‌م مهسئهلهیه شێوه‌كه‌ی ئاوایه : كه‌سێك قه‌رزی داوه به هه‌ژارێك، و ئێستا داوای قهرزهكهی لێده‌كاته‌وه، له هه‌مان كاتدا خاوه‌ن قه‌رزه‌كه بڕێك پاره‌ی زه‌كاتی له‌سه‌ره كه بڕه‌كه‌ی هه‌مان ئه‌و بڕه‌یه كه به‌لای قه‌رزاره ههژارهكهوهیه، ئایا ئه‌م كه‌سه خاوه‌ن قه‌رزه ئه‌توانێت به نیه‌تی زه‌كات له قهرزهكهی كه به‌سه‌ر ههژارهكهوهیه خۆش ببێت و داوای نه‌كاته‌وه ؟
له‌سه‌ر ڕای دروست و صه‌حیحی زانایان دروست نییه به نیه‌تی زه‌كات له قه‌رزی قهرزارهكهت خۆش ببیت، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌شت كرد زهكاتهكهت له‌سه‌ر لاناچێت، چونكه زه‌كاتدان پرۆسه‌یه‌كه پێك دێت له پێدان و وه‌رگرتن، له‌م مهسئهلهیهشدا نه پێدان هه‌یه و نهوهرگرتنیش، له هه‌مان كاتدا خاوه‌ن قه‌رز بۆی هه‌یه ئومێدی ئه‌وه‌ی نه‌مابێت كه ئه‌و كه‌سه هه‌ژاره قهرزهكهی ده‌داته‌وه، به‌ڵام به‌م شێوه‌یه ده‌یه‌وێت له‌یه‌ك كاتدا قهرزهكهی بۆ بگه‌ڕێته‌وه و زهكاتهكهشی له‌سه‌ر لاچێت، بۆیه ده‌ڵێین دروست نییه .
مه‌به‌ست له (في سبیل الله) ئه‌و كه‌سانه‌ن كه له جیهاد و تیكۆشاندان و چه‌كیان هه‌ڵگرتووه بۆ به‌رگری كردن له حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی ئیسلام و موسڵمانان، ئه‌م كه‌سانه له به‌ر ئه‌وه‌ی خۆیان ته‌رخان كردووه و خه‌ریكی ئه‌و كاره گرنگه‌ن برێك له زه‌كاتی موسڵمانانیان پێ ده‌درێت، وه هه‌ندێك له زانایانیش هه‌موو كارێكی خێر و چاكه‌یان خستوه‌ته ڕیزی (في سبیل الله) ــه‌وه، وه‌ك كردنه‌وه‌ی مزگه‌وت و قوتابخانه‌ی زانسته شه‌رعیه‌كان، ومووچه‌ی مامۆستا و بانگخوازان، و هتد ... ئه‌م ووته‌یه‌ش خۆی له‌خۆیدا جێگای تێبینی و لێكۆڵینه‌وه‌یه، چونكه ئه‌گه‌ر وابوایه قورئانی پیرۆز و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر e ئه‌مه‌یان ڕوون ده‌كرده‌وه، له ڕاستیشدا ئه‌وه‌یه ئه‌م پشكه‌ی زه‌كات تایبه‌ته به‌و كه‌سانه‌ی كه تێكۆشه‌ر و موجاهیدن و له پێناو خوای گه‌وره به‌رگری له ئیسلام و موسڵمانان ده‌كه‌ن، به‌ڕای ئێمه جگه له‌مه شمولی كه‌سی تر ناكات، خوای گه‌وره‌ش زاناتره .
مه‌به‌ست له (ابن السبیل) ئه‌و موسافیر و ڕێبواره‌یه كه له سهفهرهكهیدا ماڵ و پاره‌ی لێ بڕاوه، وهیچ شتێكی پێ نییه تا بیگه‌یه‌نێته‌وه بۆ ووڵات و ماڵی خۆی، له‌م كاته‌دا ئه‌م ڕێبواره هه‌رچه‌ند له‌ووڵاتی خۆی ده‌وڵمه‌ندیش بێت به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی له زه‌كات ده‌درێتی تاوه‌كو پێویستیه‌كه‌ی پێ بڕ بكاته‌وه و بگاته‌وه جێگا و ڕێگای خۆی، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌یری ئه‌وه ده‌كرێت ئه‌م كه‌سه له‌م كاته‌دا هه‌ژاره و له سهفهرهكهیدا هیچی پێ نه‌ماوه، یان پێیه‌تی به‌شی ناكات، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی سه‌فه‌ره‌كه‌ی بۆ كارێكی حه‌رام نه‌بوو بێت، چونكه ئه‌گه‌ر بۆ كارێكی حه‌رام بوو بێت، زه‌كاتی پێ بدرێت یارمهتیدانیهتی له سه‌ر سه‌رپێچی خوای گه‌وره .
1) ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان .
2) بێباوه‌ڕان، چونكه ئه‌گه‌ر زه‌كاتیان پێ بدرێت مانای وایه هانیان ده‌ده‌یت له‌سه‌ر بێباوه‌ڕیه‌كه‌یان و دان ده‌نێیت به‌و كاره‌ی له‌سه‌رینی .
3) زه‌كات نادرێت به‌و كه‌سانه‌ی كه نه‌فه‌قه ودابینكردنی ژیانیان له‌سه‌رته، وه‌ك ژن، و باوك، و دایك، وپاپیرهكان، و داپیرهكان، هه‌روه‌ها نـــادرێت به كوڕ و كچ و مناڵه‌كانیان .
4) ئال و به‌یتی پێغه‌مبه‌ری خوا e، كه مه‌به‌ست له به‌نو هاشم و به‌نو عبدالمطلبه، وه هه‌ندێكی تر ووتویانه : ته‌نها به‌نو هاشم .
پێناسه‌ی زه‌كاتی سه‌ر فیتره :
بریتیه له‌و زه‌كاته دیاری كراوه‌ی كه مرۆڤی موسڵمان به كۆتایی هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زان و پێش ئه‌نجامدانی نوێژی چه‌ژن له‌سه‌ری واجب ده‌بێت، بۆ كۆمه‌ڵه كه‌سێكی دیاری كرا‌و .
زه‌كاتی سه‌ر فیتره واجبه له‌سه‌ر هه‌موو موسڵمانێك كه زیاتر له خه‌رجی ڕۆژی جه‌ژنی خۆی و ماڵ و منداڵی هه‌بێت، ئه‌ویش به به‌ڵگه‌ی ئه‌م ڕیوایه‌ته : عن ابن عمر رضي الله عنهما : « فرض رسول الله e زكاة الفطر في رمضان صاعاً من تمر أو صاعاً من شعير على العبد والحر والذكر والأنثى والصغير والكبير من المسلمين » ([31]) واتا : عه‌بدوڵڵای كوڕی عومه‌ر (خوایان لێ ڕازێ بێت) ده‌ڵێت : پێغه‌مبه‌ری خوا e زه‌كاتی سه‌ر فیتره‌ی به ئه‌ندازه‌ی صاعێك له خورما، یان صاعێك له جۆ، فه‌رز كرد له‌سه‌ر به‌نده، و ئازاد، و نێر، و مێ، و بچووك، و گه‌وره‌ی موسڵمانان .
1) چاكه وخێر و ئیحسانه بۆ هه‌ژاران، به‌شێوه‌یه‌ك له ڕۆژی جه‌ژندا كه هه‌موو خه‌ڵك دڵخۆشن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ژارانیش له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان دڵخۆش بن، ئه‌م زه‌كاته‌یان ده‌درێتی، چونكه ئه‌م زه‌كاته ئه‌یانگێڕێته‌وه له داواكردن و ده‌ست پانكردنه‌وه له‌خه‌ڵكی له‌و ڕۆژه‌دا .
2) ئه‌م زه‌كات و خێركردنه به هه‌ژاران، ڕۆژووی ڕۆژوه‌وانان پاك ده‌كاته‌وه له‌و ناته‌واوی و كه‌م و كورتیانه‌ی كه له‌كاتی گرتنی ڕۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زاندا ڕوو ده‌ده‌ن .
به‌هاتنی شه‌وی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان واجب ده‌بێت له‌سه‌ر موسڵمان، كاته‌كانی ده‌ركردنی ئه‌م زه‌كاته‌ش دوو كاتی هه‌یه : كاتی دروستی (وقت الجواز)، وه كاتی فه‌زیله‌تی (وقت الفضیلة) :
كاتی دروستی (وقت الجواز) : ئه‌وه‌یه پێش ڕۆژی جه‌ژن به ڕۆژێك یان به‌دوو ڕۆژ ده‌ربكرێت.
كاتی فه‌زیله‌تی (وقت الفضیلة) : ئه‌و كاته‌یه كه له‌پاش نوێژی به‌یانی یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژن تا پێش ئه‌نجامدانی نوێژی جه‌ژن ده‌ربكرێت و بدرێت به هه‌ژاران .
زه‌كاتی سه‌ر فیتره ده‌درێت به هه‌ژاران و نه‌داران و گهداكانی ناو موسڵمانان، به‌ڵام ئایا ئه‌م زه‌كاته تایبه‌ته به‌و شاره‌ی كه ئه‌و كه‌سه‌ی لێ ده‌ژی كه زه‌كاته‌كه ده‌دات یان ده‌توانرێت بنێررێت بۆ جێگه‌یه‌كی تر ؟ ڕای دروست و صه‌حیح ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی موسڵمانان وای ده‌خواست بنێررێت بۆ جێگه‌یه‌كی تر ئه‌وه دروسته بنێررێت بۆی و بگوازرێته‌وه بۆ ئه‌و جێگه‌یه، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و جێگه‌یه‌ی كه زه‌كاته‌ی لێ ده‌رده‌كرێت هه‌ژار و نه‌داری لێ نه‌بوو، یان لێی بوو به‌ڵام زه‌كاتی سه‌ر فیترهكه زۆر زیاتر بوو، له‌هه‌مان كاتدا موسڵمانانی تر له‌شوێن و جێگه‌ی تر زۆر پێویستیان به‌و زه‌كاته هه‌بوو، ئه‌وا له‌م كاته‌دا دروسته بنێررێت بۆ ئه‌و موسڵمانانه‌ی كه پێویستیان پێیه‌تی .
زانایان له‌م باره‌یه‌وه ڕایان جیاوازه :
ئه‌بو حه‌نیفه و سوفیانی ثه‌وری و عومه‌ری كوڕی عه‌بدول عه‌زیز و وحه‌سه‌نی به‌صری و أبو یوسف ( ڕه‌حمه‌تی خوایان لێ بێت) پێیان وایه كه دروسته له‌بری قوت و خواردن نرخه‌كه‌ی بدرێت به هه‌ژاران، ئه‌ویش به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی كه پێدانی نرخی ئه‌و قوت و خواردنه بۆ هه‌ژاران باشتر و به سوودتره بۆیان .
جگه له‌و زانایانه‌ی كه باسكران، هه‌ر سێ مه‌زهه‌به‌كه‌ی تر پێیان وایه كه دروست نییه جگه له خواردن هیچ شتێكی تر بدرێت به زه‌كاتی سه‌ر فیترهدا، ئه‌ویش به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی كه پیغه‌مبه‌ر e به ده‌قی فه‌رمووده‌ی صه‌حیح خواردنی دیاری كردووه، ئه‌گه‌ر دروست بوایه ئه‌وه ئاماژه‌ی پێ ده‌كرد، دیاره حیكمه‌تیش له‌وه‌دایه كه پیغه‌مبه‌ر e دیاری كردووه ([32]).
([1]) كتێبی (الزكاة) ی دانه‌ر (لاپه‌ڕه 11).
([2])الشرح الممتع على زاد المستنقع (6/12-14) ، منهاج المسلم لاپه‌ڕه (367).
([3]) سورة البقرة : الآية43.
([4])سورة البقرة : الآية 110.
([5])سورة التوبة : 5 .
([6]) رواه البخاري في كتاب الإيمان، باب دعاؤكم إيمانكم (8)، ومسلم في الأيمان، باب قول النبي e « بنى الإسلام على خمس.. (120).
([7]) رواه البخاري في الإيمان، باب الإسلام والإيمان والإحسان (8) ومسلم في لإيمان باب أركان الإسلام (16).
([8]) سه‌یری كتێبی (الزكاة) ی دانه‌ر (لاپه‌ڕه 34، 35)بكه .
([9])سه‌یری كتێبی (الزكاة) ی دانه‌ر (لاپه‌ڕه 57) بكه ؟
([10]) فتاوى ابن تيمية : (25/93)، موجز من فقه العبادات، محمد الحسيني : (لاپه‌ڕه 65)، فقه الزكاة، للقرضاوي (2/1119).
([11]) سه‌یری كتێبی (الزكاة) ی دانه‌ر (لاپه‌ڕه 63) بكه .
([12]) المغني (2/435) ، كتێبی (الزكاة) ی دانه‌ر (لاپه‌ڕه 75 - 76).
([13]) كتێبی (الزكاة) ی دانه‌ر (لاپه‌ڕه 96).
([14]) سه‌رچاوه‌ی پێشوو لاپه‌ڕه ( 97 ) .
([15])مه‌به‌ست له ووته‌ی زانایان كه ده‌ڵین : ده‌بێت قوت بێت و توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێت هه‌ڵبگیرێت، مه‌به‌ست له قووت ئه‌وه‌یه خه‌ڵكی بتوانن له‌حاڵه‌تی ئاسایی‌دا پێی بژین, نه‌ك له‌حاڵه‌تی پێویستیدا، وه‌كو : گه‌نم و برنج وگهنمهشامی وهاوشێوه‌كانی، كه‌واته له باده‌م و فوستق و گوێز و هاوشێوه‌كانیدا زه‌كات واجب نییه، چونكه له حاڵه‌تی ئاسایی‌دا مرۆڤ ناتوانێت به‌و شتانه بژی، هه‌روه‌ها له سێ‌و و قۆخ و قه‌یسی و هاوشێوه‌كانیشیدا زه‌كات واجب نییه، چونكه ناتوانرێت بۆ ماوه‌یه‌ك هه‌ڵبگیرێن، مه‌به‌ست له هه‌ڵگرتنیش ئه‌وه‌یه ئه‌و خواردنه بتوانرێت بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ هه‌ڵبگیرێت و پارێزگاری لێ بكرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی خراپ ببێت، بۆ نمونه : خورما بۆ ماوه‌ی ساڵێك و زیاتریش ده‌توانرێت هه‌ڵبگیرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی خراپ ببێت، هه‌روه‌ها مێوژ هه‌ڵیش ده‌گیرێت و پێوانهیش ده‌كرێت، هه‌روه‌ها جۆ و كونجی وگاڵ و گه‌نمه‌شامی و برنج و هاوشێوه‌كانیان، هه‌ڵیش ده‌گیرێن و پێوانهیش ده‌كرێن .
([16])كتێبی (الزكاة) ی دانه‌ر (لاپه‌ڕه 97).
([17]) رواه البخاري في الزكاة، باب ليس فيما دون خمس ذود صدقة (1459).
([18]) رواه البخاري في الزكاة، باب العشر فيما يسقى... (1483) عن ابن عمر رضي الله عنهما.
([19]) مختصر الفقه الإسلامي (لاپه‌ره : 79).
([20])سه‌رچاوه‌ی پێشوو تر: (لاپه‌ره : 79).
([21]) سه‌رچاوه‌ی پێشوو تر: (لاپه‌ره :79)، مه‌به‌ست له ماڵ وسامانی دیار و ئاشكرا : ووشتر و مانگا و مه‌ڕو بزنه، له‌گه‌ڵ دانه‌وێڵه و به‌روبومه كشتوكاڵیه‌كان، به‌ڵام مه‌به‌ست له ماڵ و سامانی نادیار، پاره و پوڵ و زێڕ و زیوو و ماڵی بازرگانییه .
([22]) المغني: (4662).
([23]) المغني: (6032-604). الممتع في شرح زاد المستنقع: (1076- 108 ).
([24])رواه البخاري في الزكاة ، باب في الركاز الخمس (1449).
([25]) المغني (2/604).
([26]) كتێبی (الزكاة) ی دانه‌ر (لاپه‌ڕه 106).
([27]) الممتع في شرح زاد المستنقع: (6/189-190).
([28]) التوية الاية : 60 .
([29]) الممتع: (6/220).
([30]) رواه البخاري في الزكاة، باب لا يسألون الناس إلحافا (1479)، ومسلم في الزكاة، باب المسكين الذي لا يجد غنى (2440).
([31]) رواه البخاري في الزكاة، باب فرض صدقة الفطر (1503)، ومسلم في الزكاة، باب زكاة الفطر على المسلمين (984).
([32]) سه‌یری : په‌رتووكی مجالس شهر رمضان ـ لشيخ محمد بن عثيمين بكه (لاپه‌ڕه : 228).