« باللغة الكوردية »
المؤلف: أسماء را‌شد الرويشد
به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و گومانانه‌ی به‌رامبه‌ر به
باڵاپۆشی ( حجاب ) ده‌كرێت
به‌ناوی خوای به‌خشنده ومیهرهبان
الحمد لله وكفی والصلاة والسلام علی نبینا محمد المصطفى، وعلی آله وِصحبه ومن والاه .
خۆشه‌ویستان لێره وله‌وێ هه‌ندێك جار گوێ بیستی ئه‌وه ده‌بین كه‌سانێكی گێل ونه‌فام، یان ناحه‌ز به ئاینی پیرۆزی ئیسلام كۆمه‌ڵێك گومان دروست ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به باڵاپۆشی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه باڵاپۆشن، و صه‌د تانه‌یان لێده‌ده‌ن جۆره‌ها ناو وناتۆره‌یان بۆ دروست ده‌كه‌ن، جا ئێمه به‌یارمه‌تی خوای گه‌وره هه‌وڵ ده‌ده‌ین ته‌واوی ئه‌و گومانانه بخه‌ینه ڕوو، پاشانیش وه‌ڵامی هه‌موویان بده‌ینه‌وه :
گومانی یه‌كه‌م : باڵاپۆشی خۆ ووشک كردنه‌وه وكهنارگیریه، ودینداریش كارێكی ئاسانه وپێویستی به‌و ووشكی وكهنارگیری یه نیه .
هەندێ لەو ئافره‌تانه‌ی كهسفورن وخۆیان ڕووت ده‌كه‌نه‌وه له‌به‌رامبه‌ر كه‌سانی نامه‌حره‌مدا، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن کە باڵاپۆشی ( حیجاب ) مانای ووشكى وكهنارگیری ده‌گه‌یه‌نێت له‌دیندا، ودینيش ئاسانە ووشکی وكهنارگیری تێدا نییە، وە داوای ئه‌وه ده‌كه‌ن كهڕێگە بدرێت بە سفوری وبەرەڵای لەم سەردەمەدا چونکە سەردەمی پێشکەوتنە ([1]) .
بۆ وەڵامی ئەمەش ده‌ڵێین : تێگەیشتن لەئاینی پیرۆزی ئیسلام وبنەما شەرعیەکانی ئاسانە وهیچ قورسییەکی تێدا نییە، وەک خـــوای گـــەورە ئەفــەرموێت: ( یُڕیدُ ٱلڵهُ بِکُمُ ٱلْیُسْرَ ۆڵا یُڕیدُ بِکُمُ ٱلْعُسْرَ ) ([2]) واتە خوای گەورە ئاسان کاری بۆ ئێوە دەوێت ونایەوێت ئاینەکەیتان لەسەر قورس وگران بکات، هه‌روه‌ها دەفەرموێت : ( ومَا جَعَڵ عَڵیْکمْ فِى ٱلدینِ مِنْ حَرَجٍ ) ([3]) واتە : خوای گەورە لەدیندا هیچ شتێکی بە گران وقورس دانەناوە، وەدەفەرموێت ( لا تُکَڵفُ نَفْسٌ إِلاَ وُسْعَهَا ) ([4]) واتە : هيچ ئه‌رك وكارێك له‌ســه‌ر هیچ كــهسێك دانانرێت ( خوای گه‌وره داوای ناكات ) جگه له‌توانای ئه‌و كه‌سه نه‌بێت .
گه‌ر سه‌رنج له‌م ئایەتانە بده‌ین ده‌بینین زۆر بەڕاشکاوانە باس لە بنەمای سوکی وئاسانكاری ئەحکامهكانی شەریعەتی ئیسلام دەکەن لەسەرخەڵکی.
ئەبو هوریرە ڕەزاو ڕەحمەتی خوای لێبێت لە پێغەمبەرى خواوە ( ِِصلى الله علیە وسلم ) دەگێڕێتەوە: " إن هذا ا‌لدین یسر، ولن یشاد ا‌لدین أحد إلا غلبه، فسددوا وقاربوا وابشروا " ([5]) .
واتە ئەم دینە واتە ئاینی پیرۆزی ئیسلام ئاسانە وەهیچ کەسێک ئەم دینەی بە قورسی وتوندی نەگرتووە ئیلا گومڕا وسەرلێشێواو بووه، ڕێگەیان لێ‌بگرن وەنزیک بکەونەوە لێیان ومژدەیان بدەنێ.
ئەبو موسى ئەشعەری ڕەزای خوای لێبێت ئەگێڕێتەوە: هه‌رکاتێك پێغەمبەرى خوا (صلى الله علیە وسلم ) یەکێ لە هاوەڵانی بناردایە بۆ ئیشێك وڕای بسپاردایە به ئهنجامادانی كارێك پێی ئەفەرموو : " بشروا ولا تنفروا، ویسروا ولا تعسروا "([6])
واته : مژدە بەخەڵکی بدەن وخەڵکی ڕاو مەنێن له‌م دينه، وەدینی ئیسلامیان لا سوک وئاسان بکەن ولایان قورس و گران مەکەن.
بێگومان خوای گەورە نایەوێت باری سەرشانی ئادهميزاد قورس بکات بەو تەکلیفانەی کە لە توانا‌و تاقەتی مرۆڤەکاندا نییە، وەئەو داواکارییەش کە خوای گەورە لە بەندەکانی دەکات لە چوار چێوەی تواناکانیان دایە ([7]) .
باڵاپۆشیش یه‌كێكه له‌و فه‌رمانانه‌ی كه خوای گه‌وره كردوویه‌تی به‌سه‌ر ئافره‌تاندا، وه هیچ گران وقورسیهكی تێدا نیه له‌سه‌ر شانی ئافره‌تان تاوه‌كو نه‌توانن ئه‌نجامی بده‌ن، ئه‌وه‌شی وایكردووه له‌هه‌ندێك ئافره‌تان كه به‌و شێوه‌یه بیر بكه‌نه‌وه هه‌مووی فڕو فێڵی شه‌یتان وهاوشێوه‌كانیه‌تی، ئه‌گینا هیچ شتێكی پاك وخاوێن نیه له‌دونیادا كه جێگای قه‌بوڵ وخواستی خه‌ڵك بێت و به‌رگێك یان شتێكی نه‌بێت دایپۆشی بێت، سروشتی مرۆڤیش وایه هه‌میشه شتی دانه‌پۆشراوی لای په‌سه‌ند نیه.
2) پێویستە ئەوەش بزانین کە بەرژەوەندییەکانی ئاینی پیرۆزی ئیسـلام ( المصلحة الشرعية ) چەند ظهوابطێكیان هەیە کە بریتین له :
یه‌كه‌م : ئەبێ ئـەو بەرژەوەندیانە لە چــوار چێوەی مەبەستەکانی شەرع ( مقاصد الشرع ) دا بێت، ئـــهوانیش بریتین لـــە ( پاراستنی ( دیـــن ) و ( گیان ) و ( عەقڵ وژیری ) و ( وهچهونەوە ) و ( سەروەت وسامان ) ، هەرشتێک ئەم پێنج بەرژەوەندیە بپارێزێت ئەوا لە چوار چێوەی بەرژەوەندییەکانی ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا جێگەی ئەبێتەوە، وەهەرشتێک ببێت بەمایەی لەناوچونی ئەم بنەمایانە یان هەندێکیان ئەوە مهفسهدهیه، گومانیش له‌وه‌دا نیه حیجاب وباڵاپۆشی ئه‌و مهقاصدانه ده‌پارێزێت وئه‌وه‌شی ده‌بێته مایه‌ی له‌ناوبردن وتێكدانی ئه‌و مهقاصدانه سفوری وخۆڕووتكردنهوه وبهڕهڵایی یه .
دووه‌م : ئه‌بێت ئه‌و شته‌ی كه به‌به‌رژه‌وه‌ندی ( المصلحة ) دادنرێت پێچه‌وانه ودژ نه‌بێت له‌گه‌ڵ ده‌قی ئایه‌تی قورئان وفه‌رمووده‌ی صه‌حیحدا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێت ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیه دژ نه‌بێت به قورئانی پیرۆز یان ده‌قێك له‌ده‌قه‌كانی، چونكه ئێمه‌ی موسڵمان بهرژهوهندیهكـــانی شه‌ریعه‌ت ( المقاصد الشریعة ) به پاڵپشتی حوكمه شهرعیــــهكان ده‌ناسینه‌وه، كـــه هه‌ڵهێنجراون له بــهڵگه ودهلیله ووردهكاریـــهكانهوه ( المنبثقة من الأدلة التفصیلیة ) وه گومانیشی تێدا نیه ئه‌م به‌ڵگانه‌ش هه‌موویان سه‌رچاوه‌كانیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ قورئانی پیرۆز، جا ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌ك له‌گه‌ڵ ده‌قێكی قورئانی پیرۆزدا یه‌كی نه‌گرته‌وه، ئه‌وه به به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی باطل داده‌نرێت، هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به سوونه‌تی صه‌حیحیش هه‌ر بهرژهوهندیهكییش دژ وپێچه‌وانه‌ی بێت ئه‌وه به به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی خراپ وبه‌تاڵ ناوزه‌د ده‌كرێت، چونكه ئه‌و خوایه‌ی كه خالقی زه‌وی وئاسمانهكان وئه‌وه‌شی لهنێونیاندایه، زانا ودانا تره كه چ شتێك به‌رژه‌وه‌ندی ئاده‌میزادی تێدایه وچ شتێكیش زیانی بۆیان هه‌یه .
سێهه‌م : نابێت ئه‌و شته‌ی به‌به‌رژه‌وه‌ندی ( المصلحة ) دا ده‌نرێت پێچه‌وانه‌ی قیاسی صه‌حیح بێت .
چواره‌م : نابێت ئه‌و كاره‌ی به‌به‌رژه‌وه‌ندی داده‌نرێت به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی گرنگتر له‌خۆی یان وه‌ك خۆی، له‌ناو ببات .
١- بنه‌مایه‌كی شه‌رعیمان هه‌یه كه ده‌ڵێت: " المشقّة تجلب التيسير" واته : ئه‌و ناڕه‌حه‌تی وتهنگهتاوبوونهی كه مرۆڤ له‌كاتی ئه‌نجامدانی حوكمه شه‌رعیه‌كاندا دووچاری ده‌بێت، هۆكارێكی دروستی شه‌رعیه بۆ جۆرێك له‌ئاسان كردن وسووك كردنی ئه‌و حوكمه .
لـه‌و بهرژهوهندیانهشی كـــه قورئــان وسوننه‌تی پێغه‌مبــه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ده‌قیان له‌سه‌ر هێناوه، له‌بواری عبادات وكڕین وفرۆشتن وگرێ بهستهكاندا، له ئه‌م به‌شه‌شدا ( خوا وپێغه‌مبه‌ری خوا ) به‌وه‌نده وازیان نه‌هێناوه كه حوكمه‌كان به شێوه ئهصلیهكهی خۆیان بۆ به‌نده‌كان ڕوون بكه‌نه‌وه، به‌ڵكو له‌پاڵ هه‌ر حوكمێكدا ( ڕوخصهته شهرعیهكهشیان باس كردوه) كه ئاسان كارین بۆ باوه‌ڕداران، بۆ نموونه نوێژكردن به‌و ئه‌ركان و ئه‌حكامه مهشهورانهی كه زانراوه لای هه‌موو باوه‌ڕدارێك فه‌رزه به‌جێهنانی له‌سه‌ر هه‌موو موسڵمانێك، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خوای گه‌وره ئه‌م نوێژكردنه‌ی ئاسان كردووه ئه‌گه‌ر هاتوو جێ به‌جێ كردنی به‌و شێوه‌یه ببێت به‌هۆی بارگرانی وناڕه‌حه‌تی له‌سه‌ریان ئه‌ویش به‌وه‌ی ڕێگا دراوه بهنوێژكوورت كردنه‌وه وكۆكردنه‌وه‌ی له سه‌فه‌ردا یان ئه‌نجامدانی به دانیشتانه‌وه له‌كاتی نه‌خۆشیدا، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ڕۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زان به‌و شێوه‌یه‌ی كه ده‌زانرێت فه‌رزه، به‌ڵام ڕێگا دراوه به نه‌گرتنی له‌سه‌فه‌ر وكاتی نه‌خۆشیدا، هه‌روه‌ها حجاب وباڵاپۆشی فه‌رز كراوه له‌سه‌ر ئافره‌تانی باوه‌ڕدار وحهرامیشه كه سه‌یری ئافره‌تێكی بێ گانه بكرێت له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕێگا دراوه به ڕوومه‌ت وڕوخسار ده‌رخستنی ئافره‌تان له‌كاتی خوازبێنی وچوونه لای دكتۆر، یان له‌كاتی دادگایی وشایه‌تی داندا ، ئه‌مانه وچه‌ندان نمونه‌ی تریش به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئاسانكاری ولادانی بارگرانی له‌سه‌ر باوه‌ڕداران له ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا ([8]) .
گومانی دووه‌م : حجاب وباڵاپۆشی له خوو داب ونه‌ریتی سه‌رده‌می نه‌فامیه، وكارێكی دوا كه‌وتووی وكۆنه په‌رستانه‌یه :
ئه‌م كه‌سانه ئه‌و گومانه ده‌خه‌نه دڵی خه‌ڵكیه‌وه كه گوایه باڵاپۆشی له خوو داب ونه‌ریتی عه‌ره‌به كۆنه‌كانی سه‌رده‌می نه‌فامیه، چونكه عه‌ره‌به‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه ڕاهاتوون كه كه‌سێكی ده‌مارگیر بوون له‌سه‌ر پاراستنی شه‌ره‌ف ونامووسیان، له‌به‌ر ئه‌وه هاتوون ژنه‌كانیان پابه‌ند كردووه به پۆشینی باڵاپۆشیه‌وه له‌به‌ر شاردنه‌وه‌ی ئه‌و خوو داب ونهریتانهی كه پاشتریش ئیسلام هات ئه‌و دابه نهریتانهیانی پوچ وبه‌تاڵ كردنه‌وه، له نێوانیاندا پۆشینی حجاب وباڵاپۆشی، چونكه باڵاپۆشی داب‌و نه‌ریت وخوویهكی سه‌رده‌می نه‌فامیه وپابه‌ند بوون به باڵاپۆشیه‌وه كۆنه په‌رستی وداواكهوتن ده‌گه‌یه‌نێت وله‌گه‌ڵ پێشكه‌وتن وشارستانی ئه‌م ڕۆژگاره‌دا پێك نایه‌نه‌وه ویه‌ك ناگرنه‌وه ([9]) .
له وه‌ڵامی ئه‌م گومانه‌دا ده‌ڵێین :
١- ئه‌و حجاب وباڵاپۆشیهی كه ئیسلام له‌سه‌ر ئافره‌تانی فه‌رز كردوه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك عه‌ره‌به‌كانی سه‌رده‌می نه‌فامی ئاگاداری نه‌بوون وبهكاریان نه‌هێناوه، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌ڵكو ئاینی پیرۆزی ئیسلام هات وئافره‌تانی قه‌ده‌غه كرد له‌و سفوری وڕووتی وبهرهڵاییهی كه ئافره‌تانی عه‌ره‌ب له‌سه‌رده‌می نه‌فامیدا پیاده‌یان ده‌كرد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نهشوبهێن به ئه‌وان، وه‌ك خوای گه‌وره دهفــهرمــوێت : ( وَقــَرْنَ فِى بُيُوتِكُنَّ وَلاَ تَبَرَّجْنَ تَبَرُّجَ ٱلْجَـٰهِلِيَّـةِ ٱلأولَىٰ ) ([10]) واته : ئه‌ی هاوسه‌رانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) له‌ماڵه‌كانی خۆتاندا به سه‌نگینی وسهلاری بسرهو ن وبمێننه‌وه، زینه‌ت و جوانی خۆتان ده‌رمه‌خه‌ن وه‌كو سه‌رده‌می نه‌فامی .
هه‌روه‌ك ده‌بینین لــه‌م بواره‌دا فهرموودهگــهلێكی پێغه‌مبــه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) قه‌ده‌غه له‌وه ده‌كات كه ئافره‌تانی باوه‌ڕدار وه‌ك ئافره‌تانی جووله‌كه هه‌ندێك له خوو داب ونه‌ریت جێ به‌جێ بكه‌ن، كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می نه‌فامی، بۆ نموونه قه‌ده‌غه‌ی كردوه كه ئافره‌تان ( برۆیان باریك بكه‌نه‌وه یان قژی خۆیان درێژ بكه‌ن به قژی ده‌ست كرد ) گومانیشی تێدا نیه ئه‌وه‌ی كه ئێستا ئه‌م كارانه ئه‌نجام ده‌دات زیاتر ئه‌و ئافره‌تانه‌ن كه خۆیان ڕووت ده‌كه‌نه‌وه وجوان وزینهتیان ده‌رده‌خه‌ن بۆ پیاوانی بێگانه .
ڕاسته ئیسلام كه هات زۆرێك له داب‌و نه‌ریتی سه‌رده‌می نه‌فامی قه‌ده‌غه‌كرد، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێك خوو داب‌و نه‌ریتیش هه‌بوو خه‌ڵكی بۆ هاندات، وه‌ك سه‌خاوه‌ت وڕێزگرتنی میوان و ئازایه‌تی وگیانی به‌رگری .
٢- باشه ئه‌گه‌ر ئافره‌تانی موسڵمان خۆیان ڕازی بن به‌و باڵاپۆشی وله‌به‌ر كردنی جل وبه‌رگه‌ی كه جیایان ده‌كاته‌وه له ده‌سته وتاقمی ئافره‌تانی سه‌رده‌می نه‌فامی ودواكه‌وتن،ئیتر چی وایكردووه له به‌ناو بانگه‌شه كه‌رانی مافی ئافره‌تان كه ده‌ست بده‌نه ئه‌م هات وهاواره، یان باشه پۆشین ولهبهركردنی جل‌و به‌رگ یه‌كێكه له كاره تایبه‌تیه‌كانی تاكه كه‌سی، به‌چ یاسا و ڕێسا وههقێك ده‌ست وه‌رده‌ده‌نه مافه تاكه كه‌سیه‌كانی خه‌ڵكانی تر ، ئه‌وه‌ش جێگای سه‌ر سوڕمانه ئه‌م ده‌سته وتاقمه به‌ناو پێشكه‌توو خوازه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بانگه‌شه‌ی ئازادیه تاكه كهسهیكان ده‌كه‌ن وداوادهكهن هیچ كه‌س مافی ئه‌وه‌ی نه‌بێت ده‌ستیان تێوه‌ردات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خۆیان یه‌كه‌م كه‌سێكن كه ده‌ست وه‌رده‌ده‌نه مافه تاكه كه‌سیه‌كان وخۆیان هه‌ڵده‌قورتێنن له‌وه‌ی كه داوا ده‌كه‌ن له ئافره‌تانی باڵاپۆش واز له پۆشینی ئه‌و جل وبهرگهیان بهێنن ([11]) .
٣-دواكه‌وتن وبه‌ره‌وپێش چوون: هه‌ر یه‌كه‌یان بۆخۆیان هۆكاری تایبه‌تی خۆیان هه‌یه، وهیچ په‌یوه‌ندیان نیه به‌جل وبه‌رگ وچۆن خۆگۆڕینه‌وه، به‌ڵكو پێشكه‌وتن وشارستانیه‌ت په‌یوه‌ندیان به‌و دراسات ولێكۆڕینهوهوانهوه هه‌یه كه به‌ره وبوومی ژیری وعه‌قڵی مرۆڤن، پێشكه‌وتنی شارستانیه‌تی ئیسلامیش له ڕۆژگارێكدا كه ڕۆژئاوا ووڵاتانی تر له‌دواكه‌وتوویی وسهدهكانی تاریكی‌دا ده‌ژیان باشترین نموونه‌ن له‌م بواره‌دا ([12]) .
گومانی سێهه‌م : حجاب وباڵاپۆشی هۆكارێكه بۆ وونكردنی شهخصیهت وكه‌سایه‌تی ئافره‌تان ([13]) .
له‌وه‌ڵامدا ئه‌ڵێین :
١- خوای گه‌وره فه‌رمانی كردوه به ئافره‌تان باڵاپۆش بن وده‌م وچاو ڕوومه‌تی خۆیان بشارنه‌وه له‌ئاست پیاوانی بێگانه‌دا، چونكه ئه‌م كاره‌یان باشتر وچاكتره به‌مه‌به‌ستی پاك كردنه‌وه‌ی دڵ وده‌روونی هه‌موو باوه‌ڕادارن به پیاو ژنه‌وه، وه هه‌موو كه‌سێكیش هه‌ست ده‌كات به‌وه‌ی ئه‌و ئافره‌ته‌ی كه باش خۆی داپۆشیوه وجوانی زینه‌تی خۆی بۆكهسانی تر ده‌رناخات به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر داوێن پاكی وخوو ڕه‌وشت به‌رزی ئه‌و ئافره‌ته، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌شدا ئه‌و ئافره‌ته‌ی كه خۆی ڕووت ده‌كاته‌وه و زینه‌ت وجوانیه‌كانی خۆی بۆكهسانی بێگانه ده‌رده‌خات به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر بێ شه‌رمی وكه‌م ئابڕووی ئه‌و ئافره‌ته، ئه‌مه‌ی دواییان جێگای ئه‌وه‌یه كه گومانی خراپی پێ ببرێت وخاڵی ڕه‌شی له‌سه‌ر دابنرێت نه‌ك ئافره‌تانی باڵاپۆش ([14]) .
٢- لای هه‌مووان ئاشكرا وڕوونه ئه‌و ئافره‌تانه‌ی له‌م ڕۆژگاره دووچاری قسه پێ ووتن وتانه وته‌شه‌ر وڕاوه دوونان وگرتن ولێدان ده‌بنه‌وه، ووه‌ك چیای به‌رز وبڵند خۆڕاگرن له‌به‌رده‌م ناحه‌زانی ئیسلامدا له‌به‌ر خاتری ڕه‌زامه‌ندی په‌روه‌ردگاریان، ئه‌مه‌ش كه‌س ناتوانێت ئه‌نجامی بدات ئه‌و ئافره‌ته به‌ڕه‌وشت وڕاستگۆیانه نه‌بێت كه له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره‌دا په‌یمانیان به‌ستووه كه به‌نده‌ی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و بن، به‌ڵام تاوانی حجاب وباڵاپۆشی چی یه ئه‌گه‌ر ئافره‌تێكی به‌د ڕه‌وشتی ده‌روون نزم بیه‌وێت هه‌رچی خراپ وتاوان هه‌یه له‌ژێر په‌رده‌ی باڵاپۆشیدا ئه‌نجامی بدات وپاشان له‌لایه‌ن دوژمنان وناحهزانی ئیسلامه‌وه هه‌زار تۆمه‌ت وگومانی ناشیاو بۆ ئافره‌تانی باڵاپۆش دروست بكرێت ( كه گومانی تێدا نیه پێش ده‌چێت ئه‌و ئافره‌ته‌ش په‌روه‌رده كراوی ده‌ستی خۆیان بێت، ته‌نها بۆ له‌كه‌داركردنی ئافره‌تانی باڵاپۆش ) .
٣- بۆ به‌ربه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت خۆڵ بكه‌نه چاو باوه‌ڕداران، پێیان ده‌ڵێین باشه ئه‌گه‌ر كه‌سێك بیێتو به جل‌و به‌رگی سه‌ربازیه‌وه یان به‌جل وبه‌رگی وه‌رزشیه‌وه یان به‌هه‌ر جۆرێكی تر خراپه وتاوانێكی كرد، ده‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه به‌و جل وبه‌رگه‌وه ئه‌و تاوانه‌ی ئه‌نجامداوه ئیتر ئێمه بڵێین ده‌بێت دژایه‌تی جل‌و به‌رگی سه‌ربازی یان جل وبه‌رگی وه‌رزشی بكه‌ین ، جا ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كه‌ی به نه‌خێر بوو، ئتیر بۆ ده‌بێت به‌رامبه‌ر حجاب وباڵاپۆشی ئه‌و هه‌ڵوێسته نه‌گریس وخراپانه بگیرێته به‌ر ودوژمنایه‌تی بكرێت؟ وه بۆ ده‌بێت له‌به‌رامبه‌ر باڵاپۆشیدا ئه‌و هه‌مووه ده‌نگۆ ودیعایه پوچ وبهتاڵانه بكــرێت كه كۆمـــهڵێك نیاز ونیه‌تی خراپ وپیسیان له‌پشته‌وه‌یه ؟ ([15]) .
4- ئاینی پیرۆزی ئیسلام پێش ئه‌وه‌ی فه‌رمان بكات به‌سه‌ر ئافره‌تاندا به پۆشینی حجاب وبڵاپۆشی، فه‌رمانی پێكردوون به دینداری وڕازاندنه‌وه‌ی دڵ وده‌روون وكارو كرده‌وه‌یان به خووڕه‌وشتی جوان وشیرین، هه‌روه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : ( وَلِبَاسُ ٱلتَّقْوَىٰ ذٰلِكَ خَيْرٌ ) ([16]) واته : پۆشاك وجل وبه‌رگی خواناسی وته‌قوا چاكتر وخێردارتر وبهفهڕتره كه ( خۆتانی پێ بڕازێننه‌وه ) ، بۆ ئه‌وه‌ی بگاته لووتكه‌ی پاكی له بیروباوه‌ڕیدا پێش ئه‌وه‌ی بگاته لووتكه‌ی خۆ داپۆشین وڕهوهشت به‌رزی له داب ونهریتیدا، جا هه‌ر ئافره‌تێك لایه‌نێكی له‌م دوو لایه‌نه پشتگۆێ خست ئه‌وه وه‌ك ئــه‌وه وایـــه بیه‌وێت به‌یه‌ك قــاچ ڕێگا بكات، یــان به‌یه‌ك باڵ بفڕێت !!([17]) .
گومانی چواره‌م : ناحه‌زانی ئیسلام ده‌ڵێن : ئافره‌ت داوێن پاكیه‌كه‌ی له شهخصیهتی خۆیدایه نه‌ك له حجاب وباڵاپۆشیدا .
چه‌ند كچ وئافره‌تی باڵاپۆشمان بینی كه به‌ڕواڵه‌ت داپۆشراون به‌رامبه‌ر به پیاوان كه‌چی له‌ناوه‌ڕۆكدا خراپه وخراپهكارن، وه چه‌ند ئافره‌تی سفور وڕووتیش هه‌ن هه‌رچه‌ند به‌ڕواڵه‌ت خۆیان دانه‌پۆشیوه به‌ڵام خوو ڕه‌وشتیان زۆر به‌رزه وخراپهیهكیان لێ نا‌بینیت ([18]) .
له‌وه‌ڵامدا ئه‌ڵێین : به‌ڵێ ڕاسته هه‌رگیز پۆشاك وجلو به‌رگ نه‌یانتوانیه‌وه ڕه‌وشتی به‌رز وداوێن پاكی وون بوو بۆ خاوه‌نه‌كه‌یان بگێڕنه‌وه، یان ئیستقامه ودامه‌زراوی پێ ببه‌خشن، چه‌ند داوێن پیس وخراپه‌كار هه‌ن كه ده‌یانه‌وێت به داپۆشینی ڕواڵه‌تی خۆیان ڕه‌وشتی خراپیان بشارنه‌وه .
خوای گه‌وره حجاب وباڵاپۆشی فه‌رز كردووه له‌سه‌ر ئافره‌تان بۆ ئه‌وه‌ی پیاوان داوێنیان پارێزارو بێت وچاویان دابخه‌ن له‌ئاستیاندا، نه‌ك ته‌نها بۆ ئه‌وه بێت كه پارێزگاری له پاكی خۆی بكات له ئاست ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌یبینن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م قازانج وسوودهشی هه‌یه، به‌ڵام گرنگی حجاب وباڵاپۆشی زۆر له‌وه گه‌وره‌تره، چونكه ئه‌گه‌ر وابێت ئایا هیچ كه‌سێكی ژیر وعاقڵ له‌ژێر په‌رده‌ی ئه‌م گومانه‌دا به‌وه ڕازی ده‌بێت كه بووترێت مادام ئه‌و ئافره‌ته‌ی كه دڵنیایه له پاكی ڕه‌وشتی خۆی ودامه‌زراوی و ئیستقامه‌ی ئیتر گرنگ نیه با خۆشی ڕووت بكاته‌وه و هه‌ر پیاوان سه‌یری بكه‌ن چونكه ئه‌م ئافره‌ته خۆی نادات به‌ده‌ست هیچ پیاوێكه‌وه .
كه‌واته زانیمان حجاب وباڵاپۆشی مه‌به‌سته‌كه‌ی هه‌ر ئه‌وه‌نده نیه بۆ پارێزگاری كردنی ئه‌و ئافره‌ته بێت له ڕه‌وشتی خۆی، به‌ڵكو وه‌ك ووتمان مه‌به‌ستی حجاب وباڵاپۆشی زۆر له‌وه زیاتر وگه‌وره تره .
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش جارێكیان پرسیار كرا له مامۆستایه‌كی به‌ڕێز، ووتیان باشه مامۆستا ئافره‌تێكی به‌ڕه‌وشتی داوێن پاكی سافره باشتره یان ئافره‌تێكی باڵاپۆشی وبێ ڕه‌وشت؟ مامۆستاكه‌ش ووتی : ئه‌گه‌ر پرسیار له‌من ده‌كه‌ن من ده‌ڵێم : ئافره‌تێكی به‌ڕه‌وشت وداوێن پاكی باڵاپۆش باشتره، واته حجاب وباڵاپۆشی ده‌بێت داوێن پاكی وڕه‌وشت به‌رزی له‌گه‌ڵدا بێت ئه‌گینا داپۆشینی لاشه هیچ سوود وقازانجێكی نیه لای خوای گه‌وره ئه‌گه‌ر هاتوو دیووی ناوه‌وه‌ی ئه‌و ئافره‌ته وێران وداڕوخاوو بێت .
گومانی پێنجه‌م : هه‌ندێكی تر ده‌ڵێن حجاب وباڵاپۆشی ئیسلام دایهێناوه :
هه‌ندێكی تر له‌و گومڕا و سه‌ر لێشێواوانه ئه‌وه ده‌ڵێن كه باڵاپۆشی یاسایه‌كه وئیسلام دایهێناوه، ئه‌گینا پێش ئیسلام له نیوه دوورگه‌ی عه‌ره‌بی و جگه له‌نیوه دوورگه‌ی عه‌ربیش بوونی نه‌بووه ([19]) .
له‌وه‌ڵامدا ئه‌ڵێین :
١- ئــه‌و كه‌سه‌ی به تێڕامانه‌وه چاك كتێبــهكانی ( عهد القدیم ) ی ( ئینجیل ) بخوێنێته‌وه تێده‌گات كه حجاب وباڵاپۆشی شتێكی دیار وناســـراو بووه لــه‌نــاو عیبرانهیكانی ســه‌رده‌می ئیبراهیم پێغه‌مبــه‌ر ( علیه السلام ) دا ، ئه‌م ناسراوی ودیارده‌ی باڵاپۆشیه به‌رداوم بووه تا كـــاتی هاتی دوای مهسیحیـــهتیش، لـــه زۆر جێگای ( عهد القدیم ) و ( عهد الجدید ) كتێبی ئینجلیدا ئاماژه به بوونی ( برقع = په‌چه ) ده‌كات كه ئافره‌تانیان به‌كاریان هێناوه .
له ئیصحاحی سێهه‌می سفری ( ئه‌شعیا ) دا هاتووه كه خوای گه‌وره سزای ئافره‌تی صههێونی ده‌دات به‌هۆی سفوری وڕووتیانهوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گوێ ناده‌ن به ئه‌و زڕهیهی كه دێت له بازنه وپاوهندی پێكانیانهوه ....
هه‌روه‌ها پۆلس له پهیامهكیدا كه بۆ كورنوشی یه‌كه‌می نووسیوه هاتووه : په‌چه وداپۆشینی ڕوومه‌ت بۆ ئافره‌تان شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌یه، چونكه ئافره‌تانی ئه‌وان هه‌ركاتێك پیاوێكی بێگانهیهكیان ببینیایه پهچهكانیان دادهدایهوه، وهههركاتێكیش له‌گه‌ڵ كه‌س ومــهحرهمی خۆیـــاندا بوونیایه ده‌م وچاو ڕوومه‌تی خۆیان ده‌رده‌خست ([20]) .
٢- ڕۆمانه‌كانیش پێش ده صه‌د ساڵ پێش زاینی چه‌ند یاسا وڕێسایهكیان ده‌ركردوه كه ڕێگا نادات به ئافره‌تان خۆیان بڕازێننه‌وه وبێنه ده‌ره‌وه بۆ سه‌ر جاده وبانه‌كان، ته‌نانه‌ت یاسایه‌كیان هه‌بووه كه به ( یاسای ئۆبیا ) ناسراو بووه، ئه‌و یاسایه قه‌ده‌غه‌ی كردوه له‌سه‌ر ئافره‌تان كه زیاده ڕۆیی بكه‌ن له خۆڕازاندنه‌وه‌دا له ماڵه‌كانی خۆشیاندا .
٣- له‌سه‌رده‌می نه‌فامی عه‌ره‌به‌كانی پێش ئیسلامیشدا ئه‌وه ده‌گێڕرێته‌وه بۆمان كه ئه‌و ئافره‌ته‌ی كه پابه‌ندی خۆ داپۆشین وحه‌یا وحورمه‌تی خۆی بوو بێت هه‌میشه به‌ڕێز وخاوه‌نی حورمه‌ت بووه لای گشت كه‌سێك، بۆیه هه‌ر ده‌بینین له بازاڕی ( عوكاظ ) چه‌ند گه‌نجێكی قوره‌یش و هۆزی كینانه ئافره‌تێكی له‌ش ولار جوان له‌هۆزی به‌نی عامر ده‌بینن، هه‌ر بۆیه داوای لێ ده‌كه‌ن كه ڕوومه‌تی خۆیانی بۆ ده‌رخات تاوه‌كو ته‌ماشای بكه‌ن، ئه‌ویش ڕازی نابێت، هه‌ر بۆیه یه‌كێك له گه‌نجه‌كان په‌لاماری ده‌دات و په‌چه‌كه‌ی له‌سه‌ر لا ده‌بات، ئه‌ویش هاوار ده‌كات بۆ هۆزه‌كه‌ی ودێن به‌ده‌میه‌وه و جه‌نگی یه‌كه‌می ( فوجار ) به‌م هۆیه‌وه ده‌ستی پێكرد .
گومانی شه‌شه‌م : په‌نا ده‌به‌نه به‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه ده‌ڵێت : ( تتبدل الأحكام بتبدّل الزمان ) واته : حوكمه‌كان به پێی كات ده‌گۆڕێن، یان ئه‌و بنه‌مایه‌ی تر كه ده‌ڵێت : ( العادة محكمة ) واته : داب ونه‌ریت حوكم ده‌كات وبڕیار ده‌دات ([21]) .
ئه‌وان ده‌ڵێن : مادام داب ونه‌ریت و ڕه‌وشت به پێی كات وشوێنه‌كان گۆڕانكاریان به‌سه‌ردا هاتووه به‌هه‌مان شێوه ده‌بێت حوكمه شهرعیهكانیش بگۆڕێن .
له‌وه‌ڵامیاندا ده‌ڵێین : ئه‌م ووته‌یه ئه‌گه‌ر وابێت ئه‌وا ده‌بێت حوكمه شه‌رعیه‌كان زۆرێكیان بكه‌ونه به‌ر ڕه‌حمه‌تی عورف وداب ونه‌ریتی خه‌ڵكی وڕههنی ده‌ستی كه‌سه‌كان بن، به پێی ڕۆژگار وبه‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ده‌ست كاری بكه‌ن به بیانووی پێشكه‌وتنی داب و نه‌ریتی كۆمه‌ڵگا، گومانی تێدا نیه ئه‌مه‌ش پێی ناوترێت ته‌سلیم بوون به ئه‌حكام وبیروباوه‌ڕی ئیسلام، پێویسته ئه‌وه‌ش بوترێت داب ونه‌ریتی خه‌ڵكیش له‌چه‌ند حاڵه‌تێك به‌ده‌ر نیه :
١- ئه‌و داب ونه‌ریته یان ئه‌وه‌یه كه خۆی له ئه‌صڵدا حوكمكێی شه‌رعیه، یان ئه‌وه‌یه كه ئه‌و دابه ونه‌ریته له‌ناو كه‌سه‌كاندا هه‌بووه و ئیسلامیش خه‌ڵكی بۆ بانگ كردووه وته‌ئكیدی له‌سه‌ر كردوه‌ته‌وه، وه‌ك پاك وخاوێنی ودوور كه‌وتنه‌وه له پیس‌و پۆخڵی له‌كاتی هه‌ستان بۆ نوێژكردن، یان داپۆشینی عه‌وره‌ت، یان باڵاپۆشی ئافره‌تان وشاردنه‌وه‌ی زینه‌ت وجوانیه‌كانی به‌رامبه‌ر پیاوانی بێگانه، یان كوشتنه‌وه‌ی كه‌سێك له‌تۆڵه‌ی كه‌سێكی بێ تاواندا كه به ده‌ست ئه‌نقه‌ست كوژراو بێت، یان جێ به‌جێ كردنی سنووره‌كانی خوای گه‌وره، وه‌ك جێ به‌جێكردنی سنووره‌كانی دزی و داوێن پیسی ( زینا ) وئه‌وانی تریش، هه‌موو ئه‌مانه له‌داب ونه‌ریته جوانه‌كانی موسڵمانانن له‌هه‌مان كاتدا شه‌ریعه‌تی ئیسلامیش ته‌ئكیدی له‌سه‌ر كردوه‌ته‌وه، به‌جێ به‌جێكردنی باوه‌ڕداران پاداشتیان بۆ ده‌نوسرێت وبه وازهێنانیشیان لێی سزا ده‌ده‌نرێن .
نموونه‌ی ئه‌م داب ونهریتانهی كه باسمان كرد هه‌رچه‌ند دونیا وكات وشوێن گۆڕانكاریان به‌سه‌ردا بێت، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌م حوكم وداب ونه‌ریتانه گۆڕانكاریان به‌سه‌ردا نایه‌ت، چونكه به‌و به‌ڵگه شه‌رعیانه جێگیر بوون كه هه‌ر ده‌مێننه‌وه به درێژایی ته‌مه‌نی دونیا، جا له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م حكومانه هه‌رگیز ئه‌و بنه‌ما وقاعده شه‌رعیه نایانگرێته‌وه كه له‌سه‌روه باسمان كرد كه ده‌ڵێت : ( حوكمه‌كان به پێی كات وشوێن ده‌گۆڕێن ) ، یان ( داب ونه‌ریت حوكم ده‌كات وبڕیار ده‌دات ) .
٢- یان ئه‌وه‌تانێ ئه‌و عورف وداب ونه‌ریتانه له ئه‌صڵدا حكومی شه‌رعی نین، به‌ڵام حوكمی شه‌رعیان پێوه به‌نده، وه‌ك شێواز وهۆكاره‌كانی ده‌ربڕین وقسه‌كردن له‌گه‌ڵ یه‌ك، یان ئه‌و داب ونهریتانهی كه خۆیان ده‌ستیان نیه له دروست بونیدا به‌ڵكو خوای گه‌وره به‌و شێوه‌یه‌ی دروستكردوون، وه‌ك ئه‌و جیاوازیه‌ی كه له‌نێوان خه‌ڵكی ووڵات وكۆمهڵگهكاندا هه‌یه له‌سه‌ر ته‌مه‌نی باڵغ بوون وماوه‌ی سوڕی مانگانه‌ی ئافره‌تان و خۆینی مناڵ بوون، كه هیچ له‌مانه مرۆڤه‌كان ئیراده‌ی خۆیانی تێدا نابیننه‌وه .
ئه‌و نموونانه‌ی كه باسمان كرد خۆیان له‌خۆیاندا حكومی شه‌رعی نین، به‌ڵام حوكمی شه‌رعیان پێوه به‌نده وجێگای دروست بوونی حوكمی شه‌رعین، ئه‌مانه ئه‌و نمونانه‌ن كه بنه‌ما شه‌رعیه‌كه‌ی زانایانی پێوه په‌یوه‌سته كه ده‌ڵێت : ( تتبدل الأحكام بتبدّل الزمان ) واته : حوكمه‌كان به پێی كات ده‌گۆڕێن، یان ئه‌و بنه‌ما شه‌رعیه‌ی تر كه ده‌ڵێت : ( العادة محكمة ) واته : داب ونه‌ریت حوكم ده‌كات وبڕیار ده‌دات .
به‌ڵێ ئه‌و حوكمانه‌ی كه له‌سه‌ر داب ونه‌ریته‌كان بنیات نراون ئه‌و حوكمانهن كه به‌پێی گۆڕانی داب ونه‌ریته‌كان حوكمه‌كانیش گۆڕانكاریان به‌سه‌ردا دێت، ئالێره‌دا ڕاست ئه‌وه‌یه بوترێت : ( تتبدل الأحكام بتبدّل الزمان ) واته : حوكمه‌كان به پێی كات ده‌گۆڕێن، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه نیه داب ونه‌ریت سڕه‌ره‌وه ( ناسخ ) ی شه‌ریعه‌تی ئیسلامه، چونكه حوكمه‌كه ماوه‌ته‌وه به‌ڵام مه‌رجه‌كانی جێ به‌جێ كردنیان تێدا نه‌هاتوه‌ته دی له‌به‌ر ئه‌وه حوكمێكی تری جیاواز له‌وه‌ی پێشوو جێ به‌جێ ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا ڕوون ده‌بێته‌وه كه داب ونه‌ریته‌كان بگۆڕێن ، جا هه‌ركاتێك ئه‌و داب و نه‌ریتانه گۆڕانكاریان به‌سه‌ردا هات مانای ئه‌وه‌یه حاڵه‌تێكی نوێ هاتوه‌ته گۆڕێ له‌به‌ر ئه‌وه پێویست ده‌كات حوكمێكی تر جێ به‌جێ بكرێت جیاواز له حوكمه ئهصلیهكهی خۆی([22]).
بۆیه لێره‌دا جێی خۆیه‌تی بڵێین حجاب وباڵاپۆشی ئافره‌تان له ( ثوابت )ه‌كانی ئاینی پیرۆزی ئیسلامن وهه‌رگیز گۆڕانكاریان به‌سه‌ردا نایه‌ت ونابیستیت زانایه‌كی باوه‌ڕپێكراوی ئه‌م ئومه‌ته ڕۆژێك له‌ڕۆژان فه‌توای ئه‌وه بدات كه خۆ ڕووت كردنه‌وه وسفوری و ده‌رخستنی زینه‌ت وجوانیه‌كانی ئافره‌ت له‌به‌رده‌م پیاوانی نامه‌حره‌م وبێگانهدا شتێكی دروسته ....
گومانی حه‌وته‌م : ناحه‌زانی باڵاپۆشی به‌ڵگه به‌وه ده‌هێننه‌وه كه زۆرێك له‌ئافره‌تانی موسڵمانی ناودار به‌هه‌موو چین وتوێژێكیانهوه باڵاپۆشیش نه‌بوون وسڵیشیان نه‌كردوه‌ته‌وه له تێكه‌ڵاوی پیاوان .
ئه‌م جۆره كه‌سانه بۆ سه‌لماندنی ئه‌م گومانه‌یان شۆڕبوونه‌ته‌وه به‌ناو سه‌رچاوه وكتێبه‌كانی مێژوودا بۆ ئه‌وه‌ی شتێكیان ده‌ست كه‌وێت وبیكه‌ن به‌به‌ڵگه به‌سه‌ر ئیماندارانه‌وه، تا كۆتاجار لێره وله‌وێ هه‌ندێك نموونه‌یان ده‌ست كه‌وتووه له‌سه‌ر ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه زۆر گوێیان نه‌داوه به‌تێكه‌ڵاوی له‌گه‌ڵ پبێگانهدا وكهمتهرخهمیان له خۆداپۆشیندا، یان ئاماده بوونیان له كۆڕ وكۆبونه‌وه شیعری وئهدهبیهكان له‌گه‌ڵ پیاواندا – وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له‌كتێبه‌كانی مێژوو‌و نه‌قڵیان كردوووه- ([23]) .
وه‌ڵامی ئه‌م گومانه‌ش ئه‌وه‌یه :
١- وه‌ك زانراو وئاشكرایه وئه‌وه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلام بڕیاری له‌سه‌ر داوه ودانی پێداناوه ، ئه‌و به‌ڵگه شه‌رعیانه‌ی حوكمه‌كانی له‌سه‌ر بنیات ده‌نرێت بریتین له قورئان وسوننه‌ت و ( إجماع ) كۆده‌نگی زانایان وقیاسی صه‌حیح، جا با ئه‌و كه‌سانه پێمان بڵێن ئه‌و هه‌واڵ وبهسهرهاتانه له‌كام یه‌كێك له‌سه‌رچاوه‌كانی ته‌شریعی ئیسلامدا هاتوون؟! به‌تایبه‌ت زۆرێكی زۆری ئه‌و به‌سه‌رهاتانه‌ی كه ئه‌وان ده‌یكه‌ن به به‌ڵگه پاش پرۆسه‌ی ته‌شریعی ئیسلامی وكۆتایی هاتنی وه‌حی بووه ([24]) .
٢- جا كاتێك ئه‌و كه‌سانه زانیان كه حوكمه‌كانی ئیسلام ده‌بێت له‌یه‌كێك له‌سه‌رچاوه‌كانی وه‌ك قورئان و فه‌رمووده صه‌حیحه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) وكۆده‌نگی زانایان وقیاسی صه‌حیح وه‌ربگیرێت، ئه‌و كاته ده‌زانن وتێده‌گه‌ن كه نابێت ئیستدلال وبه‌ڵگه بهێنرێته‌وه به هه‌ندێك هه‌ڵسوكه‌وتی تاكه كه‌سی لێره وله‌وێ كه له كتێبه‌كانی مێژوودا هاتووه ، كه زانایانی ( أصول الفقه ) به ( وقائع الأحوال = ڕووداوی حاڵه‌تی كه‌سه‌كان ) ناویان بردووه، جا كاتێك كه ڕوون بوویه‌وه بۆمان كه ئه‌و ڕووداو وحاڵهته تاكه كه‌سیانه نابن به‌ڵگه ودهلیلی شه‌رعی بۆ هیچ كام له حوكمه شه‌رعیه‌كانی (حه‌ڵاڵ وحه‌رام ومه‌ندوب وموباح ومكروه ) ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و ڕووداوه تاكه كه‌سیانه له هاوه‌ڵێك له‌هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خواشهوه ( صلی الله علیه وسلم ) ڕووی دابێت، یان له‌یه‌كێك له ( تابعی ) یه به‌ڕێزه‌كانه‌وه وارد بووبێت، چ جای ئه‌گه‌ر له غه‌یری ئه‌وانه‌وه ببوبێت، ئه‌وه هه‌رگیز ناكرێت به‌به‌ڵگه وده‌لیل، به‌ڵكو كار وكردوهی خه‌ڵكی پێویستی به‌وه هه‌یه كه به‌ڵگه‌ی بۆ بهێنرێته‌وه، نه‌ك بكرێت به‌به‌ڵگه ودهلیلی شه‌رعی ([25]) .
٣- چونكه ئه‌گه‌ر ههڵســوكهوتی كه‌سێك یان چـــه‌ند كه‌سێك له هــاوهڵه به‌ڕێزه‌كان ( خوایان ڵێ ڕازی بێت ) یان ( تابعین ) ڕه‌حمه‌تی خوایان لێ بێت، هێز وقوه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌بێت بكرێت به به‌ڵگه‌ی شه‌رعی به‌بێ بوونی پشتگیرێك له قورئان وسوننه‌ت و إجماع وقیاسی صه‌حیح، ئه‌وه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه ئه‌وان بێ گوناهـ ومهعصوم بوون ودوور بوون له‌هه‌ڵه وتاوان، ئه‌و كاته مه‌نزیله‌ت وپله‌یان وه‌ك پله‌ی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) لێ دێت ( معـــاذ الله ) كه ئه‌مه‌ش بۆ هیچ كـــهسێك نیه غه‌یری پێغــــهمبهران ( علیهم السلام ) ، له‌دوای ئه‌وانیش هه‌موو كه‌سێك شایه‌نی هه‌ڵه وتاوان وكه‌م وكوڕییه، هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : " كل بني آدم خطاء وخير الخطائين التوابون "([26]) واته : هه‌موو ئاده‌میزادێك شایه‌نی ئه‌وه‌یه هه‌ڵه بكات، به‌ڵام چاكترینی ئه‌وانه‌ی تاوان وهه‌ڵه ده‌كه‌ن ئــهوانهن كه ته‌وبه ده‌كه‌ن وده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆلای خوا ([27]) .
من دهپرســم ئایا ده‌كرێت ئه‌وه بكـهینه بهڵگـــه بۆ حه‌ڵاڵ بوونی مه‌ی ( عرق ) خـــواردنهوه كه یه‌كێك یان دووان له‌ناو هاوه‌ڵاندا یان له‌داوی ئه‌وان عه‌ره‌قیان خواردوه‌ته‌وه، هه‌رگیز ناكرێت، چونكه عه‌ره‌ق خواردنه‌وه به ده‌قی قورئانی پیرۆز حه‌رامه وتاڕۆژی قیامه‌ت به حه‌رامی ده‌مێنێته‌وه وكه‌س ناتوانێت فه‌تاوی حه‌ڵاڵی بدات، به‌هه‌مان شێوه مه‌سئه‌له‌ی باڵاپۆشیش شتێكی بڕاوه‌یه وخوا وپێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی بڕیاریان له‌سه‌ر داوه كه واجبه له‌سه‌ر ئافره‌تانی ئیمادار باڵاپۆش وداپۆشراو بن له‌به‌رامبه‌ر پیاوانی بێگانه‌دا، كه‌واته ههڵسو كه‌وتی كه‌سێك لێره وله‌وێ هه‌رگیز ناكرێت به‌به‌ڵگه‌ی جائز بوونی خۆڕووتكردنه‌وه وتێكه‌ڵاوی بوونی حه‌رام له‌گه‌ڵ پیاواندا .
٤- باشه ئه‌وانه‌ی بانگه‌شه بۆ سفوری وخۆڕووتكردنهوه ده‌كه‌ن،بۆچی ئابه‌و شێوه‌یه شۆڕ بوونه‌ته‌وه به‌ناو سه‌رچاوه كتێبه‌كانی مێژوودا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی هه‌ندێك ئافره‌تی نامۆ ( شاذ ) بكه‌نه به‌ڵگه به‌سه‌ر باوه‌ڕدارانه‌وه، كه‌چی زۆر چاك ئه‌وه‌ش ده‌زانن له‌گه‌ڵ بوونی ئه‌و ئافره‌ته نامۆیانه‌دا، به‌هه‌زاران وبگره ژماره‌یه‌كی زۆری ئافره‌تانی ئه‌و سه‌رده‌مانه‌ی ئه‌وان گه‌ڕاون به‌ناویدا بۆ ئه‌وه‌ی بیكه‌ن به‌به‌ڵگه به‌سه‌ر خه‌ڵكی تره‌وه داپۆشراو باڵاپۆش بوون وهه‌رگیز جوانی وزینهتی خۆیان ده‌رنه‌خستووه بۆ پیاوانی بێگانه، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا زۆرێك له ئافره‌تانی به‌ناو موسڵمان ده‌ستیان داوه‌تێ، باشه ئیتر ئه‌و كه‌سانه بۆ ئه‌م ژماره زۆره‌ی ئافره‌تانی باوه‌ڕدار ناكه‌ن به ڵگهی واجب بوونی باڵاپۆشی وناشه‌رعی ئــه‌و خۆڕووتكردنه‌وه بێتامه‌ی كـــه ئه‌وان بهرگـــری لێده‌كه‌ن .
ئیمامی غه‌زالی - ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت – ده‌ڵێت : به‌درێژای مێژوو پیاوان ڕوومه‌ت وده‌م وچاویان به‌ده‌ره‌وه بووه، وئافره‌تانیش به په‌چه‌وه نه‌بێت نه‌چونه‌ته ده‌ره‌وه ([28]) .
گومانی هه‌شته‌م : ئه‌وه ده‌ڵێن : گوایه حجاب وباڵاپۆشی كهپتی توانا ووزه جنسی یه‌كانی ئافره‌تان ده‌كات وخهفهیان ده‌كات :
ئه‌و گومانه دروست ده‌كه‌ن وده‌ڵێن : توانا و ووزه جنسیه‌كانی مرۆڤ زۆر زۆن ویهكجار مه‌ترسیداریشن، مهترسیهكهشی له‌وه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه كه كهپت وخهفه بكرێت، وه تاچهندێكیش فشاری له‌سه‌ر دروست بكرێت هێنده مه‌ترسی ته‌قینه‌وه‌ی زیاتر ده‌كات، وه به‌ووته‌ی ئه‌و ناحه‌زانه حجاب وباڵاپۆشی جوانیه‌كانی ئافره‌ت داده‌پۆشێت، ئه‌م داپۆشینه‌ش كهپت وخهفهی جنسی دروست ده‌كات تا له‌دواجاردا ئه‌و كهپت كردنه ده‌ته‌قێته‌وه وده‌ست درێژی سێكسی لێوه دروست ده‌بێت، جا بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگا بگرین له ده‌ست درێژی سێكسی ئه‌بێت سه‌ره‌تا ڕێگا بگرین له باڵاپۆشی وئافره‌تان ئازاد بن تاوه‌كو هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر ( كچ وكوڕ ) به‌یه‌ك نامۆ نه‌بن ولاوان وگه‌نجان تووشی لادان ونامۆیی سێكسی نه‌بن، به‌و پێیه‌ش گه‌نجان ئارهززوهكانیان تێر ده‌بێت، ودواتریش ته‌قینه‌وه‌ی كهپته جنسیه‌كان كه‌متر ده‌بێته‌وه ([29]) .
له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێین :
١- ئه‌گه‌ر ئه‌و ووته‌یه ڕاست بێت ئه‌بوایه ووڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا و ووڵاتانی تری ئه‌وروپا كه‌مترین ده‌ست درێژی سێكسی ولاقه كردنی ئافره‌تان وتاوانه ڕه‌وشتیه‌كانی تیادا ڕووبدایه، چونكه ئه‌و ووڵاتانه زۆریان بایه‌خ داوه به‌و بواره‌ی كه بانگه‌شه‌كه‌رانی به‌ناو ئازادی ئافره‌تان لای خۆمان بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، به‌ڵام من ده‌پرسم ئایا لهدرهنجامی ئه‌و هه‌مووه به‌ناو ئازادی وئیباحیهته ئێستا ئه‌وروپا وئه‌مریكا چی درووێنه ده‌كه‌ن؟ ئایا ڕووداو تاوان وده‌ست درێژیه سێكسیه‌كان كه‌میان كردوه یان زیاد؟ ئایا خه‌ڵكی به‌تایبه‌تی گه‌نجان ولاوان له‌هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌كه تێربوون له سێكس كردن؟ وه ئایا ئافره‌تان له‌و ووڵاتانه‌دا چین وتوێژێكی پارێزراوون یان وه‌ك شمه‌ك وكاڵا هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌ڵكو ده‌رنجامی ئه‌و هه‌موو به‌ناو ئازادی یه ئێستا یاسا له‌و ووڵاتانه‌دا ڕێگای داوه به سێكس كردنی ڕه‌گه‌زی نێر بۆ نێر و مێینه‌ش بۆ مێینه، ئه‌م دوانه‌ی دواییان ئه‌و په‌ڕی قێزه‌ونی ولادانه له ڕه‌وشتدا، ئایا بانگه‌شه كه‌رانی به‌ناو ئازادی ئافره‌تانی له‌مه‌ڕ ووڵاتانی خۆمانیش دوای ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن له‌م كۆمه‌ڵگایه‌ی خۆمان؟!!! بێگومان وه‌ڵامه‌كه‌ی به‌ڵێ یه، چونكه وه‌ك خۆیان ئه‌ڵێن ماوه‌ی دووری هه‌زار میل به هه‌نگاوی یه‌كه‌م ده‌ست پێ ده‌كات.
ئه‌مجا با بزانین ئه‌و سه‌رژمێریانه‌ی كه له‌و وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌نجام دراوه سه‌باره‌ت به ده‌ستدرێژی سێكسی به‌رامبه‌ر ئافره‌تان تا چ ئه‌ندازه‌یه‌كه، له كتێبی ( الجریمة فی امریكا ) دا هاتووه : هه‌موو شه‌ش ده‌قیقه جارێك له ئه‌مریكادا ده‌ست درێژیه‌كی سێكسی به هێز و قوه‌ت به‌رامبه‌ر ئافره‌تان ده‌كرێت، كه ئه‌ڵێین به هێز مه‌بستمان له ژێر كاریگه‌ری به‌كار هێنانی چه‌كدا ([30]) .
ته‌نها له ساڵی ١٩٧٨ زاینی‌دا ژماره‌ی ده‌ست درێژیه سێكسیه‌كان گه‌شتونه‌ته صه‌د وچلو حه‌وت هه‌زار سێ صه‌د وهه‌شتا ونۆ(١٤٧٣٨٩) ده‌ست درێژی، له‌كاتێكدا له‌ساڵی ١٩٨٧ ئه‌م ژماره‌ی زۆر زیادی كردوه وگهشتوهته دوو صه‌د وبیست ویه‌ك هه‌زار وحه‌وت صه‌د شه‌ست وچوار ( ٢٢١٧٦٤ ) حاڵه‌ت، ئه‌ی باشه سه‌رژمێریه نوێ یه كان چیمان پێ ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر به‌ووردی بیانخه‌ینه ڕوو، بێگومان هه‌موو ئه‌مانه ئه‌و هات وهاوارهی به‌ناو ئازادیخوازه‌كانی لای خۆمان به‌درۆ ده‌خه‌نه‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر وابوایه وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یڵێن ده‌بوا ئه‌و وڵاتانه له‌م ڕووه وه‌كو شامـی شه‌ریف و كۆماره خــهیاڵاویهكـــهی ئیفلاتۆن بوونایه، به‌ڵام هیچ وانیه ([31]) .
٢- غه‌ریزه‌ی جنسی یه‌كێكه له‌و نهێنیه گه‌ورانه‌ی كه خوای گه‌وره له پیاوان وئافره‌تاندا دروستی كردوه ، ئه‌ویش له‌به‌ر چه‌ند حیكمه‌تێكی گه‌وره‌یه ، له‌و حیكمهتانهش تاوه‌كو نه‌وه وه‌چه‌ی مرۆڤایه‌تی به‌ردوام بێت وقڕی تێ نه‌كه‌وێت وكوێر نه‌بێته‌وه، هیچ كه‌سێكیش ناتوانێت ئینكاری ئه‌م مهسئهلهیه بكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و به‌ناو ئازادیخوازانه داوای ئه‌وه ده‌كه‌ن له پیاوان زۆر به كارێكی ئاسایی وه‌ربگرن ئه‌گه‌ر دیمه‌نێكی ڕووتیان به‌رچاو كه‌وت، به‌بێ هیچ حساب كردنێك بۆ ئه‌و غه‌ریزه‌یه، چونكه هیچ گومانی تێدا نیه به بینین دیمه‌نی ڕووت وسه‌رنج ڕاكێش له‌لایه‌ن ئافره‌تانه‌وه ئه‌و غه‌ریزانه ده‌وروژێن، جا كه غه‌ریزه‌ش جوڵا پێویستی به تێر كردن هه‌یه، بۆ تێركردنیشی ئه‌گه‌ر په‌نای نه‌برده به‌ر ڕێگا مهشروعهكان ئه‌وه صه‌د لهصهد په‌نا ده‌باته به‌ر ده‌یان ڕێگای تر بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچۆنێك بووه غه‌ریزه‌كه‌ی دابمركێنێته‌وه وتێری بكات، ئه‌مه‌ش ووته‌ی زۆربه‌ی زۆری پسپۆڕانی بوار ده‌رووناسی یه ([32]) .
٣- ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه گوایه به ڕێگا دان به‌ڕووتی ئافره‌تان و دیمه‌ن ئابڕووبه‌ری شه‌رم هێنه‌ر ، ئه‌توانرێت چاره‌سه‌ری كهپت وخهفه كردنی جنسی بكرێت، زۆر به‌هه‌ڵه‌دا چوون چونكه ئه‌و كاره‌ی ئه‌وانه داوای ده‌كه‌ن ده‌مان گه‌یه‌نن به دوو ئه‌نجام :
ئه‌نجامی یه‌كه‌م : ئه‌و پیاوانه‌ی كه دیمه‌نی ووروژێنه‌ری سێكسی كاریگه‌ریان له‌سه‌ر دروست ناكات، كۆمه‌ڵێك كه‌سی كه‌من كه توانا سێكسیه‌كانیان ته‌واو لاواز بووه وهیچ ئومێدێكیان نه‌ماوه .
ئه‌نجامی دووه‌م : ئه‌و پیاوانه‌ی كه دیمه‌نی ڕڕوت وسه‌رنج ڕاكێشی ئافره‌تان كاریان تێ ناكات ئه‌و پیاوانه كه دووچاری ساردی سكێسی بوون .
جا ئایا ئه‌و كه‌سانه‌ی بانگه‌شه بۆ ڕووتی وبهرهڵایی ئافره‌تان ده‌كه‌ن ئهیـــانهوێت پیــــاوانی ئوممه‌تی ئیسلام لهكـــام یه‌ك لــــه‌م دوو كۆمه‌ڵه بن ؟!! ([33]).
گومانی نۆیه‌م : حجاب وباڵاپۆشی نیوه‌ی كۆمه‌ڵگا بێ كار ده‌كات .
ده‌ڵێن : باڵاپۆشی وحجاب كردن نیوه‌ی كۆمه‌ڵگا كه ئافره‌تانن پێكی ده‌هێنن بێ كاریان ده‌كات چونكه ئیسلام فه‌رمانی كردووه به ئافره‌تان له‌ماڵدا بمێننه‌وه ونهچنه ده‌ره‌وه ([34]) .
له‌وه‌ڵامی ئه‌م گومانه‌شدا ئێمه‌ش ده‌ڵێین :
١- ئه‌صڵ ئه‌وه‌یه كه ئافره‌تان كاری سه‌ره‌كیان له‌ماڵه‌وه‌یه و ده‌بێت له‌ماڵه‌وه بن، وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : ( وَقَـــرْنَ فِى بُيُوتِكُنَّ وَلاَ تَبَرَّجْنَ تَبَــرُّجَ ٱلْجَـٰهِلِيَّةِ ٱلأولَىٰ ) ([35]) واته : ئـــه‌ی هاوســهرانی پێغه‌مبـه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) له‌ماڵه‌كانی خۆتاندا به‌سه‌نگینی وسهلاری بسره‌ون وبمێننه‌وه، وزینهت وجوانیه‌كانی خۆتان ده‌رمه‌خه‌ن وه‌ك سه‌رده‌می نه‌فامی .. .. جا ئه‌گه‌ر فه‌رمانه‌كه بۆ خێزانه‌كانی پێغه‌مبه‌ر بوو ئه‌وه بێگومان بۆ ته‌واوی ئافره‌تانی باوه‌ڕداریشه، چونكه هیچ به‌ڵگه‌یه نیه كه تایبه‌ت بێت به‌ئه‌وانه‌وه، و زانایانی ته‌فسیریش ده‌ڵێن ئایه‌ته‌كه بۆ گشت ئافره‌تانی باوه‌ڕداره، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت سووكی بێت بۆ ئافه‌ره‌تان و خه‌فه‌كردنی ووزه وتواناكانیان بێت، نه‌خێر به‌ڵكو ئه‌وه چاكترین وباشترین هه‌ڵبژاردنه كه تایبه‌ت بێت به‌خۆیان چونكه ئه‌ركێكی زۆر گه‌وره‌یان له ئه‌ستۆدایه كه بریتیه له‌په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ ونه‌وه‌ی داهاتووی كۆمه‌ڵگا، ئه‌مه‌ش به‌كه‌س ناكرێت به ئافره‌تان نه‌بێت ([36]) .
٢- حجاب وباڵاپۆشین مانای ئه‌وه نیه كه ئیتر نابێت ئافره‌تان هیچ كارێك بكه‌ن، وهباڵاپۆشی ڕێگری له ئافره‌تان ناكات كه زانست وزانیاری فێرببن، به‌ڵكو ئه‌توانن ئه‌و كارانه وزیاتر له‌وه‌ش ئه‌نجام بده‌ن كه له‌گه‌ڵ طه‌بیعه‌تی خۆیاندا ده‌گونجێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویست بكات له‌گه‌ڵ پیاوانی بێگانه ونامهحرهمدا تێكه‌ڵاو ببن .
٣- نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌ڵكو ئافره‌تانی باڵاپۆش له ته‌واوی قوتابخانه وزانكۆكاندا هه‌میشه له‌ڕیزی پێشه‌وه‌ی قوتابیه سهركهتوهكاندان، وپشكی شێریان بۆخۆیان بچڕاندووه، وجێگای شوكر وسوپاسی هه‌موو مامۆستا وبهرپرسانیش بوون ([37]) .
٤-به‌ڵكو چوونه ده‌ره‌وه‌ی ئافره‌تان و تێكه‌ڵاو بوونیان له‌گه‌ڵ پیاواندا له فه‌رمانگه وشوێنه گشتتیهكان، ووازهێنانیان له كاره تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی خۆیان كه جگه ئافره‌تان كه‌س ناتوانێت پێی هه‌ڵبسێت، ئه‌وه بوه به‌هۆی بێكاری ئافره‌تان و له‌گه‌ڕخستنی نیوه‌ی كۆمه‌ڵگا نه‌ك باڵاپۆشی، هه‌ر ئه‌و چونه ده‌ره‌وه وئه‌و تێكه‌ڵاویه بێ تام وبێ مانایه بووه به‌هۆی بڵابوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌مووه فه‌ساد وخراپه‌كاری وهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خێزانه‌وه‌یه كه له‌نێو كۆمه‌ڵگاكاندا ئێستا بڵاو بووه‌ته‌وه و ڕۆژ به‌رۆژیش له‌زیاد بوندایه، چونكه بهطهبیعهتی حاڵ هه‌روای لێدێت ئه‌گه‌ر ئافره‌تان كاری سه‌ره‌كی خۆیان وه‌ك ووتمان ماڵداری وپهروهردهكردنی خێزان ومنداڵ ونه‌وه‌ی دواڕۆژ بوو، وازیان لێهێنا ئه‌وه بێگومان هه‌موو كاره‌كان پێچه‌وانه ده‌بنه‌وه وه‌ك ده‌یبینین .
٥- ئاینی پیرۆزی ئیسلام هیچ ڕێگری نه‌كردوه له‌وه‌ی ئافره‌تان ببن به‌مامۆستا ودكتۆر وبیرن پێچ وههركارێكی تر كه كۆمه‌ڵگا پێویستی پێی هه‌بێت به‌ڵام وه‌ك ووتمان به‌بێ ڕوودانی تێكه‌ڵاوی ناشه‌رعی، نه‌ك هه‌ر ڕێگری نه‌كردوه به‌ڵكو واجبیشه، بۆ نموونه بۆ نه‌خۆشیه‌كانی ئافره‌تان له‌هه‌موو پسپۆڕیهكاندا ده‌بێت ئه‌وان وجودیان هه‌بێت وههڵبسن به‌چاره‌سه‌ركردنی ڕه‌گه‌زی هاوشێوه‌ی خۆیان، چونكه ئه‌گه‌ر له‌و كایانه‌دا وجودیان نه‌بێت دیسان خراپه‌كاری وفه‌ساد ڕووده‌دات .
گومانی ده‌یه‌م : سفوری وخۆڕووتكردنهوهی ئافره‌تان كارێكی ئاساییه وجێگای ته‌ماشاكردن وتێڕامان نی یه ؟
بانگه‌شه كه‌رانی سفوری ونه‌یارانی باڵاپۆشی ده‌ڵێن : خۆڕووتكردنه‌وه‌ی ئافره‌تان وده‌رچوونیان له‌ماڵ به‌و شێوه‌یه هیچ جێگای سه‌رنج وتێڕامانی پیاوان نین، به‌ڵكو ئافره‌تان كاتێك جێگای سه‌رنج ولێكوڵینهوه وتهماشاكردنن كاتێك باڵاپۆش بێت وخۆی داپۆشی بێت، چونكه حه‌ز ده‌كه‌ن شهخصیهتی ئه‌و ئافره‌ته بناسن وشوێنی ده‌كه‌ون، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ك عه‌ره‌ب ده‌ڵێت : ( كلَّ ممنوع مرغوب) هه‌موو شتێكی یاساغ خۆشه‌ویسته لای خه‌ڵكی ([38]) .
وه‌ڵامی ئه‌م گومانه‌ش به‌م شێوه‌یه :
١- باشه ئه‌گه‌ر سفوری و خۆڕووتكردنه‌وه‌ی ئافره‌تان جێگای سه‌رنج وتێڕامانی پیاوان نین ئیتر ئه‌و ئافره‌تانه‌ی خۆیان به‌و شێوه‌یه لێ ده‌كه‌ن له‌به‌ر چی هۆیه‌ك خۆیان ڕووت ده‌كه‌نه‌وه وبه‌هه‌موو جۆرێك خۆیان ده‌ڕازێننه‌وه، ئه‌نواع مودێل ئه‌گۆڕن وپاره‌و وپوڵێكی زۆریش بۆ ئه‌مه خه‌رج ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه نیه ببن به جێگای سه‌رنجی پیاوان وتێڕامانیان؟! پێم ناڵێن بۆكی خۆیان ده‌ڕازێننه‌وه؟! ([39]) .
٢- باشه ئه‌و به‌ناو ئازادیخوازانه پێم ناڵێن چۆن خۆڕووتكردنه‌وه وخۆڕازاندنه‌وه كارێكی ئاسایی یه وئاره‌زووی پیاوان به‌لای خۆیاندا ڕاناكێشن،له‌كاتێكدا ده‌بینین پیاوان تا ژنه‌كانیان خۆیان بۆ بڕازێننه‌وه وبابه‌ته‌كانی میكیاج وجوانكاری به‌كار بهێنن زیاتر دڵیان ده‌چێته سه‌ریان وئاره‌زووی جنسیان زیاتر ده‌جوڵێت، هه‌روه‌ك چۆن كاتێك سفره‌یه‌كی خواردن ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی ڕێك وپێك وجوان ڕازابێته‌وه وڕێكخرا بێت مرۆڤ زیاتر ئیشتهای ده‌بێت بۆ ئه‌و خواردنه ئه‌گه‌ر خواردنه‌كه زۆر به‌تامیش نه‌بێت ([40]) .
٣- ئه‌و سه‌رنج ڕاكێشان وجاذبیهتهی هه‌یه له‌نێوان ڕه‌گه‌زی نێر ومێدا، ئه‌و هێز وقوهتهیه كه خوای گه‌وره فطرهتی ئاده‌میزادی له‌سه‌ر دروستكردووه، به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش ئه‌و فطرهته گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نایه‌ت وتا دونیا دونیایه هه‌ر به‌و شێه‌وه‌یه ده‌مێنێته‌وه، چونكه ئه‌و غه‌ریزه‌یه شتێكه كه له‌گه‌ڵ خوێنی مرۆڤه‌كاندا تێكه‌ڵاوه، له‌به‌ر ئه‌وه خوێن هه‌ڵگری چه‌ند ڕژێنهرێكی هۆرمۆنی یه كه پێ ده‌وترێت ( الغدد الصماء ) كه كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر مێشك ومۆخ كۆ ئه‌ندامه‌كانی تر، ته‌نانه‌ت لاشه‌ی پیاوان جۆره تایبه‌ت مه‌ندیه‌كی خۆی هه‌یه كه جیاوازه له لاشه‌و پێكهاته‌ی ئافره‌تان، هه‌ر بۆیه ده‌بینین صیفات وڕه‌وشتی مێ یینه لای ئافره‌تان له ته‌واوی پێك هاته‌ی لاشه وشێوه وڕه‌وشت وئهفكار وئارهزووهكانیدا ده‌رده‌كه‌وێت، كه جیاوازه له صیفات وئاره‌زوو وڕه‌وشت وشێوه‌ی ڕوومه‌ت وته‌نانه‌ت ده‌نگ وهێزی نێرینه، ئه‌مه‌ش شتێكه خوای گه‌وره ئاده‌میزادی به‌و شێوه‌یه دروستكــردووه وفیطرهتێكه هه‌رگیز گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نایه‌ت هه‌تا ڕۆژی قیامه‌ت ([41]) .
٤- خوای گه‌وره ئاره‌ز ووشهوق وزهوقی سێكسی وه‌ك دیاریه‌كی به‌نرخ وبه‌ها به‌خشیوه به مرۆڤه‌كان ویه‌كێكه له نهێنی وحیكمهته جوان وگهورهكانی، گومانیشی تێدانیه موماره‌سه‌كردنی جنس یه‌كێكه له‌خۆشترین له‌زه‌ته‌كانی هۆش وبیر وده‌روون وڕۆحی وجه‌سته‌ی ئاده‌میزاد، جا كاتێك ئافره‌تێكی ڕووت یان نیمچه‌ڕووت به ئه‌وپه‌ڕی ڕازاوه‌یی ولهنجهولار ومهكری خۆیه‌وه به‌لای پیاوێكدا تێپه‌ڕ بكات، وئه‌و پیاوه سه‌رنجی نه‌داو ئاوڕی له‌جوانی نه‌دایه‌وه، ئه‌وه خێرا خه‌ڵكی واگومان ده‌به‌ن به‌و كه‌سه كه ته‌واو نه‌بێت یان ئاره‌زوو سێكسیه‌كانی لاواز بێت، یان نه‌خۆش بێت له‌و بواره‌دا، جا له عورفی نوشداریشدا كهسێكیك نه‌خۆش بێت یان تووشی لاوازی سێكسی بووبێت پێویستی به‌چاره‌سه‌ر یان نه‌شته‌رگه‌ری هه‌یه، جا ئیتر ئه‌و ده‌هۆڵ لێده‌رانه‌ی ئازادی ومافه‌كانی ئافره‌ت چــۆن ده‌ڵێن ڕووتی وسفوری ئافره‌ت له‌به‌رده‌م پیاواندا جێگای سه‌رنج وتێڕامان نیه ([42]) .
٥- به‌رزترین ڕێژه‌ی خراپه‌كاری وشذوذی جنسی وئیباحیهت وههتك كردنی شه‌ره‌ف ونامووس و تێكه‌ڵاو بوونی وه‌چه ونهسهب له‌گه‌ڵ زیادبوونی دیارده‌ی ڕووت بوونه‌وه وسفوری ئافره‌تان ڕوویان له‌زیادی كردووه، له‌هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كیشدا سفوڕی وڕڕوت بوونه‌وه‌ی ئافره‌تان وتێكهڵاو بوونیان له‌گه‌ڵ پیاوانی بێگانه‌دا كه‌متر بێت ئه‌و خراپه ودیارده نه‌شیاوانه كه‌متر ڕوو ده‌ده‌ن، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌ڵكو زۆرترین ڕێژه‌ی نه‌خۆشیه ترسناكه‌كانی وه‌ك ( ئایدز وزوهری وسهیهلان و......) له‌ناو ئه‌و كۆمه‌ڵگه وووڵاتانهدا زۆرتره كه به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌ها ئافره‌تیان سه‌رپشك كردوه كه‌چۆن ڕادبوێرێت، بهكوورتی كۆمه‌ڵگایه‌كی تا سه‌رئێسك ئیباحین، كار گه‌شتوه‌ته ئه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌و ووڵاتانه له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌مووه به‌ناو ئازادیانه‌ی كه داویانه به لایه‌نی جنسی ڕێژه‌یه‌كی كوڕان وكچـــان له بێتاقه‌تی وبێزار بوونیــان له‌ژیان پهنـــا ده‌به‌نه به‌ر خۆ كوشتن ([43]) .
٦- بۆ ئه‌و ووته‌یه‌ش كه ده‌ڵێت : پیاوان زیاتر موتابه‌عه‌ی ئه‌و ئافره‌ته باڵاپۆشانه ده‌كه‌ن كه خۆیان داپۆشیوه وڕوومهت وزینهت وجوانیهكانیان بۆ بێگانه ده‌رناخه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ئافره‌ته‌ی كه باڵاپۆشه وه‌ك كتێبێك وایه كه به‌رگێكی جوان گیرابێت وله‌سه‌روو ئه‌وه‌شه‌وه خرابێته ناو شوشهیهكهی دخراوه‌وه، كه هه‌ركه‌س لێی وورد بێته‌وه حه‌ز بكات ته‌ماشای بكات وسه‌رنجی بدات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بێ ئاگایه به ناوهڕۆك ولاپه‌ڕه وزانیاریهكانی ناوی، جا هه‌ركاتێك به‌و شێوه‌یه بوو هه‌ره‌چه‌ند سه‌رنجیشی بده‌یت هه‌ر بێ ئاگا ده‌بیت له‌ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی، به‌ڵكو ناشتوانن كاریگه‌ری له‌سه‌ر دروست بكه‌ن، به‌و شێوه‌یه‌ش ئافره‌تی باڵاپۆش وه‌ك ئه‌و كتێبه به‌رگ گیراوه وایه، به‌ڵام ئافره‌تی ڕووت وسفور وجوانی زینه‌ت ده‌رخه‌ر، وه‌ك كتێبێكی به‌رگ نه‌گیراو وایه كه هه‌میشه به‌ده‌سته‌وه بێت و هێنده‌ت ئه‌م دیوو دیوو كردبێت په‌ڕه‌كانی سواو بێت به‌ده‌سته‌وه وتاقهتت نه‌ما بێت لێی جارێكی تر بیخوێنیته‌وه، یان هه‌ر هه‌ندێك له‌په‌ڕه‌كانی به‌ده‌سته‌وه شڕو دڕا بن، ئه‌م كتێبه هێنده ده‌سا وده‌سی كردوه به‌ده‌سته‌وه ڕووی ئه‌وه‌ی نه‌ماوه بخرێته ناو كتێبخانه‌یه‌كی متواضعهوه چ جای بخرێته ناو كتێبخانه‌یه‌كی گه‌وره وبهنرخهوه([44]).
گومانی یانزه‌هه‌م : حجاب وباڵاپۆشی زوڵم وسته‌مه له ئافره‌تان ده‌كرێت وسفوڕی وخۆڕووت كردنه‌وه‌ش یه‌كێكه له‌ماف وئازادیه‌كانی ئافره‌تان .
وا گومان ده‌به‌ن سفوری وڕووتی مافێكی ئافره‌تانه، و كۆمه‌ڵگا وداب ونه‌ریتی خێڵ ئه‌و مافه‌ی لێ سه‌ندونه‌ته‌وه، یان عه‌قڵی داخراوی هه‌ندێك پیاوی خۆپه‌رستی ئه‌نانی ئه‌م مافه‌ی لێ زه‌وت كردوون، له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌و قه‌وانه سواوه لێده‌ده‌نه‌وه كه حجاب وباڵاپۆشی زوڵم وسته‌مه له ئافره‌تان ده‌كرێت ([45]) .
له‌وه‌ڵامی ئه‌مانه‌شدا ئه‌م چه‌ند خاڵه ئه‌خه‌ینه ڕوو :
١- ئه‌وه پیاوان نین كه حجاب وباڵاپۆشیان له‌سه‌ر ئافره‌تان فه‌رز كردبێت، تاوه‌كو ده‌عوایان له‌سه‌ر تۆمار بكرێن وتاوانبار بكرێن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و زڵم و سته‌مه‌ی له‌سه‌ر ئافره‌تانه، وه‌ك ئه‌وانه ده‌ڵێن هه‌ڵبگیرێت، هه‌روه‌ك چۆن ئێستا له‌ئه‌وروپا و ووڵاتانی ڕۆژئاوا ناكۆكیه‌كی زۆر گه‌وره هه‌ستی پێ ده‌كرێت له‌نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌كه‌دا، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی حجاب وباڵاپۆشی فه‌رز كردوه له‌سه‌ر ئافره‌تان په‌روه‌ردگاری باڵادهستیانه ، ئه‌و په‌روره‌دگاره‌ی له‌نه‌بونه‌وه دروستی كردون وهێناوینیهتیه بوون، هه‌ر ئه‌ویش ئه‌زانێت چ شتێك له‌به‌رژه‌وه‌ندیانه وچ شتێكیش له زیانیان ته‌واو ده‌بێت، هه‌ر كاتێك ئافره‌تانی باوه‌ڕدار به‌و بیر وهۆشهوه بیریان كرده‌وه هه‌رگیز ده‌مه‌قاڵی وچهنوچونی ئه‌وه ناكه‌ن كه‌بۆچی خوای گه‌وره ئه‌م باڵاپۆشیهی له‌سه‌ر فه‌رز كردوون، ئه‌و ساته‌ش تێده‌گه‌ن مافی ئه‌وه‌یان نیه یاسایه‌ك خوای گه‌وره داینابێت وههڵیبژارد بێت بۆیان خۆیانی تیاسهرپش بكه‌ن كه ئایا وه‌ری بگرن یاخود بیده‌نه دواوه، وه‌ك خوای گـه‌وره ده‌فه‌رموێت : ( وَمَا كَانَ لِمُؤْمِنٍ وَلاَ مُؤْمِنَةٍ إِذَا قَضَى ٱللَّهُ وَرَسُولُهُ أَمْرًا أَن يَكُونَ لَهُمُ ٱلْخِيَرَةُ مِنْ أَمْرِهِمْ وَمَن يَعْصِ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُ فَقَدْ ضَلَّ ضَلَـٰلاً مُّبِينًا ) ([46]) واته : بۆ هیچ پیاو ئافره‌تێكی ئیماندار دروست نیه، كاتێك خوا وپێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ( صلی الله علیه وسلم ) بڕیاری شتێك بده‌ن، سه‌رپشك بن له‌ئه‌نجامدانی ئــه‌و كاره‌دا، چونكـــه ئه‌وه‌ی سه‌رپێچی بكات له فه‌رمانی خوا وپێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ئه‌وه به‌ڕاستی وبه‌ئاشكرا گومڕا وسه‌ر لێشێواوه ([47]) .
٢- حجاب وباڵاپۆشی به‌درێژایی سیازده سه‌ده له مێژووی زێڕینی شارستانیه‌تی ئیسلامی موشكیله‌یه‌ك نه‌بووه له نێو كۆمه‌ڵگه‌ی موسڵماناندا، به‌درێژایی ئه‌و مێژووه له سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) وخهلیفهكانی ڕاشدین وخیلافهته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی ئیسلام كه‌سێك په‌یدا نه‌بووه وڕه‌خنه بگرێت وده‌می به‌ره‌ڵا بكات و بڵێت حجاب وباڵاپۆشی زوڵم وسته‌مه له‌ئافره‌تان ده‌كرێت وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا به‌ناو بێچووی موسڵمانان به‌ده‌ستی بێگانه ودوژمنانی ئیسلام ده‌ستیان داوه‌تێ .
ئه‌و كاته ئافره‌تان ده‌ست كرا به‌زوڵم وسته‌م لێیان كه موسڵمانان له ئاین وبیروباوهڕهكهیان دوور كه‌وتنه‌وه، وله‌سه‌ر ئه‌و مه‌نهه‌جه ڕهبانیه به‌رده‌وام نه‌بوون كه له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر وهاوهڵه به‌ڕێزه‌كاندا كۆمه‌ڵگای له‌سه‌ر په‌روه‌رده ده‌كرا، وڕوویان كرده لاسایی كردنه‌وه‌ی بێباوه‌ڕان ووڵاتانی ڕۆژئاوا ([48])
گومانی دوازده‌هه‌م : حجاب وباڵاپۆشی نیشانه‌ی زیاده‌ڕۆیی وده‌مارگیری طائفی وتوندڕه‌وی ئاینی یه :
نه‌یارانی باڵاپۆشی دیعایه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه باڵاپۆشی نیشانه‌یه‌كه له‌نیشانه‌كانی زیاده‌ڕۆی وتوندڕه‌وی وگۆشه‌گیری، كه ده‌بێته هۆی نامۆ بوون وكهنارگیری له كۆمه‌ڵگا، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات پێدادان ڕووبدات له‌نێوان هه‌ردوو لایه‌نی باڵاپۆشه‌كان وئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه خۆیان ڕووت ده‌كه‌نه‌وه وناوی خۆیان ناوه ئازادیخوازه‌كان، سه‌ره‌نجام باری ئاسایشی وسه‌قامگیری كۆمه‌ڵگا تێك ده‌چێت .
ووڵامی ئه‌م به‌ڵگه وگومانه بێ بنهمایهشیان به‌وه ده‌ده‌ینه‌وه :
١- ئه‌م دهعوایهیان له بنه‌مادا نادروست وناڕاسته وتا سه‌ر ئێسكی دۆریه، وه‌هیچ كاتێك نیشانه نه‌بووه بۆ ده‌سته وتاقمێكی دیاری كرا‌و، چونكه نیشانه وڕهمز هیچ شتێك نیه ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه به‌ڵگه بێت له‌سه‌ر ئینتمای خاونه‌كه‌ی بۆ دین یان ئاینێكی دیاری كرا‌و، وه‌ك خاچی مل وسه‌ر سنگی مه‌سیحیه‌كان، یان كڵاوی قوچی سه‌ر سه‌ری جوله‌كه‌كان، ئه‌م دوو نیشانه‌یه ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه كه خاوه‌نه‌كانیان بناسرێنه‌وه كه سه‌ر به فڵان ئاینن، به‌ڵام حجاب وباڵاپۆشی به‌ری ئافره‌تانی موسڵمان وه‌ك ئاشكرایه ئه‌ركێكی گه‌وره وپیرۆزی هه‌یه ئه‌ویش بریتی یه پارێزگاری كردن له ڕه‌وشت و داوێن پاكی ئافره‌تان، هیچ كه‌سێكیش له ئافره‌تان كاتێك كه باڵاپۆشن بۆ ئه‌وه نیه كه ته‌نها وه‌ك ڕه‌مزێكی ئیسلامی یان ئاینه‌كه‌یان بناسرێنه‌وه، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌یه كه فه‌رمانی په‌روه‌ردگاریان جێ به‌جێ بكه‌ن، گومانیشی تێدا نیه باڵاپۆشی یه‌كێكه له شهعائرهكانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام، نه‌ك نیشانه‌ی توندڕه‌وی وگۆشه‌گیری بێت .
پاشان ئه‌و تۆمه‌ته‌ی داویانه‌ته پاڵ باڵاپۆشی ئافره‌تانی موسڵمان ئه‌ی بۆچی ئه‌و تۆمه‌ته ناده‌نه پاڵ سه‌رپۆش وجل وبه‌رگی تایبه‌تی ئافره‌ته ڕاهبهكانی كهنسیهوه؟ئه‌ی باشه بۆ ناڵێن جل وبه‌رگی ئه‌و ئافره‌ته ڕاهبانه نیشانه‌ی زیاده‌ڕۆیی وده‌مارگیری طائفی وتوندڕه‌وی ئاینی یه؟ یان ئه‌و تۆمه‌تانه بۆ ناده‌نه پاڵ له‌مل كردنی خاچی مه‌سیحیه‌كان و له‌سه‌ر كردنی كڵاوی قوچی جوله‌كه‌كان؟ ئه‌و جوله‌كانه‌ی كه بهفڕت وفێڵی ئه‌وان هه‌موو دونیا له‌زه‌لكاوی بێ ڕه‌وشتیدا ده‌تڵێته‌وه، ودهریایهك خوێنیان هه‌ڵساندوه له خۆێنی گه‌لی فه‌له‌سطینی بێ تاوان .
٢- ئه‌مجا ئه‌و تۆمه‌ت وبوهتانه گه‌ورانه كه ئه‌و ناحه‌زانه ده‌یده‌نه پاڵ باڵاپۆشان واعقی حاڵی مێژووی ڕابردوو نوێ به‌ردی ده‌خاته‌وه، پێمان ناڵێن كوا ئه‌و هه‌موو خراپه وخراپه‌كاری وفهسادهی كه لهدرهنجامی باڵاپۆشیه‌وه دروست بوونه، كه به‌درێژی چوارده سه‌ده‌یه ئافره‌تانی باوه‌ڕدار باڵاپۆش بوون، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه ئه‌و ڕووتی وسفوری وبهرهڵایی وئازادی ڕه‌های ئافره‌تانه كه بووه به‌هۆی خراپه‌كاری ولادانی ئه‌خلاقی وزۆر بوونی دیارده‌ی ته‌ڵاق وجیابونه‌وه وخیانه‌تی زه‌وجی ، نه‌ك باڵاپۆشی .
٣- زۆربه‌ی زۆری ئافره‌تانی باڵاپۆش ئه‌و كاره‌یان به‌فه‌رمانبه‌رداری خوای گه‌وره ده‌زانن به هه‌موو بڕوا و قه‌ناعه‌تێكی ڕۆحی خۆیان باڵاپۆشیان هه‌ڵبژاردووه ، وله‌ژێر هیچ فشار وزۆریكدا نه‌بوون به‌باڵاپۆش، وه كاتێكیش ئافره‌تانێك بانگه‌واز ده‌كه‌ن بۆ باڵاپۆشی زۆر به‌حیكمه‌ت وڕوونكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی شه‌رعی وعه‌قلی بانگیان ده‌كه‌ن، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه بانگه‌شه كردن بۆ ڕووتی وسفوری وبه‌زۆر له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی له‌چك وناوناتۆره دروستكدرن بۆ باڵاپۆشان به شه‌رع وقانونیش خۆی له‌خۆیدا به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر توندڕه‌وی وده‌مارگیری وبانگه‌شه كردنی بێ دینی، ئائه‌مه‌یه ده‌بێته هۆی پێكدادان وڕوو به ڕوبوونهوه له‌ناو كۆمه‌ڵگادا، نه‌ك باڵابۆشی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ده‌ست درێژی كردنه سه‌ر ئازادیه‌كانی ئاین وئازادیه تاكه كه‌سیه‌كان داده‌نرێت .
لێره‌دا به‌جێتان دێڵین تا به‌یه‌ك گه‌شتنه‌وه له‌گه‌ڵ كتێبێكی تر، به‌خوای گه‌وره‌تان ده‌سپێرین ئه‌و خوایه‌ی كه سپارده زایه ناكات .
والسلام علیكم ورحمه الله وبركاته .
([1]) عودة الحجاب: محمد أحمد إسماعيل المقدم (3/391 (.
([2]) البقرآة : 185 .
([3]) الحج : 78 .
([4]) البقرە:23٣ .
([5]) أخرجه البخاري في الإيمان، باب: الدين يسر (39 ) .
([6]) أخرجه مسلم في الجهاد (1732( .
([7]) عودة الحجاب ( 3 /393 ) .
([8]) سه‌یری كتێبی عودة الحجاب بكه (3/395-396( .
([9]) المتبرجات للزهراء فاطمة بنت عبد الله (122) .
([10]) الأحزاب : 33 .
([11]) المتبرجات (124( به‌ده‌ستكاریه‌وه .
([12]) هه‌مان سه‌رچاوه (124-125) .
([13]) عودة الحجاب (3/412( .
([14]) عودة الحجاب (3/412-413) بهكوورتی .
([15]) لكل أب غيور يؤمن بالله عبد الله ناصح علوان (44)،له‌گه‌ڵ كتێبی عودة الحجاب (3/414).
([16]) الأعراف : .26
([17]) عودة الحجاب (3/415( .
([18]) إلى كل فتاة تؤمن بالله. د.محمد سعيد البوطي (97) .
([19]) يا فتاة الإسلام اقرئي حتى لا تخدعي للشيخ صالح البليهي (124( .
([20]) يا فتاة الإسلام ( 128 - 126) بهكورتكراوهیی .
([21]) عودة الحجاب (3/403 ) .
([22]) عودة الحجاب (3/403-404 ) .
([23]) هه‌مان سه‌رچاوه (3/409 (.
([24]) عودة الحجاب (3/409 ( .
([25]) عودة الحجاب (3/409-410)..
([26]) صحيح ابن ماجة ، رقم الحديث 3428 وقال الألباني حديث حسن .
([27]) عودة الحجاب (3/410) .
([28]) إحياء علوم الدين (2/74)..
([29]) أختي غير المحجبة ما المانع من الحجاب؟ لعبد الحميد البلالي (7)..
([30]) ئه‌م هه‌واڵه هه‌واڵی ساڵی ١٩٨٨، به‌ڵام ئێستا بێگومان زۆر زیادی كردوه .
([31]) أختي غير المحجبة ( 8 - 10 ) به‌ده‌ستكاریه‌وه .
([32]) سه‌رچاوه‌ی پێشوو ( ١٢) .
([33]) سه‌رچاوه‌ی پێشوو ( 12-13 ) .
([34]) سه‌رچاوه‌ی پێشوو (64) .
([35]) الأحزاب : 33 .
([36]) أختي غير المحجبة (64( .
([37]) يا فتاة الإسلام اقرئي (39-40) .
([38]) المتبرجات (117) .
([39]) هه‌مان سه‌رچاوه .
([40]) هه‌مان سه‌رچاوه .
([41]) التبرج ، نعمت صافي (23-24) .
([42]) الفتاوى للشيخ محمد متولي الشعراوي به‌هاوبه‌شی الدكتورالسيد الجميلي سه‌رنج بده كتێبی المتبرحات (119-120)
([43]) المتبرجات (120) وه بۆ زانیاری زیاتر سه‌یری كتێبی: المرأة المتبرجة وأثرها السيئ في الأمة عبد الله التليدي (12-25 ) .
([44]) المتبرجات (118) .
([45]) قضية تحرير المرأة لمحمد قطب (21) .
([46]) الأحزاب : 36 .
([47]) قضية تحرير المرأة (19) .
([48]) سه‌رچاوه‌ی پێشوو ( ١٩ – ٢١ ) .