حوكمی مەلەوانيكردن بۆ كەسی ڕۆژووەوان ()

شێخ موحه‌مه‌د ساڵح العثیمین

پرسیارێكه له‌ لایه‌ن شێخ موحه‌مه‌د ساڵح العثیمین ، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌‌ ئه‌مه‌یه: ئایا حوكمی مەلەوانیكردن لە ناو دەریا یاخود لە ناو گۆمدا لە ڕۆژی ڕەمەزان چییە ؟

    |

    حوكمی مەلەوانيكردن بۆ كەسی ڕۆژووەوان

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    شێخ موحه‌مه‌د ساڵح العثیمین

    وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس

    پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

    2013 - 1434

    حكم السباحة في نهار رمضان

    « باللغة الكردية »

    الشیخ محمد بن صالح العثيمين

    ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2013 - 1434

    حوكمی مەلەوانيكردن بۆ كەسی ڕۆژووەوان

    پرسیار: ئایا حوكمی مەلەوانیكردن لە ناو دەریا یاخود لە ناو گۆمدا لە ڕۆژی ڕەمەزان چییە ؟

    وه‌ڵام: سوپاس بۆ خوای گه‌وره‌ ومیهره‌بان، وه‌ درود و صه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر محمد المصطفی وئال وبه‌یت ویار ویاوه‌رانی هه‌تا هه‌تایه‌.

    دەڵێین: هیچی تێدا نییە بۆ رۆژووەوان كە مەلەوانی بكات لە ناو دەریا یاخود لە ناو گۆمدا جا یەكسانە ئەو گۆمە قووڵ بێت یان نا، ئەوە هەرچۆنێك دەیەوێ‌ مەلەوانی دەكات و خۆی نقوم دەكات لەناو ئاوەكەدا، بەڵام دەبێ‌ سوربێ‌ لەسەر ئەوەی ئاو نەچێتە ناو لاشەی ، ئەوەندەی كە دەتوانێت، وە ئەم مەلەوانیكردنەش كەسی ڕۆژوەوان چالاكدەكات و یارمەتی دەدات لەسەر ڕۆژوەكەی، وە هەرشتێك لەسەر گوێڕایەڵی خوا چالاككەر بێت، ئەوە ڕێگری لێناكرێت‌، چونكە پەرستن سووك و ئاسان دەكات لەسەر كەسی خواپەرست، خوای گەورەش لەكاتی باسكردنی ئایەتەكانی ڕۆژوو دەفەرموێت : ▬ يُرِيدُ اللَّهُ بِكُمُ الْيُسْرَ وَلَا يُرِيدُ بِكُمُ الْعُسْرَ وَلِتُكْمِلُوا الْعِدَّةَ وَلِتُكَبِّرُوا اللَّهَ عَلَىٰ مَا هَدَاكُمْ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ ♂ [البقرة:185] .

    واتا: خوا ئاسانی ئەوێ‌ بۆ ئێوە و گرانی و قوڕسی ناوێت بۆتان، قەزای ڕەمەزانتان لەسەر دانرا تا مانگەكە بە تەواوی بگرن و بەگەورە ناوی خوا بەرن لەسەر ئەو ڕێنموویییەی كە كردوونی, تاوه‌كو له‌ كه‌سانی شوكرانه‌ بژێربن .

    پێغەمبەریش (صلی الله علیه وسلم) دەفەرمووێت: «إن الدين يُسر ولن يشاد الدين أحد إلا غلبه» [رواه البخاري] واتا: بەڕاستی ئایین ئاسانە و، هەركەسێكیش دین لەسەر خۆی قورس بكات ئیللا دین زاڵ دەبێت بەسەری.

    كەواتە هیچی تێدا نییە مەلەوانی بكات لە ناو گۆم هەروەكو هیچی تێدا نییە كە خۆی بشوات لەبەر ڕەشاش و جگە لەویش. خواش زاناترە.

    سه‌رچاوه :

    (مجموع فتاوى ابن عثيمين (19/284، 285