هه‌ڵوێسته‌یه‌ك له‌سه‌ر ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤی له ڕۆژئاوا
] kurdish – كوردی – كردي [
موحه‌ممه‌د ساڵح المنجد
پێداچونه‌وه‌ی: عبدالسلام محمد پشده‌ری
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2014 - 1435
وقفة حول منظمات حقوق الإنسان في الغرب
« باللغة الكردية »
محمد صالح المنجد
ترجمة: عبدالسلام محمد بشدري
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2014 - 1435
هه‌ڵوێسته‌یه‌ك له‌سه‌ر ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤی له ڕۆژئاوا
سوپاس بۆ خوای گه‌وره ومیهره‌بان، وه درود و صه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر محمـد المصطفی وئـال وبه‌یت ویـار ویاوه‌رانی هه‌تا هه‌تایه .
خۆشه‌ویستان بۆ گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سئه‌له‌یه و به‌راوركردنی به ده‌قه‌كانی شه‌ریعه‌تی ئیسلام و ئه‌حكام و یاسا وڕێساكان ده‌بێت له دوو ته‌وه‌ره‌وه لێی بدوێین :
ته‌وه‌ره‌ی یه‌كه‌م: ئامانجی ئه‌و ڕیكخروانه و مه‌به‌سته شاراوه‌كانیان.
ته‌وه‌ره‌ی دووه‌میش : هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌ندێك له ده‌قی ماده‌كانی جاڕنامه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ وبه‌راوردكردنیان له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی‌دا.
ته‌وه‌ره‌ی یه‌كه‌م : پێویسته مرۆڤی موسڵمان به‌قسه‌ی زرق وبریقی ئه‌و ڕێكخراوه ڕۆژئاوایی و ئه‌وروپیانه هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێت كه ناوی خۆیان ناوه ڕێكخراوه‌كانی (مافی مرۆڤ) ئه‌و ڕێكخراوانه هه‌رچه‌ند له‌ڕواڵه‌تدا واده‌رده‌خه‌ن كه یارمه‌تی گه‌لانی ژێرده‌سته و لێقه‌وماو ده‌ده‌ن و دژ به سزادانی ناو زیندان وگرتووخانه‌كان ده‌وه‌ستنه‌وه، وهه‌وڵده‌ده‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕێز وبه‌های مرۆڤایه‌تی، به‌ڵام له‌ناوه‌ڕكدا ئه‌و ڕێكخراوانه كاری تریان هه‌یه، له‌سۆنگه‌ی چه‌ند بنه‌مایه‌كه‌وه كاره‌كانیان داده‌ڕێژن كه ئامانج لێیان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خێزان وبنه‌ما و به‌هاكانییه‌تی، و ده‌یانه‌وه‌ێت له‌و ڕێگایه‌وه تانه له بیروباوه‌ڕی ئیسلامی و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی بده‌ن (درودی خوای له‌سه‌ر بێت)، نه‌ك هه‌ر هێنده به‌ڵكو ده‌یانه‌وێت ئیسلام وبه‌رنامه‌كه‌ی هیچ ڕۆلی كاریگه‌ریان نه‌بێت له‌سه‌ر داڕشتنی ژیانی ڕۆژانه، و زۆر به‌توندی دژی جێ به‌جێكردن و به‌یاساكردنی سزاكانی دزی و زینا و كه‌سی پاشگه‌زبووه‌وه له‌دین ده‌وه‌ستنه‌وه له ووڵاته ئیسلامیه‌كاندا، وه‌ك جێ به‌جێكردنیش زۆر به‌ره‌نگاری هه‌ر حوكمێكی تایبه‌ت به ئافره‌تان ده‌بنه‌وه كه ئاینی پیرۆزی ئیسلام فه‌رمانی پێ كردبێت، وه‌ك ڕه‌زامه‌ندی وه‌لی ئه‌مر له‌سه‌ر شووكردنی ئافره‌ت، یان فه‌رمان پێ كردنی به باڵاپۆشی، ئه‌م ڕێكخراوانه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵده‌ده‌ن تێكه‌ڵاوی له‌نێوان پیاوان وژناندا دروست بكه‌ن، نه‌ك هه‌ر هێنده به‌ڵكو هه‌موو ڕێكارێك ده‌گرنه به‌ر له پێناو ڕووتكردنه‌وه‌ی ئافره‌تان له‌ژێر بانگه‌شه‌ی ئازادی ومافی مرۆڤدا، كار گه‌شتوه‌ته ئه‌وه‌ی ئێستا ئافره‌تان وه‌ك كاڵایه‌كی قێزه‌ونی لێهاتووه به‌ده‌ستیانه‌وه، وكردویانه‌ته ئامرازی ڕه‌واجدان بۆ زیاتر پڕفرۆشكردنی بابه‌ته‌كانی جوانكاری وه‌ك صابون و شامپۆ وجلوبه‌رگ وپۆشاك وهتد ... بگره له‌هه‌ندێك ووڵاتی ئه‌وروپیدا ئافره‌تان خزێنراونه‌ته ناو پێشانگاكانه‌وه وه‌ك هه‌موو كاڵایه‌كی تر ده‌فرشرێن، به كورتی ئه‌م ڕێكخراوانه ده‌یانه‌وێت هه‌روه‌ك چۆن كۆمه‌ڵگه ڕۆژئاوایی و ئه‌وروپیه‌كان دووچاری داڕمانی لایه‌نه ئه‌خلاقیه‌كانیان بوون، به‌و شێوه‌یه‌ش كۆمه‌ڵگه‌ی ووڵاتانی ئیسلامیش دووچاری ئه‌و ده‌رده كوشنده‌یه بكه‌ن و له‌م بواره‌شدا هه‌نگاوی زۆر گه‌وره و خراپیان ناوه و له بیست ساڵی ڕابردوودا زۆر به ئاشكرا هه‌ستی پێ ده‌كرێت، به‌تایبه‌تی له‌رێگای ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندیانه‌وه، به كورتی ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕێكخراوانه داوای ده‌كه‌ن و بۆی ده‌كۆشن ئه‌وه‌یه : مرۆڤ چی ده‌وێت و حه‌زو ئاره‌زووی له‌چیه بیكات بێ هیچ كۆت وبه‌ند و ڕێگرێك نه‌بێت له‌به‌رده‌میدا له گێڕانه‌وه‌ی حه‌زوئاره‌زووه‌كانی، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر كوڕێك حه‌زی له لادانی ئه‌خلاقی بوو شوو بكات به هاوڕه‌گه‌زێكی خۆی، یان ئافره‌تێك هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكی تردا بكات، یان ئازادی ڕه‌های بێ قه‌ید وشه‌رتی بۆ فه‌راهه‌م بهێنێت و ئه‌گه‌ر پاشگه‌زبوویه‌وه له دینه‌كه‌شی كه‌سێك له‌گوڵێك كاڵتری پێ نه‌ڵێت، وه به ناوی ئازادیه‌وه ئه‌گه‌ر جوێن وسوكایه‌تی كرد به پیرۆزه‌یه‌كانی ئیسلامیش ڕووبه‌ڕوی دادگا و لێپرسینه‌وه نه‌كرێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی حاڵی حازر له‌هه‌ندێك له‌ووڵاته ئیسلامیه‌كاندا ئاساییان كردوه‌ته‌وه له بیر‌و هزری خه‌ڵكیدا، وه به ئاشكرا وبێ پێچ و په‌نا هه‌وڵده‌ده‌ن ئافره‌تان له‌ژێر كۆنترۆلێ مێرد وباوك وبرایاندا ده‌ربهێنن .
ته‌وه‌ره‌ی دووه‌م : شیكردنه‌وه‌ی هه‌ندێك له‌ماده وبڕگه‌كانی جاڕنامه‌ی جیهانی مافه‌كانی مرۆڤ : ئه‌مه‌ش هه‌ندێك له‌و مادانه‌یه كه جاڕنامه‌ی جیهانی مافه‌كانی مرۆڤ له به‌رواری 1/12/1948، دانی پێداناوه‌وه و بڕیاری له‌سه‌ر داوه .
له ماده‌ی دووه‌مدا ده‌ڵێت : « لكل إنسان حق التمتع بجميع الحقوق والحريات المذكورة في هذا الإعلان ، دونما تمييز من أي نوع ، ولا سيما التمييز بسبب العنصر ، أو اللون ، أو الجنس ، أو اللغة ، أو الدين ، أو الرأي ، سياسيّاً ، وغير سياسي ، أو الأصل الوطني ، أو الاجتماعي ، أو الثروة ، أو المولد ، أو أي وضع آخر » واتا : هه‌ر كه‌س ده‌توانێ بێ هیچ جیاوازیدانانێك به‌تایبه‌تی له باری ره‌گه‌ز، ره‌نگ، جنسییه‌ت، زمان، دین، بیروڕای سیاسی و هه‌ر بیروڕایه‌كی دیكه‌وه، هه‌روه‌ها بێ له‌به‌رچاو گرتنی ره‌چه‌ڵه‌كی نه‌ته‌وه‌یی یا كۆمه‌ڵایه‌تی، دارایی‌و سامان، چۆنیه‌تیی له دایكبوون یا هه‌ر بارودۆخێكی دیكه‌وه، هه‌موو ئه‌و ماف‌و ئازادییانه‌ی هه‌بێت كه له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتوون.
له ماده‌ی هه‌ژده‌یه‌میشدا ده‌ڵێت : « لكل شخص حق في حرية الفكر ، والوجدان ، والدين ، ويشمل هذا الحق : حريته في تغيير دينه ، أو معتقده ، وحريته في إظهار دينه ، أو معتقده ، بالتعبد ، وإقامة الشعائر ، والممارسة ، والتعليم ، بمفرده ، أو مع جماعة ، وأمام الملأ ، أو على حدة » واتا : هه‌ر كه‌سێك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه ئازادیی بیركردنه‌وه، له ویژدان‌و دینی هه‌بێت, ئه‌م مافه پێویستی به ئازادیی گۆڕینی دین یا بیر‌و باوه‌ڕ و هه‌روه‌ها ئازادیی ده‌ربڕین و ئاشكرا كردنی‌بیروڕا له چوارچێوه‌ی فێر كردنی ئایینی، به جێهێنانی رێوشوێنه‌كان‌و به‌رێوه‌بردنی رێوره‌سمه ئایینی‌یه‌كان‌دا چ به شێوه‌ی ته‌نیا یا به كۆمه‌ڵ، چ به شێوه‌ی تایبه‌تی یا گشتیی هه‌یه .
له ماده‌ی نۆزده‌هه‌میشدا ده‌ڵێت : « لكل شخص حق التمتع بحرية الرأي والتعبير ، ويشمل هذا الحق : حريته في اعتناق الآراء دون مضايقة ، وفى التماس الأنباء ، والأفكار ، وتلقيها ، ونقلها إلى الآخرين ، بأية وسيلة ، ودونما اعتبار للحدود » واتا : هه‌ر كه‌س مافی ئازادیی بیروڕا و ده‌ربڕینی بیروڕای هه‌یه و ئه‌و مافه‌ش پێویستی به‌وه هه‌یه كه هیچ كه‌س له‌وه كه بیروڕایه‌كی هه‌یه نه‌ترسێ و نیگه‌ران نه‌بێ و، له وه‌دیهێنان و وه‌رگرتن و بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری و بیروبۆچوون‌دا، ئازادانه و بێ وه‌به‌رچاو گرتنی تێبینی‌یه سنوورییه‌كان، ده‌ستی به هه‌موو ئامرازێكی گونجاوی بیروڕا ده‌ربڕین و بڵاوكردنه‌وه رابگات.
ئه‌و ماف و ئازادییانه‌ی كه به گومانی خۆیان ناویان لێ ناوون ئازادی بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان موماره‌سه‌ی بكه‌ن به بێ ئه‌وه‌ی ڕه‌چاوی ئه‌وه بكه‌ن ئه‌و كه‌سه چی ئاینێكی هه‌یه، وا ده‌كات كه‌سێكی یه‌كخواپه‌رستی دیندار و كه‌سێكی هاوبه‌شدانه‌ری بت په‌رست، له‌یه‌ك تای ته‌رازوودا حسابیان بۆ بكرێت و یه‌كسان بن له ماف وئازادییه‌كاندا، وا ده‌كات ئه‌و كه‌سه‌ی كه خوایه‌كی تاك و ته‌نهای وه‌ك ( الله ) ده‌په‌رستێت وه‌ك كه‌سێكی شه‌یتان په‌رست حسابی بۆ بكرێت و له‌و جاڕنامه‌یه‌دا به‌یه‌كه‌وه و له‌یه‌ك (سیاق) دا باسكراون به‌بێ جیاوازی، هه‌ر ئه‌م جاڕنامه‌یه زامنی ئه‌و كه‌سه‌یه كه به‌ردێك یان بتێك یان كه‌سێك ده‌په‌رستێت و هه‌موو ماف وئازادییه‌كی پێدراوه كه كوفر و ئیلحادی خۆی بكات و بره‌ویشی پێ بدات، دیاره ئه‌مه‌ش له شه‌ریعه‌تی پیرۆزی ئیسلامدا له دونیا و دوا ڕۆژیشدا جێگای قبوڵ و ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره ومیهره‌بان نییه، وه‌ك فه‌رموویه‌تی : ▬ أَفَنَجْعَلُ الْمُسْلِمِينَ كَالْمُجْرِمِينَ * مَا لَكُمْ كَيْفَ تَحْكُمُونَ ♂ [ سوره‌تی القلم : 35 ] واتا : ئایا ئێوه موسڵمانان و كه‌سانی بێباوه‌ڕ و تاوانبار وه‌ك یه‌ك داده‌نێن * باشه چۆن ده‌توانن حوكمێكی له‌و شێوه‌یه بده‌ن .
هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی : ▬ أَمْ نَجْعَلُ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ كَالْمُفْسِدِينَ فِي الْأَرْضِ أَمْ نَجْعَلُ الْمُتَّقِينَ كَالْفُجَّارِ ♂ [ سوره‌تی ص : 28] واتا : ئایا ئێمه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه باوه‌ڕیان هێناوه و كاروكرده‌وه‌ی باشیان كردوه وه‌ك ئه‌و كه‌سانه‌یان دانێین كه خراپه‌كارن له زه‌ویدا، یان ئایا ئێمه كه‌سانی خواناس وله‌خواترس وه‌ك فاجر وخراپه‌كاران حساب بؤ بكه‌ین ؟
هه‌روه‌ها له‌جێگایه‌كی تردا ده‌فه‌رموێت : ▬ أَفَمَنْ كَانَ مُؤْمِناً كَمَنْ كَانَ فَاسِقاً لا يَسْتَوُونَ ♂ [ سوره‌تی السجدة : 18] واتا : ئایا ئه‌و كه‌سه‌ی باوه‌ڕداره وه‌ك ئه‌و كه‌سه وایه كه فاسق و له‌سنوور ده‌رچووه؟ بێگومان وه‌ك یه‌ك نین .
ئه‌وه‌ی له‌و جاڕنامه‌یه‌دا هاتووه و ئاماژه‌مان پێدا بانگه‌شه كردنه‌وه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌ئاینی پیرۆزی ئیسلام په‌شیمان ده‌بنه‌وه دینی خۆیان ده‌گۆڕن، وه به‌هه‌مان شێوه بانگه‌شه‌یه بۆ ئاشكراكردنی كوفر و بێباوه‌ڕ و ئیلحاد، وه بانگه‌شه‌یه بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌رگا به ڕووی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت ڕه‌خنه‌كانیان ئاڕاسته‌ی ئاینی پیرۆزی ئیسلام بكه‌ن و به‌ناوی ئازادی بیروڕاوه تانه له بنه‌ما و پیرۆزیه‌كانی بده‌ن، یان جنێو وسووكایه‌تی به خوا و پێغه‌مبه‌ری ئیسلام محمد المصطفی (صلی الله علیه وسلم) بده‌ن، به كوورتی هه‌موو كه‌س ئازاده چۆن وبه چ شێوه‌یه‌ك ده‌یه‌وێت سوكایه‌تی و تانه له ئیسلام بدات به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌سێك بۆی هه‌بێت ڕووبه‌رووی یاسا و دادگای بكاته‌وه، دیاره ئه‌م بنه‌مایانه‌ی جاڕنامه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ كه ئاماژه‌مان به هه‌ندێكیان كرد هه‌مووی جێگای قبوڵ و ڕه‌زامه‌ندی نییه له ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا، هه‌رچه‌ند له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه و بنه‌ما ئاینیه‌كانی خۆیاندا پێك بێنه‌وه، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئاین وكۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا یه‌ك ناگرنه‌وه و پێك نایه‌نه‌وه، چونكه ئاشكرایه شه‌ریعه‌تی ئیسلام به كۆمه‌ڵه ئه‌حكام و به‌ها و بنه‌مایه‌كی زۆر جوانه‌وه هاتووه كه شایسته‌ی ئه‌وه‌یه هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌كان بیكه‌ن به ده‌ستوور و یاسای خۆیان، بكرێن به بنه‌مای دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی به‌خته‌وره و یه‌كگرتوو، چونكه ئیسلام عه‌قڵی مرۆڤه‌كان ده‌پارێزێت له لادان و بیری بۆگه‌ن و خراپ، شه‌ره‌ف و ناموسی خێزان ده‌پارێزێت له‌ده‌ست درێژی كه‌سانی نه‌فس نزم و چاوبرسی، جه‌سته و لاشه ده‌پارێزێت له تیاچوون و كووشتن وبڕین، ماڵوسه‌روه‌ت وسامان ده‌پارێزیت له دزی و تاڵانی و به‌هه‌ده‌ردان، به كوورتی ڕێنومای خه‌ڵكی ده‌كات بۆ ئه‌و ئاین و دینه‌ی كه خوای گه‌وره ومیهره‌بان پێی ڕازیه و پێی خۆشه.
له‌ماده‌ی سێهه‌میشدا ده‌ڵێت : « لكل فرد حق في الحياة والحرية وفى الأمان على شخصه » واتا : هه‌ر مرۆڤێك مافی ژیان، ئازادی و ئه‌منییه‌تی تایبه‌تی خۆی هه‌یه.
ئه‌گه‌ر به وووردی سه‌رنجێك له‌م ماده‌یه بده‌ین بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و ڕێكخراوانه له سۆنگه‌ی ئه‌م ماده‌یه‌وه ده‌ستیان كرد به بانگه‌شه‌ی هه‌ڵگرتنی سزای ئیعدام له‌سه‌ر ئه‌و تاوانبارانه‌ی كه شایسته‌ی ئیعدام كردنن، بۆ نمونه ئه‌و كه‌سه‌ی به ده‌ست ئه‌نقه‌ست كه‌سێكی بێ تاوانی تری كوشت له شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا ئه‌م كه‌سه ئه‌گه‌ر هاتوو كه‌سوكاری كوژراوه‌كه عه‌فویان نه‌كرد ده‌بێت بكوژرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌م ڕێكخراوانه به‌ناوی مافی مرۆڤه‌وه ده‌یانه‌وێت شیرازه‌ی كۆمه‌ڵگه ئیسلامیه‌كان تێك بده‌ن و یاسای جه‌نگه‌ڵ جێ به‌جێ بكه‌ن، به‌وه‌ی به‌هێزه‌كان لاواز وبێ ده‌سه‌ڵاته‌كان بكوژن و كه‌سێكیش نه‌بێت پێیان بڵێت هه‌ڵه‌تان كرد‌و ده‌بێت سزای خۆتان وه‌ربگرن.
یان ده‌یانه‌وێت له‌ژێر په‌رده‌ی ئه‌م بڕگه‌یه‌دا سزا وحه‌دده شه‌ریعه‌یكان په‌ك بخه‌ن، وه‌ك سزا و حه‌دده‌كانی داوێن پیسێك كه شووی كردبێت یان ژنی هێنابێت، دیاره له‌شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا ده‌بێت بكوژرێن، یان سزای چه‌ته و ڕێگر و ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌من وئاسایشی ووڵات تێك ده‌ده‌ن و فه‌ساد وخراپه‌كاری بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌م ڕێكخراوانه شانازی به‌وه‌وه ده‌كه‌ن تا ئێستا قه‌ناعه‌تیان كردووه به زۆرێك له‌ووڵاتان كه سزای ئیعدام له دژی بكوژان و خراپه‌كاران و داگیركه‌ران له یاسای ووڵاته‌كانیاندا هه‌ڵبگرن وئیلغای بكه‌نه‌وه، گومانی تێدا نییه ئه‌م جۆره كارانه دژی لۆژیك و شه‌رع و فیطره‌تی سه‌لیمی هه‌مووو مرۆڤێكه، چونكه خۆی له‌خۆیدا كاری ئه‌م ڕێكخراوانه په‌یامێكه بۆ بكوژان و خراپه‌كاران به‌وه‌ی ترسی ئه‌وه‌تان نه‌بێت له گیان و ژیانتان ودڵنیایان ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی كه گیانیان پارێزراو ده‌بێت، بێگومان ئه‌مه‌ش خۆی بۆخۆی جۆرێكه له بڵاوكردنه‌وه‌ی فه‌ساد و خراپه‌كاری له زه‌ویدا، چونكه ئه‌گه‌ر هاتوو بكوژ و تاوانباران ترسی ئه‌وه‌یان نه‌بوو سزای شه‌رعی خۆیان وه‌رده‌گرن ئه‌وه‌ی پێیان خۆش بێت له تاوان و خراپه‌كاری و فه‌ساد له‌سه‌ر زه‌ویدا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن .
ئه‌و ڕێكخراوانه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه تاكه‌كان له كۆمه‌ڵگه‌دا مافی ژیان و ئازادی خۆیان هه‌بێت، ئه‌مه چی ماف و چی ئازادییه‌كه كه له‌سه‌ر حسابی كه‌سانی بێ ده‌ره‌تانی تر بێت، ته‌نانه‌ت ئیسلام ڕێزی له ژیانی ئاژه‌ڵانیش ناوه چی جای بگات به ژیانی به‌ڕێزترین دروستكراوی خوای گه‌وره كه مرۆڤه، ئه‌و ئازادییه‌ی ببێت به‌هۆی خراپه و فه‌ساد له‌سه‌ر زه‌وی وتێكدانی شیرازه‌ی كۆمه‌ڵگه و خێزان ده‌بێت ڕێگری لی بكرێت، و پابه‌ند بكرێت به یاسا وڕێساكانی شه‌رعه‌وه، نه‌ك به شێوه‌یه‌كی ڕه‌ها و بێ قه‌ید و كۆت بێت، هه‌ركه‌س هه‌رچی وویست له‌ژێر په‌رده‌ی ئازادییدا ئه‌نجامی بدات و پاشان كه‌سیش له گوڵیك كاڵتری پێ نه‌ڵێت.
له‌ماده‌ی شازده‌هه‌میشدا هاتووه : « للرجل والمرأة متى أدركا سن البلوغ حق التزوج ، وتأسيس أسرة ، دون أي قيد بسبب العرق ، أو الجنسية ، أو الدين ، وهما يتساويان في الحقوق لدى التزوج ، وخلال قيام الزواج ، ولدى انحلاله » واتا : هه‌ر ژن و پیاوێك كه گه‌یشتنه ته‌مه‌نی خۆناسین (بالغ بوون) ، مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه بێ وه‌به‌رچاو گرتنی هیچ سنوورێك له باری ره‌گه‌ز، نه‌ته‌وایه‌تی یا ئایینه‌وه ببنه ژن و مێرد و ژیانی هاوبه‌ش پێك بێنن، له ته‌واوی ماوه‌ی ژن‌و مێردایه‌تی‌و هه‌روه‌ها له كاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یدا، ژن‌و پیاو له كاروباری پێوه‌ندیدار به ژیانی هاوبه‌شدا مافی به‌رامبه‌ریان هه‌یه.
ئه‌م ماده‌یه ڕێك پڕاوپڕ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و نه‌هێشتنی ده‌سه‌ڵاتی باوك وبرا و وه‌لی ئه‌مره به‌سه‌ر ئافره‌تاندا، چونكه وه‌لی ئه‌مر مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه پاش ڕازی بوونی به دین وڕه‌وشت و ئه‌خلاقی ئه‌و كه‌سه‌ی دێته داوای كچه‌كه‌ی یان خوشكه‌كه‌ی، له‌گه‌ڵ ئه‌و ئافره‌ته‌دا ڕه‌زامه‌ندی ده‌رببڕێت له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیری نێوانیان، واتا : ده‌بێت پڕۆسه‌كه پڕۆسه‌یه‌كی ڕاوێژ و پرس وڕابێت له‌نێوان وه‌لی ئه‌مر و ئافره‌ته‌كه‌دا، نه‌ك وه‌ك ئه‌م ماده‌یه ده‌ڵێت: ئافره‌ت ئازاد بێت له هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ره‌كه‌یدا ئه‌گه‌ر كه‌سێكی دینداریش نه‌بێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كه‌سێكی گاور یان جوله‌كه‌ش بێت مادام خۆی پێی ڕازیه ده‌توانێت به بێ پرسی وه‌لی ئه‌مره‌كه‌شی شووی پێ بكات، بۆیه ده‌بینین یه‌كێك له حیكمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره ئه‌وه‌یه له پڕۆسه‌ی به‌شووداندا ده‌بێت وه‌لی ئه‌مر ڕازی بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌مه نه‌بوایه و شووكردن ته‌نها به‌ده‌ست ئافره‌تان بوایه به‌دوور له ڕه‌زامه‌ندی باوك یان برا یان وه‌لی ئه‌مره‌كه‌ی، ئه‌و كات بۆت ده‌رده‌كه‌وێت زۆربه‌ی زۆری ئافره‌تان ئه‌و كه‌سانه هه‌ڵده‌بژێرن كه گورگی برسین و له پێستی مه‌ڕدا وخۆیان مه‌ڵاس داوه و به‌قسه‌ی ساف ولوس هه‌ڵیان ده‌خه‌ڵه‌تێنن، پاشانیش وه‌ك ده‌بینین ئه‌نجامه‌كه‌ی پێش زه‌واج به ئابڕوو بردنی ئه‌و ئافره‌ته داماوه دوایی دێت، یان به ته‌ڵاقدان پاش زه‌واجه‌كه‌یان.
یه‌كێكی تر له‌و ڕه‌خنانه‌ی كه ئاڕاسته‌ی ئه‌م جاڕنامه‌یه ده‌كرێت ئه‌وه‌یه مافی ته‌ڵاقی داوه‌ته ده‌ست ژنانیش هه‌روه‌ك چۆن به‌ده‌ست پیاوانه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی تێكدانی ڕه‌وشتی ژنان به‌رامبه‌ر به پیاوه‌كانیان، شیرازه‌ی خێزان ده‌شێوێنت، هه‌ركه‌س شاره‌زای سروشتی پیاوان وئافره‌تان بێت تێده‌گات كه نابێت خێزان به‌و شێوه‌یه بكرێته گاڵته‌جاڕی ده‌ستی هه‌ندێ كه‌سی نه‌زان وبه‌دفه‌ڕ، چونكه ئه‌و ماڵ و خێزانانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م جۆره تێگه‌یشتنه دروست ده‌بێت له بنه‌مادا خۆی خێزانێكی به‌خته‌وه‌ر و ئاوه‌ادن نین، ئیتر چۆن ده‌كرێت بڵێین سه‌رنج بده‌ن چۆن خێزانه‌كه‌یان تێكداوه، ئه‌و كه‌سه‌ی داوای هاوسه‌رگیری نێوان پیاو وپیاو، یان ژن وژن ده‌كات، یان داوای ئه‌وه ده‌كات كه ئافره‌تان ئازاد بن له‌هاوڕێ گرتن له‌گه‌ڵ پیاواندا، یان داوای ئه‌وه ده‌كات ته‌ڵاق به‌ده‌ست ژنانیش بێت، ئایا ده‌كرێت بزانین ئه‌مه چی خێزان و چ ماڵێك له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌ما هیچ وپوچ و بێ ناوه‌ڕۆكانه داده‌مه‌زرێت.
له لایه‌كی تره‌وه ده‌بێت ئاگاداری ئه‌وه بین، ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی كه ئه‌و ڕێكخراوانه ساڵانه یان به شێوه‌یه‌كی وه‌رزی ده‌ریده‌كه‌ن له‌ڕووی سیاسیه‌وه ده‌قۆزرێنه‌وه بۆ فشار خستنه سه‌ر ووڵاته ئیسلامیه‌كان، ئه‌و وڵاتانه‌ی كه تا ڕاده‌یه‌كی باش ڕه‌چاوی به‌ها و ڕه‌وشته جوانه‌كانی ئیسلام ده‌كه‌ن، یان ئه‌و ووڵاتانه‌ی تا ڕاده‌یه‌كی یاسا و ڕێساكانی شه‌ریعه‌تی ئیسلام جێ به‌جێده‌كه‌ن، هه‌ر له ژێر ئه‌م فشارانه‌یشدا هه‌ندێك له‌ووڵاتانی ئیسلامی حوكمی ئیعدامیان له ده‌ستوور و یاساكانی خۆیاندا هه‌ڵگرتووه، وئیلغیان كردوه‌ته‌وه، به كورتی ئه‌م جۆره یاسا وڕێسایانه‌ی ئه‌و ڕێكخراوانه‌ی به‌ناو مافه‌كانی مرۆڤ داوای ده‌كه‌ن بووه به به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ته‌ڵاق و جیابوونه‌وه له‌نێوان خێزانه‌كاندا، ته‌نها چاره‌سه‌ریش ئه‌وه‌یه كۆمه‌ڵگه ئیسلامیه‌كان ده‌ست به‌رداری یاسا وڕێساكانی شه‌ریعه‌تی ئیسلام نه‌بن، و به قسه‌ی زرق وبرقی ئه‌و به‌ناو پارێزه‌رانه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ فریوو نه‌خۆن، چونكه ئه‌وانه له واقیعدا گورگن به‌ڵام له پێست و كه‌وڵی مه‌ڕدان ..
سه‌رچاوه: سایتی ئیسلام پریسار و وه‌ڵام .