فصول في العقيدة [ الرسالة الشامية]
سوپاس بۆ ئه‌و خوایه‌ی كه شایسته‌ی هه‌موو سوپاس وستایشێكه، سوپاس وستاشێك كه له‌ده‌رهه‌قی ئه‌و ذاته پیرۆزه‌دا هه‌رگیز ته‌واو نابێت، چو‌نكه نیعمه‌ته‌كانیشی له‌ژماره نایه‌ن، وه هه‌موو فه‌زڵ وگه‌وره‌ییه‌ك شاینی ئه‌وه .
شاهیدیش ده‌ده‌م كه هیچ په‌رستراوێكی به‌هه‌ق نییه جگه له (الله) وه هیچ كـــــه‌سێك هاوشان وهاوشێوه‌ی ئه‌و نییه، وه هیچ هاوه‌ڵ وشه‌ریكێكی نییه .
وه شاهیدیش ده‌ده‌م كه محمد به‌نده وپێغه‌مبه‌ر و نێرراوی خودایه، درود وصه‌ڵات وسه‌لامی خوای گه‌وره‌ی له‌سه‌ر بێت .
ئه‌مجا به‌رێزان : ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌ستانایه بریتیه له (بیروباوه‌ڕێكی پوخته‌كراو) كه بۆ خه‌ڵكی شامم نوسیوه كه بوون به‌میراتگری زه‌وی ووڵاتی باوباپیرانیان پاش ئه‌وه‌ی گاوره‌كان داگیریانكرد، پاش ئه‌وانیش كۆمه‌ڵێك له (باطني) یه‌كان نزیكه‌ی سه‌ده‌یه‌ك زه‌وی شامیان داگیركرد، هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی فیتنه وخراپه‌كاری بڵاوبێته‌وه وزۆرێكیش له بنه‌ماو فه‌رعه‌كانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام بگۆڕرێت وده‌ستكاری بكرێن .
كۆمه‌ڵێك له‌خه‌ڵكی شام وغه‌یری خه‌ڵكی شامیش پرسیاریان لێكردم، كه وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌یان بده‌مه‌وه، ئایا به‌نده‌كانی خودا له‌رۆژی لێپرسینه‌وه (له‌ڕۆژی دوایی) دا پرسیاری چی‌یان لێده‌كرێت؟ سه‌باره‌ت به‌مافه‌كانی خودا به‌سه‌ر به‌نده‌كانیه‌وه، ئه‌و مافانه‌ی كه په‌روه‌رگار وه‌صیه‌تی پێ كردن به نوح وپێغه‌مبه‌رانی دوای ئه‌و (سه‌لامی خوایان لێ بێت)، ئه‌و مافانه‌ی كه كۆتایی هێنا به په‌یامی ئیسلام كه دابه‌زیوه بۆ سه‌ر محمد المصطفی صلی الله علیه وسلم وه‌ك خوای گـه‌وره فه‌رموویه‌تی: ﮋ شَرَعَ لَكُمْ مِنَ الدِّينِ مَا وَصَّىٰ بِهِ نُوحًا وَالَّذِي أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ وَمَا وَصَّيْنَا بِهِ إِبْرَاهِيمَ وَمُوسَىٰ وَعِيسَىٰ أَنْ أَقِيمُوا الدِّينَ وَلَا تَتَفَرَّقُوا فِيهِ ﮊ ([1]) واته : هه‌ر ئه‌و دین و ئایینه‌ی به (نووح و ئیبراهیم ومووسا وعیسا) ی (ئولولعه‌زم) و لێبڕاو‌و نه‌به زاومان سپارد، كردمانه دین وئایین بۆ ئێوه‌ش (ئه‌ی ئوممه‌تی ئیسلام!) واته : (پێغه‌مبه‌ران هه‌موو یه‌ك ئامانج ویه‌ك مه‌به‌ستیان بووه، یه‌ك دین ویه‌ك بیروباوه‌ڕیان بووه، ئه‌گه‌رچی هێندێ جیاوازییان هه‌بووبێ له‌شه‌ریعه‌ت وبه‌رنامه‌یاندا) كه په‌رته‌وازه‌و كۆمه‌ڵ كۆمه‌ڵ مه‌بن تێیدا، واته : ده‌بێ هه‌موو به‌ڕێك و پێكی رێبازی ئه‌و ئایینه راگرن وده‌ست له یه‌كتاپه‌رستیی قایه‌مكه‌ن و ده‌ستی لێبه‌ر نه‌ده‌ن، و كێشه‌و ناكۆكیی وجیاوازیتان تێیدانه‌بێت .
به‌ڵێ له‌گه‌ڵ زۆری شه‌هوات وته‌ماحكاریه‌كاندا، ئاره‌زوو وهه‌وای ده‌رونیش زۆرتر ده‌بن، له‌گه‌ڵ زۆربوونی ئاره‌زوو وهه‌وای ده‌روونیشدا بیروڕا وبۆچونه‌كانیش زیاتر وجۆراوجۆرتر ده‌بن، له‌گه‌ڵ زۆربوونی بیروڕا وبۆچونه‌كانیش ده‌سته وتاقم وگرۆكانیش بێگومان زیاتر ده‌بن، هه‌ركاتێكیش زمانی عه‌ره‌بی لای خه‌ڵك وخاوه‌نه‌كه‌ی وكه‌سانی تریش لاواز بوو، ئه‌وا لێكدانه‌وه وگومانه‌كانیش ئاسانتر ده‌بن، له‌گه‌ڵیشیدا لێكدانه‌وه‌ی بێ مانا بۆ ئایه‌ته‌كانی قورئان وفه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئاسانتر ده‌بێت، له‌كاتێكدا ئه‌مه‌ی كه ووتمان بۆ ده‌سته وتاقمه گومڕاكانی سه‌ده‌ی یه‌كه‌م ئاسان بووبێت، ئه‌وا بێگومان زۆر ئاسانتره بۆ ئه‌وانه‌ی دوای خۆیان، بۆیه هه‌ركاتێك شه‌هوه‌ت وگومانه‌كان بوونیان هه‌بوو، ئه‌وا گومانه‌كان هه‌ر شه‌هوه‌ته‌كانن، پاشان له‌هه‌مان كاتدا هه‌ر گومانیشن، له‌دواییشدا خۆی بۆ خۆی ده‌بێته مه‌زهه‌ب وڕێچكه‌یه‌ك و خه‌ڵك شوێنی كۆتاییه‌كه‌ی ده‌كه‌ون به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاگاداری سه‌ره‌تاكه‌ی بن كه چۆن دروست بووه، خوای گه‌وره له‌م باره‌یه‌وه فه‌رموویه‌تی : ﮋ أَفَكُلَّمَا جَاءَكُمْ رَسُولٌ بِمَا لَا تَهْوَىٰ أَنْفُسُكُمُ اسْتَكْبَرْتُمْ فَفَرِيقًا كَذَّبْتُمْ وَفَرِيقًا تَقْتُلُونَ ﮊ ([2]) واته: كه‌ی ئه‌مه ڕاست و ڕه‌وایه كه هه‌تا ئێستاش هه‌ر كات په‌یامبه‌رێكتان بۆ هاتبێت - كه په‌یامه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌واو ئاره‌زووی ئێوه‌دا نه‌گونجابێت - ناڕه‌زاییتان ده‌ربڕیوه‌و ته‌كه‌ببورتان به‌سه‌ریاندا كردووه وباوه‌ڕتان نه‌هێناوه؟ ئه‌وساش بوونه‌ته دووده‌سته‌وه: ده‌ستیه‌كتان باوه‌ڕتان پێنه‌كردن و به‌درۆتان خستنه‌وه، وه‌كو (عیسی وموحه‌ممه‌د) - سه‌لامی خوایان له‌سه‌ر بێت- ده‌سته‌یه‌كی تریشیانتان كوشتن، وه‌كو (زه‌كه‌ریا و یه‌حیی) -سه‌لامی خوایان لی بێت .
سه‌رنج بده‌ن له‌سه‌ره‌تاوه ئاره‌زوو و هه‌وای ده‌روون بوو، پاشان بوو به‌خۆبه‌زلزانین وده‌عیه وته‌كه‌بور، ئه‌مجا بوو به‌مایه‌ی به‌درۆخستنه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ره‌كان، ودواتریش دوژمنایه‌تیان كردن و هه‌ندێكیشیان كوشتن، هه‌ر به‌و شێوه‌یه هه‌موو ده‌سته وتاقمێكی گومڕا به‌درێژایی مێژوو له‌ناو هه‌موو گه‌ل ونه‌ته‌وه‌كاندا به‌م شێوه‌یه بوون .
خوای گه‌وره هه‌ق وهیدایه‌تی نارده خواره‌وه بۆ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی محمد المصطفی (صلی الله علیه وسلم) جا هه‌ركه‌سێك ده‌یه‌وێت به‌پاكژی وخاوێنی وه‌ری بگرێت، ئه‌وا با له بنه‌ما سه‌ره‌كیه ویه‌كه‌مه‌كه‌یه‌وه وه‌ری بگرێت پێش ئه‌وه‌ی لێكدانه‌وه و عه‌قڵی مرۆڤه‌كان لێڵی بكه‌ن، بۆیه وه‌حی وسروش وه‌ك ئاوی پاكژ وایه، ولێكدانه‌وه‌ی عه‌قڵی مرۆڤه‌كانی وه‌ك ده‌فه‌رێك وایه، سه‌ره‌تا خوای گه‌وره وه‌حی وسروشی نارده خواره‌وه، وخستیه ناو دڵی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یه‌وه (صلی الله علیه وسلم) پاشان پێغه‌مبه‌ریش (صلی الله علیه وسلم) خستیه ناو هاوه‌ڵه‌كانه‌وه، ئه‌مجا هاوه‌له‌كانیش خستیانه ناو شوێنكه‌وتوه‌كانیانه‌وه، جا چه‌ندێك ئه‌م زنجیره‌یه زیادی كردبێت، گه‌یاندنی دینه‌كه‌ی خوای گه‌وره وورده وورده كه‌متری كردووه، و لێڵێ وناڕونیش به‌هۆی لێكدانه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی خه‌ڵكه‌وه زیاتری كردووه، جا بۆیه پاكژترین وخاوێنترین ده‌فر، ده‌فری یه‌كه‌م بووه، كه مه‌به‌ست لێی ئه‌و گه‌یاندن ودابه‌زینه بووه بۆسه‌ر پێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله علیه وسلم)، پاش ئه‌ویش هاوه‌ڵه‌كان، ئیمامی موسلیم له صه‌حیحه‌كه‌یدا ڕیوایه‌تی كردووه، عن أبي موسی الأشعري (رضي الله عنه) قال : قال رسول الله (صَلَّى اللَّه عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: ( { أَنَا أَمَنَة لِأَصْحَابِي, فَإِذَا ذَهَبْتُ أَتَى أَصْحَابِي مَا يُوعَدُونَ، وَأَصْحَابِي أَمَنَة لِأُمَّتِي فَإِذَا ذَهَبَ أَصْحَابِي أَتَى أُمَّتِي مَا يُوعَدُونَ }([3]) واته : ئه‌بو موسای ئه‌شعه‌ری (خوای لێ ڕازی بێت) ئه‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی : من ئه‌مینداری هاوه‌ڵه‌كانمم، جا كاتێك من رۆشتم هاوه‌ڵه‌كانم هاتن به‌وه‌ی به‌لێنیان پێدراوه، هاوه‌ڵه‌كانیشم ئه‌مینداری ئومه‌ته‌كه‌من، هه‌ركاتێك هاوه‌له‌كانیشم ڕۆشتن، ئه‌وا ئومه‌ته‌كه‌م ئه‌وه‌ی به‌ڵێنیان پێدراوه دێن به‌شوێن ئه‌واندا.
جا بۆیه ئاین ودین له وه‌حیه‌وه نه‌بێت وه‌رناگیرێت واته : ته‌نها له قورئان وسوننه‌ته‌وه نه‌بێت وه‌رناگیرێت، وه‌ك خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ﮋ هُوَ الَّذِي بَعَثَ فِي الْأُمِّيِّينَ رَسُولًا مِنْهُمْ يَتْلُو عَلَيْهِمْ آيَاتِهِ وَيُزَكِّيهِمْ وَيُعَلِّمُهُمُ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ ﮊ ([4]) واته : خوا هه‌ر ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌یه كه له‌ناو عه‌ره‌به نه‌خوێنده‌واره‌كاندا - وه‌ك ئیبن عه‌باس ئه‌ڵێ- په‌یامبه‌رێكی پایه‌به‌رزی له‌خۆیان نارد تا ئایه‌ته‌كانی قورئانه‌كه‌ی ئه‌ویان به‌سه‌را ده‌خوێنێته‌وه، هه‌رچه‌ند ئه‌میش خۆی نه‌خوێنده‌واره, و دڵ وده‌روون و ڕه‌واڵه‌تیان پاك ده‌كاته‌وه، له بیروباوه‌ڕی بتپه‌رستیی و، یاسای لاروچه‌وتی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئه‌و سه‌رده‌مه, فێری قورئان و دانایی و شه‌ریعه‌تیان ده‌کات .
له‌به‌ر ئه‌وه به‌هه‌ر جۆرێك دین وئاین وه‌رگرتن له غه‌یری قورئان وسوننه‌ته‌وه جه‌هل و نه‌زانین و سه‌رگه‌ردانییه .
چاكترین وباشترین تیگه‌یشتنێك له وه‌حی وسروشی خوای گه‌وره تێگه‌یشتنی هاوه‌ڵه به‌ریزه‌كانه (خوایان لێ ڕازی بێت)، ئێمه‌ش ده‌بێت هه‌ر به‌و شێوه‌یه لێی بگه‌ین كه وه‌حی باسی كردووه، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی هاوتا وهاوڕا بێت له تێگه‌یشتنی هاوه‌ڵه به‌رێزه‌كان، له‌گه‌ڵ هاوڕای و كۆده‌نگی هه‌رسێ سه‌رده‌مه‌كه‌ش كه پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) به باشترین سه‌رده‌م ناوی هێناون له‌فه‌رمووده‌كانیدا، بۆیه پشت به‌خوای گه‌وره ده‌ست پێ ده‌كه‌ین و ده‌ڵێین :
ئاینی پیرۆزی ئیسلام ئاینی هه‌موو پێغه‌مبه‌رانه، وه‌ك خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ﮋ وَمَا أَرْسَلْنَا مِنْ قَبْلِكَ مِنْ رَسُولٍ إِلَّا نُوحِي إِلَيْهِ أَنَّهُ لَا إِلَٰهَ إِلَّا أَنَا فَاعْبُدُونِ ﮊ ([6]) واته : ئێمه پێش تۆ هیچ پێغه‌مبه‌رێکمان ڕه‌وانه نه‌کردووه، ئيلا وه‌حیمان بۆ كردووه به‌وه‌ی که‌بێگومان هیچ خوایه‌ک نیه جگه له من و ده‌بێت هه‌ر من بپه‌رستن .
هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی : ﮋ إِنَّا أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ كَمَا أَوْحَيْنَا إِلَىٰ نُوحٍ وَالنَّبِيِّينَ مِنْ بَعْدِهِ وَأَوْحَيْنَا إِلَىٰ إِبْرَاهِيمَ وَإِسْمَاعِيلَ وَإِسْحَاقَ وَيَعْقُوبَ وَالْأَسْبَاطِ وَعِيسَىٰ وَأَيُّوبَ وَيُونُسَ وَهَارُونَ وَسُلَيْمَانَ وَآتَيْنَا دَاوُودَ زَبُورًا * وَرُسُلًا قَدْ قَصَصْنَاهُمْ عَلَيْكَ مِنْ قَبْلُ وَرُسُلًا لَمْ نَقْصُصْهُمْ عَلَيْكَ وَكَلَّمَ اللَّهُ مُوسَىٰ تَكْلِيمًا * رُسُلًا مُبَشِّرِينَ وَمُنْذِرِينَ لِئَلَّا يَكُونَ لِلنَّاسِ عَلَى اللَّهِ حُجَّةٌ بَعْدَ الرُّسُلِ وَكَانَ اللَّهُ عَزِيزًا حَكِيمًا ﮊ([7]) واته : ئێمه وه‌حیمان بۆ تۆ كرد، هه‌روه‌كو بۆ (نووح) وپێغه‌مبه‌رانی دوای ئه‌ویشمان كرد، هه‌روه‌ها بۆ (ئیبراهیم و ئیسماعیل وئیسحاق ویه‌عقووب ونه‌وه‌كانی وعیسا وئه‌یووب ویونس وهاروون وسوله‌یمان)یشمان كرد‌و به‌رنامه‌ی ئیش وكاریانمان تێگه‌یاندن، (زه‌بوور)یشمان به‌خشی به (داود) (عليهم الصلاة والسلام) * بێگومان به‌سه‌رهاتی هه‌ندێک له پێغه‌مبه‌رانمان بۆ گێڕاویته‌وه، به‌سه‌رهاتی هه‌ندێکی تریشمان بۆ نه‌گێڕاویته‌وه، به‌ڕاستی خوای گه‌وره خۆی له‌گه‌ڵ موسادا گفتوگۆی یه‌کسه‌ری و ڕاسته‌وخۆی ئه‌نجامداوه * وه له‌پێشه‌وه چه‌ند پێغه‌مبه‌رێكی تریشمان ناردووه, ئه‌وانه هێندێكیان بوون كه له‌ئایه‌تی پێشووتردا باسمانكردن، پێغه‌مبه‌ر گه‌لێكی تریش هه‌ن، كه له‌قورئاندا بۆم باس نه‌كردویت تێبینی: ئه‌مانه‌یش ئه‌وپێغه‌مبه‌رانن له‌قورئاندا ناویان هاتووه : (ئاده‌م، ئیدریس، نووح، هوود، صالح، ئیبراهیم، لووت، ئیسماعیل، ئیسحاق، یه‌عقووب، یووسف، ئه‌یووب، شوعه‌یب، مووسا، هاروون، یونس، داوود، سوله‌یمان، ئیلیاس، ئه‌لیه‌سه‌ع، زه‌كه‌ریا، یه‌حیا، عیسا، زه‌لكیفل، پێغه‌مبه‌رمان موحه‌ممه‌د سه‌ڵاویان لێ بێت) خوای میهره‌بان بۆ خۆی ڕاسته‌وخۆ قسه‌ی له‌گه‌ڵ مووسادا كردووه، بۆیه پێی ده‌گوترێ (كليم الله) * گشتیان پێغه‌مبه‌ری مژده‌ده‌رو ترسێنه‌ر بوون، تا دوای ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه هیچ به‌ڵگه وبیانووێك بۆ ئه‌وخه‌ڵكه‌یه نه‌مێنێ له‌لای خوا، ئه‌گه‌ر لار‌و لاسار بوون, بێگومان هه‌میشه‌و به‌رده‌وام خوا باڵاده‌ست و دانایه .
پاش ئه‌وه‌ش كه خوای گه‌وره باسی ئه‌م پێغه‌مبه‌رانه : نوح، و ئیبراهیم، وئیسحاق، ویه‌عقوب، داود، وسوله‌یمان، وئه‌یوب، ویوسف، وموسی، وهارون، وزه‌كه‌ریا، ویه‌حیی، وعیسی وئیلیاس وئیسماعیل، وئه‌لیه‌سه‌ع، ویونس، ولوط، بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) ده‌كات، ده‌فه‌رموێت : ﮋأُولَٰئِكَ الَّذِينَ هَدَى اللَّهُ فَبِهُدَاهُمُ اقْتَدِهْ ﮊ ([8]) واته : ئه‌وانه (ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ی باسکران) که‌سانێك بوون خوا ڕێنموونی کردن ده‌ی په‌یڕه‌وی ڕێگه وڕێبازی ئه‌وان بکه ئه‌ی موحه‌ممه‌د(صلی الله علیه وسلم).
ئايني سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌ران له ئوصول وبنه‌ماكانیاندا یه‌ك ئاینن، هێنده نه‌بێت له‌هه‌ندێك لق وپۆپدا جیاوازیان هه‌بووه، ئه‌و جیاوازیانه‌ش زۆر نه‌بوون، له لق وپۆپه‌كاندا جیاوازیان هه‌بووه نه‌ك له بنه‌ما و ئوصوله‌كاندا، بۆ نموونه خوای گه‌وره موسی و عیسای نارد بۆ ناو به‌نو ئیسرائیل، بۆیه ده‌بینین به‌و ئینجیله‌ی كه دایبه‌زاند بۆ سه‌ر عیسی پێغه‌مبه‌ر (سه‌لامی خوای لێ بێت) هه‌ندێك له ئه‌و ئه‌حكامانه‌ی كه ناردبووی بۆ موسی پێغه‌مبه‌ر (سه‌لامی خوای لێ بێت) له ته‌وراتدا سڕیه‌وه ونه‌یهێشتن، عیسی پێغه‌مبه‌ر (سه‌لامی خوای لێ بێت) به گه‌له‌كه‌ی فه‌رموو : ﮋ وَمُصَدِّقًا لِمَا بَيْنَ يَدَيَّ مِنَ التَّوْرَاةِ وَلِأُحِلَّ لَكُمْ بَعْضَ الَّذِي حُرِّمَ عَلَيْكُمْ وَجِئْتُكُمْ بِآيَةٍ مِنْ رَبِّكُمْ فَاتَّقُوا اللَّهَ وَأَطِيعُونِ ﮊ ([9]) واته : به باوه‌ڕم هه‌یه به‌و ته‌وراته‌ی به‌رله خۆم بووه و ده‌یشیسه‌لمێنم، وه به‌ئه‌ركی خۆمی ده‌زانم هه‌ندێ شت كه له‌سه‌رتان یاساغ بووه له‌ته‌وراتدا، ئێستا من- به‌فه‌رمانی خوا بۆتان حه‌ڵاڵ كه‌م- به‌ڵگه‌یه‌كی ترم بۆ راستی خۆم له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه هێناوه بۆتان، ده‌سا ئێوه‌ش هه‌ر له‌خوا بترسن و بڕوا به‌وبه‌ڵگانه بێنن ، وفه‌رمــــانم به‌جێ بێنن كاتێك بانگتان ئه‌كه‌م بۆ خواپه‌رستیی .
موسی وعیسی (سه‌لامی خوایان لێ بێت) هه‌ردوككیان بۆ یه‌ك گه‌ل خوای گه‌وره ڕه‌وانه‌ی كردن، كه‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌هه‌ندێك لق وپۆپی ئاینه‌كه‌یاندا جیاوازیان هه‌بووه، چ جای له‌نێوان پێغه‌مبه‌رانی تردا، بێگومان ئه‌وانیش جیاوازیان هه‌بوو له لق وپۆپه‌كانی ئاینه‌كانیاندا .
پاشان ئه‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین هه‌موو شه‌ریعه‌ته‌كانی پێشووتر له‌لایه‌ن خه‌ڵكیه‌وه ده‌ستكاری كراون وگۆڕانكاریان به‌سه‌ردا هێناون، هه‌ر بۆیه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : ﮋوَإِنَّ مِنْهُمْ لَفَرِيقًا يَلْوُونَ أَلْسِنَتَهُمْ بِالْكِتَابِ لِتَحْسَبُوهُ مِنَ الْكِتَابِ وَمَا هُوَ مِنَ الْكِتَابِ وَيَقُولُونَ هُوَ مِنْ عِنْدِ اللَّهِ وَمَا هُوَ مِنْ عِنْدِ اللَّهِ وَيَقُولُونَ عَلَى اللَّهِ الْكَذِبَ وَهُمْ يَعْلَمُونَ ﮊ ([10]) واته : به‌ڕاستی ده‌سته‌یه‌کیش له‌وانه (واته جووه‌کان) زمانیان باده‌ده‌ن و به‌جۆرێک شت ده‌ڵێن، گوایه (ته‌ورات) ده‌خوێننه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی (ئێوه چه‌واشه بکه‌ن) و وا بنوێنن که ئه‌و کتێبه ده‌ور ده‌که‌نه‌وه، له‌حاڵێکدا ئه‌وه‌ی ده‌یخوێننه‌وه له‌و کتێبه نیه (زۆر جار) ده‌ڵێن: ئه‌وه‌ی که ده‌یخوێنین هه‌ر ئه‌وه‌یه خوا ڕه‌وانه‌ی کردووه، له ڕاستیدا هه‌رگیز ئه‌وه له‌لایه‌ن خواوه نیه و به‌ده‌م خواوه درۆ هه‌ڵده‌به‌ستن و ده‌شزانن که درۆ و بوهتان ده‌که‌ن .
هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی : ﮋمِنَ الَّذِينَ هَادُوا يُحَرِّفُونَ الْكَلِمَ عَنْ مَوَاضِعِهِ ﮊ ([11]) واته : هه‌ندێك له‌جوله‌كه‌كان گوتار‌و فه‌رمووده‌ی خوا له‌جێی خۆی ئه‌گۆڕن ومه‌به‌سته‌كانی هه‌ڵ ده‌گێڕنه‌وه .
ئه‌م جوله‌كانه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی گومرا بكه‌ن، هاتوون به‌م كاره‌یان به فڕوفێڵ وده‌ستكاری كردنی ئاینی خوا ناهیڵین خه‌ڵكی عه‌وام له‌ڕاستی وهه‌ق حاڵی ببێت به‌و شێوه‌یه‌ی كه خوای گه‌وره داوای كردووه، ڕێگاچاره‌ش بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی په‌یامی په‌روه‌ردگار، ته‌نها ئه‌وه‌بوو كه خوای گه‌وره پێغه‌مبه‌رێكی تر ڕه‌وانه بكات، ئه‌وه بوو په‌روه‌ردگار جارێكی تر ئاینه‌كه‌ی به‌پێغه‌مبه‌ری ئیسلام محمد المصطفی (صلی الله علیه وسلم) نوێ كرده‌وه، جا بۆیه هیچ ئاین ودینێكی به‌هه‌ق وڕاست نیه جگه له‌ئیسلام، چو‌نكه وه‌ك ووتمان سه‌رجه‌م ئاینه پێشینه‌كانی تر مرۆڤه‌كان ده‌ستكاریان كردووه، بۆیه خوای گه‌وره ئه‌م بڕیاره‌ی داوه، وه‌ك فه‌رموویه‌تی : ﮋ وَمَنْ يَبْتَغِ غَيْرَ الْإِسْلَامِ دِينًا فَلَنْ يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الْآخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ ﮊ ([12]) واته : هه‌ركه‌سێ بێجگه له‌به‌رنامه‌و شه‌ریعه‌تی ئیسلام هه‌ردینێك بۆخۆی هه‌ڵبژێرێ و بیكات به‌به‌رنامه‌ی خۆی هه‌رگیز لێیوه‌رناگیردرێت، له‌دوارۆژیشدا له‌ڕیزی زیانمه‌ندانه .
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه بوو خوای گه‌وره ئاینی پیرۆزی ئیسلامی كرد به ئاینی سه‌رجه‌م گه‌لانی سه‌ر زه‌وی به ئینس وجین، وعه‌ره‌ب وعه‌جه‌مه‌وه، وه‌ك فه‌رموویه‌تی : ﮋ وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا كَافَّةً لِلنَّاسِ بَشِيرًا وَنَذِيرًا وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ ﮊ ([13]) واته : ئێمه هه‌ر بۆیه تۆمان نارد ئه‌ی موحه‌ممه‌د (صلی الله علیه وسلم) كه بۆ ته‌واوی خه‌ڵكانی جیهان، ببیته موژده‌ده‌رو ترسێنه‌ر، به‌ڵام زۆربه‌ی مه‌ردم ئه‌م (ڕاستیه) نازانن .
له‌فه‌رمووده صه‌حیحیشدا هاتووه : عن أبي هریرة (رضي الله عنه) عن النبي (صلی الله علیــه وسلم) أنه قال : { وَالَّذِي نَفْسُ مُحَمَّدٍ بِيَدِهِ لَا يَسْمَعُ بِي أَحَدٌ مِنْ هَذِهِ الْأُمَّةِ يَهُودِيٌّ وَلَا نَصْرَانِيٌّ ثُمَّ يَمُوتُ وَلَمْ يُؤْمِنْ بِالَّذِي أُرْسِلْتُ بِهِ إِلَّا كَانَ مِنْ أَصْحَـابِ النَّار } ([14]) واته : ئه‌بو هوره‌یره (خوای لێ ڕازی بێت) ئه‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی : سوێند به‌و كه‌سه‌ی گیانی موحه‌مه‌دی به‌ده‌سته هه‌ر كه‌سێك له‌م ئومه‌ته چی گاور یان جوله‌كه بێت وگوێی له‌و په‌یامه بێت كه بۆ من هاتووه، وباوه‌ڕم پێ نه‌هێنێت، ئه‌وا له ئه‌هلی دۆزه‌خ ده‌بێت .
ئه‌بێت ئه‌وه‌ش بزانن كه خوای گه‌وره قورئانی پیرۆزی له ته‌حریف وده‌ستكاری كردن وگۆڕان پاراستووه، وه‌ك فه‌رموویه‌تی: ﮋ إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا الذِّكْرَ وَإِنَّا لَهُ لَحَافِظُونَ ﮊ ([15])واته : به‌ڕاستی ئێمه خۆمان ئه‌م قورئانه‌مان ناردۆته خوارێ و، هه‌ر خۆیشمانین ئاگادار‌و پارێزه‌ریی ، وله‌دوژمنان ئه‌یپارێزین وناهێڵین زێد وكه‌می تێدا بكه‌ن، بۆیه ئه‌وه چه‌ندین سه‌ده هات وچوو، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو دژ‌و نه‌یارانه‌دا، كه‌سێك نه‌یتوانیوه ته‌نها پیتێكی بگۆڕێ، یان لێی لاببات .
هیچ كه‌سێك ناتوانێك لێكدانه‌وه وته‌فسیر بۆ ئاینی پیرۆزی ئیسلام بكات، خوای گه‌وره وپێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی نه‌بێت (صلی الله علیه وسلم)، خوای گه‌وره به‌قورئانی پیرۆزدا وپێغه‌مبه‌ری خواش (صلی الله علیه وسلم ) به‌سوننه‌ته‌كه‌ی، هیچ كه‌سێك له‌پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) به‌رێز وخۆشه‌ویستتر نیه لای خوا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و ته‌نها ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره ئه‌وه‌ی بۆی هاتووه بیگه‌یه‌نێت به‌خه‌ڵكی، وه‌ك خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ﮋ يَا أَيُّهَا الرَّسُولُ بَلِّغْ مَا أُنْزِلَ إِلَيْكَ مِنْ رَبِّكَ ﮊ ([16]) واته : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) هه‌ر فه‌رمان وبریارێك له‌لایه‌ن په‌وه‌ردگارته‌وه بۆت هاتووه، بێ دوودڵی و ترس له‌هیچ كه‌سێ رایگه‌یه‌نه به‌خه‌ڵكی .
پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری واجب بووه كه ئاینه‌كه‌ی خوای گه‌وره بگه‌یه‌نێت به خه‌ڵكی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خوای گه‌وره كارێكی تری خستوه‌ته ئه‌ستۆی، ئه‌ویش ڕوونكردنه‌وه وبه‌یانكردنی ئه‌و وه‌حیه‌یه كه له لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه بۆی دابه‌زیوه، وه‌ك خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ﮋ وَمَا عَلَى الرَّسُولِ إِلَّا الْبَلَاغُ الْمُبِينُ ﮊ ([17]) واته : ئه‌رکی سه‌رشانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ته‌نها گه‌یاندنێکی ڕوون و ئاشکرایه، (پێتان ڕابگه‌یه‌نێت و به‌جوانیش بۆتان ڕوون بكاته‌وه).
چۆنیه‌تی ئه‌و ڕوونكردنه‌وه وبه‌یانكردنه‌یش خوای گه‌وره به‌كاری خۆی دانـــاوه، وه‌ك فــه‌رمـــوویه‌تی: ﮋ فَإِذَا قَرَأْنَاهُ فَاتَّبِـعْ قُرْآنَـهُ ١٨ ثُمَّ إِنَّ عَلَيْنَـا بَيَانَهُ ١٩ ﮊ واته : ئینجا کاتێ که قورئانمان بۆ خوێندیته‌وه (به هۆی جبرییله‌وه) تۆش شوێن خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و بکه‌وه* له پاشان دڵنیابه ڕوون کردنه‌وه‌شی له‌سه‌ر ئێمه‌یه .
سوننه‌تیش هه‌ر وه‌حی خوای گه‌وره‌یه، بۆ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی، وه‌ك فه‌رموویه‌تی : ﮋ وَمَا يَنْطِقُ عَنِ الْهَوَىٰ ٣ إِنْ هُوَ إِلَّا وَحْيٌ يُوحَىٰ ٤ ﮊ واته : پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) هه‌واو هه‌وسه‌وه قسه ناکات که قورئان ده‌خوێنێت * ئه‌وه‌ی که‌رای ده‌گه‌یه‌نێت ته‌نها نیگا‌و وه‌حی خواییه .
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بینین كاتێك پرسیارێك له پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بكرایه ئه‌گه‌ر پێشتر وه‌ڵامه‌كه‌ی بزانیایه، ئه‌وه وه‌ڵامی ده‌دایه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر نا، له‌خۆیه‌وه وه‌ڵامی نه‌ده‌دایه‌وه، به‌ڵكو چاوه‌ڕیی وه‌حی ده‌كرد، تاوه‌كو خوای گه‌وره پێی ڕابگه‌یه‌نێت وبۆی ڕوون بكاته‌وه .
نزیكترین كه‌سانێكیش له‌تێگه‌یشتن و فه‌همی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) وه، هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كانی بووه (خوا له‌هه‌موویان ڕازی بێت)، له‌به‌ر ئه‌وه تێگه‌یشتنیان له قورئان، بۆ ئوممه‌تی ئیسلام به‌ڵگه وده‌لیله، بۆیه هه‌ركه‌سێك بڵێت : كه‌سانێك یان كه‌سێك جگه له‌خوای گه‌وره بۆی هه‌یه یاسا وڕێسایه‌ك له دیندا دابنێت و حه‌ڵال و حه‌رام دیاری بكات بۆ خه‌ڵكی، ئه‌وه بێگومان به‌هاوبه‌شی خوای گه‌وره داناوه له حوكم كردن‌دا، ئه‌مه‌ش بێگومان شیرك وبێباوه‌ڕیه، و‌هیچ كه‌س له‌زانایانی ئیسلامی ڕای جیاوازیان نییه له‌م باره‌یه‌وه .
خوای گـــــه‌وره‌ش كاتێك كـــه كـه‌لامی هـه‌ق تـه‌عـالای خـۆی دابــه‌زانــدووه، بێگومان مه‌به‌ستێكی هه‌بووه، ئـــه‌و مه‌به‌سته‌ش به ئیراده وویستی خۆی بووه، جا وویست ومه‌به‌ستی خوای گه‌وره‌ش نابێت كه‌س ڕوونی بكاته‌وه، ئه‌و كه‌سه نـــه‌بێت كه‌خۆی مۆڵه‌تی داوه، بێگومان ئه‌و كـــه‌سه‌ش پێغـــه‌مبــه‌ری خـــودایـــه (صلی الله علیه وسلم) .
جا له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و كه‌سه‌ی كه له‌قورئاندا ڕاده‌مێنێت وبیری لێ ده‌كاته‌وه، به‌دوو مه‌رج بۆی هه‌یه له‌قورئان تێ بگات وحوكمی لێوه هه‌ڵێنجێت :
یه‌كه‌م : نابێت له‌چوار چێوه‌ی زمانی عه‌ره‌بی ده‌رچێت، له‌ڕووی مانا ومه‌به‌ست پێكهاته و گه‌یاندن و هتد ...
دووه‌م : نابێت پێچه‌وانه ودژ بێت به‌مانا ومه‌به‌ستێك كه له‌قورئاندا به ڕوونی جێگیر بووه .
بێگومان هه‌موو ئه‌وه‌ی ده‌درێته پاڵ خوای گه‌وره مه‌رج نییه هی ئه‌و بێت، ئه‌هلی كتاب به‌وه گومڕابوون، كه زۆریان له‌خۆیان ده‌كرد بۆ لێكدانه‌وه‌ی مانا ومه‌به‌سته‌كانی ته‌ورات و ئینجیل، پشتیان له مانا ومه‌به‌سته ڕوون وئاشكراكان ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی دژایه‌تی ئه‌و حوكمانه‌ی پێ بكه‌ن كه زانا وداناكان نه‌بێت لێی تی ناگه‌ن، وه‌ك خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ﮋ وَإِنَّ مِنْهُمْ لَفَرِيقًا يَلْوُونَ أَلْسِنَتَهُمْ بِالْكِتَابِ لِتَحْسَبُوهُ مِنَ الْكِتَابِ وَمَا هُوَ مِنَ الْكِتَابِ وَيَقُولُونَ هُوَ مِنْ عِنْدِ اللَّهِ وَمَا هُوَ مِنْ عِنْدِ اللَّهِ وَيَقُولُونَ عَلَى اللَّهِ الْكَذِبَ وَهُمْ يَعْلَمُونَ ﮊ ([18]) واته : به‌راستیی هه‌ر له‌خاوه‌ن نامه‌كاندا هه‌یه' وه‌ك (كه‌عبی كوڕی ئه‌شره‌ف) له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ی ته‌وراتدا جۆرێك زمانیان به‌یه‌كدا ده‌ده‌ن به‌مه‌به‌ستی ونكردن و شاردنه‌وه‌ی سیفه‌ته‌كانی په‌یامبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بۆئه‌وه‌ی ئێوه وابزانن گوایا ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یخوێنن ته‌وراته، كه‌چی له‌ته‌وراتیشدا نییه به‌ڵكو ته‌نها پێچراوه ودروستكراوێكی خۆیانه، ده‌شڵێن: ئه‌وه كه ده‌یخوێنن خوا گووتویه‌تی و ناردوویه‌تی, دڵنیاش بن له‌لایه‌ن خواوه‌وه نییه, به‌ڵكو درۆ به‌ده‌م خوا ئه‌كه‌ن, خۆیشیان ئه‌زانن كه درۆئه‌كه‌ن .
خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ﮋ يَلْوُونَ أَلْسِنَتَهُمْ بِالْكِتَابِ ﮊ زمانیان خوار ده‌كه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سی گوێگر به‌هه‌ڵه تێبگات و وای له‌خه‌ڵك تێبگه‌یه‌نن كه ئه‌وه‌ی به‌هه‌ڵه ده‌یخوێننه‌وه و زمانیان خوار ده‌كه‌نه‌وه ووته و كه‌لامی خوایه، له‌كاتێكدا ئه‌وه‌ی ده‌یخوێننه‌وه زۆر دووره له‌مه‌به‌ستی خوای گه‌وره‌وه، دوای ئه‌وه فه‌رموویه‌تی : ﮋ لِتَحْسَبُوهُ ﮊ بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی واتێبگات كه ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یخوێننه‌وه له‌و په‌ڕاوه‌یه كه خوای گه‌وره بۆی ڕه‌وانه‌كردوون .
په‌رستنی خوای گه‌وره به‌تاك وته‌نهایی، وه ئه‌نجامدانی هه‌موو عیباده‌ت و په‌رستشێك ته‌نها بۆ ذاتی هه‌ق ته‌عالای ئه‌و، وه‌ك خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ﮋ وَإِلَٰهُكُمْ إِلَٰهٌ وَاحِدٌ لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ الرَّحْمَٰنُ الرَّحِيمُ ﮊ ([19]) واته : خوا‌و په‌رستراوی راسته‌قینه‌ی ئێوه، هه‌ر خوایه‌كی تاك وته‌نیایه، واته: هه‌رئه‌ویش بۆی هه‌یه یاسای ژیان و بوونه‌وه‌ر ده‌ست نیشان بكا‌و، حه‌ڵاڵ وحه‌رامیش دابنێت، جگه خۆی هپچ په‌رستراوێكی تر شیاو وراست نیه، هه‌ربۆخۆشی زۆر به‌به‌زه‌یی وبه‌خشنده‌و دلۆڤانه.
وه نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هاوبه‌شی بۆ دابنێیت له‌و كارانه په‌یوه‌ندیان به كاره‌كانی دڵ وزومان وباقی تری ئه‌ندامه‌كانی تری له‌شه‌وه هه‌یه، چو‌نكه فه‌رموویه‌تی : ﮋ وَاعْبُدُوا اللَّهَ وَلَا تُشْرِكُوا بِهِ شَيْئًا ﮊ ([20]) واته : ئه‌ی خه‌ڵكینه! ته‌نها خوا بپه‌رستن و‌هیچ شتێك مه‌كه‌نه هاوبه‌شی، نه‌مرۆڤ، نه‌دار، نه به‌رد.
ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین كه شیرك وهاوه‌ڵپه‌یداكردنی گه‌وره به‌هیچ شیوه‌یه‌ك ئاسه‌واری هیچ خێر وحه‌سه‌ناتێك ناهێڵێت وده‌یانسڕێته‌وه، وه‌ك په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ﮋ وَلَقَدْ أُوحِيَ إِلَيْكَ وَإِلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكَ لَئِنْ أَشْرَكْتَ لَيَحْبَطَنَّ عَمَلُكَ وَلَتَكُونَنَّ مِنَ الْخَاسِرِينَ ﮊ ([21]) واته : سوێند به‌خوا بادڵنیابن که وه‌حی و نیگا نێردراوه بۆ تۆ‌و بۆ ئه‌وانه‌ی پێش تۆش: ئه‌گه‌ر هاوه‌ڵگه‌ر بیت وشه‌ریک بۆ خوا بڕیار بده‌یت کاروکرده‌وه چاکه‌کانیشت پووچه وده‌چیته ڕیزی خه‌ساره‌تمه‌ند و زه‌ره‌رمه‌ندانه‌وه.
خوای گه‌وره به‌م شێوه‌یه له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌ئاخفێت، ئه‌ی حاڵی كه‌سانی جگه له‌و چۆن بێت ئه‌گه‌ر بێت‌و شه‌ریك وهاوه‌ڵ بۆ خوا بڕیار بده‌ن .
خوای گه‌وره به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌و كه‌سه خۆش نابێت كه هاوه‌ڵ و شه‌ریكی بۆ بڕیار ده‌دات، ئه‌گه‌ر بێت‌و ته‌وبه نه‌كات ونه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لای خوا، وه‌ك فه‌رموویه‌تی : ﮋ إِنَّ اللَّهَ لَا يَغْفِرُ أَنْ يُشْرَكَ بِهِ وَيَغْفِرُ مَا دُونَ ذَٰلِكَ لِمَنْ يَشَاءُ ﮊ ([22]) واته : به‌ڕاستی خوای گه‌وره خۆش نابێت ئه‌گه‌ر هاوه‌ڵی بۆ بڕیار بدرێت، بێجگه له‌وه له هه‌ر گوناهێکی تر بیه‌وێت خۆش ده‌بێت .
هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی : ﮋ إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا وَصَدُّوا عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ ثُمَّ مَاتُوا وَهُمْ كُفَّارٌ فَلَنْ يَغْفِرَ اللَّهُ لَهُمْ ﮊ ([23]) واته : بێگومان ئه‌و كه‌سانه‌ی بێ بڕوابوون وبه‌رهه‌ڵستی خه‌ڵكیشیان ده‌كرد له‌ڕێبازی خوا، پاشان هه‌ر به‌كافری وبێ دینیش مردن، هه‌رگیز خوا ئه‌وانه نابه‌خشێت، چو‌نكه له‌سه‌ر كوفر‌و بێ بڕوایی مردوون .
هه‌ركه‌سێك به بێباوه‌ڕی بمرێت، ئه‌وه بێگومان له‌ئاگری دۆزه‌خدایه، وه‌ك خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی: ﮋ وَمَنْ يَرْتَدِدْ مِنْكُمْ عَنْ دِينِهِ فَيَمُتْ وَهُوَ كَافِرٌ فَأُولَٰئِكَ حَبِطَتْ أَعْمَالُهُمْ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ وَأُولَٰئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ ﮊ ([24]) واته : جا هه‌ركه‌سێكتان له‌ئایینی خۆی پاشگه‌ز بێته‌وه، و به‌كافرییش بمرێت، ئه‌وانه كه به‌كافری ده‌مرن كار‌و كرده‌وه‌یان له هه‌ردوو دونیا به‌فیڕۆ ده‌ڕوا، له‌م دنیایه‌دا له خێر‌و بێری ئیسلام بێ به‌ش ئه‌بن، ومامه‌ڵه‌ی بێ بڕواییان له‌گه‌ڵ ده‌كرێ، له‌ولایش هیچ پاداشتێكی خێریان نابێت، ده‌شبنه هاوه‌ڵ وهاوڕێی دۆزه‌خ و، به‌هه‌تاهه‌تایش له‌وێ ئه‌مێننه‌وه .
هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی : ﮋ إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا وَمَاتُوا وَهُمْ كُفَّارٌ أُولَٰئِكَ عَلَيْهِمْ لَعْنَةُ اللَّهِ وَالْمَلَائِكَةِ وَالنَّاسِ أَجْمَعِينَ ﮊ ([25]) واته : به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی كه بێ باوه‌ڕ بوون و به‌بێ باوه‌ڕی مردوون، ئا ئه‌وانه له‌عنه‌ت ونه‌فرینی خوا‌و فریشته‌كان و هه‌موو خه‌ڵكیان به‌گشتی به‌سه‌ردا داده‌بارێت .
هه‌ندێك جار پێده‌چیت كه‌سێكی بێباوه‌ڕ تاكێكی سوودمه‌ند وقازانج به‌خش بێت بۆ خه‌ڵكی، ئه‌مه‌ش ئه‌و جۆره ڕامهێنانه‌یه كه خوای گه‌وره ته‌واوی شته سودمه‌نده‌كاتی تری ڕامهێناوه وخستونیه‌تیه خزمه‌ت خه‌ڵكیه‌وه، وه‌ك ڕامهێنانی خۆر ومانگ وهه‌ور وباران وئاو وهه‌واو كه هه‌موو ئه‌مانه سوودمه‌ندترن بۆ خه‌ڵكی له‌كه‌سی بێباوه‌ڕ، چو‌نكه بێباوه‌ڕه‌یی به‌وه ده‌وترێت كه بێباوه‌ڕبێت به‌خوای گه‌وره، نه‌ك بێباوه‌ڕ بێت به سروشت، به‌هه‌مان شێوه سزایش ده‌كه‌وێته سه‌ر ئینكاری كردنی مافی خوای گه‌وره، نه‌ك ئینكاری كردنی مافی سروشت .
باوه‌ڕ و بێباوه‌ڕی ( الإیمان والكفر ) ئه‌م دوو ده‌سته‌واژه وحوكمه، دوو شتن كه ته‌نها خوای گه‌وره دایانده‌به‌زێنێت ومافی ئه‌وه‌ی هه‌یه ئه‌و بڕیاره بدات، هیچ كه‌سێك بێباوه‌ڕ ناكرێت وبه‌بێ باوه‌ڕ دانانرێت، به به‌ڵگه وبه‌یینه نه‌بێت، خه‌ڵكیش له‌سه‌ر زه‌ویدا بوون به دوو به‌شه‌وه، و سێهه‌میان نییه، یان باوه‌ڕداره، یاخود بێباوه‌ڕ، خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ﮋ هُوَ الَّذِي خَلَقَكُمْ فَمِنْكُمْ كَافِرٌ وَمِنْكُمْ مُؤْمِنٌ ﮊ ([26]) واته : ئه‌وذاته ئه‌وه‌یه ئێوه‌ی دروست کردووه، جا هه‌تانه بێ باوه‌ڕه‌و هه‌یشتانه باوه‌ڕدار .
ئه‌و حوكمانه‌شی كه تایبه‌تن به باوه‌ڕدار و بێباوه‌ڕه‌وه، ئه‌و حوكمانه‌ن كه خوای گــه‌وره لــه‌قـــورئانی پیرۆز و پیغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له‌سوونه‌تی خۆیدا باسیان كردوون و ڕوونیان كردونه‌ته‌وه .
· یان بێباوه‌ڕن، به‌ڵام بێباوه‌ڕیه‌كه‌ی خۆیان شاردوه‌ته‌وه و خۆیان وا پیشان ده‌ده‌ن كه باوه‌ڕدارن، وه‌ك ئه‌و كه‌سه‌ی كه وانیشان ده‌دات باوه‌ڕی به‌خوای گه‌وره و په‌ڕاوه‌كانی و پێغه‌مبه‌ره‌كانی هه‌یه، به‌ڵام له‌ناو دڵیدا به‌درۆیان ده‌زانێت و باوه‌ڕی پێیان نییه، ئه‌مه‌ش خوای گه‌وره په‌نامان بدات، دوو ڕووی گه‌وره‌ی پێ ده‌وترێت .
· یان ئه‌وه‌تانێ ئه‌م كه‌سانه موسڵمانن، به‌ڵام تاوان وگوناهه‌كانیان ده‌شارنه‌وه، وگوێرایه‌ڵی خۆیان بۆ خوای گه‌وره نیشان ده‌ده‌ن به‌خه‌ڵكی، وه‌ك ئه‌و كه‌سه‌ی كه وا نیشان ده‌دات كه زۆر به‌وه‌فا وخاوه‌ن به‌ڵێنه، به‌ڵام له‌ژێره‌وه كه‌سێكی خیانه‌ت وغه‌در كه‌ره، یان وانیشان ده‌دات كه‌سێكی ڕاستگۆ بێت له‌ووتار و گوفتاریدا، به‌ڵام له‌ژێره‌وه شتێكی تر بێت، ئه‌م جۆره كه‌سانه دوو ڕووی بچوكیان پێ ده‌وترێت له‌ئیسلامدا، جا بۆیه كه‌سی دوو ڕوو (مونافق ) له ڕواڵه‌تدا وه‌ك كه‌سێكی موسڵمان هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت .
بنه‌ما وئه‌صڵ له‌ماڵ وخوێنی موسڵماندا : ئه‌وه‌یه كه حه‌رامه ونابێت توخنی بكه‌ویت، به پێچه‌وانه‌شه‌وه بنه‌ما وئه‌صڵ له‌ماڵ وخوێنی كه‌سی بێباوه‌ڕیدا ئه‌وه‌یه حه‌ڵاڵه، ئه‌مه‌ش به شێوه‌یه‌كی ڕه‌ها و (مطلق) نا، چو‌نكه جاری واهه‌یه كه‌سی بێباوه‌ڕ به‌هۆی په‌یمان و به‌ڵێنێكه‌وه، یان كه‌سێكی موسڵمان په‌نای داوه، یان به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ئه‌هلی ذمه‌یه وسه‌رانه وجزیه ده‌دات به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، ماڵ وخوێنیان حه‌ڵاڵ نابێت، هه‌روه‌ك چۆن جاری واهه‌یه موسڵمانێك به‌هۆی تاوانێكه ده‌كرێت بكوژرێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌سێكی بێتاوانی كوشت ده‌بێت بكوژرێته‌وه، یان پیاو وژنێك كه شوویان كردبێت و ژنیان هێنا بێت و زینا بكه‌ن، ده‌بێت بكوژرێت، ئه‌مه‌ش له‌پێناوی ئه‌وه‌ی كۆمڵگه پارێزراو بێت له‌تاوان و داوێن پیسی .
هیچ كه‌سێكیش به بێباوه‌ڕ و كافر دانانرێت، جگه له‌و كه‌سه نه‌بێت كه خوای گه‌وره یان پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی(صلی الله علیه وسلم) به‌بێباوه‌ڕ وكافریان داناوه .
· وه‌ك ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌باوه‌ڕی به‌خوای گه‌وره نه‌بێت، یان خوای گه‌وره به‌درۆ بزانێت، یان پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی (صلی الله علیه وسلم) .
· یان گاڵته وقه‌شمه‌ری به‌خوا یان به پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) بكات : وه‌ك خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی: ﮋ قُلْ أَبِاللَّهِ وَآيَاتِهِ وَرَسُولِهِ كُنْتُمْ تَسْتَهْزِئُونَ ٦٥ لَا تَعْتَذِرُوا قَدْ كَفَرْتُمْ بَعْدَ إِيمَانِكُمْ إِنْ نَعْفُ عَنْ طَائِفَةٍ مِنْكُمْ نُعَذِّبْ طَائِفَةً بِأَنَّهُمْ كَانُوا مُجْرِمِينَ ﮊ ([27]) واته : ئه‌ی موحه‌مه‌د پێیان بڵێ ئایا گاڵته‌تان به‌خواو ئایه‌ته‌كانی، وبه‌پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی كردبوو؟ (هه‌ر ووته‌یكی كوفر‌و ناشیرین وناقۆڵا له‌ده‌م ده‌رچێت، وگاڵته وقه‌شمه‌ری بێت به‌خوا وپێغه‌مبه‌ر بێگومانه مرۆڤی پێ كافر ده‌بێت) * بڵێ: بڕوبیانووی بێجێ مه‌هێننه‌وه، چو‌نكه پاش ئه‌وه باوه‌ڕتان هێنا، كافربوونه‌وه، ئه‌گه‌ر له‌بڕێكتان خۆش ببین له‌به‌ر ئه‌وه كه‌په‌شیمان بوونه‌وه له‌گوته‌كه‌تان، ئه‌وا سزای بڕێكیان ده‌ده‌ین به‌هۆی ئه‌وه‌ی تاوانكاربوون، واته: به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر كوفر‌و نیفاق .
یان سه‌ركه‌شی ومله‌جه‌ڕی بكات وگوێرایه‌ڵی خوای گه‌وره و پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) نه‌كات .
· یان ئینكاری ئه‌و حوكمانه بكات كه له‌ئیسلامدا كه به حوكمه (قطعي) وبڕاوه‌كان ناسراوون، وه‌ك كه‌سێك باوه‌ری به نوێژ یان زه‌كات یان به‌ڕۆژوو یان به زه‌كات نه‌بێت كه خوای گه‌وره واجبی كردوون له‌سه‌ر مرۆڤه‌كان .
یان درۆ به‌ده‌م خوای گه‌وره بكات، وه‌ك خوای گه‌وره له‌باره‌ی ئه‌م جۆره كه‌سانه‌وه فه‌رموویه‌تی: ﮋإِنَّمَا يَفْتَرِي الْكَذِبَ الَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِآيَاتِ اللَّهِ وَأُولَٰئِكَ هُمُ الْكَاذِبُونَ ﮊ ([28]) واته: بێگومان هه‌ر ئه‌وانه درۆ هه‌ڵده‌به‌ستن که باوه‌ڕیان به ئایه‌ته‌کانی خوا نیه، هه‌ر ئه‌وانیش درۆزنن ودرۆیان کردۆته پیشه .
هه‌وره‌ها فه‌رموویه‌تی : ﮋ وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ افْتَرَىٰ عَلَى اللَّهِ كَذِبًا أَوْ كَذَّبَ بِالْحَقِّ لَمَّا جَاءَهُ أَلَيْسَ فِي جَهَنَّمَ مَثْوًى لِلْكَافِرِينَ ﮊ ([29]) واته : کێ له‌وه سته‌مکارتره که درۆ هه‌ڵده‌به‌سێت وهاوه‌ڵ بۆ خوا بڕیار ده‌دات، یان ئه‌و حه‌ق وڕاستیه‌ی که بۆی هاتووه به درۆی ده‌زانێت، مه‌گه‌ر هه‌ر دۆزه‌خ شایسته بێت، ئایا له دۆزه‌خدا جێگه وڕێگه‌یه‌کی هه‌میشه‌یی بۆ بێباوه‌ڕان دابین نه‌کراوه؟ (بێگومان ئاماده کراوه).
زانایانی ته‌فسیر له‌م ئایه‌ته‌دا ووشه‌ی ( ظلم ) یان به بێباوه‌ڕی ته‌فسیر كردووه .
· یان په‌رستن وعیباده‌ت بۆ غه‌یری خودا بكات، وه‌ك خوای گه‌وره له‌م باره‌یه‌وه فه‌رموویه‌تی : ﮋ وَمَنْ يَدْعُ مَعَ اللَّهِ إِلَٰهًا آخَرَ لَا بُرْهَانَ لَهُ بِهِ فَإِنَّمَا حِسَابُهُ عِنْدَ رَبِّهِ إِنَّهُ لَا يُفْلِحُ الْكَافِرُونَ ﮊ ([30]) واته : ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خوادا هانا بۆ خوایه‌كی تر ده‌بات، وده‌یپه‌رستێت، به‌ڵگه‌یه‌كیش نیه له‌سه‌ر شیاوی بۆ په‌رستنایه‌تی, ئه‌وه هه‌ر پرسینه‌وه‌ی كار وكرده‌وه‌كانی لای په‌روه‌ردگاریه‌تی، وه نایگه‌یه‌نێت به به‌ختیاری، چو‌نكه كافرو بێباوه‌ڕه, ده‌ی خۆ بێباوه‌ره‌كان هه‌رگیز به‌ختیارو ڕزگار نابن .
جا یه‌كسانه و‌هیچ جیاوازی نییه ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و كه‌سه به‌پوختی جگه له‌خوای گه‌وره بپه‌رستێت، یان ئه‌وه‌ی ده‌یپه‌رستێت بیكاته ناوه‌ندگیر و(واسطة) له‌نێوان خۆی وپه‌روه‌ردگاردا، هه‌مووی كوفر وبێباوه‌ڕیه، وه‌ك خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ﮋ وَيَعْبُدُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ مَا لَا يَضُرُّهُمْ وَلَا يَنْفَعُهُمْ وَيَقُولُونَ هَٰؤُلَاءِ شُفَعَاؤُنَا عِنْدَ اللَّهِ قُلْ أَتُنَبِّئُونَ اللَّهَ بِمَا لَا يَعْلَمُ فِي السَّمَاوَاتِ وَلَا فِي الْأَرْضِ سُبْحَانَهُ وَتَعَالَىٰ عَمَّا يُشْرِكُونَ ﮊ ([31]) واته: وه‌له باتی خوای گه‌وره چه‌ند شتێكی وا ده‌په‌رستن كه نه‌ده‌توانن زیانێكیان پێ بگه‌یه‌نن، ونه‌سوودێكیان پێ ببه‌خشن، ده‌شڵێن : ئه‌وانه‌ی- ده‌یانپه‌رستین- لای خوا تكاكارمان ده‌بن، واته : بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئێمه ئه‌یانپه‌رستین، ئه‌ی موحه‌مه‌د بڵێ: باشه ئایا ئێوه خوا ئاگادار ده‌که‌نه‌وه به‌شتێک که له‌ئاسمانه‌کان وله‌زه‌ویدا هه‌بێت وخوا نه‌یزانێت ؟ پاک وبێگه‌رده‌و به‌رزو بڵنده ودووره له‌وه‌ی که‌نه‌فامان ده‌یکه‌ن به‌هاوه‌ڵی.
· يان ئه‌وه‌تانێ ئه‌وه‌ی كه‌مافی خوای گه‌وره‌یه، بدرێت به كه‌سێكی تر جگه له‌ئه‌و، وه‌ك ئه‌وه‌ی مافی حوكم وته‌شریع ویاسادانان بدرێت به‌كه‌سێكی تر جگه له‌خوا، چو‌نكه مافی حوكم وته‌شریع ویاسادانان ته‌نها بۆ خوای گه‌وره‌یه، وپه‌روه‌ردگار به‌عیباده‌ت وپه‌رستشی ناوه‌زه‌د كردووه، وه‌ك له‌م باره‌یه‌وه فه‌رموویه‌تی : ﮋإِنِ الْحُكْمُ إِلَّا لِلَّهِ أَمَرَ أَلَّا تَعْبُدُوا إِلَّا إِيَّاهُ ﮊ ([32]) واته : گشت حوكم وبڕیارێك ته‌نها وته‌نها هی خوایه, ده‌بێ ته‌نها ئه‌و حاكم وبڕیار به‌ده‌ست بێت, فــــه‌رمانیداوه كه‌ئێوه ده‌بێت ته‌نهــا ئه‌و بپه‌رستن وگوێرایه‌ڵیی هه‌ر له‌و بكه‌ن .
· یان باوه‌ڕی وابێت كه جگه له‌خوای گه‌وره كه‌سانێك غه‌یب ده‌زانن و ئاگاداری شته نادیاره‌كانن، وه‌ك جادووكردن وئه‌ستێره‌گرتنه‌وه، له‌م باره‌یه‌شه‌وه خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ﮋ قُلْ لَا يَعْلَمُ مَنْ فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ الْغَيْبَ إِلَّا اللَّهُ ﮊ واته : ئه‌ی موحه‌ممه‌د (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: هیچ كه‌سێك له‌وانه‌ی كه له‌ئاسمانه‌كان و زه‌وییدان - بێجگه له خوا- ئاگایان له‌غه‌یب نیه .
كه‌واته غه‌یب زانین مافێكی تایبه‌تی خوای گه‌وره‌یه، ته‌نانه‌ت پێغه‌مبه‌رانیش ئاگاداری شتێكی له‌و شێوه‌یه نه‌بوون، ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره به وه‌حی ئاگاداری نه‌كردبنه‌وه، وه‌ك له‌م باره‌یه‌وه فه‌رموویه‌تی : ﮋ قُلْ لَا أَمْلِكُ لِنَفْسِي نَفْعًا وَلَا ضَرًّا إِلَّا مَا شَاءَ اللَّهُ وَلَوْ كُنْتُ أَعْلَمُ الْغَيْبَ لَاسْتَكْثَرْتُ مِنَ الْخَيْرِ وَمَا مَسَّنِيَ السُّوءُ إِنْ أَنَا إِلَّا نَذِيرٌ وَبَشِيرٌ لِقَوْمٍ يُؤْمِنُونَ ﮊ ([33]) واته ئه‌ی موحه‌مه‌د(صلی الله علیه وسلم) بڵێ: من خاوه‌نی هیچ شتێك - چ سوود چ زیان- بۆ خۆشم نیم، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده خوا وویستی له‌سه‌ر بێت ، ئیتر من له كوێ هاتنی ڕۆژی قیامه‌ت ئه‌زانم، خۆ ئه‌گه‌ر غه‌یب و شاراوه‌کانم بزانیایه (بێ وه‌حی) ئه‌وه چاکه‌ی زۆرم کۆده‌کرده‌وه بۆخۆم و‌هیچ ناخۆشیه‌کیشم تووش نه‌ده‌بوو، من هیچ شتێک نیم ته‌نها ترسێنه‌رێک (بۆ یاخیه‌کان) و مژده‌ده‌ریشم بۆ که‌سانێک که باوه‌ڕ ده‌هێنن .
· یان ئه‌گه‌ر گومانی ئه‌وه بكات شتێكی دروستكردووه له دروستكراوه‌كانی خوا، یان وا گومان به‌رێت كه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی هه‌یه وته‌صه‌ڕوف ده‌كات له گه‌ردوون، وژیان، ومردنی كه‌سه‌كان، له‌م باره‌یه‌شه‌وه خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ﮋ أَمْ جَعَلُوا لِلَّهِ شُرَكَاءَ خَلَقُوا كَخَلْقِهِ فَتَشَابَهَ الْخَلْقُ عَلَيْهِمْ قُلِ اللَّهُ خَالِقُ كُلِّ شَيْءٍ وَهُوَ الْوَاحِدُ الْقَهَّارُ ﮊ ([34]) واته : ئه‌وانه چه‌ند هاوبه‌شێكیان بۆ خوا داناوه، كه وه‌كو دروستكراوی ئه‌و (خوا) یه‌یان دروست كردبێت، ئه‌وجا ئه‌و دروستكردنه له‌وانی شێواندبێ، وچه‌واشه بووبن ، وئیتر دوای ئه‌وه په‌رستبنیان ؟ بڵێ: ئه‌ی موحه‌ممه‌د(صلى الله عليه وسلم) ته‌نها هه‌ر (الله) خوایه دروستكه‌ری هه‌موو شتێك، نه‌ك ئه‌و بتانه‌ی ئه‌وان ده‌یانپه‌رستن، وه ئه‌ویش تاك وته‌نیای ده‌سه‌ڵاتداره، به سه‌رهه‌موو شتێك‌دا .
· يان كه‌سانێك له‌بێباوه‌ڕان بكاته خۆشه‌ویست وپشتیوان وپاڵپشتی خۆی، وه‌ك خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ﮋ وَمَنْ يَتَوَلَّهُمْ مِنْكُمْ فَإِنَّهُ مِنْهُمْ ﮊ ([35]) واته : هه‌ركه‌سێكیشتان دۆستایه‌تییان له‌گه‌ڵ بكات، بیانكات به‌یارمه‌تیده‌ر و دۆستی خۆی، بێ شك ئه‌وكه‌سه هه‌ر له‌وانه‌و به‌وان داده‌نرێت .
جا هه‌ركه‌سێك بتوانێت له ئاینی پیرۆزی ئیسلام وئه‌حكامه‌كانی تێبگات به‌ڵام به‌ئاره‌زووی خۆی پشتی لێ هه‌ڵبكات ونه‌یه‌وێت له‌ئیسلام و ئه‌حكامه‌كانی تێ بگات، ئه‌وه بێگومان بێباوه‌ڕه، ئه‌گه‌ر چی له هه‌قیقه‌تیشدا جاهل ونه‌زانن بێت، چو‌نكه جه‌هل ونه‌زانینی ئه‌و كه‌سه به‌شێوه‌یه‌كه ده‌توانێت نه‌یهێڵێت وشاره‌زابێت، به‌ڵام پشت هه‌ڵده‌كات ونایه‌وێت تێبگات، وه‌ك خوای گه‌وره له‌باره‌ی ئه‌م جۆره كه‌سانه‌وه فه‌رموویه‌تی : ﮋ بَلْ أَكْثَرُهُمْ لَا يَعْلَمُونَ الْحَقَّ فَهُمْ مُعْرِضُونَ ﮊ ([36]) واته : زۆربه‌ی خه‌ڵکی حه‌ق وحه‌قیقه‌ت ناناسن ودژایه‌تی ده‌که‌ن وڕووی لێ وه‌رده‌چه‌رخێنن .
له‌م ئایه‌ته‌دا خوای گه‌وره باسی ئه‌وه‌ی كردووه ئه‌و بێباوه‌ڕانه نه‌زان وجاهیلن، به‌ڵام به ئیختیار ووویستی خۆیان، چو‌نكه نایانه‌وێت تێبگه‌ن .
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت : ﮋ وَالَّذِينَ كَفَرُوا عَمَّا أُنْذِرُوا مُعْرِضُونَ ﮊ ([37]) واته : بێباوه‌ڕان پشت هه‌ڵده‌که‌ن له‌و ئاگاداری وبێدارکردنه‌وه‌یه (كه پێغه‌مبه‌ران پێیان ڕاگه‌یاندوون) .
نه‌شاره‌زایی وبێئاگایی له‌وورد ودرشتی هه‌ق وڕاستی، به‌هۆی پشتهه‌ڵكردنی ئه‌و كه‌سه خۆی له‌بیستنی هه‌ق وڕاستی، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ئیسلامدا به‌عوزر وبیانویه‌كی به‌جێ دانانرێت، هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه به‌مایه‌ی گومڕایی وسه‌رلێشێواوی ئوممه‌ته‌كان به‌درێژایی مێژوو، چو‌نكه هه‌قیان ده‌بیست وگوێیان لێی ده‌بوو، به‌ڵام پشتیان لێ هه‌ڵده‌كرد ونه‌یانده‌ویست لێی تێبگه‌ن .
جا بۆیه ده‌بینین زۆربه‌ی بێباوه‌ڕان به‌ردێژایی مێژوو گرنگیان نه‌داوه به‌و به‌ڵگه و ئایه‌تانه‌ی كه له‌گه‌ردوون به‌دی ده‌كرێن، یاخود خوای گه‌وره له‌شه‌رعدا بۆی باسكـــردوون، خــــوای گــــه‌وره له‌م بـــاره‌یه‌وه فه‌رموویه‌تی : ﮋ وَكَأَيِّنْ مِنْ آيَةٍ فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ يَمُرُّونَ عَلَيْهَا وَهُمْ عَنْهَا مُعْرِضُونَ ﮊ ([38]) واته : چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌و نیشانه له ئاسمانه‌کان وزه‌ویدا هه‌ن (له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارێتی وجوانکاری خوای په‌روه‌ردگار له‌گه‌ردوندا) که‌چی زۆربه‌ی خه‌ڵکی به‌لایدا تێده‌په‌ڕن وتێنافکرن وپشتی تێده‌که‌ن .
هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی : ﮋ بَلْ أَتَيْنَاهُمْ بِذِكْرِهِمْ فَهُمْ عَنْ ذِكْرِهِمْ مُعْرِضُونَ ﮊ ([39]) واته : ئێمه قورئانێكمان پێدان كه به‌هه‌ق ئامۆژگارییان ده‌كات، كه‌چی ئه‌وان له‌وه ڕوو وه‌رده‌گێڕن وپشتی لێهه‌ڵده‌كه‌ن .
پشتهه‌ڵكردن و ڕوو وه‌رگێڕان له‌گه‌ڵ شاره‌زایی وبه‌ئاگابوون، نابێته هۆی سقوط كردنی مافه‌كانی خه‌ڵكی له‌نێوانیان خۆیاندا، ئیتر چۆن ده‌بێته هۆی سقوط كردنی مافه‌كانی خوای گه‌وره ؟!
ئه‌گه‌ر مرۆڤ به‌و ژیریه‌ی كه خوای گه‌وره پێی به‌خشیوه له‌نیشانه وبه‌ڵگه‌كانی گه‌ردوون وورد نه‌بێته‌وه وتێ نه‌فكرێ لێیان، ئه‌وه بێگومان ئه‌و مه‌به‌ست ومانا ومه‌قصه‌دانه‌ی كه ئه‌و به‌ڵگه ونیشانانه‌ی له‌پێناودا دروستكراوه، لای ئه‌و كه‌سه وون ده‌بێت، به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی كه‌په‌له‌ی كردووه له‌تێرامان له‌و نیشانه وبه‌ڵگانه‌دا، هیچ سودێكی نابێت بۆی هه‌رچه‌ند ئه‌و به‌لگه ونیشانانه‌ش زۆر به‌هێزبن، چو‌نكه تیگه‌یشتن له‌به‌ڵگه ونیشانه‌كانی خوا تێرامان و بیركردنه‌وه‌یان ده‌وێت، كه‌سێكیش بیرنه‌كاته‌وه و تێرانه‌مێنێت بێگومان هیچ شتێك سوودی بۆی نابێت، هه‌رچه‌ند هه‌موو ڕۆژێك بێت به‌به‌رده‌میدا وبه‌سه‌ریدا تێپه‌ڕ بكات، خوای گه‌وره‌ش فه‌رموویه‌تی : ﮋ وَجَعَلْنَا السَّمَاءَ سَقْفًا مَحْفُوظًا وَهُمْ عَنْ آيَاتِهَا مُعْرِضُونَ ﮊ ([40]) واته : ئێمه ئاسمانمان کردووه به‌سه‌قفێکی پارێزراو، کــــه‌چی ئه‌وانه ڕوو وه‌رده‌گێڕن له‌هه‌موو نیشانه وبه‌ڵگه‌کانی ئاسمان .
مرۆڤ هه‌ندێك جار به‌گومانی خۆی ده‌كه‌وێته هه‌ڵه‌وه، واگومان ده‌بات ئه‌گه‌ر هاتوو پشتی هه‌ڵكرد له‌تێگه‌یشتن له‌وورده‌كاریه‌كانی هه‌ق وڕاستی، ئیتر چاوپۆشی لێده‌كرێت له‌و هه‌ڵه وتاوانانه‌ی كه به‌دوایدا دێت، نه‌خێر وانییه، مرۆڤ له‌لایه‌ن خوای گه‌وره ته‌كلیف كراوه كه ژیری وبیری بخاته كاره‌وه بۆ تێگه‌یشتن له‌سه‌رجه‌م له‌و نیشانه و به‌ڵگانه‌ی كه خوای گه‌وره له‌ده‌وروبه‌ری دروستی كردوون‌و به‌دی هێناون .
هۆی پشتهه‌ڵكردن وگوێ پێنه‌دانیش ده‌گڕێته‌وه بۆ هه‌ندێك هۆكار، یان ئه‌و كه‌سه له‌به‌ر خۆبه‌زلزانی ولوت به‌رزی گوێ نادات به‌و به‌ڵگه ونیشانانه، یان له‌ناو گاڵته وگه‌پ وڕابواردندا نوقم بووه و ئاگای له‌هیچ نه‌ماوه، بۆیه ده‌بینین ئه‌و جۆره كه‌سانه كاتێك ده‌كه‌ونه ناو كێشه وگیروگرفت وته‌نگانه وناڕه‌حه‌تیه‌كه‌وه، هه‌ر هه‌موو ئه‌و خۆبه‌زلزانین وله‌زه‌تی ڕابواردنه‌ی له‌بیر ده‌چێته‌وه ویه‌كسه‌ر په‌نا بۆ خوا ده‌بات وده‌پاڕێته‌وه وهه‌ق به‌چاوی خۆی ده‌بینێت، زۆرێكیش له‌و كه‌سانه ته‌وبه ده‌كه‌ن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆلای خوای گه‌وره .
باوه‌ڕ (الإیمان) : بریتیه له ووته وكرده‌وه وباوه‌ڕ (ئیعتقاد)، ئه‌م سێ به‌شه‌ی باسمانكردن هه‌رهه‌موویان باوه‌ڕ (ئیمان) پێكده‌هێنن، هه‌روه‌ك چۆن نوێژی مه‌غریب سێ ڕكاته، ئه‌گه‌ر هاتوو ته‌نها یه‌ك ڕكاتی كه‌م بێت پێی ناوترێت نوێژی مه‌غریب، به‌هه‌مان شێوه ئه‌گه‌ر هاتوو یه‌كێك له‌و پایانه‌ی ئیمان نوقسان بێت (ووته - كرده‌وه - باوه‌ڕ وئیعتقاد) به ئیمان دانانرێت .
ئه‌و سێ دانه‌یه‌شی باسمانكردن ناویان لێ نانێین ئه‌ركان، یان مه‌رجه‌كانی ئیمان، هه‌رچه‌ند ئه‌م ده‌سته‌واژانه تا ڕاده‌یه‌ك مه‌به‌ستی ڕاست ودروست ده‌ده‌ن به‌ده‌سته‌وه، چو‌نكه هه‌ندێكیان پێده‌چێت چه‌مكی هه‌ڵه بده‌ن به‌ده‌سته‌وه .
هه‌قیقه‌تی ئه‌و سێ شته‌یش كه ئاماژه‌مان پێدان، ئه‌وه‌یه به نه‌هاتنه‌دی یه‌كێكیان ماناومه‌به‌ستی ئیمانیش نایه‌ته‌دی : ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی شه‌ریعه‌تی محمد المصطفی (صلی الله علیه وسلم)، مه‌به‌ست له بیروباوه‌ڕ وئیعتقاد ئه‌وه نییه، كه خێروخۆشیت بۆ خه‌ڵكی بوێت وسه‌لامه‌ت بیت له‌هه‌موو غه‌ش وخیانه‌تێك، چو‌نكه زۆربه‌ی ده‌روون ونفوسه‌كان مه‌یلی ئه‌وه ده‌كه‌ن هه‌رچه‌ند باوه‌ڕی به‌خالیق ودروستكه‌رێكی به‌ده‌سه‌لات وبه‌توانایش نه‌بێت، به‌ڵكو مه‌به‌ست له ئیعتقاد وباوه‌ڕ ووته‌ی دڵ وكاروكرده‌وه‌یه‌تی .
مه‌به‌ست له‌ووته‌ی دڵیش : باوه‌ڕ وبه‌ڕاستزانینی ( لا إله إلا الله ومحمد رسول الله ) و باوه‌ڕ به‌وه‌یش ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بۆی هاتووه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریه‌وه هه‌ر هه‌مووی هه‌قه وڕاسته .
مه‌به‌ست له‌كاروكرده‌وه‌ی دڵیش: خۆشه‌ویستی (الله)، وپێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی، وئاینی پیرۆزی ئیسلام، وه خۆشه‌ویستنی ئه‌وه‌ش كه‌خوا وپێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی خۆشیان ده‌وێت، له‌گه‌ڵ دڵسۆزی وئیخلاص له عیبادات وپه‌رستشنه‌كاندا بۆ په‌روه‌ردگار .
ئه‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین مه‌به‌ست له‌ووته‌ی خێر، كوورت هه‌ڵنایه‌ت له‌ووته چاكه‌كانی وه‌ك ڕاستگۆی له‌گوفتار، ونه‌رم ونیانی له‌گه‌ڵ دایك وباوك، وسه‌لام له‌خه‌ڵك كردن، وڕێنمونی كردنی كه‌سێك كه ڕێگای وونكردووه، چو‌نكه هه‌موو ئه‌مانه زۆربه‌ی خه‌ڵكی حه‌زیان لێیه‌تی، ئه‌گه‌ر چی كافر وبێباوه‌ڕیش بن، وباوه‌ڕیان به‌بوونی خوایش نه‌بێت، به‌ڵكو مه‌به‌ستمان له‌ووته‌ی خێر ئه‌وه‌یه كه تایبه‌ت مه‌ندی په‌یامه‌كه‌ی محمد المصطفی(صلی الله علیه وسلم) ـــه .
له‌سه‌روو هه‌مووشیانه‌وه ووتنی شایه‌تومانه وبه‌ڕاست زانینیه‌تی به‌دڵ ( أشهد أن لا إله إلا الله و أن محمد رسول الله ) ، ته‌سبیحات كردن و به‌گه‌وره گرتنی خوای گه‌وره به‌ووتنی ذیكری ( الله أكبر ) به‌هه‌ق وڕاستی .
وه مه‌به‌ستمان له كرده‌وه‌ی چاكه‌ش كورت هه‌ڵهێنانی نییه له‌كرده‌وه‌ی باشه گشتیه‌كان، وه‌ك چاكه‌كردن له‌گه‌ڵ دایك وباوك، یان لابردنی ئه‌زیه‌ت وئازار له‌سه‌ر ڕێگای خه‌ڵكی، یان خواردندان به‌هه‌ژاران، وسه‌رخستن ویارمه‌تیدانی كه‌سانی سته‌ملێكراو، وڕێزنان له‌میوان، چو‌نكه هه‌موو ئه‌م كرده‌وه باشانه خه‌ڵكانێك كه باوه‌ڕیشیان نه‌بێت به‌خوا حه‌ز له‌وه‌ها كارێك ده‌كه‌ن، به‌ڵكو مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی له‌كاروكرده‌وه‌ی خێروچاكه ئه‌و كاروكرده‌وانه‌یه كه تایبه‌ته به په‌یامی محمد المصطفی (صلی الله علیه وسلم)، وه‌ك نوێژكردن وزه‌كات دان، وڕۆژووگرتن، وحه‌جكردن، ونمونه‌ی تری وه‌ك ئه‌م كرده‌وانه، له‌گه‌ڵ ئه‌و كرده‌وانه‌ی تریش كه له‌سه‌ره‌وه باسكران .
ئه‌و كرده‌وانه‌ش كه سه‌رجه‌م په‌یامه ئاسمانیه‌كان له‌سه‌ری یه‌كڕا ویه‌كده‌نگن، وفیطره‌ت وسروشتی سه‌لیمی مرۆڤیش ئاره‌زووی ده‌كات، وه‌ك حه‌زكردن به‌خێروخۆشی خه‌ڵكی، وڕاستگۆی له‌گوفتار، وچاكه كردن له‌گه‌ل دایك وباوك، وخواردندان به‌هه‌ژاران، ولابردنی ئه‌زیه‌ت وئازار له‌سه‌ر ڕێگای خه‌ڵكی ونمونه‌ی تری وه‌ك ئه‌م كاروكرده‌وه چاكانه، ئه‌گه‌ر هاتوو مه‌به‌ست لێیان ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره ودڵسۆزی بێت بۆ په‌روه‌ردگار ئه‌وه بێگومان ئیمان وباوه‌ڕی مرۆڤی پێ زیاد ده‌كات، به‌ڵام مانانی ئه‌وه نییه ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌م كرده‌وانه نه‌بوون ئه‌وا ئه‌و كه‌سه ئیمان وباوه‌ڕی نییه، وه ئه‌گه‌ر هه‌یشبوون ئیتر ئه‌و كه‌سه باوه‌ڕداره، نه‌خێر به‌ڵكو مانای ئه‌وه‌یه هه‌ر كه‌س ئه‌و كرده‌وه باشانه بكات ئه‌وه فیطره‌تی ساغ وسه‌لیمه، وئه‌و به‌ها مرۆییه‌ی كه خوای گه‌وره مرۆڤی له‌سه‌ر خه‌لق كردووه نه‌گۆڕراوه، ئه‌م جۆره له‌فیطره‌تیش هه‌موو كاتێك زۆر نزیكه له‌وه‌رگرتنی هه‌ق وڕاستی وقبوڵ كردنی، چو‌نكه خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ﮋ فِطْرَتَ اللَّهِ الَّتِي فَطَرَ النَّاسَ عَلَيْهَا ﮊ ([41]) واته: له‌سه‌ر ئه‌و خیلقه‌ته بن خوا خه‌ڵكانی له‌سه‌ر دروستكردووه، واته په‌یڕه‌وی ئاینی یه‌ك خواپه‌رستی بكه‌ن .
ئیمان : زیاد وكه‌م ده‌كات، یان جاری واهه‌یه خوا په‌نامان بدات نامێنێت، زیادكردنیشی به طاعه‌ت وگوێڕایه‌ڵی خوا وپێغه‌مبه‌ری خوایه (صلی الله علیه وسلم)، وه هه‌روه‌ها ئیمان كه‌میش ده‌كات به سه‌رپێچی خوا وپێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم)، ئه‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین كه ئیمان به‌كوفر وشیرك وهاوه‌ڵ په‌یداكردن نه‌بێت نافه‌وتێت وتیاناچێت، خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ﮋ إِنَّمَا الْمُؤْمِنُونَ الَّذِينَ إِذَا ذُكِرَ اللَّهُ وَجِلَتْ قُلُوبُهُمْ وَإِذَا تُلِيَتْ عَلَيْهِمْ آيَاتُهُ زَادَتْهُمْ إِيمَانًا ﮊ ([42]) واته : باوه‌ڕدارانی ڕاسته‌قینه‌و دڵسۆز هه‌ر ئه‌وانه‌ن كه هه‌رناوی خوا هێنرا، دڵیان له‌به‌ر گه‌وره‌یی ئه‌و ده‌كه‌وێته له‌رزه‌و، ترسی لێده‌نیشێت، هه‌ر كه ئایه‌ته‌كانیشی ده‌خوێنرێنه‌وه به‌سه‌ریاندا، باوه‌ڕیان زیادو به‌هێز ده‌بێت .
هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی : ﮋ هُوَ الَّذِي أَنْزَلَ السَّكِينَةَ فِي قُلُوبِ الْمُؤْمِنِينَ لِيَزْدَادُوا إِيمَانًا مَعَ إِيمَانِهِمْ ﮊ ([43]) واته : هه‌ر ئه‌و خوایه خۆی ئارامی وهێمنی دابه‌زاندۆته سه‌ر دڵی ئیمانداران، بۆ ئه‌وه‌ی که‌ئیمانیان دامه‌زراوترو پته‌وتر بکات، سه‌ره‌ڕای (ئیمانداری وخواناسیان) ئیمانیان زیاد ببێت .
پاش كوفر و بێباوه‌ڕیش، ئیمان وباوه‌ڕ بۆ هیچ كه‌سێك ثابت وجێگیر نابێت وبه‌باوه‌ڕدار ناژمێررێت، به‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه نه‌بێت :
یه‌كه‌م : باوه‌ڕ وئیعتقاد، ئه‌ویش به‌گوفتاری دڵ، كه‌مه‌به‌ست پێی په‌یامه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) به‌ڕاست بزانێت، وه به‌گوفتاری دڵ، مه‌به‌ست پێی، خۆشه‌ویستی خوا وپێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی (صلی الله علیه وسلم)، وه خۆشه‌ویستی ئه‌وه‌شی كه خوا وپێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) خۆشیان ده‌وێت .
دووه‌م : پاشان به ووته‌ی زومان جارێكی تر شایه‌تومان بهێنێته‌وه و بڵێ : ( أشهد أن لا إله إلا الله، وأشهد أن محمد رسول الله ) .
سێهه‌م : پاشان كاروكرده‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌یــــه، وه‌ك ئـــه‌نجامدانی ( نوێژ و ڕۆژوو وحه‌ج وده‌ركردنی زه‌كات ) .
جا بۆیه هه‌ركه‌س به‌دڵی په‌یامه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) به‌ڕاست بزانێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بتوانێت به‌زومانیش شایه‌تومان بهێنێت، به‌ڵام شایه‌تومانی نه‌هێنا، ئه‌وه به‌باوه‌ڕدار دانانرێت .
وه هه‌ركه‌سیش به‌دڵی په‌یامه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) به‌ڕاست بزانێت، به ومانیش شایه‌تومانی هێنا، وه توانای ئه‌وه‌شی هه‌بوو كه‌ئه‌و كاروكرده‌وانه‌ی كه تایبه‌ته به په‌یامه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌نجامی بدات، به‌ڵام ئه‌نجامی نه‌دا، دیسان ئه‌و كه‌سه به باوه‌ڕدار دانانرێت .
به‌ڵام هه‌ركه‌سێك ده‌یویست وئیراده‌ی ئه‌وه‌ی هه‌بوو كه‌به‌زومان شایه‌تومان بهێنێت، یان ئه‌و كاروكرده‌وانه ئه‌نجام بدات كه شه‌ریعه‌تی ئیسلام فه‌رزی كردوون، به‌ڵام نه‌یتوانی بیكات، ئه‌وه خوای گه‌وره له‌باره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌وه فه‌رموویه‌تی : ﮋ لَا يُكَلِّفُ اللَّهُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا ﮊ ([44]) واته : خوای گه‌وره به‌ده‌ر له‌توانا ته‌كلیف و ئه‌رك ناخاته سه‌رشانی هیچ كه‌سێك .
هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی : ﮋ لَا يُكَلِّفُ اللَّهُ نَفْسًا إِلَّا مَا آتَاهَا ﮊ ([45]) واته : خوای گه‌وره به‌گوێره‌ی دارایی هه‌ر که‌سێک داوی به‌خشینی ده‌کات .
له‌م دوو ئایه‌ته پیرۆزه‌وه بۆمان ڕوون بوویه‌وه خوای گه‌وره هێنده‌ی ئه‌و توانا وده‌سه‌ڵاته‌ی داویه‌تی به به‌نده‌كانی داوای عیباده‌ت وپه‌رسشه‌كانیان لێ ده‌كات، ئه‌گه‌ر به‌نده‌كانی كه‌وتنه حاڵه‌تێكه‌وه كه توانای ئه‌وه‌یان نه‌بوو فه‌رمانه‌كانی خوای گه‌وره جێ به‌جێ بكه‌ن، خوای گه‌وره‌ش داواكاری وته‌كلیفه‌كانی شه‌ریعه‌تیان له‌سه‌ر سووك ده‌كات، بۆ نمونه خوای گه‌وره فه‌رزی كردووه به‌ئاوێكی خاوێن ده‌ست نوێژ بگرین بۆ نوێژ كردن ، خۆ ئه‌گه‌ر ئاو ده‌ست نه‌كه‌وت، خوای گه‌وره مۆڵه‌تی داوه به‌گڵ ته‌یه‌مووم بكرێت له‌بری ئاو، خۆ ئه‌گه‌ر له‌جێگایه‌كدا بوویت گڵیش ده‌ست نه‌كه‌وت ئه‌وه دروسته به‌بێ ده‌ست نوێژ نوێژه‌كه‌یشت بكه‌یت، یان خوای گه‌وره له‌سه‌ر فه‌رزكردوین له‌ڕه‌مه‌زاندا به‌ڕۆژوو بین، ئه‌گه‌ر كه‌سێك نه‌خۆش بوو یان له‌سه‌فه‌ردا بوو، ده‌توانێت نه‌یگرێت، وپاشان بیگرێته‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی نه‌خۆشه، نه‌یتوانی پاشانیش بیگرێته‌وه، ئه‌وه خوای گه‌وره ته‌كلیفی گرتنه‌وه‌ی لێ ناكات.
خوای گه‌وره ومیهره‌بان خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك صیفات وناوی پیرۆزه، هیچ كه‌س هێنده‌ی خوای گه‌وره شاره‌زاتر نییه به‌خوای گه‌وره خۆی، بۆیه ئه‌و صیفه‌تانه‌ی كه خوای گه‌وره له‌سه‌ر خۆی نه‌فی كردووه ئێمه‌ش نه‌فی ده‌كه‌ین و لێی دوور ده‌خه‌ینه‌وه، وه ئه‌و ناو صیفه‌تانه‌شی كه‌خوای گه‌وره وپێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له‌قورئان وسوننه‌تدا بڕیاریان داوه، ئیمه‌ش بۆی بڕیار ده‌ده‌ین وباوه‌ڕمان پێیه‌تی، وه هه‌موو صیفه‌ت وناوێكی نه‌شیاوی لێ دوور ده‌خینه‌وه، هه‌روه‌ك چۆن هه‌موو مانایه‌كی كه‌مال وته‌واوی بۆ بڕیار ده‌ده‌ین، چو‌نكه خوای گه‌وره خاوه‌نی هه‌موو صیفه‌تێكی كه‌ماله، به‌هه‌مان شێوه ئه‌و ناو وصیفه‌تانه‌ی خوای وپێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بڕیاریان داوه، باوه‌ڕمان پێیه‌تی به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌یفیه‌تی بۆ دابنێین، یان بیشوبهێنین به‌شتێكی تر، یان هاوشێوه‌ی و وێنه‌ی بۆ بڕیار بده‌ین .
هه‌ركه‌سێكیش وه‌صفی خوای گه‌وره‌ی به‌و شێوه كه‌موكورتیه كردبێت، ئێمه‌یش ئه‌و صیفه‌ته كه‌موكورتیه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك نه‌فی ده‌كه‌ین بۆ خوای گه‌وره، هه‌روه‌ك چۆن خوای گه‌وره ژن ومناڵی بۆ خۆی بڕیار نه‌داوه ونه‌فی كردووه، له‌م باره‌یه‌شه‌وه فه‌رمــــــوویه‌تی : ﮋ أَنَّىٰ يَكُونُ لَهُ وَلَدٌ وَلَمْ تَكُنْ لَهُ صَاحِبَةٌ ﮊ ([46]) واته : باشه چۆن خوای گه‌وره ڕۆڵه‌ی ده‌بێت ؟! خۆ ئه‌وذاته هاوسه‌ری نییه، هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی : ﮋ لَمْ يَلِدْ وَلَمْ يُولَدْ ﮊ ([47]) واته : خوای گه‌وره هیچ که‌سی لێ نه‌بووه وخۆشی له که‌س نه‌بووه .
هه‌روه‌ها صیفه‌تی به‌خیلی وچروكی نه‌فی كردووه، له‌كاتێكدا جوله‌كه‌كان وه‌صفی خوای گه‌وره‌یان به‌وه ده‌كرد كه چروك و به‌خیله (پاك وبێگه‌ردی بۆ خوای گه‌وره) وه‌ك فه‌رموویه‌تی: ﮋ وَقَالَتِ الْيَهُودُ يَدُ اللَّهِ مَغْلُولَةٌ غُلَّتْ أَيْدِيهِمْ وَلُعِنُوا بِمَا قَالُوا بَلْ يَدَاهُ مَبْسُوطَتَانِ ﮊ ([48]) واته : ئه‌و جوله‌که (نه‌فام وخوانه‌ناسانه) ده‌یانوت : خوا ده‌ستی به‌ستراوه وخێری له‌ده‌ست نابێته‌وه !! ده‌ک ده‌ستیان به‌ستراو وبێ خێر‌و که‌له‌پچه وتووشی شه‌له‌ل بێت، ده‌ک نه‌فرینیان لێ بێت، بۆ خۆیان وقسه‌یان، نه‌خێر، وانیه به‌ڵکو هه‌ر دوو ده‌ستی (په‌روه‌ردگار) هه‌میشه وبه‌رده‌وام کراوه‌یه .
ئه‌و ناو صیفه‌تانه‌ی كه به‌وه‌حی بۆ خوای گه‌ه‌وره‌ی بڕیاردراوه، ئێمه‌ش باوه‌ڕمان پێیه‌تی وبۆی بڕیار ده‌ده‌ین، هه‌قیقه‌تی ئه‌و ناو صیفه‌تانه بڕیار ده‌ده‌ین، له‌گه‌ڵ ده‌رك كردن به‌هه‌ندێك له شوێنه‌واره‌كانی، وه‌ك ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره خاوه‌نی صیفه‌تی (الرحمن و الرحیم) ــه ئه‌م دوو صیفه‌ته بۆ په‌روه‌ردگار بڕیار ده‌ده‌ین، وهه‌ندێك له‌شوێنه‌واری ڕه‌حمه‌ت ومیهره‌بانی خوای گه‌وره‌ش له‌ناو دروستكراوه‌كانیدا هه‌ست پێ ده‌كه‌ین، به‌بێ ئه‌وه‌ی بیشوبهێنین به ره‌حم ومیهره‌بانی دروستكراوه‌كانی، چو‌نكه خوای گه‌وره نمونه‌ی نییه، وه‌ك فه‌رموویه‌تی : ﮋ لَيْسَ كَمِثْلِهِ شَيْءٌ وَهُوَ السَّمِيعُ الْبَصِيرُ ﮊ ([49]) واته : هیچ شتێك نیه له‌وێنه وهاوشێوه‌ی ئه‌و (خوا) یه ،نه له‌ذاتیدا، نه له‌سیفاتیدا، نه‌له كرداریدا، بۆ خۆی ته‌نیایه و، له‌هه‌موو شتێك، بێ نیازه و، هه‌مو شتێكیش نیازمه‌نده به‌و، چو‌نكه ئه‌و خوایه به هه‌موو شتێك ئاگا‌و زانایه .
وه دروست نییه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قیاسی خوای گه‌وره بكه‌ینه سه‌ر هیچ شتێكی تر، چو‌نكه قیاس پێویستی به‌وه هه‌یه شتێك به‌شتێكی تر بچوێنیت، كه له‌زمانی زانایانی ئوصوڵدا پێی ده‌وترێت (أصل و فرع) چو‌نكه خوای گه‌وره له‌هیچ شتێك ناكات و‌هیچ شتێكیش له‌و ناكات، ئه‌و ذاته پاك وبێگه‌رد وپیرۆزه تاك وته‌نها وبێ نازه له‌هه‌موو شتێك، وه هه‌موو شتێك نیازمه‌نده به‌ئه‌و، وه له‌كه‌س نه‌بووه، وكه‌سیشی لێ نه‌بووه، هه‌رگیز هاوتا وهاوشێوه وده‌سه‌ڵاتدارێکی تر نییه که له‌به‌رامبه‌ریه‌وه بوه‌ستێت وهاوشانی بێت .
چو‌نكه ژیری وعه‌قڵی مرۆڤه‌كان ئاله‌تن وخوای گه‌وره خه‌لقی كردوون، ئه‌وه‌ی ده‌یبیستێ قیاسی ده‌كاته سه‌ر ئه‌و شته‌ی كه پێشتر بینیویه‌تی، گوێی له‌و ناو وصیفه‌تانه بووه كه خوای گه‌وره بۆ خۆی بڕیارداوه، به‌ڵام پیش‌تر هیچ شتێكی هاوشێوه‌ی ئه‌وه نه‌بینیوه، بۆیه هه‌موو عه‌قڵ وژیریه‌ك قیاسی ده‌كاته سه‌ر نزیكترین شتێك كه‌پێشتر بینیویه‌تی، وه شێوه‌ی ده‌كات به‌و شێوانه‌ی كه بینیونی، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه كه خوای گه‌وره ومیهره‌بان له‌عه‌قڵ وژیری مررۆڤه‌كاندا نمونه وهاوشێوه‌ی نییه، بۆیه هیچ ناو وصیفه‌تێكی خوای گه‌وره كه بۆخۆی بڕیارداوه ته‌عطیلی ناكه‌ین ولێ‌ی دوور ناخه‌یه‌نه‌وه ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌نمونه‌یه‌كی خراپ پێشتر له‌بیرو بۆچونماندا چه‌سپیوه وده‌مانه‌وێت له‌به‌ر ئه‌و نمونه خراپه ئه‌و صیفه‌ته‌ش له‌خوای گه‌وره دوور بخه‌ینه‌وه، چو‌نكه مرۆڤ واگومان ده‌بات صیفه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌ش وه‌ك صیفه‌ته ناته‌واوه‌كانی خۆی وان، بۆیه به‌م شێوه‌یه ده‌كه‌وینه ناو نه‌فی كردنی قیاسێكی ناته‌واو وباطله‌وه، یان خوا په‌نامان بدات ده‌كه‌وینه به‌درۆزانینی خه‌به‌رێكی صه‌حیح ودروسته وكه‌خوا وپیغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بڕیاریان داوه، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا ده‌بێت ئێمه هه‌موو مانایه‌كی خراپ وناته‌واو له‌دڵ وده‌رونماندا بۆ خوای گه‌وره نه‌فی بكه‌ین، وهه‌موو ناو وصیفه‌تێك كه خوا بۆ خۆی بڕیار داوه ئێمه‌یش بۆی بڕیار بده‌ین، وله‌و سنووره‌دا بوه‌ستین وزیاده‌ڕۆیی نه‌كه‌ین، وه‌ك فه‌رموویه‌تی : ﮋ يَعْلَمُ مَا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُمْ وَلَا يُحِيطُونَ بِهِ عِلْمًا ﮊ ([50]) واته : خوابه هه‌موو ئه‌وشتانه ده‌زانێت كه ئه‌وان پێشیان خستووه و كردویانه له دونیاودا، وه هه‌روه‌ها به‌وشتانه‌ش چاك ده‌زانێت كه له‌رۆژی دواییدا چاوه‌رێیانه، واته : ئاگای له‌هه‌موو شتێكیانه، ئه‌و خه‌ڵکه هه‌رگیز ناتوانن ئاگاداری زانست وزانیاری بێ سنووری ئه‌و ذاته ببه‌ن .
هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی : ﮋ لَا تُدْرِكُهُ الْأَبْصَارُ وَهُوَ يُدْرِكُ الْأَبْصَارَ وَهُوَ اللَّطِيفُ الْخَبِيرُ ﮊ ([51]) واته : هیچ چاوێك ده‌ركی ناكات وبۆی نایبینرێت، له كاتێكدا ئه‌و هه‌موو چاوه‌كان ده‌رك ده‌كات وده‌یانبینێت و به‌ووردیش ئاگای له‌هه‌موو شتێكه، ته‌نها ئه‌ویشه كارناسك و وردبین وئاگادار به‌هه‌موو شتێك .
خوای گه‌وره له‌سه‌ر عه‌رشه‌كه‌ی خۆیه‌تی له‌ئاسمان وقه‌راری گرتوه، هه‌روه‌ك فه‌رموویه‌تی : ﮋ هُوَ الْأَوَّلُ وَالْآخِرُ وَالظَّاهِرُ وَالْبَاطِنُ وَهُوَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ ٣ هُوَ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ثُمَّ اسْتَوَىٰ عَلَى الْعَرْشِ يَعْلَمُ مَا يَلِجُ فِي الْأَرْضِ وَمَا يَخْرُجُ مِنْهَا وَمَا يَنْزِلُ مِنَ السَّمَاءِ وَمَا يَعْرُجُ فِيهَا وَهُوَ مَعَكُمْ أَيْنَ مَا كُنْتُمْ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ ﮊ ([52]) واته : هه‌ر خوای گه‌وره یه‌كه‌مه و‌هیچ شتێك له‌پێشیه‌وه نیه، دواهه‌مینیش هه‌ر ئه‌وه كه هیچ له‌دوایه‌وه نیه، بوونی ئاشكرا به به‌ڵگه‌كانی هه‌ر ئه‌وه، واته : له ژوور ئه‌وه‌وه ئاشكراتر نیه، وه‌په‌نهان به‌هه‌قیقه‌ت وكونهی له‌دروستكراوه‌كانی ئه‌وه كه‌له‌و په‌نهانتر نیه، هه‌ر ئه‌ویش زانایه به‌هه‌موو شتێك (له زه‌ڕه‌یه‌كه‌وه تاوردتر) ئاگاداری هه‌موو شتێكه * ئه‌و خوایه ئاسمانه‌كان و زه‌ویی له‌ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژدا دروستكرد، پاشان چووه سه‌رعه‌رشی خۆی وقه‌راری گرت، به‌چوونێك شایسته‌ی ذاتی خۆی بێت : (استواء يليق بجلاله من غير تمثيل ولا تكييف), ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته‌یان له‌پێشه‌وا مالێک پرسیوه له‌وه‌ڵامدا وتوویه‌تی: وه‌ستانه‌که‌حه‌قیقه‌تی هه‌یه، چۆنیه‌تیه‌که‌ی شاراوه‌یه، پرسیارکردن ده‌رباره‌ی بیدعه‌یه، باوه‌ڕ بوون پێی واجبه), هه‌ر خۆی ده‌زانێت چی ده‌چێت به‌ناخی زه‌ویدا وچیشی لێ دێته ده‌ره‌وه، چی له‌ئاسمان دێته خواره‌وه وچی پیادا سه‌رده‌که‌وێت، جا له‌هه‌ر شوێنێک دابن ئه‌وذاته له‌گه‌ڵتاندایه وپێتان ده‌زانێت، دڵنیابن که‌خوا به‌هه‌موو ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن بینایه .
خوای گه‌وره صیفه‌تی (ئیستوای) بۆ خۆی بڕیار داوه له‌سه‌ر عه‌رش، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی بڕیار داوه كه زۆر زانایه به‌هه‌موو شتێك، وه باسی ئه‌وه‌شی كردووه، كه به پشتیگیری كردنی له‌گه‌ڵ به‌نده‌كانیدایه، له‌گه‌ڵیاندایه به‌عیلم وچاودێری وبیستنی خۆی، ﮋ وَهُوَ مَعَكُمْ أَيْنَ مَا كُنْتُمْ ﮊ ([53]) خوای گه‌وره وه‌ك ووتمان له‌گه‌ڵ به‌نده‌كانیدا به پشتگیری كردن وسه‌رخستن وچاودێری كردنیان، وه‌ك له‌باره‌ی موسی وهارونه‌وه فه‌رموویه‌تی : ﮋ قَالَ لَا تَخَافَا إِنَّنِي مَعَكُمَا أَسْمَعُ وَأَرَىٰﮊ ([54]) واته : خوای گه‌وره دڵنیای كردن و پێی فه‌رموون : مه‌ترسن به‌ڕاستی من له‌گه‌ڵ ئێوه‌م, هه‌موو شتێك ئه‌بیسم و هه‌مووشتێكیش ئه‌بینم .
خوای گه‌وره وویستی ومه‌شیئه‌تی ته‌واوی هه‌یه، كه هه‌موو شتێك ده‌گرێته‌وه، ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره وویستبووی، ڕوویداوه وبووه، ئه‌وه‌شی نه‌یویست بێت نه‌بووه وڕووی نه‌داوه، به‌بێ كه‌م وكورتی ئه‌وه‌ی بۆ خۆی بڕیار دابێت، ئێمه‌یش بۆی بڕیار ده‌ده‌ین، به‌بێ ئه‌وه‌ی زۆر ڕۆبچین له‌وه زیاتر، هه‌روه‌ك چۆن عه‌قڵگه‌راكان له‌صیفه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌دا ڕۆچوون وزیاده‌ڕۆییان كردووه، خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ﮋ قَالَ كَذَٰلِكَ اللَّهُ يَفْعَلُ مَا يَشَاءُ ﮊ ([55]) واته : دوای ئه‌وه‌ی كه زه‌كه‌ریا (سه‌لامی خوای لێ بێت) به‌خوای گه‌وره‌ی فه‌رموو : من كه پیر بووم چۆن كوڕم ده‌بێت، خوای گه‌وره له‌وه‌ڵامیدا فه‌رمووی : خوا هه‌رچی بیه‌وێت وئاره‌زوو بكات واده‌كات، ئه‌م كاره‌ی تۆیش بڕاوه‌ته‌وه‌و هه‌رده‌بێت .
هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی : ﮋ وَلَٰكِنَّ اللَّهَ يَفْعَلُ مَا يُرِيدُ ﮊ ([56]) واته : به‌ڵام خوا هه‌رچیه‌کی بوێت هه‌ر ئه‌وه ئه‌نجام ده‌دات هه‌ر ئه‌وه پێش ده‌هێنێت، وه فه‌رموویه‌تی : ﮋ ذُو الْعَرْشِ الْمَجِيدُ ١٥ فَعَّالٌ لِمَا يُرِيدُ ﮊ ([57]) واته : خواي گه‌وره خاوه‌نی عه‌رشی گه‌وره‌یه * هه‌رچی بیه‌وێت ئه‌نجامی ده‌دات، هه‌رچی بیه‌وێت که‌س ناتوانێت ده‌ست بهێنێته ڕێی .
له‌كۆتاییه‌وه جارێكی تر ده‌ڵێینه‌وه : ئه‌و ناو صیفه‌تانه‌ی كه وه‌حی به‌قورئان وسونه‌ته‌وه بۆ خوای گه‌وره‌یان بڕیار داوه ئێمه‌یش بۆی بڕیار ده‌ده‌ین، ، له‌وه زیاتر هیچ شتێكی تر ناڵیین وله‌و ڕاده‌یه‌دا ده‌وه‌ستین، ئه‌و صیفه‌ته ناته‌واوانه‌شی كه ژیری وعه‌قڵی سه‌لیم له‌خوای گه‌وره‌ی دوور ده‌خه‌نه‌وه ونه‌فی ده‌كه‌ن لێی، ئێمه‌یش نه‌فی ده‌كه‌ین وله‌په‌روه‌ردگاری دوور ده‌خه‌ینه‌وه، هه‌رچه‌ند له‌ده‌قه‌كانی قورئان وسونه‌تیشدا نه‌هاتبن، وه‌ك دوور خستنه‌وه‌ی صیفه‌تی گریان و صیفه‌تی برسێتی وصیفه‌تی ماندوو بوون وهتد ...له خوای گه‌وره وپه‌روه‌ردگار .
ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین كه كه‌لامی خوای گه‌وره هه‌ر قسه وگوفتاره‌كانیه‌تی وه‌ك فه‌رموویه‌تی : ﮋوَاللَّهُ يَقُولُ الْحَقَّ ﮊ ([59]) واته : خوای گه‌وره هه‌میشه هه‌ر وته‌ی ڕاست ودروست ئه‌ڵێ وچی هه‌قه ئه‌وه به‌یان ده‌كات .
كه‌لام و گوفتاری خوای گه‌وره ئه‌وه‌یه كه سینه‌ی باوه‌ڕداران له‌به‌ری (حفظ) ی ده‌كه‌ن، وه‌ك فه‌رموویه‌تی : ﮋ بَلْ هُوَ آيَاتٌ بَيِّنَاتٌ فِي صُدُورِ الَّذِينَ أُوتُوا الْعِلْمَ ﮊ ([60]) واته : به‌ڵكو ئه‌و قورئانه چه‌ن ئایه‌تێكی روون و ئاشكرا‌و پارێزراوه له‌سینگ و دڵی ئه‌و كه‌سانه‌دا زانیاریان پێدراوه .
كه‌لام و گوفتاری خوای گه‌وره گوێیه‌كان ده‌یبیستن، وه‌ك خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ﮋ وَإِنْ أَحَدٌ مِنَ الْمُشْرِكِينَ اسْتَجَارَكَ فَأَجِرْهُ حَتَّىٰ يَسْمَعَ كَلَامَ اللَّهِ ﮊ ([61]) واته : ئه‌گه‌ر که‌سێک له هاوه‌ڵگه‌ران داوای په‌نای لێ کردیت ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) (ئه‌ی ئیماندار)، ئه‌وه تۆیش په‌نای بده هه‌تا گوێی له فه‌رمووده‌که‌ی خوا (قورئان) ده‌بێت .
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه ئه‌و كه‌سه‌ی په‌یامه‌كه‌ی خوا ده‌گه‌یه‌نێت پێغه‌مبه‌ری خوایه (صلی الله علیه وسلم) به‌ڵام ئه‌مه وای نه‌كردووه ئه‌و قورئانه له‌كه‌لامی خوای گه‌وره ده‌ربچێت، به‌لكو هه‌ر كه‌لام و گوفتاری په‌روه‌ردگاره .
كه‌لامی خوای گه‌وره، ئه‌وه‌یه كه له‌دوو توێی دێره‌كاندا ده‌نوسرێته‌وه، وه‌ك فه‌رموویه‌تی : ﮋوَكِتَابٍ مَسْطُورٍ ٢ فِي رَقٍّ مَنْشُورٍ ﮊ ([62]) واته : سوێند به‌و په‌ڕاوه‌ی كه له‌دوو توێی دێره‌كاندا نووسراوه‌ته‌وه (كه قورئانه) * واڵاكراوه له‌پێستێكی ته‌نك و ناسكدا، كه بۆهه‌مووكه‌س حوكم و بڕیار‌و ئادابه‌كانی ئاسانه .
خوای گه‌وره كه‌لام وگوفتاره‌كانی له ( لوح المحفوظ ) لای خۆی پاراستووه، وه‌ك ده‌فه‌رموێت : ﮋ بَلْ هُوَ قُرْآنٌ مَجِيدٌ ٢١ فِي لَوْحٍ مَحْفُوظٍ ﮊ ([63]) واته : (ئه‌وه‌ی ئه‌وان دژایه‌تی ده‌که‌ن) ئه‌و قورئانه به‌رزو بڵندو پایه‌داره‌یه * که له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی و له‌سه‌ر تابڵوی پیرۆز، پارێزراوه له (لوح المحفوظ) دا، هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی : ﮋ وَإِنَّهُ فِي أُمِّ الْكِتَابِ لَدَيْنَا لَعَلِيٌّ حَكِيمٌ ﮊ ([64]) واته : به‌ڕاستی ئه‌م قورئانه له تابلۆی پارێزراو (لوح المحفوظ) دایه لای ئێمه که زۆر بڵنده‌و پڕه له دانایی .
كاتێك ده‌ڵێین كه قورئان له‌دوو توێی دێره‌كاندا نووسراوه‌ته‌وه، له‌وه ده‌ری ناكات كه كه‌لام وگوفتاری خوا نه‌بێت، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه بزانین ئه‌و لاپه‌ڕانه‌ی كه كه‌لامی خوای گه‌وره‌یان تێدا نووسراوه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و مه‌ره‌كه‌به‌شی پێیان نووسراوه‌ته‌وه هه‌ردووكیان مه‌خلوق ودروستكراوی خوای گه‌وره‌ن، وه‌كه خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ﮋ وَلَوْ نَزَّلْنَا عَلَيْكَ كِتَابًا فِي قِرْطَاسٍ ﮊ ([65]) واته : ئه‌گه‌ر له‌باتی ئه‌م قورئانه كه‌ئێستا بۆت هاتووه نووسراوه‌یه‌كی ترمان له‌سه‌ر كاغه‌زو لاپه‌ڕه‌یه‌ك دابه‌زاندبایه.
سه‌رنج بده خوای گه‌وره قورئانی له‌لایه‌ك داناوه، نووسراوه‌كانیشی له‌لایه‌كی تره‌وه داناوه، مانای ئه‌وه‌یه كه قورئان كه‌لامی خوای گه‌وره‌یه، هه‌رچه‌ند ئه‌گه‌ر نووسرابیشێته‌وه له‌دوو توێی كتێب ودێڕه‌كانیدا .
له‌جێگایه‌كی تردا خوای گه‌وره باسی ئه‌وه‌مان بۆ ده‌كات كه قورئان كه‌لام وگوفتاری خوای گه‌وره‌یه، هه‌رچه‌ند به‌مه‌ركه‌ب وچه‌ند پێنووسێك نوسرابنه‌وه كــــــه مــه‌ره‌كه‌ب وپێنووس دروستكراوی خوای گه‌وره‌ن، وه‌ك فه‌رموویه‌تی : ﮋ وَلَوْ أَنَّمَا فِي الْأَرْضِ مِنْ شَجَرَةٍ أَقْلَامٌ وَالْبَحْرُ يَمُدُّهُ مِنْ بَعْدِهِ سَبْعَةُ أَبْحُرٍ مَا نَفِدَتْ كَلِمَاتُ اللَّهِ ﮊ ([66]) واته : خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی هه‌رچی دره‌خت هه‌یه له‌زه‌ویدا ببنه پێنووس، ده‌ریاش چه‌نده‌یه ببێته حه‌وت ئه‌وه‌نده و (ببێته مه‌ره‌که‌ب وزانستی ونهێنی دروستکاوه‌کانی خوا بنووسنه‌وه)، ئه‌وه هێشتا زانست وزانیاری وفه‌رمانه‌کانی خوا هه‌ر ته‌واو نابێت.
هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی : ﮋ قُلْ لَوْ كَانَ الْبَحْرُ مِدَادًا لِكَلِمَاتِ رَبِّي لَنَفِدَ الْبَحْرُ قَبْلَ أَنْ تَنْفَدَ كَلِمَاتُ رَبِّي وَلَوْ جِئْنَا بِمِثْلِهِ مَدَدًا ﮊ ([67]) واته : ئه‌ی موحه‌مه‌د پێیان بڵێ ئه‌گه‌ر ده‌ریا هه‌مووی مه‌ره‌که‌ب بێت، وزانست وزانیاری په‌روه‌ردگارمی پێ بنووسرایه، ده‌ریا ته‌واو ده‌بوو پێش ئه‌وه‌ی زانست وزانیاری په‌روه‌ردگارم ته‌واو ببێت، ئه‌گه‌ر چه‌نده‌ها ئه‌وه‌نده‌ی تر ده‌ریاش بهێنن وبیکه‌نه مه‌ره‌که‌ب، چونکه زانست و زانیاری په‌روه‌ردگار کۆتایی نایه و بێ سنووره .
ئه‌وه‌ی پێنووسه‌كان نوسیویانه‌ته‌وه، وئه‌وه‌شی نه‌نوسراونه‌ته‌وه، هه‌ر هه‌مووی به‌بێ جیاوازی كه‌لام و گوفتاری خوای گه‌وره‌یه .
هه‌ركه‌س بڵێ كه كه‌لام وگوفتاری خوای گه‌وره دروستكراو (مخلوق) ـــه، ئه‌وه بێگومان بێباوه‌ڕ بووه، چو‌نكه كه‌لامی خوای گه‌وره صیفه‌تێكه له صیفه‌ته‌كانی، وه په‌روه‌ردگار خۆی جیاوازی كردووه له‌نێوان كه‌لامی خۆی و مه‌خلوقه‌كانیدا، كه‌واته كه‌لامی خوای گه‌وره ناچێته چوار چێوه‌ی مه‌خولقاته‌وه، وه‌ك فه‌رموویه‌تی : ﮋ إِنَّ رَبَّكُمُ اللَّهُ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ثُمَّ اسْتَوَىٰ عَلَى الْعَرْشِ يُغْشِي اللَّيْلَ النَّهَارَ يَطْلُبُهُ حَثِيثًا وَالشَّمْسَ وَالْقَمَرَ وَالنُّجُومَ مُسَخَّرَاتٍ بِأَمْرِهِ أَلَا لَهُ الْخَلْقُ وَالْأَمْرُ تَبَارَكَ اللَّهُ رَبُّ الْعَالَمِينَ ﮊ ([68]) واته : به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارتان ئه‌و خوایه‌یه که ئاسمانه‌کان وزه‌وی له شه‌ش ڕۆژدا دروست کردووه پاشان (خوا) چووه سه‌ر عه‌رش (ئێمه ئیمانمان پێ یه‌تی به‌ڵام شێوه‌که‌ی نازانین) به‌تاریکی شه‌و، ڕۆشنایی ڕۆژ داده‌پۆشێت، (به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه) (ڕۆژ به‌شوێن شه‌وه‌وه‌یه به خێرایی و) شه‌و به‌شوێن ڕۆژه‌وه‌یه به‌خێرایی خۆر‌و مانگ وئه‌ستێره‌کانیش ژێر بار کراوون به‌فه‌رمانی خۆی، ووریا وبێدار بن که به‌دی هێنان و فه‌رماندان هه‌ر بۆ خوایه، خوای په‌روه‌ردگاری جیهانیان پاك و بێگه‌رده له‌هه‌موو که‌م و کوڕی یه‌ك .
ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین كه‌خوای گه‌وره له‌كۆتایی ئایه‌ته‌كه‌وه فه‌رموویه‌تی : ﮋ أَلَا لَهُ الْخَلْقُ وَالْأَمْرُﮊ مه‌خلوقاتی جیا كردوه‌ته‌وه كه ئاسمانه‌كان وزه‌وی وڕۆژ ومانگ وئه‌ستێره‌كانه، له‌فه‌رمان وئه‌مری خۆی، كه‌واته ئه‌مر وفه‌رمان وكه‌لامی خوا جیاوازه له‌مه‌خلوقات .
خوای گه‌وره ده‌نگی قورئان خوێنه‌كانی دروستكردووه، ئه‌ویش به دروستكردنی لێوه وزومان وگه‌روو، ولیك و ئه‌و هه‌وایه‌شی له‌ده‌م دێته ده‌ره‌وه، ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه نه‌ڵێن ئه‌و ده‌نگه‌ی كه ده‌بیسترێت مه‌خلوقه، نه‌خێر باوه‌ڕمان وایه ئه‌و ده‌نگه مه‌خلوقه كه ده‌می قورئان خوێنێك ده‌رده‌چێت، به‌ڵام كه‌لامی خوای گه‌وره كه دابه‌زیوه مه‌خلوق نیه وصیفه‌تی خوای گه‌وره‌یه، هه‌روه‌ك فه‌رموویه‌تی : ﮋ وَقَدْ كَانَ فَرِيقٌ مِنْهُمْ يَسْمَعُونَ كَلَامَ اللَّهِ ثُمَّ يُحَرِّفُونَهُ مِنْ بَعْدِ مَا عَقَلُوهُ وَهُمْ يَعْلَمُونَ ﮊ ([69]) واته : له كاتێكدا بێگومان ده‌سته‌یه‌ك له‌شاره‌زاكانیان (شاره‌كانی جوله‌كه) گوفتاری خوایان ده‌بیست له (ته‌ورات)دا، له‌وه‌ودوا ده‌ستكاریان ده‌كرد دوای ئه‌وه‌ی كه تێی گه‌یشتبوون وده‌یانزانی ڕاستیه‌كه‌ی كامه‌یه .
ئه‌وه‌ی كه بیستبوویان كه‌لامی خوای گه‌وره بوو، هه‌رچه‌ند له‌ده‌می خوێنه‌ره‌كانی ده‌هاتنه ده‌ره‌وه، هه‌روه‌ك هه‌ندێك له‌زانایان ووتویانه : ده‌نگه‌كه ده‌نگی ئه‌و كه‌سه‌یه كه ده‌یخوێنێته‌وه، به‌ڵام كه‌لام وگوفتاره‌كه كه‌لام وگوفتاری خوای گه‌وره‌یه .
به‌هه‌ردوو به‌شی نه‌قڵ وعه‌قڵه‌وه، هه‌قیه‌قته شه‌رعیه‌كان ده‌زانرێت وده‌ركیان پێ ده‌كرێت، مه‌به‌ستمان له نه‌قڵ (قورئانی پیرۆز وسوننه‌تی سه‌حیحی پێغه‌مبه‌ره (صلی الله علیه وسلم) ، وه مه‌به‌ستیشمان له (عه‌قڵ) ژیری وده‌ركی مرۆڤه، بۆیه نه‌قڵ هیچ سوود به‌كه‌سێك ناگه‌یه‌نێت كه ژیری وعه‌قڵی له‌ده‌ست دابێت، هه‌روه‌ك چۆن عه‌قڵ وژیریش به‌بێ نه‌قڵ هیچ سوودێك ناگه‌یه‌نێت به‌خاوه‌نه‌كه‌ی، له‌ئه‌نجامدا به‌وه ده‌گه‌ین، مرۆڤ ئه‌گه‌ر هه‌ریه‌كێك له‌م دوو به‌شه‌ی ناته‌واو بێت ناتوانێت هه‌ق وڕاستی بناسێت، خۆ ئه‌گه‌ر نه‌قڵ و عه‌قڵی مرۆڤ پێك نه‌هاتنه‌وه له‌ڕواڵه‌تدا ئه‌وا ده‌بێت نه‌قڵ (قورئان وسوننه‌ت) پێش بخرێن به‌سه‌ر عه‌قڵدا، چو‌نكه نه‌قڵ بریتیه له‌زانست وزانیاری په‌روه‌ردگار كه كه‌ماڵ و بێ كه‌م وكورتیه، و عه‌قڵیش زانست وزانیاری مرۆڤه كه كه‌م وكورت وناته‌واوه .
نمونه‌ی عه‌قڵ وه‌ك چاو وایه، ونمونه‌ی نه‌قڵیش وه‌ك نوور وایه، بۆیه ده‌بینین كه‌سی خاوه‌ن چاو له‌شه‌وه زه‌نگێكی تاریكدا هیچ سوود له‌چاوه‌كانی نابینێت ئه‌گه‌ر ڕووناكی ونوورێك نه‌بێت ڕێگای پێ ده‌ربكات، به‌هه‌مان شێوه مرۆڤیش ناتوانێت به‌بێ وه‌حی وسروش هیچ سوود له‌عه‌قڵ وژیری خۆی وه‌ربگرێت، به ئه‌ندازه‌ی نوور وڕووناكیش چاوه‌كان ده‌بینن وڕیگا ده‌دۆزنه‌وه، هه‌روه‌ك چۆن به‌ئه‌ندازه‌ی وه‌حی وسروش، عه‌قڵ وژیریش ڕێگا ده‌رده‌كات وهیدایه‌ت وه‌رده‌گرێت، هه‌ركاتێكیش نه‌قڵ و عه‌قڵ به‌یه‌كه‌وه ته‌واوكاری یه‌ك بوون، ئه‌وه بێگومان هیدایه‌ت وبه‌رچاوڕوونییش ته‌واو وكامڵ ده‌بن، هه‌روه‌ك چۆن له‌ڕۆژێكی نیوه‌ڕۆدا چاوی مرۆڤ زۆر باش ده‌بینێت و ڕێگا ده‌گرێته به‌ر، خوای گه‌وره‌ش فه‌رموویه‌تی : ﮋ أَوَمَنْ كَانَ مَيْتًا فَأَحْيَيْنَاهُ وَجَعَلْنَا لَهُ نُورًا يَمْشِي بِهِ فِي النَّاسِ كَمَنْ مَثَلُهُ فِي الظُّلُمَاتِ لَيْسَ بِخَارِجٍ مِنْهَا كَذَٰلِكَ زُيِّنَ لِلْكَافِرِينَ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ ﮊ ([70]) واته : ئاخۆ كه‌سێك مردوو بێ و، ئه‌مجا زیندووی بكه‌ینه‌وه، واته: كافرو بێ بڕوابێ، پاشان ئیمان و باوه‌ڕبخه‌ینه دڵیه‌وه و باوه‌ر بهێنێت، و ڕووناكیی و نووریشی بده‌ینێ، ورێی خۆی پێده‌ركاو، به‌سه‌ر به‌ستیی له‌ناو مه‌ردومدا هاتوو چۆ بكات، وه‌كو كه‌سێك وایه له‌ناو تاریكییه‌كانی شیرك و سه‌ر لێشێواویدا بێت، كه هه‌رگیزیش نه‌توانێ خۆی لێ ڕزگار بكا‌و بێته ده‌رێ ؟ دیاره هه‌ر ئه‌وكه‌سه‌یه زیندو وخاوه‌ن نووره، ئه‌مه‌ش نموونه‌ی ڕێگاو ڕێبازی ڕاستی مرۆڤی بڕواداره، ئه‌ویشیان مه‌سه‌ل ونموونه‌ی مرۆڤی لاسار‌و، ڕێگا چه‌وته‌كه‌ی بێ باوه‌ڕانه، وه‌كو چۆن ئیمان وبڕوا لای بڕواداران جوان ورازاوه‌یه، هه‌روا ئه‌و كه‌سانه‌ش بێ بڕوا‌و كافرن، كاره خراپه‌كانیان لاجوانه و، هه‌مووكارێكی خراپ ودزێو به‌چاكده‌زانن !.
بۆیه مرۆڤی ژیر وعاقڵ له‌دونیادا سوود له‌عه‌قڵ وژیری خۆی وه‌رده‌گرێت، هه‌روه‌ك چۆن ئاژه‌ڵ وباڵنده گه‌ڕۆكه‌كان به‌ئیدراك وهه‌ستی خۆیان ساڵانه كات وشوێنی كۆچی خۆیان ده‌زانن وشاره‌زان له‌چی جێگایه‌كدا هێلانه و شوێنی خۆیان ساز ده‌كه‌ن تاوه‌كو له‌دوژمنه‌كانیان پارێزراوبن .
له‌به‌ر ئه‌وه مرۆڤ ئه‌گه‌ر بیه‌وێت به‌بێ ئه‌و وه‌حی وسروشه‌ی كه دابه‌زیوه بۆ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) خوای خۆی بناسێت وڕێگای هیدایه‌ت بدۆزێته‌وه، هه‌رگیز ناتوانێت به‌عه‌قڵ وژیری خۆی و به‌بێ وه‌حی بگاته ئه‌و مه‌به‌سته‌ی، له‌ڕاستیدا ده‌بێت هه‌ر له‌ناو تاریكی وگومڕاییدا بسورێته‌وه، چو‌نكه مه‌حاڵه مرۆڤ ته‌نها به‌ژیری خۆی بگاته ناسینی په‌روه‌ردگاری، خوای گه‌وره‌ش فه‌رموویه‌تی : ﮋ اللَّهُ وَلِيُّ الَّذِينَ آمَنُوا يُخْرِجُهُمْ مِنَ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّورِ وَالَّذِينَ كَفَرُوا أَوْلِيَاؤُهُمُ الطَّاغُوتُ يُخْرِجُونَهُمْ مِنَ النُّورِ إِلَى الظُّلُمَاتِ أُولَٰئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ ﮊ ([71]) واته : هه‌ر خوایه یارو یاوه‌ری ئه‌و كه‌سانه باوه‌ڕیان هێناوه، چو‌نكه له هه‌موو رێبازه چه‌وت وتاریكستانه‌كانی بێباوه‌ڕیه‌وه ده‌ریاندێنێ و به‌ره‌و نوورو رۆشنایی ئیسلامیان ده‌بات, ئه‌وانه‌ش كه بێباوه‌ڕن، یارو یاوه‌ریان هه‌ر تاغوت وشه‌یتانه, له‌ڕێبازی نوورو رووناكی ده‌ریان ده‌په‌رێنن و به‌ره‌و رێبازه تاریكستانه‌كان ده‌یانبه‌ن, ئه‌مانه ده‌بنه یارویاوه‌ری ئاگری دۆزه‌خ و، به‌هه‌تا هه‌تاییش تێیدا ئه‌مێننه‌وه .
خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ﮋ يُخْرِجُهُمْ ﮊ ده‌ریان ده‌هێنن له‌تاریكی بێباوه‌ڕیه‌وه، چو‌نكه به‌بێ خوای گه‌وره به‌ڕاستی مرۆڤ له‌ناو تاریكدایه، هه‌روه‌ك چۆن ڕۆشناییه‌كان یه‌كن، هه‌رچه‌ند جۆره‌كانیشیان جیاواز بن، ئه‌وه‌یان نووره وئه‌وی دیكه‌شیان ئاگر، به‌هه‌مان شێوه وه‌حی وسروشیش یه‌كه هه‌رچه‌ند جۆره‌كانیان جیاوازیش بن، ئه‌مه‌یان قورئان وئه‌وی دیكه‌یان سوننه‌تی سه‌حیحی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) ، خوای گه‌وره‌ش فه‌رموویه‌تی : ﮋ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا أَطِيعُوا اللَّهَ وَأَطِيعُوا الرَّسُولَ ﮊ ([72]) واته : ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، فه‌رمانبه‌ردارو گوێڕایه‌ڵی خوا‌و پێغه‌مبه‌ر بن .
جا بۆیه ئه‌و كه‌سه‌ی بڵێ به‌بێ وه‌حی ده‌توانێت بگاته هیدایه‌ت وڕێنموونی، ئه‌وه وه‌ك ئه‌و كه‌سه وایه كه بڵێ به‌بێ ڕووناكی ده‌توانێت به‌ته‌نها چاوی خۆی ڕێگا ده‌ربكات، بێگومان هه‌ردوولایان ئینكاری شتێك ده‌كه‌ن كه لای هه‌موو كه‌س بڕاوه‌ته‌وه وجێگای مشت ومڕ نییه، یه‌كه‌میان بێ دین ده‌بێت و دوه‌میشییان بێ دونیا (واته ده‌بێت هه‌ر له‌تاریكیدا خول بخوات وبسوڕێته‌وه) .
چو‌نكه خوای گه‌وره ئه‌و وه‌حیه‌ی كه بۆ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ی ناردووه به نووری ناوبردووه، كه مایه‌ی هیدایه‌تی هه‌موو دروستكراوه‌كانیه‌تی، وه‌ك فه‌رموویه‌تی: ﮋ فَالَّذِينَ آمَنُوا بِهِ وَعَزَّرُوهُ وَنَصَرُوهُ وَاتَّبَعُوا النُّورَ الَّذِي أُنْزِلَ مَعَهُ أُولَٰئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ ﮊ ([73]) واته: ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به‌و پێغه‌مبه‌ره هێناوه وپشتیوانی بوون وپشتگیریان کردووه وشوێنی ئه‌و نووره که‌وتوون (که قورئانه) هه‌ر ئه‌وانه سه‌رفرازو ڕزگارن.
هه‌ر خوای گه‌وره‌یه كه‌هیدایه‌تی پێغه‌مبه‌ره‌كان وشوێنكه‌وتوانیشیانی داوه.
باوه‌ڕمان به‌وه هه‌یه كه‌خوای گه‌وره فه‌رمانی پێكردووه، وه ئه‌وه‌شی قه‌ده‌غه‌ی كردووه، وه به‌بێ هیچ دوودڵیه‌ك به‌ڕاستی ده‌زانین، جا ئه‌گه‌ر هۆكاره‌كانیمان زانی ئه‌وه باوه‌ڕمان پێیه‌تی، خۆ ئه‌گه‌ر هۆكاره‌كانیشمان نه‌زانی ئه‌وه ته‌سلیم ده‌بین وباوه‌ڕیشمان پێیه‌تی، چو‌نكه هه‌موو مه‌عقولێك مه‌رج نییه عه‌قڵ وژیری مرۆڤ ده‌ركی بكات وپه‌ی بێ ببات، چ جای ئه‌وه‌ی كه عه‌قل وژیری ده‌ركی پێ ناكات وده‌بێت هه‌موو خاوه‌ن عه‌قل وژیریه‌كانیش له‌سه‌ری كۆك بن .
بۆیه هه‌ركه‌س بڵێت : « من ئه‌وه‌ی له‌حوكمی خوا، عه‌قڵ وژیریم ده‌ركی پێ نه‌كات وپه‌ی پێ نه‌بات باوه‌ڕم پێی نییه، ئه‌وه‌ی عه‌قڵ په‌ی پێ نه‌بات باوه‌ڕی پێ ناكه‌م» ئه‌وه ئه‌و كه‌سه عه‌قڵ وژیری خۆی پێش خستوه به‌سه‌ر (قورئان وسوننه‌ت) دا، چو‌نكه ئه‌وه‌ی عه‌قڵ وژیری مرۆڤ ده‌ركی پێ نه‌كرد وپه‌ی پێ نه‌برد مانای وانیه كه ئه‌و شته نییه، چو‌نكه ئه‌و ده‌ركی پی ناكات، له‌به‌ر ئه‌وه عه‌قڵ وژیری مرۆڤ سنورێكی دیاری كراوی خۆی هه‌یه وتا ئه‌ندازه‌یه‌ك توانای ده‌ركی شته‌كانی هه‌یه، هه‌روه‌ك چۆن چاوی مرۆڤ تا ڕاده‌یه‌ك ده‌توانێت ببینێت، پاش ئه‌وه‌ی كه چاوی نایبینێت مانای ئه‌وه نییه كه ئیتر گه‌ردون كۆتایی هاتووه، نه‌خێر گه‌ردوون زۆر زۆر فروانتره له‌ڕاده‌ی ده‌ركی چاوی مرۆڤه‌كان، به‌هه‌مان شێوه گوێی مرۆڤ تا ئه‌ندازه‌یه‌ك توانای بیستی ده‌نگه‌كانی هه‌یه، پاش ئه‌و ئه‌ندازه‌یه گه‌لێك ده‌نگ هه‌ن كه گوێ مرۆڤ توانای بیستنیانی نییه، بۆ نموونه مێرووله ده‌نگێكی هه‌یه له‌كاتێكدا مرۆڤ ناتوانێت بیبیستێت، هه‌روه‌ك چۆن له‌م گه‌ردوون فراوانه‌دا به ملیاره‌ها هه‌ساره و مه‌جه‌ڕه هه‌ن و ئێمه تا ئێستا نه‌مان توانیوه بگه‌ین پێیان، یان بیان بینین، یــان گوێمان له‌و ده‌نگانه بێت كه تێیاندا ڕوو ده‌ده‌ن .
شه‌رع ویاسادان وحوكم ته‌نها هه‌ر بۆ خوایه، به زانست و دانایی خۆی ئه‌و شته‌ی بیه‌وێت حه‌ڵاڵی ده‌كات، وه ئه‌وه‌شی بیه‌وێت حه‌رامی ده‌كات، شه‌ریعه‌ت وپه‌یامه‌كه‌شی بۆ ئیصلاح وخۆشگوزه‌رانی دین ودونیا هاتووه، هیچ فه‌رمان ونه‌هیه‌كی له‌هیچ كات وجێگایه‌كدا به‌بێ ئیزن ووویستی خۆی نه‌بێت له‌سه‌ر هیچ ته‌كلیف لێكراوێك هه‌ڵناگیرێت.
وه ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین ئه‌و شه‌ریعه‌ته‌ی كه‌خوای گه‌وره بۆمانی ناردووه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌ش به‌شی ناكه‌ین، به‌جۆرێك دینی له‌دونیا لێ جودا بكه‌ینه‌وه، هه‌ر هه‌مووی فه‌رمان وته‌كلیفی خوای گه‌وره‌ن، جا په‌یوه‌ندی به‌دینه‌وه هه‌بێت یان به‌دویناوه .
ته‌كلیفه دینیه‌كان : وه‌ك نوێژكردن، وڕۆژووگرتن، و حه‌ج كردن، وذیكر ویادی خواكردن، ودروستكردن وئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كان .
ته‌كلیفه دونیاییه‌كانیش : وه‌ك كڕین وفرۆشتن، ونیكاح وژنهێنان، وته‌ڵاقدان، ومیرات ومیراتگرتن .
بۆیه هه‌ركه‌سێك ئه‌م دووبه‌شه له‌یه‌كتر جودا بكاته‌وه، ئه‌وه مانای وایه حوكمه دینیه‌كانی داوه به‌خوا، وحوكمه دونیاییه‌كانشی داوه به‌غه‌یری خوای گه‌وره، ئه‌م باوه‌ڕ وئیعتقاده‌ش مرۆڤی پێی بێباوه‌ڕ ده‌بێت (خواپه‌نامان بدات) چو‌نكه شه‌رع ویاسادانان وحوكم هه‌ر هه‌مووی ده‌بێت بۆ خوای گه‌وره (الله) بێت، هه‌ركه‌سێكیش باوه‌ڕی وابێت كه ته‌شریع ویاسادانان مافی غه‌یری خودایه، ئه‌وه وه‌ك ئه‌وه وایه باوه‌ڕ وابێت كه سوژده بردن ده‌كرێت بۆ غه‌یری خودا‌ش ئه‌نجام بدرێت، له‌بـــــاره‌ی حـــوكمیشه‌وه خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ﮋ إِنِ الْحُكْمُ إِلَّا لِلَّهِ أَمَرَ أَلَّا تَعْبُدُوا إِلَّا إِيَّاهُ ﮊ ([74]) واته : گشت حوكم و بڕیارێك ته‌نهاو ته‌نها هی خوایه, ده‌بێ ته‌نها ئه‌و حاكم وبڕیارده‌ر بێت، فه‌رمانیداوه كه: ئێوه ده‌بێ ته‌نها ئه‌و بپه‌رستن و گوێرایه‌ڵیی هه‌ر له‌وبكه‌ن .
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیه بوو، كه به‌نوئیسرائیل بێباوه‌ڕبوون به‌خوای گه‌وره، هه‌وره‌ك فه‌رموویه‌تی : ﮋاتَّخَذُوا أَحْبَارَهُمْ وَرُهْبَانَهُمْ أَرْبَابًا مِنْ دُونِ اللَّهِ وَالْمَسِيحَ ابْنَ مَرْيَمَ وَمَا أُمِرُوا إِلَّا لِيَعْبُدُوا إِلَهًا وَاحِدًا لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ سُبْحَانَهُ عَمَّا يُشْرِكُونَ ﮊ ([75]) واته : گاور‌و جوو) حاخام و قه‌شه‌کانی خۆیان کردۆته په‌روه‌ردگاری خۆیان له جیاتی خوا (ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداریانن، ئه‌وانیش به‌ئاره‌زووی خۆیان شتیان بۆ حه‌ڵاڵ یان حه‌رام ده‌که‌ن) هه‌روه‌ها مه‌سیحی کوڕی مه‌ریه‌میش (به‌کوڕی خوا ده‌زانن) له‌کاتێکدا که فه‌رمانیان پێنه‌دراوه جگه له په‌رستنی تاکه خوایه‌ک، بێگومان جگه له‌وذاته خوایه‌کی تر نییه، پاکی وبێگه‌ردی وستایش بۆ ئه‌و ذاته‌یه، که (ئه‌و نه‌فامانه) هاوه‌ڵی بۆ بڕیار ده‌ده‌ن .
بۆیه ده‌بینین خوای گه‌وره ئه‌و كاروكرده‌وانه‌ی هه‌ر هه‌موو به‌شیرك وهاوڵ بڕیاردان داناوه .
خوای گه‌وره دینه‌كه‌ی خۆی دابه‌زاندوه بۆ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی (صلی الله علیه وسلم) ، شه‌ریعه‌ته‌كێكی بێ كه‌م وكورتیشی داناوه، هه‌ر ذاتی هه‌ق ته‌عالای خۆی عالیمه وده‌زانێت كه‌له‌داهاتوودا چی ڕوو ده‌دات، وله‌ڕابردوویشدا چی ڕوویداوه، وه زۆر زانایه وئاگاداری ئه‌و كات ساته‌یش بووه كه شه‌ریعه‌ته‌كه‌ی خۆی بۆ دابه‌زاندووه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نوقصانی نییه له‌عیلم وزانیاریدا سه‌باره‌ت به‌و ڕووداوانه‌ی كه‌ڕوویانداوه، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌كات وزه‌مه‌نێكی پێشوتر بوون، یان دواتر، خوای گه‌وره زانایه به‌وه‌ی ڕوویداوه وبه‌وه‌شی كه هێشتا ڕووی نه‌داوه، ئه‌مه‌ش هیچ له‌عیلم وزانستی خوا زیاد ناكات، چو‌نكه ئه‌وه‌ی له‌ڕابردوودا ڕویداوه وئه‌وه‌شی كه هێشتا ڕووی نه‌داوه وله‌داهاتوودا ڕوو ده‌دات، هه‌رهه‌مووی له‌ته‌رازووی عیلمی خوای گه‌وره‌دا یه‌كسانه، چو‌نكه خوای گه‌وره (عالم الغیب والشهادة) یه، پاك وبێگه‌ردی بۆ ذاتێك كه خاوه‌نی صیفه‌تی جوانی له‌و شێوه‌یه بێت .
جا هه‌ر كه‌س پێی وابێت ئه‌و شه‌ریعه‌ته‌ی كه خوای گه‌وره ناردویه‌تی بۆمان، ته‌نها به‌كه‌ڵكی ئه‌و سه‌رده‌مه دێت كه دایبه‌زاند بۆ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ، ئیتر خه‌ڵكی دوای ئه‌وه ده‌توانن شه‌ریعه‌ت ویاسایه‌ك بۆ خۆیان دابنێت كه پێیان گونجاوتره، هه‌رچه‌ند پێچه‌وانه‌ی شه‌ریعه‌ت ویاساكانی خوای گه‌وره‌ش بێت، بێگومان ئه‌مه كوفرێكی ئاشكرا وڕوونه، چو‌نكه ئه‌مه سه‌رچاوه‌ی له‌وه‌وه گرتووه وا ده‌زانێت عیلم وزانستی خوای گه‌وره‌ش (جل جلاله) وه‌ك عیلم زانستی مرۆڤ وایه، كاتێك كه مرۆڤ ئیدراكی بۆ ئه‌و شتانه‌ی كه ده‌یانبینێت جیاوازه له‌و شتانه‌ی كه نایانبینێت وبێ ئاگایه لێیان، بۆیه واده‌زانێت علیم وزانستی خوای گه‌وره‌ش هه‌روایه (معاذ الله)، هه‌ر بۆیه ئه‌و ئیدراك وعلیم وزانسته‌ی مرۆڤ هه‌یه‌تی به‌وه‌ی بینیوویه‌تی وله‌به‌رچاوه، به‌لایه‌وه له‌پێشتره له‌و عیلم وزانسته‌ی كه خوای گه‌وره هه‌یه‌تی به‌داهاتوو له‌و كاته‌ی وه‌حی دابه‌زاندووه بۆ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی (صلی الله علیه وسلم) ، بێگومان ئه‌مه‌ش شیرك وبێباوه‌ڕیه، چو‌نكه وه‌ك ووتمان خوای گه‌وره ڕابردوو وداهاتووی به‌لاوه یه‌كسانه وعالیم وشاره‌زایه به‌هه‌ردووكیان، وه هیچ شتێك نییه به‌لای خوای گه‌وره‌وه په‌نهان وشاراوه بێت، له‌م باره‌یه‌شه‌وه فه‌رموویه‌تی : ﮋ عَالِمِ الْغَيْبِ وَالشَّهَادَةِ فَتَعَالَىٰ عَمَّا يُشْرِكُونَ ﮊ ([76]) واته : خوای گه‌وره له گشت نهێنی ونادیار، ئاشكرا‌و دیار، زانا‌و به‌ئاگایه، جا كه‌وابوو خوا به‌رز وبڵنده، له سه‌رووی ئه‌و شتانه‌وه‌یه موشریكان ده‌یانكه‌نه شه‌ریك و هاوبه‌ش وهاوتای .
ئه‌و حوكمه‌ی كه بۆ ئێستا داویه‌تی، وه‌ك ئه‌و حوكمه وایه كه بۆ داهاتوو داویه‌تی، و‌هیچ جیاوازیان نییه به‌لای خـــوای گه‌وره‌وه، وه‌ك فه‌رموویه‌تی : ﮋ قُلِ اللَّهُمَّ فَاطِرَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ عَالِمَ الْغَيْبِ وَالشَّهَادَةِ أَنْتَ تَحْكُمُ بَيْنَ عِبَادِكَ فِي مَا كَانُوا فِيهِ يَخْتَلِفُونَ ﮊ ([77]) واته : بڵێ: ئه‌ی خوایه، ئه‌ی به‌دیهێنه‌ری ئاسمانه‌کان وزه‌وی، ئه‌ی زانای نهێنی وئاشکراکان، هه‌ر تۆ دادوه‌ری ده‌که‌یت له نێوان به‌نده‌کانتدا له‌وه‌ی ئه‌وان تیایدا جیاواز بوون .
هه‌ر خوای گه‌وره هه‌قی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه حوكم بكات له‌نێو به‌نده‌كانیدا له‌ئێستا وداهاتوودا، چو‌نكه ئه‌و عالیم وشاره‌زایه به‌وه‌ی ڕوویداوه، و به‌وه‌شی كه هێشتا ڕووینه‌داوه.
له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایانه‌ش كه باسمانكردن و ڕوونمان كردنه‌وه هه‌ركه‌سێك شه‌ریعه‌تی خوای گه‌وره به‌ش به‌ش بكات، باوه‌ڕی وابێت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌دینه‌وه هه‌یه مافی خوای گه‌وره‌یه ته‌شریع بۆ به‌نده‌كانی بكات، وئه‌وه‌شی په‌یوه‌ندی به دونیاوه هه‌یه مافی مرۆڤه‌كانه ته‌شریع ویاسای بۆ دابنێن (وه‌ك لیبراڵه‌كان) ده‌یڵێن، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت مافی ته‌شریع كردن ویاسادانانی به‌ش به‌ش كردووه، وئه‌وه‌ی مافی خوای گه‌وره داویه‌تی به مرۆڤه‌كان، له‌كاتێكدا ته‌شریع ویاسادانه‌ر له ئیسلامدا ته‌نها مافی خوای گه‌وره‌یه (جل جلاله)، له‌م باره‌یه‌شه‌وه خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ﮋ أَفَتُؤْمِنُونَ بِبَعْضِ الْكِتَابِ وَتَكْفُرُونَ بِبَعْضٍ ﮊ ([78]) واته : ئایا چون ئێوه ده‌كرێت باوه‌ڕتان به‌هه‌ندێك له (ته‌ورات) هه‌بێت وبێ باوه‌ڕیش بن به‌هه‌ندێكی تر .
بۆیه هه‌ركه‌س باوه‌ڕی به‌هه‌ندێك له‌شه‌ریعه‌تی خوای گه‌وره هه‌بێت، وباوه‌ڕیشی به‌هه‌ندێكی تر نه‌بێت، بێگومان بێباوه‌ڕ بووه .
خوای گه‌وره فه‌رمانی كردووه به‌و شه‌ریعه‌ته‌ی كه دایبه‌زاندووه بۆ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی كه‌پڕیه‌تی له حیكمه‌ت ودانایی حوكم له‌نێوان خه‌ڵكیدا بكرێت، وه‌ك فه‌رموویه‌تی : ﮋ وَأَنِ احْكُمْ بَيْنَهُمْ بِمَا أَنْزَلَ اللَّهُ وَلَا تَتَّبِعْ أَهْوَاءَهُمْ وَاحْذَرْهُمْ أَنْ يَفْتِنُوكَ عَنْ بَعْضِ مَا أَنْزَلَ اللَّهُ إِلَيْكَ ﮊ ([79]) واته : ده‌بێت هه‌ر به‌و به‌رنامه له‌ناو جووله‌كه وگاورو خه‌ڵكانی تریشدا، حوكم و بڕیار بده‌یت، خوا ناردوویه‌تی، وه نابێت شوێنی هه‌واو ئاره‌زووی ئه‌وانه بكه‌ویت، وچه‌واشه‌ت بكه‌ن. (ئیبن عه‌باس) ده‌ڵێ: تاقمێ له‌زانایانی یه‌هوود وه‌ك (ئیبن سوریا، كه‌عب، شاس) كۆبوونه‌وه‌و گوتیان : با بچینه لای موحه‌ممه‌د(صلی الله علیه وسلم)، به‌ڵكو بتوانین له‌خشته‌ی به‌رین و فریوی بده‌ین، چو‌نكه خۆئه‌ویش هه‌ر وه‌ك ئێمه ئاده‌مییه، بچین پێی بڵێین كه: له فڵانه مه‌سه‌له‌دا پشتگیری له‌ئێمه بكه، ئه‌وسا ئێمه‌یش له‌هه‌ندێ شتا په‌یڕه‌وی له‌تۆ ده‌كه‌ین، دیاره خۆیشت چاك ده‌زانی كه: ئه‌گه‌ر ئێمه شوێنت كه‌وین، هۆزه‌كانی تریش چاومان لێده‌كه‌ن، به‌ڵێ هه‌ستان وچوونه لایی ومه‌به‌سته‌كانیان لا دركان، به‌ڵام ئه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌گوێی نه‌كردن، ونه‌یانتوانی له‌ڕێی ڕاست بیترازێنن، بۆیه دواتر ده‌فه‌رموێت هۆشیاربه! له‌و رێنمایانه‌ی خوا بۆی ناردوی، له‌ڕێگای ڕاست لات نه‌ده‌ن .
له‌م ئایه‌ته‌دا مه‌به‌ست له‌حوكم كردن، حوكم كردنه له‌و شتانه‌ی كه خه‌ڵكی له‌سه‌ری جیاوازیان ده‌كه‌ویته نێوانه‌وه، وه مه‌به‌ست له ووشه‌ی (الفتنة) یش كه له‌ئایه‌ته‌كه‌دا هاتووه، لادان وده‌رچوونه له‌و حوكمه‌ی كه خوای گه‌وره ناردوویه‌تیه خواره‌وه .
به‌نسبه‌ت ئه‌و ئه‌حكامانه‌شی كه خوای گه‌وره بێده‌نگ بووه له‌زیاتر ڕوونكردنه‌وه‌یان، ئه‌وه زانایان وئه‌هلی ئیجتهاد بۆیان هه‌یه زیاتر ڕوونی بكه‌نه‌وه به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی له‌چوار چێوه‌ی ئه‌حكامه نه‌گۆڕه‌كانی شه‌رع ده‌رنه‌چن وپێچه‌وانه‌ی ئه‌وان نه‌بن .
به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت حوكم وبڕیاره‌كانی خه‌ڵكی كه پێچه‌وانه‌ی شه‌ریعه‌تی خوای گه‌وره‌ن پێش بخرێن به‌سه‌ر شه‌رع وبڕیاری په‌روه‌ردگاردا، چو‌نكه ئه‌گه‌ر بكرێت حوكم وبڕیاری خه‌ڵكی پێش بخرێن به‌سه‌ر حوكم وبڕیاری خوای گه‌وره‌دا، ئه‌وه ئه‌و كاته سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌ران ( په‌نا به‌خوا ) له‌و كه‌سانه ده‌بوون كه له‌هه‌ق و ڕاستی لایانداوه، چو‌نكه ئه‌وان هه‌موویان له‌ناو گه‌ل وهۆزێكدان گه‌وره بوون وژیانیان به‌سه‌ر بردووه و خه‌ریكی ده‌عوه وبانگه‌وازی خوا بوون، كه‌سه‌رجه‌م ئه‌و خه‌ڵكانه یان زۆربه‌یان له‌سه‌ر به‌تاڵ وبیروباوه‌ری پڕوپوچ بوون .
خوای گه‌وره وپه‌روه‌ردگار ئه‌ندازه‌گیری وته‌قدیراتی سه‌رجه‌م دروستكراوه‌كانی خۆی دیاری كردووه پێش ئه‌وه‌ی دروستیان بكات، وه هه‌موو دروستكراوێكیش خه‌لق كراوه له‌سه‌ر قه‌ده‌رێك كه په‌روه‌ردگار پێش ئه‌وه‌ی دروستی بكات بۆی دیــــاری كـــردووه، خوای گه‌وره‌ش فه‌رموویه‌تی : ﮋوَخَلَقَ كُلَّ شَيْءٍ فَقَدَّرَهُ تَقْدِيرًا ﮊ ([80]) واته : هه‌موو شتێكی له نه‌بوون و(عه‌ده‌م)ــه‌وه دروسكردوو به‌دی هێناو، ئه‌ندازه‌گیری ته‌واویشی بۆ كرد، هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی : ﮋ إِنَّا كُلَّ شَيْءٍ خَلَقْنَاهُ بِقَدَرٍ ﮊ([81]) واته : به‌ڕاستی ئێمه هه‌موو شتێكمان به‌ئه‌ندازه‌یه‌كی دیاریكراو درووستكردووه، هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت : ﮋ وَكَانَ أَمْرُ اللَّهِ قَدَرًا مَقْدُورًا ﮊ ([82]) واته : به‌رده‌وامیش فه‌رمان وبڕیاری خوا زۆر به‌وردیی پێشدێ وجێبه‌جێ ده‌كرێ و،هیچ كه‌سێكیش بۆی نییه ده‌سكاری بكا‌و بیگۆڕێت .
خوای گه‌وره قه‌ده‌ری خێر وشه‌ڕی ته‌قدیر كردووه، له‌فه‌رمووده‌ی صه‌حیحدا هاتووه، كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی : { وتُؤمن بالقَدَرِ خَيرهِ وَشَرهِ } ([83]) واته : باوه‌ڕت هه‌بێت به‌قه‌ده‌ر به‌خێری وشه‌ڕیه‌وه .
عیلم وزانیاری خوای گه‌وره لازیمی ئه‌و قه‌ده‌ره‌یه كه ته‌قدیری كردووه، چو‌نكه ته‌قدیره‌كان دیاری ناكرێت بۆ كه‌سێك نه‌بێت كه زانا وعالم بێت پێیان، وه وورده‌كاری وته‌فاصیل، وجێگا وڕێگا وگۆڕانكاری وسه‌ره‌تا وكۆتاییان بۆ كه‌س ڕوون وئاشكرا نییه بۆ ئه‌و كه‌سه نه‌بێت كه خالق ودروستكه‌ریانه، خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ﮋ لِتَعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ وَأَنَّ اللَّهَ قَدْ أَحَاطَ بِكُلِّ شَيْءٍ عِلْمًا ﮊ ([84]) واته : بۆ ئه‌وه‌ی بزانن که بێگومان خوا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه، بێگومان خوا به‌زانستی وزانیاری خۆی گه‌مارۆی هه‌موو شتێکی داوه وئاگاداره به‌هه‌موو شتێك، هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی : ﮋ أَلَا يَعْلَمُ مَنْ خَلَقَ وَهُوَ اللَّطِيفُ الْخَبِيرُ ﮊ ([85]) واته : مه‌گه‌ر خوا نازانێت کێی دروست کردووه‌و چۆنی دروست کردووه، له‌كاتێكدا زۆر ووردبین و به ئاگایه .
بۆیه هه‌ركه‌سێك نه‌فی قه‌ده‌ر وته‌قدیری خوا بكات، مانای وایه نه‌فی عیلم وزانستی خوا ده‌كات، وه هه‌ركه‌سێكیش نه‌فی عیلم وزانستی خوای گه‌وره بكات مانای ئه‌وه‌یه كه نه‌فی قه‌ده‌ری خوای كردووه .
ئه‌ندازه‌گیری وته‌قدیری سه‌رجه‌م دروستكراوه‌كان هه‌ر هه‌مووی لای خوای گه‌وره له په‌ڕواێكدا نووسراونه‌ته‌وه، وه‌ك فه‌رموویه‌تی: ﮋ مَا فَرَّطْنَا فِي الْكِتَابِ مِنْ شَيْءٍ ﮊ ([86]) واته : هیچ شتێکمان فه‌رامۆش نه‌کردووه له‌م کتێبه‌دا له (لوح المحفوظ) دا، هـــه‌روه‌ها فـــه‌رموویه‌تی : ﮋوَكُلَّ شَيْءٍ أَحْصَيْنَاهُ فِي إِمَامٍ مُبِينٍ ﮊ ([87]) واته : هه‌موو شتێكمان له كتێب ونامه‌یه‌كی ئاشكرادا ئاماده‌و تۆماركردووه، واته: له (لوح المحفوظ)دا كه هیچ شتێكی تیا گومنابێت، هه‌موو شتێكی بچووك و گه‌وره ورد‌و درشتمان ئه‌ژماردووه.
دروستكراوه‌كانیش دوو جۆرن :
یه‌كه‌میان : موسه‌خه‌رن و‌هیچ جۆره ئیختیار و هه‌ڵبژارندێكیان بۆ نییه، وه‌ك ئه‌ستێره‌كان، وفه‌له‌ك، وئاو وهه‌واو هتد ...
دووه‌میان : ئه‌و دروستكراوانه‌ن كه‌وویست وئیختیار وهه‌ڵبژاردنیان بۆ هه‌یه، وه‌ك مرۆڤه‌كان، و جنۆكه‌كان، فریشته‌كان، خوای گه‌وره به‌بێ وویست وئیختیاری خۆیان ژێرباری نه‌خستوون، به‌شێوه‌یه‌ك ناچاریان بكات به‌گوناهـ كردن وپاشان سزاشیان بدات، وایش نییه كه ته‌نها به‌ووسیتی خۆیان بێت وبتوانن له‌ژێر ئیراده‌ی خوای گه‌وره ده‌ربچن، وهه‌موو شتێك به كار وئیراده‌ی خۆیان بێت، نه‌خێر به‌ڵكو مه‌شیئه‌ت وویستی ئه‌وان له‌ژێر مه‌شیئه‌ت وویستی خوای گه‌وره‌دایه، وه‌ك فه‌رموویه‌تی : ﮋ إِنْ هُوَ إِلَّا ذِكْرٌ لِلْعَالَمِينَ ٢٧ لِمَنْ شَاءَ مِنْكُمْ أَنْ يَسْتَقِيمَ ٢٨ وَمَا تَشَاءُونَ إِلَّا أَنْ يَشَاءَ اللَّهُ رَبُّ الْعَالَمِينَ ٢٩ ﮊ ([88]) واته : ئه‌م قورئانه ته‌نها یادخه‌ره‌وه‌یه بۆ سه‌رجه‌م دانیشتووانی زه‌وی (بۆ جنۆكه وئاده‌میزاد له‌هه‌موو سه‌رده‌مه‌کاندا) * بۆ ئه‌وانه‌تان که ده‌یانه‌وێت ڕێبازی ڕاست ودروست بگرنه‌به‌ر * ویستی ئێوه‌ش نایه‌ته دی مه‌گه‌ر کاتێك خوای په‌روه‌ردگاری جیهانیان بیه‌وێت، (هه‌رکه‌س ویستی خێری هه‌بێت خوای گه‌وره سه‌ربه‌رستی لێ زه‌وت ناکات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر ئه‌وه پێش دێت که ویستی خوای له‌سه‌ره وتوانای تێگه‌یشتنمان له‌نهێنی وشاراوه‌کا‌ن زۆر سنوورداره .
ده‌بێت بزانین هه‌ر خوای گه‌وره خالقی مرۆڤ و كاروكره‌ده‌وه‌كانیشیانه، وه‌ك فــــه‌رمــــوویـــه‌تی : ﮋقَالَ أَتَعْبُدُونَ مَا تَنْحِتُونَ ٩٥ وَاللَّهُ خَلَقَكُمْ وَمَا تَعْمَلُونَ ٩٦ ﮊ ([89]) واته : ئیبراهیمیش گوتی: ئاخۆ ئێوه شتێ ده‌په‌رستن كه به ده‌ستی خۆتان ئه‌یتاشن ؟! * هه‌م خۆتان و هه‌م ئه‌و بتانه دروستیان ده‌كه‌ن له دار‌و به‌رد، خوا به‌دیهێناون، واته: ئه‌و خوایه ده‌سه‌ڵاتدارێكی وه‌هایه، ئه‌گه‌ر بیه‌وێ ناهێڵێ ئێوه هیچ شتێ بكه‌ن و، هێزو تواناتان لێده‌سێنێته‌وه. (قورتوبیی) ئه‌ڵێ: « أى والله خلقكم و عملكم، وهذا مذهب أهل السنة: أن الأفعال خلق لله -عزوجل- و اكتساب للعباد، و في هذا إبطال مذهب القدرية و الجبرية » (ئه‌بووهوریره) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ر ((صلی الله علیه وسلم)) فه‌رمووی: { أن الله خالق كل صانع وصنعته } ([90]) واته: بێگومان خوا دروستكه‌ری هه‌موو پیشه‌سازێك وپیشه‌كه‌یه‌تی .
خوای گه‌وره هه‌موو ڕووداوێكی دروستكردووه له‌گه‌ڵ ئه‌وشتانه‌یشی كه بوونه‌ته هۆی ڕوودانی ئه‌و ڕووداوانه، ئه‌مه‌ش ئه‌وپه‌ڕی فراوانی عیلم وزانست وگه‌وره‌یی حیكمه‌تی خوای گه‌وره ده‌گه‌یه‌نێت، له‌به‌رێوه‌بردنی گه‌ردوون له‌سه‌ر ده‌ستوور ویاسایه‌كی ووردی بێ وێنه .
له‌به‌ر ئه‌وه دروست نییه ژیری مرۆڤ هه‌ڵوێسته بكات له‌سه‌ر باوه‌ڕبوون به‌و شتانه‌ی كه ناتوانێت لێیان تێبگات، به‌و مانایه‌ی بیه‌وێت تێبگات له‌حیكمه‌ت وهه‌قیه‌قه‌تی هه‌موو قه‌ده‌ره‌كانی خوای گه‌وره ومیهره‌بان، چو‌نكه هه‌ندێك له ته‌قدیر وقه‌ده‌ركانی خوای گه‌وره هه‌یه كه ژیری وعه‌قڵی مرۆڤه‌كان ناتوانێت ده‌ركیان پێ بكات، چو‌نكه عه‌قڵی مرۆڤ وه‌ك ده‌فرێك وایه، وه هه‌ندێك له‌قه‌ده‌ركانی خوای گه‌وره وه‌ك ده‌ریا وان، (ئاشكرایه ده‌فر ناتوانێت ئاوی ده‌ریا له‌خۆ بگرێت) ژیری وعه‌قڵی مرۆڤیش هه‌رچه‌ند زیره‌ك وبه‌هۆش بێت ناتوانێت له‌سه‌رجه‌م حیكمه‌تی قه‌ده‌ره‌كانی خوا تێبگات، ئه‌گه‌ر زۆریش له‌خۆی بكات كه بیه‌وێت لێی تێبگات ئه‌وه سه‌رگه‌ردان ده‌بێت .
هه‌ندێك حیكمه‌ت هه‌ن زۆر بیركردنه‌وه لێیان ته‌نها ماندووی وسه‌رگه‌ردانی به‌دواوه‌یه، هه‌روه‌ك چۆن زۆر سه‌یركردن وڕامان له‌خۆر له‌ڕۆژێكی نیوه‌ڕۆدا ته‌نها ماندوویی بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌هێڵێته‌وه .
مردن هه‌ق وڕاسته وهه‌موو كه‌س ده‌بێت تامی بچه‌ژێت وپێی بگات، وه‌ك خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ﮋ كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ثُمَّ إِلَيْنَا تُرْجَعُونَ ﮊ ([91]) واته : هه‌موو که‌س ده‌بێت مردن بچێژێت (که‌ی، له کوێ، به‌چی، خوا نه‌بێت که‌س نازانێت) له‌وه‌ودوا ته‌نها بۆ لای ده‌برێنه‌وه .
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت : ﮋ كُلُّ مَنْ عَلَيْهَا فَانٍ ٢٦ وَيَبْقَىٰ وَجْهُ رَبِّكَ ذُو الْجَلَالِ وَالْإِكْرَامِ ﮊ واته : هه‌رچی که‌س له‌سه‌ر زه‌وی دایه نامێنێ وتیا ده‌چێت * ته‌نها زاتی په‌روه‌ردگاری خاوه‌ن بڵندی و ڕێزداری تۆیه که‌ده‌مێنێته‌وه .
باوه‌ڕ به‌و ڕووداوانه‌شی كه‌پاش مردن دێن به‌سه‌ر كه‌سه‌كاندا له‌سزا وخۆشیه‌كانی ناو گۆڕ ئه‌و ڕوداوانه‌ی كه له‌قورئان وسوننه‌تی صه‌حیحدا هاتوون، به‌شێكن له‌ئیمان وباوه‌ڕی مرۆڤ .
· باوه‌ڕ به‌زیندووبوونه‌وه وكۆبوونه‌وه ویه‌كگرتنه‌وه‌ی گیان وجه‌سته‌ی مرۆڤه‌كان، وه‌ك خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ﮋ وَنُفِخَ فِي الصُّورِ فَإِذَا هُمْ مِنَ الْأَجْدَاثِ إِلَىٰ رَبِّهِمْ يَنْسِلُونَ ﮊ ([92]) واته: هه‌ر که‌فوو ده‌کرێته‌وه به- صور- دا، ئه‌وسا كتوپڕ به‌په‌له له‌گۆڕه‌كانیان هه‌موو دێنه‌ده‌رێ وده‌برێن بۆ لای دادگای په‌روه‌ردگاریان بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پاداشت وتۆڵه .
هه‌ركه‌س گومانی هه‌بێت له‌م مه‌سئه‌له‌یه، ئه‌وه بێباوه‌ڕ وكافر بووه، خوای گه‌وره له‌م باره‌یه‌وه فه‌رموویه‌تی : ﮋ وَأَمَّا الَّذِينَ كَفَرُوا أَفَلَمْ تَكُنْ آيَاتِي تُتْلَىٰ عَلَيْكُمْ فَاسْتَكْبَرْتُمْ وَكُنْتُمْ قَوْمًا مُجْرِمِينَ ٣١ وَإِذَا قِيلَ إِنَّ وَعْدَ اللَّهِ حَقٌّ وَالسَّاعَةُ لَا رَيْبَ فِيهَا قُلْتُمْ مَا نَدْرِي مَا السَّاعَةُ إِنْ نَظُنُّ إِلَّا ظَنًّا وَمَا نَحْنُ بِمُسْتَيْقِنِينَ ٣٢ ﮊ ([93]) واته : به‌ڵام ئه‌وانه‌ی که بێ بڕوا‌و کافر بوون پێیان ده‌وترێت باشه، ئێوه ئایه‌ته‌کانی منتان به‌سه‌ردا ده‌خوێنرایه‌وه ؟! که‌چی خۆتان به‌گه‌وره‌و زل ده‌زانی، به‌ڕاستی ئێوه هۆزێکی تاوانبار‌و تاوانکار بوون * وه‌كاتێ بگوتراباكه به‌ڵێنی خوا - به جه‌زای قیامه‌ت - هه‌ق و ڕاستــه، قیامه‌تیش هیچ گومانی تێدا نیه، ئه‌تانوت نازانین قیامه‌ت چیه؟ دڵنیانین به هاتنی، ئێمه ته‌نها گومانێكمان هه‌یه بۆ هاتنی، ئه‌ویش به‌ده‌م ئه‌م و ئه‌وه‌وه ئه‌بیستین ئـــــه‌ڵێن قیامه‌تـــــێك دێت، ئێمه هه‌ر گومان ده‌به‌ین و دڵنیا نین .
خۆ ئه‌وه‌ی ئینكاری زیندووبوونه‌وه وهاتنی ڕۆژی دوایی بكات، ئه‌وه بێگومان بێباوه‌ڕ بووه، وه‌ك له‌قورئاندا هاتووه : ﮋ بَلْ كَذَّبُوا بِالسَّاعَةِ وَأَعْتَدْنَا لِمَنْ كَذَّبَ بِالسَّاعَةِ سَعِيرًا ﮊ ([94]) واته : ئه‌وانه هیچ هۆیه‌ك نیه بۆنكوڵی وململانێیان، ئه‌وه نه‌بێت كه‌هه‌ر ڕۆژیی قیامه‌تیان به‌درۆ داناوه، ئێمه‌ش ئاگرێكی سووتێنه‌ری بڵێسه‌دارمان ئاماده كردووه بۆهه‌ركه‌سێك قیامه‌ت به‌درۆداده‌نێ .
· باوه‌ڕبوون به لێپرسینه‌وه‌ه‌ی به‌نده‌كان، به‌شێكی تر له‌و باوه‌ڕ وئیمانه‌ی كه خوای گه‌وره داوای كردووه، وه‌ك فه‌رموویه‌تی : ﮋ وَنَضَعُ الْمَوَازِينَ الْقِسْطَ لِيَوْمِ الْقِيَامَةِ فَلَا تُظْلَمُ نَفْسٌ شَيْئًا وَإِنْ كَانَ مِثْقَالَ حَبَّةٍ مِنْ خَرْدَلٍ أَتَيْنَا بِهَا وَكَفَىٰ بِنَا حَاسِبِينَ ﮊ ([95]) واته : ڕۆژی قیامه‌ت ئێمه ته‌رازووی دادپه‌روه‌ریی دائه‌نێن و كرده‌وه‌كانیانی پێ ئه‌كێشین، ئه‌وسا هیچ كه‌سێك كه‌مترین سته‌می لێناكرێ چ له‌چاك كاران و، چ له خراپكاران, ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كرده‌وه‌كانیان به‌ئه‌ندازه‌ی سه‌نگی ده‌نكه خه‌رته‌له‌یه‌كیش بێت, ئێمه ئه‌یهێنین و ئاماده‌ی ئه‌كه‌ین، وه ئه‌وه‌نده به‌سه بۆ ئێمه كه به‌وردی ژمێریاری كرده‌وه‌كانیان بین .
· باوه‌ڕ به پاداشتدانه‌وه وسزا لێسه‌ندنه‌وه، ووه باوه‌ڕ به به‌هه‌شت ودۆزه‌خ، به‌شێكی تره له‌بیروباوه‌ڕی مرۆڤی باوه‌ڕدار، وه‌ك خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ﮋ فَأَمَّا الَّذِينَ شَقُوا فَفِي النَّارِ لَهُمْ فِيهَا زَفِيرٌ وَشَهِيقٌ ﮊ ([96]) واته : جا ئه‌وانه‌ی به‌دبه‌خت وچاره ڕه‌ش بوون، ئه‌وه له‌ناو ئاگردان، هه‌ناسه هه‌ڵمژین و هه‌ناسه دانه‌وه‌یان زۆر سه‌خت و دژواره.
وه فه‌رموویه‌تی : ﮋ وَأَمَّا الَّذِينَ سُعِدُوا فَفِي الْجَنَّةِ خَالِدِينَ فِيهَا ﮊ ([97]) واته : ئه‌وانه‌یشیان كامه‌ران و به‌خته‌وه‌رن، ئه‌وه له به‌هه‌شتدان، به هه‌تاهه‌تایی تیایدا ده‌مێننه‌وه .
بێباوه‌ڕان له‌ئاگری دۆزه‌خدان، وه باوه‌ڕدارانیش له‌به‌هه‌شتی نه‌بڕاوه‌دان، وه‌ك فه‌رموویه‌تی : ﮋ فَأَمَّا الَّذِينَ كَفَرُوا فَأُعَذِّبُهُمْ عَذَابًا شَدِيدًا فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ وَمَا لَهُمْ مِنْ نَاصِرِينَ ٥٦ وَأَمَّا الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ فَيُوَفِّيهِمْ أُجُورَهُمْ وَاللَّهُ لَا يُحِبُّ الظَّالِمِينَ ٥٧ ﮊ ([98]) واته : جا ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون سزای توند وتیژیان ده‌ده‌م له دنیادا (به شکستی و سه‌رشۆڕیان)، له قیامه‌تیشدا (به ژیانی سه‌ختی ناو دۆزه‌خ)، جا له‌وێ که‌سیان ده‌ست ناکه‌وێت که یاریده‌ده‌رو پشتیوانیان بێت * ئه‌وانه‌ش که باوه‌ڕیان هێناوه وکارو کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجام داوه، ئه‌وه خوا به‌ته‌واوی پاداشتیان ده‌داته‌وه، به‌ڕاستی خوا سته‌مکارانی خۆشناوێت .
· باوه‌ڕبوون به‌سه‌رجه‌م ئه‌و شتانه‌ی كه به ده‌قی قورئان وسوننه‌ت باسكراون له‌باره‌ی ڕۆژی دواییه‌وه واجبه له‌سه‌ر هه‌موو باوه‌ڕدارێك، وه‌ك باوه‌ڕبوون به‌پردی صراط وته‌رازووی كێشانی چاكه وخراپه، وحه‌وز، وبڵاوكردنه‌وه‌ی نامه‌ی كرده‌وه چاك وخراپه‌كان، هه‌رهه‌موو ئه‌مانه له‌ڕوكنه‌كانی باوه‌ڕن .
ده‌ستگرتن به‌كۆمه‌ڵ وجه‌ماعه‌تی موسڵمانان وله‌گه‌ڵ بوونیان، واجبه وپێوسیتی سه‌رشانی هه‌موو باوه‌ڕدارێكه، كۆمه‌ڵ و جه‌ماعه‌تیش به‌بێ پێشه‌وا وسه‌ركرده‌یه‌ك به‌دی نایه‌ت .
گوێڕایه‌ڵی وطاعه‌تی پێشه‌وا وسه‌ركرده‌ی موسڵمانیش به‌نده به گوێڕایه‌ڵی وطاعه‌تی خوای گه‌وره‌وه، وه‌ك فه‌رموویه‌تی : ﮋ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا أَطِيعُوا اللَّهَ وَأَطِيعُوا الرَّسُولَ وَأُولِي الْأَمْرِ مِنْكُمْ ﮊ ([99]) واته : ئه‌ی ئه‌وكه‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه له‌هه‌موو كاروبارێكدا گوێرایه‌ڵیی فه‌رمانی خوا‌و پێغه‌مبه‌ر بن، وه به‌ر فه‌رمانی كاربه‌ده‌ستان وكارسازانی خۆتان بن، واته : به‌قسه‌ی ئه‌و كاربه‌ده‌ست وزانایانه بكه‌ن، كه له‌خۆتانبن .
واته : له‌چوارچێوه‌ی شه‌ریعه‌تدا گوێڕایه‌ڵی پێشه‌وا وسه‌ركرده موسڵمانه‌كان بن .
پێشه‌وایه‌تی كردنی كه‌سی بێباوه‌ڕ به‌سه‌ر موسڵمان وپێدانی به‌یعه‌ت پێی دروست نییه، وه گوێڕایه‌ڵی كردنیشی واجب نییه، به‌وه نه‌بێت كه دینی خه‌ڵكی پێی ڕاست ودروست بێت، نه‌ك دونیایان .
ئه‌گه‌ر هاتوو پێشه‌وای موسڵمانان زانا وعالیم نه‌بوو، ئه‌وه ده‌بێت ڕاوێژكارێكی زانا وعالیمی هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی دین ودونیای خه‌ڵكی ڕاست ودروست بێت، وله‌سه‌ر بنه‌مای زانستی بڕیاره‌كانی بدات، وه‌ك خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ﮋ وَإِذَا جَاءَهُمْ أَمْرٌ مِنَ الْأَمْنِ أَوِ الْخَوْفِ أَذَاعُوا بِهِ وَلَوْ رَدُّوهُ إِلَى الرَّسُولِ وَإِلَىٰ أُولِي الْأَمْرِ مِنْهُمْ لَعَلِمَهُ الَّذِينَ يَسْتَنْبِطُونَهُ مِنْهُمْ ﮊ ([100]) واته : لێره‌دا خوا ڕه‌خنه ده‌گرێت له هه‌ندێک ئیمانداران) هه‌رکاتێک هه‌واڵێکیان بۆ بێت ده‌رباره‌ی ئاسایش و هێمنایه‌تی، یاخود ترس و بیم، بڵاوی ده‌که‌نه‌وه (بیر له سه‌رئه‌نجام ناکه‌نه‌وه)، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌واڵه‌یان بڵاو نه‌کردایه‌ته‌وه و بیانگێڕایه‌ته‌وه بۆلای خوا وپێغه‌مبه‌ر ((صلی الله علیه وسلم)) و فه‌رمانڕه‌واكانیان، ئه‌وه ئه‌وانه‌ی که‌له نهێنی هه‌واڵه‌کان تێده‌گه‌ن وده‌کۆڵنه‌وه، نهێنی و ڕازه‌کانیان لێ ده‌رده‌هێنا.
بێگومان ئه‌وه‌شی زانا ودانا بێت توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه كه ڕاز ومه‌به‌سته شاراوه‌كان له‌ڕووداوه‌كان ده‌ربهێنن .
وه دروست نییه ده‌رچوون له‌فه‌رمان وبڕیاری پیشه‌وای موسڵمانان، وه نابێت ململانێی ده‌سه‌ڵات وفه‌رمانه‌كانی بیت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێت ئارام بگریت له‌سه‌ریان ئه‌گه‌ر هه‌ندێك فه‌رمان وبڕیاریشت به‌دڵ نه‌بێت، مادام كوفر وبێباوه‌ڕیه‌كی ئاشكرا وڕوونت لێ نه‌بینین، له‌فه‌ررمووده‌ی صه‌حیحدا هاتووه، كه ئوم سه‌له‌مه (خوای لێ ڕازی بێت) گێڕاویه‌تیه‌وه، كه پێغه‌مبه‌ر ((صلی الله علیه وسلم)) فه‌رموویه‌تی : { إنه يستعمل عليكم أُمراء فتعرفون وتنكرون، فمن كره فقد برئَ، ومن أنكر فقد سلم، ولكن من رضي وتابع، قالوا : يا رسول الله ، ألا نقاتلهم؟ قال:" لا ،ما أقاموا فيكم الصلاة } ([101]) واته : هه‌ندێك پێشه‌وا وكاربه‌ده‌ست داده‌نرێن به‌سه‌رتانه‌وه هه‌ندێكیان ده‌ناسن وهه‌ندێكی تریشیان ناناسن، هه‌ركه‌س شتێكی خراپی لێ بینین و به‌دڵ ڕقی لێی بوویه‌وه، ئه‌وه ذیمه‌تی خۆی پاكردوه‌ته‌وه، وه هه‌ركه‌سیش به‌زمانی ڕێگری لێ كردن، ئه‌وه باوه‌ڕی سه‌لامه‌ت بووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕازی بوو پێی و شوێنیشی كه‌وت، ووتیان : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ئایا له‌گه‌ڵیاندا بجه‌نگین ؟ فه‌رمووی : نه‌خێر، مادام له‌ناوتاندا نوێژه‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن .
ئامۆژگاری پێشه‌وای موسڵمانیش ده‌بێت زۆر به‌حیكمه‌ت ودانایی بێت، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌و خراپه‌یه نه‌هێڵێت، یان كه‌متری بكه‌یته‌وه، ئه‌وه‌یش به‌جۆرێك كه دڵی خه‌ڵكی ناحه‌زیان پێی خۆش نه‌كه‌یت، له‌فه‌رمووده‌ی صه‌حیحیشدا هاتووه، كه پێغه‌مبه‌ر ((صلی الله علیه وسلم)) فه‌رموویه‌تی : { الدين النصيحة، قلنا: لمن يا رسول الله؟ قال: لله ولكتابه ولرسوله ولأئمة المسلمين وعامتهم }([102]) واته : دینی ئیسلام هه‌مووی ئامۆژگاریه، ووتیان بۆ كێ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ؟ فه‌رمووی : ئامۆژگاری بۆ خوای گه‌وره، بۆ كتێبه‌كه‌ی خوا، بۆ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی، وه بۆ پێشه‌وای موسڵمانان، وه بۆ باوه‌ڕداران به‌گشتی .
وه دروست نییه بۆ موسڵمان شوێن نهێنه‌كانی پێشه‌وا وكاربه‌ده‌ستی موسڵمان بكه‌وێت، یان كاتێك هه‌ڵه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌خۆی لێ بینی سووكی بكات له‌ناو خه‌ڵكیدا، وه نابێت نه‌نگی وعه‌یب وعار وگوناهه‌كانی بڵاو بكاته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌بێت بچێته لای ودوو به‌دوو ئامۆژگاری بكات، بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت كه‌سانێك هه‌ن دڵسۆزی دین وووڵاتیانن.
وه ئه‌گه‌ر هاتوو پێشه‌وا سه‌ركرده‌كان خراپه‌یه‌كیان بۆ خه‌ڵكی كرد به‌یاسا وبڵاویشیان كرده‌وه، له‌م كاته‌دا ئه‌گه‌ر زانیت ئامۆژگاری دوو به‌دوو سوودی ده‌بێت و ئه‌و سه‌ركرده‌یه گوێت بۆ ده‌گرێت وده‌گه‌ڕێته‌وه له‌و تاوان وگوناهه، ئه‌وه پێویسته دوو به‌دوو ئامۆژگاری ئه‌و سه‌ركرده‌یه بكرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر زانیت ئامۆژگاری دوو به‌دوو سوودی نابێت ئه‌وه ده‌بێت خه‌ڵكی له‌و خراپه وتاوانه ئاگادار بكرێنه‌وه، چو‌نكه له‌م كاته‌دا ئامۆژگاری كردنی خه‌ڵكی واجبه، وهه‌قی دینی ئه‌و كه‌سه ودینی خه‌ڵكه‌كه‌شه، بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلام نه‌گۆڕرێت به‌شتێكی تر و دینی خه‌لڵكیش پارێزراو بێت، ئه‌مه‌ش ئه‌و ئامۆژگاریه‌یه كه‌پێغه‌مبه‌ر ((صلی الله علیه وسلم)) له‌فه‌رمووده‌كه‌دا فه‌رمووی : ئامۆژگاری بۆ خوای گه‌وره، بۆ كتێبه‌كه‌ی خوا، بۆ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی، وه بۆ پێشه‌وای موسڵمانان، وه بۆ باوه‌ڕداران به‌گشتی .
چو‌نكه ئه‌م هه‌ق ومافانه له‌پێشتره له‌هه‌قی غه‌یری خۆیان .
نابێت كه‌سی زانا خۆی دوور بگرێت لەکاروباری خەڵک وبەرژەوەندیەکانیان، وە دونیا نەویستی كه‌سی زانا کاتێک سوپاسکراو وشتێكی باشه ئەگەر ئەو دونیا نەویستیە ڕووبەرووی بەشی نەفسی خۆی بێت وله‌سه‌ر حسابی خه‌ڵكی نه‌بێت، بەڵام دونیا نەویستی كه‌سی زانا لەبەشە دونیای خەڵک کارێکی سوپاسكراو وباش نییه، جا با كه‌سی زانا پشتگیری ستەم لێکراو بکات ویارمەتی بدات با بەتاکە درهەمێکیش بێت، با كه‌سی زانا داوای خواردن وخۆراک بکات لەخەڵکی بۆپیاوی برسی با بەلەتە خورمایەکیش بێت، چونکە زانا باڵادەستە دەسەڵاتدارە، وەچاکبونی دونیای ئەم خەڵکە دەرگایەکە بۆچاکبونی ئاینەکەیان، بۆیە پێغەمبەری خودا ((صلی الله علیه وسلم)) تەماشای گەنجینەکانی دونیای نەکردوەو چاوی لێ نەبووە، لەگەڵ ئەمەشدا لەبەخاتری چەند دینار‌و پارەیه‌کی کەمی ئەوان پشتگیری ودیفاعی لەبەریرە وئافرەتانی تر دەکرد (به‌ریره ئافره‌تێكی زوڵم لێكراو بوو), پێغەمبەری خودا ((صلی الله علیه وسلم)) زۆر جار بۆئەم مەبەستە ووتاری بەسەر خەڵکدا دەخوێندەوە .
جیهاد وتیكۆشان هه‌تا ڕۆژی دوایی هه‌رده‌مێنێت و به‌رده‌وامیش ده‌بێت، تا ئه‌و ڕۆژه‌ش كه‌حوكمی قورئان له‌سه‌ر زه‌ویدا بمێنێت، جيهاد و تێكۆشانیش هه‌ربه‌ده‌وامه وحوكمه‌كه‌ی ناسڕێته‌وه وهه‌ڵناگیرێت، له‌فه‌رمووده‌ی صه‌حیحدا هاتووه، كه جابری كوڕی عه‌بدوڵا (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ر ((صلی الله علیه وسلم)) فه‌رموویه‌تی : {لا تَزَالُ طَائِفَةٌ مِنْ أُمَّتِي يُقَاتِلُونَ عَلَى الْحَقِّ ظَاهِرِينَ إِلَى يَوْمِ الْقِيَامَةِ } ([103]) واته : هه‌میشه كۆمه‌ڵێك له‌ئومه‌ته‌كه‌م له‌سه‌ر هه‌ق وڕاستی له‌گه‌ڵ بێباوه‌ڕاندا ده‌جه‌نگن، ودیار وئاشكران بۆ خه‌ڵكی، هه‌تا ڕۆژی دوایی .
بۆ جيهادی به‌رگری له‌خۆكردن مۆڵه‌ت وه‌رگرتن له ئیمام و پێشه‌وای موسڵمانان به‌مه‌رج نه‌گیراوه، هه‌روه‌ها نیه‌تهێنانیش به‌مه‌رج نه‌گیراوه، ئه‌وه نه‌بێت نیه‌تی لابردنی ئه‌زیه‌ت وئازار له‌سه‌ر موسڵمانانت هه‌بێت، جيهاد وتێكۆشان واجبه ئه‌گه‌رچی بۆ به‌رگری كردنیش بێت له شه‌ره‌ف وناموس، یان له گیان وڕۆح، یان له‌ماڵوسامانی خۆت وخه‌ڵكی تریش، له سونه‌ندا هاتووه، كه پێغه‌مبه‌ر ((صلی الله علیه وسلم)) فه‌رموویه‌تی : { من قتل دون ماله فهو شهيد، ومن قتل دون أهله فهو شهيد، أو دون دمه, أو دون دينه فهو شهيد } ([104]) واته : هه‌ركه‌س له‌پێناو به‌رگری كردن له‌ماڵوسامانی بكوژرێت ئه‌وه شه‌هیده، وه هه‌ركه‌س له‌پێناو به‌رگری كردن له‌خێزان ومناڵه‌كانی بكوژرێت ئه‌وه شه‌هیده، وه‌هه‌ركه‌س له‌پێناو به‌رگری كردن لــــه‌خوێن، وه به‌رگری كردن له‌دین وئاینی بكوژرێت ئه‌وه شه‌هیده .
ئه‌م فـــه‌رمووده‌یـه له‌هه‌ردوو صه‌حیحی بوخاری وموسلیمشدا هاتووه ([105]) .
واجبه ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌ستدرێژی ده‌كاته سه‌ر شه‌ره‌ف ونامووس وماڵوسامان وگیانت، جا ئه‌و كه‌سه بێباوه‌ڕێك یان موسڵمانێكیش بێت، له سونه‌نی نه‌سائیدا هاتووه، قابوس له‌باوكیه‌وه ده‌گێڕێته‌وه، كه ووتی : جاءَ رجلٌ إلی النبي ((صلی الله علیه وسلم))فَقَالَ : الرجُلُ يَأتيني يُريدُ مالي ؟ قالَ : {ذَكرهُ بالله } قَالَ : فإن لم يذكر ؟ قالَ: {فاستعن علیه من حولَكَ مِنَ المسلمينَ } قالَ : فإنْ لم يَكُنْ حولي أحدٌ منَ المسلمينَ ؟ قالَ : {فاستَعِنْ عليهِ السُلطان}قال : فإنْ نأى السًلطانُ عَنّي ؟ قالَ : {قاتِلْ دَونَ مالِكَ, حتّى تَكونَ من شهداءِ الآخرةِ، أو تَمنَعْ مالَكَ} . ([106]) واته : پیاوێك هاته خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر ((صلی الله علیه وسلم)) وپێی ووت : ئه‌گه‌ر كه‌سێك هات بۆم و ماڵه‌كه‌می ده‌وویست (واته هێرشی كرده سه‌رم بۆ ماڵه‌كه‌م) پێغه‌مبه‌ر ((صلی الله علیه وسلم)) فه‌رمووی : خوای گه‌وره‌ی بخه‌ره‌وه یاد، ئه‌مجا پیاوه‌كه ووتی : ئه‌ی ئه‌گه‌ر خوای بیر نه‌كه‌وته‌وه وله‌خوا نه‌ترسا ؟ پێغه‌مبه‌ر ((صلی الله علیه وسلم)) فه‌رمووی : داوای یارمه‌تی له‌و موسڵمانانه بكه به‌ده‌وروبه‌رتدان، ئه‌مجا ئه‌و پیاوه ووتی : ئه‌گه‌ر هیچ كه‌سێكم له‌موسڵمانان به‌ده‌وردا نه‌بوو ؟ پێغه‌مبه‌ر ((صلی الله علیه وسلم)) فه‌رمووی : داوای یارمه‌تی له‌كاربه‌ده‌ستان بكه، ئه‌مجا ئه‌و پیاوه ووتیه‌وه : ئه‌گه‌ر كاربه‌ده‌ستان نه‌هاتن به‌ده‌مه‌وه ؟ پێغه‌مبه‌ر ((صلی الله علیه وسلم)) فه‌رمووی : له‌پێناو ماڵه‌كه‌تدا بجه‌نگه وبه‌رگری لێ بكه، یان ده‌بیته یه‌كێك له‌شه‌هیده‌كانی ڕۆژی دوایی یان ماڵه‌كه‌ت ده‌پارێزیت .
ئه‌و كه‌سه‌ی كه له‌پێناو خوای گه‌وره‌دا تێده‌كۆشێت وجيهادی هێرش و(طلب) ده‌كات ده‌بێت ته‌نها نیه‌تی به‌رزكردنه‌وه وشكۆمه‌ندی ووشه‌ی (الله) بێت، له‌فه‌رمووده‌ی صه‌حیحدا هاتووه : عن أبي موسى الأشعري رضي الله عنه قال: قال أن رجلاً أعرابياً أتىَ النبيَ ((صلی الله علیه وسلم)) فقال يارسول الله : الرجل يقاتل للمغنم، والرجل يقاتل ليذكر، والرجل يقاتل ليرى مكانه، من في سبيل الله؟ فقال رسول الله ((صلی الله علیه وسلم)) : {من قاتل لتكون كلمة الله أعلى فهو في سبيل الله } ([107]) واته : پیاوێكی ده‌شته‌كی هاته خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر ((صلی الله علیه وسلم)) ووتی : ئه‌ی پیغه‌مبه‌ری خوا، ئه‌و پیاوه‌ی له‌به‌ر به‌ده‌ستهێنانی غه‌نیمه‌ت ده‌جه‌نگێ، وئه‌و پیاوه‌ی له‌به‌ر ناو شۆره‌ت ده‌جه‌نگێ، وئه‌و پیاوه‌ی له‌به‌ر پله‌وپایه ومه‌كانه‌ت ده‌جه‌نگێ، كام له‌مانه له‌پێناو خوادان؟ پێغه‌مبه‌ر ((صلی الله علیه وسلم)) فه‌رمووی : ئه‌و كه‌سه‌ی له‌به‌ر ئه‌وه بجه‌نگێ كه ووشه‌ی (الله) به‌رزوشكۆمه‌ند بێت، ئه‌وه ئه‌و كه‌سه‌یه له‌پێناو خوادا ده‌جه‌نگێ .
وه ده‌بێت له‌كاتی جهاد وتێكۆشاندا گوێڕایه‌ڵی پێشه‌وا وسه‌ركه‌رده‌ی موسڵمانان بیت وله‌قسه‌یان ده‌رنه‌چیت، ده‌بێت فه‌رمانه‌كانی گوێی لێ بگیررێت وجێ به‌جێش بكرێت به‌مه‌رجێ سه‌رپێچی خوای گه‌وره‌یان تێدا نه‌بێت، له‌فه‌رمووده‌ی صه‌حیحدا هاتووه : قال ((صلی الله علیه وسلم)) « منَ اطاعَني فَقَدْ أطاعَ الله, وَمنْ عَصاني فَقَدْ عَصَى الله, وَمَنْ أطاعَ أميري فَقَدْ أطاعَني, وَمَنْ عَصى أميري فَقَد عَصَاني » ([108]) واته : پێغه‌مبه‌ر ((صلی الله علیه وسلم)) فه‌رموویه‌تی : هه‌ركه‌س گوێڕایه‌ڵیم بكات، ئه‌وه گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره‌ی كردووه، وه هه‌ركه‌س سه‌رپێچیم بكات، ئه‌وه سه‌رپێچی خوای گه‌وره‌ی كردووه، وه هه‌ر كه‌سێك گوێرایه‌ڵی سه‌ركرده‌یه‌ك بكات من دیاریم كردبێت، ئه‌وه گوێرایه‌ڵی منی كردووه، وه هه‌ركه‌س سه‌رپێچی كاربه‌ده‌ستێكم بكات ئه‌وه سه‌رپێچی منی كردووه .
ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌هلی قیبله‌ی بێت ئێمه به ئه‌نجامدانی گوناهـ وتاوان كافر وبێباوه‌ڕی ناكه‌ین، به كوفر كردن نه‌بێت .
ئه‌و شتانه‌ی كه كوفر وبێباوه‌ڕییه : بۆ نموونه وه‌ك جنێودان وقسه‌ووتن به‌خوای گه‌وره (الله).
جنێودان به‌خوا له‌شیرك وهاوه‌ڵدانان گه‌وره‌تره، چو‌نكه كه‌سی موشریك وهاوه‌ڵ بڕیارده‌ر خوای گه‌وره ناهێنێته خوار بۆ ئاستی به‌ردێك یان دارێك، به‌ڵكو به‌ردێك یان دارێك به‌رز ده‌كاته‌وه بۆ ئاستی پله‌وپایه‌ی خوا (الله جل جل جلاله)، وه‌ك خوای گه‌وره فه‌رمــوویه‌تی : ﮋتَاللَّهِ إِنْ كُنَّا لَفِي ضَلَالٍ مُبِينٍ ٩٧ إِذْ نُسَوِّيكُمْ بِرَبِّ الْعَالَمِينَ ٩٨ ﮊ ([109]) واته : سوێند به‌خوا ئێمه له‌دونیادا له‌سه‌ر لێشێواوییه‌كی ئاشكرادابووین، بۆیه وا ئێستایش ئاوامان به‌سه‌ر هات * کاتێک که ئێوه‌مان ده‌برده ڕیزی په‌روه‌ردگاری جیهانیانه‌وه و یه‌کسانمان ده‌کردن له‌گه‌ڵیدا .
هه‌ركه‌سێكیش جنێو به‌خوا بدات و قسه‌ی پێ بلێ ئه‌وه مانای وایه ئه‌و كه‌سه لای خۆی وبه‌بیروباوه‌ڕی خۆی په‌روه‌ردگاری هێناوه‌ته خوار بۆ ئاستی كه‌متر له‌ئاست ئه‌و به‌رد وداره‌ی كه بته‌كانی لێ ده‌تاشران، له‌به‌ر ئه‌م هۆیه جنێودان به‌خوای گه‌وره له‌گوناهی شیرك وهاوه‌ڵ بڕیاردان گه‌وره‌تره .
بۆیه جنێودان به‌ذاتی هه‌ق ته‌عالای خوای گه‌وره كوفر وبێباوه‌ڕیه‌كی یه‌كجار گه‌وره‌یه، كوفر وبێباوه‌ڕیش كه‌م وزیاد ده‌كات، هه‌روه‌ك چۆن ئیمان وباوه‌ڕ كه‌م وزیاد ده‌كات، وه‌ك خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ﮋ إِنَّمَا النَّسِيءُ زِيَادَةٌ فِي الْكُفْرِ ﮊ ([110]) واته: به‌ڕاستی دواخستن وده‌ستکاری کردنی ئه‌و مانگانه‌ی که جه‌نگ تیایاندا حه‌رامه، بۆ کاتێکی تر؛ سه‌رکه‌شی و ڕۆچونێکی زیاتره له کوفر‌و خوانه‌ناسیدا .
هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی : ﮋ إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا بَعْدَ إِيمَانِهِمْ ثُمَّ ازْدَادُوا كُفْرًا لَنْ تُقْبَلَ تَوْبَتُهُمْ وَأُولَٰئِكَ هُمُ الضَّالُّونَ ﮊ ([111]) واته : به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی دوای باوه‌ڕ هێنانیان کافر بوون و له‌وه‌ودوا زیاتر ڕۆچوون له کوفر‌و بێ دینیدا، ئه‌وانه په‌شیمانی و ته‌وبه‌یان هه‌رگیز لێ وه‌رناگیرێت، ئا ئه‌وانه ده‌سته‌ی گومڕاو سه‌ر لێشێواوه‌کانن .
ده‌بێت بزانین زیاد وكه‌م كردنی كوفر وبێباوه‌ڕی، نابێت هۆی ده‌رچوونیان له‌ئاگر، به‌ڵام ده‌بێته هۆی توندكردنی سزا وسووك كردنیان، وه‌ك خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ﮋ الَّذِينَ كَفَرُوا وَصَدُّوا عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ زِدْنَاهُمْ عَذَابًا فَوْقَ الْعَذَابِ بِمَا كَانُوا يُفْسِدُونَ ﮊ ([112]) واته : ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون و به‌ربه‌ستیان ده‌خسته سه‌ر ڕێبازی خوا‌و کۆسپیان داده‌نا له به‌رده‌م ئاینی خوادا، سزامان له‌سه‌ریه‌ك بۆ که‌ڵه‌که کردن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی که زۆر هه‌وڵ و کۆششیان ده‌دا بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی فه‌سادو تاوان و خراپه له‌ناو خه‌ڵکیدا.
شاهیدی چوونه به‌هه‌شت یان دۆزه‌خ بۆ هیچ كه‌سێك به‌دیاری كراوی ناده‌ین، بۆ ئه‌و كه‌سانه نه‌بێت كه خوا وپێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ((صلی الله علیه وسلم)) شاهیدیان بۆ دابن، (واته : شاهیدی ناده‌ین كه‌فڵانه كه‌س ئه‌هلی به‌هه‌شته، یان فڵانه كه‌س ئه‌هلی دۆزه‌خه)، وه شاهیدی ئه‌وه ده‌ده‌ین هه‌ركه‌سێك له‌سه‌ر بیر وباوه‌ڕی ڕاست ودروست مرد، ئه‌وا له‌ئه‌هلی به‌هه‌شته، وه هه‌ركه‌سێكیش له‌سه‌ر كوفر وبێباوه‌ڕی مرد ئه‌وا ئه‌هلی دۆزه‌خه (خوا په‌نامان بدات) .
هه‌قیقه‌تی چه‌مكی ئازادی له‌ئیسلامدا : بریتیه له‌وازهێنان له‌په‌رستنی هه‌موو شتێك جگه له‌په‌رستنی خوای گه‌وره ومیهره‌بان، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ندێك كه‌س كه چه‌مكی ئازادی به‌وه له‌یه‌ك ده‌ده‌نه‌وه مرۆڤ له‌ژێر فه‌رمانی وڕێگری هیچ كه‌سێكدا نه‌بێت، به‌فه‌رمانه‌كانی خوای گه‌وره‌شه‌وه، ده‌رچوون له‌فه‌رمانه‌كانی خوای په‌روه‌ردگار هیچ شتێك نییه بت په‌رستی ده‌روون وپه‌رستنی هه‌واو وئاره‌زوو نه‌بێت، وه‌ك خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ﮋ أَفَرَأَيْتَ مَنِ اتَّخَذَ إِلَٰهَهُ هَوَاهُ وَأَضَلَّهُ اللَّهُ عَلَىٰ عِلْمٍ وَخَتَمَ عَلَىٰ سَمْعِهِ وَقَلْبِهِ وَجَعَلَ عَلَىٰ بَصَرِهِ غِشَاوَةً فَمَنْ يَهْدِيهِ مِنْ بَعْدِ اللَّهِ أَفَلَا تَذَكَّرُونَ ﮊ ([113]) واته : ئایا تۆ ئه‌و كه‌سه‌ت دیووه كه هه‌واو ئاره‌زووی خۆی ده‌كرده خوا‌و ده‌یپه‌رست واته : هه‌ركه‌سێك له‌باتی په‌یڕه‌وی له ئایینی خوای به‌هه‌ق شوێنی هه‌واو هه‌وه‌سی خۆی بكه‌وێ، كافرو بێ باوه‌ڕه، به‌هۆی ئه‌وه‌وه خوایش گومڕای کردووه که زانیوێتی شایه‌نی ئه‌وه‌یه، وه مۆریشی به‌سه‌ر گوێ ودڵیدا ناوه، هیچ خێر‌و بێرێكیان تێناچێت، و په‌رده‌یه‌كیشی به‌ســـــه‌ر چاویدا هێنــــاوه، جا ئیتر کێ هه‌یه جگه له‌خوا هیدایه‌ت وڕێنمووی بکات، ئایا ئيتر بیر ناکانه‌وه و ئامۆژگاری وه‌رناگرن .
وه‌هه‌ركه‌سێك ئه‌و هه‌قه‌ی به‌خۆیدا كه به‌خه‌ڵكی ڕه‌وا ببینێت، هه‌ركات وله‌هه‌رشوێنێك هه‌رچیان ده‌وێت بیكه‌ن وبیڵێن، ئه‌وا ئه‌و كه‌سه دانی به‌وه‌دا ناوه كه هه‌واو وئاره‌زوو وشه‌یتانه‌كه‌ی خۆی بپه‌رستێت، ئه‌بێت ئه‌وه بزانین مرۆڤ بۆ ئه‌وه دروستكراوه كه به‌نده بێت وبه‌ندایه‌تی بكات، ئه‌گه‌ر هاتوو به‌ندایه‌تی خوای گه‌وره‌ی نه‌كرد، بێگومان ده‌بێته به‌نده وعه‌بدی غه‌یری خوا، ئیتر یان ده‌بێته به‌نده‌ی مرۆڤێك یان بیروباوه‌ڕێكی ده‌ستكردی مرۆڤه‌كان، یان ده‌بێته به‌نده‌ی هه‌واو وئاره‌زووه‌كانی خۆی .
ئه‌گه‌ر بهاتایه ته‌نها تاكه كه‌سێك هه‌بوایه له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی، خوای گه‌وره سزا وسنوه‌ركانی كوشتن، و تۆمه‌ت دانه پاڵ، وزینا وبێڕه‌وشتی، له‌سه‌ر فه‌رز نه‌ده‌كرد، هه‌روه‌ها واجب نه‌بوو له‌سه‌ری چاوی دابخات له‌ئاست عه‌وه‌رت، وه زینا وخواردنی سوود وحه‌رامكراوه‌كانی تری له‌سه‌ر حه‌رام وقه‌ده‌غه نه‌ده‌كرد، به‌ڵام هه‌موو ئه‌مانه‌ی له‌سه‌ر فه‌رزكردووه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی تری وه‌ك خۆی له‌گه‌ڵدا ده‌ژین، جا كه‌وابوو هه‌ركاتێك كه‌سه‌كان له‌گه‌ڵێدا زیاتر بوون ڕێكخه‌ره‌كانیش له‌سه‌ری ووردتر ده‌بن، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر بهاتایه له‌ناو ئه‌ستێره ومه‌جه‌ڕه‌كانی تردا ته‌نها مانگ هه‌بوایه ئه‌وه پێویستی به‌وه نه‌ده‌كرد كه خوای گه‌وره هێنده به‌ووردی ئه‌و خوله‌گه‌یه‌ی بۆ دایاری بكات كه بسوڕێته‌وه تیایدا، به‌ڵام مادام له‌گه‌ڵ مانگدا ڕۆژ و سه‌ره‌جه‌م ئه‌ستێره‌كانی تر هه‌ن خوای گه‌وره یاسایه‌كی ووردی بۆ دیاری كردوون؛ تاوه‌كو زۆر به‌ڕێكوپێكی وبێ ئه‌وه‌ی به‌ریه‌ك بكه‌ون هه‌ردانه‌یه‌كیان له‌خولگه‌یه‌كی دیاریكراوی خۆیاندا زۆر به‌ووردی بسوڕێنه‌وه، تا ژماره‌ی ئه‌ستێره‌كانیش زیاتر بن پێویستیان به‌ڕێكخه‌ر ویاسایه‌كی ووردتر هه‌یه .
خوای گه‌وره‌ش فه‌رموویه‌تی: ﮋ يُغْشِي اللَّيْلَ النَّهَارَ يَطْلُبُهُ حَثِيثًا وَالشَّمْسَ وَالْقَمَرَ وَالنُّجُومَ مُسَخَّرَاتٍ بِأَمْرِهِ أَلَا لَهُ الْخَلْقُ وَالْأَمْرُ تَبَارَكَ اللَّهُ رَبُّ الْعَالَمِينَ ﮊ ([114]) واته : خوای گه‌وره ڕۆژ به‌شه‌و دائه‌پۆشێ، رۆژیش به په‌له ده‌كه‌وێته شوێنی شه‌و، په‌روه‌ردگارتان خۆر، ومانگ، وگشت ئه‌ستێره‌كانی دروستكرد، ئاگادار بن و بزانن وتێفکرن که هه‌رچی دروستکردن و بڕیاردانه هه‌ر بۆ ئه‌وه، موباره‌ک و پیرۆز‌و گه‌وره‌یه زاتی (الله) په‌روه‌ردگاری جیهانیان .
هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی : ﮋ لَا الشَّمْسُ يَنْبَغِي لَهَا أَنْ تُدْرِكَ الْقَمَرَ وَلَا اللَّيْلُ سَابِقُ النَّهَارِ وَكُلٌّ فِي فَلَكٍ يَسْبَحُونَ ﮊ ([115]) واته : نه خۆر بۆی هه‌یه به مانگ بگات (له هێڵ و ڕێڕه‌وی خۆی ده‌ربچێت)، نه شه‌ویش پێش ڕۆژ ده‌که‌وێت، به‌ڵکو هه‌ریه‌که‌یان له‌خولگه‌ی تایبه‌تی خۆیاندا مه‌له ده‌که‌ن و به‌ئاسانی ده‌سوڕێنه‌وه .
بێگومان حوكمه‌كانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام بۆ ئه‌وه هاتوون كاروباره‌كانی دین ودونیامان بۆ ڕێك بخه‌ن، جا بۆیه هه‌ركه‌سێك ڕێگای به‌خۆی دا كه‌سه‌رپێچی فه‌رمانه‌كانی خوای گه‌وره بكات، به‌ڕاستی شایانی ئه‌وه‌یه كه خوای گه‌وره سزای بدات .
خوای گه‌وره خۆی ڕازی بووه كه به‌نده‌كانی موسڵمان بن، وئاینی پیرۆزی ئیسلام ئاینیان بێت، وه‌ك فه‌رموویه‌تی : ﮋ الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ الْإِسْلَامَ دِينًا ﮊ ([116]) واته : له‌ئه‌مرۆوه به‌رنامه‌و ئایینه‌كه‌تانم ته‌واوكرد، وه نیعمه‌ت وبه‌خششی خۆمم بۆ ته‌واوكردن سه‌رم خستن به‌سه‌ر دوژمنه‌كانتانا، وڕێنماییم كردن بۆرێگه‌ی راست، ئیتر نه‌پێویستان به‌پێغه‌مبه‌رێكی تر هه‌یه، ونه به‌قورئانێكی دیكه، ئیسلامیشم به‌به‌رنامه‌و ئایین بۆ هه‌ڵبژاردن و، نابێت هیچ كاتێك لێی لابده‌ن .
ده‌رچوونیش له‌ئیسلام وه‌رگه‌ڕان و (مورته‌د) بوونه‌وه‌یه، هه‌ركه‌سێكیش له‌دین وه‌رگه‌ڕا ئه‌وه بێباوه‌ڕ بووه، وهه‌رچی كاروكرده‌وه‌ی چاكیشی هه‌یه به‌با ده‌ڕوات و پووچه‌ڵ ده‌بێته‌وه، وه‌ك خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ﮋ وَمَنْ يَرْتَدِدْ مِنْكُمْ عَنْ دِينِهِ فَيَمُتْ وَهُوَ كَافِرٌ فَأُولَٰئِكَ حَبِطَتْ أَعْمَالُهُمْ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ وَأُولَٰئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ ﮊ ([117]) واته : هه‌ركه‌سێكتان له‌ئایینی خۆی (ئیسلام) پاشگه‌ز بێته‌وه، و به‌كافرییش بمرێت، ئه‌وانه كه به‌كافری ده‌مرن كار‌و كرده‌وه‌یان له‌هه‌ردوو دونیا به‌فیڕۆ ده‌ڕوات، له‌م دونیایه‌دا له‌خێرو بێری ئیسلام بێ به‌ش ئه‌بن، ومامه‌ڵه‌ی بێ بڕواییان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، له‌ڕۆژی دواییشدا هیچ پاداشتێكی خێریان نابێت، وده‌بنه هاوه‌ڵ وهاوڕێی دۆزه‌خ و، به‌هه‌تاهه‌تایش له‌وێ ئه‌مێننه‌وه .
له‌فه‌رمووده‌ی صه‌حیحشیدا هاتووه، كه پێغه‌مبــه‌ر ((صلی الله علیه وسلم)) فه‌رموویه‌تی : { مَنْ بَدَلَ دينَهُ فَاقْتُلُوهُ } ([118]) واته : هه‌ركه‌سێك دینه‌كه‌ی خۆی گۆڕی وله‌ئیسلام پاشگه‌ز بوویه‌وه ئه‌وا بیكوژن .
به‌ندایه‌تی كردن و(عبودیه‌ت) بۆ خوای گه‌وره (الله جل جلاله) مه‌به‌ستی هه‌موو دروستكراوه‌كان وئه‌وه‌ی هه‌یه له‌بوونه‌وه‌ردا، هه‌ركه‌سێك ڕێگا به‌خۆی بدات كه له‌به‌ندایه‌تی خوای گه‌وره ده‌ربچێت ویاخی بێت لێی، ئه‌وا باوه‌ڕی به‌و مه‌به‌سته نییه كه له‌پێناویدا خه‌لق بووه ودروستكراوه بۆی، كه‌سی وا هه‌یه ڕێگا به‌خۆی نادات وبه‌لایه‌وه دروست نییه كه له‌یاساكانی ووڵات وحكومه‌ت لابدات، كه‌چی زۆر ئاساییه به‌لایه‌وه له به‌ندایه‌تی خوای گه‌وره لابدات ویاخی ببێت لێی، ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا دان نانێكی شاراوه‌یه به‌لاوازی مه‌به‌ستی هاتنه بوونی خۆی، یان نه‌هێشتنیه‌تی له‌دڵ وده‌روونیدا، خوای گه‌وره‌ش فه‌رموویه‌تی : ﮋ وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنْسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ ﮊ ([119]) واته : بێگومان من جنۆكه وئاده‌میزادم دروست نه‌کردووه‌ته‌نها بۆ ئه‌وه نه‌بێت که‌من بپه‌رستن وفه‌رمانبه‌ردارم بن .
ئه‌و ذاته‌ی كه‌مرۆڤ وجنۆكه‌ی له‌م دونیایه‌دا بۆ به‌ندایه‌تی خۆی دروست كردبێت، بێگومان له‌دواڕۆژیشدا زیندوویان ده‌كاته‌وه بۆ سزا وپاداشت دانه‌وه .
له‌كۆتایدا صه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر محمد المصطفی وئال وبه‌یت ویار ویاوه‌ران وشوێنكه‌وتوانی بێت هه‌تا هه‌تایه .
([1]) سوره‌تی الشوری : 13 .
([2]) سوره‌تی البقرة : 87 .
([3]) رواه مسلم .
([4]) سوره‌تی الجمعة : 2 .
([5]) سوره‌تی آل عمران : 85 .
([6]) سوره‌تی الأنبياء : 25 .
([7]) سوره‌تی النساء : 163 - 165.
([8]) سوره‌تی الأنعام : 90 .
([9]) سوره‌تی ال عمران : 50 .
([10]) سوره‌تی آل عمران : 87 .
([11]) سوره‌تی النساء : 46 .
([12]) سوره‌تی آل عمران : 85 .
([13]) سوره‌تی سبأ : 28 .
([14]) رواه مسلم : 153 .
([15]) سوره‌تی الحجر : 9 .
([16]) سوره‌تی المائدة : 67 .
([17]) سوره‌تی نوور : 54
([18]) سوره‌تی ال عمران : 87 .
([19]) سوره‌تی البقرة : 163 .
([20]) سوره‌تی النساء : 36 .
([21]) سوره‌تی الزمر : 65 .
([22]) سوره‌تی النساء : 48 .
([23]) سوره‌تی محمد : 34 .
([24]) سوره‌تی البقرة : 217 .
([25]) سوره‌تی البقرة : 161 .
([26]) سوره‌تی التغابن : 2 .
([27]) سوره‌تی التوبة :65 - 66 .
([28]) سوره‌تی النحل : 105 .
([29]) سوره‌تی العنكبوت : 68 .
([30]) سوره‌تی المؤمون : 117 .
([31]) سوره‌تی : یونس : 18 .
([32]) سوره‌تی : یوسف : 40 .
([33]) سوره‌تی الاعراف : 188 .
([34]) سوه‌تی الرعد : 16 .
([35]) سوره‌تی المائدة : 51 .
([36]) سوره‌تی الانبیا‌ء : 24 .
([37]) سوره‌تی الاحقاف : 3 .
([38]) سوره‌تی یوسف : 105 .
([39]) سوره‌تی : المؤمنون : 71 .
([40]) سوره‌تی الانبیا‌ء : 32 .
([41]) سوره‌تی الروم : 30 .
([42]) سوره‌تی الانفال : 2 .
([43]) سوره‌تی الفتح : 4 .
([44]) سوره‌تی البقرة : 286 .
([45]) سوره‌تی الطلاق : 7 .
([46]) سوره‌تی : الا‌نعام : 101 .
([47]) سوره‌تی الاخلاص : 3 .
([48]) سوره‌تی المائدة : 64 .
([49]) سوره‌تی الشوری : 11 .
([50]) سوره‌تی طه : 110 .
([51]) سوره‌تی الا‌نعام : 103 .
([52]) سوره‌تی الحدید : 3 - 4 .
([53]) سوره‌تی الحدید : 3 - 4 .
([54]) سوره‌تی طه : 46 .
([55]) سوره‌تی ال عمران : 40 .
([56]) سوره‌تی البقرة : 253 .
([57]) سوره‌تی البروج : 15 - 16 .
([58]) سوره‌تی النساء : 164 .
([59]) سوره‌تی الاحزاب : 4 .
([60]) سوره‌تی العنكبوت : 49 .
([61]) سوره‌تی التوبة : 6 .
([62]) سوره‌تی الطور : 2 - 3 .
([63]) سوره‌تی البروج : 21 - 22 .
([64]) سوره‌تی الزخرف : 4 .
([65]) سوره‌تی الا‌نعام : 7 .
([66]) سوره‌تی لقمان : 27 .
([67]) سوره‌تی الكهف : 109 .
([68]) سوره‌تی الاعراف : 54 .
([69]) سوره‌تی البقرة : 75 .
([70]) سوره‌تی الا‌نعام : 122 .
([71]) سوره‌تی البقرة : 257 .
([72]) سوره‌تی النساء : 59 .
([73]) سوره‌تی الاعراف : 157 .
([74]) سوره‌تی یوسف : 40 .
([75]) سوره‌تی التوبة : 31 .
([76]) سوره‌تی المؤمنون : 92 .
([77]) سوره‌تی الزمر : 46 .
([78]) سوره‌تی البقرة : 85 .
([79]) سوره‌تی المائدة : 49 .
([80]) سوره‌تی الفرقان : 2 .
([81]) سوره‌تی القمر : 49 .
([82]) سوره‌تی الاحزاب : 38 .
([83]) رواه مسلم به‌ژماره (8) له‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه‌عومه‌ری كوڕی خه‌تاب (خوای لێ ڕازی بێت) گێڕاویه‌تیه‌وه .
([84]) سوره‌تی الطلاق : 12 .
([85]) سوره‌تی الملك : 14 .
([86]) سوره‌تی الا‌نعام : 38 .
([87]) سوره‌تی ی‌س : 12 .
([88]) سوره‌تی التكویر : 27 - 29 .
([89]) سوره‌تی الصافات : 95 - 96 .
([90]) أخرجه الحاكم فـى الإيمان، وصححه على شرط مسلم .
([91]) سوره‌تی العنكبوت : 57 .
([92]) سوره‌تی ی‌س : 51 .
([93]) سوره‌تی الجاثیة : 31 - 32 .
([94]) سوره‌تی الفرقان : 11 .
([95]) سوره‌تی الانبیا‌ء : 47 .
([96]) سوره‌تی هود : 106 .
([97]) سوره‌تی هود : 108 .
([98]) سوره‌تی ال عمران : 56 - 57 .
([99]) سوره‌تی النساء : 59 .
([100]) سوره‌تی النساء : 83 .
([101]) رواه مسلم (1854) .
([102]) رواه مسلم (55) .
([103]) رواه مسلم (156) .
([104]) رواه أبو داود من حديث سعيد بن زيد (رضي الله عنه) (4772) والترمذي (1421) والنسائي (4095) وابن ماجه (2580) قال الترمذي هذا حديث حسن صحيح .
([105]) صحيح البخاري (2348) و صحيح مسلم (141) من حديث عبدالله بن عمرو .
([106]) رواه النسائي (4081) وابن أبي شيبة (28043) وأحمد (22514) والطبراني في الكبير (20/313) .
([107]) رواه البخاري (123، 2655) وصحيح مسلم (1904) .
([108]) رواه البخاري (6718) ومسلم (1835) من حديث أبي هريرة رضي الله عنه .
([109]) سوره‌تی الشعرا‌ء : 97 - 98 .
([110]) سوره‌تی التوبة : 37 .
([111]) سوره‌تی ال عمران : 90 .
([112])
([113]) سوره‌تی الجاثیه : 23 .
([114]) سوره‌تی الاعراف : 54 .
([115]) سوره‌تی ی‌س : 40 .
([116]) سوره‌تی المائدة : 3 .
([117]) سوره‌تی البقرة : 217 .
([118]) رواه البخاري (2854) من حديث ابن عباس (رضي الله عنهما) .
([119]) سوره‌تی الذاریات : 56 .