چى له‌سه‌ر ئێمه‌ پێویسته‌ به‌رامبه‌ر هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم

وه‌سف كردن

پرسیارێكه له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌:" ئایا چى له‌سه‌ر ئێمه‌ پێویسته‌ به‌رامبه‌ر هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ؟".

Download
له‌باره‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌وه‌ كۆمێنتێك بنێره‌ بۆ سه‌رپه‌رشتیار

وه‌صفی فراوان

چى لهسهر ئێمه پێویسته بهرامبهر هاوهڵانى پێغهمبهر رضي الله عنهم

واجبنا نحو الصحابة رضي الله عنهم

پرسیار : ئایا چى لهسهر ئێمه پێویسته بهرامبهر هاوهڵانى پێغهمبهر صلى الله عليه وسلم ؟

وهڵام : ئهوهى له سهرمانه خۆشمان بوێن و داواى ئهوه بكهین خودا لێیان رهزاى بێت به وتنى ( رضي الله عنه ) ووته و دهروونمان پاك بێت بهرامبهریــان، بهوهی ههمیشه باسی چاكهكانیان بكهین، و دووربكهوینهوه لهباسكردنی ئهو فیتنة و ئاژاوانهی كه له نێوان خۆیاندا روویداوه، چونكه ئاشكرایه ئهوانیش مرۆڤــن و مرۆڤیش قابیلى ههڵهيه، بهڵام ههوڵیانداوه ههق بپێكن، ئهوانهى ههقیان پێكاوه دوو پاداشتیان بۆ ههیه، ئهوانهشى نهیان پێكاوه یهك پاداشت و ههڵهكانیشیان إن شاء الله خوا لێیان خۆش دهبێت، بێگومان ئهوهنده چاكـــهیان ههیه كه ههڵهكانیان بسڕێتهوه، ئهوانیش چاك و چاكترینيان ههیه، باشترینیان ئهو ( ده ) كهسهیه كه به ( عشرة المبشرة ) ناسراونئهوانیش بهم شێوهیه ریز بوون: ( ئهبوبهكر، عومهر، عوسمان، عهلى، تهڵحه، زوبێر، عهبدورِرِهحمانى كورِى عهوف، سهعدى كورِى ئهبی وهققاص، سهعیدى كورِى زهید، دوایی ئهبو عوبهیدهى جهرِرِاح ) پاش ئهم ده كهسه هاوهڵهكۆچهریهكان ـ موهاجرین ـ به گشتى، دوایی ئهوانهى بهشدارى بهدریان كرد له موهاجرین و ئهنسار دوایی ئهنساريیهكان، دوایی هاوهڵانى تر )، پێغهمبهر ( صلى الله عليه وسلم ) دهفهرموێت: « لا تَسُبُّوا أَصْحَابِي فَوَالذِي نَفْسِيْ بيَدِه لَوْ أن أَحَدَكُمْ أَنْفَقَ مِثْلَ أُحُدٍ ذَهَبًَا مَا أَدْرَكَ مُدَّ أَحَدِهِمْ وَلا نَصِيْفَهُ » { متفق علیه } واته: جوێن به هاوهڵانم مهدهن، سوێند به خوا ئهگهر یهكێ له ئێوه بهقهد كێوی ئوحود ئاڵتون ببهخشێت بهقهد مشتێكى ئهوان، بهڵكو نیو مشتى ئهوانش خێرى ناگات، ههروهها دهفهرموێـت:« مَنْ سَــبَّ أَصْحَابي فَعَلَيْهِ لَعْنَةُ اللهِ وَالمَلائِكَةِ وَالنَّاسِ أَجْمَعِيْنَ » { الطبراني } واته: ههركـــهس جـــوێنى دا به هــــاوهڵانم نـــهفرهتــى خـوداو فریشتهكان و خهڵكى لێ بێت .

خوای گهورهش زانا و شارهزاتره .