دانه‌وه‌ی قه‌رز پێش حه‌جكردن
فه‌تـواده‌ر : شێخ عه‌بدولعه‌زیز بن باز
وه‌رگـێران: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچـونه‌وه: پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌سف كردن
پرسیارێكه له لایه‌ن زانای پایه به‌رز شێخ عه‌بدولعه‌زیز بن بازه ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه، وه ده‌قی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه:\” من قه‌رزێكم به‌سه‌ره‌وه‌یه و ئه‌شمه‌وێت حه‌ج بكه‌م، ئایا دروسته ئه‌م كاره بكه‌م؟ خوای گه‌وره پاداشتی خێرتان بداته‌وه ؟ \”.
- 1
PDF 110.2 KB 2019-05-02
- 2
DOC 2.5 MB 2019-05-02
وه‌صفی فراوان
دانه‌وه‌ی قه‌رز پێش حه‌جكردن
] kurdish – كوردی – كردي [
عه‌بدولعه‌زیز بن باز
وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی :پشتیوان سابیر عه‌زیز
2011 - 1432
﴿ وفاء الدين قبل الحج ﴾
« باللغة الكردية »
عبد العزيز بن باز
يرحمه الله تعالى
ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2011 - 1432
دانه‌وه‌ی قه‌رز پێش حه‌جكردن
پرسیار : من قه‌رزێكم به‌سه‌ره‌وه‌یه و ئه‌شمه‌وێت حه‌ج بكه‌م، ئایا دروسته ئه‌م كاره بكه‌م؟ خوای گه‌وره پاداشتی خێرتان بداته‌وه .
وه‌ڵام : ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌وه‌نده پاره وماڵت هه‌بوو كه به‌شی دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كه و حهجكردنیشی ده‌كرد ئه‌وا هیچ شتێكی تێدا نییه وبیكه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو پاره و ماله‌كه‌ت به‌شی هه‌ردوكیانی نه‌ده‌كرد ئه‌وا له‌پێشه‌وه قهرزهكهت بده‌ره‌وه به‌خاوه‌نه‌كه‌ی، چونكه دانه‌وه‌ی قه‌رزه له‌پێشتره، خوای گه‌وره‌ش فه‌رموویه‌تی : {وَلِلَّهِ عَلَى ٱلنَّاسِ حِجُّ ٱلۡبَيۡتِ مَنِ ٱسۡتَطَاعَ إِلَيۡهِ سَبِيلٗاۚ} { سورة آل عمران ، الآية 97 } واته : خوای گه‌وره حه‌جی فهرزكردوه له‌سه‌ر خه‌ڵكانێك كه توانایان هه‌بێت .
ئاشكرا تۆیش به‌م حاڵه‌وه توانای ئه‌وه‌ت نییه حه‌ج بكه‌یت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قه‌رزه‌كه ڕێگریت ده‌كات له ئه‌نجامدانی حه‌ج، خۆ ئه‌گه‌ر پاره‌و ماڵی ته‌واوت هه‌بوو كه به‌شی دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كه و مه‌سروفی حهجهكهشیتی ئه‌كردی ئه‌وه هیچ قه‌یدی ناكات حه‌جه‌كه‌ت بكه‌یت و پاشان قهرزهكهت بده‌یته‌وه، چونكه به‌پێی ده‌قی ئایه‌ته‌كه ئه‌وه له‌سه‌ر تۆ واجبه، وه به‌پێی ئه‌وه‌یشی له فه‌رمووده‌كاندا له پێغه‌مبه‌ری خوداوه (صلی الله علیه وسلم) وارد بووه .
خوای گه‌وره‌ش له‌هه‌مووان زانا وشارهزاتره ..
سه‌رچاوه : گۆڤاری (الدعوة) ژماره 1635 له 28/11/1418هـ.
پۆڵینه زانستیه‌كان: