حوكمی خواردنی گۆشتی قرژاڵ
وه‌سف كردن
پرسیارێكه له لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه، وه ده‌قی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه ئایا خواردنی گۆشتی قرژاڵ له‌ئیسلامدا حه‌ڵاڵه یان حه‌رامه؟».
- 1
PDF 435.6 KB 2019-05-02
- 2
DOC 2.7 MB 2019-05-02
وه‌صفی فراوان
حوكمی خواردنی گۆشتی قرژاڵ
] kurdish – كوردی – كردي [
ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2012 - 1433
﴿ حكم أكل سرطان البحر ﴾
« باللغة الكردية »
فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2012 - 1433
حوكمی خواردنی گۆشتی قرژاڵ
پرسیار : ئایا خواردنی گۆشتی قرژاڵ له‌ئیسلامدا حه‌ڵاڵه یان حه‌رامه ؟
وه‌ڵام : زانایان له‌م مهسئهلهیهدا یه‌ك ڕانین وڕایان جیاوازه له‌باره‌ی ئه‌و گیانله‌به‌رانه‌ی كه له‌ئاو و ووشكانیشدا ده‌توانن بژین، وه‌ك كیسه‌ڵ وقرژانگ وبۆق .
یه‌كه‌م / ڕای مالیكیه‌كان :
ئیمامی مالیك ڕای وایه كه خواردنی گۆشتی گیانله‌به‌رانی ناو ده‌ریا هه‌ر هه‌مووی حه‌ڵاڵه به گۆشتی قرژانگیشهوه، ئه‌ویش به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌م ئایه‌ته‌ی كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : ) أُحِلَّ لَكُمۡ صَيۡدُ ٱلۡبَحۡرِ وَطَعَامُهُۥ مَتَٰعٗا لَّكُمۡ وَلِلسَّيَّارَةِۖ ({المائدة :96} واته : ڕاو (ی نێچیر) و خوارده‌مه‌نی ده‌ریایی حه‌ڵاڵ کراوه بۆتان تا ئێوه و گه‌شتیاره‌کان سوودی لێ وه‌ربگرن .
دووه‌م / ڕای شافعیه‌كان :
ئیمامی نه‌وه‌ویش له مه‌جموعدا ده‌ڵێت : ڕای دروست و ڕاست لای شافعیه‌كان ئه‌وه‌یه گۆشتی مرداره‌وه بووی گیانله‌به‌رانی ناو ده‌ریا هه‌ر هه‌مووی حه‌ڵاڵه، بۆق نه‌بێت، وه‌هه‌ندێك له زاناینی شافعی ده‌ڵین گۆشتی كیسه‌ڵ وماری ئاوییش حه‌رامه ودروست نییه بخورێت {المجموع : النووي، (ج9/ص32 -33) } .
شه‌ربینی خاوه‌نی كتابی مغني المحتاج ییش كه زانایه‌كی شافعی مه‌زهه‌به ئه‌ڵێت : هاوه‌ڵانمان له مه‌زهه‌بی شافعی یان هه‌ندێكیان ده‌ڵێن : ئه‌وه‌ی له‌ناو ده‌ریادایه خواردنی گۆشته‌كه‌ی حه‌ڵاڵه خواردنی گۆشتی بۆق نه‌بێت چونكه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ڕێگری كردووه له كوشتنی بۆق {المغني المحتاج (ج4/ص298)}، وه‌ك ڕیوایه‌تكراوه : « نه‌ی رسول الله (صلی الله علیه وسلم) عن قتل الضفدع » {سنن الدارمي، كتاب الأضاحي، باب النهي عن قتل الضفدع والنحلة}.
سێهه‌م / ڕای حه‌نبه‌لیه‌كان :
خاوه‌نی كتابی المغني ابن القدامة المقدسي ئه‌ڵێت : ههرگیانلهبهرێكی ده‌ریا كه لهووشكانیشدا بژی، به‌بێ سه‌ربڕین دروست نیه بخورێت، وه‌ك باڵنده‌ی ده‌ریا وكیسهڵ وسه‌گ ئاوی، وئه‌وه‌یان نه‌بێت كه خوێنی نییه وه قرژانگ دروسته به‌بێ سه‌ربڕینیش بخورێت {المغني لابن القدامة : (ج11/ص83)} .
چواره‌م / ڕای حه‌نه‌فیه‌كان :
خاوه‌نی كتابی بدائع الصنائع أبو بكر بن مسعود الكاساني، له‌م باره‌یه‌وه ڕای حه‌نه‌فیه‌كان نقڵ ده‌كات وده‌ڵێت : له‌ناو گیانله‌به‌رانی ده‌ریادا ته‌نها ماسی حه‌ڵاڵه بخورێت، جگه‌له ماسی خواردنی هه‌مووی حه‌رامه .{بدائع الصنائع (ج5/ص35)} .
به‌كورتی سه‌باره‌ت به خواردنی گۆشتی قرژانگ :
جمهوری زانایان ڕایان وایه كه خواردنی گۆشتی قرژانگ حه‌ڵاڵه به‌و به‌ڵگانه‌ی كه پێشتر خستیانه ڕوو.
حه‌نه‌فیه‌كانیش پێیان دروست نیه خواردنی .
وهڕای دروستیش ڕای جمهوری زانایانه ئه‌ویش له‌به‌ر به‌هێزی به‌ڵگه‌كانیان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیچ به‌ڵگه‌یه‌ی تریش نییه له‌سه‌ر حه‌رام بوونی قرژانگ .
خوای گه‌وره زانا‌و شاره‌زاتره.
پۆڵینه زانستیه‌كان: