به‌كارهێنانی ده‌رمانی ده‌م ودان له‌كاتی به‌ڕۆژوو بووندا
فه‌تـواده‌ر : شێخ عه‌بدولعه‌زیز بن باز
وه‌رگـێران: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچـونه‌وه: پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌سف كردن
پرسیارێكه له لایه‌ن شێخ شێخ عبد العزیز ابن باز، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه، وه ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كان ئه‌مه‌یه: ئایا دروسته بۆ ڕۆژوه‌وان كه ده‌رمانی ده‌م ودان به‌كاربهێنێت له‌كاتێكدا به‌ڕۆژووه ؟ .
- 1
به‌كارهێنانی ده‌رمانی ده‌م ودان له‌كاتی به‌ڕۆژوو بووندا
PDF 152 KB 2019-05-02
- 2
به‌كارهێنانی ده‌رمانی ده‌م ودان له‌كاتی به‌ڕۆژوو بووندا
DOC 2.7 MB 2019-05-02
وه‌صفی فراوان
به‌كارهێنانی ده‌رمانی ده‌م ودان له‌كاتی به‌ڕۆژوو بووندا
] kurdish – كوردی – كردي [
شێخ عبد العزیز ابن باز
وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2012 - 1433
حكم استعمال معجون الأسنان للصائم
« باللغة الكردية »
الشيخ عبد العزیز بن باز
ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2012 - 1433
به‌كارهێنانی ده‌رمانی ده‌م ودان له‌كاتی به‌ڕۆژوو بووندا
ئه‌م پرسیاره ئاڕاسته‌ی شێخ ابن باز كرا :
پرسیار : ئایا دروسته بۆ ڕۆژوه‌وان كه ده‌رمانی ده‌م ودان به‌كاربهێنێت له‌كاتێكدا به‌ڕۆژووه ؟
وه‌ڵام : سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره ودرودو صهڵات وسهلام له‌سه‌ر محمد المصطفی وئال وبهیت وهاوهڵ وشوێنكهوتوانی هه‌تا هه‌تایه .
هیچ شتێكی تێدا نییه و ده‌توانێت به‌كاری بهێنێت، به‌ڵام ئه‌بێت زۆر ئاگاداری ئه‌وه بێت كه هیچی لێ نه‌ڕواته خواره‌وه بۆ ناو گه‌ده‌ی، هه‌روه‌ك چۆن به‌كارهێنانی سیواك له‌سه‌ره‌تا وكۆتای ڕۆژیشه‌وه كارێكی مه‌شروع وڕێگا پێدراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا هه‌ندێك له زانایان به‌كارهێنانی سیواك له‌پاش لادانی خۆر له‌ناوه‌ڕاستی ئاسمان به‌باش نازانن وپیان وایه مه‌كروهه، به‌ڵام ئه‌م ڕایه ڕایه‌كی دروست نییه وڕاستتر ئه‌وه‌یه هیچ كهراههتێكی تێدا نییه .
ئه‌ویش به‌به‌ڵگه‌ی گشتگیری ئه‌م فه‌رمووده‌یه كه پێغهمبر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی : «السواك مطهرة للفم مرضاة للرب» [أخرجه النسائي بإسناد صحيح] واته : سیواك كردن پاكه‌ره‌وه‌ی ناو ده‌مه وهۆكاری خوا له‌خۆ ڕازیكردنیشه .
هه‌روه‌ها لهفهرموودهیهكی تریشدا فه‌رموویه‌تی : « لولا أن أشق على أمتي لأمرتهم بالسواك عند كل صلاة»[متفق عليه] واته : ئه‌گه‌ر گران وقورس نه‌بوایه له‌سه‌ر ئوممه‌ته‌كه‌م ئه‌وا فه‌رمانم پێده‌كردن كه له‌گه‌ڵ هه‌موو نوێژێكدا سیواكیان بكردایه .
ئاشكرایه به پێی ئه‌م فه‌رمووده‌یه نوێژه‌كان نیوه‌ڕۆ و عه‌سریش ده‌گرێته‌وه، كه هه‌ردوكیان كاته‌كانیان له‌پاش تێپه‌ڕبوونی خۆره له‌ناوه‌ڕاستی ئاسمان .
خوای گه‌وره پشت وپه‌نای هه‌مووان بێت .
سه‌رچاوه‌كان:
پێگه‌ی زانای پایه به‌رز شێخ عه‌بدولعه‌زیز بن باز www.binbaz.org.sa
پۆڵینه زانستیه‌كان: