حوكمی ته‌وافی وه‌داع
فه‌تـواده‌ر : شێخ عه‌بدولعه‌زیز بن باز
وه‌رگـێران: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچـونه‌وه: پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌سف كردن
پرسیارێكه له لایه‌ن شێخ عبد العزیز بن باز ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه، وه ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه: ئایا ته‌وافی ماڵ ئاوایی واجبه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی به نیازه له شاری مه‌ككه‌ی پێرۆز بچێته ده‌ره‌وه، یان موسته‌حه‌به و سوننه‌ته؟
- 1
PDF 192.3 KB 2019-05-02
- 2
DOC 3.4 MB 2019-05-02
وه‌صفی فراوان
حوكمی ته‌وافی وه‌داع
] kurdish – كوردی – كردي [
شێخ عبد العزیز بن باز
وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2012 - 1433
حكم طواف الوداع
« باللغة الكردية »
الشیخ عبد العزیز بن باز
يرحمه الله تعالى
ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2012 - 1433
حوكمی ته‌وافی وه‌داع
پرسیار: ئایا ته‌وافی ماڵ ئاوایی واجبه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی به نیازه له شاری مه‌ككه‌ی پێرۆز بچێته ده‌ره‌وه، یان موسته‌حه‌به و سوننه‌ته؟
وه‌ڵام: له نێوان زانایان ڕای جیاوز هه‌یه ده‌رباره‌ی واجب بوونی ته‌وافی ماڵ ئاوایی، وه ئه‌وه‌ی ڕاست بێت ئه‌و ته‌وافه واجبه له‌سه‌ر حاجیان وه موسته‌حه‌به بۆ عومره‌كاران، به پێی فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم بۆ خه‌ڵكه‌كه له حه‌جی ماڵ ئاوایی‌دا: « لا ينفرن أحد منكم حتى يكون آخر عهده بالبيت» [رواه مسلم]، واته: هیچ كه‌س له ئێوه به هیچ لایه‌كدا نه‌ڕوات هه‌تا دوا جێگای دیداری، ده‌وری به‌یت نه‌بێت. وفي الصحيحين عن ابن عباس رضي الله عنهما أنه قال: « أمر الناس أن يكون آخر عه‌ده‌م بالبيت إلا أنه خفف عن المرأة الحائض»، واته: فه‌رمان دراوه به خه‌ڵك كه ئه‌و ته‌وافه ئاخر بینینیان بێت بۆ به‌یت، به‌ڵام بۆ ژنی بێ نوێژ سوك كراوه. وه له ڕوانگه‌ی ئه‌م دوو فهرمویهدا حوكمی ته‌وافی ماڵئاواییمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت، وه ئه‌نجامدانی عومره‌ش وه‌كو حه‌ج وایه؛ چونكه یێی ده‌وترێت حه‌جی بچوك، وه ئافره‌تی حه‌یزدار ته‌وافی وه‌داعی له‌سه‌ر نیه.
سه‌رچاوه: مجموع فتاوى ومقالات متنوعة المجلد السابع عشر www.binbaz.org
سه‌رچاوه‌كان:
پێگه‌ی زانای پایه به‌رز شێخ عه‌بدولعه‌زیز بن باز www.binbaz.org.sa
پۆڵینه زانستیه‌كان: