فه‌زڵه‌كانی باوه‌ڕ
وه‌سف كردن
ئه‌م بابه‌ته باسی فه‌زڵه‌كانی باوه‌ڕ هێنان ده‌كات له ژێر تیشكی ئایه‌ته‌كانی قورئانی پیرۆز وفه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم، وه وه‌رگیراوه له كتێبی «مختصر الفقه الإسلامي».
- 1
PDF 2.8 MB 2019-05-02
- 2
DOC 2.8 MB 2019-05-02
وه‌صفی فراوان
فه‌زڵه‌كانی باوه‌ڕ
] kurdish – كوردی – كردي [
موحه‌مه‌د بن ئیبراهیم ئه‌لتوه‌یجری
ئاماده‌كردنی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2012 - 1434
فضائل الإيمان
« باللغة الكردية »
محمد بن إبراهيم التويجري
إعداد: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2012 - 1434
فه‌زڵه‌كانی باوه‌ڕ
١-خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (سَابِقُوا إِلَىٰ مَغْفِرَةٍ مِنْ رَبِّكُمْ وَجَنَّةٍ عَرْضُهَا كَعَرْضِ السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ أُعِدَّتْ لِلَّذِينَ آمَنُوا بِاللَّهِ وَرُسُلِهِ ۚ ذَٰلِكَ فَضْلُ اللَّهِ يُؤْتِيهِ مَنْ يَشَاءُ ۚ وَاللَّهُ ذُو الْفَضْلِ الْعَظِيمِ) [الحديد :٢١ ].
واته: پێشبڕکێ بکه‌ن بۆ (ده‌ست خستنی) لێخۆشبوو‌ن له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه وه بۆ به‌هه‌شتێك که پانتایی یه‌که‌ی به‌وێنه‌ی پانتایی ئاسمان و زه‌وی یه ئاماده‌کراوه بۆ ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه به‌خواو پێغه‌مبه‌رانی ئه‌و (پاداشته) به‌خششێکی خوایی یه ده‌یدات به هه‌رکه‌س که خۆی بیه‌وێت وه‌خوا خاوه‌نی به‌خششی گه‌وره‌یه. (ته‌فسیری پوخته‌ی قورئان).
٢-خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (وَعَدَ اللَّهُ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَمَسَاكِنَ طَيِّبَةً فِي جَنَّاتِ عَدْنٍ ۚ وَرِضْوَانٌ مِنَ اللَّهِ أَكْبَرُ ۚ ذَٰلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ) [التوبة :٧٢ ].
واته: خوا به‌ڵێنی داوه به پیاوان و ئافره‌تانی بڕوادار به به‌هه‌شتانێك که ڕووباره‌کان ده‌ڕۆن به ژێریاندا تێیدا ده‌مێننه‌وه به هه‌میشه‌یی و (به‌ڵێنی پێ داوون) به‌چه‌ند کۆشکی چاك و ڕازاوه له به‌هه‌شتانی هه‌میشه‌یی دا و ڕه‌زامه‌ندیش له لایه‌ن خواوه که گه‌وره‌تره(له هه‌موو شتێك) هه‌ر ئه‌وه‌یه سه‌رکه‌وتنی زۆر گه‌وره.(ته‌فسیری پوخته‌ی قورئان).
٣-خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: ( إِنَّ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ كَانَتْ لَهُمْ جَنَّاتُ الْفِرْدَوْسِ نُزُلًا ) [الكهف :١٠٧ ].
واته: به‌ڕاستی ئه‌وانه که ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه وه کرده‌وه‌ی چاکیان کردووه به‌هه‌شته‌کانی فیرده‌وس جێگای (میوانداری) ئه‌وانه.(ته‌فسیری پوخته‌ی قورئان).
٤-خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (الَّذِينَ آمَنُوا وَلَمْ يَلْبِسُوا إِيمَانَهُمْ بِظُلْمٍ أُولَٰئِكَ لَهُمُ الْأَمْنُ وَهُمْ مُهْتَدُونَ ) [الأنعام :٨٢ ].
واته: ئه‌وانه‌ی که بڕوایان هێناوه و بڕواکه‌یان تێکه‌ڵ به سته‌م (هاوه‌ڵ دانان) نه کردووه هێمنی و ئاسایش ته‌نها بۆ ئه‌وانه‌یه هه‌ر ئه‌وانه‌ش ڕێنمایی کراوون.(ته‌فسیری پوخته‌ی قورئان).
٥-خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (مَا أَصَابَ مِنْ مُصِيبَةٍ إِلَّا بِإِذْنِ اللَّهِ ۗ وَمَنْ يُؤْمِنْ بِاللَّهِ يَهْدِ قَلْبَهُ ۚ وَاللَّهُ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ) [التغابن :١١ ].
واته: هیچ ناڕه‌حه‌تی یه‌ك تووشی (خه‌ڵك) نابێت مه‌گه‌ر به فه‌رمانی خوا هه‌ر که‌سێك باوه‌ڕ بێنێ به‌خوا، خوا ڕێنموونی دڵی ده‌کات وه خوا به هه‌مووشت ئاگاداره.(ته‌فسیری پوخته‌ی قورئان).
٦- وعن أبي هريرة رضي الله عنه أَنَّ رَسُولَ الله (صلی الله عليه وسلم) سُئِلَ أَيُّ العَمَلِ أَفْضَلُ؟ قَالَ: «إيْـمَانٌ بِالله وَرَسُولِـهِ»، قِيْلَ ثُمَّ مَاذَا؟ قَالَ: «الجِهَادُ فِي سَبِيلِ » ، قِيلَ: ثُمَّ مَاذَا؟ قَالَ: «حَجٌ مَبْرُورٌ». [متفق عليه].
واته:له ئه‌بو هوره‌یره‌وه خوا لێی ڕازی بێت ده‌یگێرێته‌وه كه‌وا پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله عليه وسلم) پرسیاری لێ كرا ده‌رباره‌ی چاكترین كار ؟ ئه‌ویش فه‌رمووی: باوه‌ڕ هێنان به خوا وپێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی (صلی الله عليه وسلم) ، وترا پاشان چی؟فه‌رمووی: جیهادكردن له ڕێی خوای گه‌وره‌دا، وترا پاشان چی ؟ فه‌رمووی: حه‌جێكی پاك وپوخت.
٧- وعن عثمان رضي الله عنه قال: قال رسول الله (صلی الله عليه وسلم) : «مَنْ مَاتَ وَهُوَ يَـعْلَـمُ أَنَّه لا إلَـهَ إلَّا الله دَخَلَ الجَنَّةَ». [أخرجه مسلم ].
واته: (عثمان) (خوا لێی ڕازی بێت)ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله عليه وسلم) فه‌رمووی: (ئه‌وه‌ی مردوو ده‌یزانی و باوه‌ری وابوو كه هیچ خوایه‌ك نییه جگه له (الله) ده‌چێته به‌هه‌شته‌وه).
پۆڵینه زانستیه‌كان: