شه‌وی پیرۆزی قه‌در

وه‌سف كردن

فه‌زڵی ئه‌م شه‌وه‌له‌لای خوای په‌روه‌ردگار له‌هه‌زار مانگ زیاتره‌هه‌ركه‌س خوای گه‌وره‌بۆی رێك بخات و له‌و شه‌وه‌دا بمێنێته‌وه‌و خه‌ریكی خواپه‌رستی و نوێژ و پارانه‌وه‌و قورئان خوێندن بێت خوای گه‌وره‌له‌گوناهه‌كانی پێشووی خۆش ده‌بێت.

وه‌صفی فراوان

 

شه‌وی پیرۆزی قه‌در

 

 

 

دكتۆر به‌شیر خه‌لیل - وتاربێژو پێشنوێژی مزگه‌وتی حاجی جه‌لالی خه‌یات /هه‌ولێر .

شه‌وی قه‌در ئه‌و شه‌وه‌پر فه‌ڕو پیرۆزیه‌یه‌كه‌خوای گه‌وره‌قورئانی پیرۆزی تیادا له‌(لوح المحفوظ)ه‌وه‌نارده‌خواره‌وه‌بۆ ئاسمانی دونیا وه‌ك ده‌فه‌رموێت : ( انا أنزاناه‌فی لیله‌القدر ....) سوره‌القدر .

فه‌زڵی ئه‌م شه‌وه‌له‌لای خوای په‌روه‌ردگار له‌هه‌زار مانگ زیاتره‌هه‌ركه‌س خوای گه‌وره‌بۆی رێك بخات و له‌و شه‌وه‌دا بمێنێته‌وه‌و خه‌ریكی خواپه‌رستی و نوێژ و پارانه‌وه‌و قورئان خوێندن بێت خوای گه‌وره‌له‌گوناهه‌كانی پێشووی خۆش ده‌بێت چونكه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله‌علیه‌وسلم) ده‌فه‌رموێت : ( من قام لیله‌القدر (ثم وقفت لة ) ايمانا واحتساباًً غفر لة ماتقدم من ذنبة) . أخرجة الشيخان و أحمد 5/318 والزيادة لة .

ئه‌م شه‌وه‌له‌مانگی ڕه‌مه‌زان و له‌ (10) شه‌وی كۆتایی دایه‌. به‌ڵام به‌ته‌حدید دیاری نه‌كراوه‌چ شه‌ویكه‌و زانایانیش له‌م باره‌یه‌وه‌ڕایان جیایه‌ كه‌ئاخۆ شه‌وی چه‌نده‌می ڕه‌مه‌زانه‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌پێویسته‌موسڵمانان به‌ گورج و گۆڵی و ڕۆح سوكی یه‌وه‌هه‌وڵبده‌ن ئه‌م هه‌له‌زێڕین و فورسه‌ته‌ گه‌وره‌یه‌له‌ده‌ست خۆنه‌ده‌ن وئه‌و (10) شه‌وه‌ی كۆتایی زیندووبكه‌نه‌وه‌چونكه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله‌علیه‌وسلم ) له‌و ده‌شه‌وه‌دا له‌مزگه‌وتدا ده‌مایه‌وه‌ .

ئه‌گه‌رنا لانی كه‌م شه‌وه‌تاكه‌كان له‌ده‌ست خۆ نه‌ده‌ن چونكه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله‌علیه‌وسلم ) ده‌فه‌رموێت : ( تحروا ليلة القدر فى الوتر من العشر الآواخر من رمضان ) البخارى 4 / 225 , واته‌: به‌دوای شه‌وی قه‌دردا بگه‌ڕێن له‌شه‌وه‌تاكه‌كانی ده‌شه‌وی كۆتایی ڕه‌مه‌زان .

به‌ڵام به‌ تایبه‌تی تر شه‌وانی (27) ی هه‌موو ڕه‌مه‌زانێك موسلمانێكی زۆر به‌گه‌رم و گوڕیه‌كی زۆره‌وه‌له‌مزگه‌وته‌كاندا كۆده‌بنه‌وه‌و تا نزیك بانگی به‌یانی داده‌نیشن و خۆ خه‌ریك ده‌كه‌ن به‌نوێژ و قورئان خوێندن و گوێ گرتن له‌ئامۆژگاری خێر و چاكه‌ . كه‌زۆریان له‌و موسڵمانانه‌ن كه‌تازه‌بڕیاری پابه‌ندبوونیان داوه‌به‌ ئیسلامه‌وه‌ .

ئومێد ده‌كرێت كه‌ئه‌مانه‌به‌ر ئه‌و خێره‌گه‌وره‌یه‌بكه‌ون چونكه‌زۆرێك له‌زانایان پێیان وایه‌شه‌وی (27) ی ڕه‌مه‌زان نزیكترین شه‌وه‌كه‌ شه‌وی قه‌در بێت ئه‌ویش له‌به‌ر چه‌ند فه‌رموده‌یه‌ك له‌وانه‌: (زری كوڕی حوبه‌یش ده‌فه‌رموێت : له‌ئوبه‌ی كوڕی كه‌عبم بیستووه‌كاتێ پێیان ووت : عبدوالله‌ی كوری مه‌سعود فه‌رمویه‌تی : هه‌ركه‌سێك هه‌موو ساڵه‌كه‌هه‌ستێت ئه‌وه‌به‌ر شه‌وی قه‌در ده‌كه‌وێت ! جا ئوبه‌ی فه‌رموی :( رحمةاللة , اراد أن لايتكل الناس , والذى لاالة الاهو انها فى رمضان - يحلف مايستثنى - و واللة انى لآعلم اى ليلة هى ؟ هى ليلة التى امرنا رسول الله‌(صلی الله‌علیه‌وسلم ) بقيامها , هى ليلة صبيحة سبع وعشرين , وأمارتها أن تطلع الشمس فى صبيحة يومها بيضاء لاشعاع لها ) ورفع ذلك فى رواية الى النبى (صلی الله‌علیه‌وسلم) ) . أخرجة مسلم وغيرة وهو مخرج فى صحيح أبى داود (١٢٤٧).

واته‌: ره‌حمه‌تی خوا له‌عه‌بدوڵڵا بێت ئه‌و مه‌به‌ستی ئه‌وه‌بووه‌ كه‌خه‌ڵكی ته‌مبه‌ڵی نه‌كه‌ن ، سوێند به‌و خوایه‌ی كه‌هیچ په‌رستراوێك نییه‌به‌ هه‌ق جگه‌له‌و شه‌وی قه‌در له‌مانگی ره‌مه‌زاندایه‌، وه‌سوێند به‌خوا من ده‌زانم له‌چ شه‌وێكی دایه‌؟ له‌و شه‌وه‌دایه‌كه‌پیغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله‌ علیه‌وسلم ) فه‌رمانی پێ كردووین كه‌تیایدا هه‌ستین و شه‌ونوێژ بكه‌ین كه‌ئه‌و شه‌وه‌یه‌بۆ به‌یانییه‌كه‌ی (27) ی ڕه‌مه‌زانه‌. وه‌نیشانه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه‌كه‌ بۆ به‌یانی یه‌كه‌ی كاتێ خۆر هه‌ڵدێت ره‌نگی سپی یه‌و تیشكی نی یه‌ .

 

چه‌ند ڕێنمایی یه‌ك:

١- خوشك وبرای به‌ڕێز ئه‌گه‌ر ئه‌و شه‌وانه‌مایته‌وه‌له‌ مزگه‌وتدا نیه‌تی ئیعتیكاف بهێنه‌و مه‌به‌ستت پاك بكه‌ره‌وه‌كه‌ته‌نها بۆ خوای گه‌وره‌تۆ ئه‌مشه‌و خه‌و له‌چاوه‌كانت ده‌تۆرێنێت .

٢- پێویسته‌له‌ مزگه‌وتدا بمێنیته‌وه‌و تا ئه‌توانی له‌و مزگه‌وتانه‌دا بمێنێته‌وه‌كه‌جومعه‌ی تێدا ده‌كرێت .

٣- دوور بكه‌وه‌ره‌وه‌له‌قسه‌ی دونیایی و یاری وگاڵته‌و گه‌پ وگۆرانی ووت ن و شتی بێ سوود ، به‌ڵكو زیاتر خۆخه‌ریك بكه‌به‌نوێژ و پاڕانه‌وه‌و قورئان خوێندن و ئیستیغفار .

٤- تا ده‌توانیت زۆر بپاڕێره‌وه‌به‌تایبه‌تی به‌م دوعایه‌( أللهم انك عفو (كریم) تحب العفو فاعف عنی) .

٥- بیرت نه‌چێت مانه‌وه‌ بۆ شه‌وی قه‌در سوننه‌ته‌نه‌كه‌ی له‌بیر به‌جێ هێنانی سوننه‌تێك خۆت گوناهبار بكه‌یت و نوێژی به‌یانی بفه‌وتێنیت و بخه‌ویته‌وه‌. خۆ ئه‌گه‌ر له‌و شه‌وه‌دا نه‌توانی هه‌مووی به‌خه‌به‌ر بیت و هه‌ندێك خه‌وتی بۆ ئه‌وه‌ی بۆ نوێژی به‌یانی خه‌وت پیانه‌كه‌وێته‌وه‌ئاسایی یه‌، چونكه‌خوای گه‌وره‌زیاد له‌توانا داوات لێ ناكات . والله‌أعلم

ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان