باشترین هاورێی بێده‌نگ كتێبه‌

وه‌سف كردن

مه‌به‌ست به ‌وشه‌ی (كتێب) لێره‌دا ئه‌و كتێبه‌یه‌كه‌زانستی به‌سوود و رِاست و رِه‌سه‌نی له‌خۆ گرتبێت ، زانستێك كه‌سوودی دین و ژینی تێدا به‌رقه‌رار بێت ، ئاشكراشه‌كه‌(زانستی شه‌رعی) سه‌روه‌ری هه‌موو زانسته‌به‌سوده‌كانه‌و به‌خته‌وه‌ری ژین و دینی پێوه‌به‌نده‌.

وه‌صفی فراوان

باشترین هاورێی بێده‌نگ كتێبه‌

و

هه‌ڵگرانی زانستی شه‌رعی و په‌یرِه‌وكارانی سوننه‌ت

باشترین هاورِێ و هاومه‌جلیسن

 

باشترین هاورێی بێده‌نگ كتێبه‌

هه‌ندێك له‌دانایان وتویانه‌: (الكِتابُ خیرُ جلیس) واته‌: كتێب باشترین هاومه‌جلیس و هاورِێ یه‌.

مه‌به‌ستیش به‌وشه‌ی (كتێب) لێره‌دا ئه‌و كتێبه‌یه‌كه‌زانستی به‌سوود و رِاست و رِه‌سه‌نی له‌خۆ گرتبێت ، زانستێك كه‌سوودی دین و ژینی تێدا به‌رقه‌رار بێت ، ئاشكراشه‌كه‌(زانستی شه‌رعی) سه‌روه‌ری هه‌موو زانسته‌به‌سوده‌كانه‌و به‌خته‌وه‌ری ژین و دینی پێوه‌به‌نده‌.

پێناسه‌ی زانست :

1 ـ ئیمامی (محمد بن عبد الوهاب) فه‌رموویه‌تی :(العلم هو : معرفة الله ومعرفة نبيه محمد صلى الله عليه وسلم ومعرفة دين الإسلام بالأدلة) .

واته‌: زانست بریتى یه‌له‌: ناسینی خوا و ناسینی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی (محمد صلى الله عليه وسلم) و شاره‌زا بوونه‌له‌ئاینی ئیسلام به‌به‌ڵگه‌وه‌.

2 ـ وه‌پێشه‌وا (ابن القیم) فه‌رموویه‌تی : (العلمُ قال اللهُ قال رسولُهُ قال الصحابةُ ...) .

واته‌: زانست بریتى یه‌له‌: فه‌رمووده‌ی خوا و فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر و فه‌رمووده‌ی صه‌حابه‌...

3 ـ وه‌ئیمامی (الأوزاعي) فه‌رموویه‌تی : (العلمُ ما جاءَ عن أصحاب مُحمَّد صلى الله عليه وسلم ، وما لـمْ يَجيءْ عن أصحاب مُحمَّد صلى الله عليه وسلم فليسَ بعلم ) .

واته‌: زانست ئه‌وه‌یه‌كه‌له‌صه‌حابه‌كـانی پێـغه‌مـبه‌ره‌وه‌(صلى الله عليه وسلم)

هاتبێت ، وه‌ئه‌وه‌ی كه‌له‌صه‌حابه‌كانی پێغه‌مبه‌ره‌وه‌(صلى الله عليه وسلم)نه‌هاتبێت ئه‌وا علم و زانست نى یه‌.

4 ـ وه‌ئیمامی (شافعي) فه‌رموویه‌تی :

(كُلُّ العلومِ سِوى القُـرآنِ مَشغلـة                     إلاَّ الـحديثَ وإلاَّ الفقهَ فـي الدينِ

العلمُ ما كــانَ فيـهِ قال حدَّثـنا                         وما سِوى ذاكَ وَسـواسُ الشياطـينِ) .

واته‌: هه‌موو زانسته‌كان جگه‌له‌قورئان خۆخه‌ریك كردنه‌.. ته‌نها فه‌رمووده‌و تێگه‌یشتن و شاره‌زا بوون له‌دین نه‌بێت .

زانست ئه‌وه‌یه‌كه‌تێیدا بوترێت پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی و جگه‌له‌مه‌ش هه‌مووی وه‌سوه‌سه‌ی شه‌یتانه‌.

5 ـ وه‌ئیمامی (ابن حجر العسقلاني) فه‌رموویه‌تی :(الـمُراد بالعلم : العلمُ الشرعـي الذي يُفيد معرفةُ ما يَجِبُ علـى الـمُكلَّفِ من أمرِ دينهِ فـي عباداتهِ ومعاملاتهِ ، والعلم باللهِ عَزَّ وجل وصفاتهِ وما يَجِبُ لـهُ من القيام بأمرهِ ، وتنـزيههُ عن النقائص ، ومدارُ ذلك علـى التفسير والفقه والـحديث ) " فتح الباري شرح صحيح البخاري" : (1 / 187) .

واته‌: مه‌به‌ست به‌زانست : زانستی شه‌رعى یه‌كه‌سودی شاره‌زابوونی تێدایه‌له‌وه‌ی كه‌پێویسته‌له‌سه‌ر هه‌موو موسڵمانێكی ئه‌رك له‌سه‌ر (ته‌كلیف لێكراو) له‌بواری ئاینه‌كه‌یدا له‌په‌رستنه‌كانی و له‌هه‌ڵس و كه‌وته‌كانیدا ، وه‌زانیاری ده‌رباره‌ی خوای گه‌وره‌و سیفه‌ته‌كانی و ئه‌وه‌ی كه‌پێویسته‌له‌سه‌ری له‌پێناوی ئه‌ودا پێی هه‌ڵبسێت له‌فه‌رمانه‌كانی و پاك رِاگرتنی له‌كه‌م و كورِی ، وه‌هه‌موو ئه‌وانه‌ش رِاوه‌ستاون له‌سه‌ر : ته‌فسیر و فقهـ و فه‌رمووده‌.

 

هه‌ڵگرانی

زانستی شه‌رعی و په‌یرِه‌وكارانی سوننه‌ت

باشترین هاورِێ و هاومه‌جلیسن

باشترین هاورِێ و هاومه‌جلیس و براده‌ر بۆ مرۆڤــ ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌وا دوو شتیان تێدا به‌دی ده‌كرێت (زانستی به‌سوود و كردوه‌ی چاك /العلمُ النافع والعملُ الصالـح)  ، ئه‌مه‌ش ته‌نها و ته‌نها له‌(هه‌ڵگرانی زانستی شه‌رعی و په‌یرِه‌وكارانی سوننه‌ت)دا ئه‌وانه‌ی كه‌حه‌ق و رِاستییه‌كان ده‌زانن و كرده‌وه‌شی پێده‌كه‌ن (یعلمون الـحق ویعملون بهِ) ده‌بینیته‌وه‌.

خوای گه‌وره‌بۆی دیاری و ده‌ست نیشان كردووین باشترین هاورێ كێن و به‌چیش له‌گه‌ڵ ئه‌واندا ده‌بین ، ئه‌ویش له‌م ئایه‌ته‌دایه‌كه‌تێیدا فه‌رموویه‌تی: [وَمَنْ يُطِعْ اللَّهَ وَالرَّسُولَ فَأُوْلَئِكَ مَعَ الَّذِينَ أَنْعَمَ اللَّهُ عَلَيْهِمْ مِنْ النَّبِيِّينَ وَالصِّدِّيقِينَ وَالشُّهَدَاءِ وَالصَّالِحِينَ وَحَسُنَ أُوْلَئِكَ رَفِيقاً ] [سوره‌النساء 69] .

واته‌: هه‌ر كه‌سێك گوێرِایه‌ڵی خوا و پێغه‌مبه‌ر بكات ئه‌وا له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا ده‌بێت كه‌خوا نیعمه‌تی خۆی پێ به‌خشیوون له‌پێغه‌مبه‌ران و رِاستگۆیان و شه‌هیدان و پیاوچاكان ، وه‌ئه‌وانه‌ش باشترین هاورِێن .

له‌به‌ر گرنگی و بایه‌خی ئه‌م بابه‌ته‌ده‌بینین خوای گه‌وره‌فێری كردووین كه‌وا له‌نوێژه‌كانماندا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌رِۆژانه‌حه‌ڤده(17) جار داوای لێبكه‌ین هیدایه‌تمان بدات و رِێنماییمان بكات بۆ سه‌ر رِێگای ئه‌وانه‌ی نیعمه‌تی خۆیی پێ به‌خشیون كه‌باشترین هاورِێـن :

[اهْدِنَا الصِّرَاطَ الْمُسْتَقِيمَ * صِرَاطَ الَّذِينَ أَنْعَمْتَ عَلَيْهِمْ غَيْرِ الْمَغْضُوبِ عَلَيْهِمْ وَلا الضَّالِّينَ  ] [سوره‌الفاتـحه 6-7‌] .

واته‌: خوایه‌رِێنماییمان بكه‌بۆ سه‌ر رِێگای رِاست .. رِێگای ئه‌وانه‌ی كه‌نیعمه‌تی خۆتت پێ به‌خشیون ، نه‌ك ئه‌وانه‌ی كه‌لێیان توورِه‌بوییت و نه‌ك ئه‌وانه‌ش كه‌گومرِا بوون (1).

هۆی توورِه‌بوونی خوا له‌جووله‌كه‌كان ده‌گه‌رِێته‌وه‌بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ئه‌وان زانستیان پێ بوو به‌ڵام كرده‌وه‌یان پێ نه‌ده‌كرد !

وه‌هۆی گومرِا بوونی گاوره‌كانیش ده‌گه‌رِێته‌وه‌بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ئه‌وان كرده‌وه‌یان ده‌كرد به‌ڵام به‌بێ زانست !

به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه‌خوا نیعمه‌تی خۆیی پێ به‌خشیون له‌(پێغه‌مبه‌ران و رِاستگۆیان و شه‌هیدان و پیاوچاكان) زانستی به‌سوودیان پێ بووه‌و له‌هه‌مان كاتدا كرده‌وه‌ی چاكیشیان كردووه‌به‌و زانسته‌به‌سووده‌، بۆیه‌خوای گه‌وره‌ئه‌و رِێزه‌ی لێ ناون و فه‌رمانی به‌ئێمه‌ش كردووه‌كه‌داوای لێبكه‌ین رِێنماییمان بكات بۆ سه‌ر رِێگا رِاسته‌كه‌ی ئه‌وان بۆ ئه‌وه‌ی ببین به‌هاورِێی ئه‌وان له‌دونیا و قیامه‌تدا .

* یه‌كێك له‌پێشه‌وایانی سه‌له‌ف (ابن شَوذَب) رِه‌حمه‌تی خوای لێبێت فه‌رموویه‌تی :(إنَّ مِنْ نعمةِ الله على الشابِّ إذا نَسَكَ أنْ يُؤاخيَ صاحب السُّـنَّـة يـحملهُ عليها) شرح أصول السنة للالكائي رقم : (31) .

واته‌: به‌رِاستی هه‌ندێك له‌نیعمه‌ته‌كانی خوا به‌سه‌ر گه‌نجه‌وه‌له‌كاتێكدا پێده‌گات ئه‌وه‌یه‌كه‌براده‌رێتی كه‌سێك له‌هه‌ڵگرانی سوننه‌ت بكات بۆ ئه‌وه‌ی په‌روه‌رده‌ی بكات له‌سه‌ری .

* یه‌كێكی تر له‌پێشه‌وایانی سه‌له‌ف (أيوب السختيانـي) رِه‌حمه‌تی خوای لێبێت فه‌رموویه‌تی :(إنَّ مِنْ سَعادةِ الـحَدَث والأعجميِّ أنْ يُوفِّقَهما الله للعالِمِ بالسُّـنَّـة) شرح أصول السنة للالكائي رقم : (30) .

واته‌: به‌رِاستی به‌خته‌وه‌ری گه‌نج و كه‌سێك كه‌زمانی عه‌ره‌بی نه‌زانێت له‌وه‌دایه‌كه‌خوا زانایه‌كی شاره‌زا به‌سوننه‌تی بۆ رِێكبخات كه‌تێیبگه‌یه‌نێت و په‌روه‌رده‌ی بكات له‌سه‌ری .

له‌مه‌وه‌بۆمان رِوون و ئاشكرا ده‌بێت كه‌وا هاورِێیه‌تی كردنی شاره‌زایان به‌سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) و شوێنكه‌وتوانی ئه‌وانه‌ی كه‌به‌رده‌وام داكۆكی ده‌كه‌ن له‌زیندوو كردنه‌وه‌و په‌یرِه‌و كردنی سوننه‌ته‌كان كاریگه‌ری به‌رچاویان هه‌یه‌له‌سه‌ر ژیان و داهاتووی لاوان بۆیه‌زانایانی پێشین زۆر بایه‌خیان پێ داوه‌و جه‌ختیان له‌سه‌ر كردووه‌ته‌وه‌، چونكه‌به‌هاوشێوه‌ی ئه‌م جۆره‌هاورِێیه‌تی و براده‌رێیه‌تیه‌خوای گه‌وره‌گومرِایان رِزگار ده‌كات و هیدایه‌تی لارِێبووان ده‌دات بۆ سه‌ر رِێگای رِاست كه‌بریتى یه‌له‌زانستی به‌سوود و كرده‌وه‌ی چاك .

 

زانستی به‌سوود و كرده‌وه‌ی چاك

په‌یامی پێغه‌مبه‌رمانه‌(صلى الله عليه وسلم)

خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : [هُوَ الَّذِي أَرْسَلَ رَسُولَهُ بِالْهُدَى وَدِينِ الْحَقِّ لِيُظْهِرَهُ عَلَى الدِّينِ كُلِّهِ وَلَوْ كَرِهَ الْمُشْرِكُونَ ] [سوره‌التوبة 33  ، وسورة الصف : 9] .

هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی : [هُوَ الَّذِي أَرْسَلَ رَسُولَهُ بِالْهُدَى وَدِينِ الْحَقِّ لِيُظْهِرَهُ عَلَى الدِّينِ كُلِّهِ وَكَفَى بِاللَّهِ شَهِيداً ] [سورة الفتح : 28]

واته‌: خوای په‌روه‌ردگار پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ناردووه‌به‌(رِێنمایی) و (دین داری رِاسته‌قینه‌) بۆ ئه‌وه‌ی دینه‌كه‌ی سه‌ركه‌وێت به‌سه‌ر هه‌موو دین و ئاینه‌كانی تردا ئه‌گه‌ر چی موشریك و هاوه‌ڵ بریاده‌ره‌كانیش پێیان ناخۆش بێت ، وه‌خواش به‌سه‌ببێت به‌شاهید .

ئیمامی (ابن كثير) فه‌رموویه‌تی :(فـالْهُدَى هو العلم النافع ، وَدِينِ الْحَقِّ هو العمل الصالـح) تفسير ابن كثير : (4 / 171) . (*)

واته‌: (رِێنمایی) بریتى یه‌له‌: زانستى به‌سوود (العلم النافع) ... (دین داری رِاسته‌قینه‌ش) بریتى یه‌له‌كرده‌وه‌ى چاكه‌(العمل الصالـح) .

هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی : (فـالْهُدَى هو ماجاء به من الإخبارات الصادقة والإيـمان الصحيح والعلم النافع ، وَدِينِ الْحَقِّ هو الأعمال الصالـحة الصحيحة النافعة فـي الدنيا والآخرة) تفسير ابن كثير : (4 / 204) عند تفسير الآيـة (28) من سورة الفـتح .    

واته‌: (الْهُدَى / رِێنمایی) بریتى یه‌له‌وه‌ی كه‌پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم پێی هاتووه‌: له‌هه‌واڵه‌رِاسته‌كان و باوه‌رِی دروست و زانستى به‌سوود ، (وَدِینِ الْحَقِّ / دین داری حه‌ق و رِاسته‌قینه‌) بریتى یه‌له‌كرده‌وه‌چاك و رِاست و به‌سوده‌كان له‌دونیا و دوارِۆژدا .

وه‌هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی : (هُوَ الَّذِي أَرْسَلَ رَسُولَهُ بِالْهُدَى وَدِينِ الْحَقِّ أي بالعلم النافع والعمل الصالـح ، فإنَّ الشريعة تشتمل على شيئين : علم وعمل ، فالعلم الشرعي صحيح .. والعمل الشرعي مقبول) تفسير ابن كثير : (4 / 204) عند تفسير الآيـة (28) من سورة الفـتح .    

واته‌: مه‌به‌ست به‌(الْهُدَى وَدِینِ الْحَقِّ) بریتى یه‌له‌زانستى به‌سود و كرده‌وه‌ى چاك ، چونكه‌شه‌ریعه‌تی ئیسلام دوو شتی له‌خۆ گرتووه‌: زانست و كرده‌وه‌، جا زانستی شه‌رعی رِاسته‌.. وه‌ته‌نها كرده‌وه‌ی شه‌رعیش وه‌رده‌گرێت .

* شێخ (عبد الرحمن السعدی) رِه‌حمه‌تی خوای لێبێت فه‌رموویه‌تی : (صُحبَةُ الأخيار : توجب العلوم النافعة ، والأخلاق الفاضلة ، والأعمال الصالحة ، وصحبة الأشرار تـحرِمُ من ذلك أجمع) بـهجة قلوب الأبرار ص : (226) .    واته‌: هاورِێیه‌تی كردنی چاكه‌كاران : زانسته‌به‌سووده‌كان و رِه‌وشته‌جوانه‌كان و كرداره‌چاكه‌كان مسۆگه‌ر ده‌كات ، وه‌هاورِێیه‌تی كردنی خراپه‌كاران له‌هه‌موو ئه‌وانه‌بێ به‌ش و مه‌حرومت ده‌كات .

 

ئه‌م بابه‌ته‌بریتى یه‌له‌پاشكۆی كتێبی

(له‌گه‌ڵ كێدا داده‌نیشیت و هاورِێیه‌تی كێ ده‌كه‌یت ؟)

====================================

(1)  پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی : ((الـمغضوب عليهم اليهود والضالين النصارى)) [سلسلة الأحاديث الصحيحة رقم : (3263)] .واته‌: ئه‌وانه‌ی كه‌خوا لێیان تۆرِه‌بووه‌بریتین له‌جووله‌كه‌، وه‌ئه‌نوانه‌ی كه‌گومرِا بوون بریتین له‌گاوره‌كان .

(*)   سودێك : ئیمامی (ابن كثير) له‌ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته‌دا :[يَهْدِي إِلَى الْحَقِّ وَإِلَى طَرِيقٍ مُسْتَقِيمٍ] [سورة الأحقاف 30]  فه‌رموویه‌تی : [يَهْدِي إِلَى الْحَقِّ] له‌بیروباوه‌رِ و هه‌واڵه‌كاندا ، [وَإِلَى طَرِيقٍ مُسْتَقِيمٍ] له‌كرداره‌كاندا ، چونكه‌قورئان دوو شتی تێدایه‌: هه‌واڵ و داواكاری ، جا هه‌واڵه‌كانی رِاستن و داواكاریه‌كانیشی دادپه‌روه‌رانه‌ن ، هه‌روه‌ك چۆن خوای گه‌وره‌فه‌رموویه‌تی : [وَتَمَّتْ كَلِمَةُ رَبِّكَ صِدْقاً وَعَدْلاً] ، وه‌هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی :[هُوَ الَّذِي أَرْسَلَ رَسُولَهُ بِالْهُدَى وَدِينِ الْحَقِّ] فـالْهُدَى هو العلم النافع ، وَدِينِ الْحَقِّ هو العمل الصالـح  ، به‌هه‌مان شێوه‌جنۆكه‌كانیش ووتیان :[يَهْدِي إِلَى الْحَقِّ]  واته‌: رِێنمایی ده‌كات بۆ حه‌ق (له‌بیروباوه‌رِدا / فـي الاعتقادات) ، [وَإِلَى طَرِيقٍ مُّسْتَقِيمٍ]  واته‌: رِێنمایی ده‌كات بۆ رِێگای رِاست (له‌كرداره‌كاندا / في العملیات).

ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان