هۆی ‌سه‌رنه‌كه‌وتنی ‌موسڵمانان چی‌یه‌؟

وه‌سف كردن

ئه‌گونجێ ‌سه‌ركه‌وتنی‌خوایی‌دوا بكه‌وێت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌كه‌سته‌میان لێ‌كراوه ‌و له ‌ماڵ و حاڵی‌خۆیان وه‌ده‌رنراون به‌بێ ‌هیچ هه‌ق و گوناهێك, ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ‌وتوویانه‌"الله په‌روه‌ردگارمانه‌" جا ئه‌م دواكه‌وتنی ‌سه‌رخستن و نه‌صره ‌له‌به‌ر حیكمه‌تێكه ‌كه ‌خوای‌گه‌وره ‌خۆی ‌ویستی ‌لێ‌یه‌تی‌.
ئه‌گونجێ ‌دواكه‌وتنه‌كه‌ی ‌له‌به‌ر ئه‌وه‌بێ كه‌بناغه‌ی ‌ئومه‌تی ‌موسڵمانان هێشتا كامڵ نه‌بوبێ‌و پێ‌نه‌گه‌یشتبێ‌و ووزه‌و تواناكانی‌ كۆنه‌كردبێته‌وه‌و خانه‌كانی‌نه‌خستبێته‌كارو هێزو خۆئاماده‌كاری‌یه‌كانی ‌وه‌ك پێویست نه‌بێت. جا ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و حاڵه‌ته‌یان سه‌ركه‌وتنیان بداتێ‌هه‌ر زوو له‌ده‌ستی ‌ده‌ده‌ن, له‌به‌رئه‌وه‌ی ‌توانای‌پاراستنی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌یان نی‌یه‌.

وه‌صفی فراوان

 

هۆی ‌سه‌رنه‌كه‌وتنی ‌موسڵمانان چی‌یه‌؟

 


 

سه‌رخستنی‌ خوایی ‌بۆ موسڵمانان به‌خشش و دیاری‌یه‌كه‌ خوای‌ گه‌وره ‌خۆی‌ ده‌یبه‌خشێ ‌به‌و كۆمه‌ڵانه‌ی‌كه‌شیاون, وه‌ك ده‌فه‌رموێ‌ : { وَكَفَى بِرَبِّكَ هَادِيًا وَنَصِيرًا } سوره‌تی الفرقان 31.

به‌ڵام ئه‌م سه‌رخستنه‌كه ‌مه‌رج و بنه‌مای ‌هه‌یه ‌به‌نه‌بونی‌یه‌كێك له‌م بنه‌مایانه ‌سه‌ركه‌وتن دواده‌كه‌وێت ئه‌ویش تا گرۆی ‌موسڵمانان به‌خۆیاندا بچنه‌وه‌. په‌روه‌ردگار ئه‌و بنه‌مایانه‌ی‌له‌م چه‌ند ئایه‌ته‌دا كۆكردۆته‌وه ‌كه ‌ده‌فه‌رموێت: { يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا إِذَا لَقِيتُمْ فِئَةً فَاثْبُتُوا وَاذْكُرُوا اللَّهَ كَثِيرًا لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ (45) وَأَطِيعُوا اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَلَا تَنَازَعُوا فَتَفْشَلُوا وَتَذْهَبَ رِيحُكُمْ وَاصْبِرُوا إِنَّ اللَّهَ مَعَ الصَّابِرِينَ (46) وَلَا تَكُونُوا كَالَّذِينَ خَرَجُوا مِنْ دِيَارِهِمْ بَطَرًا وَرِئَاءَ النَّاسِ وَيَصُدُّونَ عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ وَاللَّهُ بِمَا يَعْمَلُونَ مُحِيطٌ } سوره‌تی الانفال 45-47 واته‌: ئه‌ی ‌گرۆی ‌بڕواداران كاتێ ‌ده‌گه‌ن به‌كۆمه‌ڵێك له‌بێ‌بڕوایان و ڕووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه ‌له‌گه‌ڵیان:

1- سه‌قامگیربن و دامه‌زراوبن.

2- وه‌زۆر یادی‌خوای‌گه‌وره‌بكه‌ن تا سه‌ركه‌وتووبن.

3- وه‌به‌رده‌وام گوێڕایه‌ڵی‌خوای‌گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی‌( صلى الله عليه وسلم ) بكه‌ن.

4- وه‌دووبه‌ره‌ك و په‌رته‌وازه‌مه‌بن گه‌رنا ده‌دۆڕێن و هه‌یبه‌ت و هێزتان نامێنێ‌.

5- وه‌ئارامگرن خوای‌گه‌وره‌له‌گه‌ڵ ئارامگراندایه‌.

6- وه‌وه‌ك ئه‌و كه‌سانه‌مه‌بن (كه‌مه‌به‌ست بێ‌باوه‌ڕه‌كانه‌) كه‌له‌ماڵه‌كانیان ده‌رچوون به‌فیزو ڕوپامایی‌یه‌وه‌و به‌ربه‌ستی‌ڕێگای‌خوایان ده‌كرد.

خوای‌گه‌وره‌ش ئاگاداره ‌به‌وه‌ی ‌ئه‌نجامی ‌ده‌ده‌ن.

جا ئه‌مانه‌ كۆمه‌ڵێك بنه‌مان پێویسته ‌هه‌رده‌م له‌به‌رچاومان بن و پاشان بێ‌ئومێد نه‌بین له‌سه‌ركه‌وتنی‌خوایی‌كاتێ ‌ده‌بینین موسڵمانان ته‌واو لاوازو بریندارن, چونكه‌له‌و كاتانه‌دا سه‌ركه‌وتنی‌خوایی ‌وه‌ك گزنگی‌خۆری ‌به‌ره‌به‌یان هه‌ڵدێت و دڕ به‌شه‌وه ‌زه‌نگی ‌زوڵم ده‌دات و چاوی‌هه‌وادارانی ‌ڕۆشن ده‌كاته‌وه‌. خوای‌گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت :{ حَتَّى إِذَا اسْتَيْئَسَ الرُّسُلُ وَظَنُّوا أَنَّهُمْ قَدْ كُذِبُوا جَاءَهُمْ نَصْرُنَا.. } سوره‌تی يوسف 110

واته‌: هه‌تا كاتێ ‌پێغه‌مبه‌ران (عليهم الصلاة والسلام) بێ‌ئومێد بوون له‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ‌گه‌له‌كه‌یان و زانیان كه ‌به‌درۆخرانه‌وه ‌ئا ئه‌و كاته ‌سه‌رخستنی ئێمه‌یان پێ‌ده‌گات.

به‌ڵام پرسیارێك زۆرجار وه‌ك زه‌نگێك ده‌دات له‌هۆشی ‌موسڵمانان و كه‌م كه‌س هه‌یه‌ئه‌م حاڵه‌ته‌ی ‌توش نه‌بوبێت, ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌: بۆچی‌سه‌رناكه‌وین؟ بۆچی‌سه‌رخستنی ‌خوایی ‌دواكه‌وت؟ خۆ هه‌موو بنه‌ماكانی ‌سه‌ركه‌وتنیش كه‌م تا زۆر له‌به‌رچاون, ئه‌بێ ‌حیكمه‌تی ‌ئه‌م دواكه‌وتنه ‌چی‌بێت؟

جا وه‌رن با گوێ‌بگرین له‌سه‌ید قوتب(ڕه‌حمه‌تی ‌خوای ‌لێ ‌بێت) بزانین چۆن وه‌ڵامی‌ئه‌م حاڵه‌ته‌مان ده‌داته‌وه‌:

سه‌ید ده‌فه‌رموێت:( ئه‌گونجێ ‌سه‌ركه‌وتنی‌خوایی‌دوا بكه‌وێت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌كه‌سته‌میان لێ‌كراوه ‌و له ‌ماڵ و حاڵی‌خۆیان وه‌ده‌رنراون به‌بێ ‌هیچ هه‌ق و گوناهێك, ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ‌وتوویانه‌"الله په‌روه‌ردگارمانه‌" جا ئه‌م دواكه‌وتنی ‌سه‌رخستن و نه‌صره ‌له‌به‌ر حیكمه‌تێكه ‌كه ‌خوای‌گه‌وره ‌خۆی ‌ویستی ‌لێ‌یه‌تی‌.

ئه‌گونجێ ‌دواكه‌وتنه‌كه‌ی ‌له‌به‌ر ئه‌وه‌بێ كه‌بناغه‌ی ‌ئومه‌تی ‌موسڵمانان هێشتا كامڵ نه‌بوبێ‌و پێ‌نه‌گه‌یشتبێ‌و ووزه‌و تواناكانی‌ كۆنه‌كردبێته‌وه‌و خانه‌كانی‌نه‌خستبێته‌كارو هێزو خۆئاماده‌كاری‌یه‌كانی ‌وه‌ك پێویست نه‌بێت. جا ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و حاڵه‌ته‌یان سه‌ركه‌وتنیان بداتێ‌هه‌ر زوو له‌ده‌ستی ‌ده‌ده‌ن, له‌به‌رئه‌وه‌ی ‌توانای‌پاراستنی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌یان نی‌یه‌.

یان ئه‌گونجێ ‌له‌به‌ر ئه‌وه‌بێ ‌تا ئوممه‌تی ‌ئیماندار كۆتا هێزو ووزه‌یه‌ك كه‌هه‌یه‌تی ‌بیبه‌خشێ‌و هیچ كاڵایه‌كی‌خۆشه‌ویست و گرانبه‌ها نه‌هێڵێته‌وه ‌ئیلا به‌ئاسانی ‌له‌پێناوی‌خوادا سه‌رفی ‌بكات. وه‌سه‌ركه‌وتن دوا ده‌كه‌وێ ‌له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ‌كۆمه‌ڵگای ‌ئیماندار كۆتا هێزی ‌خۆی‌تاقی ‌بكاته‌وه‌و بۆی‌ڕوون ببێته‌وه‌كه‌ئه‌م هێزه‌ی‌ئه‌م هه‌یه‌تی‌به‌ته‌نهاو به‌بێ ‌پاڵپشتی‌خوایی ‌سه‌ركه‌وتن مسۆگه‌ر ناكات, به‌ڵكو سه‌ركه‌وتن له‌لای ‌خوای ‌په‌ره‌ردگاره‌وه‌كاتێ ‌داده‌به‌زێ ‌كه ‌كۆتا ووزه‌و تواناكان ببه‌خشرێ‌و پاشان ده‌رئه‌نجامی‌كاره‌كه‌بدرێته‌ده‌ست خوای‌گه‌وره‌.

وه‌له‌وانه‌یه ‌دواكه‌وتنی ‌ئه‌و سه‌ركه‌وتنه ‌له‌به‌ر ئه‌وه ‌بێ تا نه‌ته‌وه‌ی ‌ئیماندار په‌یوه‌ندی‌پته‌وتر بكات له‌گه‌ڵ خوای ‌گه‌وره‌دا, له‌كاتێكدا تووشی‌ئازارو ناڕه‌حه‌تی‌دێت و ده‌به‌خشێ‌و جگه ‌له‌خوای‌گه‌وره ‌هیچ پشتیوانێك نابینێته‌وه‌و جگه‌له‌و له‌كاتی‌ناڕه‌حه‌تیدا كه‌س شك نابات. جا ئه‌م په‌یوه‌ندی‌یه ‌یه‌كه‌م گرنتی‌یه‌بۆ مانه‌وه‌له‌سه‌ر مه‌نهه‌جی ‌ئیسلام دوای ‌ئه‌وه‌ی ‌خوای ‌گه‌وره ‌سه‌ركه‌وتن ده‌به‌خشێ‌. ئه‌وكاته‌یاخی‌نابێت و لانادات له‌هه‌ق و دادپه‌روه‌ری‌و ئه‌و خێرو چاكه‌یه‌ی‌كه‌خوای ‌گه‌وره ‌به‌هۆیه‌وه ‌سه‌ركه‌وتنی ‌پێ‌به‌خشیوون.

وه‌له‌وانه‌یه ‌له‌به‌ر ئه‌وه‌بێ ‌تا ئێستا ئومه‌تی ‌ئیماندار له‌تێكۆشان و قوربانی‌دانی‌دا به‌ته‌واوی یه‌كلانه‌بووبێته‌وه‌بۆ خواو بانگه‌وازه‌كه‌ی‌. وه‌له‌پێناوی ‌به‌ده‌ست كه‌وتنی ‌غه‌نیمه‌ت یان ده‌مارگیری‌یان ئازایه‌تی ‌ده‌رخستن به‌رامبه‌ر دوژمنانی ‌بجه‌نگێ‌, له‌كاتێكدا خوای ‌گه‌وره ‌ده‌یه‌وێ ‌جیهادكردن بۆ ئه‌و و له‌پێناوی ‌ئه‌ودا بێت دوور له‌هه‌موو هه‌ستێكی‌تر كه‌تێكه‌ڵی ‌ده‌بێت.

جا پرسیار كرا له‌پێغه‌مبه‌ری‌خوا (صلى الله عليه وسلم) :پیاو هه‌یه‌بۆ ده‌مارگیری‌ده‌جه‌نگێ‌, هه‌یه‌له‌به‌ر ئازایه‌تی‌, هه‌یه‌له‌به‌ر ڕوپامایی‌, كامیان له‌پێناوی‌خوادایه‌؟ ئه‌ویش فه‌رمووی‌: (هه‌ر كه‌سێك بجه‌نگێت له‌پێناوی ‌ئه‌وه‌ی ‌كه ‌ووشه‌ی‌خوای‌گه‌وره ‌به‌رزو بڵند بێت ئه‌وه‌له‌پێناوی‌خوادایه‌ ). رواه‌الشیخان.

هه‌روه‌ها سه‌ركه‌وتن دواده‌كه‌وێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ئه‌و شه‌ڕو خراپه‌یه‌ی ‌كه ‌ئوممه‌تی ‌ئیماندار دژی‌ڕاوه‌ستاوه‌و خه‌بات ده‌كات پاشماوه‌ی ‌خێری ‌هێشتا تێدایه‌. خوای ‌گه‌وره ده‌یه‌وێ‌خراپه‌كه‌ی ‌لێ‌جیابكاته‌وه ‌تا به‌ته‌نها به‌ره‌و تیاچوونی‌ببات و زه‌ڕه‌یه‌ك خێری‌تێكه‌ڵ نه‌بێت و به‌هه‌ده‌ر بڕوات.

وه‌ئه‌گونجێ ‌هۆكاره‌كه‌ی ‌ئه‌وه ‌بێت كه ‌ئه‌و به‌تاڵه‌ی ‌كه ‌ئوممه‌تی ‌ئیماندار دژی ‌ده‌جه‌نگێ ‌ناشرینی‌و ساخته‌یی ‌به‌ته‌واوی ‌بۆ خه‌ڵك ڕون نه‌بوبێته‌وه‌. خۆ ئه‌گه‌ر له‌و كاته‌دا ئیمانداران سه‌ربكه‌ون به‌سه‌ریدا ئه‌وا هه‌ندێ ‌كه‌سی ‌هه‌ڵخه‌ڵه‌تاو پێ‌ی ‌پشتیوانی ‌ده‌كه‌ن له‌وانه‌ی‌كه‌هێشتا قه‌ناعه‌تیان بۆ دروست نه‌بووه ‌به‌خراپه‌ی ‌ئه‌م بیروباوه‌ڕه ‌به‌تاڵه‌و بێویستی به‌‌لابردن هه‌یه‌‌. ئه‌وكاته‌ش هه‌ر ڕه‌گ و ڕیشه‌ی ‌له ‌ده‌رونی كه‌سانێكی ‌بێ‌خه‌تادا كه‌هێشتا ڕاستیان بۆ ڕوون نه‌بوه‌ته‌وه‌ده‌مێنێته‌وه‌. جا خوای‌گه‌وره ویستی ‌وایه ‌ئه‌و باتڵه‌بمێنێته‌وه‌هه‌تا عه‌یب و عاری‌بۆ خه‌ڵكی‌ڕۆشن و به‌دیار ده‌كه‌وێت, تا دوای ‌له‌ناوچوونی‌كه‌س داخ و په‌ژاره‌ی ‌بۆ هه‌ڵنه‌كێشێ‌..

له‌وانه‌شه ‌ئه‌و دواكه‌وتنه ‌له‌به‌ر ئه‌وه‌بێ ‌ئه‌و ژینگه‌یه ‌هێشتا نه‌شیاوبێت بۆ وه‌رگرتنی‌ئه‌و حه‌ق و خێرو دادپه‌روه‌ریه‌ی ‌ئوممه‌تی‌ئیمانداران نوێنه‌رایه‌تی‌ده‌كه‌ن. جا ئه‌گه‌ر له‌و كاته‌دا سه‌ربكه‌وێ ‌ئه‌وا ژینگه‌كه ‌به‌رهه‌ڵستی‌ده‌كات و زه‌مینه‌ی ‌مانه‌وه‌ی‌نامێنیێ‌, بۆیه ‌خوای‌گه‌وره ‌ململانێكه‌ده‌هێڵێته‌وه‌تا ده‌روونه‌كانی‌چوارده‌ور ده‌سازێنێ ‌بۆ وه‌رگرتنی‌حه‌قی ‌سه‌رخراوو مانه‌وه‌ی‌.

له‌به‌ر هه‌موو ئه‌مانه‌و زۆرێك هۆكاری‌تر كه‌خوای‌گه‌وره‌خۆی ‌ده‌یزانێ‌سه‌ركه‌وتن دوا ده‌كه‌وێت و زۆر قوربانی ‌ده‌درێ‌و ئازاره‌كان چه‌ند جاره‌ده‌بنه‌وه ‌له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌رگری‌یه‌ی ‌خوای‌گه‌وره ‌له‌ئیماندارانی‌ده‌كات و له‌كۆتایشدا سه‌ركه‌وتنیان پێ‌ده‌به‌خشێ‌. سه‌ركه‌وتنیش چه‌ند ته‌كلیف و كارێكی ‌هه‌یه ‌دوای ‌ئه‌وه‌ی‌خوای‌گه‌وره ‌ده‌یبه‌خشێ ‌له‌پاشا هۆكارو به‌جێهێنانه‌كانی‌و سازاندنی‌جه‌وی ‌چوارده‌وری ‌بۆ وه‌رگرتن و هێشتنه‌وه‌ی، خوای گه‌وره ‌ده‌فه‌رموێت:{‌الَّذِينَ أُخْرِجُوا مِنْ دِيَارِهِمْ بِغَيْرِ حَقٍّ إِلَّا أَنْ يَقُولُوا رَبُّنَا اللَّهُ وَلَوْلا دَفْعُ اللَّهِ النَّاسَ بَعْضَهُمْ بِبَعْضٍ لَهُدِّمَتْ صَوَامِعُ وَبِيَعٌ وَصَلَوَاتٌ وَمَسَاجِدُ يُذْكَرُ فِيهَا اسْمُ اللَّهِ كَثِيراً وَلَيَنْصُرَنَّ اللَّهُ مَنْ يَنْصُرُهُ إِنَّ اللَّهَ لَقَوِيٌّ عَزِيزٌ* الَّذِينَ إِنْ مَكَّنَّاهُمْ فِي الْأَرْضِ أَقَامُوا الصَّلاةَ وَآتَوُا الزَّكَاةَ وَأَمَرُوا بِالْمَعْرُوفِ وَنَهَوْا عَنِ الْمُنْكَرِ وَلِلَّهِ عَاقِبَةُ الْأُمُور } سوره‌تی الحج /40ـ 41 .

جا به‌ڵێنی ‌چه‌سپاوی ‌بێ‌گومانی ‌خوای‌گه‌وره ‌ئه‌وه‌یه‌كه ‌هه‌ركه‌سێ ‌دینه‌كه‌ی‌سه‌ربخات سه‌ری ‌ده‌خات, جا كوان ئه‌وانه‌ی ‌دینی‌خوا سه‌رده‌خه‌ن ئه‌وا شایه‌نی ‌سه‌رخستنی‌خوای ‌به ‌توانان، كه ‌هه‌ركه‌سێك ئه‌و پشتی‌بگرێت هه‌رگیز ژێرناكه‌وێت و نادۆڕێت .

ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان