له‌سه‌ر خۆیی وپه‌له‌ نه‌كردن له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كاندا

وه‌سف كردن

زۆر جار كێشه‌ و مه‌شاكیل رووده‌دات له‌ نێوان خێزان و ژن ومێرد وكه‌س و كاردا، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر كێشه‌ رویدا، ئه‌وه‌ به‌شی گه‌وره‌ وهۆكاری یاریده‌ده‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنی بریتیه‌ له‌: بیر كردنه‌وه‌ وله‌سه‌ر خۆیی وبریار نه‌دانی به‌ په‌له‌.

Download
له‌باره‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌وه‌ كۆمێنتێك بنێره‌ بۆ سه‌رپه‌رشتیار

وه‌صفی فراوان

    له‌سه‌ر خۆیی وپه‌له‌ نه‌كردن له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كاندا

    التأني وعدم العجلة في حل المشاكل

    < كوردي >

    عه‌بدالملك ئه‌لقاسم

    عبد الملك القاسم

    —™

    وه‌رگێڕانی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

    ترجمة: بشتیوان صابر عه‌زیز

    له‌سه‌ر خۆیی وپه‌له‌ نه‌كردن له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كاندا

    زۆر جار كێشه‌ و مه‌شاكیل رووده‌دات له‌ نێوان خێزان و ژن ومێرد وكه‌س و كاردا، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر كێشه‌ رویدا، ئه‌وه‌ به‌شی گه‌وره‌ وهۆكاری یاریده‌ده‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنی بریتیه‌ له‌: بیر كردنه‌وه‌ وله‌سه‌ر خۆیی وبریار نه‌دانی به‌ په‌له‌.

    وه‌ بریار به‌ده‌ستی خۆته‌، ئه‌گه‌ر ئه‌مرۆ رات هه‌بێت و له‌سه‌ر خۆ بیت ئه‌وه‌ سبه‌ینی فریات ده‌كه‌وێت، وه‌ ئه‌گه‌ر دوا بكه‌ویت له‌ بریارداندا ئه‌وه‌ زیانت پێ ناگه‌یه‌نێت، چونكه‌ ممكنه‌ سبه‌ینێ رای خۆت بگۆریت، به‌ تایبه‌ت له‌گه‌ڵ هێمن بونه‌وه‌ و لاچونی توڕه‌بوون، وه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم به‌ دایكی ئماندارانی فه‌رموو خوا لێی رازی بێت: {إِنَّ الرِّفْقَ لَا يَكُونُ فِي شَيْءٍ إِلَّا زَانَهُ، وَلَا يُنْزَعُ مِنْ شَيْءٍ إِلَّا شَانَهُ} رواه مسلم.

    واتا: (به‌ڕاستی نه‌رم و نیانی له‌هه‌ر شتێكدا هه‌بێت جوانی ده‌كات، له‌هه‌رشتێكیش هه‌ڵبگیرێت ناشرینی ده‌كات).

    وه‌ توندوتیژی و توڕه‌بوون كێشه‌ وموشكیله‌ چاره‌سه‌ر ناكات، به‌ڵكو به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ كێشه‌كه‌ زیاتر ده‌كات. وه‌ توڕه‌بوون زۆرجار ئاکامی‌ خراپی لێبوه‌ته‌وه‌و کاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی هه‌بووه‌ له‌سه‌ر ژیانی تاك وكۆمه‌ڵگه‌. وه‌ ئه‌گه‌ر ته‌ماشای به‌ندینخانه‌كان بكه‌یین ده‌بینین زۆربه‌ی تاوانباران به‌ هۆی توڕه‌ بوونه‌وه‌ ‌ توانیان ئه‌نجام داوه‌، وه‌ ڕیژه‌ی زۆر بوونی حاڵه‌تی ته‌ڵاقدان هه‌ر به‌ هۆی توڕه‌بوونه‌وه‌یه‌‌.

    خۆشبه‌ختانه‌ مرۆڤ هه‌میشه‌ ڕێگای هه‌بووه‌ بۆ زاڵبوونی به‌سه‌ر کێشه‌و ته‌گه‌ره‌کانی ژیانیدا و ده‌ربازببێت له‌زۆربه‌ی ئه‌وشتانه‌ی که‌ده‌بنه‌ هۆی تێکدانی ده‌روونی.

    بۆیه‌ زۆر جوانه‌ كاتێك مرۆڤ بیه‌وێت كێشه‌ چاره‌سه‌ر بكات كه‌ په‌له‌ نه‌كات و له‌سه‌ر خۆ و نه‌رم و نیان بێت.

    ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان