حوكمی له‌به‌ركردنی حه‌ریر ( ئاوریشم )

وه‌سف كردن

له‌به‌ركردنی حه‌ریر ( ئاوریشم ) ی سرووشتی كه‌ له‌كرمی ئاوریشم به‌رهه‌م ده‌هینرێت دروست نیه‌ بۆ پیاوان به‌ركاری بهێنن...

Download
له‌باره‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌وه‌ كۆمێنتێك بنێره‌ بۆ سه‌رپه‌رشتیار

وه‌صفی فراوان

    حوكمی له‌به‌ركردنی حه‌ریر ( ئاوریشم )

    لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی و فه‌توا و بانگه‌واز و رێنمایی

    ﴿ حكم لبس الحرير  للرجال ﴾

    « باللغة الكردية »

    اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء والدعوة والإرشاد‌


    حوكمی له‌به‌ركردنی حه‌ریر ( ئاوریشم )

    پرسیار : ئایا له‌به‌ركردنی حه‌ریر ( ئاوریشم ) حه‌رامه‌؟ وه‌ ئایا حه‌ریر ( ئاوریشم ) ی ده‌ستكردیش هه‌مان حوكمی هه‌یه‌ ؟

    وه‌ڵام : له‌به‌ركردنی حه‌ریر ( ئاوریشم ) ی سرووشتی كه‌ له‌كرمی ئاوریشم به‌رهه‌م ده‌هینرێت دروست نیه‌ بۆ پیاوان به‌ركاری بهێنن، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌و فه‌رمووده‌ی كه‌ ئیمامی بوخاری ڕیوایه‌تی كردوه‌:  عن حذيفة رضي الله عنه قال:  نهى رسول الله صلى الله عليه وسلم أن نشرب في آنيـة الذهب والفضة، وأن نأكل فيها، وعن لبس الحرير والديباج، وأن نجلس عليها " {رواه البخاري كتاب اللباس: 5837، ومسلم كتاب اللباس والزینة 2067} حوذه‌یفه‌ ( خوای لێ ڕازی بێت ) ئه‌گێڕێته‌وه‌ وئه‌ڵێت : پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم ) قه‌ده‌غه‌ی كرد كه‌ له‌ قاپ وقاچاخی ئاڵتون و زیوودا بخۆین و بخۆینه‌وه‌، وه‌قه‌ده‌غه‌ی كرد له‌ پۆشینی كه‌ل په‌لی ئاوریشم ودانیشتن له‌سه‌ریان .

    وه‌ له‌ڕیـوایـه‌تێكی تردا هاتووه‌ كه‌فه‌رموویه‌تی : " أحل الذهب والحرير لإناث أمتي وحرم على ذكورها " {سنن الترمذي كتاب اللباس 1720، وسنن النسائي كتاب الزینة 5148} واته‌ : ئاڵتون و ئاوریشم حه‌ڵاڵن بۆ ئافره‌تانی ئوممه‌تم و حه‌رام وقه‌ده‌غه‌ن له‌سه‌ر پیاوانی ئومه‌ته‌كه‌م .

    به‌ڵام ئاوریشمی ده‌ستكردو دروستكراو كه‌ له‌هه‌ندێك ڕووك و هاوشێوه‌كانی به‌رهه‌م ده‌هێنرێن دروسته‌ وهیچی تێدا نیه‌، چونكه‌ ئه‌صڵ له‌ جلو به‌رگدا موباح و ڕێگه‌پێدرانه‌ (نه‌ك قه‌ده‌غه‌كردن وحه‌رام كردن )

    خوای گه‌وره‌ پشت وپانی هه‌موو لایه‌ك بێت

    وصلی الله وسلم علی نبینا محمد وعلی اله وصحبه وسلم

    له‌فه‌تواكانی لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی‌ و فه‌توادان

    له‌شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌

    به‌رگی 24/ كتاب الجامع  اللباس والزینة / لبس الحریر

    پرسیاری هه‌شته‌م له‌ فه‌توای ژماره‌ ( 3810 )

    پۆڵینه‌ زانستیه‌كان:

    ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان