پاك وخاوێنی

وه‌سف كردن

پاك وخاوێنی: وتارێكه‌ وه‌رگیراوه‌ له‌ كتێبی " فیقهی ئاسان له‌ ژێر ڕۆشنای قورئان و سوننه‌ت" ، له‌ ئاماده‌كردنی ده‌سته‌یه‌ك له‌ زانایانی ئیسلام. وه‌ باسی حوكمی پاكوخاوێنی و حوكمی ئاوه‌كان، كه‌ چه‌ند مه‌سئه‌له‌یه‌كیان له‌خۆگرتووه‌.

Download
له‌باره‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌وه‌ كۆمێنتێك بنێره‌ بۆ سه‌رپه‌رشتیار

وه‌صفی فراوان

    پاوك وخاوێنی

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    ده‌سته‌یه‌ك له‌ زانایانی ئیسلام

    وه‌رگێڕانی: زاگرۆس هه‌مه‌وه‌ندی

    پێداچونه‌وه‌ی :پشتیوان سابیر عه‌زیز

    2011 - 1432

    ﴿ الطهارة ﴾

    « باللغة الكردية »

    مجموعة من العلماء

    ترجمة: زاكروس هموندي

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2011 - 1432

    پاوك وخاوێنی

    ‌ ئه‌م بابه‌ته‌ پێكهاتووه‌ له‌ ده‌ به‌ش

    به‌شی یه‌كه‌م : له‌ حوكمی پاكوخاوێنی و حوكمی ئاوه‌كان، كه‌ چه‌ند مه‌سئه‌له‌یه‌كیان له‌خۆگرتووه‌ :

    مه‌سئه‌له‌ی یه‌كه‌م : پێناسه‌ی (پاكوخاوێنی-الطهارة-) له‌گه‌ڵ ڕوونكردنه‌وه‌ی گرنگی به‌شه‌كانی :

    1-گرنگی (پاكوخاوێنی-الطهارة-) وبه‌شه‌كانی : پاكوخاوێنی كلیلی نوێژ و پێداگرییه‌ له‌سه‌ر مه‌رجه‌كانی، هه‌ر بۆیه‌ ده‌بێت مه‌رجه‌ پێشبكه‌وێت به‌سه‌ر مه‌رج له‌سه‌رگیراوه‌كه‌یدا.

    (پاكوخاوێنی-الطهارة-) دوو به‌شه‌ :

    به‌شی یه‌كه‌م : (پاكوخاوێنی-الطهارة-) ی مه‌عنه‌وی : كه‌ مه‌به‌ست پێی پاكوخاوێنی دڵ وده‌روونه‌ له‌ هاوه‌ڵدانان بۆ خوا و گوناهـ وتاوان وهه‌رشتێكیش ببێت به‌هۆی په‌رده‌ به‌سه‌ر دڵدا هێنان، ئه‌مه‌ش گرنگتره‌ له‌ پاكوخاوێنی لاشه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پاكوخاوێنی لاشه‌ جێ به‌جێ نابێت له‌كاتێكدا كه‌ پیسی وگه‌نده‌ڵی هاوه‌ڵدانان وشیرك بووونی هه‌بێت، چونكه‌ خوای گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تی : (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِنَّمَا الْمُشْرِكُونَ نَجَسٌ) {التوبة :28} واته‌ : ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌ چاک بزانن که‌ موشریک و هاوه‌ڵگه‌ران ناپوخت و پیسن .

    به‌شی دووه‌م : (پاكوخاوێنی-الطهارة-) ی هه‌ست پێكراو (حسي ) : درێژی ئه‌م بابه‌ته‌ش له‌م دێڕانه‌ی خواره‌وه‌دا باس ده‌كه‌ین به‌یارمه‌تی خوای گه‌وره‌ :

    2-پێناسه‌ی (الطهارة) : له‌زمانه‌وانییدا به‌واتای پاكوخاوێنی و به‌دووربوون له‌هه‌موو پیسییه‌ك دێت .

    له‌ زاراوه‌ی زانایانیشدا : به‌ واتای هه‌ڵگرتنی بێده‌ستنوێژی ولابردنی پیسی دێت {بێده‌ست نوێژی : حاڵه‌تێكی دێت به‌سه‌ر لاشه‌ی مرۆڤدا‌ كه‌ ڕێگری ده‌كات له‌كردنی نوێژ وهاوشێوه‌كانی كه‌ ده‌ست نوێژ وپاكوخاوێنی بۆیان به‌مه‌رج گیراوه‌، ئه‌مه‌ش دوو جۆره‌ : یه‌كه‌م : بێده‌ست نوێژی بچووك : ئه‌ویش كاتێك ڕوو ئه‌دات كه‌ هه‌رشتێك له‌پاش وپێشی مرۆڤ ده‌ربچێت وئه‌م بێده‌ست نوێژیه‌ش به‌وه‌ لاده‌چێت كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ هه‌ڵبسێت به‌ ده‌ست نوێژگرتن كه‌ بریتیه‌ له‌شۆرینی ئه‌ندامه‌كانی ده‌ست نوێژ، دووه‌م : بێده‌ستوێژی گه‌وره‌ : ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به‌هه‌موو لاشه‌ی مرۆڤه‌وه‌ هه‌یه‌، وه‌ك له‌ش پیسی لاده‌چێت وهه‌ڵده‌گیرێت به‌شۆرینی هه‌موو لاشه‌، به‌م پێیشه‌ پاكوخاوێنی بێده‌ست نوێژی یان گه‌وره‌یه‌ به‌شۆرینی هه‌موو لاشه‌ نامێنێت، یان بچووكه‌ به‌ده‌ست نوێژگرتن نامێنێت، له‌كاتی بوونی عوذر وبیانوویه‌كی شه‌رعیش ته‌یه‌موم جێگایان ده‌گرێته‌وه‌، سه‌یری الشرح الممتع به‌رگی 1/لاپه‌ڕه‌ 19) و الفقه الاسلامی وأدلته (به‌رگی 1/لاپه‌ڕه‌238) بكه‌، مه‌به‌ست له‌ الخبث : پیسی ونه‌جاسه‌ته‌ كه‌ له‌مه‌وپاش باسی لێوه‌ ده‌كه‌ین }.

    مه‌به‌ست له‌ هه‌ڵگرتنی بێده‌ست نوێژی : لابردنی ئه‌و وه‌صفه‌یه‌ كه‌ ده‌بیت به‌هۆی ڕێگری له‌كردنی نوێژ ئه‌ویش به‌ به‌كارهێنانی ئاو له‌هه‌موو لاشه‌دا ئه‌گه‌ر هاتوو بێده‌ست نوێژیه‌كه‌ بێده‌ست نوێژی گه‌وره‌ بوو، خۆ ئه‌گه‌ر بێده‌ست نوێژیه‌كه‌ش بچووك بوو ئه‌وا ته‌نها پێویست به‌وه‌ده‌كات كه‌ ئاو به‌كاربهێنێت له‌شۆرینی ئه‌ندامه‌كانی ده‌ست نوێژدا به‌و نیه‌ته‌وه‌، ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و كه‌سه‌ له‌به‌ر هه‌رهۆ وعوذرێكی شه‌رعی نه‌یتوانی ئاو به‌كاربهێنیت یان ئاو ده‌ست نه‌ده‌كه‌وت، ئه‌وا له‌بری ئه‌وه‌ ته‌یه‌موم به‌ خۆڵێكی پاك هه‌ڵده‌گرێت به‌و شێوه‌ شه‌رعیه‌ی كه‌ فه‌رمانی پێكراوه‌، باسكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ش إن شاء الله له‌بابی ته‌یه‌مومدا ووتوێژی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین .

    مه‌به‌ست له‌لابردنی پیسی : لابردنی هه‌موو جۆره‌ پیسیه‌كه‌ كه‌ به‌لاشه‌و وجلوبه‌رگ وجێگای نوێژكردنه‌وه‌ بێت .

    پاكوخاوێنی هه‌ستپێكراو دوو جۆره‌ : پاكوخاوێنی له‌بێده‌ست نوێژی كه‌ تایبه‌ته‌ به‌لاشه‌وه‌، وه‌ پاكوخاوێنی له‌پیسی وچه‌په‌ڵی كه‌ تایبه‌ته‌ به‌وه‌ی له‌سه‌ر لاشه‌ وجلوبه‌رگ وجێگای نوێژه‌وه‌یه‌.

    بێده‌ست نوێژیش دوو جۆره‌ : بێده‌ست نوێژی بچووك ( الحدث الأصغر ) كه‌ ده‌ستوێژ واجب وپێویست ده‌كات، له‌گه‌ڵ بێده‌ست نوێژی گه‌وره‌ ( الحدث الاكبر ) كه‌ شۆرینی هه‌موو لاشه‌ واجب وپێویست ده‌كات .

    پیسیش سێ شێوه‌یه‌ : پیسیه‌ك كه‌ پێویسته‌ بشۆرێت، وه‌ پیسیه‌ك كه‌ پێویسته‌ ئاوی لی بپرژێنیرێت، وه‌ پیسیه‌ك كه‌ پێویسته‌ مه‌سح بكرێت ولاببرێت .

    مه‌سئه‌له‌ی دووه‌م : ئه‌و ئاوه‌ی كه‌ پاوخاوێنی پێ جێ به‌جێ ده‌بێت :

    پاكوخاوێنی پێویستی به‌شتێك هه‌یه‌ كه‌ پاككه‌ره‌وه‌ بێت، كه‌ پیسی پێ لابچێت و بێده‌ست نوێژی پێ هه‌ڵبگیرێت، ئه‌و شته‌ش ئاوه‌، ئه‌و ئاوه‌یشی‌ پاككه‌ره‌وه‌یه‌ ده‌بێت ئاوێكی پاكوخاوێنی بێت، له‌خودی خۆێدا پاكوخاوێن بێت وپاككه‌ره‌وه‌ش بێت بۆ غه‌یری خۆی كه‌ له‌سه‌ر ئه‌و شێوه‌یه‌ مابێته‌وه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ دروستی كردوه‌، جا ئه‌گه‌ر له‌ئاسمانه‌وه‌ هاتبێته‌ خواره‌وه‌ وه‌ك باران و به‌فراو وئاوی ته‌رزه‌، یان ئه‌و ئاوه‌ی به‌سه‌ر زه‌ویدا ده‌ڕوات و ڕێ ده‌كات، وه‌ك ئاوی ده‌ریا و رووبار وكانیاو بیره‌كان.

    خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت : (وَيُنَزِّلُ عَلَيْكُمْ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً لِيُطَهِّرَكُمْ بِهِ ..) {الأنفال:11} واته‌ : بارانیشی له‌ ئاسمانه‌وه‌ بۆتان نارد تا له‌چڵك وچه‌په‌ڵ خاوێنتان بكاته‌وه‌، هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت : (وَأَنْزَلْنَا مِنَ السَّمَاءِ مَاءً طَهُورًا ..) {الفرقان:48} واته‌ : له‌ئاسمانه‌وه‌ ئاوێكی پاك و خاوێنكه‌رمان نارده‌ خوار .

    پێغه‌مبه‌ریش (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت : " اللهم اغسلني من خطایاي بالماء والثلج والماء والبرد " { ئیمامی بوخاری ڕیوایه‌تیكردوه‌ به‌فه‌رمووده‌ی ژماره‌(744) و ئیمامی موسلمیش به‌فه‌رمووده‌ی ژماره‌ (598)} واته‌ : ئه‌ی خوای گه‌وره‌ له‌هه‌ڵه‌كانم پاكم بكه‌ره‌وه‌ به‌ ئاو و به‌فر و ته‌رزه‌، له‌باره‌ی ئاوی ده‌ریاشه‌وه‌ فه‌رموویه‌تی : " هو الطهور ماؤه الحل میتته " {ئه‌بوداود به‌فه‌رموودی ژماره‌(83) و تیرموذی به‌ فه‌رمووده‌ی ژماره‌(69) ونه‌سائی به‌فه‌رمووده‌ی ژماره‌ (59) و ئیبنوماجه‌ به‌فه‌رمووده‌ی ژماره‌ )3246) ڕیوایه‌تیان كردووه‌} واته‌ : ئاوه‌كه‌ی _ئاوی ده‌ریا _ پاكه‌ ومرداره‌وه‌ بووه‌كه‌یشی حه‌ڵاڵه‌ .

    پاكوخاوێنی ( ده‌ست نوێژهه‌ڵگرتن) به‌ هیچ شله‌یه‌كی تر جگه‌ له‌ئاو نابێت، وه‌ك سركه‌ و به‌نزین وشه‌ربه‌ت وئاو میوه‌ وهاوشێوه‌كانیان، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌و ئایه‌ته‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ تێیدا ده‌فه‌رموێت : (فَلَمْ تَجِدُوا مَاءً فَتَيَمَّمُوا صَعِيدًا طَيِّبًا ..) {المائدة:6} واته‌ : ئاوتان ده‌ست نه‌ده‌که‌وت (بۆ خۆشتن یان بۆ ده‌ستنوێژ، ئه‌وکاته‌ ده‌توانن) به‌ خاکێکی پاک ته‌یه‌موم بکه‌ن .

    ئه‌گه‌ر بهاتایه‌ به‌جگه‌ له‌ئاو ده‌ستنوێژ هه‌ڵبگیریایه‌ یان دروست بووایه‌ بۆ نه‌هێشتنی له‌ش پیسی به‌كاربهێنرایه‌ ئه‌وا له‌كاتی نه‌بوونی ئاودا یه‌كسه‌ر ئه‌وانه‌ باسده‌كران وه‌ك جێگره‌وه‌ی ئاو نه‌ك ته‌یه‌مووم كردن، -به‌ڵام خوای گه‌وره‌ له‌كانی نه‌بوونی ئاودا یه‌كسه‌ر باسی ته‌یه‌مومی كردوه‌ - .

    مه‌سئه‌له‌ی سێهه‌م : ئاو ئه‌گه‌ر هاتوو پیسییه‌كی تێكه‌ڵاو بوو :

    ئاو ئه‌گه‌ر هاتوو پیسیه‌كی تێكه‌ڵاو بوو وه‌ یه‌كێك له‌م سێ صیفه‌ته‌ی گۆڕا بۆنی یان تامی یان ڕه‌نگی ئه‌وه‌ به‌ كۆده‌نگی زانایان پیسه‌ و دروست نییه‌ به‌كاربهێنرێت وبێده‌ست نوێژی گه‌وره‌ وبچووكی پێهه‌ڵناگیرێت وپیسیش لانابات ئه‌گه‌ر كه‌م بێت یان زۆر، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو پیسیه‌كی تێكه‌ڵاو بوو به‌ڵام یه‌كێك له‌و سێ صیفه‌تی نه‌گۆڕا وئاوه‌كه‌ زۆر بوو ئه‌وا پیس نابێت و بێده‌ست نوێژی پێ هه‌ڵده‌گیرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو ئاوه‌كه‌ كه‌م بوو ئه‌وا پیس ده‌بێت و بێده‌ست نوێژی پێ هه‌ڵناگیرێت، ئه‌و ڕاده‌یه‌شی كه‌ ئاوی زۆری پێ ده‌پێورێت ئه‌وه‌یه‌ بگاته‌ ڕاده‌ی (قُلَتین ) وزیاتر وكه‌متریش كه‌متره‌ له‌م ڕاده‌یه‌. {قُلَة : كۆی قُلَل و قِلال, كه‌ بریتیه‌ له‌ 075، 93 صاعه‌ كه‌ ده‌كاته‌ صه‌د وشه‌ست لیتر ونیو ئاو، ( قلتین یش ده‌كاته‌ نزیكه‌ی پێنج گۆزه‌ } .

    به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌مه‌ ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌یه‌ كه‌ ئه‌بو سه‌عیدی خودری ڕیوایه‌تی كردوه‌ (خوای لێ ڕازی بێت ) ئه‌ڵێت پێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی : " إن الماء طهور لاینجسه شیء " { ئیمامی ئه‌حمه‌د له‌ مه‌سنه‌ده‌كه‌یدا ڕیوایه‌تی كردووه‌ به‌رگی3/لاپه‌ڕه‌ 15، ئه‌بوداودیش له‌ _كتاب الطهارة باب ماجاء في بئر البضاعة – به‌ژماره‌ (61) و نه‌سائی له‌ _كتاب المیاه‌ _ به‌ژماره‌ (277) و تیرموذی له‌ _كتاب الطهارة _ باب أن الماء طهور لاینجسه شیء – به‌ژماره‌ (66) ووتویه‌تی : ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ فه‌رمووده‌یه‌كی حه‌سه‌نه‌، وئه‌لبانبیش له‌كتێبی الارواء الغلیل دا به‌ فه‌رمووده‌یه‌كی سه‌حیحی داناوه‌ به‌رگی 1/لاپه‌ڕه‌ 45} واته‌ : ئاو پاكوخاوێنه‌ و هیچ شتێك پیسی ناكات .

    وه‌ ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ش عه‌بدوڵای كوڕی عومه‌ر (خوایان لی ڕازی بێت) ڕیوایه‌تی كردوه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی : " إذا بلغ الماء القلتین لم یحمل الخبث " { ئیمامی ئه‌حمه‌د له‌ مه‌سنه‌ده‌كه‌یدا ڕیوایه‌تی كردووه‌ به‌رگی2/لاپه‌ڕه‌ 27، ئه‌بوداودیش له‌ _كتاب الطهارة باب ما ینجس الماء – به‌ژماره‌ (63) و تیرموذی له‌ _كتاب الطهارة _ باب أن الماء طهور لاینجسه شیء – به‌ژماره‌ (67) و نه‌سائی له‌ _كتاب الطهارة _ به‌ژماره‌ (52) } واته‌ : ئه‌گه‌ر هاتوو ئاو گه‌شته‌ ڕاده‌ی قوله‌ته‌ین ئیتر پیسی هه‌ڵناگرێت و پیس نابێت .

    مه‌سئه‌له‌ی چواره‌م : ئاو ئه‌گه‌ر هاتوو شتێكی پاكی تێكه‌ڵاو بوو :

    ئاو ئه‌گه‌ر ماده‌یه‌كی پاكی تێكه‌ڵاو بوو، وه‌ك گه‌ڵای دارێك یان سابون یان ئه‌شنانی تێكه‌ڵاو بوو _ كه‌ ترشیه‌كه‌ ده‌ستی پێ ده‌شۆرێت_ یان مۆرد یان هه‌ر شتێكی پاكی تركه‌ به‌شێوه‌یه‌ك زاڵ نه‌ده‌بوو به‌سه‌ر ئاوه‌كه‌دا ئه‌وا بۆچوونی سه‌حیح ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پاكه‌و دروسته‌ ده‌ستنوێژی پێ هه‌ڵبگیرێت وله‌ش پیسی پێ لاببرێت وپیسی پێ بشۆررێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت : (وَإِنْ كُنْتُمْ مَرْضَى أَوْ عَلَى سَفَرٍ أَوْ جَاءَ أَحَدٌ مِنْكُمْ مِنَ الْغَائِطِ أَوْ لَامَسْتُمُ النِّسَاءَ فَلَمْ تَجِدُوا مَاءً فَتَيَمَّمُوا صَعِيدًا طَيِّبًا فَامْسَحُوا بِوُجُوهِكُمْ وَأَيْدِيكُمْ... ) {النساء:43} واته‌ : ئه‌گه‌ر نه‌خۆش بوون یان له‌ سه‌فه‌ردا بوون یان له‌سه‌رئاو گه‌ڕانه‌وه‌، یان له‌گه‌ڵ ئافره‌تانی نامه‌حره‌م له‌ یه‌ککه‌ون و ئاوتان ده‌ست نه‌ده‌که‌وت (بۆ خۆشتن و ده‌ست نوێژ گرتن) ئه‌وا ته‌یه‌موم بکه‌ن به‌خاکێکی پاک و (به‌و خاکه‌) ده‌ست بهێنن به‌سه‌ر ده‌م و چاوو ده‌ستاندا ..

    وو‌شه‌ی (الماء:ئاو) له‌ئایه‌ته‌كه‌دا كه‌ هاتووه‌ به‌شێوه‌یه‌كی نه‌كره‌ هاتووه‌ له‌ سیاقی (نه‌فی) دا جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ هه‌موو ئاوێك ده‌گرێته‌وه‌،هیچ جیاوازیش نییه‌ له‌نێوان ئاوێكی پاڵفته‌ و ئاوێكی تێكه‌ڵاو به‌شتێكی پاك .

    وه‌ به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه‌ پێغه‌مبه‌ری خودا به‌و ئافره‌تانه‌ی كه‌ خه‌ریكی شۆرینی كچێك بوون پێی فه‌رموون : " اغسلنها ثلاثا أو خمسا، أو أكثر من ذلك إن ڕأیتن، بماء وسدر، واجعلن في الاخرة كافورا، أو شیئا من كافور" {متفق علیه، ئیمامی بوخاری به‌فه‌رمووده‌كانی ژماره‌(1253، 1258، 1259) وجگه‌ له‌مه‌ش، وه‌ ئیمامی موسلیمیش به‌فه‌رمووده‌ی ژماره(‌939) ڕیوایه‌تیان كردوه‌} واته‌ : سێ جار یان چوارجار یان زیاتر له‌مه‌ ئه‌گه‌ر وویستتان به‌ ئاو مۆرد بیشۆن كۆتاجار به‌ كافور بیشۆن، یان به‌شتێك له‌كافور.

    مه‌سئه‌له‌ی پێنجه‌م : حوكمی ئاوی به‌كارهاتوو بۆ ده‌ستنوێژ و لابردنی له‌ش پیسی :

    ئاوی به‌كارهاتوو بۆ پاكوخاوێنی، وه‌ك ئه‌و ئاوه‌ی به‌كارهاتبێت بۆ ده‌ستنوێژ گرتن وخۆشۆرین، له‌سه‌ر ڕای ڕاست ودروست ئه‌و ئاوه‌ پاكه‌ وپاككه‌ره‌وه‌یشه‌، بۆ ده‌ستنوێژگرتن وهه‌ڵگرتنی له‌ش پیسی ولابردن وخاوێنكردنه‌وه‌ی پیسی وچه‌په‌ڵه‌ی ده‌شێت، مادام ئه‌گه‌ر هاتوو یه‌كێك له‌ سێ صیفه‌ته‌كه‌ی نه‌گۆڕا، بۆن و تام وڕه‌نگی.

    به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر خاوێنی ئه‌م جۆره‌ ئاوه‌، ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌یه‌ كه‌ڕیوایه‌ت كراوه‌ : " أن النبي (صلی الله علیه وسلم) كان إذا توضأ كادوا أن یقتتلون علی وضوئه " {ئیمامی بوخاری به‌فه‌رمووده‌ی ژماره‌ (185) ڕیوایه‌تی كردووه‌} واته‌ : پێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله علیه وسلم) هه‌ركاتێك ده‌ست نوێژی بگرتایه‌ هاوه‌ڵه‌كان خه‌ریك بوون یه‌كتریان له‌سه‌ر پاشماوه‌ی ده‌ستنوێژه‌كه‌ی ده‌كوشت، وبه‌به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ش كه‌ڕیوایه‌ت كراوه‌ : " صب علی جابر من وضوئه إذ كان مریضا " {بوخاری به‌فه‌رمووده‌ی ژماره‌ (5651) وموسلیم به‌فه‌رمووده‌ی ژماره‌(16116) ڕیوایه‌تیان كردووه‌} واته‌ : جابر كاتێك نه‌خۆش كه‌وت پێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله علیه وسلم) له‌پاشماوه‌ی ده‌ستنوێژه‌كه‌ی ده‌كرد به‌سه‌ریدا، ئه‌گه‌ر بهاتایه‌ ئاوی پاشماوه‌ی ده‌ستوێژ پیس بووایه‌ پێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله علیه وسلم) كاری له‌و شێوه‌یه‌ی نه‌ده‌كرد .

    وه‌له‌به‌ر ئه‌وه‌ش كه‌ پێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله علیه وسلم) وهاوه‌ڵ و خێزانه‌كانی ده‌ستوێژیان له‌ ده‌فر وقاپێكدا ده‌گرت و له‌مه‌نجه‌ڵێكیشدا خۆیان ده‌شۆرد، كارێكی له‌م شێوه‌یه‌ش دوور نه‌بووه‌ له‌وه‌ی كه‌ پرش ودڵۆپی ئه‌و ئاوه‌ به‌كارهاتووه‌ی تێ نه‌كه‌وێته‌وه‌، وه‌ به‌ڵگه‌یه‌كی تریش له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سئه‌له‌یه‌ ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودایه‌ (صلی الله علیه وسلم) كه‌ به‌ ئه‌بوهوره‌یره‌ی فه‌رموو كاتێك له‌شی پیس بوو: " إن المؤمن لاینجس " {ئیمامی موسلیم به‌فه‌رمووده‌ی ژماره‌ (371) ڕیوایه‌تی كردووه‌} واته‌ : باوه‌ڕدار پیس نابێت.

    ئه‌گه‌ر هاتوو به‌و شێوه‌یه‌ بوو ئه‌وا ئاو به‌ته‌نها لێك كه‌وتنی له‌پاكوخاوێنی خۆی ناكه‌وێت .

    مه‌سئه‌له‌ی شه‌شه‌م : پاشماوه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی مرۆڤ و ئاژه‌ڵ :

    السؤر : له‌زمانی عه‌ره‌بیدا به‌و ئاوه‌ ده‌وتریت كه‌ له‌ناو ده‌فه‌رێك یان په‌رداخێكدا ده‌مێنێته‌وه‌ پاش ئه‌وه‌ی كه‌سێك ئاوی لێ ده‌خواته‌وه‌، مرۆڤ پاكه‌ و ئه‌وه‌یشی له‌ده‌می ده‌مێنێته‌وه‌ هه‌ر پاكوخاوێنه‌ جا چی ئه‌و مرۆڤه‌ موسڵمان بێت یان بێ باوه‌ڕ، یان له‌شی پیس بێت یان ئافره‌تێم بێت و له‌ سوڕی مانگانه‌دا بێت، له‌پێغه‌مبه‌ری خوداوه‌ (صلی الله علیه وسلم) چه‌سپاوه‌ كه‌ فه‌رموویه‌تی : " إن المؤمن لاینجس " {ئیمامی موسلیم به‌فه‌رمووده‌ی ژماره‌(371) ڕیوایه‌تی كردووه‌} واته‌ : باوه‌ڕدار پیس نابێت.

    له‌عائیشه‌ی دایكی باوه‌ڕدارانیشه‌وه‌ گێڕراوه‌ته‌وه‌ كه‌ : أنها كانت تشرب من الإناء وهی حائض ، فیأخذه رسول الله (صلی الله علیه وسلم) فیضع فاه علی موضع فیها " {ئیمامی موسلیم به‌فه‌رمووده‌ی ژماره‌ (300) ڕیوایه‌تی كردووه‌} واته‌ : عائیشه‌ی دایكی باوه‌ڕداران (خوای لێ ڕازی بێت) له‌ده‌فر وقاپێك ئاوی خوارده‌وه‌ وله‌سوڕی مانگانه‌دا بوو، پێغه‌مبه‌ری خوداش (صلی الله علیه وسلم) ئه‌و ده‌فروقاپه‌ی هه‌ڵگرت وده‌می نا به‌شوێن ده‌مه‌كه‌ی ئه‌وه‌وه‌ .

    زانایانیش كۆده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌ر ئاژه‌ڵێك گۆشتی بخورێت ئه‌و پاشماوه‌ی ئاوی ده‌میشی پاكوخاوێنه‌، وه‌ ئه‌و ئاه‌ژه‌ڵانه‌یشی كه‌ گۆشتیان ناخورێت له‌ئاژه‌ڵه‌ دڕنده‌كان و گوێدرێژ وغه‌یری ئه‌وانیش ئه‌وه‌ ڕای دروست ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پاشماوه‌ی ئاوی ده‌میان پاكوخاوێنه‌ وهیچ كاریگه‌ری نابێت له‌سه‌ر ئاوه‌كه‌، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر هاتوو ئاوه‌كه‌ زۆر بوو.

    به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو ئاوه‌كه‌ كه‌م بوو، وه‌ به‌هۆی ئاو خوارده‌نه‌وه‌یان ئه‌و ئاوه‌ گۆڕرا بوو، ئه‌وا پیسه‌ و خاوێن نییه‌.

    به‌ڵگه‌یش له‌سه‌ر ئه‌مه‌ ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌یه‌ كه‌ پاش كه‌مێك ئاماژه‌مان پێدا، كه‌ پرسیاركرا له‌پێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله علیه وسلم) له‌باره‌ی ئاوه‌وه‌، وه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ ئاژه‌ڵ و ئاژه‌ڵه‌‌ دڕندكان ده‌می تێده‌خه‌ن، ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا فه‌رمووی : " إذا بلغ الماء قلتین لم یحمل الخبث " واته‌ : ئه‌گه‌ر هاتوو ئاو گه‌شته‌ ڕاده‌ی قوله‌ته‌ین ئه‌و ئه‌و ئاوه‌ پیسی هه‌ڵناگرێت _واته‌ پیس نابێت _ وه‌ به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ش كه‌ له‌باره‌ی ئه‌و پشیله‌یه‌ی كه‌ له‌ده‌فرێكدا ئاوی خوارده‌وه‌، فه‌رمووی : " إنها لیست بنجس، إنما هی من الطوافین علیكم والطوافات " { ئیمامی ئه‌حمه‌د ڕیوایه‌تی كردووه‌ به‌رگی 5/لاپه‌ڕه‌ 296، وه‌ ئه‌بوداودیش له‌ _ كتاب الطهارة باب سؤر الهرة _ به‌فه‌رمووده‌ی ژماره‌ (75) وتیرموذی به‌ _ كتاب الطهارة باب ماجاء فی سؤر الهرة _ به‌فه‌رمووده‌ی ژماره‌(92) ڕیوایه‌تیان كردووه‌، وه‌ ووتویه‌تی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ فه‌رمووده‌یه‌كی حه‌سه‌ن و صه‌حیحه‌، ئه‌لبانیش له‌ (الارواء الغلیل دا به‌فه‌رمووده‌ی ژماره‌ (23) به‌ صه‌حیحی داناوه‌} واته‌ : پشیله‌ پیس نییه‌، به‌ڵكو ئه‌و زۆر دێت به‌سه‌ر ئێوه‌دا و ئێوه‌ش زۆر به‌سه‌ر ئه‌واندا ده‌ڕۆن.

    له‌به‌ر ئه‌وه‌یش كه‌ خۆپاراستن لێیان زۆر ناڕه‌حه‌ت ده‌كه‌وێت له‌سه‌ر مرۆڤ، چونكه‌ ئه‌گه‌ر بڵێین پاشماوه‌ی ده‌می پشیله‌ پیسه‌ و واجبه‌ ئه‌و شتانه‌ش كه‌ پشیله‌ ده‌می لێوه‌رده‌ده‌ن ئه‌وه‌ كارێكی قورس وناڕه‌حه‌ته‌، ئاشكرایشه‌ ناڕه‌حه‌تی ومه‌شه‌قه‌ش له‌سه‌ر ئوومه‌تی ئیسلام هه‌ڵگیراوه‌.

    به‌ڵام پاشماوه‌ی ئاوی ده‌می سه‌گ و به‌راز پیسه‌.

    به‌گه‌ش له‌سه‌ر پیسی پاشماوه‌ی ئاوی ده‌می سه‌گ ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌یه‌ كه‌ ئه‌بو هوره‌یره‌ ( خوای لێ ڕازی بێت) ڕیوایه‌تی كردوه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر خودا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی : " طهور إناء أحدكم إذا ولغ فیه الكلب، أن یغسله سبع مرات، أولاهن بالتراب " {ئیمامی بوخاری به‌فه‌رمووده‌ی ژماره‌ (172) و ئیمامی موسلیم یش به‌فه‌رمووده‌ی ژماره‌ (279) ڕیوایه‌تیان كردوه‌ و ئه‌م له‌فظه‌ش له‌فظي ڕیوایه‌ته‌كه‌ی ئیمامی موسلیمه‌} واته‌ : هه‌ركاتێك سه‌گ ده‌می وه‌ردا یان خسته‌ قاپ وده‌فری كه‌سێكتانه‌وه‌ ئه‌وا با پاكی بكاته‌وه‌ و حه‌وت جار بیشوات یه‌كه‌مجاریان با به‌گڵ بێت .

    به‌ڵگه‌ی پیسی وچه‌په‌ڵی وقێزه‌ونی به‌رازیش ئه‌و ئایه‌ته‌ پیرۆزه‌یه‌ خوای گه‌وره‌ كه‌ فه‌رموویه‌تی : (قُلْ لَا أَجِدُ فِي مَا أُوحِيَ إِلَيَّ مُحَرَّمًا عَلَى طَاعِمٍ يَطْعَمُهُ إِلَّا أَنْ يَكُونَ مَيْتَةً أَوْ دَمًا مَسْفُوحًا أَوْ لَحْمَ خِنْزِيرٍ فَإِنَّهُ رِجْسٌ) {الأنعام:145} واته‌ :ئه‌ی موحه‌مه‌د بڵێ: له‌وشتانه‌دا خوای گه‌وره‌ به‌وه‌حی بۆی ناردوم ، شتێك نابینمه‌وه‌ خواردنی له‌ كه‌سێك حه‌رام بی، باشه‌! ئێوه‌ ئه‌و هه‌موو شتانه‌تان چۆن حه‌رامكرد؟ بێجگه‌ له‌ مرداره‌وه‌ بوو؛ یان خوێنێكی ڕژێندراو، یان گۆشتی به‌راز، كه بێگومانه‌ ئه‌و (به‌راز)ه‌ هه‌موو گیانی پیس و قیزه‌ونه‌.

    پۆڵینه‌ زانستیه‌كان:

    ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان