بنچینه‌كانى زانستى قیرائات

وه‌سف كردن

ئه‌م بابه‌ته‌ باسی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ ده‌كات:
- سنوور‌ى زانستی قیرائات.
- باسه‌كانى زانستی قیرائات.
- به‌رووبوو‌مى زانستی قیرائات.
- فه‌زڵى زانستی قیرائات.
- به‌راوردكردنى زانستی قیرائات له‌ گه‌ڵ زانسته‌كانى تر.
- سه‌رچاوه‌‌ى زانستی قیرائات.

Download
له‌باره‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌وه‌ كۆمێنتێك بنێره‌ بۆ سه‌رپه‌رشتیار

وه‌صفی فراوان

    بنچینه‌كانى زانستى قیرائات

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    ئیحسان بورهان الدین

    پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

    2011 - 1432

    ﴿ أصول علم القراءات ﴾

    « باللغة الكردية »

    إحسان برهان الدين

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2011 - 1432

    بنچینه‌كانى زانستى قیرائات

    الحمد لله رب العالمین والصلاه‌ والسلام على خیر خلقه محمد وعلى آله وصحبه أجمعين.

    پێویسته‌ له‌سه‌ر هه‌موو كه‌سێك كه‌ ده‌یه‌وێت فێرى زانستێك ببێت، ده‌ بنچینه‌ ده‌رباره‌ى ئه‌و زانسته‌ بزانێت، زانستى قیرائاتیش به‌ هه‌مان شێوه‌ وه‌كو زانستێكى مه‌زنى په‌یوه‌ندیدار به‌ قورئانى پیرۆزه‌وه‌ پێویسته‌ خوێندكار ده‌ بنه‌ماى گرنگ ده‌رباره‌ى بزانێت:

    سنووره‌كه‌ى: (القراءات القرآنية‌) زانستێكه‌ به‌هۆیه‌وه‌ به‌ جوانى و درووستى وشه‌كانى قورئان ده خوێنرێته‌وه‌ به‌ پێی ئه‌و جێوازییانه‌ى ده‌درێته‌ پاڵ گوێزه‌ره‌وه‌كه‌ى له‌ زنجیره‌ى سه‌نه‌ده‌كه‌یدا، یان بریتییه‌ له‌و زانسته‌ى كه‌ له‌ ڕێگه‌یه‌وه‌ ده‌توانرێت یه‌كده‌نگى گوێزه‌ره‌وه‌كانى كیتابى خواى گه‌وره‌ بزانرێت سه‌باره‌ت به‌ جێاوازى شێوازه‌كانى ده‌ربرینى وشه‌كان له‌ ڕووى گوێگرتنه‌وه‌.

    باسه‌كانى: تایبه‌ته‌ به‌ وشه‌كانى قورئانى پیرۆزه‌وه‌ له‌ ڕووى ئه‌نجامدانیانه‌وه‌ وه‌كو : مه‌د و قه‌صر و ئیدغام و ئیخفا و شتى له‌و شێوه‌.

    به‌روومه‌كه‌ى: پارێِزراوى له‌ هه‌ڵه‌ كردن له‌ قورئانى پیرۆز و شاره‌زابوون له‌ شێوازى خوێندنه‌وه‌ى هه‌ریه‌كێك له‌ گه‌وره‌ پێشه‌وایانى خوێندنه‌وه‌ى قورئان، هه‌روه‌ها جیاكردنه‌وه‌ى خوێندنه‌وه‌ى په‌سه‌ندو ناپه‌سه‌ند، له‌گه‌ڵ زۆر سوودى تردا.

    فه‌زڵى: زانستێكى زۆر به‌ڕێزو مه‌زنى شه‌رعیه‌، چونكه‌ په‌یوه‌ندى به‌ فه‌رمووده‌كانى په‌روه‌ردگاره‌وه‌ هه‌یه‌.

    به‌راوردكردنى له‌ گه‌ڵ زانسته‌كانى تر: به‌راورد ناكرێت و له‌هه‌مووزانستێك به‌رزتره‌.

    دانه‌رى: پێشه‌وایانى قیرائات ، ده‌شگێڕنه‌وه‌ (حفص بن عمر الدوری) بووه‌.یه‌كه‌مین زانایش كتێبى له‌و باره‌وه‌ نووسى (ابو عبید القاسم بن سلام) ه‌.

    ناوى ئه‌م زانسته‌:(علم القراءات) كۆى (قراءة‌) واته‌: شێوازێكى خوێندنه‌وه‌ى قورئانى پیرۆز.

    سه‌رچاوه‌كه‌ى: له‌ ڕێگه‌ى سه‌نه‌دى ڕاست و درووست و متواتر له‌ پێشه‌وایانه‌وه‌ تاكو ده‌گاته‌ پێغه‌مبه‌ر ێلى الله علیه وسلم.

    حوكمى شه‌رع ده‌رباره‌ى: واجبى كیفائیه‌، له‌ ڕووى فێربوون و فێركردن، واته‌: ئه‌گه‌ر كه‌سانێك پێى هه‌ڵسان له‌سه‌ر ئه‌وانى تر ده‌كه‌وێت، ئه‌گه‌ر كه‌سیش پێى هه‌ڵنه‌سا هه‌موان گوناهبار ده‌بن.

    باسه‌كانى: بریتیه‌ له‌ بنچینه‌كانى ئه‌و زانسته‌، بۆ نموونه‌: هه‌موو دوو هه‌مزه‌یه‌ك له‌ وشه‌یه‌كدا یه‌كبگرن، حیجازییه‌كان دووه‌میان ته‌سهیل ده‌كه‌نه‌وه‌.

    سه‌رچاوه‌: الاضاءة‌ فی بیان اصول القراءة‌. علی محمد الضباع.

    ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان