پێناسه‌ی (الملائكة)‌ وبنه‌مای درستكردون وسیفات وهه‌ندێك له‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی

وه‌سف كردن

مه‌لائیكه‌ته‌‌كان‌ دروستكراوێكن له‌دروستكراوه‌كانی خوای گه‌وره‌ كه‌ لاشه‌یه‌كی‌ نوورانی ناسكیان هه‌یه‌ كه‌ توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ كه‌ خۆیان بگۆڕن و شێوه‌ی خۆیان به‌شێوه‌یه‌كی جوان وڕێزدار بخه‌نه‌ سه‌ر وێنه‌ی شتانی تر، وهێز وده‌سه‌ڵاتێكی گه‌وره‌یان هه‌یه‌ بۆ ڕۆشتن وهاتن.
ئه‌م بابه‌ته‌ وتارێكه‌ وه‌رگیراوه‌ له‌ كتێبی (بنه‌ماكانی باوه‌ڕ له‌ژێر ڕۆشنایی قورئان وسوننه‌تدا) له‌ ئاماده‌كردنی ده‌سته‌یه‌ك له‌ زانایانی ئیسلام.

Download
له‌باره‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌وه‌ كۆمێنتێك بنێره‌ بۆ سه‌رپه‌رشتیار

وه‌صفی فراوان

    پێناسه‌ی (الملائكة)

    وبنه‌مای درستكردون وسیفات وهه‌ندێك له‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    كۆمه‌ڵێك له‌زانایان

    وه‌رگێڕان وپوخت كردنی: عبد السلام محمد پشده‌ری

    پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

    2012 - 1433

    ﴿ الملائكة: أصل خلقتهم وصفاتهم وبعض خصائصهم ﴾

    « باللغة الكردية »

    جماعة من العلماء

    ترجمة: عبد السلام محمد بشدري

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2012 - 1433

    پێناسه‌ی (الملائكة)

    وبنه‌مای درستكردون وسیفات وهه‌ندێك له‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی

    پێناسه‌كه‌یان :

    الملائكة : كۆی ( ملك ) ه‌ كه‌ له‌ووشه‌ی ( الألوك ) واته‌ : په‌یام وه‌رگیراوه‌ .

    ئه‌م فریشتانه‌ دروستكراوێكن له‌دروستكراوه‌كانی خوای گه‌وره‌ كه‌ لاشه‌یه‌كی‌ نوورانی ناسكیان هه‌یه‌ كه‌ توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ كه‌ خۆیان بگۆڕن و شێوه‌ی خۆیان به‌شێوه‌یه‌كی جوان وڕێزدار بخه‌نه‌ سه‌ر وێنه‌ی شتانی تر، وهێز وده‌سه‌ڵاتێكی گه‌وره‌یان هه‌یه‌ بۆ ڕۆشتن وهاتن، ئه‌م فریشتانه‌ ژماره‌یان زۆر زۆره‌ وهیچ كه‌سێك جگه‌ له‌خوای گه‌وره‌ ژماره‌یان نازانێت، وه‌ په‌روه‌ردگار هه‌ڵی بژاردوون بۆ به‌ندایه‌تی وبه‌جێهێنانی فه‌رمانه‌كانی خۆی، وه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بێ فه‌رمانی و سه‌رپێچی خوای گه‌وره‌ ناكه‌ن و ئه‌وه‌ی فه‌رمانیان پێ ده‌كرێت بێ كه‌م وكورتی هه‌مووی جێ به‌جێ ده‌كه‌ن .

    فریشته‌كان له‌چی دروستكراون ؟

    نوور ئه‌و ماده‌یه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ فریشته‌كانی لێ دروستكردووه‌، فعن عائشة (رضي الله عنه ) قالت : قال رسول الله ( صلى الله عليه وسلم ) : « خلقت الملائكة من نور، وخلق الجان من مارج من نار، وخلق آدم مما وصف لكم » {صحيح مسلم به‌ژماره‌ (2996)} واته‌ : عائیشه‌ی دایكی باوه‌ڕداران ئه‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ری خودا ( صلی اله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی : فریشته‌كان له‌ نوور دروستكراون، وه‌ جنۆكه‌كانیش له‌ گڕ وبڵێسه‌ی ئاگر دروستكراون، وه‌ ئاده‌میش له‌وه‌ دروستكراوه‌ كه‌ بۆتان باسكراوه‌ - واته‌ له‌ گڵ - .

    صیفاتی فریشته‌كان :

    ده‌قه‌كانی قورئانی پیرۆز و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری خودا ( صلی الله علیه وسلم) باسی صیفاتی فریشته‌كان و هه‌قیقه‌تیان ده‌كه‌ن، له‌و ده‌قانه‌یش :

    له‌قورئاندا به‌وه‌ وه‌صفكراون كه‌ زۆر به‌هێزن وتوند وتیژن، وه‌ك ده‌فه‌رموێت : ﴿يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ قُوٓاْ أَنفُسَكُمۡ وَأَهۡلِيكُمۡ نَارٗا وَقُودُهَا ٱلنَّاسُ وَٱلۡحِجَارَةُ عَلَيۡهَا مَلَٰٓئِكَةٌ غِلَاظٞ شِدَادٞ ﴾ {التحریم :6} واته‌ : ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌ خۆتان و ماڵ ومنداڵتان بپارێزن له‌ئاگرێك كه‌ سوته‌مه‌نیه‌كه‌ی لاشه‌ی خه‌ڵك وبه‌رده‌، ئاگرێك كۆمه‌ڵه‌ فریشته‌یه‌ك سه‌رپه‌رشتی ده‌كه‌ن زۆر توند وتیژ وبه‌هێزن ودڵ ڕه‌قن .

    خوای گه‌وره‌یش له‌وه‌صفی جوبره‌ئیلدا ئه‌فه‌رموێت : ﴿عَلَّمَهُۥ شَدِيدُ ٱلۡقُوَىٰ﴾ {النجم : 5} واته‌ : جوبره‌ئیلی زۆر به‌توانا ( پێغه‌مبه‌ری ) فێری کردووه‌.

    هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی : ﴿قُوَّةٍ عِندَ ذِي ٱلۡعَرۡشِ مَكِينٖ﴾ {التكویر : 20} واته‌ : جوبره‌ئیل خاوه‌نی هێزو ده‌سه‌ڵاته‌ لای خاوه‌نی عه‌رش وفریشته‌یه‌کی پایه‌داره‌.

    هه‌روه‌ها وا وه‌صفكراون كه‌ لاشه‌ وجسمێكی گه‌وره‌یان هه‌یه‌، له‌ سه‌حیحی موسلیمدا هاتووه‌ له‌فه‌رمووده‌یه‌كی عائیشه‌وه‌ ( خوای لێ ڕازی بێت ) كه‌ ئه‌ڵێت : سألت النبي ( صلى الله عليه وسلم ) عن معنى قوله تعالى ﴿وَلَقَدۡ رَءَاهُ بِٱلۡأُفُقِ ٱلۡمُبِينِ ﴾ {التكوير :5} فقال : « إنما هو جبريل لم أره على صورته التي خلق عليها غير هاتين المرتين رأيته منهبطا من السماء سادا عظم خلقه ما بين السماء إلى الأرض » {صحيح مسلم به‌ژماره‌ (177)} واته‌ : پرسیارم كرد له‌ پێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله علیه وسلم) ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت : ﴿وَلَقَدۡ رَءَاهُ بِٱلۡأُفُقِ ٱلۡمُبِينِ ﴾ {التكوير :5} ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا فه‌رمووی : ئه‌وه‌ جوبره‌ئیله‌ كه‌ له‌سه‌ر ئه‌و شێوه‌یه‌ی له‌سه‌ری دروستكراوه‌ نه‌مبینی، جگه‌ له‌دوو جار نه‌بێت كه‌ بڵاو بوویه‌وه‌ به‌ئاسماندا وله‌گه‌وره‌ی خۆی نێوان ئاسمان وزه‌وی گرتبوه‌وه‌ .

    ئیمامی ئه‌حمه‌دیش له‌ عبد الله ی كوڕی مه‌سعوده‌وه‌ (خوای لێ ڕازی بێت) ڕیوایه‌تی كردووه‌، ئه‌ڵێت : « رأى رسول الله (صلى الله عليه وسلم) جبريل في صورته، وله ستمائة جناح، كل جناح منها قد سد الأفق يسقط من جناحه من التهاويل والدر والياقوت ما الله به عليم » {مسند الإمام أحمد (1/395) و (6/294)} واته‌ : پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) جوبره‌ئیلی له‌سه‌ر شێوه‌ی خۆی بینیوه‌، كه‌ شه‌ش صه‌د بالێ هه‌بووه‌، هه‌موو باڵێكی ئاسۆی ئاسمانی گرتبوو، كه‌ له‌باڵه‌كانیه‌وه‌ دوڕ ومرواری یاقوت ئه‌كه‌وته‌ خواره‌وه‌، ئای خوای گه‌وره‌ چه‌ند زانایاه‌ پێی . حافظی ابن كثیر ئه‌ڵێت : سه‌نه‌دی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ سه‌نه‌دێكی باشه‌ .

    وروي أبو داود من حديث جابر بن عبد الله (رضي الله عنهما) أن رسول الله ( صلى الله عيه وسلم) قال : « أذن لي أن أحدث عن ملك من ملائكة الله من حملة العرش، إن ما بين شحمة أذنه وعاتقه مسيرة سبعمائة عام» {سنن أبي داود: (5/96) به‌ژماره‌ فه‌رمووده‌ی (4727)} واته‌ : ڕێگام پێدرا كه‌ باسی یه‌كێك له‌و فریشتانه‌ بكه‌م كه‌ عه‌رشیان هه‌ڵگرتووه‌، بێگومان نێوان نه‌رمه‌ی گوێی هه‌تا گه‌ردنی حه‌وت سه‌د ساڵ ڕۆژه‌ ڕێیه‌ .هه‌یثه‌می له‌ كتێبی (المجمع) دا ئه‌ڵێت پیاوانی سه‌نه‌دی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ پیاوانێكی سه‌حیحن .

    فریشته‌كان جیاوازیان هه‌یه‌ له‌شێوه‌ی دروستكردن و توانایانه‌وه‌، چونكه‌ هه‌موویان له‌یه‌ك پله‌دا نین، هی وایان هه‌یه‌ دوو باڵی هه‌یه‌، هی واشیان هه‌یه‌ سێ باڵی هه‌یه‌، هه‌ندێكی تریشیان چوار باڵی هه‌یه‌، وه‌ هه‌یشیانه‌ كه‌ شه‌ش صه‌د باڵی هه‌یه‌، خوای گه‌وره‌ له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌فه‌رموێت : ﴿ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِ فَاطِرِ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ جَاعِلِ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةِ رُسُلًا أُوْلِيٓ أَجۡنِحَةٖ مَّثۡنَىٰ وَثُلَٰثَ وَرُبَٰعَۚ يَزِيدُ فِي ٱلۡخَلۡقِ مَا يَشَآءُۚ...﴾ {فاطر :1} واته‌ : سوپاس وستایش بۆ خوایه‌، که‌ به‌دیهێنه‌ری ئاسمانه‌کان و زه‌ویه‌، فریشته‌کانی کردووه‌ به‌ فرستاده‌ی خۆی که‌ خاوه‌نی چه‌نده‌ها باڵن، هه‌یانه‌ دوو، یان سێ، یان چوار باڵه‌، له‌ دروستکردندا هه‌رچی بوێت زیادی ده‌کات .

    یه‌كێكی تر له‌ صیفاتی فریشته‌كان ئه‌وه‌یه‌ زۆر جوان وشۆخ وشه‌نگن له‌وپه‌ڕی ڕازاوه‌ییدان، خوای گه‌وره‌ له‌باره‌ی جوبره‌ئیله‌وه‌ ئه‌فه‌رموێت : ﴿عَلَّمَهُۥ شَدِيدُ ٱلۡقُوَىٰ (٥) ذُو مِرَّةٖ فَٱسۡتَوَىٰ ﴾ {النجم:5-6} واته‌ : جوبره‌ئیلی زۆر به‌توانا (پێغه‌مبه‌ر) ی فێری کردووه (5) خاوه‌ن مه‌تانه‌ت له‌ ژیریی و هۆشدا ، جا له‌سه‌ر ئه‌و شێوه‌یه‌ی خوا دروستیكردووه‌ زۆر به‌ڕێك و پێكی وه‌ستاو خۆی نیشاندا(6) .

    ابن عباس (خوایان لێ ڕازی بێت) ئه‌ڵێت : مه‌به‌ست له‌ (ذو مرة) ئه‌وه‌ی كه‌ ڕواڵه‌تێكی جوانی هه‌یه‌، قه‌تاده‌یش ئه‌ڵێت : خاوه‌ن باڵایه‌كی به‌رزی جوانه‌ .

    خوای گه‌وره‌ له‌باره‌ی ئه‌و ئافره‌تانه‌یشی كاتێك یوسف پێغه‌مبه‌ریان بینی ( علیه السلام) ده‌فه‌رموێت : (فَلَمَّا رَأَيۡنَهُۥٓ أَكۡبَرۡنَهُۥ وَقَطَّعۡنَ أَيۡدِيَهُنَّ وَقُلۡنَ حَٰشَ لِلَّهِ مَا هَٰذَا بَشَرًا إِنۡ هَٰذَآ إِلَّا مَلَكٞ كَرِيمٞ) {یوسف:31} واته‌ : ئینجا هه‌ر كه‌یوسف هات و دیتیان، به‌شتێكی گه‌وره‌و بێ وێنه‌و دڵڕفێنیان دانا، ئیتر حه‌په‌سان و مه‌ست و حه‌یران بوون، و چاویان تێ بڕیی و ئاگایان له‌خۆیان نه‌ماو، ده‌ستی خۆیانیان بڕی، و وتیان: پاك و خاوێنی هه‌ر بۆ خوا، (به‌ڵێ ئه‌و رسته‌ی (حاش لله)یه‌ له‌كاتی شتی سه‌رسوڕهێنه‌ردا له‌ناو عه‌ره‌باندا ده‌وترێ) بێگومان ئه‌م لاوه‌ ئاده‌میی نییه‌، كه‌ ئه‌وه‌نده‌ جوانه‌، ببێ و نه‌بێ ، ئه‌مه‌ هه‌ر فریشته‌یه‌كی قه‌شه‌نگ و خاوه‌ن ڕێزه‌ .

    ئه‌مه‌یان بۆ ئه‌وه‌ ووت چونكه‌ لای ته‌واوی خه‌ڵكی ئه‌وه‌ جێگیر بووه‌ كه‌ فریشته‌كان دروستكراوانێكی زۆر جوانی خوای گه‌وره‌ن.

    یه‌كێكی تر له‌ صیفاتی فریشته‌كان ئه‌وه‌یه‌ ئه‌م فریشتانه‌ زۆر به‌ڕێز وچاكه‌كارن، ئه‌وه‌تانێ خوای گه‌وره‌ له‌م باره‌یه‌وه‌ فه‌رموویه‌تی : ﴿بِأَيۡدِي سَفَرَةٖ (١٥) كِرَامِۢ بَرَرَةٖ ﴾ {عبس : 15 -16} واته‌ : (ئه‌م قورئانه‌) ‌ به‌ده‌ستی فریشته‌ نووسه‌ره‌کانه‌وه‌ن (15) كه‌ به‌ڕێزو پله‌ به‌رزو فه‌رمانبه‌ردارن، واته‌: ئه‌و ئامۆژگارییانه‌ كه‌ په‌یامبه‌ران ئه‌یكه‌ن- له‌نامه‌یه‌كی به‌رزی، بڵوندی، پاك له‌هه‌ر ناته‌واوییه‌ك ، وه‌ له‌ده‌ست ئه‌و فریشتانه‌وه‌ وه‌ری ده‌گرن كه‌ وه‌حیی و سروش دێنن بۆلایان .

    هه‌روه‌ها له‌جێگایه‌كی تردا فه‌رموویه‌تی : ﴿وَإِنَّ عَلَيۡكُمۡ لَحَٰفِظِينَ (١٠) كِرَامٗا كَٰتِبِينَ﴾ {الانفطار : 1- 11} واته‌ : ده‌سته‌یه‌ك له‌ فریشته‌ی چاودێر و پارێزه‌رتان له‌سه‌ر دانراوه‌، هه‌رچی بكه‌ن ئه‌ینووسن (10) ڕێزدارانێكی نووسه‌رن .

    له‌صیفه‌ته‌كانی تری فریشته‌كان ئه‌وه‌یه‌ : زۆر به‌ شه‌رم و شكۆ وبه‌حه‌یان، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌رباه‌ری عوسمانی كوڕی عه‌فان فه‌رموویه‌تی : « ألا أستحي من رجل تستحي منه الملائكة » {صحيح مسلم به‌ژماره‌ (2401)} واته‌ : ئایا من چۆن شه‌رم له‌ پیاوێك نه‌كه‌م كه‌ فریشته‌كانیش شه‌رمی لێ ده‌كه‌ن .

    یه‌كێكی دیكه‌ش له‌ صیفاته‌كانیان ئه‌وه‌یه‌ : خاوه‌ن زانست زانیارین، خوای گه‌وره‌ كاتێك له‌گه‌ڵ فریشته‌كان گفتوگۆی كرد پێی فه‌رموون : ﴿قَالَ إِنِّيٓ أَعۡلَمُ مَا لَا تَعۡلَمُونَ﴾ {البقرة:30} واته‌ : خوای گه‌وره‌ فه‌رمووی بێگومان ئه‌وه‌ی من ئه‌یزانم ئێوه‌ نایزانن.

    په‌روه‌ردگار له‌م ئایه‌ته‌دا زانست وزانیاری بۆ فریشته‌كان جێگیر وثابت كردووه‌، هه‌روه‌ها زانست وزانیاریشی بۆ ذاتی خۆی جێگیر كردووه‌ كه‌ فریشته‌كان نایزانن و بێئاگان لێی .

    خوای گه‌وره‌ له‌باره‌ی جوبره‌ئیلیشه‌وه‌ فه‌رموویه‌تی : ﴿عَلَّمَهُۥ شَدِيدُ ٱلۡقُوَىٰ﴾ {النجم:5} واته‌ : جوبره‌ئیلی زۆر به‌توانا (پێغه‌مبه‌ر) ی فێری کردووه، ئیمامی طه‌به‌ری له‌م باره‌یه‌وه‌ ئه‌ڵێت : جوبره‌ئیل (علیه السلام) ئه‌م قورئانه‌ی فێری موحه‌ممه‌د (صلی الله علیه وسلم) كرد، ئه‌مه‌یش ئه‌وه‌ی لێ وه‌رده‌گیرێت كه‌ جوبره‌ئیل خاوه‌نی زانست وزانیاریه‌ .

    ئه‌مه‌و چه‌ند صیفاتێكی تری گه‌وره‌ وچه‌ند ڕه‌وشتێكی جوانتر كه‌ له‌قورئان و سوننه‌تدا بۆ فریشته‌كان بڕیاردراوه‌، كه‌ به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر به‌رزی وبڵندی پله‌وپایه‌یان سه‌لامی خوایان لێ بێت ..

    تایبه‌تمه‌ندیه‌كانیان :

    فریشته‌كان (سه‌لامی خوایان لێ بێت) هه‌ندێك تایبه‌تمه‌ندی و صیفاتی خۆیان هه‌یه‌ كه‌ په‌روه‌ردگار تایبه‌تی كردووه‌ به‌ئه‌وانه‌وه و نه‌یداوه‌ به‌هیچ كه‌سێكی تر له‌ جنۆكه‌ ومرۆڤه‌كان و ته‌واوی دروستكراوه‌كانی تریش، له‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌یش :

    جێگاو لانكه‌ی فریشته‌كان له‌ ئاسمانه‌كاندایه، له‌وێیشه‌وه‌ دائه‌بزن بۆ سه‌ر زه‌وی بۆ جێ به‌جێكردنی ئه‌و فه‌رمانانه‌ی كه‌ لایه‌ن خوای گه‌وره‌ پێیان ده‌سپێررێت بۆ جێ به‌جێكردنیان له‌ناو دروستكراوه‌كانیدا، خوای گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تی : ﴿يُنَزِّلُ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةَ بِٱلرُّوحِ مِنۡ أَمۡرِهِۦ عَلَىٰ مَن يَشَآءُ مِنۡ عِبَادِهِۦٓ﴾ {النحل : 2} واته‌ : به‌فه‌رمانی خۆی فریشته‌ی وه‌حی (جبريل) به‌سروش و وه‌حیه‌وه‌و به‌ فه‌رمانی په‌یامبه‌ریه‌تیی، ده‌نێرێ بۆ سه‌ر هه‌ركه‌سێك له‌ به‌نده‌كانی كه‌ خۆی بیه‌وێ و به‌شیاوی بزانێت.

    وه‌ فه‌رموویه‌تی : ﴿وَتَرَى ٱلۡمَلَٰٓئِكَةَ حَآفِّينَ مِنۡ حَوۡلِ ٱلۡعَرۡشِ يُسَبِّحُونَ بِحَمۡدِ رَبِّهِمۡۚ﴾ {الزمر : 75} واته‌ : ئه‌ی موحه‌ممه‌د ده‌بینی كه‌ فریشته‌كان به‌ده‌وری عه‌رشدا هه‌ڵقه‌یان داوه‌ وسه‌رگه‌رمی ته‌سبیحات وذیكر ویاد وسوپاسی په‌روه‌ردگارن .

    وعن أبي هريرة (رضي الله عنه) قال : قال رسول الله (صلى الله عليه وسلم) : « يتعاقبون فيكم ملائكة بالليل، وملائكة بالنهار، ويجتمعون في صلاة الصبح وصلاة العصر، ثم يعرج الذين باتوا فيكم فيسألهم الله وهو أعلم بهم كيف تركتم عبادي؟ فيقولون: تركناهم وهم يصلون، وأتيناهم وهم يصلون » { صحيح البخاري، به‌فه‌رمووده‌ی ژماره‌ (555) وصحیح مسلم، به‌فه‌رمووده‌ی ژماره‌ (632)} واته‌ : هه‌ندێك له‌ فریشته‌كان به‌شه‌و چاودێری وبه‌دواداچوونی كاره‌كانی ئێوه‌ ده‌كه‌ن، وه‌ هه‌ندێكی تریان به‌ڕۆژ ئه‌م كاره‌ ده‌كه‌ن، له‌ نوێژی به‌یانی و عه‌سردا كۆده‌بنه‌وه‌، ئه‌مجا ئه‌وانه‌ی كه‌به‌شه‌و مابوونه‌وه‌ به‌رز ده‌بنه‌وه‌ بۆ ئاسمان و خوای گه‌وره‌ لێیان ده‌پرسێت كه‌ خۆی زیاتر له‌وان شاره‌زایه‌، ئایا به‌نده‌كانی منتان چۆن به‌جێهێشت؟ له‌وه‌ڵامدا ئه‌ڵێن : به‌جێمان هێشتن خه‌ریكی نوێژكردن بوون، كاتێكیش ڕۆشتین بۆلاین هه‌ر خه‌ریكی نوێژكردن بوون.

    ده‌قه‌كان له‌م باره‌یه‌وه‌ زۆرن و له‌م ده‌رفه‌ته‌دا هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ ده‌توانین بیخه‌ینه‌ به‌رده‌ستی ئێوه‌ی به‌رێز چونكه‌ كارێكی ئاسان نییه‌ هه‌ر هه‌موویان باس بكه‌ین .

    یه‌كێكی تر له‌تایبه‌تمه‌ندیه‌كانیان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌م فریشتانه‌ به‌ (مێینه‌) وه‌صف ناكرێن، خوای گه‌وره‌ له‌م باره‌یه‌وه‌ به‌رپه‌رچی بێباوه‌ڕه‌كانی داوه‌ته‌وه‌ كاتێك فریشته‌كانیان به‌ (مێینه‌ ) ناو ده‌برد، وفه‌رموویه‌تی : ﴿وَجَعَلُواْ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةَ ٱلَّذِينَ هُمۡ عِبَٰدُ ٱلرَّحۡمَٰنِ إِنَٰثًاۚ أَشَهِدُواْ خَلۡقَهُمۡۚ سَتُكۡتَبُ شَهَٰدَتُهُمۡ وَيُسۡ‍َٔلُونَ﴾ {الزخرف :19} واته‌ : ئه‌و فریشتانه‌ی که‌ به‌نده‌ی خوای به‌خشنده‌ن بێباوه‌ڕان به‌مێینه‌یان داده‌نا، ئایا ئه‌وان به‌دیاری دروستکردنیانه‌وه‌ بوون بێگومان ئه‌و شایه‌تی یانه‌ی ده‌نوسرێت و پرسیاریان لێ ده‌کرێت .

    وه‌ فه‌رموویه‌تی: ﴿إِنَّ ٱلَّذِينَ لَا يُؤۡمِنُونَ بِٱلۡأٓخِرَةِ لَيُسَمُّونَ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةَ تَسۡمِيَةَ ٱلۡأُنثَىٰ﴾ {النجم:27} واته‌ : بێگومان ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به‌پاشه‌ رۆژ نیه‌ و پێیان وایه‌ زیندوو بوونه‌وه‌و لێپرسینه‌وه‌ نیه‌، ناوی مێینه‌ له‌ فریشته‌كان ده‌نێن ! واته‌: ئه‌ڵێن فریشته‌ كچی خوان .

    وه‌ له‌تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی تری فریشته‌كان ئه‌وه‌ی ئه‌م فریشتانه‌ له‌هیچ شتێكدا سه‌رپێچی خوای گه‌ور ناكه‌ن، وه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك تاوان و گوناهـ ناكه‌ن، به‌ڵكو خوای گه‌وره‌ وای دروستكردوون كه‌ هه‌میشه‌ سه‌رگه‌رمی به‌ندایه‌تی و گوێڕایه‌ڵی خۆی بن، هه‌روه‌ك له‌باره‌یانه‌وه‌ فه‌رموویه‌تی : (لَّا يَعۡصُونَ ٱللَّهَ مَآ أَمَرَهُمۡ وَيَفۡعَلُونَ مَا يُؤۡمَرُونَ﴾ {التحریم:6} واته‌ : فریشته‌كان سه‌رپێچی ئه‌و فه‌رمانانه‌ ناكه‌ن كه‌ خوای گه‌وره‌ فه‌رمانیان پێ ده‌كات، وه‌ ئه‌وه‌یشی فه‌رمانیان پێ ده‌كات جێ به‌جێی ده‌كه‌ن.

    وه‌ یه‌كێكی دیكه‌ش له‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی فریشته‌كان ئه‌وه‌ی هه‌رگیز ماندوو نابن له‌ په‌رستنی خوای گه‌وره‌ وتووشی وه‌ڕسی نابه‌ن، خوای گه‌وره‌ له‌م باره‌یه‌وه‌ فه‌رموویه‌تی : ﴿وَمَنۡ عِندَهُۥ لَا يَسۡتَكۡبِرُونَ عَنۡ عِبَادَتِهِۦ وَلَا يَسۡتَحۡسِرُونَ (١٩) يُسَبِّحُونَ ٱلَّيۡلَ وَٱلنَّهَارَ لَا يَفۡتُرُونَ ﴾ {الانبیاء :19 -20} واته‌ : ئه‌وانه‌ش كه‌ لای ئه‌ون (واته‌: فریشته‌كان) له‌په‌رستنی ئه‌ودا خۆ به‌زلزان نین، و هه‌رگیزیش ماندوو نابن و، هه‌مووكات و ژیانیان هه‌ر بۆ خواپه‌رستییه‌(19) به‌رده‌وام به‌ شه‌و و به‌ڕۆژ هه‌ر ته‌سبیحات و پاكانه‌ ئه‌كه‌ن و هیچ كات ده‌ست هه‌ڵناگرن و، به‌ڵكو هه‌رده‌م ته‌سبیحی ده‌كه‌ن (20) .

    له‌ئایه‌تێك تردا ئه‌فه‌رموێت: ﴿فَإِنِ ٱسۡتَكۡبَرُواْ فَٱلَّذِينَ عِندَ رَبِّكَ يُسَبِّحُونَ لَهُۥ بِٱلَّيۡلِ وَٱلنَّهَارِ وَهُمۡ لَا يَسۡ‍َٔمُونَ﴾{فصلت :38} واته‌ : ئه‌مجا ئه‌گه‌ر ئه‌وان (ئه‌و بێباوه‌ڕانه‌) له‌خۆبایی بوون، كڕنووش به‌رن بۆ خوای گه‌وره‌، بابزانن ئه‌و (فریشتانه‌) ی كه‌ له‌نزیكی په‌روه‌ردگارته‌وه‌ن، شه‌وو رۆژ هه‌ر ته‌سبیحاتی ئه‌و ئه‌كه‌ن وه‌ هیچ كات له‌كاری خۆیان ماندوو و وه‌ڕه‌ز نابن.

    ئه‌مانه‌ی كه‌ باسكران كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی فریشته‌كان بوون كه‌ خوای گه‌وره‌ تایبه‌تی كردوون به‌ ئه‌وانه‌وه‌ ونه‌یداون به‌هیچ یه‌كێكی تر له‌ جنۆكه‌ ومرۆڤه‌كان، هه‌ر چۆنێك بێت ئه‌بێت ئه‌وه‌ بزانین فریشته‌كان جۆره‌ دروستكراوێكی تر خوای گه‌وره‌ن، كه‌ له‌ دروستكردن وپێكهاته‌یان زۆر جیاوازن له‌جنۆكه‌ وئاده‌میزاد، هه‌روه‌ك چۆن هه‌ریه‌ك له‌ جنۆكه‌ و ئاده‌میزاد تایبه‌تمه‌ندێتی خۆیان هه‌یه‌ و جیاوازه‌ له‌وی تر، خوای گه‌وره‌ش زانا وشاره‌زاتره‌ ...

    ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان