سیحر وجادووگه‌‌ریی

وه‌سف كردن

جادوو كارێكی نائاساییه‌ وله‌توانای هه‌موو كه‌سێكدا نیه‌، جگه‌ له‌وانه‌ی كه‌ خاوه‌ن نه‌فسێكی به‌تكارن وبه‌جادوو كردن ڕاستیه‌كان له‌به‌رچاو خه‌ڵك ئه‌گۆڕن وچاوبه‌ستیان لێ ده‌كه‌ن وه‌به‌فیكر وهۆشیان یاری ده‌كه‌ن هه‌ندێك جاریش تووشی زه‌ره‌ر وزیان ودوژمنایه‌تی و‌لێك دوورخستنه‌وه‌ وجیابوونه‌وه‌یان ده‌كه‌ن.

Download
له‌باره‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌وه‌ كۆمێنتێك بنێره‌ بۆ سه‌رپه‌رشتیار

وه‌صفی فراوان

    سیحر وجادووگه‌‌ريى

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    زاگرۆس هه‌مه‌وه‌ندی

    پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

    2012 - 1433

    ﴿ السحر والشعوذة ﴾

    « باللغة الكردية »

    زاكروس هموندي

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2012 - 1433

    سیحر وجادووگه‌‌ریی

    خۆشه‌ویستان له‌ بابه‌تی ئه‌مجاره‌ماندا باسی یه‌كێكی تر له‌تاوانه‌ گه‌وره‌كان ده‌كه‌ین، كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا ﴿ درودی له‌سه‌ر بێت) به‌یه‌كێك له‌و تاوان و گوناهانه‌ی ژماردووه‌ كه‌ ده‌بنه‌ هۆی له‌ناوچوونی ئومه‌تی ئیسلام، ئه‌ویش سیحر وجادوگه‌رییه‌ .

    ﴿ السحر ) واته‌: جادوو، له‌زمانی عه‌ره‌بیدا بریتیه‌ له‌وون بوون وشاردنه‌وه‌، نه‌مان وشاردنه‌وه‌ی هۆی ئه‌نجامدانی كارێك له‌ ڕێی جادووه‌وه‌.

    وه‌ك خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت: ﴿سَحَرُوٓاْ أَعۡيُنَ ٱلنَّاسِ وَٱسۡتَرۡهَبُوهُمۡ﴾ [سورة الأعراف: 116]

    واته‌: هۆی ئه‌نجامدانی كاره‌كانیان ئه‌شارده‌وه‌ چاوبه‌ستیان له‌ خه‌ڵك ئه‌كرد وئه‌یان ترساندن به‌كاره‌كانیان له‌ ڕێی جادووه‌وه‌، ﴿ مه‌به‌ست جادوو گه‌رانی فیرعه‌ونه‌ ).

    جادوو كارێكی نائاساییه‌ وله‌توانای هه‌موو كه‌سێكدا نیه‌، جگه‌ له‌وانه‌ی كه‌ خاوه‌ن نه‌فسێكی به‌تكارن وبه‌جادوو كردن ڕاستیه‌كان له‌به‌رچاو خه‌ڵك ئه‌گۆڕن وچاوبه‌ستیان لێ ده‌كه‌ن وه‌به‌فیكر وهۆشیان یاری ده‌كه‌ن هه‌ندێك جاریش تووشی زه‌ره‌ر وزیان ودوژمنایه‌تی و‌لێك دوورخستنه‌وه‌ وجیابوونه‌وه‌یان ده‌كه‌ن.

    به‌ڵام ئایا سیحر وجادووو بوونی هه‌یه‌ وڕاسته‌....؟

    زۆربه‌ی زانایانی ئسلام پێیان وایه‌ كه‌ جادوو بوونی هه‌یه‌ وڕاسته‌، چه‌ندین ده‌قی قورئانی وفه‌رمووده‌ وڕووداوی له‌ باره‌یه‌وه‌ هاتووه‌.

    هه‌روه‌ك ئیمامی نه‌وه‌وی ده‌ڵێت: ڕاستیه‌كه‌ی وایه‌ كه‌ سیحر وجادوو بوونی هه‌یه‌ وله‌لایه‌ن كۆی زانایانه‌وه‌ ﴿ إجماع ) بڕاوه‌ته‌وه‌ وبه‌شێوه‌یه‌كی گشتی كۆده‌نگی زانایانی ئوممه‌تی ئیسلامی له‌سه‌ره‌، به‌و به‌ڵگانه‌ی كه‌له‌ قورئان وسوننه‌تدا باسیان لێوه‌ كراوه.

    وه‌ هه‌روه‌ها كاریگه‌ری وئاسه‌واری جادوو كردن ڕوون وئاشكرایه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌كه‌س بزانێت جی بووه‌ وئه‌و‌كارانه‌ جۆن ڕوویان داوه‌.

    زۆر جاریش به‌ فێڵ وته‌ڵه‌كه‌ وبردنی هۆشی بینه‌ر به‌ڕێوه‌ ده‌برێت كه‌له‌ ڕاسیه‌وه‌ دووره‌ وهیچ هه‌قیقه‌تێكی نیه‌، كه‌ جادووگه‌ر هه‌ڵئه‌سێت به‌ چاو به‌ست كردنی بینه‌ر وه‌به ‌ته‌ڕده‌ستیه‌كی به‌هێز هۆی ئه‌نجامدانی كاره‌كه‌ی ئه‌شارێته‌وه‌ وڕاستیه‌كان له‌به‌رچاویان پێچه‌وانه‌ ده‌كاته‌وه‌.

    ئیمامی ئه‌بو حنیفه‌ ومه‌زهه‌بی موعته‌زیله‌ش پێیان وایه‌ كه‌ سیحر وجادوو ڕاست نیه‌ وه‌هه‌مووی فێڵ وته‌ڵه‌كه‌یه‌ وهه‌قیقه‌تی نیه‌ ودووره‌ له‌ڕاستیه‌وه‌.

    ئایا كاركردن به‌سیحر وجادوو دروسته‌.....؟!

    به‌كۆده‌نگی زانایانی ئیسلام وبه‌و به‌ڵگانه‌ی كه‌له‌به‌رده‌ستماندایه‌ وئاماژه‌یان پێده‌كه‌ین، كاركردن به‌سیحر وجادوو، واته‌: جادووو گه‌ری یه‌كێكه‌ له‌تاوانه‌ گه‌وره‌كان، به‌ڵكو هه‌ندێك جار بێ بڕوای وكوفره‌، ئه‌گه‌ر هاتوو جۆرێك له‌جۆره‌كانی كوفر وبێ باوه‌ڕی له‌خۆ گرتبێت، وه‌ك سوكایه‌تی كردن به‌قورئانی پیرۆز كه‌ زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری جادوو گه‌ران ئه‌م كاره‌ ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی ڕازی كردنی شه‌یتان وشه‌یاتینیه‌كان وبه‌ڕێوه‌ چوونی كاره‌كانیان ، وه‌یاخود هه‌رجۆرێكی دیكه.

    وه‌ هه‌روه‌ها فێر بوون وفێركردنی سیحر وجادووش وه‌ك كارپێكردنی وایه‌ له‌حه‌رامیدا وه‌ئه‌چێته‌ نێو ئه‌م بازنه‌یه‌وه‌.

    وه‌ئه‌گه‌ر هاتوو سیحر وجادوو كردن كوفر وبێباوه‌ڕی له‌خۆ نه‌گرتبێت، ئه‌وه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی به‌پێی یاسای ئاینی پیرۆزی ئیسلام داوای ته‌وبه‌كردنی لێ ده‌كرێت، وگه‌ربێت وته‌وبه‌بكات وبه‌شیمان بێته‌وه‌ ئه‌وا ته‌وبه‌كه‌ی لێ وه‌رده‌گیرێت، ئه‌مه‌ به‌پێی راو بۆچوونه‌كانی ئیمامی شافیعی ﴿ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) به‌ڵام هه‌رسێ ئیمامی ئه‌بو حه‌نیفه‌ ومالیك وئه‌حمه‌د ﴿ ڕه‌زای خوایان لێ بێت ) پێیان وایه‌ كه‌ جادوو گه‌ر هه‌رچۆن بێت كافر وبێباوه‌ڕه‌ وداوای ته‌وبه‌ی لێ ناكرێت ته‌وبه‌شی لێ وه‌رناگیرێت به‌ڵكو پێویسته‌ بكوژرێت....

    له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ هه‌ندێك له‌ زانایان پێیان وایه‌ فێربوونی سیحر وجادوو ڕێپێدراوه‌ به‌ دوو مه‌به‌ست

    یه‌كه‌م: به‌مه‌به‌ستی ده‌ست كه‌وتنی زانیاری له‌باره‌ی جۆره‌كانی جادووه‌وه‌ وه‌تائه‌وه‌ی كوفر وبێباوه‌ڕی له‌خۆ گرتووه‌ بناسرێته‌وه‌ له‌وانی دیكه‌.

    دووه‌م: به‌مه‌به‌ستی زانین وتوانینی لابردن وپوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئه‌وسیحر وجادووه‌ی كه‌له‌خه‌ڵك كراوه‌.

    به‌ومه‌رجه‌ی كه‌نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك فێربوونی سیحر وجادوو كوفر وبێباوه‌ڕی تێدابێت، وه‌یان بچوكترین زه‌ره‌ر وزیانی بۆ عه‌قیده‌ وبیرو باوه‌ڕی مرۆڤ هه‌بێت......

    ئه‌و به‌ڵگه‌و ده‌لیلانه‌ی كه‌ ناڕه‌وایی سیحر وجادوو كردن وقه‌ده‌غه‌كردنی له‌ ئاینی پیرۆزی ئسلامدا ئه‌سه‌لمێنن زۆرن، لێره‌دا ئێمه‌ش ئاماژه‌ به‌ هه‌ندێكیان ده‌كه‌ین، له‌وانه‌:

    خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت : ﴿وَمَا كَفَرَ سُلَيۡمَٰنُ وَلَٰكِنَّ ٱلشَّيَٰطِينَ كَفَرُواْ يُعَلِّمُونَ ٱلنَّاسَ ٱلسِّحۡرَ﴾ [سورة‌ البقرة: 102] واته‌ : سوله‌یمان بێباوه‌ڕ نه‌بوو، به‌ڵكو شه‌یتانه‌كان بێباوه‌ڕ بوون كه‌ خه‌ڵكیان فێری سیحر وجادوو كرد .

    وه‌دفه‌رمووێت: ﴿وَلَا يُفۡلِحُ ٱلسَّاحِرُ حَيۡثُ أَتَى﴾ [سورة طه: 69] واته‌ : جادووگه‌ریش بۆ هه‌ر کوێ بچێت و هه‌رچی بکات سه‌رکه‌توو نابێت.

    وه‌: ﴿أَفَتَأۡتُونَ ٱلسِّحۡرَ وَأَنتُمۡ تُبۡصِرُونَ﴾ [سورة الأنبياء: 3] واته‌ : ئایا ئێوه‌ دێنه‌لای جادوو و ده‌سخه‌ڕۆی جادووده‌بن و، له‌حاڵێكا چاوتان هه‌یه‌و ده‌بینن، واته‌: ئه‌گه‌‌ر په‌یڕه‌وی لێ بكه‌ن، وه‌ك ئه‌وه ‌یه‌په‌یڕه‌ویتان له‌سیحر كردبێت .

    وه‌ده‌فه‌رمووێت: ﴿فَإِذَا حِبَالُهُمۡ وَعِصِيُّهُمۡ يُخَيَّلُ إِلَيۡهِ مِن سِحۡرِهِمۡ أَنَّهَا تَسۡعَىٰ﴾ [سورة طه: 66] واته‌ : به‌ڵێ.. ئه‌وان ده‌ستپێشخه‌رییان كرد، جا په‌ت و گوریس و گۆچانه‌كانیان هه‌ڵدایه‌ گۆڕه‌پانی جادووه‌كه‌وه‌ ئه‌وه‌نده‌ سه‌ر سوڕهێنه‌ر بوو مووسا وا گومانی برد له‌ جادووه‌كه‌یان په‌ته‌كان و عه‌ساكانیان ئه‌جووڵێنه‌وه‌و دێن و ده‌چن وه‌ك ﴿مار)ێكی گه‌وره‌

    وه‌: ﴿وَمِن شَرِّ ٱلنَّفَّٰثَٰتِ فِي ٱلۡعُقَدِ﴾ [سورة الفلق: 4] واته‌ : ئه‌ی خوایه‌ په‌نا ده‌گرم به‌تۆ له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ په‌ت گرێ ده‌ده‌ن و فووی پێدا ده‌كه‌ن .

    هه‌روه‌ها له‌چه‌ندین فه‌رمووده‌ی ڕاستیشدا، پێغه‌ممبه‌ر ﴿درودی خوای له‌سه‌ر بێت)، ئاماژه‌ی به‌بوون وڕاستی سیحر وجادووكردن كردووه‌ وبه‌یه‌كێك له‌تاوانه‌ گه‌وره‌كان وهاوشانی هاوبه‌ش بڕیاردان بۆ خوای گه‌وره‌ ناوزه‌د كردووه‌، له‌وانه‌ ئه‌م فه‌رموووده‌ سه‌حیحه‌ی كه‌ باسی ده‌كه‌ین وئه‌و ڕووداوه‌ گرنگه‌ش كه‌ له‌ ژیانی پێغه‌مبه‌ری نازداردا ﴿ درودی خوای له‌سه‌ر بێت ) ڕوویدا، كه‌له‌لایه‌ن ﴿ له‌بیدی كوڕی ئه‌عسه‌می ) یه‌هودیه‌وه‌ جادووی لێ كراو پاشان خوای گه‌وره‌ له‌ ڕێی فریشته‌كانیه‌وه‌، له‌ چۆنیه‌تی جادوو كردنه‌كه‌ ئاگاداری كرده‌وه‌ وشیفای به‌خێری بۆ نارد وجادووه‌كه‌شی پوچه‌ڵ كرده‌وه‌، هه‌روه‌ك له‌ دایكی بڕوادارانه‌وه‌ ﴿ عائیشه‌ ) ﴿ ڕه‌زای خوای لێ بێت ) ئه‌گێڕنه‌وه‌، كه‌ ئه‌فه‌رمووێت: « سحر رسول الله صلی الله علیه وسلم، یهودی من یهود بنی زریق یقال له لبید بن العصام، قالت: حتی كان رسول الله ﴿صلی الله علیه وسلم) یخیل إلیه أنه یفعل الشئ وما یفعل، حتی إذا كان ذات یوم أو ذات لیلة دعا رسول الله ﴿صلی الله علیه وسلم) ثم دعا ثم دعا، ثم قال: ﴿ یا عائشة أشعرت أن الله أفتاني فيما استفتيته فيه؟ جاءني رجلان فجلس أحدهما عند رأسي والآخر عند رجلي، ثم قال أحدهما لصاحبه: ما وجع الرجل؟ قال: مطبوب, قال: من طبه؟ قال لبيد بن الأعصم، قال: في آي شيئ؟ قال في مشط ومشاطه، قال: وجب طلعة ذكر, قال: فأين هو؟ قال: في بئر ذي أروان ) قالت: فأتاها رسول الله صلى عليه وسلم في أناس من أصحابه ثم قال: ﴿ يا عائشة والله لكأن ماءها نقاعة الحناء ولكأن نخلها رؤوس الشياطين ) قالت: فقلت يا رسول الله‌ أفلا أحرقته؟ قال: لا، أما أنا فقد عافان الله وكرهت أن أثير على الناس شرا، فأمرت بها فدفنت » . [رواه البخاري 5433 ومسلم 2189 وغيرهما]

    به‌ پێی ئه‌و به‌ڵگه‌و ده‌لیلانه‌ی سه‌ره‌وه‌ كه‌ باسمان كرد له‌ ده‌قه‌كانی قورئانی پیرۆز وفه‌رمووده‌ ڕاسته‌كانی پێغه‌مبه‌ری ئازیر ﴿ درودی خوای له‌سه‌ر بێت ) وڕاوبۆچوونی زانایانی ئیسلام، ماوه‌ته‌وه‌ بڵێین: كه‌ ڕای هه‌رسێ پێشه‌وای ئیسلام ﴿ ئه‌بو حه‌نیفه‌ ومالیك وأحمد ) ﴿ ڕه‌زای خوایان لێ بێت ) سه‌باره‌ت به‌ بێباوه‌ڕ دانانی جادووگه‌ر حه‌رام وناڕه‌وایی جادوو كردن، ڕاستر وله‌پێشتره‌ له‌ڕای پێشه‌وا ﴿ شافیعی ) ﴿ ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) له‌وباره‌یه‌وه‌.

    له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌م فه‌رمووده‌یه‌ی كه‌باسی ده‌كه‌یت، پێغه‌مبه‌ری ئازیز ﴿ درودی خوای له‌سه‌ر بێت ) شان به‌شانی هاوبه‌ش بڕیاردان بۆ خوای گه‌وره‌ قه‌ده‌غه‌ی سیحر وجادوو كردنی كردووه‌ وبه‌یه‌كێك له‌گه‌وره‌ترین تاوانه‌كانی ژماردووه‌.

    ئه‌وه‌ش ده‌لیله‌ له‌سه‌ر خراپی گه‌وره‌یی تاوانی جادوو گه‌ری، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ جادووگه‌ری بێباوه‌ڕی به‌خوای گه‌وره‌ وزه‌ر وزیان گه‌یاندن به‌ مرۆڤه‌كانی له‌خۆیدا كۆكردۆته‌وه‌ وسه‌ره‌كی ترین كاری جادووگه‌ران پاش سوكایه‌تی كردن به‌ پیرۆزیه‌كانی ئیسلام به‌تایبه‌ت قورئانی پیرۆز، زه‌ره‌ر گه‌یاندنه‌ به‌غه‌یری خۆیان وئاژاوه‌نانه‌وه‌ وتێكدانی په‌یوه‌ندی نێوان پیاو وژن وجیاكردنه‌وه‌یان له‌یه‌ك وڕق وكینه‌ دروست كردن له‌ نێوان هاوڕێیان ودۆستاندا وتووش كردنی مرۆڤی جادوو لێ كراو به‌چه‌نده‌ها نه‌خۆشی وئێش وئازار پاش ویستی خوای گه‌وره‌ وچه‌نده‌ها جۆری دیكه‌ له‌خراپی تاوانه‌كانی جادووی جادووگه‌ران، جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ پێویسته‌ موسوڵمانان ئاگایان له‌خۆیان بێت وه‌به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نزیكی وه‌ها كارانێك نه‌كه‌ونه‌وه‌ وخۆیان له‌جادوو جادووگه‌ران به‌دوور بگرن به‌تایبه‌ت له‌وانه‌ی كه‌له‌م زه‌مانه‌یه‌دا بانگه‌شه‌ی زانینی شته‌ نادیاره‌كان وچاككردنه‌وه‌ی نه‌خۆش وبه‌خشینی منداڵ ونوشته‌ كردن وخراپ وناشیرین كردنی پیاو وژن له‌به‌رچاو یه‌كتری وبڵاوكردنه‌وه‌ی ڕق وكینه‌ له‌نێوان مرۆڤه‌كاندا....... وه‌چه‌نده‌ها كاری نابه‌جێی دیكه‌ كه‌ هه‌موویان به‌هاوكاری شه‌یتان وئه‌هریمه‌نه‌كان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

    خوای گه‌وره‌ له‌گوناهی هه‌موو لایه‌كمان خۆش بێت وله‌فێڵ وته‌ڵه‌كه‌ی جاوگه‌ران بمان پارێزێت ﴿ اللهم آمين ).

    پۆڵینه‌ زانستیه‌كان:

    ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان