حەوت خاڵ لەسەر ڕۆژووى ڕۆژی (عاشورا)

وه‌سف كردن

عاشورا ڕۆژێكی گەورەو شەرعییە، هۆكارو بۆنەكەشی ئەوەیە كە لەو ڕۆژەدا خوای گەورە فیرعەونی لەناوبردو خنكاندو موسا پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) و گەلەكەی ڕزگار كرد...

Download
له‌باره‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌وه‌ كۆمێنتێك بنێره‌ بۆ سه‌رپه‌رشتیار

وه‌صفی فراوان

    حەوت خاڵ لەسەر ڕۆژووى ڕۆژی (عاشورا)

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    حه‌مزه‌ به‌رزنجی

    پێداچونه‌وه‌ی:پشتیوان سابیر عه‌زیز

    2013 - 1435

    سبع وقفات مع صيام عاشوراء

    « باللغة الكردية »

    حمزة البرزنجي

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2013 - 1435

    حەوت خاڵ لەسەر ڕۆژووى ڕۆژی (عاشورا)

    1- عاشورا ڕۆژێكی گەورەو شەرعییە، هۆكارو بۆنەكەشی ئەوەیە كە لەو ڕۆژەدا خوای گەورە فیرعەونی لەناوبردو خنكاندو موسا پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) و گەلەكەی ڕزگار كرد:

    عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ(رضى الله عنهما) أَنَّ رَسُولَ (صلى الله عليه وسلم) قَدِمَ الْمَدِينَةَ فَوَجَدَ الْيَهُودَ صِيَامًا يَوْمَ عَاشُورَاءَ فَقَالَ لَهُمْ رَسُولُ(صلى الله عليه وسلم): « مَا هَذَا الْيَوْمُ الَّذِى تَصُومُونَهُ ». فَقَالُوا هَذَا يَوْمٌ عَظِيمٌ أَنْجَى اللَّهُ فِيهِ مُوسَى وَقَوْمَهُ وَغَرَّقَ فِرْعَوْنَ وَقَوْمَهُ فَصَامَهُ مُوسَى شُكْرًا فَنَحْنُ نَصُومُهُ. فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ(صلى الله عليه وسلم): « فَنَحْنُ أَحَقُّ وَأَوْلَى بِمُوسَى مِنْكُمْ ». فَصَامَهُ رَسُولُ اللَّهِ(صلى الله عليه وسلم) وَأَمَرَ بِصِيَامِهِ./ صحيح مسلم (3/ 150) رقم(2714).

    واتە: پێغەمبەری خوا(صلی الله علیه وسلم) هاتە ناو شاری مەدینە بینی جولەكەكان لە ڕۆژی عاشورادا بەڕۆژوون، پێی فەرمون: ئەم ڕۆژە چییە كە ئێوە تیایدا بەڕۆژوون؟. وتیان: ئەمە ڕۆژێكی گەورەیە، خوای گەورە موساو گەلەكەی ڕزگار كرد و فیرعەون و گەلەكەی خنكاند، جا لە شوكرو سوپاسی خوای گەورەدا موسا تیایدا بەڕۆژوو بووە، ئێمەش تیایدا بەڕۆژوو دەبین، پێغەمبەری خوا(صلی الله علیه وسلم) فەرموی: ئێمە ئەحەقترو لە پێشترین بۆ موسا لە ئێوە، جا پێغەمبەری خوا(صلی الله علیه وسلم) تیایدا بەڕۆژوو بوو، وە فەرمانیشی كرد بەڕۆژوو بن تیایدا.

    2- لە سەرەتای ئیسلامدا بەڕۆژوو بوون لە عاشورادا واجب بوو، وە هاوەڵان(ڕەزای خوایان لێ‌ بێت) بەڕۆژوو دەبوون و بە منداڵەكانیشیان دەگرت و هەر لە منداڵییەوە پەروەردەیان دەكردن لەسەر ئەنجامدانی پەرستشەكان:

    عَنْ الرُّبَيِّعِ بِنْتِ مُعَوِّذٍ قَالَتْ: أَرْسَلَ النَّبِيُّ(صلى الله عليه وسلم) غَدَاةَ عَاشُورَاءَ إِلَى قُرَى الْأَنْصَارِ: مَنْ أَصْبَحَ مُفْطِرًا فَلْيُتِمَّ بَقِيَّةَ يَوْمِهِ، وَمَنْ أَصْبَحَ صَائِمًا فَليَصُمْ، قَالَتْ: فَكُنَّا نَصُومُهُ بَعْدُ وَنُصَوِّمُ صِبْيَانَنَا وَنَجْعَلُ لَهُمْ اللُّعْبَةَ مِنْ الْعِهْنِ، فَإِذَا بَكَى أَحَدُهُمْ عَلَى الطَّعَامِ أَعْطَيْنَاهُ ذَاكَ حَتَّى يَكُونَ عِنْدَ الْإِفْطَارِ). صحيح البخاري(5/ 70) برقم(1960).

    واتە: پێغەمبەری خوا(صلی الله علیه وسلم) لە بەرەبەیانی ڕۆژی عاشورادا ناردی بە دوای ئاوایییەكانی ئەنصاردا كە: هەركەسێك تا ئێستا بەڕۆژوو نەبوە با پاشماوەی ڕۆژەكە بگرێت، وە هەركەسێكیش بە ڕۆژووە با بەڕۆژوو بێت. دەفەرموێت: ئیتر ئێمە دوای ئەوە بەڕۆژوو دەبوین تیایدا، وە منداڵەكانیشمان هان دەدا تیایدا بەڕۆژوو بن، وە یارییەكمان لە خوری تەڕ بۆ دروست دەكردن هەر كاتێك یەكێكیان بگریانایە بۆ خواردن و برسیان بوایە ئەو یارییەمان دەدانێ‌ تا سەرقاڵ بن پێوەی تا كاتی بەربانگ كردنەوە.

    3- بەو جۆرە مایەوە تا ئەو كاتەی لە ساڵی دووی كۆچیدا ڕەمەزان فەرز كرا، ئیتر فەرزێتی ڕۆژووی عاشورا نەسخ بوو وە بە موستەحەبی مایەوە:

    عَنْ نَافِعٍ أَخْبَرَنِى عَبْدُ اللَّهِ بْنُ عُمَرَ(رضى الله عنهما): أَنَّ أَهْلَ الْجَاهِلِيَّةِ كَانُوا يَصُومُونَ يَوْمَ عَاشُورَاءَ، وَأَنَّ رَسُولَ اللَّهِ(صلى الله عليه وسلم) صَامَهُ وَالْمُسْلِمُونَ قَبْلَ أَنْ يُفْتَرَضَ رَمَضَانُ، فَلَمَّا افْتُرِضَ رَمَضَانُ قَالَ رَسُولُ اللَّهِ(صلى الله عليه وسلم): « إِنَّ عَاشُورَاءَ يَوْمٌ مِنْ أَيَّامِ اللَّهِ فَمَنْ شَاءَ صَامَهُ وَمَنْ شَاءَ تَرَكَهُ ». صحيح مسلم (3/ 147) برقم(2698).

    واتە: خەڵكی سەردەمی نەفامی لە ڕۆژی عاشورادا بەڕۆژوو دەبوون، وە پێغەمبەری خوا(صلی الله علیه وسلم) و موسڵمانان بەڕۆژوو دەبوون تیایدا پێش ئەوەی ڕەمەزان فەرز بێت، بەڵام كاتێ‌ ڕەمەزان فەرز كرا پێغەمبەری خوا(صلی الله علیه وسلم) فەرموی: عاشورا ڕۆژێكە لە ڕۆژەكانی خوای گەورە هەركەس ئەیەوێت با بەڕۆژوو ببێت تیایدا و هەركەسێكیش ئەیەوێت با نەیگرێت و تیایدا بەڕۆژوو نەبێت.

    4- كەواتە سوننەتە تایدا بەڕۆژوو بیت هەروەك پێغەمبەری خوا(صلی الله علیه وسلم) تیایدا بەڕۆژوو بوو. بەڵام بۆ دەرخستنی پێچەوانە كردنی جولەكە فەرمووی: ئەگەر بۆ ساڵی داهاتوو بمێنم ڕۆژی نۆیەمیش دەگرم.

    عَنِ الْقَاسِمِ بْنِ عَبَّاسٍ عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عُمَيْرٍ - لَعَلَّهُ قَالَ عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَبَّاسٍ(رضى الله عنهما) قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ(صلى الله عليه وسلم): « لَئِنْ بَقِيتُ إِلَى قَابِلٍ لأَصُومَنَّ التَّاسِعَ ». وَفِى رِوَايَةِ أَبِى بَكْرٍ قَالَ يَعْنِى يَوْمَ عَاشُورَاءَ). صحيح مسلم (3/ 151) برقم(2723)

    واتە:ئەگەر بۆ ساڵی داهاتوو بمێنم ئەوا ڕۆژی نۆیەمیشی لەگەڵ بەڕۆژوو دەبم.

    بەڵام نەگەیشتە ساڵی داهاتوو وەفاتی كرد.

    كەواتە سوننەتە موستەحەبەكە بریتییە لە تاسوعاو عاشورا.

    5- وە بەهۆی بە ڕۆژوو بوونی ئەو ڕۆژەوە خوای گەورە گوناهی ساڵێكی ڕابوردوو دەسڕێتەوە: (.....و صيام يوم عاشوراء إني أحتسب على الله أن يكفر السنة التي قبله). أخرجه الترمذي وابن حبان عن أبي قتادة، وصححه الألباني أنظر صحيح الجامع(3853).

    واتە:... وە ڕۆژووی ڕۆژی عاشورا چاوڕوان و بە ئومێدم لە خوای گەورە كە گوناهی ساڵێكی پێشووی پێ‌ بسڕێتەوە.

    6- تایبەت كردنی عاشورا بە ماتەمی گێڕان و تەعزێ‌ لە بیروباوەڕو مەنهەجی ئەهلی سوننەو جەماعە نییە، بەڵكو لە بیروباوەڕی شیعەو ڕافیزییەكانە.

    بۆیە ابن رجب (ڕەحمەتی خوای لێ‌ بێت) دەفەرموێت:

    (وأما اتخاذه مأتما كما تفعله الرافضة لأجل قتل الحسين بن علي رضي الله عنهما فيه : فهو من عمل من ضل سعيه في الحياة الدنيا و هو يحسب أنه يحسن صنعا، و لم يأمر الله و لا رسوله باتخاذ أيام مصائب الأنبياء و موتهم مأتما فكيف بمن دونهم). لطائف المعارف ص60.

    واتە: بەڵام تایبەت كردنی ئەو ڕۆژە بە ماتەمی گێڕان وەك ئەوەی ڕافیزەكان ئەنجامی دەدەن لە پێناوی كوژرانی حوسەینی كوڕی عەلی(ڕەزای خوایان لێ‌ بێت) ئەوە لە كرداری ئەو كەسانەیە كە هەوڵ و كۆششیان لە ژیانی دونیادا بە هەدەر چووەو واش دەزانێت كە كردەوەیەكی باش دەكات، وە هیچ كات خوای گەورەو پێغەمبەرەكەی(صلی الله علیه وسلم) فەرمانیان نەكردووە كە ڕۆژەكانی موصیبەتی پێغەمبەران(علیهم الصلاە والسلام) و مردنیان بكرێتە ڕۆژی ماتەمین گێڕان، چ جای بۆ كەسێك لە پلەدا لە خوار ئەوانەوە بێت.

    7- ئەو فەرمودەیەی باس لە بەڕۆژوو بونی ڕۆژێك دوای عاشورا دەكات لەگەڵی واتە(11ی موحەڕڕەم) زانایان جیاوازن لەبارەی پلەی صەحیحی و ضەعیفییەوەو وە زۆرێك لە زانایان كاریان پێ‌ كردووە:

    عَنْ ابْنِ عَبَّاسٍ رضي الله عنه قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : (صُومُوا يَوْمَ عَاشُورَاءَ ، وَخَالِفُوا فِيهِ الْيَهُودَ ، صُومُوا قَبْلَهُ يَوْمًا أَوْ بَعْدَهُ يَوْمًا). رواه أحمد (2155) حسنه الشيخ أحمد شاكر ، وضعفه محققو المسند، ورواه ابن خزيمة (2095) بهذا اللفظ.، و ضعفه الألباني أنظر ضعيف الجامع(3506). قال الإمام الشوكاني في (نيل الأوطار) (5-328): (رواية أحمد هذه ضعيفة منكرة من طريق داود بن على عن أبيه عن جده رواه عنه ابن أبي ليلى). وهذا الحديث أورده الإمام الذهبي في (الميزان) (13/2) من منكرات داود بن علي مراتب صوم عاشوراء. وأورده الحافظ ابن حجر في "إتحاف المهرة" (2225) بلفظ : (صوموا قبله يوماً وبعده يوماً) وقال : "رواه أحمد والبيهقي بسند ضعيف ، لضعف محمد بن أبي ليلى ، لكنه لم ينفرد به ، فقد تابعه عليه صالح بن أبي صالح بن حي" .

    واتە: ڕۆژی عاشورا بەڕۆژوو بن و پێچەوانەی جولەكەكان بكەن، ڕۆژێك لە پێشییەوە وە ڕۆژێك لە دوایەوە بگرن لەگەڵی.

    بە هەرحاڵ لە نێوان ضەعیف و حەسەن دان، وە بەو ڕیوایەتە بێت موستەحەبە ڕۆژی نۆ و دە و یانزە بگریت، وە هەندێك لە زانایان هۆكارێكی تری بەڕۆژوو بوونی یانزەیان بۆ ئیحتیات گەڕاندۆتەوە لە بینینی مانگی سەرەتادا.

    هەربۆیە ئیمامی ئەحمەد(ڕەحمەتی خوای لێ‌ بێت) فەرمویەتی: (من أراد أن يصوم عاشوراء صام التاسع والعاشر إلا أن تشكل الشهور فيصوم ثلاثة أيام ، ابن سيرين يقول ذلك).

    واتە: هەركەس ویستی ڕۆژی عاشورا بەڕۆژوو بێت با نۆ و دە بگرێت مەگەر مانگەكەی لێ‌ تێك چوبێت ئەو كات سێ‌ ڕۆژ دەگرێت، ابن سیرین ئاوای فەرمووە.

    كەواتە كەسێك بیەوێت بەڕۆژوو بێت لە نێوان ئەم ڕێگايانەدایە:

    1- بەڕۆژوو بوونی ڕۆژی دەیەم(عاشورا)

    2- بەڕۆژوو بوونی نۆو دەی مانگ.

    3- بەڕۆژوو بوونی دە و یانزە.

    4- بەڕۆژوو بوونی نۆ و دە و یانزە.

    والله أعلم

    ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان