ته‌فسیری سوره‌تی ( الفاتحة )
وه‌سف كردن
ئه‌م سووره‌ته له‌به‌رئه‌وه له‌دانانی ڕیزبه‌ندی سوره‌ته‌كانی قورئاندا - نه‌ك له‌هاتنه خواره‌وه‌دا- له‌سه‌ره‌تای قورئانه‌وه‌یه پێی ده‌ڵێن: سووره‌تی ( فاتيحة ) و( أم الكتاب ) دایكی كتێبان...
 ئـه‌م سووره‌ته له گه‌ڵ كه‌می ژمـاره‌ی ئـایـه‌تــه‌كـانـییدا، مانــاو مه‌به‌ستێكی ئێجگار فراوان و زۆر گرنگ ده‌گه‌یه‌نێ، هه‌رله بـنـاغه سـه‌ره‌كـییـه‌كـانی ئیسلامه‌وه، هه‌تـا پـایـه‌و لـقـه‌كانـی، ئـیــنـجــا ئیــمـــان و بــیـروبــــاوهڕ، ئــه‌وســا خــواپـهرســتـیی، رێكخستنی ئـهحكامهكان، ڕۆژی دوایی و رستاخێز، نــاوو سیفه‌ته جوانهكـانی خوا‌و وه‌رگرتنی یارمه‌تی ههرتهنهـا لـهخوَی، خواپه‌رستیی ته‌نها هه‌ر بۆئه‌و، داوای دامـه‌زرانـدن و سه‌قامگیر بوون لـه‌سـه‌ر ڕێـگـهو ڕێـبـازه ڕاستـهكهی ئیـســلام ڕێـگـه‌ی پـهیـامـبـهران و، پـیاوچاكان و، خـۆشـهویـســتان و دۆستانی خوا، خۆ دوورگرتن له‌هه‌موو ڕێگه لاروخێچهكان، له‌گش ڕێچكه‌و تووله ڕێگاكان، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌یشه خوێندنی له نوێژه‌كاندا پێویست و واجیب كراوه، وه به‌گه‌وره‌ترین و بهپیتترینی سووره‌ته‌كانی قورئان له‌قه‌ڵه‌م دراوه...
 ته‌فسیری سوره‌تی ( الفاتحة )مامۆستا عبد اللطيف هه‌ستاوه به ته‌فسیر و رونكردنه‌وه‌ی به زمانی كوردی به شێوه‌ێكی ئاسان و پوخت.
-  1ته‌فسیری سوره‌تی ( الفاتحة ) به‌شی یه‌كه‌م MP3 22.8 MB 2024-22-04 
-  2ته‌فسیری سوره‌تی ( الفاتحة ) به‌شی دووه‌م MP3 3.98 MB 2024-22-04