معلومات المواد باللغة العربية        
 شێخ موحه‌مه‌د ساڵح العثیمین - وتاره‌كان
ژمـاره‌ی پێكهاته‌كان: 6
- كوردی سۆرانی
- كوردی سۆرانی
- كوردی سۆرانی
- كوردی سۆرانی
- كوردی سۆرانی
- كوردی سۆرانی
ژمـاره‌ی پێكهاته‌كان: 6
باوەڕبوون بە قەدەر چوار بوار دەگرێتەوە: یەكەم: باوەڕبوون بەوەی كە خوای گەورە زانایە بە هەموو شتێك، بە گشتی و بە ووردیش، بە هەمیشەیی و هەتاهەتاییش، جا ئەمە لەوانەدا كە پەیوەندییان بە كردارەكانی خواوە هەبێت یان بە كردارەكانی بەندەكانیەوە هەبێت یەكسانن. دووەم: باوەڕبوون بەوەی كە خوای گەورە ئەو زانیارییانەی نووسیوەتەوە لە نێو كتێبی پارێزراودا (اللوح الـمحفوظ) سێیەم: باوەڕبوون بەوەی كە هەموو ڕووداوەكان (ئەو شتانەی كە دەبن) ڕوونادەن و نابن ئیللا بە ویستی خوای گەورە نەبێت، جا چ ئەوە لەو شتانەدا بێت كە پەیوەندیان هەیە بە كرداری خواوە یان پەیوەندیان هەیە بە كرداری دروستكراوەكانەوە یەكسانن. چوارەم: باوەڕبوون بەوەی كە هەموو بونەوەر و ڕووداوەكان (ئەو شتانەی كە دەبن) دروستكراوی خوای گەورەن بە خوودی خۆیان و سیفەتەكانیان و جموجوڵیانیشەوە
پایەكانی ئیسلام: بریتییە لەو بنچینانەی كەوا ئاینی ئیسلامی لە سەر بنیات نراوە و بریتییە لە پێنج پایە كە باسكراون لەو فەرموودەیەی كە (ابن عمر رضي الله عنه) لە پێغەمبەرەوە (صلى الله عليه وسلم) دەیگێڕێتەوە
بیروباوەڕى سەلەف دەربارەى قورئانى پیرۆز هەروەك بیروباوەڕیانە دەربارەى هەموو ناو‌و سیفەتە تەواوەكانى خواى گەورە.ئەویش بیروباوەڕێكە بنیات نراوە لەسەر ئەو شتەى كەقورئان و سوننەتى پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم دەلالەتى بۆ ئەكەن،وەهەموومان ئەزانین كەخواى گەورە قورئانى بەوە وەسف كردووە كە (كلام) قسەى خۆیەتى.، وەلەلایەن ئەوە دابەزیوە...
زیکر و ویردەکانی بەیانیان وئێواران
ئه‌م نامیلكه‌یه له دوو به‌شی سه‌ره‌كی پێك هاتووه: به‌شی یه‌كه‌م: كورته‌یه‌كه سه‌باره‌ت به وه‌سفی به‌هشت خۆشیه‌كانی. به‌شی دووه‌م: باسی ئاكار وسیفاتی به‌هه‌شتیه‌كان ده‌كات.
وه‌رگێڕانی: دایكی فیرده‌وس چاكسازی نیوه‌ی كۆمه‌ڵگه یان زیاتر ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ئافره‌تان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئافره‌تانیش ژماره‌یان وه‌كو پیاوان وایه، ئه‌گه‌ر زیاتر نه‌بن، وه پێگه‌یاندنی نه‌وه‌كان سه‌ره‌تا كه پێده‌گه‌ن له ئامێز وباوشی ئافره‌تانه‌وه ده‌ست پێده‌كات...