بیروباوەڕى(سەلەف) دەربارەى قورئانى پیرۆز

وه‌سف كردن

بیروباوەڕى سەلەف دەربارەى قورئانى پیرۆز هەروەك بیروباوەڕیانە دەربارەى هەموو ناوو سیفەتە تەواوەكانى خواى گەورە.ئەویش بیروباوەڕێكە بنیات نراوە لەسەر ئەو شتەى كەقورئان و سوننەتى پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم دەلالەتى بۆ ئەكەن،وەهەموومان ئەزانین كەخواى گەورە قورئانى بەوە وەسف كردووە كە (كلام) قسەى خۆیەتى.، وەلەلایەن ئەوە دابەزیوە...

وه‌صفی فراوان

بیروباوەڕى(سەلەف) دەربارەى قورئانى پیرۆز



پرسیار كرا لەشێخ محمد صالح العثيميين رحمه الله دەربارەى بیروباوەڕى سەلەف سەبارەت بەقورئانى پیرۆز؟
ئەویش وەڵامى دایەوەو فەرمووى:بیروباوەڕى سەلەف دەربارەى قورئانى پیرۆز هەروەك بیروباوەڕیانە دەربارەى هەموو ناوو سیفەتە تەواوەكانى خواى گەورە.ئەویش بیروباوەڕێكە بنیات نراوە لەسەر ئەو شتەى كەقورئان و سوننەتى پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم دەلالەتى بۆ ئەكەن،وەهەموومان ئەزانین كەخواى گەورە قورئانى بەوە وەسف كردووە كە (كلام) قسەى خۆیەتى.، وەلەلایەن ئەوە دابەزیوە وەك ئەفەرمێ: [ وَإِنْ أَحَدٌ مِّنَ الْمُشْرِكِينَ اسْتَجَارَكَ فَأَجِرْهُ حَتَّى يَسْمَعَ كَلاَمَ اللّهِ ثُمَّ أَبْلِغْهُ مَأْمَنَهُ ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ قَوْمٌ لاَّ يَعْلَمُونَ] سورة التوبة:6واتە:ئەگەر یەكێ لەموشریكەكان پەناى بۆتۆ هێنا پەنا بدە تا قسەى خواببیستێ(وبیرى لێ بكاتەوە)لەپاشان بیگەنە جێگەى هێمنى خۆى،چونكە ئەوان گەلێكى نەزانن.،وەلێرەدا بێ گومان (كلام الله) قورئانى پیرۆزە،وەهەروەها ئەفەرمێ: [قُلْ نَزَّلَهُ رُوحُ القُدُسِ مِن رَّبِّكَ] سورة النحل::102 واتە:بڵێ جبریل ئەوە(قورئان)ەى لەلایەن پەورەدگارتەوەبەهەق دابەزاندووە.وەهەروەها: [ إِنَّ هَذَا الْقُرْآنَ يَقُصُّ عَلَى بَنِي إِسْرَائِيلَ أَكْثَرَ الَّذِي هُمْ فِيهِ يَخْتَلِفُونَ ] سورة النمل:76] واتە:ئەم قورئانەبەڕاستى زۆربەى ئەو شتانەى كەبەنى اسرائیل جیاوازیان تێیدا هەیە بۆیان ئەگێڕێتەوەو بۆیان بەیان ئەكا.جاقورئان قسەى خواى گەورەیە بەگۆ(لفظ) و واتاش(معنى)،خوا بەڕاستى قسەى پێ كردووە و خوێندوویەتى بەسەر جبریلى ئەمیندا،پاشان جبریل دایبەزاندووە بۆسەر دڵى پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم بۆئەوەى ببێتە یەكێك لەئاگاداركەرەوەكان بەزمانێكى عەرەبى ڕوون.
وەسەلەف بیروباوەڕى وایە كەقورئان دابەزێنراوە، خواش دایبەزاندووە بۆ سەرمحمد صلى الله عليه وسلم بەش بەش لەماوەى(23)ساڵدا بەگوێرەى حیكمەت و دانایى خواى گەورە بۆ بارودۆخەكان،پاشان دابەزاندنى سەرەتایى(ابتدائى) هەیە وەهى واش هەیە لەبەر هۆیەك دابەزێنراوە،واتە: هەندێكى دابەزیوە بەهۆى هۆكارێكى دیارى كراو كەپێویستى كردووە،وەهەندێكى دابەزیوە بەبێ هۆ،وەهەندێكى دابەزیوە بۆ چیرۆكى حاڵى كەسانێك كە ڕابردوون لەپێش پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم و هاوەڵانى، وەهەندێكى دابەزیوە دەربارەى حوكمە شەرعیەكان(ابتدائى:سەرەتایی)، وەبەگوێرەى ئەوەى كە ئەهلى عیلم باسیان كردووە لەم باسەدا.
وەڵامان شاراوەنیە كەبەڕاستى خواى گەورە قورئانى بەوەسف گەلێكى گەورە وەسف كردووە،وەسفى كردووە بە(حكیم)دانا،وە(كریم)پیرۆز و بەڕێز،وە(عظيم) گەورە،وە (مجید)سەربەرز،وەئەو وەسفانەى كەخواى گەورە كەلامەكەى پێ وەسف كردووە بۆ ئەو كەسانەى كە دەستیان گرتوووە بەم قورئانەو كارى پێ دەكەن لەنهێنى و ئاشكرا ئەوە بەڕاستى خواى گەورە سەربەرزى و دانایى گەورەیى و دەسەڵاتیان پێ ئەدات، خواى گەورە ئەمانە نادات بەوكەسانەى كەدەست ناگرن بەم قورئانە، وەبۆیە لێرەوە هەموو موسوڵمانان بانگ دەكەم،حاكم و ژێر دەستەو،زانایان و خەڵكى گشتى بۆ دەست گرتن بە كتێبەكەى خواى گەورە(قورئان) لەئاشكراو نهێنى هەتا سەربەرزى،وكامەرانى و، و دەركەوتن لەڕۆژهەڵات و ڕۆژئاواى زەوى بەدەست بێنن.وەداوا ئەكەین لەخواى گەورە كەیارمەتیمان بدات بۆ جێ بەجێ كردنى ئەمە.
[وەهەروەها پرسیارى لێ كرادەربارەى ئەو فیتنەیەى كەدروست بوو،كەئەووترا(قورئان) دروستكراوە؟]
ئەویش وەڵامى دایەوە:لەسەردەمى پێشەوا ئەحمەد رحمه الله وەپێش ئەویش فیتنەو ئاژاوەى(خلق القرآن) دروستكردنى قورئان دەركەوت، وە(معتزلە)كان بەمە هەڵدەستان، ئەیان ووت:كەلامى خواى گەورە دروستكراوە وەك هەموو دروستكراوەكانى تر،وە وەسفێك نیە لەوەسفەكانى خواى گەورە،جاقورئان بەخواوە نەوستاوە بەڵكو دروستكراوێكەو جیاوازە لەو،بۆیە جیاوازى ناكەن لەنێوا ئاسمان و ووتەى خوا،وەلەنێوان زەوى و ووتەى خوا،جاهەموو شتێك وەك دەڵێن دروستكراوە وەك ئاژەڵ و باران،وەگومانى تێدانیە كەبەهۆى قسەكانیانەوە چەندەها شتى ناڕەوا دێتە ئاراوە، جائەبێ ئەو كەسەبڵێ:كەووتەى خەڵك وەك ووتەى خوایە چونكە ووتەى خەڵك دروستكراوە،وەئەبێ لەسەرى كەدابەشكردن(تقسیم) هەڵوەشێنێتەوە لەئایەتى(ألا له الخلق والأمر)چونكە(أمر)لەڕێگەى ووتەوقسەوە ئەبێت،جاكاتێ قسە بووە دروستكراو جاهەمووی دروستكراوە بۆ دروستكردن،وەشتێك نیە بەناوى(أمر) بەڵكو تەنها (خلق) هەیە،وەئەمەش سەرئەكێشێ بۆ هەڵوەشاندنەوەى قورئان،وەچەندەها شتى ترى لەسەرە وەك ئەهلى عیلم لەكتێبە درێژەكاندا باسیان كردووە.وەپێشەوا ئەحمەد رحمه الله و جگە لەویش تاقیكرایەوەچونكە (مأمون) كە خەلیفەى موسوڵمانان بوو سەرۆكایەتى ئەم قسەیەى دەكرد و خەڵكى بۆ بانگ ئەكرد.جا وەك زانراوە كەحاكم شتێكى پێویست كرد لەسەر خەڵكى گرانە لێ ى دەرچێت، جاكەس ئارامى نەگرت لەپیاوان جگەلە چەند پیاوێكى كەم نەبێ، وەپێشەوا ئەحمەد رحمه الله سەبرێكى زۆر زۆر و تەواوى گرت،بۆیە تووشى گرتن و لێدان وسزابوو،بەمەش ناسراو خواى گەورەش بەهۆى ئەوەوە بیروباوەڕى ئەهلى سوننەتى پاراست لەووتەى(خلق القران) جاخەڵك سوپاس بۆخوا لەدواى ئەو ئەیان ووت: قورئان ووتەى خوایەو دروستكراو نیە.
(مجموع الفتاوى للشيخ ابن عثيمين رحمه الله جزء1)
ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان