پشتیوان سابیر عه‌زیز - په‌رتوكه‌كان
ژمـاره‌ی پێكهاته‌كان: 171
- كوردی سۆرانی دانـراو : مامۆستا ئه‌حمه‌د مه‌لا فایق پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
لەسەر داواكاری و بەپێویست زانین، ئەم ڕەشنوسەمان خستە بەردەم عومرەكاران تاوەكو زیاتر شارەزاتربن بەهیوای ئەنجام دانی ئەم مەراسیمە عیبادەتییە بەشێوەی ڕاست و دروستی شەرعی خۆی بە بەڵگەی ئایەت و فەرموودە صەحیحەكان. داواكارین لە پەروەردگاری میهرەبان سەفەرو عیبادەتەكانتان لێ قبوڵ بكات و بیكاتە پاكبوونەوەو توێشووی ڕۆژی دوایی و بێبەشمان نەكات لە بەشداربوونی نزا‌و پاڕانەوەكانتان.
- كوردی سۆرانی دانـراو : زریان سه‌رچناری پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز چاپکار : نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له شاری ڕیاز
ئه‌م بابه‌ته بریتیه له 100 فه‌رموده‌ی صه‌حیحی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم به مبه‌ستی له‌به‌ركردنیان.
- كوردی سۆرانی دانـراو : حاجی ئومێد چروستانی پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز پێداچـونه‌وه : مامۆستا خه‌لیل ئه‌حمه‌د
هاوسەرگیری ڕێگەیەكە ئیسلام پەسەندی كردووە و خوای گەورە بە شەرعی داناوە بۆ ئەوەی مرۆڤ نەفسی خۆی پاك ڕاگرێت، وە بۆ ئەوەی پارێزگاری بكات لەسەر مانەوەی وەچەو ڕەچەڵەكی، وە بۆ ئەوەی بێتە ڕێگەیەك بۆ پەیوەندی كۆمەڵایەتی و چاككردن و ڕەحمەت و سۆز لەنێوان یەكدا، ئیسلام پلە وپایە و گرنگی هاوسەرگیری شەرعی بەرز نرخاندووە، وە بەبەهێزترین هۆكاری داناوە بۆخۆشەویستی و نزیكبونەوە لەنێوان كەسە نامۆ و دورەكان لەیەكتر.
- كوردی سۆرانی دانـراو : حه‌مزه به‌رزنجی پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز چاپکار : نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له شاری ڕیاز
ئه‌وه‌ى باسى ئێمه‌یه لێره‌دا بریتیه له ترسناكى بیدعه‌و زه‌ره‌رو زیانى بۆ سه‌ر كرده‌وه چاكه‌كان، وه خراپى ئه‌و كه‌سانه‌ى داهێنراو دێننه ناو دینه‌وه‌و به‌رده‌وامن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى بیدعه.
- كوردی سۆرانی دانـراو : فه‌ریدون موحه‌مه‌د پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
برای به‌ڕێزمان مامۆستا فه‌ریدون موحه‌مه‌د له‌م كتێبه باسی پێناسه‌ی به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر دینی خوا وڕاڤه‌ی ئه‌و ئایه‌تانه‌ی ده‌رباره‌ی به‌رده‌وام بوون هاتوون وگرنگی وبه‌روبومه‌كانی به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر دینی خوا ده‌كات.
- كوردی سۆرانی دانـراو : موحه‌مه‌د ئیبراهیم ئه‌لنه‌عیم وه‌رگـێران : شاخه‌وان جه‌واد پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
موسڵمانی خۆشه‌ویست: مردن فه‌وتان وله‌ناو چوونی یه‌كجاری نیه، نه‌خێر هه‌ركیز وانیه، به‌ڵكو لێكترازان و جیا بوونه‌وه‌ی ڕوحه له لاشه تا كاتێكی دیاری كرا‌و وه گۆڕانه له حاله‌تێكه‌وه بۆ حاڵه‌تێكی تر، وه گواستنه‌وه‌یه له شوێن و ماڵێكه‌وه ( دونیا ) بۆ شوێن وماڵێكی تر( ژیانی به‌ڕزه‌خ ودواڕۆژ). موسڵمانی خۆشه‌ویست: ئه‌م كیتابه به‌شێكه له كیتابی ( كیف تسابق إلی الخیرات ) نوسینی د. موحه‌مه‌د ئیبراهیم نعیم.
- كوردی سۆرانی دانـراو : حاجی ئومێد چروستانی پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز چاپکار : نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له شاری ڕیاز
خۆشه‌ویستان حه‌جی ماڵی خودا له ته‌مه‌ندا یه‌ك جاره فه‌رزه له‌سه‌ر كه‌سێكی موسڵمان كه توانای دارایی وجه‌سته‌یی هه‌بێت، بۆیه پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی كه خوای گه‌وره به نصیبی ده‌كات، باش له ئه‌حكامه‌كانی حه‌ج كردن شاره‌زا ببێت، تاوه‌كو به جوانترین وباشترین شێوه حه‌جه‌كه‌ی به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت، ئه‌م نامیلكه‌یه‌ی بهردهسیشتان به ناونیشانی ( توێشووی حاجیانی ماڵی خودا ) هه‌وڵێكه بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی حاجیان له‌م بواره‌دا، وه‌ك ڕێبهرێكیش وایه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی خوای گه‌وره بۆیان ڕێكده‌خات، زیاره‌تی ماڵه پیرۆزه‌كه‌ی خوای گه‌وره بكه‌ن به‌نیه‌تی ئه‌نجامدانی حه‌ج یان عومره، به‌و هیوایه‌ی كه توێشوویه‌كی سوودمه‌ند بێت بۆ حاجیان و میوانانی ماڵی خودا...
- كوردی سۆرانی دانـراو : مامۆستا موحه‌مه‌د مه‌لا فایق پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز چاپکار : نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له شاری ڕیاز
برای موسڵمانم خوای گه‌وره زیاد له نه‌وه‌ت جار له قورئاندا باسی ئارامگرتنی كردووه، وه پێغه‌مبه‌ری خواش له ده‌یه‌ها فه‌رمووده‌ی خۆیدا باسی ئارامگرتنی كردووه، وه هاوه‌ڵانی به‌ڕێز و تابیعیه‌كان و زانایانی پایه به‌رز هه‌ریه‌كه‌یان به جۆرێك له جۆره‌كان ستایشی ڕه‌وشتی ئارامگرتنیان بۆ كردووین. خوێنه‌ری به‌ڕێز: ئه‌م په‌رتووكه باسی ئارامگرتن له قورئانی پیرۆز وفه‌رمووده صه‌حیحه‌كاندا ده‌كات...
- كوردی سۆرانی دانـراو : نه‌وزاد ئیبراهیم موحه‌مه‌د پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
ئه‌م په‌رتوكه بریتیه له‌م به‌شانه: -فه‌زڵ وتایبه‌تمه‌ندییه‌كانی مانگی ڕه‌مه‌زان. -ڕوكنهكانی ڕۆژوو. -ئاده‌به‌كانی ڕۆژوو گرتن. -ئه‌و شتانه‌ی كه ( حه‌ڵاڵه) بۆ ڕۆژووان.
- كوردی سۆرانی دانـراو : یوسف مه‌لا خه‌لیل پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
یه‌كێك له‌و باسه فیقهییانه‌ی كه هه‌رده‌م جێگه‌ی مشت‌ومڕ و لێكۆڵینه‌وه بووه و، ڕای جیاوازی زۆری له باره‌وه هاتووه و، خه‌ڵكانێكی زۆریش له ڕوانگه‌ی پێویستییان به بابه‌ته‌كه‌وه لایان به لادا كردووه‌ته‌وه، _چون كه‌م تا زۆر له قۆناغێك له قۆناغه‌كانی ته‌مه‌ندا زۆرێكمان بابه‌ته‌كه ده‌بێته جێی گرنگیمان و، حه‌وجێ به ڕای دروست له‌و باره‌وه ده‌بین_ حوكمی ڕه‌شكردنی قژ و ڕیشه. بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ، به هۆی ئه‌و فه‌رمووده و گوته و ڕایانه‌وه كه له باره‌ی باسه‌كه‌وه هاتوون، سروشتی بابه‌ته‌كه ڕای جیاواز له خۆ ده‌گرێ، هه‌ر بۆیه وه‌ك هه‌ر باسێكی دیكه‌ی فیقهی، ده‌بێ چاوه‌ڕێی ڕای جیاواز و پێچه‌وانه‌ی بكرێ و، تاك لایه‌نانه و به ڕه‌هایی قسه‌ی تێدا نه‌كرێ...
- كوردی سۆرانی دانـراو : هێمن عه‌بدولعه‌زیز پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
باسی ئاژاوه‌و فه‌رته‌نه‌كانی ڕۆژی دوایی باسێكی به‌رفراوانه له كتێبه‌كانی فه‌رمووده‌دا كه ڕووداو‌و كاره‌ساتێكی زۆر به‌خۆوه ده‌گرێت له ڕووداوه‌كانی نیشانه بچووك و گه‌وره‌كانی ڕۆژی دوایی, كه تێیدا زۆر گۆڕانكاری له‌سه‌ر ئاستی ژیانی به‌نده‌كان و گۆڕانكاریییه گه‌ردوونییه‌كان و گۆڕینی سیسته‌می هه‌ڵسووڕانی ژیان ڕوو ئه‌دات. ئه‌و نیشانه گه‌وره و بچووكانه‌ش زۆر جۆر‌و چه‌شنیان هه‌یه, كه هه‌ندێكیان په‌یوه‌ستن بهڕهوشتهكانهوه, هه‌یه په‌یوه‌سته به گۆڕانكارییه جیۆلۆجییهكانهوه, هه‌روه‌ها ڕوودانی چه‌ندین موعجیزه كه ئه‌قڵی ئینسان له‌ئاستیاندا ده‌سته‌وسان و بێوه‌ڵام ئه‌مێنێ.. زۆر شتی تر كه له‌م باسه‌دا بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه, هه‌موو ئه‌و نیشانه‌و ئایه‌تانه‌یش كه ڕوو ئه‌ده‌ن وه‌ك دانه‌ی ته‌سبیح وان و یه‌ك به‌دوای یه‌كه‌وه دێن, تا ئه‌وده‌مه‌ی ڕووداوه گه‌وره‌كه ئه‌قه‌ومێت كه هاتنی ڕۆژی قیامه‌ته.
- كوردی سۆرانی دانـراو : هێمن عه‌بدولعه‌زیز پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
ئه‌م په‌ڕتووكه له‌م باسانه‌ی خواره‌وه پێكدێت: • حوكمی هاوسه‌رگیری • پایه‌كانی هاوسه‌رگیری • مه‌رجه‌كانی هاوسه‌رگیری • ئه‌وشتانه‌ی كه له سه‌ر بنه‌مای نیكاح و هاوسه‌رگیرییه‌وه بونیات ده‌نرێن • سووده‌كانى ژنهێنان
- كوردی سۆرانی وه‌رگـێران : حه‌مید محمد عبد الله پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
ئه‌م كتێبه باسی كه‌سایه‌تی وسه‌رده‌می عوسمانی كوڕی عه‌ففان خوا لێی ڕازی بێت ده‌كات، وه دابه‌ش كراوه‌ته سه‌ر حه‌وت به‌شدا: به‌شی یه‌كه‌م: له ژیانی مه‌ككه‌وه تا مه‌دینه‌ی منه‌وه‌ره. به‌شی دووه‌م: جێنشینكردنی عوسمان وڕێبازی حوكمكردنی... به‌شی سێهه‌م: داموزگای دارای و قه‌زایی له‌سه‌رده‌می عوسماندا. به‌شی چواره‌م: فتوحاته‌كانی سه‌رده‌می عوسمان. به‌شی پێنجه‌م:داموده‌زگای ویلایه‌ته‌كان له‌سه‌رده‌می عوسماندا. به‌شی شه‌شه‌م: هۆكاری فیتنه‌و كوشتنی عوسمان. به‌شی حه‌وته‌م: كوشتنی عوسمان.
- كوردی سۆرانی دانـراو : حمه كه‌ریم عه‌بد الله پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
ئه‌م كتێبه بریتیه له وه‌رگێڕانی فه‌رمووده هاوبه‌شه‌كانی بوخاری و موسلیم، واته ئه‌و فه‌رموودانه‌ی ئه‌و دوو پێشه‌وا به‌ڕێزه، هه‌ردووكیان له صه‌حیحه‌كانیان هێناویانه...شایانی باسه ئه‌و فه‌رموودانه‌ی ئه‌و دوو پێشه‌وایه هێناویانه له ریزی پێشه‌وه‌ی كتێبه‌كانی سووننه‌دان. تێبینی: له‌م كتێبه‌دا هەڵەیه‌ك هه‌یه لە لاپەڕەی (3)دایە، ئه‌ویش له لێکدانەوەی ئه‌م ئایەته دایه: خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: {مَنْ يُطِعِ الرَّسُولَ فَقَدْ أَطَاعَ اللَّهَ وَمَنْ تَوَلَّى فَمَا أَرْسَلْنَاكَ عَلَيْهِمْ حَفِيظًا } [النساء: 80]. لێکدانەوەکە نوسراوە: (.....ئێمه تۆمان ناردوه بۆ پاراستنی ئه‌وان). بەڵام دروست ئەمەیە: ( ئێمه تۆمان نـەناردوه بۆ پاراستنی ئه‌وان). واتە لە جیاتی وشەی نەناردوە نوسراوە ناردوە، پێ ئەچێت هەڵەی چاپ بێت نەک ئەنقەست. خوای گەورە پاداشتی چاكه‌ی ئه‌و برایه بدات كه‌وا ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی ئاشكرا كردوه و لە گوناهی هەموومان ببورێت بە گەورەی خۆی.
- كوردی سۆرانی دانـراو : به‌شی زانستی له دار ئیبن خوزه‌یمه وه‌رگـێران : ئه‌بو به‌كر كۆچه‌ر پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز چاپکار : نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له شاری ڕیاز
ئه‌م نامێلكه‌یه بریتیه له وه‌رگێڕانی كتێبی ( چه‌ندین عیباده‌تێن ب ساناهی به‌ڵێ خێرا وان مه‌زن ) له ئاماده‌كردنی به‌شی زانستی له دار ئیبن خوزه‌یمه، برای به‌ڕێزمان ئه‌بو به‌كر كۆچه‌ر وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی، به تكای ئه‌وه‌ی موسڵمانانی كورد سوودی لێوه‌رگرن.
- كوردی سۆرانی دانـراو : موحه‌مه‌د ئیبراهیم ئه‌لنه‌عیم وه‌رگـێران : ئه‌بو به‌كر كۆچه‌ر پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز چاپکار : نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له شاری ڕیاز
ئه‌م نامێلكه‌یه بریتیه له وه‌رگێڕانی كتێبی ( چه‌ند كریارێن خێرا وان وه‌كو ڕابوونا عیباده‌تێ ب شه‌ڤێ ) دانه‌ره‌كه‌ی دكتۆر موحه‌مه‌د ئیراهیم النعیم، برای به‌ڕێزمان ئه‌بو به‌كر كۆچه‌ر وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی، به تكای ئه‌وه‌ی موسڵمانانی كورد سوودی لێوه‌رگرن.
- كوردی سۆرانی دانـراو : ئه‌بو به‌كر كۆچه‌ر پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز چاپکار : نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له شاری ڕیاز
ئه‌م نامێلكه‌یه به زمانی بادینانیه، ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی بریتیه له كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ند فه‌رموده‌یه‌كی پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم كه تایبه‌تن به گوتن وكرده‌وه چاكه‌كان.
- كوردی سۆرانی دانـراو : ئه‌بو به‌كر كۆچه‌ر پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز چاپکار : نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له شاری ڕیاز
ئه‌م كتێبه بریتیه له باس كردنی ڕۆژووی سوننه‌ت وفه‌زله‌كه‌ی، برای خۆشه‌ویستمان ئه‌بو به‌كر كۆچه‌ر هه‌ستاوه به كۆكردنه‌وه ووه‌رگێڕانی بۆ زمانی كوردی (كرمانجی).
- كوردی سۆرانی دانـراو : ئه‌بو به‌كر كۆچه‌ر پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
ئه‌م كتێبه بریتیه له كۆمه‌ڵه زیكر وپهرستشێكی ئاسان به‌ڵام پاداشته‌كانیان زۆر وگه‌وره‌ن، برای خۆشه‌ویستمان ئه‌بو به‌كر كۆچه‌ر هه‌ستاوه به كۆكردنه‌وه ووه‌رگێڕانی بۆ زمانی كوردی ( كرمانجی ).
- كوردی سۆرانی وه‌رگـێران : ئه‌بو به‌كر كۆچه‌ر پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
ئه‌م كتێبه بریتیه له ( ٤٠ ) كرده‌وه‌ی چاك كه ده‌بنه هۆكارێك بۆ چوونه به‌هه‌شت به یارمه‌تی خوای گه‌وره، له ئاماده‌كردنی دار القاسمه، وه برای خۆشه‌ویستمان ئه‌بو به‌كر كۆچه‌ر هه‌ستاوه به وه‌رگێڕانی بۆ زمانی كوردی ( كرمانجی ).