پشتیوان سابیر عه‌زیز - په‌رتوكه‌كان
ژمـاره‌ی پێكهاته‌كان: 171
- كوردی سۆرانی دانـراو : هێمن عه‌بدولعه‌زیز پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
ئه‌گه‌ر ته‌ماشای ژیانی پێغه‌مبه‌ر ـ درودی خوای له سه‌ر بێت ـ و هاوڵانی بكه‌ین ده‌بینین خوێندنه‌وه‌ی قوڕئان پیشه‌یان بووه، چونكه ده‌یانزانی كه‌وا قورئان ژیانه... قورئان گیانه... ڕه‌مزی ناسینه‌وه‌ی له خوا ترس و عارفینه..داینه‌مۆی هێزی عیززه‌ت و سه‌ر به‌رزی دینه.
- كوردی سۆرانی دانـراو : ئه‌حمه‌د عه‌بدولره‌زاق ئهلعهنقری وه‌رگـێران : پشتیوان سابیر عه‌زیز پێداچـونه‌وه : نیهاد جه‌لال حبیب الله چاپکار : نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له شاری ڕیاز
ئه‌مه بابه‌ته ده‌قى(چلینه‌ى قورئانی)(الاربعون القرانیه) یه، دانه‌ر خوا بیپارێزێت چل فه‌رمووده‌ى صه‌حیحى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) هێناوه سه‌باره‌ت به فه‌زڵ و گه‌وره‌یی قورئان و حوكم و ئادابه‌كانى تایبه‌ت به قورئانى پیرۆز. هه‌وڵی داوه ئه‌و فه‌رموودانه بێنێت كه ده‌ربڕینه‌كانى له یه‌كه‌وه نزیكن ودورودرێژ نین وزۆر روونن، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌م بۆ له‌به‌ركردن ئاسان بێت و هه‌م خوێنه‌ریش پێی سوودمه‌ند بێت و كار به‌و فه‌رمودانه بكات. وه ئه‌م په‌رتوكه له‌م به‌ندانه پێك دێت: به‌ندی یه‌كه‌م: ئه‌و فه‌رمودانه‌ی ده‌رباره‌ی فه‌زڵی خوێندنی قورئان هاتوون. به‌ندی دووه‌م: باسی ئاداب وئه‌حكامه‌كان. به‌ندی سێهه‌م: ئه‌و فه‌رمودانه‌ی هاتوون ده‌رباره‌ی فه‌زڵی له‌به‌ركردنی قورئانی پیرۆز وپاداشتی خاوه‌نه‌كه‌ی. به‌ندی چواره‌م: باسی هاندان له‌سه‌ر په‌یماندان به قورئان وپێداچونه‌وه‌ی. به‌ندی پێنجه‌م: ئه‌و فه‌رمودانه‌ی هاتوه ده‌رباره‌ی ده‌نگ خۆش كردن به خوێندنه‌وه‌ی قورئان. به‌ندی شه‌شه‌م: ئه‌و فه‌رمودانه‌ی هاتوه ده‌رباره‌ی ئیخلاص بوونی كار بۆ خوای گه‌وره. به‌ندی حه‌وته‌م: فه‌زڵی هه‌ندێ له سوره‌ته‌كانی قورئان.
- كوردی سۆرانی دانـراو : ئیكرام كه‌ریم پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
ئه‌م په‌رتوكه باسی ئه‌م به‌شه‌انه داكات: به‌شی یه‌كه‌م: باسی چۆنێتی نوسینه‌وه‌ی قورئان ده‌كات. به‌شی دووه‌م: باسی بابه‌ته زۆره‌كانی ناو قورئان ئه‌كات. به‌شی سێهه‌م: باسی زانسته‌كانی قورئان ده‌كات. به‌شی چوار: باسی هه‌ندێ هه‌ڵس وكه‌وتمان له‌گه‌ڵ قورئاندا ده‌كات
- كوردی سۆرانی دانـراو : موحه‌مه‌د ئهمهحزۆن وه‌رگـێران : نیهاد جه‌لال حبیب الله پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز چاپکار : نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له شاری ڕیاز
ئیمامی ته‌به‌ری له نوسیني مێژووه گه‌وره‌كه‌یدا پشتى به دوو ڕه‌وتى سه‌رچاوه‌یی به‌ستووه، زاره‌كى كه به بیستن له مامۆستاكانى وه‌ریگرتووه.بۆ ئه‌مه‌ش ده‌ربڕینى(حدثنى)یان(اخبرنى) ، چه‌ند دانراوێكیش كه له گێڕانه‌وه‌كانى وه‌رگرتووه و لێى هێناون وه‌ك له نوسینه‌كانى واقدی و ئه‌بووموخه‌نه‌ف، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌قى(ذكر)یان(قال) یان(زعم)دێنێ.
- كوردی سۆرانی دانـراو : حاجی ئومێد چروستانی پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
مافی دانه‌ر شێوه‌یه‌كه له‌شێوه‌ی مافه مه‌عنه‌ویه‌كان، یان مافی داهێنانه، كه هه‌ق ئه‌دات به دانه‌ر پارێزگاری له‌و هه‌وڵ وتێكۆشانه بكات كه به‌روبوومی بیروهۆشی خۆیه‌تی. وه دانه‌ر دوو مافی هه‌یه: یه‌كه‌میان : مافێكی ئه‌ده‌بیه كه به‌هه‌میشه‌یی مافی خۆیه‌تی و هیچ كه‌س ولایه‌نێك ناتواننێت لیی زه‌وت بكات. دووه‌م : مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه خۆی بڵاوی بكاته‌وه، یان پاش خۆی میراتگره‌كانی تاماوه‌یه‌كی دیاری كرا‌و.
- كوردی سۆرانی دانـراو : عه‌بده‌لموحسن كوری حه‌مه‌د ئه‌لعه‌باد ئه‌لبه‌در وه‌رگـێران : خدر نه‌ژاد كوردستانی پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
دانه‌ری ئه‌م كتێبه باسی ئیمامی بوخاری و سه‌حیحه‌كه‌ی ده‌كات، ئه‌ویش به‌باسكردنی ژیانی ئیمام بوخاری ـ ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ، پاشان به پێناسه‌كردنی سه‌حیحی بوخاری وشروحه‌كانی وهه‌وڵ وجهودی زانایانی ئیسلام له‌سه‌ری...
- كوردی سۆرانی دانـراو : مامۆستا مه‌جید حه‌مید مه‌جید پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
ناوه‌رِۆكى ئه‌م كتێبه‌یه بریتى یه له : پێشه‌كی ، ژیاننامه‌ی ئیمامی بوخاری :ناو و نه‌سه‌بی ، له دایك بوونی ،سیفات و ره‌وشتی ،ئیمامی بوخاری و زانست ،له خواترسانی ئیمامی بوخاری ،زیره‌كی و پێگه‌یشتویی ئیمامی بوخاری ، وته‌ی زانایان ده‌رباره‌ی ئیمامی بوخاری ،مامۆستاكانی ،قوتابییه‌كانی ،نوسینه‌كانی،رووبه‌رو بونه‌وه‌ی فیتنه ،كۆچی دوایی ئیمامی بوخاری ،كتێبی (صحيح البخاري ) ،ناوی كتێبه‌كه ،رێبازی ئیمامی بوخاری له نوسینی كتێبه‌كه‌یدا ،ژماره‌ی فه‌رمووده‌كانی (صحيح البخاري) ،پله و پایه‌ی (صحيح البخاري) له نێو كتێبه‌كانی تردا ،هه‌ردوو كتێبی (صحيح البخاري) و (صحيح مسلم) كامیان صحيح ترن ؟ ، راڤه‌كردنه‌كانی (صحيح البخاري) شروحات ،المستخرجات له سه‌ر كتێبی (صحيح البخاري) ،المستدركات له سه‌ر كتێبی (صحيح البخاري) ،ئیمامی بوخاری وه‌كو فه‌قیهێك ....
- كوردی سۆرانی دانـراو : دلێر خالد حه‌سه‌ن پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
مه‌به‌ست له زانستی باش خوێندنه‌وه ڕێك ده‌ركردنی وشه‌كانی قورئانی پیرۆز هه‌ر چۆن وه‌رگیراوه له پێغه‌مبه‌ری هه‌ره زمان پاراوه وه ( صلى الله عليه وسلم ) ، وه وتراوه مه‌به‌ست پێی پاراستنی زمانه له هه‌ڵه‌كردن له په‌رتووكی خوای گه‌وره‌دا ( قورئانی پیرۆز ).
- كوردی سۆرانی دانـراو : مامۆستا خه‌لیل ئه‌حمه‌د پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
كاغه‌زه بازرگانی یه‌كان( سه‌ك..سه‌ند..كومبیالا ) به ده‌سته‌واژه‌ی مامه‌ڵه‌ی سه‌رده‌م حیساب ده‌كرێن، وه مافی سامانی و نه‌قدی و قه‌رزی له لابوون جێگیر ده‌كه‌ن.
- كوردی سۆرانی پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی عائیشه ره‌زای خوای لێ بێت كه ابن كه‌سیر باسی كردوه: ١- پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم هه‌موو خێزانه‌كانی بێ وه‌ژن بوون كه هێنایانی، ته‌نها عائیشه نه‌بێت كه كچ بوو. ٢- پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم به فه‌رمانی خوا عائیشه‌ی كرده خێزانی خۆی. ٣- عائیشه خۆشه‌ویسترین خێزان بوو لای پێغه‌مبه‌ری خوا. ٤- پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم له ماڵی عائیشه وه‌فاتی كرد. ٥- عائیشه زاناترین خێزانی پێغه‌مبه‌ر بوو صلى الله عليه وسلم، به‌ڵكو زاناترین ئافره‌تی ئومه‌تی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم بوو به پێی ڕاو بۆچونی ئه‌هلی عیلم.
- كوردی سۆرانی دانـراو : مامۆستا مه‌جید حه‌مید مه‌جید پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
ئه‌م كتێبه باسی ژیاننامه‌ی زانای پایه به‌رز ئه‌حمه‌دی كوڕی حه‌نبه‌ل ـ ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ ده‌كات له كاتی له دایك بون و وه‌ر‌گڕتنی زانستی شه‌رعی وه تا نه‌خۆشیه‌كه‌ی و وه‌فاتی .