معلومات المواد باللغة العربية

هێمن عه‌بدولعه‌زیز - وتاره‌كان

ژمـاره‌ی پێكهاته‌كان: 5

  • كوردی سۆرانی

    نوسـه‌ر : هێمن عه‌بدولعه‌زیز پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    "شێخولئیسلام ئیبنوته‌یمییه‌" (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) له‌ كتێبه‌ ناوداره‌كه‌ی خۆیدا به‌ناوی (منهاج السنة النبوية في نقض كلام الشيعة والقدرية) له‌ به‌رگی یه‌كه‌م كۆمه‌ڵێك خاڵی لێكچووی جوانی له‌باره‌ی ئه‌م دووتاقمه‌وه‌ ده‌ستنیشان كردووه‌و هاوكێشه‌یه‌كی زۆر جوانی له‌باره‌ی خاڵه‌ لێكچووه‌كانی جووله‌كه‌و شیعه‌رافیزییه‌كان خستۆته‌ ڕوو، باسی كردووه‌ كه‌ چۆن وه‌ك یه‌ك شوێن حه‌زو ئاره‌زووه‌كان كه‌وتوون و چه‌نده‌ پیس و گێلهه‌ڵوێستن. پاشان هه‌ڵساوه‌ نێوان گاوره‌كان و ئه‌وانی هه‌ڵسه‌نگاندووه‌ كه‌ چۆن له‌ڕووی زێده‌ڕه‌وی و جه‌هل و ده‌به‌نگیانه‌وه‌ له‌یه‌ك نزیك بوونه‌.

  • كوردی سۆرانی

    نوسـه‌ر : هێمن عه‌بدولعه‌زیز پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوو گۆڕه‌پانی ئیسلامی و غه‌یره‌ ئیسلامی ته‌كان و ته‌وژمێكی گه‌وره‌ی وه‌ خۆوه‌ بینی، ته‌كانێك كه‌ له‌ سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌ما ئه‌شێت ببێته‌ یه‌كه‌م و به‌ركۆڵی ڕووداوه‌كان كه‌ پێش له‌ هه‌موو ڕووداوه‌كانی چه‌رخه‌كانی پێشوو بگرێته‌وه‌.. ئیهانه‌كردن به‌ ئیسلام، ئیهانه‌كردن به‌ قوڕئان.. ئیهانه‌كردن به‌ پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وامان سه‌رتۆپی گه‌وره‌ترین ئیهانه‌ بوون له‌ جیهان...

  • كوردی سۆرانی

    نوسـه‌ر : هێمن عه‌بدولعه‌زیز پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    نوسه‌ره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ڵێت: به‌ پێویستی ئه‌زانم به‌ تێروته‌سه‌لی و به‌ شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی مه‌سه‌له‌ی زیندان له‌ ئیسلامدا ڕوون بكه‌مه‌وه‌، تاكوو ڕه‌حمه‌ت و به‌زه‌ییی ئه‌م ئیسلامه‌ پاكه‌مان بۆ وه‌دیار كه‌وێت و له‌ به‌رامبه‌ریشی ئه‌وه‌ بسه‌لمێنین كه‌ غه‌یره‌ئیسلام ته‌نها مایه‌ی دڵكرمێبوون و له‌بارچوون و له‌به‌ینچوونی كه‌سه‌كانه ‌و به‌س.

  • كوردی سۆرانی

    نوسـه‌ر : هێمن عه‌بدولعه‌زیز پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    ئیسلام ئه‌همیه‌تێكی به‌رزی به‌ منداڵ داوه‌و ژیانی پارێزراو كردووه‌، هه‌ر له‌و ڕۆژه‌ی كه‌ له‌ سكی دایكی بووه‌ مه‌یلی ئه‌و ئه‌همیه‌تدانه‌ی پێدراوه‌، بۆیه‌ وشیاری دایك و باوكانی داوه‌، كه‌ هه‌رگیزاو هه‌رگیز كه‌مته‌رخه‌می له‌ ده‌رهه‌ق په‌روه‌ده‌ی منداڵاندا نه‌كه‌ن و چاو نوقانێك لێیان بێ‌ ئاگا نه‌بن. بۆیه‌ پێغه‌مبه‌ری ئه‌كڕه‌م (صلى الله علیه وسلم) میراتگه‌لێكی زۆرو زه‌وه‌ندی بۆ به‌جێهێشتووین كه‌ پڕیه‌تی له‌ هه‌ڵوێست و چیڕۆك و ڕووداوگه‌لی ئه‌وتۆ، كه‌ فێری كردووین و ڕایهێناوین كه‌ چۆن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ منداڵاندا بكه‌ین.

  • كوردی سۆرانی

    نوسـه‌ر : هێمن عه‌بدولعه‌زیز پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    ئاشكرایه ‌كه‌خوای وه‌دیهێنه‌رو درووستكه‌ر له‌بوونه‌وه‌رو درووستكراوی خۆیدا هێندێ‌ شتی فه‌زڵ‌داوه ‌به‌سه‌ر هێندێ ‌شتی تردا، وه‌ك چۆن له‌نێو ڕیزی بڕواداران هێندێكی به‌باشتر وه‌سه‌ر هێندێكان داوه‌، له‌پێغه‌مبه‌رانیش هێندێ‌پێغه‌مبه‌ر به‌سه‌ر هێندێكان به‌چاكتر گێڕاوه‌، دیاره‌سه‌باره‌ت به‌مانگ و به‌ڕۆژو به‌ساڵیش به‌هه‌مان جۆر فه‌زڵی هێندێكی داوه‌به‌سه‌ر هێندێكان، ئه‌وه‌ی كه‌له‌م باسه‌شدا مه‌به‌ستمانه‌قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین، باس كردنه‌له‌مانگێك له‌و مانگانه‌ی كه‌خوا ڕیزی به‌سه‌ر مانگانی تر جگه‌له‌سێ مانگه‌كه‌ی تر داوه‌، كه‌ئه‌ویش مانگی ڕه‌جه‌به‌...