هێمن عه‌بدولعه‌زیز - په‌رتوكه‌كان
ژمـاره‌ی پێكهاته‌كان: 6
- كوردی سۆرانی دانـراو : هێمن عه‌بدولعه‌زیز پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
مردن قه‌ده‌ریكی نوسراوه له كاتێكی دیاری كراودا و دواكه‌وتن و پێش كه‌وتنی بۆ نیه، گیان كێشان ئازارێكی زۆر به ئێشی هه‌یه‌و خه‌ڵكی تێیدا جیاوازن به پێی ئیمان و ته‌قوایان، ئیمانداران له كاتی گیان كێشاندا مژده‌ی به‌هه‌شتیان پێ ده‌درێت و رۆحیان سه‌رده‌كه‌ویت بو لای په‌روه‌ردگاریان، بێ باوه‌ڕانیش مژه‌ی دۆزه‌خیان پێ ده‌درێت و ڕۆحی بۆگه‌نیان له به‌رگیكی ته‌نگدا حه‌پس ده‌كرێت، ئازاری گۆڕ و خوشی گۆڕ هه‌قه‌و گۆڕ یان باخیكه له باخه‌كای به‌هه‌شت یان چاڵێكه له چاڵه‌كانی دۆزه‌خ.
- كوردی سۆرانی دانـراو : هێمن عه‌بدولعه‌زیز پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
ئه‌م نووسراوه‌ی به‌رده‌ستتان كه هه‌م ئاماده‌كردنه‌و هه‌م نووسین و هه‌م وه‌رگێردراوه له بڵاوكه‌ره‌وه‌كانی سایتی ده‌نگی ئیسلامه، زۆر لایه‌نی گرنگی به خۆوه گرتووه‌و وه‌ڵامگه‌لێكی زۆر پرسیار‌و ڕه‌واندنه‌وه‌ی زۆر ته‌مومژی له خۆی گرێداوه، كه تاسه‌و تێنوێتی زۆرێك له مسوڵمانانی شكاندووه و له هیزرو بیری ناحاڵیانی هه‌ڵپێچاوه‌و هه‌قیقه‌ت و ماهییه‌تی ئه‌م دینه‌ی وه‌ك خۆ نیشان داوه، جگه له‌وه ڕه‌واندنه‌وه‌ی زۆر دووكه‌ڵی ڕه‌شی نه‌فامی له‌سه‌ر ڕه‌فتارو گوفتاری خه‌ڵكێكی بێ‌ئاگا له خه‌ته پانه‌گه‌ی ئیسلام و هه‌قیقه‌ت و ڕاستییه‌تی ئه‌م ئایینه پاكه‌ی ئیسلامی له خۆگرتووه، كه له ژێرناونیشانی فێڵه‌كانی شه‌یتاندا ئاماژه‌م به چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگ داوه، له‌وانه: 1. هه‌قیقه‌تی شه‌یتان 2. مه‌سه‌له‌ی زیاره‌تی گۆڕه‌كان 3. مه‌سه‌له‌ی بوونی گۆڕ له مزگه‌وه‌ته‌كان 4. مه‌سه‌له‌ی دوعا‌و پاڕانه‌وه له سه‌ر گۆڕه‌كان 5. حوكمی مۆسیقا 6. به‌ڵای وه‌سوه‌سه‌كان 7. سۆفیگه‌رێتی 8. پاڕانه‌وه له مردوو 9. نیكاحی ماره‌به‌جاش 10. نیكاحی سیغه 11. ته‌ڵاقی سێبه‌سێ 12. شه‌یتان كێ له خشته ده‌بات؟ 13. هه‌نگاوه‌كانی شه‌یتان له دژایه‌تی كردن و فریودانی به‌نده‌كان 14. ده‌روازه‌ی له خشته بردنی به‌نده‌كان 15. چۆن ڕووبه‌ڕووی شه‌یتان ببینه‌وه؟ 16. له كۆتاییدا: حیكمه‌تی فه‌راهه‌م (خلق) کردنی شه‌یتان..
- كوردی سۆرانی دانـراو : هێمن عه‌بدولعه‌زیز پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
باسی ئاژاوه‌و فه‌رته‌نه‌كانی ڕۆژی دوایی باسێكی به‌رفراوانه له كتێبه‌كانی فه‌رمووده‌دا كه ڕووداو‌و كاره‌ساتێكی زۆر به‌خۆوه ده‌گرێت له ڕووداوه‌كانی نیشانه بچووك و گه‌وره‌كانی ڕۆژی دوایی, كه تێیدا زۆر گۆڕانكاری له‌سه‌ر ئاستی ژیانی به‌نده‌كان و گۆڕانكاریییه گه‌ردوونییه‌كان و گۆڕینی سیسته‌می هه‌ڵسووڕانی ژیان ڕوو ئه‌دات. ئه‌و نیشانه گه‌وره و بچووكانه‌ش زۆر جۆر‌و چه‌شنیان هه‌یه, كه هه‌ندێكیان په‌یوه‌ستن به‌ڕه‌وشته‌كانه‌وه, هه‌یه په‌یوه‌سته به گۆڕانكارییه جیۆلۆجییه‌كانه‌وه, هه‌روه‌ها ڕوودانی چه‌ندین موعجیزه كه ئه‌قڵی ئینسان له‌ئاستیاندا ده‌سته‌وسان و بێوه‌ڵام ئه‌مێنێ.. زۆر شتی تر كه له‌م باسه‌دا بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه, هه‌موو ئه‌و نیشانه‌و ئایه‌تانه‌یش كه ڕوو ئه‌ده‌ن وه‌ك دانه‌ی ته‌سبیح وان و یه‌ك به‌دوای یه‌كه‌وه دێن, تا ئه‌وده‌مه‌ی ڕووداوه گه‌وره‌كه ئه‌قه‌ومێت كه هاتنی ڕۆژی قیامه‌ته.
- كوردی سۆرانی دانـراو : هێمن عه‌بدولعه‌زیز پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
ئه‌م په‌ڕتووكه له‌م باسانه‌ی خواره‌وه پێكدێت: • حوكمی هاوسه‌رگیری • پایه‌كانی هاوسه‌رگیری • مه‌رجه‌كانی هاوسه‌رگیری • ئه‌وشتانه‌ی كه له سه‌ر بنه‌مای نیكاح و هاوسه‌رگیرییه‌وه بونیات ده‌نرێن • سووده‌كانى ژنهێنان
- كوردی سۆرانی دانـراو : هێمن عه‌بدولعه‌زیز پێداچـونه‌وه : عه‌بدولله سابیر گه‌رمیانی
ئه‌م نووسراوه‌ی به‌رده‌ستتان ئاماژه بۆ به‌گه‌ورتین و بێوێنه‌ترین گرۆی سه‌ر زه‌وی ئه‌كات, كه بریتین له‌ئه‌ستێره پرشنگداره‌كانی ده‌وری پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم), كه له‌وێ ڕۆژێوه تاكوو ئێستا تیشكی خۆری نه‌پساوه‌یان هه‌موو دونیای گرتۆته‌وه.. ڕۆژ له دوا ڕۆژو سات له دوا سات پرشنگی خۆری جوامێریان بێ وه‌ستان هه‌ر گڵپه‌ی دێ و ناكوژێته‌وه!!
- كوردی سۆرانی دانـراو : هێمن عه‌بدولعه‌زیز پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
ئه‌گه‌ر ته‌ماشای ژیانی پێغه‌مبه‌ر ـ درودی خوای له سه‌ر بێت ـ و هاوڵانی بكه‌ین ده‌بینین خوێندنه‌وه‌ی قوڕئان پیشه‌یان بووه، چونكه ده‌یانزانی كه‌وا قورئان ژیانه... قورئان گیانه... ڕه‌مزی ناسینه‌وه‌ی له خوا ترس و عارفینه..داینه‌مۆی هێزی عیززه‌ت و سه‌ر به‌رزی دینه.