وه‌سف كردن

پرسیارێكه له‌ لایه‌ن شێخ ئیبنو عوسه‌یمین ـ ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ده‌قی پرسیاره‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌:"حوكمی ده‌رهێنانی خوێن له ‌رۆژووان چیه‌؟‌".

وه‌صفی فراوان

 

حوكمی ده‌رهێنانی خوێن له ‌رۆژووان


 

 

پرسیار:ئایه‌ده‌رهێنانی خوێن به‌مه‌به‌ستی ته‌حلیل یان ته‌به‌رع كردن به‌رۆژ له‌ڕه‌مه‌زاندا رۆژوو ده‌شكێنێت یان نا؟

وه‌ڵام:ئه‌گه‌ر مرۆڤ كه‌مێ خۆێن ده‌رهێنێت له‌لاشه‌ی و شوێنه‌واری نه‌بێت له‌سه‌ری ئه‌وه‌رۆژووه‌كه‌ناشكێنێت،ئیتر ئه‌گه‌ر بۆ مه‌به‌ستی ته‌حلیل كردن بێت یان بۆ دیاری كردنی نه‌خۆشی بێت یان بۆ یارمه‌تی دانی كه‌سێكی موحتاج بێت.

به‌ڵام ئه‌گه‌ر خوێنی زۆری ده‌رهێناو بوه‌مایه‌ی سست بونی لاشه‌، ئه‌وه‌رۆژووه‌كه‌ده‌شكێنێت، قیاسا له‌سه‌ر حجامه‌، كه‌وا جێگره‌له‌سوننه‌تدا مرۆڤی به‌رۆژوو رۆژووه‌كه‌ی ده‌شكێنێت به‌هۆیه‌وه‌،بۆیه‌دروست نیه‌بۆ مرۆڤی به‌رۆژوو له‌ڕه‌مه‌زاندا خوێن ببه‌خشێت به‌و نیسبه‌ته‌زۆره، مه‌گه‌ر زه‌روره‌تێك هه‌بێت، ئه‌وه‌له‌و حاڵه‌ته‌دا خوێن دبه‌خشێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و زه‌روره‌ته‌لابات و، رۆژووه‌كه‌‌شی ده‌شكێنێت و خواردن و خوارنه‌وه‌ش ده‌خوات له‌و رۆژه‌دا و پاشان به‌قه‌زا رۆژوه‌كه‌ی ده‌داته‌وه‌.

 

پرسیار: حوكمی گۆرینی خوێن چیه‌بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی به‌رۆژووه‌و‌نه‌خۆشی كلیه‌ی هه‌یه‌، ئایه‌پێویسته‌رۆژوه‌كه‌ی به‌قه‌زا بداته‌وه‌؟

وه‌ڵام: پێویسته‌له‌سه‌ری رۆژووه‌كه‌ی به‌قه‌زا بداته‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوێنی پاكی تێ ده‌كرێت، وه‌ئه‌گه‌ر ماده‌یه‌كی تریشی تێ بكرێت ئه‌وه‌رۆژوو شكێنێكی تره‌.

 

بڕوانه‌:فضائل رمضان لشيخ ابن العثيمين ،جمع عبدالرزاق حسن، س 2 .وه‌ته‌ماشای ( فتاوى علماء البلد الحرام ) ئاماده‌كرنی خالد الجریسی ،بكه له‌لاپه‌ڕه‌:٢٩٥.‌

ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان