حوكمی تۆڵه سه‌ندنه‌وه
فه‌تـواده‌ر : شێخ عه‌بدولعه‌زیز بن باز
وه‌رگـێران: عه‌بدولله سابیر گه‌رمیانی
پێداچـونه‌وه: پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌سف كردن
پرسیارێكه له لایه‌ن شێخ عبد العزیز ابن باز ـ ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه، وه ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه:"بۆچی ئاینی پیرۆزی ئیسلام تۆڵه سه‌ندنه‌وه له بكوژ یان له بكوژی خزمه‌كه‌ی قه‌ده‌غه كردوه؟".
وه‌صفی فراوان
حوكمی تۆڵه سه‌ندنه‌وه
پرسیار: بۆچی ئاینی پیرۆزی ئیسلام تۆڵه سه‌ندنه‌وه له بكوژ یان له بكوژی خزمه‌كه‌ی قه‌ده‌غه كردوه؟
وه‌ڵام: سوپاس بۆ خوا
ئاینی پیرۆزی ئیسلام یاسای قیصاصی داناوه؛ ئه‌وه‌ی مرۆڤێك بكوژێت به ناحه‌قه، ئه‌وه وهرهثهی كوژراوه‌كه بۆیان هه‌یه قیصاص وه‌رگرن له بكوژه‌كه ـ واته قاتیلهكه بكوژنه‌وه ـ به‌و مه‌رجانه‌ی كه شه‌رع دایناوه و له ڕێگه‌ی كاربه‌ده‌ستانه‌وه جێ به‌جێ ده‌كرێت، به‌ڵام هه‌ركه‌سێك بۆخۆی هه‌ستێت ده‌ست درێژی بكاته سه‌ر ئه‌م وئه‌و به بێ سسته‌مێكی شه‌رعی وبه‌بێ فه‌رمانێكی شه‌رعی، ئه‌م كاره ڕه‌وا نیه؛ چونكه ده‌بێته مایه‌ی فه‌ساد وبهڕهڵایی وفیتنه وخوێن رشتن به بێ حه‌ق...
مه‌رجه‌كانی; قیصاص بریتین له:
یه‌كه‌م: رودانی كوشتن.
دووه‌م: جێگر بوونی یه‌كسانی له نێوان قاتل و مهقتول، واته كوژراوه‌كه وه‌كو بكوژه‌كه وا بێت.
سه‌رچاوه: "فتاوى نور على الدرب" (4/1896) .
پۆڵینه زانستیه‌كان: