حوكمی جنێودان به‌ژیان وڕۆژگار‌

وه‌سف كردن

پرسیارێكه له‌ لایه‌ن شێخ ابن عثیمین ـ ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌:" ئایا دروسته‌ كه‌سێك كه‌ تووره‌ بوو یان ناڕه‌حه‌ت بوو له‌ژیان جنێو بدات به‌ ڕۆژگار و ئه‌و ژیانه‌ی كه‌ تێیدایه‌؟‌".

له‌باره‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌وه‌ كۆمێنتێك بنێره‌ بۆ سه‌رپه‌رشتیار

وه‌صفی فراوان

حوكمی جنێودان بهژیان وڕۆژگار

پرسیار : ئایا دروسته كهسێك كه تووره بوو یان ناڕهحهت بوو لهژیان جنێو بدات به ڕۆژگار و ئهو ژیانهی كه تێیدایه ؟

وهڵام : بههیچ شێوهیهك دروست نیه بۆ مرۆڤی باوهردار كاتێك ناڕهحهت بوو یان زۆری بۆهات لهژیانی ڕۆژانهیدا كه جێنو بدات به ژیان، ئهویش لهبهر ئهو فهرمووده قودسیهی كه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) له پهروهردگارهوه دهگێڕێتهوه كه فهرموویهتی : ( يؤذيني ابن آدم يسب الدهر وأنا الدهر بيدي أقلب الليل والنهار ) { رواه البخاری ومسلم } واته : ئادهمیزاد ئازارم دهدات كاتێك كه جنێو بدات به ڕۆژگار، من ڕۆژگارم – واته من ڕۆژگارم دروستكردوه و دهیهێنم ودهیبهم - بهدهستی خۆم شهو و ڕۆژ دهگۆڕم .

ههروهها لهفهرموودهیهكی تردا هاتووه كه پێشهوامان محمد المصطفی ( صلی الله علیه وسلم ) دهفهرموێت : (لا تسبوا الدهر فإن الله هو الدهر ) { رواه مسلم } واته : جنێو مهدهن به ڕۆژگار، چونكه خوای گهوره رۆژگاره - واته : رۆژگاری دروست كردوه و دهیهێنێت و دهیبات و دهیگۆڕێت .

جا لهبهر ئهوه لهسهر مرۆڤی باوهڕدار پێویسته ههر كاتێك ناڕهحهتی ونههامهتی و بهڵایهكی بهسهردا هات ئارام بگرێت و بهتهمای پاداشتی خوای گهوره بێت، چونكه پهروهردگار فهرمانی كردوه به ئارام گرتن له كاتی ناڕهحهتیدا .

ههر لهم بارهیهشهوه پهروهردگار لهقورئانی پیرۆزدا به پێغهمبهری ( صلی الله علیه وسلم ) فهرمووه : ( تلك من أنباء الغيب نُوحيها إليك ما كنت تعلمها أنت ولا قومك من قبل هذا فاصبر إن العاقبة للمتقين ) { هود : 49 } واته : ئهی محمد (صلی الله علیه وسلم) ئهو ههواڵانهی پێماندایت له ههواڵه نادیارهکانه که بۆت نیگا دهكهین ، نهتۆ و نه هۆز و نهتهوهکهشت پێش ئهم باسهی ئێمه نهتاندهزانی، جا خۆگرو به ئارام به، چونکه بهڕاستی پاشهرۆژ بۆ خواناس و پارێزکارانه.

جا ههرچی موصیبهت و بهڵا وناڕهحهتی ونههامهتیهك لهدونیادا كه تووشی مرۆڤ دێت، دهبێت بزانێت بهڵا وموصیبهتی زۆر لهوه گهوره تر ههیه ئهگهر خوای گهوره بیهوێت بهسهر مرۆڤی بهێنیت، ههركاتێك باوهڕدار بهم باوهڕ و وئیمانهوه ژیا ئهو كاته ههموو ناڕهحهتیهكی دونیای لا سووك و ئاسان دهبێت .

خوای گهورهش زاناتره .

سهرچاوه : فتاوى سماحة الشيخ محمد بن صالح العثيمين ( رحمه الله ) لمجلة الدعوة العدد 1757 الصفحة 45 .