مه‌به‌ست له‌ ئیحرام و قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی

وه‌سف كردن

پرسیارێكه له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوسه‌وه‌ وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ش ده‌قی پرسیاره‌كه‌یه‌ : من له‌ كوردستانه‌وه‌ پرسیار ده‌كه‌م، و یه‌كێكم له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ناوم بۆ حه‌جی ئه‌مساڵ له‌ تیروپشك ده‌رچووه‌، ئایا مه‌به‌ست له‌ ئیحرام چیه‌؟ وه‌ ئایا ئه‌و شتانه‌ چین كه‌ له‌پاش ئیحرام كردن له‌سه‌ر حاجی قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێن و دروست نیه‌ ئه‌نجامیان بدات ؟ خوای گه‌وره‌ پاداشتی خێرتان بداته‌وه‌ .

Download
له‌باره‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌وه‌ كۆمێنتێك بنێره‌ بۆ سه‌رپه‌رشتیار

وه‌صفی فراوان

    مه‌به‌ست له‌ ئیحرام و قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی

    المراد بالإحرام ومحظوراته

    < كوردي >

    ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس

    فريق القسم الكردي بموقع إسلام هاوس

    —™

    پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

    مراجعة: بشتیوان صابر عه‌زیز

    مه‌به‌ست له‌ ئیحرام و قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی

    ئه‌م پرسیاره‌ ئاڕاسته‌ی ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس كراوه‌ :

    پرسیار : من له‌ كوردستانه‌وه‌ پرسیار ده‌كه‌م، و یه‌كێكم له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ناوم بۆ حه‌جی ئه‌مساڵ له‌ تیروپشك ده‌رچووه‌، ئایا مه‌به‌ست له‌ ئیحرام چیه‌؟ وه‌ ئایا ئه‌و شتانه‌ چین كه‌ له‌پاش ئیحرام كردن له‌سه‌ر حاجی قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێن و دروست نیه‌ ئه‌نجامیان بدات ؟ خوای گه‌وره‌ پاداشتی خێرتان بداته‌وه‌ .

    وه‌ڵام : سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره‌ ومیهره‌بان ودروود وصه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمدی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و ئال وبه‌یت و هاوه‌ڵ وشوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه‌ .

    برای به‌رێز وخۆشه‌ویست خوای گه‌وره‌ سه‌ركه‌وتوو وسه‌رفرازت بكات له‌ به‌جێهێنانی حه‌جه‌كه‌تدا، وه‌ ئه‌وه‌ش بزانه‌ كه‌ په‌روه‌ردگار به‌خششێكی گه‌وره‌ی پێ عه‌طا كردوویت كه‌ كردویتی به‌ میوانی ماڵه‌ پیرۆزه‌كه‌ی خۆی، سه‌باره‌ت به‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌یشت : -

    ئیحرام ڕوكنێكی گه‌وره‌ی حه‌جه‌، وه‌ یه‌كه‌م ڕوكنیشه‌ كه‌ حاجی ئه‌نجامی ده‌دات، ئه‌ویش مه‌به‌ست پێی نیه‌ت هێنانه‌ بۆ به‌جێگه‌یاندنی حه‌ج‌ یان عومره‌، یان هه‌ردووكیان پێكه‌وه‌، ئه‌م نیه‌ته‌یش به‌ پێچه‌وانه‌ی عیباده‌ت وپه‌رستشه‌كانی تره‌وه‌یه‌، كه‌ پێویست به‌ نیه‌تهێنان به‌ زمان ناكات، به‌ڵكو نیه‌تهێنانی حه‌ج ده‌بێت به‌دڵ و به‌ زمانیش بێت، به‌و شێوه‌یه‌ی كه‌ نابێت له‌ میقات تێپه‌ڕ بكات، ئه‌و نیه‌ته‌ی هێنا بیت بۆ جێ به‌جێكردنی حه‌جه‌كه‌ی یان عومره‌كه‌ی، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر هاتوو حه‌جی ته‌مه‌توعی ده‌كرد، ده‌بێت نیه‌ته‌كه‌ی به‌و شێوه‌یه‌ بێت بڵێت : لبیك اللهم عمرة متمتعا إلی الحج، واتا : خوایه‌ هاتم به‌ده‌م بانگه‌وازه‌كه‌ی‌ تۆوه‌ و نیه‌تم هه‌یه‌ عومره‌ ده‌كه‌م وپاش ئه‌وه‌ی پشوومدا و تام وچێژم له‌ پاش عومره‌كه‌م وه‌رگرت حه‌جیش ئه‌نجام ده‌ده‌م،،،، خۆ ئه‌گه‌ر حه‌جی ئیفرادی ده‌كرد، واتا حه‌ج به‌ته‌نها، ئه‌وه‌ له‌ میقات ده‌ڵێت : لبیك اللهم حجا، واتا : خوایه‌ وا هاتم به‌ده‌م بانگه‌وازه‌كه‌ی تۆوه‌ و نیه‌تم هه‌یه‌ حه‌ج ده‌كه‌م، خۆ ئه‌گه‌ر حه‌جی (قارن) یشی ده‌كرد ئه‌وا ده‌بێت له‌ میقات نیه‌ت بهێنیت وبڵێت : لبیك اللهم حجا و عمرة، واتا : خوایه‌ واهاتم به‌ده‌م بانگه‌وازه‌كه‌ی تۆوه‌ و نیه‌تم هه‌یه‌ حه‌ج و عومره‌ پێكه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌م ... ئه‌وه‌ی كه‌ ووتمان مانای ئیحرام بوو، مه‌به‌ست له‌ ئیحرام له‌ ئاڵاندنی ئه‌و دوو پارچه‌ قوماشه‌ نیه‌، چونكه‌ له‌ خۆ ئاڵاندنی ئه‌و دوو پارچه‌ قوماشه‌ له‌ واجباته‌كانی ناو حه‌ج و عومره‌یه‌‌، به‌ڵام مه‌به‌ستی ڕاست ودروست له‌ ئیحرام نیه‌ت هێنانه‌ بۆ حه‌ج یان عومره‌ یان هه‌ردووكیان، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌و شتانه‌ی كه‌ ئێستا باسیان ده‌كه‌ین پاش ئه‌و نیه‌ت هێنانه‌ هه‌مووی قه‌ده‌غه‌ ده‌بن له‌سه‌ر كه‌سی ئیحرامكار، بۆیه‌ پێشی ده‌وترێت ئیحرام چونكه‌ پاش ئیحرام كردن كۆمه‌ڵێك كار و شت له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ حه‌رام و یاساغ ده‌كه‌ن تا ئه‌و كاته‌ی ئیحرامه‌كه‌ی ده‌شكێنێت و له‌ ئه‌ركان و واجباتی حه‌جه‌كه‌ی ده‌بێته‌وه‌، ئه‌و شتانه‌ش كه‌ له‌ پاش ئیحرام یاشاغ و قه‌ده‌غه‌یه‌ مرۆڤ ئه‌نجامیان بدات، ئه‌مانه‌ن : -

    یه‌كه‌م : تاشین ولێكردنه‌وه‌ی موی سه‌ر و هه‌موو جه‌سته‌ وبه‌ده‌ن .

    دووه‌م : نینۆك كردنی ده‌ست و قاچ .

    سێهه‌م : له‌به‌ركردنی جلوبه‌رگی دوراو، و هه‌ر شتێكی مرۆڤ وه‌ك پۆشاك له‌به‌ری بكات، وه‌ك كراس و شه‌رواڵ وجوبه‌ وفانیله‌ وعابا وهاوشێوه‌كانی بۆ پیاوان، چونكه‌ ژنان به‌ جلوبه‌رگی خۆیانه‌وه‌ كه‌ دوراوه‌ ئیحرام ده‌كه‌ن، واتا له‌به‌ر كردنی جلوبه‌رگی دوراو ته‌نها بۆ پیاوان قه‌ده‌غه‌یه‌ ..

    چواره‌م : داپۆشینی سه‌ر به‌شتێك كه‌ به‌سه‌روه‌ نووسرا بێت، وه‌ك له‌سه‌ركردنی كڵاو و شه‌بقه‌ وعه‌مامه‌، به‌ڵام به‌كارهێنانی چه‌تر و خێمه‌ وهه‌ڵگرتنی كه‌لوپه‌لیش له‌سه‌ر سه‌ر قه‌یدی ناكات و هیچ گرفتێكی تێدا نیه‌ .

    پێنجه‌م : به‌كارهێنانی بۆنی خۆش، مه‌به‌ست پێی به‌كارهێنانی هه‌موو بۆنێكی خۆشه‌ بۆ جلوبه‌رگ وجه‌سته‌، وه‌ك به‌كارهێنانی میسك و عه‌نبه‌ر وگوڵاو وڕه‌یحانه‌ وته‌واوی بۆنه‌ خۆشه‌كانی تر.

    شه‌شه‌م : ڕواوكردنی به‌ڕی، واتا ڕاوی ده‌شتی هه‌موو جۆره‌ ئاژه‌ڵیكی كێوی، وه‌ك كه‌ڵه‌ كێوی و ئاسك وبزنه‌ مژه‌ وكه‌ری وه‌حشی وشێر و پڵنگ وهاوشێوه‌كانیان، وه‌ هه‌موو باڵنده‌یه‌كیش، وه‌ك ڕوای كه‌و و كۆتر و بولبول و شێوه‌كانی تر باڵنده‌ .

    حه‌وته‌م : چونه‌ لای ژن و سه‌رجێی كردن له‌گه‌ڵیدا .

    هه‌شته‌م : گرێبه‌ستی ژن و ژنخوازی وماره‌ بڕین و هه‌رشتێكی تریش په‌یوه‌ندی به‌م بابه‌ته‌وه‌ هه‌بێت، بۆیه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ له‌ ئیحرامدایه‌ نابێت داخوازی ژن بۆ خۆی یان بۆ هیچ كه‌سێكی تر بكات، یان ژن بۆخۆی یان بۆ هیچ كه‌سێكی تر بهێنێت، وماره‌ی ببڕێت، وه‌ نابێت ببێت به‌ وه‌لی ئه‌و ئافره‌ته‌یش كه‌ به‌شوو ده‌درێت .

    نۆیه‌م : ده‌ستبازی وله‌یه‌ك كه‌وتنی ژن ومێرد جگه‌ له‌ چوونه‌ لایش، وه‌ك ماچكردن وده‌ست بۆ بردن به‌ شه‌هوه‌ته‌وه‌، وه‌ هه‌ر شتێكی تریش هاوشێوه‌ی ئه‌م شتانه‌ بێت كه‌ ئاماژه‌مان پێدا ..

    ئه‌وانه‌ی كه‌ باسمان كردن ئه‌و شتانه‌ بوون كه‌ له‌ ئیحرامدا قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێن له‌سه‌ر كه‌سی ئیحرامكار، هه‌ركه‌سێكیش پێنج خاڵی یه‌كه‌م ئه‌نجام بدات، ئه‌وا ده‌بێت فدیه‌یه‌ك بدات، وه‌ هه‌ركه‌سێكیش خاڵی شه‌شه‌م ئه‌نجام بدات، كه‌ مه‌به‌ست پێی ڕاوكردنه‌ ئه‌وا ده‌بێت نێچیرێكی وه‌ك ئه‌و نێچیره‌ بكرێته‌وه‌ كه‌ ڕاوی كردووه‌ وپاشان به‌ره‌ڵای بكاته‌وه‌ ،،،، وه‌ هه‌ركه‌سێك خاڵی حه‌وته‌م ئه‌نجام بدات كه‌ مه‌به‌ست پێی چونه‌ لای ژن و سه‌رجێی كردنه‌ له‌گه‌ڵیدا، ئه‌گه‌ر هاتوو پێش ته‌حه‌لولی یه‌كه‌م بیت، ئه‌وا حه‌جه‌كه‌ی به‌تاڵ ده‌بێته‌وه‌ به‌هیچ شتێك قه‌ره‌بوو ناكرێته‌وه‌ و ده‌بێت ساڵی داهاتوو تریش حه‌جه‌كه‌ی بكاته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو پاش ته‌حه‌لولی یه‌كه‌م بوو، ئه‌وا حه‌جه‌كه‌ی به‌تاڵ نابێته‌وه‌، به‌ڵام خوێنێكی ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر، واتا : ده‌بێت ئاژه‌ڵێك سه‌ر ببڕێت، كاوڕ بێت یان مه‌ر یان بزنێك ...

    وه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی خاڵی هه‌شته‌م ئه‌نجام ده‌دات، ئه‌وا ئه‌و نیكاح و ژن و ژنخوازی و ماره‌ بڕینه‌ به‌تاڵه‌ و دانامه‌زرێت، وه‌ سه‌باره‌ت به‌ كه‌سه‌ش گوناهباره‌ چونكه‌ یه‌كێك له‌ قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی ئه‌نجام داوه‌، بۆیه‌ ده‌بێت ئیستغفار بكات وداوای لیخۆش بوون له‌خوای گه‌وره‌ بكات، وه‌ هیچ فدیه‌یه‌كی له‌سه‌ر واجب نابێت .

    وه‌ هه‌ركه‌سێك خاڵی نۆیه‌م ئه‌نجام بدات، له‌ ماچكردنی خێزان و ده‌ست هێنان پێیدا به‌ شه‌هوه‌ته‌وه‌ جا ئه‌و كه‌سه‌ ئاوی بێته‌وه‌ یان نه‌یشێته‌وه‌، ئه‌وا فدیه‌یه‌كی ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر له‌ سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵێك یان نان پێدانی ده‌ هه‌ژار، یان سێ ڕۆژ ڕۆژوو گرتن ..

    خوای گه‌وره‌ش له‌هه‌مووان زاناتره‌ ...

    ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان