حوكمی ته‌وكیل كردنی با‌نكی ئیسلامی و ده‌زگا خێرخوازیه‌كان بۆ سه‌ڕبرینی ئاژه‌ڵی حاجیان وقوربانی كردن

وه‌سف كردن

پرسیارێكه له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوسه‌وه‌ وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ش ده‌قی پرسیاره‌كه‌یه‌ : ئایا جێ به‌جێكردنی ( ھدي) سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵی حاجیان وقوربانی كردن له‌ڕێگای ته‌وكیل كردنی بانكی ئیسلامی و هه‌ندێك له‌ ده‌زگا خێرخوازیه‌كانه‌وه كارێكی دروسته‌ ؟‌

Download
له‌باره‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌وه‌ كۆمێنتێك بنێره‌ بۆ سه‌رپه‌رشتیار

وه‌صفی فراوان

    حوكمی ته‌وكیل كردنی با‌نكی ئیسلامی و ده‌زگا خێرخوازیه‌كان بۆ سه‌ڕبرینی ئاژه‌ڵی حاجیان و قوربانی كردن

    حكم توكيل البنك الإسلامي والجمعيات الخيرية في ذبح الهدي والأضاحي

    < كوردي >

    ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس

    فريق القسم الكردي بموقع إسلام هاوس

    —™

    پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

    مراجعة: بشتیوان صابر عه‌زیز

    حوكمی ته‌وكیل كردنی با‌نكی ئیسلامی و ده‌زگا خێرخوازیه‌كان بۆ سه‌ڕبرینی ئاژه‌ڵی حاجیان و قوربانی كردن

    ئه‌م پرسیاره‌ ئاڕاسته‌ی ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس كراوه‌ :

    پرسیار : ئایا جێ به‌جێكردنی ( ھدي) سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵی حاجیان وقوربانی كردن له‌ڕێگای ته‌وكیل كردنی بانكی ئیسلامی و هه‌ندێك له‌ ده‌زگا خێرخوازیه‌كانه‌وه كارێكی دروسته‌ ؟‌

    وه‌ڵام : سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره‌ ومیهره‌بان ودروود وصه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمدی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و ئال وبه‌یت و هاوه‌ڵ وشوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه‌ .

    سوننه‌ت وایه‌ حاجیان، یان ئه‌و كه‌سانه‌ قوربانی ده‌كه‌ن، خۆیان ئه‌و ئاژه‌ڵه‌ سه‌ر ببڕن، له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه‌ : -

    یه‌كه‌م : وه‌ك جابری كوڕی عه‌بدوڵا ( خوای لێ ڕازی بێت ) له‌ فه‌رمووده‌ دوور و درێژه‌كه‌ی كه‌ باس له‌ چۆنیه‌تی حه‌جكردنی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ده‌كات، بۆی گێراوینه‌ته‌وه‌، پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) به‌ده‌ستی خۆی ( هه‌دی ) و قوربانیه‌كه‌ی سه‌ر بڕیوه‌ ... ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ش ئیمامی موسلیم ڕیوایه‌تی كردووه‌ ..

    دووه‌م : له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ به‌ده‌ستی خۆی ئاژه‌ڵه‌كه‌ی سه‌ر ده‌بڕیت، دڵنیایه‌ له‌وه‌ی كه‌ ئاژه‌ڵه‌كه‌ی سه‌ر بڕراوه‌، وه‌ دڵنیایه‌ له‌و مه‌رجانه‌ش كه‌ بۆ ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی دانراوه‌ كه‌ ده‌كرێن به‌ ( هدي) و قوربانی، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌بێت ئه‌و ئاژه‌ڵه‌ هیچ عه‌یب و كه‌م و كورتیه‌كی تێدا نه‌بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی كوێر یان شه‌ل یان كۆڵ، یان نه‌خۆش بێت، وه‌ دڵنیا ده‌بێت لـــه‌ تـه‌مه‌نـه‌كـه‌ی لـه‌گـه‌ڵ كـاتی سـه‌ربـڕیـن و نـاوهێنـانـی خـوای گـه‌وره‌ش له‌سه‌ری ..

    به‌ڵام ئێستا و له‌م ڕۆژگاره‌ی ئێستاماندا كه‌ ژماره‌ی حاجیان زۆر زیادی كردووه‌، وای لێهاتووه‌ كه‌ زۆر ناڕه‌حه‌ته‌ حاجی خۆی بتوانێت ئه‌و كاره‌ جێ به‌جێ بكات، ئه‌ویش له‌به‌ر دووری ڕێگا و جێگاكانی كڕینی ئاژه‌ڵ و پاشان بردنی بۆ شوێنی سه‌ربڕین، بۆیه‌ حاجیان ناچار ده‌بن له‌به‌ر دوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌ مه‌شه‌قه‌ت و ناڕه‌حه‌تی هه‌ڵسن به‌ ته‌وكیل كردنی ئه‌و لایه‌نه‌ به‌رپرسانه‌ی وه‌ك بانكی ئیسلامی و ئه‌و ده‌زگا خێرخوازایانه‌ بۆ جێ به‌جێ كردنی ئه‌و كاره‌، خوای گه‌وره‌ش فه‌رموویه‌تی : ﴿ وَمَا جَعَلَ عَلَيكُم فِي ٱلدِّينِ مِن حَرَجٖ ﴾ [ سورة الحج : 87 ] .

    واتا : له‌م دینه‌دا هیچ جۆره‌ شتێكی ناڕه‌واو قورسی نه‌خستۆته‌ سه‌رشانتان ، تا ئێوه‌ نه‌توانن ئه‌نجامی بده‌ن .

    به‌ڵام ئه‌و كه‌س و لایه‌نه‌ی كه‌ ده‌كرێت به‌ وه‌كیل بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره‌ پێویسته‌ ئه‌م مه‌رجانه‌ی تێدا بێت :

    1-ئه‌و لایه‌نه‌ی كه‌ كراوه‌ به‌ وه‌كیل بۆ كاری سه‌ر بڕینه‌كه‌ ده‌بێت لایه‌ن و جهه‌تێكی ڕه‌سمی و فه‌رمی بێت، یان كه‌سانێكی خاوه‌ن متمانه‌ وثیقه‌ پێكراو هه‌ستن پێی، بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌چاوی ئه‌و مه‌رجانه‌ بكات كه‌ پێویسته‌ له‌ ئاژه‌ڵی ( هدي) قوربانی كردندا ده‌بێت هه‌بن ..

    2-له‌كاتی سه‌ربڕینی ئه‌و ئاژه‌ڵه‌دا ڕه‌چاوی دیاری كردنی ئه‌و ئاژه‌ڵه‌ بكرێت كه‌ بۆ چی كه‌سێك سه‌ر ده‌بڕرێت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ناوی ئه‌وه‌وه‌ سه‌ر ببڕێت ..

    وه‌ به‌ تایبه‌ت سه‌باره‌ت به‌ قوربانی كردن، مرۆڤ ده‌توانێت كه‌س نه‌كات به‌ وه‌كیلی خۆی، وه‌ بۆ خۆی ئه‌و كاره‌ ئه‌نجام بدات، بۆیه‌ چاكتر وایه‌ موسڵمان خۆی به‌و كاره‌ هه‌ڵبسێت و خۆی قوربانیه‌كه‌ی بكات، چونكه‌ ته‌وكیل كردن وا ده‌كات ئه‌م سونه‌ته‌ گه‌وره‌یه‌ی پشگوێ بخرێت، بۆیه‌ ئێمه‌ ئامۆژگاری موسڵمانان ده‌كه‌ین هه‌تاوه‌كو ده‌توانن خۆیان قوربانیه‌كانیان سه‌ر ببڕن و كه‌س نه‌كه‌ن به‌ وه‌كیلی خۆیان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر زانیان تووشی ناڕه‌حه‌تی و مه‌شه‌قه‌ت ده‌بن و بۆیان ناكرێت خۆیان ئه‌نجامی بده‌ن، ئه‌وا كاره‌كه‌ ده‌ره‌فه‌تی پێدراوه‌ ده‌توانیت وه‌ك ووتمان كه‌سێك بكه‌یت به‌ وه‌كیلی خۆت، به‌ڵام هه‌تا بكرێت مرۆڤ خۆی قوربانی بكات و به‌ده‌ستی خۆی سه‌ری ببڕێت ..

    خوای گه‌وره‌ش زاناتره‌ ..

    ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان