ئایا ڕوقیه‌ كردن - به‌ قورئان وذیكری مه‌شروع - پێچه‌وانه‌ی ته‌وه‌كوله‌

وه‌سف كردن

پرسیارێكه له‌ لایه‌ن شێخ محمد كوڕی صالح كوڕی عوثه‌یمین (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ش ده‌قی پرسیاره‌كه‌یه‌ : ئایا ڕوقیه‌ كردن – مه‌به‌ست پێی به‌ قورئانی پیرۆز وئه‌و ذیكر و وویردانه‌یه‌ له‌ سوننه‌تدا هاتوون – پێچه‌وانه‌ی ته‌وه‌كول و پشت به‌ستنه‌ به‌ خوای گه‌وره‌ ؟

Download
له‌باره‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌وه‌ كۆمێنتێك بنێره‌ بۆ سه‌رپه‌رشتیار

وه‌صفی فراوان

    ئایا ڕوقیه‌ كردن - به‌ قورئان وذیكری مه‌شروع - پێچه‌وانه‌ی ته‌وه‌كوله‌؟

    هل الرقية تنافي التوكل

    < كوردي >

    شێخ محمد كوڕی صالح كوڕی عوثه‌یمین (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت)

    الشيخ محمد بن صالح بن عثيمين (رحمه الله )

    —™

    وه‌رگێرانی : ده‌سته‌ی به‌شی كوردی ماڵپه‌ری ئیسلام هاوس

    پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

    ترجمة : فريق القسم الكردي بموقع إسلام هاوس

    مراجعة: بشتیوان صابر عه‌زیز

    ئایا ڕوقیه‌ كردن - به‌ قورئان وذیكری مه‌شروع - پێچه‌وانه‌ی ته‌وه‌كوله‌؟

    ئه‌م پرسیاره‌ ئاڕاسته‌ی شێخ محمد كوڕی صالح كوڕی عوثه‌یمین ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) كراوه‌:

    پرسیار : ئایا ڕوقیه‌ كردن – مه‌به‌ست پێی به‌ قورئانی پیرۆز وئه‌و ذیكر و وویردانه‌یه‌ له‌ سوننه‌تدا هاتوون – پێچه‌وانه‌ی ته‌وه‌كول و پشت به‌ستنه‌ به‌ خوای گه‌وره‌ ؟

    وه‌ڵام : مه‌به‌ست له‌ ته‌وه‌كول ئه‌وه‌یه‌ ته‌واو پشت وپه‌نا و ئیعتمادت به‌ڕاستی به‌خوا بێت له‌ به‌ده‌ستهێنانی سوود وقازانج ودوور خستنه‌وه‌ی زه‌ره‌ر وزیان، له‌گه‌ڵ گرتنه‌ به‌ری ئه‌و هۆكارانه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ فه‌رمانی پێكردووه‌، ته‌وه‌كول ئه‌وه‌ نیه‌ كه‌ پشت به‌خوای گه‌وره‌ ببه‌ستیت به‌بێ ئه‌وه‌ی گرتنه‌ به‌ری هۆكاره‌كان، چونكه‌ پشت به‌ستن به‌خوای گه‌وره‌ به‌بێ گرتنه‌ به‌ری هۆكاره‌كان خۆی له‌خۆیدا تانه‌دانه‌ له‌ په‌روه‌ردگار و حیكمه‌ته‌كانی، چونكه‌ خوای گه‌وره‌ كاره‌كانی به‌ستوه‌ته‌وه‌ به‌ هۆكاره‌كانیانه‌وه‌، پرسیار لێرده‌دا ئه‌وه‌یه‌ : ئایا كێیه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ زیاتر ته‌وه‌كول و پشت وپه‌نای به‌خوایه‌ ؟

    وه‌ڵامی ئه‌م پرسياره‌ش ئه‌وه‌یه‌ : پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) له‌هه‌موو كه‌س زیاتر ته‌وه‌كول و پشت وپه‌نای به‌خوا به‌ستووه‌، به‌ڵام ئایا ئه‌و هۆكاره‌كانی ده‌گرته‌ به‌ر بۆ خۆپاراستن له‌ زه‌ره‌ روزیانه‌كان ؟ پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) كاتێك بچوایه‌ بۆ جه‌نگ وجیهاد كردن زرێكه‌ی ده‌پۆشی بۆ ئه‌وه‌ی خۆی پێی بپارێزێت له‌و تیر و ڕمانه‌ی كه‌ ئاڕاسته‌ی ده‌كران، له‌ غه‌زوه‌ی ئوحوددابه‌دوو زرێوه‌ ده‌ركه‌وت، واتا : دوو زرێی له‌به‌ر كرد بوو ئه‌ویش له‌ پێناو خۆ ئاماده‌ كردن بۆ ئه‌و ڕووداوانه‌ی كه‌ ڕووبه‌ڕووی ده‌بوونه‌وه‌ .

    بۆیه‌ گرتنه‌ به‌ری هۆكاره‌كان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پێچه‌وانه‌ی ته‌وه‌كول و پشت وپه‌نا به‌خوا به‌ستن نیه‌، ئه‌گه‌ر مرۆڤ باوه‌ڕی وابێت ئه‌و هۆكارانه‌ ته‌نها هۆكارێكن و به‌بێ یارمه‌تی و ئیزنی خوای گه‌وره‌ هیچ كاریگه‌ریه‌كیان نابێت، هه‌ر بۆیه‌ ئه‌گه‌ر مرۆڤ ڕوقیه‌ی له‌سه‌ر خۆی خویند به‌ قورئان و ذیكره‌ مه‌شروعه‌كان یان له‌سه‌ر برایه‌كی نه‌خۆشی تری خوێند پێچه‌وانه‌ی ته‌وه‌كول و پشت به‌خوا به‌ستن نییه‌، چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ڕوقیه‌ی خۆی به‌ خوێندنی ( قل أعوذ برب الناس ) و ( قل أعوذ برب الفلق ) ده‌كرد، وه‌ ثابت وجێگیریش بووه‌، كاتیك هاوه‌ڵان نه‌خۆش بكه‌وتنایه‌ ڕوقیه‌شی به‌سه‌ر ئه‌واندا ده‌خوێند ،،، خوای گه‌وره‌ش زاناتره‌ ..

    سه‌رچاوه‌ : فتاوی العلاج بالقرآن والسنة، الرقى وما يتعلق بها, الشيخ محمد بن صالح بن عثيمين, لاپه‌ڕه‌ 15 .

    پۆڵینه‌ زانستیه‌كان: