ئایا دروسته‌ ناوی كچان به‌ ( فیرده‌وس ) یان ( جنة ) بنرێت ؟

وه‌سف كردن

پرسیارێكه له‌ لایه‌ن سایتی ئیسلام پرسیار ووه‌ڵام، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌:" به‌یارمه‌تی خوای گه‌وره‌ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌م كچێكمان ببێت، وه‌ ده‌مه‌وێت ناوی بنێم ( فیرده‌وس ) به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی ناوی بنێیم، ئه‌مه‌وێت بپرسم ئایا حوكمی ناونانی كچان به‌ناوی ( فیرده‌وس ) یان ( جنة ) چیه‌ ‌؟".

وه‌صفی فراوان

 

ئایا دروسته‌ ناوی كچان به‌ ( فیرده‌وس ) یان ( جنة ) بنرێت ؟

 

 

پرسیار : به‌یارمه‌تی خوای گه‌وره‌ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌م كچێكمان ببێت، وه‌ ده‌مه‌وێت ناوی بنێم ( فیرده‌وس ) به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی ناوی بنێیم، ئه‌مه‌وێت بپرسم ئایا حوكمی ناونانی كچان  به‌ناوی ( فیرده‌وس ) یان ( جنة ) چیه‌ ؟

وه‌ڵام : سوپاس وستایش بۆخوای گه‌وره‌ .

ئه‌صڵ و بنه‌ما له‌م مه‌سئه‌له‌یه‌دا ئه‌وه‌یه‌ دروسته‌ هه‌موو ناوێك بنرێت له‌منداڵان، جگه‌ ئه‌وه‌ ناوانه‌ نه‌بێت كه‌ شه‌ریعه‌تی پیرۆزی ئیسلام ڕێگری لێ كردووه‌ .

له‌م باره‌یه‌شه‌وه‌ له‌ ( الموسوعة الفقهیة ) به‌رگی 11 لاپه‌ڕه‌ 331 دا هاتووه‌ كه‌ ده‌ڵێت: ( الأصل : جواز التسمية بأي اسم إلا ما ورد النهي عنه ) واته‌ : له‌بنه‌مادا وایه‌ كه‌ دروسته‌ به‌هه‌ر ناوێكه‌وه‌ ناو بنرێت جگه‌ له‌و ناوه‌ نه‌بێت كه‌ له‌شه‌رعدا قه‌ده‌غه‌ی لێكراوه‌ .

ئه‌وه‌یشی ئێمه‌ بزانین هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نیه‌ به‌رگری له‌وه‌ بكات كه‌ ناوی كچان به‌ ناوه‌كانی ( فیرده‌وس ) و ( جنة ) بنرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ هیچ كێشه‌یه‌ك نیه‌ له‌م مه‌سئه‌له‌یه‌دا, چونكه‌ ئه‌م دوو ناوه‌ مانایه‌كی ناسك وجوانیان هه‌یه‌ .

( فیرده‌وس ) له‌زمانی عه‌ره‌بیدا به‌مانای ئه‌و باخ و بێستانه‌ دێت كه‌ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی تێدا بێت كه‌ پێویسته‌ له‌باخ وباخاتدا هه‌بێت .

( جنة ) یش به‌مانای ئه‌و باخ و بێستانه‌ دێت كه‌ دار خورما ودره‌ختی جوان وڕازاوه‌ی تێدا بێت .

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌توانن سه‌رنج بده‌نه‌ ( القاموس المحیط ) لاپه‌ڕه‌ 725 و 1532 هه‌روه‌ها ( تهذیب اللغة ) به‌رگی 13 لاپه‌ڕه‌ 104 ، 105 .

خوای گه‌وره‌ش له‌هه‌موو كه‌س زانا و شاره‌زاتره‌ .

ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان