به‌ده‌ستی خۆی له ڕۆژی‌ ڕه‌مه‌زاندا ئاوی خۆی هێناوه‌ته‌وه‌ وپاشان نانی خواردووه

وه‌سف كردن

پرسیارێكه له‌ لایه‌ن سایتی ( ئیسلام پرسیار وه‌ڵام ) وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌:" له‌مانگی ڕه‌مه‌زاندا به‌ده‌ستی خۆم ئاوی خۆم هێنایه‌وه‌، پاشان له‌یه‌كێك له‌ گۆڤاره‌ ئیسلامیه‌كاندا خوێندمه‌وه‌ كه‌ ئاوی خۆ هێنانه‌وه‌ ڕۆژوو به‌تاڵ ده‌كاته‌وه‌، به‌ڵام كه‌فاره‌ت واجب ناكات ( مه‌به‌ست له‌ ئازادكردنی به‌نده‌یه‌ك، یان خواردنی شه‌ست هه‌ژار ) ئایا ئه‌مه‌راسته‌ ؟
پرسیاری دووه‌میشم ئه‌وه‌یه‌ كاتێك زانیم كه‌ ڕۆژووه‌كه‌م به‌تاڵه‌ ده‌ستم كرد به‌نان خواردن، ئایا نه‌گرتنی ئه‌و ڕۆژه‌ كه‌فاره‌تی ئه‌وێت یان نا ‌؟".

وه‌صفی فراوان

 

به‌ده‌ستی خۆی له ڕۆژی‌ ڕه‌مه‌زاندا ئاوی خۆی هێناوه‌ته‌وه‌ وپاشان نانی خواردووه‌

 

 

پرسیار : له‌مانگی ڕه‌مه‌زاندا به‌ده‌ستی خۆم ئاوی خۆم هێنایه‌وه‌، پاشان له‌یه‌كێك له‌ گۆڤاره‌ ئیسلامیه‌كاندا خوێندمه‌وه‌ كه‌ ئاوی خۆ هێنانه‌وه‌ ڕۆژوو به‌تاڵ ده‌كاته‌وه‌، به‌ڵام كه‌فاره‌ت واجب ناكات ( مه‌به‌ست له‌ ئازادكردنی به‌نده‌یه‌ك، یان خواردنی شه‌ست هه‌ژار ) ئایا ئه‌مه‌راسته‌ ؟

پرسیاری دووه‌میشم ئه‌وه‌یه‌ كاتێك زانیم كه‌ ڕۆژووه‌كه‌م به‌تاڵه‌ ده‌ستم كرد به‌نان خواردن، ئایا نه‌گرتنی ئه‌و ڕۆژه‌ كه‌فاره‌تی ئه‌وێت یان نا ؟ خوای گه‌وره‌ پاداشتی خێرتان بداته‌وه‌ له‌سه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه‌تان ؟

وه‌ڵام : گومانی تێدا نیه‌ موماره‌سه‌كردنی ( خووی نهێنی = ده‌سته‌په‌ڕكردن ) لای زۆربه‌ی زانایــان كارێكی حــه‌رام و قه‌ده‌غه‌ركراوه‌، هــه‌روه‌ك شێخ الإســـلام ابـن تیـمیـة ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) ئاماژه‌ی پێكردووه‌، موماره‌سه‌ی ئه‌م كاره‌ش له‌مانگی ره‌مه‌زاندا گوناهه‌كه‌ی گه‌وره‌تره‌ ده‌كات، جا ئه‌گه‌ر ئاوی پیاو هاته‌وه‌ به‌هۆی موماره‌سه‌كردنی ئه‌م خوه‌ نهێنیه‌وه‌ ئه‌وه‌ ڕێزو حورمه‌تی ره‌مه‌زان شكاوه‌ و گوناهیشی زیاتره‌، جا هه‌ركه‌س به‌ده‌ستی خۆی ئاوی خۆی هێنایه‌وه‌ ئه‌وه‌ ڕۆژووه‌كه‌ی شكاوه‌ و ده‌بێت ئه‌و ماوه‌یه‌شی كه‌ما‌وه‌ وازله‌خواردن وخواردنه‌وه‌ بهێنێت، وه‌له‌به‌ر ڕێزو حورمه‌تی مانگی ڕه‌مه‌زان نابێت ڕۆژوه‌كه‌ی بشكێنێت و ده‌ست بكات به‌خواردن و خواردنه‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ پێویسته‌ له‌سه‌رت ته‌وبه‌ بكه‌یت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ده‌ستئه‌نقه‌ست وبه‌ئاره‌زووی خۆت ئاوی خۆت هێناوه‌ته‌وه‌، دیسان ته‌وبه‌یش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بكه‌یت كه‌ باقی ڕۆژه‌كه‌یش وازت له‌خواردن و خواردنه‌وه‌ نه‌هێناوه‌ و ڕێز و حورمه‌تی ئه‌و مانگه‌ پیرۆزه‌ت شكاندوه‌ به‌ خواردن وخواردنه‌وه‌، پێویسته‌ له‌سه‌رت ڕۆژێك له‌‌تۆڵه‌ی ئه‌و ڕۆژه‌دا به‌ڕۆژوو ببیته‌وه‌، ئاگاداری ئه‌وه‌ش به‌ كه‌ خێر وخێرات وصه‌دقه‌ زۆر بكه‌ و ڕۆژووی سوننه‌ت بگره‌ چونكه‌ چاكه‌ وخێركردن تاوان و خراپه‌ و گوناهه‌كان ده‌سڕنه‌وه‌ و نایانهێڵن، خوای گه‌وره‌ش لێبورده‌ و به‌ڕه‌حمه‌ .

په‌روه‌ردگار له‌هه‌موو كه‌س زانا و شاره‌زاتره‌ .

ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان