ئايا واجبه‌ خواردنی هه‌ر شه‌ست هه‌ژاره‌كه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ وبه‌یه‌كجار بدات، وه‌ ئایا ئه‌توانێت له‌و كه‌فاره‌ته‌ بدات به‌ماڵ و من

وه‌سف كردن

پرسیارێكه له‌ لایه‌ن لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی و فه‌توا و بانگه‌واز و رێنماییوه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌:" ئایا كه‌فاره‌تی جیماع وسه‌رجێی كردن له‌گه‌ڵ ژنی خۆت له‌ ڕۆژی ڕه‌مه‌زاندا چیه ئه‌گه‌ر هاتوو ژنه‌كه‌ ناڕازی بوو به‌ڵام پیاوه‌كه‌ی به‌زۆر پێی كرد ؟ ".

وه‌صفی فراوان

 

ئايا واجبه‌ خواردنی هه‌ر شه‌ست هه‌ژاره‌كه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ وبه‌یه‌كجار بدات، وه‌ ئایا ئه‌توانێت له‌و كه‌فاره‌ته‌ بدات به‌ماڵ و منداڵی خۆی

 

 

پرسیار : به‌ده‌ست ئه‌نقصه‌د ڕۆژێكی ڕه‌مه‌زانم شكاند ونه‌مگرت، ئێستا ئه‌مه‌وێت خواردنی شه‌ست هه‌ژار بده‌م، ئائا مه‌رجه‌ كه‌ هه‌ر هه‌مووی وبه‌یه‌كجار بده‌م، یان ده‌توانم هه‌ر ڕۆژێك خواردنی هه‌ژارێك یان دووان یان سیان بده‌م، وه‌ ئایا ئه‌توانم خواردنی ئه‌و ڕۆژانه‌ بده‌م به‌ كه‌ســانی خێزانه‌كه‌ی خۆم كه‌هه‌ژارن، وه‌ك باوك ودایك وبرا و خوشكه‌كانم ؟

وه‌ڵام : سوپاس وستایش بۆ په‌روه‌ردگاری میهره‌بان و باڵاده‌ست .....

ڕۆژوو شكاندن به‌غه‌یری جیماع وسه‌رجێی له‌گه‌ڵ خێزانی خۆتدا له‌سه‌ر ڕای سه‌حیح و په‌سه‌ند خواردن دان به‌هه‌ژاران واجب وپێویست ناكات، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی واجبه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ته‌وبه‌ی لێ بكه‌یت و پاش ڕه‌مه‌زانیش ئه‌و ڕۆژه‌ی كه‌شكاندووته‌ بیگریته‌وه‌، خۆ ئه‌گه‌ر هاتو شكاندنی ئه‌و ڕۆژه‌ به‌ جیماع وسه‌رجێی كردن بوو ئه‌وا پێوست ده‌كات ته‌وبه‌ی لێبكرێت و قه‌زای ئه‌و ڕۆژه‌ش بكرێته‌وه‌ و كه‌فاره‌تیشی بدات كه‌ بریتی یه‌ له‌ ( ئازادكردنی به‌نده‌یه‌ك، ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی ئه‌وا دوومانگ له‌سه‌ریه‌ك ڕۆژوو بگرێت، ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی خواردنی شه‌ست هه‌ژار بدات ) .

خۆ ئه‌گه‌ر له‌به‌ر نه‌توانین و نه‌داری نه‌یتوانی ئه‌وانه‌ی پێشوو بكات ئه‌وا ده‌توانێت كه‌ خواردنی شه‌ست هه‌ژار به‌یه‌كجار بدات، وه‌ ده‌شتوانێت به‌جیا جیاو به‌پێی توانا وده‌سه‌ڵاتی خۆی له‌چه‌ند كاتێكدا بیدات ، به‌ڵام پێویسته‌ بزانێت كه‌ ده‌بێت ئه‌و خواردنه‌ به‌شی هه‌ر شه‌ست هه‌ژاره‌كه‌ بكات وبیانگرێته‌وه‌، وه‌ ئه‌وه‌ش بزانه‌ دروست نیه‌ كه‌فاره‌ت دان به‌ بنه‌چه‌ی خۆت له‌ باوك ودایك و باپیر ونه‌نكت، هه‌روه‌ها دروست نیه‌ كه‌فاره‌ت بدرێت به‌ وه‌چه‌و نه‌وه‌ی خۆت كه‌ كوڕو كچ و كوڕه‌زا وكچه‌زا ده‌گرێته‌وه‌ .

خوای گه‌وره‌ پشت وپه‌نای هه‌مووان بێت .

لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی و فه‌توادان له‌شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودی .

الشيخ عبد العزيز بن عبد الله بن باز(ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) .

الشيخ عبد الله بن غديان (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) .

  الشيخ صالح الفوزان (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) .

الشيخ عبد العزيز آل الشيخ (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) .

الشيخ بكر أبو زيد (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) . .

سه‌رچاوه‌ : فه‌تواكانی لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م به‌رگی 9 / لاپه‌ڕه‌ 221 .

ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان