حوكمی بریتی وه‌رگرتن له‌به‌رامبه‌ر شاهیدی داندا

وه‌سف كردن

به‌ نسبه‌ت شاهیدی دانه‌وه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نییه‌ بریتی وه‌رگرتن له‌ به‌رامبه‌ریدا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شاهیدی دان واجبه‌ له‌به‌ر ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌ له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ شتێكی لایه‌ له‌پێناو ئاشكراكردن وده‌رخستنی هه‌ق وڕاستی و نه‌هێشتن و ڕێگری كردن له‌ زوڵم وسته‌م.

Download
له‌باره‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌وه‌ كۆمێنتێك بنێره‌ بۆ سه‌رپه‌رشتیار

وه‌صفی فراوان

    حوكمی بریتی وه‌رگرتن له‌به‌رامبه‌ر شاهیدی داندا

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    صاڵح ئه‌لفۆزان

    وه‌رگێڕانی:ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس

    پێداچونه‌وه‌ی :پشتیوان سابیر عه‌زیز

    2011 - 1432

    ﴿ حكم أخذ الأجرة على أداء الشهادة ﴾

    « باللغة الكردية »

    صالح بن فوزان الفوزان

    ترجمة: فريق اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2011 - 1432

    حوكمی بریتی وه‌رگرتن له‌به‌رامبه‌ر شاهیدی داندا

    ئه‌م پرسیاره‌ ئاڕاسته‌ی شێخ صالح الفوزان كرا ئه‌مه‌ش ده‌قی پرسیاره‌كه‌یه‌:

    پرسیار : ئایا حوكمی ئه‌و كاره‌‌ چیه‌ كه‌سێك پاره‌یه‌ك بدات به‌ كه‌سێك له‌به‌ر خاتری ئه‌وه‌ی‌ شاهیدیه‌كی بۆ داوه‌؟ یان یارمه‌تی دابێت له‌ قه‌ضیه‌یه‌كی دروست له‌ دادگا؟ بۆ زانینیش ئه‌و كه‌سه‌ی شاهیدیه‌كه‌ی داوه‌ یان یارمه‌تی ئه‌و كه‌سه‌ی داوه‌ هیچ مه‌رجێكی پێشوه‌ختی له‌سه‌ر دانه‌ناوه‌ .

    وه‌ڵام : به‌ نسبه‌ت شاهیدی دانه‌وه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نییه‌ بریتی وه‌رگرتن له‌ به‌رامبه‌ریدا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شاهیدی دان واجبه‌ له‌به‌ر ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌ له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ شتێكی لایه‌ له‌پێناو ئاشكراكردن وده‌رخستنی هه‌ق وڕاستی و نه‌هێشتن و ڕێگری كردن له‌ زوڵم وسته‌م، خوای گه‌وره‌ش له‌م باریه‌وه‌ فه‌رموویه‌تی : ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا كُونُوا قَوَّامِينَ بِالْقِسْطِ شُهَدَاءَ لِلَّهِ ) {النساء :135} واته‌ : ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌ هه‌میشه‌ ڕاگری دادوه‌ری بن و شایه‌تیی بۆ خوا بده‌ن ( واته‌ له‌پێناو خوای گه‌وره‌دا ئه‌و شاهیدیه‌ بده‌ن ومه‌یشارنه‌وه‌ )، هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی : (وَأَقِيمُوا الشَّهَادَةَ لِلَّهِ) {الطلاق :383} واته‌ : له‌به‌ر خوا ئه‌و شاهیدیه‌ بده‌ن (نه‌ك له‌به‌ر ته‌ماح وماڵی دونیا) .

    له‌باره‌ی شاردنه‌وه‌ی شاهیدی هه‌قیشه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تی : (وَلَا تَكْتُمُوا الشَّهَادَةَ وَمَنْ يَكْتُمْهَا فَإِنَّهُ آَثِمٌ قَلْبُهُ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ عَلِيمٌ) {البقرة :283} واته‌ : ‌ شاهيدی مه‌شارنه‌وه‌ ، وه‌ ئه‌و که‌سه‌ی بیشارێته‌وه‌ ئه‌وه‌ به‌ڕاستی به‌ دڵ گوناهباره‌ وه‌ خوا ئاگاداره‌ به‌ هه‌موو کرده‌وه‌یه‌کتان.

    جا ئه‌و كه‌سه‌ی شاهیدیه‌كی به‌هه‌قی لایه‌ واجبه‌ شاهیدی له‌سه‌ر بدات ئه‌گه‌ر هاتوو پێویستی وحاجه‌ت هه‌بوو بۆی وداوای لێكرابوو كه‌ ئه‌و شاهیدیه‌ بدات، ئه‌مه‌ش به‌بێ هیچ به‌رامبه‌ر و بریتی یه‌ك، چونكه‌ ئه‌نجامدانی وه‌ها كارێك عیباده‌ت و په‌رسشته‌ بۆخوای گه‌وره‌، ئه‌ویش به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی به‌جێهێنانی فه‌رمانی خوای گه‌وره‌یه، فه‌رمانبه‌داری فه‌رمانه‌كانی په‌روه‌ردگاریش عیباده‌ته‌، ئه‌و به‌ڵگانه‌یش كه‌ هاتوون هه‌موویان به‌ شێوه‌ی فه‌رمان هاتووه‌ له‌م باره‌یه‌وه‌، وه‌ك خوای گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تی : (وَأَقِيمُوا الشَّهَادَةَ لِلَّهِ) {الطلاق :383} یان فه‌رموویه‌تی : (كُونُوا قَوَّامِينَ بِالْقِسْطِ شُهَدَاءَ لِلَّهِ ) {النساء :135} .

    به‌ڵام به‌نسبه‌ت ئه‌وه‌ی كه‌ كه‌سێك یارمه‌تی دابێت له‌ ناكۆكیه‌ك یان قه‌ضیه‌یه‌كی به‌رده‌م دادگا، به‌و مانایه‌ی كه‌ له‌بریتی تۆ چووبێته‌ به‌رده‌م دادگا یان ئه‌و كاره‌ی له‌ئه‌ستۆ گرتبێت، یان وه‌كیل و جێگری تۆ بێت له‌و مه‌سئه‌لانه‌دا ئه‌وا هیچ ڕێگریه‌ك نییه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو بڕێك پاره‌ یان بریتیه‌كی بده‌یتێ له‌به‌رامبه‌ر ماندوو بوونیدا، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا پارێزه‌ره‌كان وه‌ری ده‌گرن له‌و قه‌ضیه‌ وناكۆكیانه‌ی به‌رده‌م دادگا كه‌ له‌بری داواكارێك ( المدعي) ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و له‌بری ئه‌وان ڕووبه‌رووی به‌رامبه‌ره‌كانیان ده‌بنه‌وه‌ له‌داداگا، ودێن وده‌ڕۆن ولێكۆڵینه‌و ئه‌كه‌ن، جا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م كاره‌یاندا بڕێك پاره‌ كه‌ پێشتر ڕێكه‌وتون له‌سه‌ری وه‌ریده‌گرن، چونكه‌ ئه‌مان وه‌كیلی ئه‌وان بوون له‌و قه‌ضیه‌یانه‌دا .

    خوای گه‌وره‌ش زانا وشاره‌زاتره‌ .

    سه‌رچاوه‌ : المنتقی من فتاوی فضیلة الشیخ صالح بن فوزان الفوزان

    یه‌رگی یه‌كه‌م / لاپه‌ڕه‌ 416-417

    ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان