ئافره‌تی‌ سكپڕو شیرده‌ر ڕۆژوویان نه‌گرت چییان له‌سه‌ر واجب ده‌بێت

وه‌سف كردن

ئه‌م پرسیاره‌ له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ده‌قی پرسیاره‌كه‌:\” ئافره‌تی‌ سكپڕو شیرده‌ر ڕۆژوویان نه‌گرت چییان له‌سه‌ر واجب ده‌بێت\”.

Download
له‌باره‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌وه‌ كۆمێنتێك بنێره‌ بۆ سه‌رپه‌رشتیار

وه‌صفی فراوان

    ئافره‌تی‌ سكپڕو شیرده‌ر ڕۆژوویان نه‌گرت چییان له‌سه‌ر واجب ده‌بێت

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس

    پێداچونه‌وه‌ی :پشتیوان سابیر عه‌زیز

    2011 - 1432

    ﴿ ماذا على الحامل أو المرضع إذا أفطرتا في رمضان؟ ﴾

    « باللغة الكردية »

    فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2011 - 1432

    ئافره‌تی‌ سكپڕو شیرده‌ر ڕۆژوویان نه‌گرت چییان له‌سه‌ر واجب ده‌بێت

    پرسیار : ئایا ئافره‌تی‌ سكپڕو شیرده‌ر ڕۆژوویان نه‌گرت چییان له‌سه‌ر واجب ده‌بێت ؟

    وه‌ڵام : ئه‌گه‌ر ئافره‌تی‌ شیرده‌ر و سكپڕ رۆژوویان نه‌گرت له‌به‌ر ترس له‌ خۆیان ئه‌وه‌ ته‌نیا گێڕانه‌وه‌ی‌ رۆژووه‌كانیان له‌سه‌ره‌و به‌س، به‌ڵگه‌ی‌ ئه‌م حاڵه‌ته‌ش ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌یه‌ كه‌ هاتووه‌ ‌: (عن أَنَسِ الكَعْبٍي رضي الله عنه عن رَسُولَ اللَّهِ (صلی الله علیه وسلم ) قال: إِنَّ اللَّهَ تَعَالَى وَضَعَ عن الْمُسَافِرِ الصَّوْمَ وَشَطْرَ الصَّلَاةِ وَعَنْ الْحَامِلِ أو الْمُرْضِعِ الصَّوْمَ) { رواه الترمذي 715 وابوداود 2408. } واته‌ : ئه‌نه‌سی كه‌عه‌بی ره‌زای‌ خوای‌ لێبێت ده‌ڵێ‌: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمووی‌: "خوای‌ گه‌وره‌ رۆژوو نیوه‌ی‌ نوێژی‌ له‌سه‌ر كه‌سی سه‌فه‌ری‌ لابردووه‌، رۆژووشی له‌سه‌ر ئافره‌تی‌ سكپڕو ئافره‌تی‌ شیرده‌ر لابردووه‌". ئه‌م فه‌رموده‌یه‌ ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ كه‌سێ له‌ سه‌فه‌ردا بێت نوێژ كورت ده‌كاته‌وه‌ و رۆژوو ناگرێت دواتر ده‌یگێڕێته‌وه‌ و سكپڕ و شپرده‌ریش رۆژوو ناگرن ‌و دواتر ده‌یگێڕنه‌وه‌.

    به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌به‌ر منداڵه‌كه‌یان رۆژوویان نه‌گرت، وه‌ك ئه‌وه‌ ئافره‌ته‌ سكپڕه‌ كه‌ بترسێت منداڵه‌كه‌ی‌ له‌بار بچێت یا شیرده‌ره‌كه‌ بترسێت شیری‌ نه‌بێت ‌و منداڵه‌كه‌ی‌ تووشی زیان یا مردن بێت ئه‌گه‌ر به‌ رۆژوو بن له‌م حاڵه‌ته‌دا كه‌ له‌ ترسی زیان گه‌یشتن به‌ منداڵه‌كانیان رۆژوویان نه‌گرت ئه‌وه‌ ده‌بێت رۆژووه‌كانیان بگێڕنه‌وه‌ و مودێكیش له‌ خواردنی‌ زۆربه‌ی‌ خه‌ڵكی‌ ئه‌و شوێنه‌ بكه‌ن به‌ خێر، عن ابن عباس { وَعَلَى ٱلَّذِينَ يُطِيقُونَهُۥ فِدۡيَةٞ طَعَامُ مِسۡكِينٖۖ } قال كانت رخصة للشيخ الكبير والمرأة الكبيرة وهما يطيقان الصيام أن يفطرا ويطعما مكان كل يوم مسكينا والحبلى والمرضع إذا خافتا (يعني على أولادهما ) أفطرتا وأطعمتا). به‌ڵگه‌ی‌ ئه‌م حاڵه‌ته‌ش عه‌بدوڵڵای‌ كوڕی‌ عه‌بباس ره‌زای‌ خوای‌ لێبێت ده‌ڵێ‌ ئه‌م ئایه‌ته‌:{وَعَلَى ٱلَّذِينَ يُطِيقُونَهُۥ فِدۡيَةٞ طَعَامُ مِسۡكِينٖۖ} روخسه‌ت بوو بۆ پیاوی‌ پیرو ژنی‌ پیر كه‌ به‌ ناره‌حه‌تی‌ ده‌توانن رۆژوو بگرن به‌ رۆژوو نه‌بن‌و له‌ جیاتی‌ هه‌ر رۆژێك خواردنی‌ هه‌ژارێك بده‌ن، هه‌روه‌ها ئافره‌تی‌ دووگیان‌و شیرده‌ریش ئه‌گه‌ر ترسان ـ له‌ زیانی‌ كه‌وتن به‌ منداڵه‌كانیان ـ رۆژووه‌كه‌یان ده‌شكێنن خواردن ده‌ده‌ن".

    خوای گه‌وره‌ش زاناتره‌ ..

    ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان