حوكمی ده‌رچوونی كه‌سی موعته‌كیف له‌ مزگه‌وت

وه‌سف كردن

پرسیارێكه‌‌ له‌ لایه‌ن لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی و فه‌توا و بانگه‌واز و رێنمایی وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ده‌قی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه‌‌:" ئایا ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ ئیعتكافدا بوو، دروسته‌ بڕوات خێزانی ومناڵه‌كانی به‌خه‌به‌ر بێهێنێته‌وه‌ بۆ پارشێوكردن، چونكه‌ هیچ كه‌سێكی تر نییه‌ له‌ماله‌وه‌ به‌خه‌به‌ریان بهێنیته‌وه‌ ؟ ".

Download
له‌باره‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌وه‌ كۆمێنتێك بنێره‌ بۆ سه‌رپه‌رشتیار

وه‌صفی فراوان

    حوكمی ده‌رچوونی كه‌سی موعته‌كیف له‌ مزگه‌وت

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی و فه‌توا و بانگه‌واز و رێنمایی

    وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس

    پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

    2011 - 1432

    ﴿ حكم خروج المعتكف من المسجد ﴾

    « باللغة الكردية »

    اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء والدعوة والإرشاد

    ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2011 - 1432

    حوكمی ده‌رچوونی كه‌سی موعته‌كیف له‌ مزگه‌وت

    پرسیار: ئایا ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ ئیعتكافدا بوو، دروسته‌ بڕوات خێزانی ومناڵه‌كانی به‌خه‌به‌ر بێهێنێته‌وه‌ بۆ پارشێوكردن، چونكه‌ هیچ كه‌سێكی تر نییه‌ له‌ماله‌وه‌ به‌خه‌به‌ریان بهێنیته‌وه‌ ؟ ئایا ئه‌مه‌ پێچه‌وانه‌ی مه‌رجه‌كانی ئیعتكاف كردنه‌ ؟

    وه‌ڵام : سوپا سوستایش بۆ خوای گه‌وره‌ ومیهره‌بان ...

    ئه‌و كه‌سه‌ی ڕۆشته‌ ئیعتكافه‌وه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ دروست نییه‌ له‌مزگه‌وت بچێته‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ كارێك نه‌بێت كه‌ هه‌ر ده‌بێت بچێته‌ ده‌ره‌وه‌، بۆ ئه‌نجامدانی كاری پێویست و زه‌رووری خۆی وه‌ك هێنانی خواردن و خوادرنه‌وه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سیك نه‌بوو بۆی بهێنیت بۆ مزگه‌وت، یان بۆ ده‌ست گه‌یاندن به‌ ئاو سه‌رئاوكردن ئه‌گه‌ر هاتوو مزگه‌وت سه‌ر ئاوی لی نه‌بوو، وه‌ هیچ قه‌دیدیشی ناكات كاتی پارشێو بڕواته‌وه‌ بۆ ماله‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ماڵ و منداڵی به‌خه‌به‌ر یهێنێته‌وه‌ بۆ پارشێوكردن، یان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵیان بسێنیت له‌خه‌و بۆ نوێژی به‌یانیان ئه‌گه‌ر بۆ خۆیان به‌خه‌به‌ر نه‌ده‌هاتن و كه‌سێكی تریش نه‌بوو خه‌به‌ریان بكاته‌وه‌، چهونكه‌ ئه‌مه‌ كارێكه‌ ده‌چێته‌ چوار چێوه‌ی ئامۆژگاری خێر وفه‌رمانكردن به‌چاكه‌ وكاری خێر، وه‌ك قاعیده‌ ئوصوڵیه‌كه‌ش ده‌ڵیت : (ما لا يتم الواجب إلا به فهو واجب) واته‌ : ئه‌نجامدانی هه‌ر كارێكی واجب ئه‌گه‌ر ته‌واو نه‌ده‌بوو به‌كارێكی تر نه‌بێت ئه‌وا ئه‌و كاره‌یشی كه‌ واجبه‌كه‌ی پێ جێ به‌جی ده‌بیت ئه‌ویش واجب ده‌بێت.

    به‌ڵام هێنده‌ هه‌یه‌ ئه‌بێت ئه‌و كه‌سه‌ بزانێت هه‌ركه‌ ماڵومنداڵه‌كه‌ی به‌خه‌به‌ر هێنایه‌وه‌ خێرا بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ مزگه‌وت و ئه‌و جێگایه‌یه‌ كه‌ ئیعتكافی تێدا كردووه‌.

    خوای گه‌وره‌ پشت و په‌نای هه‌مووان بێت و درود وصه‌ڵاواتیش بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌ر محمد و ئال وبه‌یت وهاوه‌ڵ وشوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه‌ ..

    لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی و فه‌توادان له‌شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌

    الشيخ عبد العزيز بن عبد الله بن باز .. الشيخ عبد العزيز آل الشيخ .. الشيخ عبد الله بن غديان .. الشيخ صالح الفوزان .. الشيخ بكر أبو زيد .

    له‌فه‌تواكانی لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م، به‌رگی 9/لاپه‌ڕه‌ 320.

    ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان